كاره‌كانى خۆم و ئه‌وه‌ى بڕوام پێيه‌تى و ده‌ينووسم و هه‌ست ئه‌كه‌م خزمه‌تێكى بچووك به وه‌رگر ئه‌كا لێره بڵاوى ئه‌كه‌مه‌وه
الثلاثاء، 29 يوليو 2014
سامانه سروشتييه‌كان وه‌ڵامى ئه‌مريكا و عێراق ده‌داته‌وه . : NRT TV :.
سامانه سروشتييه‌كان وه‌ڵامى ئه‌مريكا و عێراق ده‌داته‌وه . : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت، ھەر کێشەیەکی فرۆشتنی نەوتیان ھەبێت، ئۆباڵەکەی بەئەستۆی خۆیانه، چونکە وەکو ئەو دەڵێت:"تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی بازاڕ بۆ نەوتی کوردستان پەیدا دەکات". راوێژکاری ئەمنی ئابوری ھەرێمیش ڕونکردنەوە دەدات.
دوای ئەوەی میدیا ناوخۆیی و جیھانیەکان بڵاویانکردەوە، گوایە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق کە لەدادگایەکی فیدراڵی لەھۆستن دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی تۆمارکردووە، دادگای ئەمریکا بڕیاری دەستبەسەراگرتنی کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستانی دەرکردووە تا یەکلایی بوونەوەی کەیسەکە، بەرپرسێکی سامانە سروشتیەکان دەڵێت:"دواجار ھەر ئەمریکاش نەوتەکە دەکڕێت".
بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە داوای‌کرد ناوی ئاشکرانەکرێت رايگه‌ياند، "راستە ئەو کەشتیە لەلایەن دادگای ئەمریکاوە کەمێک ئاستەنگی بۆ دروستکراوە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق، بەڵام دواجار ھەر لەئەمریکا ئەو کەشتیە نەوتیە بەتاڵدەکرێت".
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ کەشتیەکە کە نەوتی ھەرێمی کوردستانی ھەڵگرتووە، لەبەندەری گالۆستۆنی ویلایەتی تەکساس بەتاڵ بکرێت، وتیشی:"ئەو کەشتیە ھەر لەوێ دەمێنێتەوەو بۆ ھیچ کوێیەک ناڕوات، تەنانەت حکومەتی ئەمریکا لەخاکی وڵاتەکەی دەریناکات".
بەرپرسەکە وتی:"ئەگەر سیاسەتی فەرمی ئەمریکا دژایەتی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بکردایە، یەکەم رۆژ رێگەی نەدەدا نەوتەکە بچێتە خاکەکەیەوە، لەبەرئەوە دڵنیام تەنھا گرفتێکی زۆر ئاسانەو زۆر بەزووییش کۆتایی دێت".
ئەو بەرپرسە رەخنەی ئەوەی لەخۆیان گرت، تائێستا نەیانتوانیوە کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆیان وەکو ھەرێمی کوردستان یان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دروست بکەن و خۆیان بازاڕ بۆ نەوتەکەیان پەیدا بکەن، وتیشی:"تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی نەوتی کوردستان دەفرۆشێت".
پێشتریش کاتێک کەشتیيەکە گەیشتە ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئەوان بەھیچ شێوەیەک رێگری ناکەن لەداگرتنی باری کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستان لەئەمریکا، ئەوەش وایکردووه زۆربەی وڵاتانی ناوی بنێن بەھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ھەناردەی نەوتی کوردستان.
د.بێوار خەنسی راوێژکاری ئەمنی ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونيکردەوە، ئەو نەوتەی چۆتە ئەمریکا، ھەرێمی کوردستان نەیفرۆشتووە، بەڵکو ئەمە کۆمپانیایەک کڕیویەتی و ئیتر بۆ ھەر کوێیەکی دەبات خۆی ئازادە.
وتیشی:"کڕین و فرۆشتنی نەوت لەنێوان وڵاتەکاندا ناکرێت، بەڵکو ئەمە پەیوەندی بەکۆمپانیاکانەوە ھەیە، ئەوەی کوردستانیش کە ئێستا لەئەمریکایە، کۆمپانیایەکی کڕیویەتی و ھیچ دادگایەکیش ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، چونکە ئەمە کاری کۆمپانیاو کاری بازرگانییە".
راوێژکارەکەی حکومەت ھاوشێوەی بەرپرسەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کۆکبوو لەسەرئەوەی، ئەو نەوتەی کوردستان کە ئێستا لەئەمریکایە، ھەر لەوێش دەفرۆشرێت، "چونکە وەک وتم ئەمە کاری بازرگانییەو پەیوەندی بەوڵاتەکانەوە نییە، داواکەی حکومەتی بەغدا بەتاڵدەبێتەوە".
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى رۆيته‌رز، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ، دادوه‌رێكى ئه‌مريكايى بڕيارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى نه‌وتى كه‌شتييه‌كه‌ى ده‌ركردووه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، رێگه به خاڵيكردنه‌وه‌ى بارى كه‌شتييه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه نادرێت.
دوێنێ پاسه‌وانى كه‌ناراوى به‌نده‌رى جالفستوونى نزيك هيوستن رايگه‌ياندبوو، به هۆى گه‌وره‌يى قه‌باره‌ى كه‌شتييه‌كه‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، به كه‌شتى بچووك بارى كه‌شتييه نه‌وتبه‌ره‌كه‌ى هه‌رێم بگوازرێته‌وه بۆ وشكانى.
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه كه‌شتييه‌كه گه‌يشته كه‌ناراوه‌كانى ته‌كساس.
كه‌شتييه‌كه، ئاڵاى دورگه‌ى مارشاڵى به‌سه‌ره‌وه‌يه و له به‌نده‌رى جه‌يهانى توركياوه له حوزه‌يرانى رابردووه‌وه، به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانى ئه‌مريكا و كه‌نداوى مه‌كسيك وێڕاى نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌مريكا له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ رێگه‌ى گرتبووه به‌ر.
ئه‌ندى كندريك، ئه‌فسه‌رى پۆلى ئێشكگرى كه‌ناراوه‌كانى ته‌كساس رايگه‌ياند، رۆژى شه‌ممه ئه‌و كه‌شتيييه بارهه‌ڵگره نه‌وته‌كه‌ى خاڵى ده‌كاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رێككارى ياسايى پشكنينى بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
وتيشى: "پاسه‌وانى ئێشكگرى به‌نده‌ره‌كه په‌يوه‌ندييان به ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى ئه‌مريكا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ئاسايشى ناوخۆييه‌وه كردووه و زانيارييان له باره‌ى گه‌يشتنى كه‌شتييه‌كه و ره‌وشييه‌وه پێداوون".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریکی بڵاویکردووه‌ته‌وه حکومه‌تی عێراقی دووشه‌ممه له دادگای فیدڕاڵی له هۆستن داوایه‌کی دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم پڕکردوه‌ته‌وه له داواکه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و نه‌وته به‌نایاسایی له بیره نه‌وته‌کانی هه‌رێمى کوردستان ده‌رهێنراوه".
هه‌روه‌ها له داواکه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو: "به‌رپرسانی کورد نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له باکووری عیراق دزیوه و له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌کانی تورکیاوه هه‌نارده‌یان کردووه".
له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی حکومه‌تی عیراقی دادوه‌ری به‌دواداچوونی دادگای ته‌کساس نانسی جۆنسن، بڕیارێکی بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئه‌مریکا ده‌رکرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی هه‌رێم.
بڕیاره‌که‌ی دادگای ته‌کساس کۆدی (3:14-249) له‌سه‌ره‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه دژی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند لایه‌نێکی ديكه پڕکراوه‌ته‌وه.
نه‌وتى كه‌شتييه‌كه، له هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى جه‌يهانى توركيا كراوه و له‌وێ بۆ بازار هه‌نارده ده‌كرێت.
سه‌رچاوه بازرگانييه‌كان له ته‌كساس و نيۆيۆرك و له‌نده‌ن و ژنێفه‌وه نه‌يانتوانييوه، ناسنامه‌ى كڕيارى نه‌وتى كه‌شتييه‌كه ده‌ستنيشان بكه‌ن.
گه‌يشتنى نه‌وتى خاوى كورد بۆ ئه‌مريكا نيگه‌رانييه‌كانى به‌غدا له باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له مه‌ڕ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا زياتر كردووه.
حكومه‌تى ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، فرۆشتنى نه‌وت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، بژارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى عێراق زياتر دێنێته پێشه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدايه حكومه‌تى به‌غدا گيرۆده‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مريكا نيگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران نورى مالكى له‌گه‌ڵ پرسى فرۆشتنى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه له لايه‌ن به‌غداوه.
ئه‌مريكا، فشارى له‌سه‌ر كۆمپانيا و حكومه‌ته‌كان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى كورد نه‌كڕن، به‌ڵام راسته‌وخۆ كۆمپانيا ئه‌مريكاييه‌كانى قه‌ده‌غه نه‌كردوون له كڕينى نه‌وته‌كه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، : SNN
پياوێكى به‌ساڵاچوو كچه ته‌مه‌ن 48 ساڵييه‌كه‌ى خۆى به چه‌قۆ كوشت . : NRT TV :.
پياوێكى به‌ساڵاچوو كچه ته‌مه‌ن 48 ساڵييه‌كه‌ى خۆى به چه‌قۆ كوشت . : NRT TV :.
NRT – رانييه: له درێژه‌ى شه‌پۆلى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنان له هه‌رێمى كوردستان، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پياوێكى له‌دايكبووى 1938، به چه‌قۆ كچه ته‌مه‌ن 48 ساڵييه‌كه‌ى خۆى كوشت.
NRT – رانييه: له درێژه‌ى شه‌پۆلى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنان له هه‌رێمى كوردستان، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پياوێكى له‌دايكبووى 1938، به چه‌قۆ كچه ته‌مه‌ن 48 ساڵييه‌كه‌ى خۆى كوشت.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى NRT، به‌ڕێوبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له رانييه، رائيد حه‌سه‌ن خۆشناو رايگه‌ياند، تاوانه‌كه به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014، له شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به رانييه روويداوه.
وتيشى: "ژنه‌كه ناوى (ع.ع.م)ه‌و له‌دايكبووى 1966ه‌و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دواى توێكارى ده‌ركه‌وتووه به چه‌قۆ كوژراوه".
روونيشيكرده‌وه، باوكى ئه‌و ژنه، كه له‌دايكبووى 1938ه به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقى 111ى ساڵى 1969ى تايبه‌ت به كوشتن به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
رائيد حه‌سه‌ن خۆشناو، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پۆليس په‌ڕاوى بۆ حاڵه‌ته‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵينه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وه يه‌كه‌م حاڵه‌تى له‌و شێوه‌يه نييه و مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵى به "كاره‌ساتبار" بۆ ژنان وه‌سفكرد و راشيگه‌ياند، ته‌نيا له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شه‌ش حاڵه‌تى خۆكوشتنى ژنان و پياوان له سنووره‌كه‌يان تۆمار كراوه.
له باره‌ى رابردووى ئه‌و ژنه‌وه، باسى له‌وه‌كرد، ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر (ع.ع.م) له هاوسه‌ره‌كه‌ى جيابووه‌ته‌وه، به‌ڵام له باره‌ى بوونى منداڵه‌وه، وتى: "هێشتا زانياريمان له‌به‌ر ده‌ست نييه".
له ماوه‌ى ته‌نيا 3 رۆژى رابردوودا، ئه‌مه چواره‌م حاڵه‌تى كوشتن و گيانله‌ده‌ستدانى ژنانه له سنوورى رانيه تۆمار كرابێت.
ئێواره‌ی رۆژى 26ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014، پۆليسى شارۆچكه‌ى دوكان له زێوێ ته‌رمى ژنێكيان دۆزييه‌وه، كه دوو گوللـه به جه‌سته‌وه‌یه نرابوو. ئه‌و له ئه‌وه‌ڵ ده‌مى گه‌نجيدابوو، له شوێنی ته‌رمه‌كه‌ش چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى هه‌مانڕۆژ، لە رانیە لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو ژن گيانيان له‌ده‌ستداوه و به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى هه‌ردووكيان حاڵه‌ته‌كه‌يان خۆكوژى بووه.
وته‌بێژى ته‌ندروستى رانييه، تەها محەمەد، رايگەیاند، "رووداوی یەكەم خۆكوشتنی ژنێك بووە، به‌ناوى "م.ح.ر" كە تەمەنی 16 ساڵی بووە و لە ماڵی خوشكەكەی خۆی بە فیشەك كوشتووە".
رووداوی دووەمیش ژيان له‌ده‌ستدانى "ك.ر" ى 15 ساڵ بووه، كه ده‌وترێت خۆى كوشتووه و رووداوه‌كه به هۆى هه‌ڵواسينى په‌ته‌وه روويداوه.
به گوێره‌ى ئامارى ره‌سمى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، به پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى حكومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، ئاستى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنان و كوشتن له هه‌ڵكشاندايه.
له ئامارى ره‌سمى مانگى ئايارى رابردوودا، كه مانگى سه‌يران و گه‌شتكردن و كاتبه‌سه‌ربردنه له هه‌رێمى كوردستان، له سنوورى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، 4 ژن كوژراون، 3 ژنيش خۆيان كوشتووه، 27 ژنيش سووتاون و 9 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسيش تۆمار كراوون. هه‌ولێر زۆرترين سوتان و خۆسووتان و خۆكوشتنى تێدا تۆمار كراوه.
له سلێمانيش ده‌ستدرێژى سێكسى له پێشه‌وه‌يه. به به‌راورد به ئامارى مانگى ئايارى 2012، توندوتيژى دوو هێنده زياديكردووه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردووش‌دا 2013، به هه‌مان شێوه توندوتيژى زياديكردووه.
مه‌زنده ده‌كرێت، توندوتيژييه‌كانى مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ، به به‌راورد به سه‌رجه‌م مانگه‌كانى نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ زياتر بێت.
(ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان)
الاثنين، 21 يوليو 2014
ميدڵ ئێست: 'ئيسرائيل قه‌سابخانه‌يه‌كى نوێى درووستكرد' . : NRT TV :.
ميدڵ ئێست: 'ئيسرائيل قه‌سابخانه‌يه‌كى نوێى درووستكرد' . : NRT TV :.
غه‌ززه: سوپاى ئيسرائيل، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، قه‌سابخانه‌يه‌كى له گه‌ڕه‌كى "ئه‌لشوجاعيه"ى غه‌ززه درووستكرد، به كوشتنى 87 هاووڵاتى فه‌له‌ستينى كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵ و ژن بوون و برينداركردنى 210 هاووڵاتى ديكه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، سوپاى ئيسرائيل، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، هه‌واڵى كوژرانى 13 سه‌ربازى له شه‌وى رابردوودا راگه‌ياند.
قه‌سابخانه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييه، له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه به كاردانه‌وه دژى كوژرانى سه‌ربازه‌كانى پێناسه كراوه.
گوته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، رايگه‌ياند، 13 سه‌ربازى ليواى غولانى پياده، شه‌وى رابردوو، له پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييدا كوژراوون.
له پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى ئيسرائيل، گه‌يشتووه‌ته 18 سه‌رباز.
ئه‌ميندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى، نه‌بيل ئه‌لعه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، ئيسرائيلى به ئه‌نجامدانى "تاوانى شه‌ڕ دژ به مه‌ده‌نييه‌كان" له گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييه تۆمه‌تبار كرد. هاوكات داواشيكرد، "به په‌له دوژمنكارى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه بوه‌ستێرنێت".
نه‌بيل عه‌ره‌بى، داواشيكرد، پارێزگارى پێويست بۆ مه‌ده‌نييه فه‌له‌ستيينييه‌كان دابينبكرێت و "ئيسرائيلى وه‌ك به‌رپرسيارى سه‌ره‌كى ئه‌و تاوانه ترسناكه ناساند".
حكومه‌تى ويفاقى نيشتيمانى فه‌له‌ستين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى رووداوه‌كه‌ى كرد و ئه‌و په‌لاماره‌ى ئيسرائيلى به "تاوانى جه‌نگ" ناساند و داواى ده‌ستتێوه‌ردانى به په‌له‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
حكومه‌تى فه‌له‌ستين، سه‌ر له نوێ "داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ راگرتنى دوژمنايه‌تى ئيسرائيل بۆ سه‌ر گه‌لى فه‌له‌ستين".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكايه‌تى فه‌له‌ستين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى " قه‌سابخانه‌ى نوێى حكومه‌تى ئيسرائيلى كرد، كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى ئه‌لشوجاعييهى خۆرهه‌ڵاتى غه‌ززه ئه‌نجاميدا".
وته‌بێژى ره‌سمى به ناوى سه‌رۆكايه‌تى فه‌له‌ستين، نه‌بيل ئه‌بو ردێنه، داواى له ئيسرائيل كرد، "په‌لاماره دوژمنكاره‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه بوه‌ستێنێت" و هۆشداريشيدا له "كاردانه‌وه‌كانى ئه‌و تاوانه و به‌رده‌واميدانى".
ئيسرائيل، له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارييانه‌دا، ته‌نيا 2 كاتژمێر ئاگربڕى له‌سه‌ر داواى ليژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور، راگه‌ياندووه، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتييه قوربانييه‌كان رزگار بكرێن و برينداره‌كان بگوێزرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، دواى ته‌واو بوونى واده‌كه، 2 كاتژمێرى ديكه درێژكرايه‌وه.
دواى راگرتنى په‌لاماره‌كان، ده‌زگاى فرياكه‌وتنى فه‌له‌ستينى به هاناى برينداره‌كانه‌وه چوو ودواى شه‌وێك مانه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه، له ژێر بۆمبابارانى فڕۆكه و تانكه‌كانى ئيسرائيل، توانرا، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى رزگار بكرێن و بگوازرێنه‌وه.
ته‌رمى هاووڵاتييانى فه‌له‌ستينى له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا به سووتاوى تا ئه‌و راده‌يه‌ى نه‌ده‌ناسرانه‌وه كه‌وتبوو.
له نێوان كوژراوه‌كاندا، منداڵ و پير هه‌ن، له نێوانياندا زياتر له جه‌سته‌ى منداڵێك هه‌ن، كه كارمه‌ندانى فرياكه‌وتن به ئۆتۆمبێل و بريندارگوێزه‌ره‌وه ده‌يانگواستنه‌وه.
يه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانى فرياكه‌وتن، به‌ر بۆمبا‌باران كه‌وتبوو، ئه‌و به ته‌واوه‌تى له لايه‌ن سوپاى ئيسرائيله‌وه تێكشكێنرابوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى لۆمه‌ى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى كرد، به‌وه تۆمه‌تبارى كرد، كه به‌رده‌وامى به ململانێكان له كه‌رتى غه‌ززه ده‌دات.
كيرى بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ى بى سى ئه‌مريكايى وتى: "ده‌ستپێشخه‌رى ئاگربه‌ستيان خرايه به‌رده‌ست ره‌تيانكرده‌وه". ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، حه‌ماس ئاگر به‌سته‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وتى: "حه‌ماس هۆكارى ئه‌و رووداوانه‌يه، چونكه موشه‌كى ئاراسته‌ى باشوورى ئيسرائيل كردووه".
جۆن كيرى له باره‌ى كوژرانى هاووڵاتيانى فه‌له‌ستينى و به ئامانجگرتنى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه هيچ لێدوانێكى نه‌دا و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ ئيسرائيل رانه‌كێشا.
ئاژانسى به‌هاناوه‌چوونى ئاواره فه‌له‌ستينييه‌كان ناسراو به "ئۆنروا"، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، 81 هه‌زار هاووڵاتى فه‌له‌ستينى له‌به‌ر بۆمبابارانى ئيسرائيل ئاواره بوونه و له 61 قوتابخانه‌ى كه‌رتى غه‌ززه‌دا په‌نادراوون.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى وتى: "پرۆسه‌ى وێرانكردنى تونێله رێڕه‌وه‌كانى حه‌ماس به شێوه‌يه‌كى رێژه‌يى و خێرا ئه‌نجامدراوه".
هه‌روه‌ها وتى: "ئێمه له هه‌وڵداين بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و تونێلانه، به‌ڵام پێويستمان به كاتى زياتره".
سوپاى ئيسرائيل، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، "فراوانكردنى پرۆسه‌ى هێرشى زه‌مينى بۆ سه‌ر غه‌ززه راگه‌ياند".
هه‌روه‌ها سوپاى ئيسرائيل، كوژرانى دوو سه‌ربازى ديكه‌ى خۆى راگه‌ياند.
له ئاستى ديپلۆماتييدا، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين، مه‌حمود عه‌باس گه‌يشته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسى بزوتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستينى ناسراو به حه‌ماس، خاليد مه‌شعه‌ل كۆببێته‌وه و تاوتوێى پرسى ئاگر به‌ست بكات.
(سه‌رچاوه: ميدڵ ئێست ئۆنلاين، وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان)
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ململانێى نێوان كانديده‌كانى هه‌نارده‌ى به‌غدا ده‌كات . : NRT TV :.
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ململانێى نێوان كانديده‌كانى هه‌نارده‌ى به‌غدا ده‌كات . : NRT TV :.
NRT – سلێمانى: ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى كورد له به‌غدا، عادل نورى، رایگه‌یاند، دیاریكردنی دوو كاندید له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق "كاره‌ساته"، هاوكات لايه‌نه كوردستانييه‌كان كه خۆيان بۆ وه‌ها بڕيارێك ئاماده نه‌كردبوو، له‌و بڕوايه‌دان، پێويسته يارمه‌تى يه‌كێتى بدرێت تا له‌و كێشه‌يه رزگارى ده‌بێت و چاودێرێكى سياسيش ئه‌و جۆره برياره به "شكست" بۆ يه‌كێتى له‌قه‌ڵه‌مده‌دات.
شه‌وى 20ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ره‌سمی دوو كه‌سی وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستنیشانكرد.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و فوئاد مه‌عسومی به ره‌سمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه.
عادل نوری ئه‌ندامی شاندى دانوستانكاری كورد، له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له رووماڵى راسته‌وخۆى كه‌ناڵى NRT، تايبه‌ت به‌و پرسه، رايگه‌یاند، دیاریكردنی دوو كاندید له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه "كاره‌ساته‌و ده‌نگه‌كانی كورد په‌رته‌وازه ده‌كات".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌پاڕێمه‌وه له‌یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان كه ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكاته‌وه و یه‌ك كه‌س كاندید بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد په‌رته‌وازه نه‌بێت".
عادل نوری راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌ئێستادا نازانن، كه ده‌نگ بۆ كێ كۆبكه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو كه‌س كاندیدكراون.
هه‌روه‌ها وتى: "پۆستى سه‌رۆك كۆمار، پۆستێكى گرنگه و له ده‌سه‌ڵاتييدا هه‌يه، متمانه له حكومه‌ت وه‌ربگرێـته‌وه و ياسا تێپه‌ڕێنێت و نوێنه‌رايه‌تى عێراق له مه‌حفه‌لى نێوده‌وڵه‌تييدا بكات و له په‌راوێزى ئه‌و كاره‌شيدا، پشتيوانى بۆ دۆزى كورد به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و هيواداره، ئه‌گه‌ر يه‌كێتى ناتوانێت ئه‌و پرسه يه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌وا با لايه‌نه كوردستانييه‌كان هاوكارى بكه‌ن، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان بێنه ناو باسه‌كه‌وه و ده‌رچه‌يه‌ك بدۆزنه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر يه‌كێتى نه‌توانێت ئه‌و پۆسته يه‌كلا بكاته‌وه، "باشتر وايه، ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ببێت و داواى پۆستێكى ديكه بكات، بۆ ئه‌وه‌ى زيان له پێگه‌ى كورد و يه‌كده‌نگى كورد له به‌غدا نه‌دات".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، باشتر وايه، ئه‌و پرسه بۆ چاره‌سه‌ركردنى به فلته‌رى ديكه‌دا تێپه‌ڕێت، له‌وانه فلته‌رى په‌رله‌مان.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به ده‌ستنيشانكردنى دوو كانديد، لايه‌نه كوردستانييه‌كانى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى كه نازانن ده‌نگ به كاميان بده‌ن.
له نوێترين پێشهاتدا، يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ده‌نگ به كانديدێك ناده‌ن، ئه‌گه‌ر له باره‌يه‌وه راوێژيان پێ نه‌كرابێت.
عادل نوورى ئه‌وه‌ى به "فشارێك" زانى بۆ سه‌ر يه‌كێتى تاوه‌كو به بڕياره‌كه‌يدا بچێته‌وه.
هاوكات هه‌ر له ميانه‌ى ئه‌و رووماڵه تايبه‌ته‌ى NRT دا، ده‌رباز محه‌ممه‌د، له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، رايگه‌ياند، ئه‌وان ئاماده‌كارييان بۆ وه‌ها بڕيارێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نه‌كردووه.
وتيشى: "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌يه‌وێت رێز له ئيراده‌ى يه‌كێتى بگرێت، به‌ڵام ده‌بێت ديراسه‌ى ئه‌و بڕياره‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بكرێت و بزانرێت چۆن گۆڕان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات".
بڕياره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى ململانێى نێوان باڵه‌كانى ئه‌و حزبه پيشانده‌دات، هاوكات، هه‌نارده‌كردنى ئه‌و ململانێيه‌يه بۆ ناو گۆڕه‌پانى سياسى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، به‌و پێيه‌ى ئه‌گه‌ر دوو كانديدى كورد بچنه به‌غدا و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به ده‌نگدان چاره‌نووسيان يه‌كلا بكرێته‌وه، كاريگه‌رى وڵاتانى ناوچه‌كه و هێزه ناوخۆييه‌كان له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كانديده‌دا به روونى ده‌ركه‌ون.
نوێنه‌رى گۆڕان ده‌رباز محه‌ممه‌د له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ئێران كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌يه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه دواجار ئه‌و كانديده سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه زۆرينه‌ى شيعه‌كان پشتيوانى لێده‌كه‌ن.
له لاى خۆيه‌وه، به‌ختيار شاوه‌يس، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى گومانى خۆى له يه‌كلاييكارى بڕياره‌كه نه‌شارده‌وه و رايگه‌ياند، "هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى چاو به بڕياره‌كه‌يدا بخشێنێته‌وه".
ئه‌و وتيشى: "ره‌نگه بڕياره‌كه به دوو قۆناغ ده‌ربچێت و ئه‌مه قۆناغى يه‌كه‌مى بووبێت و له قۆناغى دووه‌مدا له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه، يه‌كێكيان ديار بكرێت"، به‌ڵام دڵنيايى له باره‌ى بۆچوونه‌كه‌يه‌وه نه‌دا و ده‌سته‌واژه‌ى "ره‌نگه"ى به‌كارهێنا.
مه‌سعود عه‌بدولخالق، چاودێرى سياسى له هه‌ولێره‌وه به‌شدارى له رووماڵه‌كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه كرد و سه‌رسامى خۆى له بڕياره‌كه‌ى يه‌كێتى ده‌ربڕى و ئه‌و بڕياره‌ى به "شكست" بۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى وه‌سفكرد.
تا ئێستا نازانرێت، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان چ هه‌ڵوێستێكيان له باره‌ى ئه‌و بڕياره‌وه هه‌يه، كه ئه‌مشه‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختيار رايگه‌ياند، ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، نه‌جمه‌دين كه‌ريم، ئه‌ندامى خولى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناوى خۆى داوه‌ته سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ك پاڵێوراو بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، به‌ڵام چاره‌نووسى بڕيارى خۆپاڵاوتنى بۆ ئه‌و پۆسته ديار نييه.
