پانۆرامای توندوتیژییەكانی مانگی یەكەمی 2013
وارڤین – هەولێر: ماڵپەڕی وارڤین، بۆ ئاسانكاری كۆكردنەوەی ئامار و بە بەڵگەكردنی ئەو توندوتیژیانەی دژ بە ژنان ئەنجامدەدرێن و خستنەبەردەستی زانیارییەكان بە ئاسانترین رێگە بۆ هەر مانگێك كۆی گشتی هەواڵەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان بڵاو دەكاتەوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان تاوانی ژن كوشتن و ناچاركردنی ژنان بە خۆكوشتن و خۆ سووتاندن لە هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان روویانداوە و گریمانەی ئەوەش دەكرێت كە بە شێوەی پێویست نەتوانراوە كۆی گشتی هەموو حاڵەتەكان تۆماربكرێن و بەشێكیان بە نادیاری ماونەتەوە. یەكێكی دیكە لە كەیسە هەستیارەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان، كەیسی (سیموون داوود)ی تەمەن (11 ساڵ) بوو، كە لە لایەن كەسێكی خاوەن هاوسەر و منداڵەوە رفێنرا. بۆ هەر مانگێك ماڵپەڕی (وارڤین) وەك دەستپێشخەرییەك بۆ بە بەڵگەكردنی توندوتیژییەكان بەسەر یەكەوە كۆی گشتی هەواڵەكانی بڵاوكراوە لە بارەی توندوتیژی دژ بە ژنان بۆ رایگشتی و بەردەستی لێكۆڵەران و چالاكانی پرسی ژن و مافەكانی مرۆڤ بڵاو دەكاتەوە. دیارترین تاوانەكانی دژ بە ژنان لە مانگی كانوونی دووەمدا كوشتنی (جیهان محەممەد جەعفەر) بوو، لەلایەن كەسوكاری ماڵی هاوسەرەكەیەوە، تاوانەكە لە یەكەم رۆژی ساڵی نوێدا، ئەنجامدرا و ئەو تاوانە دوای ئەوە هات كە بە بەڵێننامە ئەو ژنە رادەستی كەسوكاری كرابوویەوە، بەڵام جێی سەرنجە هیچ چالاك و رێكخراوێكی ژنان لەبارەی كەیسی ئەو ژنەوە كە لە چۆڵەوانییەكی نزیك هەولێردا بە كڵاشینكۆف كوژرا، هەڵوێستی دەرنەبڕی. یەكێكی دیكە لە تاوانەكانی دژ بە ژنان، كوژرانی (رەڤین فەرەیدوون سامی كەژۆ) تەمەن (17 ساڵ) بوو لە شارۆچكەی ئاكرێ، تەنیا لەسەر ئەوەی مۆبایلی پێگیرابوو، لەلایەن برایەكییەوە بە شەش گولەی دەمانچە كوژرا و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش وتیان: زانیاریمان لەبارەوە نییە. ناونیشانی هەواڵەكان: :::هەولێر: تەرمی ژنێك دۆزرایەوە :::كچە مامۆستایەك لە باوەنوور ژیانی لەدەستدا :::وادەی دەستبەسەركردنی خوشك و برایەكی كچەكەی باوەنوور درێژكرایەوە :::كفری: بەهۆی سووتانەوە ژنێك ژیانی لەدەستدا :::رانیە: بە تۆمەتی بڕینی زمانی هاوسەرەكەی ژنێك دەستگیر دەكرێت :::دوای چواردە رۆژ لە چەشتنی ئازاری سووتان ژنێك ژیانی لەدەستدا :::دایك و كچێك بە چەك كوژرا :::دەستدرێژیكردنە سەر كچەكێكی پانزە ساڵ لە دەربەندیخان :::كەركووك: كچێكی شانزە ساڵ بە كڵاشینكۆف خۆی كوشت :::سلێمانی: تەرمی ژنێك بە سووتاوی دۆزرایەوە :::لە كەركووك كچێكی حەڤدە ساڵ رفێندرا :::كەلار: ژنێكی 26 ساڵ لە دوێنێوە بێسەروشوێنە :::ئەو ژنەی بانگەشەكرا خۆی خستبێتە رووبارەوە سۆراغی لە بەغدا دەركەوت :::كەلار: تەرمی ژنێك بە هەڵواسراوی لە ماڵی خۆیاندا دۆزرایەوە :::ئامێدی: دوای دوو مانگ لە كوژرانی تە رمی ژنێك دۆزرایەوە :::بازیان: ژنێكی 29 ساڵ بەهۆی سووتانەوە ژیانی لە مەترسیدایە :::دوای پێنج رۆژ لە سووتانی ژنێك ژیانی لەدەستدا :::لە تەقینەوەكانی كەركووكدا 5 ژن گیانیان لەدەستدا و 27ی دیكە بریندار بوون :::شنگال: دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی ژنێك سەردەبڕدرێت :::دوای شەش رۆژ لە سووتانی ژنێكی 29 ساڵ ژیانی لەدەستدا :::جەلەولا: ئەمشەو دایك و كوڕێك كوژران :::هەڵەبجە: تەرمی ژن و پیاوێك بە خنكاوی دۆزرایەوە :::كەلار: بەهۆی سووتانەوە ژیانی كچێك لە مەترسیدایە :::گروپێكی توندڕەو ناوی بیست ژن دەخەنە لیستی سوورەوە و تا ئێستا چواریان كوژراون :::چیرۆكی خۆشەویستی كچێك و كوڕێك بە خۆكووشتنی هەردووكیان كۆتایپێهات :::شنگال: كچێك بە خۆسووتان كۆتایی بە ژیانی هێنا :::كەركووك: كچێكی 23 ساڵ ژیانی لە دەستدا :::كچێك خۆی دەكوژێ تەرمی منداڵێكی چوار مانگەش دەدۆزریتەوە :::كوڕێكی 24 ساڵ خۆی سووتاند :::كچە قوتابییەك بە دەمانچە ژیانی لەدەستدا :::دیالە: ژنێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ژیانی لەدەستدا :::قامیشلۆ: كەسێك هاوسەرەكەی بە تەور كوشت و بەرەو هەرێم رایكرد :::گەرمیان: بەهۆی سووتانەوە ژنێك ژیانی لە مەترسیدایە :::كچێكی حەڤدە ساڵ لەلایەن برایەكییەوە دەكوژرێت و تاوانەكە پەردەپۆش دەكرێت :::سووكایەتیكردن بە ژنان بۆ خوێندنەوە و داگرتنی دەقی هەواڵەكان كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكه: |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق