رۆژنامه‌وانى: ره‌خنه له‌هه‌ندێک له‌به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبوک ده‌گیرێت که په‌یامه‌کانیان له‌هه‌رێم خزمه‌تی به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به(داعش) کردووه.
زیاتر لە دوو مانگە ره‌شه‌بای داعش له‌سوریا‌و عێراقه‌وه روى له‌هه‌رێمى کوردستان کردوه، پریشکى ئاگره‌که‌ى جگه له‌ناوچه جێناکۆکه‌کانى هه‌رێم په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش.
پسپۆڕانى بوارى میدیا ره‌خنه له‌به‌شێک له‌به‌کارهێنه‌رانى فه‌یسبوک ده‌گرن‌و پێیانوایه، له‌ڕێگه‌ى په‌یج‌و ئه‌کاونته‌کانیانه‌وه خزمه‌تى ئه‌و گروپه‌یان کردوه‌و جه‌نگى ده‌رونیان به‌رپاکردوه، ئه‌وه‌ش له‌بڵاوکردنه‌وه‌ى په‌یام‌و گرته ڤیدیۆکانیان، یان بڵاوکردنه‌وه‌ى زانیاری له‌سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که به‌سودی داعش بوه.
د.هێرش ره‌سوڵ، پسپۆڕی ئیتیک‌و یاسای راگه‌یاندن، بڕواى وایه زۆرجار له‌فه‌یسبوکه‌وه به‌ئاگایی یان له‌نائاگاییه‌وه بوبێت خزمه‌تی په‌یامی ئه‌و رێکخراوه کراوه.
هێرش ره‌سوڵ به‌هاوڵاتی وت «ده‌بینین زۆرجار فه‌یسبوککارانی کوردستان که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ری هه‌واڵ‌و بانگه‌شه‌کانی داعشه‌وه، واته ریکلامی خۆڕاییان بۆ کردون‌و بونه‌ته مینبه‌رێک بۆیان».
به‌لاى پسپۆڕانى میدیاوه فه‌یسبوک‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بونه‌ته مینبه‌ر هاوکات بونه‌ته ئامرازێکی گرنگی کاریگه‌ری سیاسی، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گروپ‌و لایه‌نانه‌ی ناتوانن راسته‌وخۆ که‌ناڵه‌کانی میدیای ته‌قلیدی به‌کاربهێنن.
د. ئیبراهیم سه‌عید، مامۆستاى به‌شى راگه‌یاندنى زانکۆى سلێمانى پێیوایه که له‌ئێستادا ناتوانرێت بوترێت به‌کارهێنه‌رانى کورد له‌فه‌یسبوک ته‌نها خزمه‌تیان به‌لایه‌نێکی دیاریکراو کردوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت «زۆرێک له‌به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبوک په‌یامه‌کانی داعشیان ده‌گواسته‌وه، یاخود به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ببونه نێوه‌ندێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ‌و پشێوی».
ئێستا له‌فه‌یسبوکدا چه‌ندین ئه‌کاونت‌و په‌یج کراونه‌ته‌وه که هه‌واڵ‌و چلاکیه‌کانى چه‌کدارانى داعش بڵاوده‌که‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین ئه‌کاونت‌و په‌یجى دژه داعش هه‌ن.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، راگه‌یاندکار، پێیوایه که داعشیه‌کان هه‌رچه‌نده له‌فه‌یسبوک ناکارا‌و ناچالاکبون، به‌ڵام به‌کارهێنه‌رانی کورد له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک به‌هه‌ڵه ئه‌و پۆست‌و گرته ڤیدیۆیی و وێنه پڕ له‌توندوتیژانه‌یان له‌هه‌ژماره‌کانی داعشه‌وه وه‌رده‌گرت‌و له‌فه‌یسبوک بڵاویان ده‌کرده‌وه.
ده‌ڵێت «به‌م کاره‌ش ئه‌و به‌کارهێنه‌ره کوردانه به‌بێئاگایی بێت یان به‌ئاگاهی، بونه به‌شێک له‌مه‌نزومه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش دژ به‌میلله‌ت‌و خاک‌و گیانی خۆیان».