به‌ختيار شاوه‌يس، له‌و باره‌يه‌وه پێى باش بوو، نه‌جمه‌دين كه‌ريم خۆى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بداته‌وه، ئايا داواكه‌ى ده‌كێشێته‌وه ياخود سوور ده‌بێت له‌سه‌ر خۆپاڵاوتنى.
خۆ پاڵاوتنى نه‌جمه‌دين كه‌ريم، هه‌ريه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و حاكم قادر و مه‌لا به‌ختيارى تووڕه كرد.
ئه‌وان له به‌ياننامه و روونكردنه‌وه‌ى جياجيادا، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه "كه‌س بۆى نييه له ده‌ره‌وه‌ى بڕيارى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار كانديد بكات".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختيار، له روونكردنه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ياندا، ده‌سته‌واژه‌ى "هه‌رگيز قبوڵى ناكه‌ين"يان له دژى نه‌جمه‌دين كه‌ريم به‌كار هێنابوو.
ململانێى نێوان باڵه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له سه‌ر دياركردنى كانديدێك له كاتێكدايه، كه دوێنێ له مه‌راسيمێكى بنه‌ماڵه‌ييدا پێشوازييان له سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانى كرد، كه ساڵێك و 7 مانگ به هۆى نه‌خۆشييه‌وه ژيانى له نه‌خۆشخانه‌ى شارێته‌ى به‌رلين به‌سه‌ر ده‌برد.
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به شێوازێكى جياواز له به‌ياننامه‌كانى رابردووى، كه زياتر به‌ياننامه‌ى درێژ بوون، بڕيارى ئه‌مشه‌وى خۆى ئاشكرا كرد.
مه‌لا به‌ختيار به لێدوانێكى چه‌ند وشه‌يى چاره‌نووسى كانديدى يه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ئاشكرا كرد و هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له باره‌ى هۆكارى دياركردنى دوو كانديد بۆ ئه‌و پۆسته نه‌خسته‌ڕوو.
ئه‌وه‌ى پرسيارى لاى مه‌سعود عه‌بدولخالقى چاودێرى سياسى درووستكردووه، ئه‌وه‌يه، رۆڵى تاڵه‌بانى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌و نێوه‌نده‌دا چييه.
ئه‌و وتى: "ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانى ديدارى له‌گه‌ڵ جێگرى خۆى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌نجامداوه، ئايا ده‌كرێت تاڵه‌بانى پرسى پێ نه‌كرابێت، چۆن ده‌كرێت ئه‌و پرسه به بێ راوێژى تاڵه‌بانى يه‌كلا بكرێته‌وه".
ئه‌و وتيشى: "ئه‌گه‌ر هيچ له‌و باره‌يه‌وه به تاڵه‌بانى نه‌وترابێت، ماناى وايه ره‌وشى ته‌ندروستى تاڵه‌بانى به‌و جۆره نييه كه كه‌سوكاره‌كه‌ى باسيان ده‌كرد".
هاوكات، په‌رله‌منتارى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى هه‌رێم، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، بڕواى خۆى به "مه‌ترسيدارى" بڕياره‌كه‌ى يه‌كێتى پيشاندا و رايگه‌ياند، پێويسته سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ته‌داخول بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و درزه‌ى له نێو ماڵى يه‌كێتييدايه، كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌ى كورد درووست بكات".
ئه‌ندامانى ئێستاى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، دواى كورتهێنانى ده‌نگى يه‌كێتى له هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێمدا له لايه‌ن كاديرانى باڵا و مامناوه‌ندى حزبه‌كه‌يانه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بوونه‌وه و داوايان لێكرا، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.
هه‌رچه‌نده، يه‌كێتى له رێگه‌ى پلينۆمێكى نيوكاتژمێرييه‌وه، واده‌ى شه‌رعييه‌تى په‌يڕه‌وى ناوخۆ و به‌رده‌وامى مه‌كته‌بى سياسى بۆخۆى تا كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌يان درێژكرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا بڕياريان له باره‌ى كۆنگره‌ى داهاتوو و گۆڕانكارى له په‌يكه‌ر و ئۆرگانى حزبه‌كه‌يان نه‌داوه.
وێڕاى بوونى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند، كه ده‌يان كاديرى باڵاى يه‌كێتى تێيدا ئه‌ندامن و وه‌ك په‌رله‌مانێكى حزبى به نسبه‌ت يه‌كێتييه‌وه سه‌يرى ده‌كرێت، به‌ڵام له باره‌ى پرسى كانديدى ئه‌و حزبه بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار هيچ پرۆسه‌يه‌كى وتوێژ و ده‌نگدان له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجام نه‌دراوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له 24 كاتژمێرى داهاتوودا، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، به روونكردنه‌وه‌يه‌ك، هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى بڕياره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتييه‌وه بخاته‌ڕوو.
پێشبينى ده‌كرێت، يه‌كێتى له ژێر فشارى ناوخۆى و ده‌ره‌كييدا، نه‌يتوانيبێت يه‌ك كانديد بۆ ئه‌و پۆسته ديار بكات، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و بۆچوونه بوو كه چاودێرى سياسى مه‌سعود عه‌بدولخالق له هه‌ولێره‌وه به ته‌له‌فۆن بۆ NRT خستييه‌ڕوو.
ئه‌و وتى: "پێده‌چێت، له‌ناو يه‌كێتى و مه‌كته‌بى سياسى، پشتيوانى له فوئاد مه‌سعوم بكرێت، به‌ڵام له ئاستى ده‌ره‌وه، پشتيوانى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێت و له‌م ئان و ساته‌شدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌وترێت".
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
الثلاثاء، 15 يوليو 2014
ئه‌سيل نوجێفى پيلانى داهاتووى داعش ئاشكرا ده‌كات . : NRT TV :.
ئه‌سيل نوجێفى پيلانى داهاتووى داعش ئاشكرا ده‌كات . : NRT TV :.
NRT – موسڵ: پارێزگارى نه‌ينه‌وا ئه‌سيل نوجێفى پيلانى داهاتووى داعشى ئاشكرا كرد.
ئه‌سيل نوجێفى رايگه‌ياند، داعش پاشه‌كشێيه‌كى ته‌دريجى له موسڵ ده‌كات و ره‌وشى موسڵ له ماوه‌ى دوو مانگدا ئاسايى ده‌بێته‌وه.
له لێدوانييدا بۆ سۆمه‌رييه نيوز، نوجێفى وتى: "ئاڵاكانى داعش به‌سه‌ر هه‌موو بينايه‌ك و ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازييه‌وه ده‌شه‌كانه‌وه، به‌ڵام پله به پله ئه‌و ئاڵايانه له به‌ر چاوان ديار نه‌مان".
وتيشى: "پاشه‌كشێيه‌كى ته‌دريجى له ئارادايه و داعش موسڵ به‌جێده‌هێڵێت".
هه‌روه‌ها وتى: "جياوازييه‌كى گه‌وره له نێوان هه‌ردوو رێكخستنى داعش و پياوانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى هه‌يه و دووه‌ميان، له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بووه له ماوه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگيركارى و له رووى ئايدۆلۆژياشه‌وه له داعش جياوازه و ئه‌زموونى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتيان هه‌يه".
ئه‌م لێدوانه‌ى نوجێفى دواى ئه‌وه هات، دوێنى عيزه‌ت دوورى جێگره‌وه‌ى سه‌دام حسێن، له تۆمارێكى ده‌نگييدا، سووپاسى "بێ پايانى" رێكخراوه‌كانى داعش و قاعيده‌ى كرد و داوايكرد، ناكۆكى ناوخۆيى به‌لاوه بنرێت و پارێزگارى له "سه‌ركه‌وتنه‌كه‌يان" بكرێت.
ئێران ئه‌گه‌رێك ده‌خاته به‌رده‌م داعش . : NRT TV :.
ئێران ئه‌گه‌رێك ده‌خاته به‌رده‌م داعش . : NRT TV :.
NRT – تاران: ئێران رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر داعش، راستده‌كات و به‌رگرى له سوننه‌كان ده‌كات، ئه‌وا پێويست بوو شانبه‌شانى حه‌ماس و جيهادى ئيسلامى بوه‌ستێت و به‌رگرى له غه‌ززه بكات.
ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى بۆ كاروبارى عه‌ره‌بى و ئه‌فريقايى ئه‌مير عه‌بدول له‌هيان رايگه‌ياند، "تاقمى داعش رايانگه‌ياندووه، كه هيچ پشتيوانييه‌ك له گه‌لى فه‌له‌ستين ناكه‌ن، كه ئه‌وانيش ئه‌هلى سوننه‌ن و له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه سته‌ميان لێده‌كرێت".
وتيشى: "ئه‌گه‌ر داعش راستده‌كات و گروپێكى شۆڕشگێڕه و به‌رگرى له ئه‌هلى سوننه ده‌كات پێويسته له‌سه‌رى شانبه‌شانى حه‌ماس و جيهاد و رێكخراوه‌كانى ديكه‌ى فه‌له‌ستين رووبه‌ڕووى ئيسرائيل ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتى: "بێده‌نگى داعش له به‌رامبه‌ر ئيسرائيل، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه ئه‌و تاقمه درێژكراوه‌ى سياسه‌تى ئيسرائيل و ئامانجيان له هه‌ڵگرتنى چه‌ك، كوشتارى گه‌لانى موسڵمانه".
