با ئه‌م ده‌رگايه‌ش دانه‌خرێت
له دوو ساڵى رابردوودا، په‌يامى ئه‌مڕۆى به‌ڕێز بارزانى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌كرێت وه‌ك روونترين په‌يام له باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌وه چاوى لێ بكرێت..
په‌يامه‌كه جگه له مه‌رجى گۆڕينى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هيچ داوا و مه‌رجێكى ئاڵۆزى تێدا نييه. ده‌كرێت به دوور له گيانى سازشنه‌كردن و پێداگرى بێ مانا له رێى ئاليه‌تى قانوونى و له‌سه‌ر بنه‌ماى بده و بستێنه گۆڕان و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ش هه‌ڵوه‌سته‌يه‌ك بكه‌ن و له نێوان خراپ و خراپتريندا لانيكه‌م خراپى ئه‌هوه‌نتر په‌سند بكه‌ن و ده‌رفه‌تێكيش بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ماندوو و وه‌ڕه‌سبووى هه‌رێمى كوردستان ئاهێك به به‌رياندا بێته‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماوه كه‌مه‌ى ماوه كار بۆ زه‌مينه سازى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو و كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕى دامه‌زراوه‌كان بكرێت و چيديكه به‌ر به‌وه بگيرێت هه‌رێم به كۆى جومگه‌كانييه‌وه به‌ره‌و رۆچوونى زياتر بڕوات.
له‌و پێناوه‌شدا هه‌ق وايه ئه‌وانه‌ى دوو ساڵه جگه له جوێن و تۆمه‌ت هيچى ديكه له ئه‌ده‌بياتياندا هه‌ڵنه‌ڕژاوه زاريان وێكبێننه‌وه و ده‌رفه‌ت بده‌ن با خه‌ڵكێكى به‌رچاو روون و پێگه‌يشتوو قسه بكات..
ئه‌مه زياتر له ساڵێكه كامه هێز توانيويه‌تى دارى وشكبووى په‌رله‌مان سه‌وز بكاته‌وه، ئه‌مه‌ى ئێستا هه‌يه واقيعێكه ئه‌گه‌ر چى تاڵيش بێت پێويسته به چاوى ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت و هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، سياسه‌ت ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌ر له ئێستاوه لايه‌نه‌كان نه‌كه‌ونه به‌ياننامه ده‌ركردن و ئه‌و ده‌رگايه‌ش به رووى كێشه‌كاندا كراوه‌ته‌وه داى نه‌خه‌ن و لانيكه‌م با شه‌نوكه‌وێكى ناوه‌ڕۆكى په‌يامه‌كه بكه‌ن و نه‌كه‌ونه دواى هاشوهووشى بێباكانه‌ى ئه‌م و ئه‌و..
لاى خۆيه‌وه پارتى وه‌ك حزب و فراكسيۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مان ئه‌سڵ وايه بۆ يه‌كجاريش بێت له خه‌مى ئه‌وه‌دا بن ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رييه سه‌ربگرێت و ئه‌وان ده‌بێت زۆرتر موراعاتى لايه‌نه‌كانى ديكه بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند جارى رابردوو..