له‌ماوه‌ى رابردودا له‌زۆربه‌ی په‌یجه کوردیه‌کان گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بڵاوکرایه‌وه، به‌ناونیشانی «پێشمه‌رگه‌یه‌ک یاری له‌گه‌ڵ داعش ده‌کات»، له‌و گرته‌یه‌دا، پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌بینرێت، په‌ڕۆیه‌ک به‌لوله‌ی تفه‌نگه‌که‌یه‌وه ده‌کات‌و له‌په‌نای دیوارێک ده‌ریده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی داعش توڕه بکات، قه‌ناس به‌ده‌ستانی داعش، به‌قه‌ناس، له‌لوله‌ی تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌که ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی تر بڵاوکرایه‌وه که‌تێیدا هاوڵاتیه‌ک به‌چه‌کی راوه باڵنده که ناسراوه به‌ساچمه، له‌سه‌ر به‌ردێک داده‌نیشێت‌و ده‌یه‌وێت نیشانه‌یه‌ک بشکێنێ، له‌کاتی ته‌قاندنی ساچمه‌که ده‌که‌وێت به‌پشتدا. ده‌وروبه‌ری پێی پێده‌که‌نن. ئه‌م گرته‌یه به‌ناونیشانی (ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه 15 داعشی کوشتوه) له‌فه‌یسبوک به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان ده‌ڵێت «زۆر رون‌و ئاشکرایه ئه‌و دوو گرته ڤیدیۆیه چه‌ند بێئاگایانه‌و چه‌ند نه‌زانانه بۆ خزمه‌تی داعش بڵاوکرانه‌وه له‌بۆته‌ی گه‌مه‌و گاڵته‌دا».
سه‌ره‌تاى مانگى شه‌ش داعش ده‌ستى به‌سه‌ر پارێزگاى نه‌ینه‌وا‌و چه‌ند شوێنێکى عێراقدا گرت‌و رۆژى 29/6/2014 ده‌وڵه‌تى ئیسلامى راگه‌یاند.
سه‌ره‌تاى مانگى هه‌شتیش چه‌کدارانى داعش په‌لامارى شه‌نگال‌و مه‌خمور‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى هه‌رێمى کوردستانیان دا‌و کۆنترۆڵیان کرد.
ئه‌و گروپه جگه له‌جه‌نگ به‌چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نى، کار له‌سه‌ر جه‌نگى ده‌رونى‌و بڵاوبونه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش سودێکى زۆرى له‌فه‌یسبوک‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌رگرتوه.
به‌سه‌یرکردنێکى خێراى فه‌یسبوک له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بینرێت که چه‌ندین نهێنی سه‌ربازی پێشمه‌رگه ئاشکرا ده‌کرێت، هه‌ر له‌ژماره‌ی هێزه‌کانه‌وه، تاکو ژماره‌و جۆری چه‌ک‌و جبه‌خانه‌و پێداویستیی سه‌ربازی، وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی ئێشکگرى‌و سه‌نگه‌ره‌کان، جۆری خواردن‌و جلوبه‌رگ، ته‌نانه‌ت ئاشکراکردنى پلانه سه‌ربازییه‌کان‌و کات‌و شوێنى هێرشکردنه‌کانیش.
ئه‌مه‌ش به‌بڕواى هێرش ره‌سوڵ له‌ساده‌ترین خوێندنه‌وه‌دا یارمه‌تیدانی بهرامبهرو خزمه‌ت پێکردنیه‌تی.
ئه‌و پێیوایه “کاره‌سات” ئه‌وه‌یه که هاوڵاتیان بچنه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگی راگه‌یاندنه‌ی داعشه‌وه‌و ده‌نگوباس‌و هه‌ڕه‌شه‌و وێنه‌و ڤیدیۆکانیان بڵاوبکه‌نه‌وه.