سه‌رچاوه: ئيرنا
سيستانى په‌يامێكى گه‌يانده مالكى . : NRT TV :.
سيستانى په‌يامێكى گه‌يانده مالكى . : NRT TV :.
NRT – نه‌جه‌ف: گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى له په‌يامێكى زاره‌كييدا به مالكى راگه‌ياندووه، له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا بكشێـته‌وه به‌ر له‌وه‌ى به ئاشكرا نه‌يارێتى دژى رابگه‌يه‌نێت.
به گوێره‌ى سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانييه‌كان، عه‌لى سيستانى مالكى له‌وه هۆشيار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له واده‌ى دياريكراو بۆيدا، نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا مه‌رجه‌عيه‌ت راسته‌وخۆ به‌ياننامه‌ى له دژ ده‌رده‌كات.
مالكى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه بۆ ويلايه‌تى سێيه‌م خۆى كانديد بكاته‌وه و له ناو كورددا جگه له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كه ڤيتۆى دژى مالكى دانه‌ناوه، زۆرێك له لايه‌نه سياسييه‌كان له سه‌روويانه‌وه سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان دژى ويلايه‌تى سێيه‌مى مالكيين.
سه‌باره‌ت به سوننه‌ئاينزاكانيش، ئه‌وانيش رايانگه‌ياندووه، به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵيان نييه مالكى ده‌سه‌ڵات بگرێـته‌وه ده‌ست.
مه‌رجه‌عيه‌ت ره‌تيكردووه‌ته‌وه هێڵى سوورى له‌سه‌ر هيچ كه‌س و لايه‌نێك هه‌بێت و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ته‌نيا ده‌يانه‌وێت پرۆسه‌ى سياسيى بگه‌ڕێـته‌وه سه‌ر رێگه‌ى خۆى.
پرۆسه‌كانى به‌غدا دانى نا به كوژرانى 28 ژن‌دا . : NRT TV :.
پرۆسه‌كانى به‌غدا دانى نا به كوژرانى 28 ژن‌دا . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانى نا به كوژرانى 28 ژن‌دا له شارى به‌غدا، كه له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو به پاساوى "كۆمه‌ڵايه‌تى" كوژرابوون.
وته‌بێژه‌ى ره‌سمى فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازييه‌كان عه‌ميد سه‌عد معه‌ن رايگه‌ياند، تاوانى كوشتنى ئه‌و 28 ژنه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا له گه‌ڕه‌كى زه‌يونه‌ى به‌غدا به پاساوى كۆمه‌ڵايه‌تى و تۆمه‌تباركردنى ئه‌و ژنانه به "تێكدانى ره‌وشتى كۆمه‌ڵگه" ئه‌نجامدراوه.
وتيشى: "ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه بۆ به‌دوادا چوون و دۆزينه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه پێكهاتووه و پۆليس سه‌رقاڵى به‌دواداچوونه".
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه له گه‌ڕه‌كى زه‌يونه‌ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا، 28 ژن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو پياودا، له شوقه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون كۆمه‌ڵكوژ كران.
ناوچه‌ى زه‌يونه له ساڵانى رابردووش‌دا تاوانى له‌و جۆره‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه و له ئايارى 2013 دا حه‌وت ژن و شه‌ش پياو له شوقه‌يه‌كى ديكه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا درانه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌ى و كوژران.
مالكى دييپلۆماتكارێكى كورد ده‌خاته ژێر لێكۆڵينه‌وه . : NRT TV :.
مالكى دييپلۆماتكارێكى كورد ده‌خاته ژێر لێكۆڵينه‌وه . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى رێپێدراوى باڵيۆزخانه‌ى عێراقى له له‌نده‌ن بانگ كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه له گه‌ڵى له باره‌ى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ى بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان له‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه.
وه‌زيرى رێپێدراوى عێراق له باڵيۆزخانه‌ى عێراق له له‌نده‌ن شێروان موحسين دزه‌يى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى ئه‌و رێككاره‌ى كرد، كه به‌غدا له دژى گرتوويه‌تييه به‌ر.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، دزه‌يى رايگه‌ياندووه، ئه‌و زانيارييانه‌ى دراونه‌ته به‌غدا "چه‌واشه‌كارانه و ته‌ڵه‌كه‌بازانه‌ن" و ئه‌گه‌ر به‌غدا له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا پۆزشى بۆ نه‌هێنێته‌وه ئه‌وا رێككارى ياساى له دژ ده‌گرێته به‌ر.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا، شيروان دزه‌يى، ئاشكرايكردووه، ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و پێگه‌ى راگه‌ياندن، هه‌ڵمه‌تێكى شۆڤينيانه‌يان له دژى كورد ده‌ستپێكردووه و ئه‌و پێگانه به‌شدارى ئه‌ويان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كاديرى ديبلۆماسى كورد له باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى عيراق له له‌نده‌ن گه‌وره كردووه.
شيروان دزه‌يى سه‌رسوڕمانى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و "زانيارييه ناڕاستانه بوونه‌ته بڕگه‌ى يه‌كه‌مى دانيشتنى رۆژى 10ى ته‌مموز / يۆليۆى 2014ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ئه‌وه‌ى به فرسه‌ت زانيوه كه وه‌زيره كورده‌كان كشاونه‌ته‌وه و منيان به شێوه‌يه‌كى ناياسايى بانگكردووه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵينه‌وه".
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به پشتبه‌ستن به په‌يجى فه‌يسبوك و چه‌ند پێگه‌يه‌كى چه‌واشه‌كار ئه‌و بڕياره‌ى ده‌ركردووه و ئه‌نجومه‌نيش به شێوه‌يه‌ك ده‌يه‌وێـت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكات كه رق و ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رامبه‌ر به كورد تێدايه".
بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه . : NRT TV :.
بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه . : NRT TV :.
NRT – ئه‌نقه‌ره: له ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو و وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەفکان ئاڵا و راوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم فوئاد حوسێن و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەریم سنجاری، ئامادە بوون.
کۆبوونەوەکە سەعات و نیوێکی خایاند و بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوە چوو.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياكانى توركيا، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بارزانى و ئه‌ردۆغان جه‌ختيان له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى عێراق و په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى نيشتيمانى بنكه‌فراوانى هاوبه‌شى كردووه‌ته‌وه، كه هه‌موو پێكهاته‌كان به هاوبه‌شى به‌شدارى تێدا بكه‌ن.
به ڤيديۆ.. پێشوازيكردنى توركيا له بارزانى . : NRT TV :.
به ڤيديۆ.. پێشوازيكردنى توركيا له بارزانى . : NRT TV :.
NRT – ئه‌نقه‌ره: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا.
هه‌ريه‌ك له سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم فوئاد حوسێن و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەریم سنجاری، ياوه‌رى بارزانى بوون له گه‌شته‌كه‌يدا.
له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا گويلى سه‌رۆك كۆمار پێشوازى له شاندى هه‌رێم كرد.
دواتر، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له شوێنى تايبه‌تى خۆى پێشوازى له بارزانى كرد.
كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى و ئه‌ردۆغان، يه‌ك كاتژمێر و نيوى خاياند و به داخراوى به‌ڕێوه‌چوو.
گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى و ئه‌ردۆغاندا به‌شدار بوون.
ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى عێراق له ته‌نيشت بارزانى دانرابوون، به جيا له سه‌ردانه‌كانى پێشووى بارزانى بۆ ئه‌و وڵاته، كه ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان دانه‌ده‌نرا.
نوێترين داواى هاشمى له كورد . : NRT TV :.
نوێترين داواى هاشمى له كورد . : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق تارق هاشمى ده‌ستخۆشى له پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كات و داوايه‌كيش ئاراسته‌ى كورد ده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، به ره‌سمى خۆى له كاره‌كانى فازڵ به‌روارى فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى زێڕينى سوپاى عێراق بێ به‌ريكرد، تارق هاشمى ده‌ستخۆشى له پارتى كرد.
هاشمى نووسيويه‌تى: "سووپاسى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌ن، به وه‌ڵامگۆيه به‌ڕێزه‌كه‌ى و خۆ بێبه‌ريكردن له خراپه‌كارێكى وه‌ك فازڵ به‌روارى".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "تاوانه‌كانى فيرقه‌ى زێڕين به به‌ڵگه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه بۆ به‌دادگاگه‌ياندنى له دادگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تييدا خۆش بكرێت".
هاشمى داوايه‌كيشى له كورد كردووه و نووسيويه‌تى: "داوا له برايانى كورد ده‌كه‌م، هه‌ڵوێستى خۆيان له باره‌ى فه‌ريق ئه‌نوه‌رحه‌مه فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى ده‌رببڕن و يان ناچارى بكه‌ن ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، ياخو خۆيانى لێ بێبه‌رى بكه‌ن، چونكه ئه‌و فه‌رمانده‌يه زۆر ئازارى شۆڕشگێڕه موجاهيده‌كان ده‌دات و بڕواناكه‌م ئێوه پێتان خۆش بێت".
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
هه‌ڵوێستى مالكى له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا . : NRT TV :.
