. : NRT TV :.
هه‌ولێر: راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه تێيدا پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى كوردستان هانى ئه‌ندامه‌كانى خۆي‌دا ده‌نگ بده‌ن به يه‌كێتى و گۆڕان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى كرده‌يه‌كى هێزه ئه‌منييه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك بۆ سه‌ر بنكه و نووسينگه مه‌ده‌نييه‌كانى سه‌ر به پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى كوردستان.
ئه‌مڕۆ له شارى به‌غدا، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 30ى نيسان / ئه‌پريلى 2014ى راگه‌ياند.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه ره‌سمييه‌كان، پارتی لە دهۆک کورسیەک و لە هەولێر کورسییەک و لە سلێمانی کورسییەک و لە موسڵ 2 کورسی لەدەستداوە و يه‌كێتيش به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى رابردوو، 8 كورسى زيادى كردووه و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵيش هه‌ريه‌كه كورسييه‌كيان زياد كردووه.
رۆژى 14ى نيسان / ئه‌پريلى رابردوو، پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى كوردستان ناسراو به په‌چه‌ده‌كه، داواى له ئه‌ندامانى خۆى كرد، جگه له پارتى، ئه‌وان سه‌ربه‌ستن ده‌نگ به هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى يان گۆڕان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌دا، هێزه ئه‌منييه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك له يه‌ككاتدا چوونه سه‌ر نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى و نووسينگه‌ى رێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كانى سه‌ر به پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى كوردستان و وێڕاى داخستنى نووسينگه‌كان هه‌موو ئه‌و چالاكانه‌ى له‌وێ كاريانكردووه ده‌ستگيريان كردن و به‌ره‌و شوێنى ناديار ئه‌وانيان بردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكى ئه‌و پارته نه‌جيبه عومه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕى NRT لێدوانى دا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و ژنه هاوسه‌رۆكه‌ى په‌چه‌ده‌كه، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 19ى ئايار / مايۆى 2014، هێزێكى چه‌كدارى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان به "بێ ئه‌وه‌ى خۆيان بناسێنن و به‌ڵگه‌يه‌كى ياسايى بخه‌نه‌ڕوو"، ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر نووسينگه‌كان و چه‌ندين چالاكيان ده‌ستگيركردووه، به بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت ژماره‌ى گيراوه‌كان چه‌ند كه‌سه.
نه‌جيبه عومه‌ر وتيشى: "له‌و په‌لامارانه‌دا، چه‌كداره‌كانى پارتى هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر نووسينگه‌ى گۆڤارى (رۆژى وڵات)ى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان له دهۆك و زاخۆ و هه‌ولێر".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى هاوسه‌ره‌كى په‌چه‌ده‌كه، له زاخۆ 3 چالاك و رۆژنامه‌وانى سه‌ر به پارته‌كه‌يان ده‌ستگيركراوون و ئه‌وان هيچ له باره‌ى چاره‌نووسيانه‌وه نازانن.
رووداوه‌كه‌ى زاخۆ، له لايه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه، كه نه‌جيبه ژماره‌يانى به "ده‌يان" چه‌كدار خه‌مڵاند، له شارى دهۆكيش دووباره كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسى رێکخستنى په‌چه‌ده‌كه له دهۆك، ئه‌حمه‌د رێکانى به ANF ى راگه‌ياندووه، "ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى پارتى له‌وچوارچێوه‌ى هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانیان هه‌ر دوو نوسینگه‌ى رۆژى وڵاتیان له‌دهۆک و زاخۆ داخست".
ئه‌و وتيشى: "ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌توندى شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین رایده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌مه هیچ خزمه‌تێک به گه‌لى کورد ناکات".