وتى «ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبونی هزره وێنه لای تاکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌نجام به‌قازانجی بهرامبهرو زیانی کوردستان‌و ئاسایشی نیشتمانی ده‌شکێته‌وه«.
له‌وڵاتانی رۆژئاوا فه‌یسبوک بۆته نێوه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ‌و دروستکردنی سروتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌کردن.
به‌ڵام ئیبراهیم سه‌عید بڕوایوایه له‌کوردستان فه‌یسبوک به‌کارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و بۆته نێوه‌ندێک بۆ ململانێ سیاسیه‌کان.
وتى «رۆژانه به‌هه‌زاران ناوی وه‌همی فه‌یسبوک به‌کارده‌هێنرێت‌و داخی دڵ‌و رق‌و کینه‌ی به‌چه‌ندین شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌رژێت».
جۆرێکى تر‌ى «سودگه‌یاندن» به‌چه‌کدارانى داعش، ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان لایه‌نگرانى حزبه‌کان بوو به‌تایبه‌تى یه‌کێتى‌و پارتى، که لایه‌نگرانى یه‌کێتى ڤیدیۆى پاشه‌کشه‌ى هێزه‌کانى پارتیان له‌شه‌نگال ده‌ستاوده‌ست ده‌کرد‌و لایه‌نگرانى پارتیش «به‌گاڵته‌وه« ده‌یانوت یه‌کێتى گه‌ڕه‌کێکى جه‌له‌ولاى پێ کۆنترۆڵ ناکرێت.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، له‌و باره‌یه‌وه وتى «کاتێک لایه‌نگرانی یه‌کێتی ره‌خنه‌یان له‌پارتیه‌کان گرت که له‌شنگال کشابونه‌وه‌و کامێرای کوردستان تی ڤی به‌جێمابوو، یه‌کێتیه‌کان ئه‌وانیان به (خائین‌و داعشی) تۆمه‌تبار کردبوو، داعشیه‌کان پرێنت سکرینی ئه‌و پۆسته‌یان کردبوو، له‌تویته‌ر بڵاویان کردبویه‌وه، که میدیای یه‌کێتی، میدیای پارتی به‌خیانه‌ت‌و داعشی تۆمه‌تبار ده‌کات‌و به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه له‌سه‌ریان نوسی بوو».
ئیبراهیم سه‌عیدیش جه‌ختیکرده‌وه له‌نێو فه‌یسبوکدا ئه‌و ململانێیه زۆر به‌زه‌قی دیاره، که ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى ئه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا نیه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌کانیه‌تی.
وتى «ئه‌م ململانێیه له‌ڕۆژانی رابردودا زۆر به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌کرا، هه‌ر لایه‌نه‌و به‌شان‌و باڵی حزبه‌که‌ی خۆیدا هه‌ڵیده‌داو حزبه‌کانی دیکه‌یان ریسوا ده‌کرد».
ئه‌و پسپۆڕانه‌ى میدیا ره‌خنه له‌حکومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش ده‌گرن که رێگه به‌سه‌یرکردن‌و په‌خشکردنى ئه‌و ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ى چالاکیه‌کانى داعش ده‌دات که له‌درێژماوه‌شدا خزمه‌تى داعش ده‌کات.
هێرش ره‌سوڵ، وتى «یان نیشانه‌ی نه‌زانیو ناهۆشیاریه، یان مه‌به‌ستداره‌و ئه‌جێندایه‌کی له‌پشته، به‌ڵام هۆکاره‌که هه‌ر کامێکیان بێت، سه‌ره‌نجام مانای به‌کارهێنانی نادروستانه‌ی فه‌یسبوکه‌و ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی سیاسه‌ت‌و ستراتیژی به‌رامبه‌ر ده‌کات.»
سه‌رچاوه: هاوڵاتى
ئاماده‌كردنى: مه‌عاز فه‌رحان
http://www.rozhnamawany.com/?p=1448
http://hawlati.co/%D8%A6%DB%95%D8%B1%D8%B4%DB%8C%DA%A4%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/58176