هه‌ڵوێستى مالكى له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا . : NRT TV :
NRT – هه‌ولێر: له ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌يدا، له دوا كۆنگره‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نورى مالكى ستايشى رۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى ده‌كات.. به‌ڵام ئه‌وه له دوێنێدا بوو، هه‌رچى ئه‌مڕۆيه، سه‌رۆك وه‌زيران به ئاراسته‌ى 180 پله‌ى پێچه‌وانه‌دا، لێدوان له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ده‌سه‌ڵاتى سياسى هه‌رێم به داڵده‌دانى داعش و به‌عسييه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
'بارزانى به زمانێك وه‌ڵامى تارانى دايه‌وه كه تێيده‌گات' . : NRT TV :.
'بارزانى به زمانێك وه‌ڵامى تارانى دايه‌وه كه تێيده‌گات' . : NRT TV :.
NRT – عه‌ره‌بستان: مامۆستاى زانكۆى (ام القرى)ـى شارى مه‌ككه، دكتۆر عه‌بدولحه‌فيز مه‌حبوب، له وتارێكدا پرسى ئه‌مڕۆى عێراقى خستووه‌ته به‌ر باس و له ژێر ناونيشانى "مانۆرى راپرسى بۆ لادانى سه‌رنجه له‌سه‌ر گرتنى كه‌ركوك" نووسيويه‌تى: "بارزانى به زمانێك وه‌ڵامى تارانى دايه‌وه كه تێى ده‌گات".
نووسه‌ر له وتاره‌كه‌يدا كه له ميدڵ ئێست ئۆنلاين بڵاو بووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "له ئێستادا عێراق به بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى سياسييدا گوزه‌ر ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆرێك له سياسييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ته‌كتيكێكى سياسييانه‌يه، ياخود كارتێكى فشاره له دژى ئه‌وانى ديكه".
نووسه‌ر ئه‌وه‌شى نووسيوه: "دووباره كارتى راپرسى به‌كارهێنرايه‌وه، كه هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا، توركيا، ئێران، پارێزيان له باره‌يه‌وه هه‌يه و هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، به‌كارهێنانى ئه‌و كارته له لايه‌ن سياسييه‌كى وه‌ك بارزانييه‌وه له‌م ره‌وشه‌دا كه كورده‌كان خۆيان دوو بۆچوونيان له باره‌وه هه‌يه و له‌سه‌رى يه‌كده‌نگ نيين هۆى چييه".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌يدا، عه‌بدولحه‌فيز ده‌ڵێت: "زۆرێك له شيكه‌ره‌وان و سياسه‌تمه‌داران له‌و بڕوايه‌دان، په‌نابردنى بارزانى بۆ كارتى راپرسى، بۆ ئه‌وه‌يه، رووگه‌ى چاوكان له‌سه‌ر پرسى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت وه‌رگێڕێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شيكه‌ره‌وه‌ى ديكه‌ش هه‌ن له‌و بڕوايه‌دان بارزانى نه‌ك ده‌يه‌وێت چاو له‌سه‌ر پرسى گرتنى كه‌ركوك لابدات، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارى بهێنێت بۆ سازشى سياسى و ئابوورى به‌رامبه‌ره‌كانى".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تايى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه سه‌ربه‌خۆييه‌كى زاتى هه‌يه، جيابوونه‌وه له ئێستادا وه‌ك په‌ڕكێشييه‌كى سياسى و ئابوورى مه‌ترسيداره به نسبه‌ت كوردانه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى عێراق دابه‌ش بێت هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا مالكى به سياسه‌ته‌كانى خۆى دابه‌شيكردووه به‌سه‌ر سێ به‌شدا".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "بارزانى بێزار بووه له هاوكاريكردنى ئێران بۆ شيعه‌كان له‌سه‌ر حسابى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى عێراق به تايبه‌تى كورد، ئه‌مه له كاتێكدايه پياوێكى مه‌زهه‌بى وه‌ك ئايه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمى شه‌هروردى بارزانى به به‌شێك له پيلانگێڕى سوننه كه توركياش ده‌گرێته‌وه له‌قه‌ڵه‌مداوه، له مه‌سه‌له‌ى هێرشى داعش، كاتێكيش پياوى ئێران له عێراق واته مالكى كه‌وته ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ بارزانى و كورده‌كانى به داڵده‌دانى داعش تۆمه‌تبار كرد، بارزانى به‌وه وه‌ڵامى دايه‌وه كه شكستى هێناوه و تووشى هيستريا بووه و وتيشى ئه‌گه‌ر مالكى ئاواره‌كان به تيرۆريست ناو ببات ئه‌وه كاره‌ساته".
نووسه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا له‌و بڕوايه‌دايه، داواكردنى راپرسى، شتێك نييه جگه له ته‌كتيكێكى سياسى بۆ درووستكردنى فشارى زياتر له‌سه‌ر به‌غدا و زيادكردنى رێژه‌ى به‌شدارى سياسى كورد له به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌دا".
له باره‌ى ئێرانيشه‌وه نووسيويه‌تى: "تاران ده‌ترسێت عێراق به درووستكردنى حكومه‌تێكى نوێى بنكه فراوانى هه‌مه‌لايه‌ن هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته كه‌متر بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران وايده‌بينێت، لاچوونى مالكى واته كۆتايهاتنى هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر عێراق".
و: ئه.ر
خه‌لیلزاد داواكارییه‌كانی كورد ئاشكرا ده‌كات . : NRT TV :.
خه‌لیلزاد داواكارییه‌كانی كورد ئاشكرا ده‌كات . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق زه‌ڵمای خه‌لیلزاد رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده عیراقییه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌گه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، مه‌ترسی دابه‌شبوونی عێراق له ئارادایه.
له وتارێكیدا، كه له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكایی بڵاویكردووه‌ته‌وه، خه‌لیلزاد ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌توانێت به‌رامبه‌ر به كورد و سوننه هه‌ندێك سازش بكات، ئه‌وا؛ كورده‌كان ناچار ده‌كات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه بڕۆن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كورده‌كان جدیین، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه تازه‌پێگه‌یشتووه رابێت و خۆی بگونجێنێت".
خه‌لیلزاد، به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی عێراقی خستووه‌ته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی سیاسی و "به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ندی به به‌رپرسیار" له هه‌مبه‌ر ئه‌و ره‌وشه له‌قه‌ڵه‌مداوه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا، داواشی له لایه‌نه شیعه‌كان كردووه، كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران یه‌كلا بكه‌نه‌وه و به كرده‌وه لامه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێننه دی و كۆتایی به پرۆسه‌ی به سیاسیكردنی سوپا بهێنن.
خه‌لیلزاد ئه‌وه‌شی وتووه: "له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه مافی بدرێتێ له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به تایبه‌تی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌یه و به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێیه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رێم داوای ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه‌ی بۆ بكرێت، بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت، مه‌رجی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه پیشمه‌رگه له‌و ناوچانه بمێنێته‌وه كه چووه‌ته ناوی، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریشه‌وه چه‌كی پێبدرێت".
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كورد به گومانن له‌وه‌ی به‌غدا ئه‌و داوایانه‌یان جێبه‌جێ بكات، هه‌ربۆیه كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئاماده‌كاری به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی".
له باره‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌وه نووسیویه‌تی: "بارزانی داوای له په‌رله‌مانی هه‌رێم كردووه، كۆمیسیۆنێك بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له‌و ناوچانه‌ی جێناكۆكن پێكبهێنێت.
باڵێۆزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مریكا، له‌و بڕوایه‌دایه، پێویسته ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه بكات و له لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات و ستراتیژێكیشی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه هه‌وڵه‌كانی شكستبهێنن.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، ئه‌مریكا یارمه‌تی حكومه‌تی به‌غدا بدات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و له هه‌مانكاتیشدا یارمه‌تی هه‌ولێر بدات بۆ پاراستنی هه‌رێم له مه‌ترسییه‌كانی داعش.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، زاڵمای خه‌لیلزاد، پێشنیازی كردووه، ئه‌مریكا، داڕووخانی عێراق له‌به‌ر چاو بگرێت و ئه‌وه‌نده‌ی به ته‌نگ دامه‌زراندنی حكومه‌تی به‌غداوه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش حسابی ئه‌وه بكات، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، عێراق داڕووخا ستراتیژی چی ده‌بێت.
و: ئه.ر
الأحد، 13 يوليو 2014
الخميس، 3 يوليو 2014
وێنە لە رۆژنامەگەرى کوردی‌دا
وێنە لە رۆژنامەگەرى کوردی‌دا
رۆژنامه‌وانى: هونه‌رى فۆتۆگرافى به يه‌كێك له هونه‌ره گرنگ و پڕ به‌هاكانى كايه‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌ژمار ده‌كرێت و توێژه‌ر (كاروان هه‌ورامى) توێژه‌ر و خوێندكارى ماسته‌ر له بوارى به‌ڕێوبردنى ميديا له زانكۆى تاران ئه‌م توێژينه‌وه زانستييه‌ى له باره‌ى هونه‌رى فۆتۆگرافى و به‌كارهێنانى وێنه له رۆژنامه‌گه‌رى كوردييدا ئه‌نجامداوه و ئێمه له وێبلاگى تايبه‌تى توێژه‌ره‌وه توێژينه‌وه‌كه‌مان وه‌رگرتووه و لێره‌دا وه‌ك خۆى له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خزمه‌تكردنى زياترى كايه‌ى رۆژنامه‌وانى كورديى بڵاويده‌كه‌ينه‌وه.