ئه‌حمه‌د رێکانى، له‌به‌رده‌م نووسينگه داخراوه‌كه‌ى گۆڤارى "رۆژى وڵات"، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى پارته‌كه‌ى گردبوونه‌وه‌يه‌كى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌نجامداوه، ئه‌مه له كاتێكدايه، خودى خۆيشى، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان له زيندان ئازاديان كردووه.
گۆڤارى "رۆژى وڵات"، گۆڤارێکى فه‌رمى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستانه، له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى باشوورى کوردستان نوسینگه‌ى هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى له سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان تۆمار كراوه.
ئاسايشى پارتى ديموكراتى كوردستان له دهۆك رايگه‌ياند، داخستنى ئه‌و نووسينگانه په‌يوه‌ندى به ئه‌نجامدانى "كارى مه‌ترسيدار" بووه تێياندا.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایشی دهۆك بژار كورماركی، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی NRT، رایگه‌یاند، "به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و نوسینگه‌یه‌مان داخستووه، چونكه كاری مه‌ترسیداری تێدا ئه‌نجامدراوه و ئێمه به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادوه‌ر".
ئه‌مه له باره‌ى نووسينگه‌كه‌ى دهۆكه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسايش هيچ پاساوێكى بۆ داخستنى نووسينگه‌ى زاخۆ نه‌خستووه‌ته به‌ر باس.
ئه‌و وتيشى: "ئه‌و كارانه‌ی كه له‌و نوسینگه‌یه‌دا كراوه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوایه، ئه‌وا ده‌بووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر شار". سه‌باره‌ت به‌و كارانه هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى زياترى رانه‌گه‌ياند و ته‌نيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ستى دادوه‌ر".
به پێچه‌وانه‌ى قسه‌كانى ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ى ئاسايش، هاوسه‌رۆكى په‌چه‌ده‌كه، رايگه‌ياند، "له نووسينگه‌كانياندا ته‌نيا كتێب و رۆژنامه و ئه‌رشيفى گۆڤاره‌كه هه‌ن و هيچ بابه‌تێكى مه‌ترسيدار له هيچ نووسينگه‌يه‌كى گۆڤاره‌كه‌ياندا نه‌بووه".
پريشكى رووداوه‌كانى زاخۆ و دهۆك گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌خت و به هه‌مان شێوه هێزه ئه‌منييه‌كان، چوونه سه‌ر نووسينگه‌كانى لايه‌نگرى په‌چه‌ده‌كه.
له‌و پرۆسه‌يه‌دا، هێزه ئه‌منييه‌كان، هه‌ريه‌ك له نووسينگه‌ى گۆڤارى "رۆژى وڵات"، رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان RJAK، كۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى گه‌نجان و نوسینگه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK و نووسينگه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى دیجله DIHA يان داخستن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ANF له باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه نووسيويه‌تى: "به‌بێ هه‌بوونى بڕیارى دادگا سه‌رجه‌م نوسینگه‌کانیان داخستن".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ANF ژماریه‌ک له‌ئه‌ندامانى گۆڤارى رۆژى وڵات، رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ى ژیانه‌وه‌ى گه‌نجان ده‌ستبه‌سه‌رکراوون و چاره‌نوسیان نادیاره".
له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و "چه‌كدارانه"ى چوونه‌ته سه‌ر نووسينگه مه‌ده‌نييه‌كانى پارته‌كه‌يان، نه‌جيبه عومه‌ر وتى: "بۆ ئێمه روونه كه چه‌كداره‌كانى پارتى ئه‌و كاره‌يان كردووه و له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتييدا، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شوێنه‌كان و چاوى خه‌ڵك ده‌به‌ستن و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و دواتر له گيرفانيان كاغه‌زێك ده‌ردێنن و ده‌ڵێن به بڕيارى دادوه‌ر بووه".
لايه‌نه ره‌سمييه‌كانى ئاسايش تا ئێستا به شێوه‌ى ره‌سمى هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى نووسراويان له باره‌ى ئه‌و پرۆسه‌يه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و هيچ به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى ياسايشيان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و نووسينگانه بۆ رايگشتى ئاشكرا نه‌كردووه.
رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى سنوورى هه‌ولێر و دهۆك كه پێشتر به "زۆنى زه‌رد" ناوده‌برا، دواى ئه‌وه دێن كه له دوو رۆژى رابردوودا، چالاكه مه‌ده‌نييه‌كانى پارتى چاره‌سه‌رى، به بۆنه‌ى رووداوه‌كانى گرتنى باره‌گاكانى په‌كه‌كه و بێسه‌روشوێنكردنى زياتر له 80 كاديرى ئه‌و پارته له لايه‌ن پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه له ساڵى 1997 ژماره‌يه‌ك چالاكى مه‌ده‌نييان ئه‌نجامدا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به بڵاوكردنه‌وه‌ى دانپێدانانى ژماره‌يه‌ك كاديرى ئه‌لپارتى له لايه‌ن په‌يه‌ده‌وه له خۆرئاواى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده پێيان نايه قۆناغێكى نوێوه.
له دانپێدانانه‌كاندا، كاديره گيراوه‌كانى ئه‌لپارتى، كه پارتێكى رۆژئاواى كوردستانه و مسته‌فا بارزانى به سيمبوڵى خۆى ده‌زانێت و به هاوكارى پارتى ديموكراتى كوردستانى عێراق دامه‌زراوه، رايانگه‌ياند، "ئه‌وان له لايه‌ن پارته‌كه‌يانه‌وه هاندراوون كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له خۆرئاواى كوردستان ئه‌نجامبده‌ن".
له تازه‌ترين كاردانه‌وه‌شيدا، مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستانى عێراق، به‌ياننامه‌يه‌كى دژى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى په‌يه‌ده ده‌ركرد.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "پەیەدە ته‌نها بەوەوه نەوەستاوه‌و كه تاكڕەوی و پاوانكاری گەیاندە ئاستی دژایەتییەكی هێزە سیاسییەكانی دیكە، به‌ڵكو دەستیكردووه به گرتن و راوەدونان و دەركردنی سەركردە و كادیر و لایەنگرانی حیزبەكانی دیكە و بە تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا".
مه‌كته‌بى سياسى پارتى، كه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، ئه‌وه‌شى خستبووه‌ڕوو، په‌يه‌ده به سياسه‌ته‌كانى وايكردووه، "ناوچه‌كانى خۆرئاواى كوردستان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌شار خراپتر بێت".
له دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى چه‌كدارى له سوريا، په‌يه‌ده، به درووستكردنى هێزێكى چه‌كدارى رێكخراو، توانى كۆنترۆڵى به‌شێكى زۆرى خۆرئاواى كوردستان بكات و ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستان له ديوى سورياوه كۆنترۆڵ بكات و به‌و كاره‌شى ناڕه‌زايه‌تى توركياى دژى چاره‌نووسى خۆرئاواى كوردستان وروژاند.
رووداوه‌كان و كوشتارى سوريا درێژه‌ى هه‌يه و په‌يه‌ده، وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن، نه لايه‌نگرى له هێڵى توركيا، قه‌ته‌ر، ئه‌مريكا ده‌كه‌ن، نه لايه‌نگريش له هێڵى به‌شار، ئێران، حزبوڵڵا، روسيا و مالكى ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن: "ئێمه له‌سه‌ر هێڵى خۆمان سياسه‌ت ده‌كه‌ين".
په‌يه‌ده، وێڕاى رانه‌گه‌ياندنى شه‌ڕ دژى به‌شار ئه‌سه‌د، هاوكات رێگه‌ش نادات ميليشيا چه‌كدارييه ئيسلامييه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى سوريا شوێنپێى خۆيان له ناوچه كوردييه‌كان جێ‌گير بكه‌ن.