پێشەکى
دەتوانرێت بوترێت وێنە وەک ئامڕازێکى کاریگەر لەبوارى کارى ڕاگەیاندندا دەتوانێت ڕاى گشتى دروست بکات وێنەکان وەک دەرخستەى هەمو چالاکیەکانى مرۆڤ لە زۆربەى بوارەکانى ژیانیدا بونەتە پاڵپشتێکى ڕەگەزى راستى رٍووداو وبەسەر هاتە جۆراوجۆرەکان کە لە ئێستا و لە مێژوویەکى دورتردا ڕوویان داوە لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک پێیان وایە لەڕێگەى وێنەکانەوە مێژووى مرۆڤایەتى لەگێڕانەوەى زارەکى رزکارى بووە کە جێى شک وگومانە لەلایەن نەوەکانى ئایندەوە بەڵام گێڕانەوەى مێژوو لە ڕێگەى وێنەکانەوە هیچ شک وگومان لەلاى نەوەکانى ئایندە ناهێڵێت،چونکە وێنەکان ئاوێنەى ئەو واقیعەن کە ڕوویانداوە،لەبەر ئەو گرنگیە پڕ بەهایەى کەوێنە لە ژیانى مرۆڤەکاندا بەرجەستەى کردووە توێژەر بەباشى زانیوە توێژینەوەیەک لەسەر ئەو ئامرازە گرنگە بە ئەنجام بگەیەنێت.
لەو پێناوەدا توێژەر توێژینەوەکەى کردووە بە چوار بەشەوە:-
* لەبەشى یەکەمى توێژینەوەکەدا کە کراوە بەدوو پارەوە ، لەپارى یەکەمدا باس لە دەسپێک سەبارەت بە ڕۆڵ وگرنگى وێنەودواتر باسى لە پێناسە وچەمکە تیۆریەکان کە لەلایەن زانیان وپسپۆڕانەوە باسیان لێوە کراوە ،سەبارەت بەو بابەتە کە وێنەیە بەتایبەتى وێنەى فۆتۆگرافى ،لەپارى دووەمدا باس لە میتۆدى توێژینەوەکەى کراوە بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
ئەم توێژینەوەیە ناونیشانەکەى بریتیە لە (وێنە لە ڕۆژنامەگەرى کوردی‌دا) بەتایبەت ئەو ڕۆژنامانەى کە لەسنورى هەرێمى کوردستان دەردەچوون،لەڕێگەى ئەم توێژینەوەیەوە هەوڵدراوە بزانرێت کە ڕۆژنامە کوردیەکان تا چەند گرنگیان بەو ئامرازە گرنگە داوە،بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەیەى کە بوەتە کۆمەڵگەى توێژینەوەکە.
لەم توێژینەوەیەدا یەکێک لەو ڕۆژنامانەى کە لەسنورى هەرێمى کوردستان دەردەچێت کراوەتە کۆمەڵگەى توێژینەوە کە ئەویش ڕۆژنامەى (وەرچەرخان)ە کە لەیەن ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستانەوە دوو هەفتە جارێک دەردەچێت،و بەڕێگەى سامپلى نائیحتیمالى هەڵبژێردراوە ،سەبارەت بە توێژینەوکە توێژەر بە سامپڵى هەرەمەکى سادە سێ مانگ (کەمانگەکانى 3-4-5/2011)هەڵبژاردووە ئەو ژمارانەى کە لەو مانگانەدا دەرچوون 6ژمارەن .
لە پێناو گەیشتن بە وەڵامى پرسیارى ئامانجى توێژینەوەکە میتۆدى شیکارى ناوەڕۆکى بەکار هێنراوە.ئامرازى توێژینەوەکە بریتى بوو لە چەند خشتەیەکى ئامادەکراو پرسیارەکانى ئامانجى توێژینەوەکەى پێ پێوانەکراوە لەگەڵ بەکار هێنانى چەند یاسایەکى ژمێریارى وەک ڕێژەى سەدى و کۆکردنەوە ولێکدان.
* لەبەشى دووەمى توێژینەەوەکەدا کە کراوە بە چوار پارەوە لە پارى یەکەدا باس لە مێژووى وێنەى فۆتۆگراف لە ڕژنامەکانى جیهاندا کراوە لە پارى دووەمدا باس لە مێژووى وێنەى کورد لە ئەرشیفى ڕۆژهەڵاتناساندا کراوە لە پارى سێیەمدا باس لە مێژووى وێنەى فۆتۆگراف لەکوردسان کراوە ،لەپارى چوارەمدا باس لەمێژووى وێنەى فۆتۆگراف لە ڕۆژنامەگەری کوردی‌دا کراوە.
* لەبەشى سێیەمدا کە کراوە لە چوار پارەوە پارى یەکەمى باس لە ڕۆڵى وێنەى فۆتۆگراف دەکات لەپارى سێیەمدا باس لە ئەرکەکانى وێنەى فۆتۆگراف کراوە لەپارى چوارەمدا باس لە پەیوەندى نێوان وێنەو تێکستە نوسراوەکان لە ڕۆژنامەدا کراوە.
* لەبەشى چوارى توێژینەوەکەدا کە کراوە بە چوار پارەوە لە پارى یەکەمدا کە ئەنجامى توێژینەوەکەیە توێژەر توانى بگاتە ئەم ئەنجامانەى لاى خوارەوە
پارى دووەم باس لەو دەرەنجامانە کراوە کە توێژەر لە توێژینەوەکەیدا سەبارەت بەلایەنى تیۆرى وپراکتیکى پێی گەیشتوە.
لەپارى سێیەمدا باس لەو ڕێنماییانە کراوە کە توێژەر کردویەتى.
لەپارى چوارەمدا باس لە توێژینەوەکانى ئایندە کراوە کە توێژەر بەباشى زانیوە توێژینەوەیەکى دیکە ئنجام بدرێت لە پێناو زانینى ئاستى بەرەو پێش چوونى ڕۆژنامەکە کە تا چ ئاستێک ڕۆژنامەکە کەمو کورتەکانى چارەسەر کردووە.
پارى چوارەمیش خستنە ڕووى دەرئەنجامەکانە لەسەر ئەو رۆژنامەیەى کە وەک نمونە وەرگیراوە.
بەشى یەکەم
پێناسەو چەمکە تییۆریەکانى وێنەى فۆتۆگراف
باسى یەکەم: سەرەتایەک لەوێنەو گرنگیەکەى لە مێژووى ژیانى مرۆڤایەتیدا .
لەسەرەتاى دروستبونى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتیدا وێنە وەک فا کتەرێکى بەهێزى پێکگەیشتن ڕۆڵى پڕ بایەخى خۆى بینیوە، مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەکانى ژیانیدا نەیتوانیوە لە ڕێگەى زمانى گۆکردنەوە گوزارشت لە خواست و ویستەکانى خودى خۆى بکات، بەڵکو لە ڕێگەى(ئیشارەتدان،دەنگ، دوکەڵ و ئاگر…هتد) یەوە توانیویەتى وێنەکەیە لە هزرى بەرامبەرەکەیدا دروست بکات و کردانى کۆمۆنیکەیشنەکە بەسەر کەوتوى بە ئەنجا بگەیەنێت و لەو ڕێگەیەوە واست و پێداویستیەکانى بەدەست بهێنێت
لەگەڵ بەرەو پێش چونى قۆناغە سەرەتاییەکان و سروشتى رۆڤ لەڕوى شێوەوهزرەوە دەربڕینەکانى مرۆڤ گۆڕانکارى زۆرگەورەى بەسەردا هاتووە (مرۆڤ بۆدەربڕینى بۆچونەکان و هەستى خۆى بەرامبەر بەدەرەوەى، پەناى بۆهەڵکۆڵینى وێنەى ساکار بردووە لەسەر دیوارى ئەشکەوتەکان، کەئەمەش بەسەرەتاى سەر هەڵدانى وێنە دادەنرێت لەژیانى مرۆڤایەتیدا، ئەشکەوتەکانى تامێرو لاسکۆکەدەکەوێتە باشورى فەرەنساو ئیسپانیا شایەت حاڵى ئەو ڕاستیەن، لەو مێژووە بەدواوە لەگەڵ پێشکەوتنى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى و بوارەکانى دیکەى زانستى و فەرهەنگیدا، وێ،ەش گۆڕ‌انى بەسەردا هاتووە چەندین نەریتى وەک نیگار کێشان، فۆتۆگراف، هێڵکارى و کاریکاتێریى لە خۆگرتووە،تێکەڵ بەزۆربەى بوارە سەرەتاییەکانى ژیانى مرۆڤایەتى بووە وەک بوارى سیاسى، ئابورى، کۆمەڵایەتى،تەندروستى …هتد، بوەتە شایەتحاڵى دەرخستن و سەلماندنى ڕاستیەکان)
نمونەى ئەو وێنانەش زۆرن کەپەیوەندیدارن بەو بوارانەوە، وەک وێنەى جەنگى ڤێتنام،وێنەى کمیا بارانى هەڵًەبجە، وێنەى قەێابخانەکەى ێەبراو شاتێلا)، وێنەى ئەو ڕووداوە جەرگ بڕانەى لەمێژووى مرۆڤایەتیدا گوزارشتە لە دەست درێژى مرۆڤ بەرامبەر بەرامبەر بە مرۆڤە کەدەرەنجامى ململانێى سیاسى نێوان مرۆڤەکانە،هەروەها تایبەت بەبوارى وەک وێنەى داهێنانى ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و کەرەستەو نەخشەى بینا سازى و دا‌و دەرمان و جل‌و بەرگ
ئەو وێنانەى تایبەتە بەبوارى کۆمەڵایەتى وەەک وبَنەى (جەژن و ئاهەنگەکان و بۆنەکان و سەیرانەکان کەپەیوەندیدارن بەژیانى ڕۆژانەى تاکەکانى کۆمەڵگەوە .