ژنه رۆژنامه‌وان و چالاكى پرسه مه‌ده‌نييه‌كان، بێريڤان محه‌ممه‌د، هۆكارى داخستنى نووسينگه‌كانى په‌چه‌ده‌كه‌ى له سنوورى باڵاده‌ستى هێزه‌كانى پارتى، بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه پارتى، "شكسته‌كانى خۆى له بڵاوبوونه‌وه‌ى تيۆر و ئايدياى ئاپۆچێتييه‌وه ده‌بينێت".
له ئێستادا، له پارچه‌كانى كوردستان، گه‌نجانێك خۆيان به هه‌ڵگرى ديدگاى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى زيندانيكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌زانن و پێيان ده‌وترێت "لاوانى ئاپۆچى".
بێريڤان محه‌ممه‌د، وتى: "پارتى پشتيوانى له ئاكه‌په كرد، به‌ڵام بينيمان له هه‌ڵبژاردنى 30 ئازاردا، ئاكه‌په له باكوورى كوردستان شكستيهێنا و ده‌ركه‌وت پارتى كاريگه‌ييه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر، له خۆرئاواى كوردستانيش هه‌وڵه‌كانى پارتى له به‌رامبه‌ر په‌يه‌ده، وێڕاى پشتيوانى توركيا له پارتى شكستيانهێناوه".
هه‌روه‌ها وتى: "له هه‌ڵبژاردنى 30ى نيساندا، ده‌ركه‌وت پارتى، كورسييه‌كانى كه‌ميان كردووه و شكستى هێناوه له زيادكردنى ده‌نگه‌كانى، هه‌ربۆيه، ئه‌وان ديدگاى ئاپۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ى تيڕوانينى ئاپۆچێتى به مه‌ترسى له‌سه‌ر خۆيان ده‌زانن و ئۆباڵى شكسته‌كانيشيان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى به‌هێزبوونى ئه‌و ره‌وته".
بێريڤان محه‌ممه‌د، داواى له لايه‌نه سياسييه‌كان به تايبه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد، له ئاستى به‌رپرسيارێتى واقيعه‌كه‌دا بن و هه‌ڵوێستيان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و "پێشێلكارييانه‌ى دژى به په‌چه‌ده‌كه" ده‌كرێن.
ئه‌و وتى: "ئه‌ندام و لايه‌نگرانى په‌چه‌ده‌كه ده‌نگيان خستووه‌ته پاڵ ده‌نگه‌كانى گۆڕان و يه‌كێتى و پێويسته ئه‌و دوو لايه‌نه له ئاستى به‌رپرسيارێتييدا بن به‌رامبه‌ر به‌و ده‌نگانه".
هه‌روه‌ها به پێويستيشى زانى سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێم (يوسف محه‌ممه‌د)، دانيشتنێكى په‌رله‌مان تايبه‌ت بكات به‌و پرسه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، NRT په‌يوه‌نديكرد، به وته‌بێژى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ناوبراو، رايگه‌ياند، له ئێستادا هيچ زانيارييه‌ك بڵاو ناكه‌ينه‌وه و له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايش به نووسراوى ره‌سمى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆى گشتى پرۆسه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
يه‌كێك له‌و چالاكانه‌ى په‌چه‌ده‌كه، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانييدا، له نووسينگه‌ى گۆڤارى "رۆژى وڵات" ده‌ستگير كرابوو، سه‌ردار ستاره، دواى چه‌ند كاتژمێرێك له لايه‌ن ئاسايشه‌وه به‌ردرابوو، ئه‌و قسه‌ى بۆ NRT كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و "ئۆپراسيۆنه‌ى پارتى دژى په‌چه‌ده‌كه ئه‌نجاميدا، و نووسينگه‌كانى پێچايه‌وه، تۆڵه كردنه‌وه بوو له ئه‌نجامدانى چالاكى بۆ يادكردنه‌وه‌ى 83 قوربانييه‌كه‌ى 1997 و داواكردنى چاره‌نووسيان له پارتى".