کەواتە وێنە بوەتە پێویستیەکى حەتمى لە ژیانى مرۆڤەکاندا، بەشێوەیەک کەناتوانرێت پشت گوێبخرێت لە ژیانى ئەمڕۆماندا، بەتایبەتى لەبوارى ڕۆژنامە گەریدا، هەرچەند وێ،ەکانى بەدەستکێشراون لەلایەن هونەرمەندە وێنەکێشەکانەوە پێش وێنەى فۆتۆگراف بونیان هەبووە بەڵام ڕۆژنامەکان گرنگیان بەبڵاو کردنەوەى نەداوە .
لەسەر دەمى ئەمڕۆماندا بەهۆى پێشکەوتنى زانست و تەکنەلۆژیاوە وێنە گەیشتوەتە ئەو ئاستەى کەوەک ژانرێکى سەر بەخۆ لەبوارى ڕۆژنامەگەریدا تەماشا بکرێت بەو پێیەى کەوێنە دەرخستەى سەرجەم چالاکیەکانى مرۆڤە لە زۆربەى بوارەکانى ژیانیداو بوەتە پاڵپشتێکى ڕاستەقینەى ڕەگەزى، ڕاستى ڕووداوەکان و بەسەر هاتە جۆراو جۆرەکان کەلە ئێستا‌و مێژوویەکى دوورتر ڕوویانداوە، سەرنجى زۆرێک لە نوێژەران و پسپۆڕانى بوارى ڕاگەیاندنى بەلاى خۆیدا ڕاکێشاوە چەندین لێکۆڵینەوەو توێژینەوەیان لەسەر ئەنجام داوە لەپێناو ئاشنا بونیان بەڕۆڵى گرنگى وێنەکان لەبوارى ڕۆژنامەگەریداو مەودارى کاریگەریەکانى چەندەو چۆنەو چیە لەسەر جەماوەر کەپەیامى ڕۆژنامەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، سەرەنجام گەیشتونەتە ئەو ئاکامەى کەوێنە ئامڕازێکى گرنگ و کاریگەرە ئەو ئامڕازە زانایان و پسپۆڕان بەم شێوەى لاى خوارەوە پێناسى وێنەو باسى لایەنە تییۆریەکانیان کردووە :
1ـ کۆنفوًَشیوس وتویەتى (هەر وشە وەک وێنەیەک نایەتە گۆ)
2ـ فریز بۆند وتوویەتى (وێنە ئەو ئامڕازە گرنگەیە کەلە لاپەڕەى ڕۆژنامەکاندا وەک شاشەیەکى سینەمایى وایە حەقیقەت وەک خۆى دەخاتە بەردەم وەرگرەکانى)
3ـ ابل جانس وتویەتى (وێنەو ئەو ئامڕازە گرنگەیە کەپەیوەندى نێوان تاکەکانى کۆمەڵگە بەهێز دەکات و ناهێڵێت کۆمەلگە بەرەو هەڵوەشان بچێت، کەواتە ئێمە بەکردەوە بەسەر دەمى وێنەدا دەژین )
4ـ ماکوان سەبارەت بە پێناسى وێنە وتوویەتى (الوسلە هیە الرسالە) واتە ئەو هۆکارانەى کەزانیاریەکانى پێدەگوێزرێتەوە گرنگترە لە پەیام، هەروەها دەتوانین بڵێن بە جیهانى بوون بەبێ وێنە ڕوخسارى نیەو ناناسرێتەوە )
5ـ دۆبریا ووتویەتى ( وێنە ئەو فاکتەرە گرنگەیە کەڕۆڵى هەیە لە گواستنەوەى بیر‌و باوەڕە ئایینیەکان و ئایدۆڵوژیاکان دەتوانین بڵێن هەموو مەسیحیەت لە ڕێگەى وێنەوە دروستبووە بە جیهانى بونیش نایەتەدى گەر وێنە نەبێت )
6ـ کیر گوار وتویەتى ( وێنە ئەو ئامڕازە گرنگەیە دەتوانین بڵێت پەڕتوکى مرۆڤە سادەکانە هەروەها ڕوخسارى داوە بە بزوتنەوەى مێژووى مرۆڤایەتى)
7ـ د. شاکر عبدالحمید: سەبارەت بەپێناسى وێنە ووتویەتى(وێنە هۆکارێکى گرنگى گەیاندنەکانەو هەروەها ڕێگەیەکى هەواڵدان و گواستنەوەو کەڵەکە بوونى زانینە لەنێو نەوە یەک لەدواى یەکەکاندا)
8ـ رۆڵان بارس وتوویەتى (وێنەى فۆتۆگرافى بریتیە لە گوتارێکى پیتى هێماى (ختاب حرفى رمزى) وێنەى فۆتۆگرافى بەپەیوەندى وێنەکە لە گەڵ واقیعدا دەستنیشان دەکرێت )
9ـ د.ممدوح حمادە سەبارەت بە پێناسى وێنە وتوویەتى(وێنە بریتیە لەو هونەرەى کەبەیەک لە ڕەگەزە گرنگەکان و بنەڕەتیەکانى بوارى ڕۆژنامەنوسى دادەنرێت و زیندوویتى و بڕوا‌و متمانەو جوانى و کامڵبون دەبەخشێتە بابەتە نوسراوەکان )
10ـ د. مغدید سەپان ووتوویەتى (وێنە بریتیە لەو هونەرە کەفاکتى ڕووداو‌و بەسەر هاتەکانى بەهێز تر دەکات و لایەنى بابەتى بوون لە ڕووداو بەسەر هاتەکاندا بەر جەستە دەکات )
11ـ جولیان لیفى ووتوویەتى( وێنە شێوەیەکە لە شێوەکانى پەیوەندى کردن کەبە هۆیەوە وەڵامى کەسانى دیکەمان دەست دەکەوێت )
12ـ د. محمد نبهان سویلم وتوویەتى ( وێنە بریتیە لە هۆکارێکى گرنگى پەیوەندیکردن لە (MEDIA MASS) دا پەیامێکە کەبە کەمترین بڕى ناساندن و هەڵە دەگاتە وەرگر )
پێناسى ئیجرائى
وێنە بریتیە لەو ئامڕازە گرنگەى کەڕۆڵى ئاکار‌و کاریگەرى هەیە لە بوارى کارى ڕۆژنامەوانیدا بەیەکێک لە کوڵەکە بنچینیەکانى ئەو بوارە هەژماردەکرێت، بابەتیبوون ڕاستگۆى و زیندویەتى دەبەخشێتە فاکت و زانیارى ڕووداوەکان و بەسەر هاتە جۆراو جۆرەکان کەبەبەردەوامى لە دەوروو بەرماندا ڕوودەدەن .
چەمکە تییۆریەکانى تایبەت بەوێنە
1ـ (رۆڵان بارس لە تییۆرەکەیدا بەناوى (سیمیائیات الاسگوریە الفوتوغرافیە)لێکدانەوەى ناوەڕۆِکى ئەم تییۆرییە لەلایەن بارپ،ەوەبەم شێوەیە کراوە
(وێنەى فۆتۆگرافى پەیامێکى نێردراوە، بەڵام پەیامە نێردراوەکە خۆى لە خۆیدا هەڵگرى پەیامێکى نێردراوى دووەمە، ئەمەیە کەپێى دەوترێت ئەفسانە(استورە)یان هەما هەنگیى و گونجاندنى ئاماژە پێدراوە یەک بەدواى یەکا هاتووەکان یان بەبەردەوامى (النسق الدلالى /التواێلى) هەما هەنگى و گونجاندنى بیر‌و بوچونە باوەکان و بەهاکان و ئاماژە پێدراوەکان (المدلولات)دا هەیە بەواتایەکى روونتر(النسق الدلالى /التواێلى )و (نسقى فیکرى)باو بەهاکان و مەدلولاتەکان بەتەواوى پێکەوە بەستراونەتەوە )
وێنەى فۆتۆگرافى هەما هەنگى و گونجاندنێکى سیمیائى (النسق السیمیائى )یەوە، پێکهاتە لە خۆدەگرێت ئاماژەدەر(الدال)ئاماژە پێدراو (المدلول)ئەو پەیوەندیەى کە ئاماژە دەروو ئاماژە پێدراوو (الدال و المدلول) کۆدەکاتەوە (علامە) هێمایەک پێک دەهێنێت ئەو (النسق)ە واتە هەما هەنگى و گونجاندانە بە سیمیائى یەکەم و سیمیائى دووەم ناو دەبرێت کەسەرئەنجام دەبێتە هۆى دروستبوونى هێما (علامە) لەوێنەى فۆتۆگرافیدا کەواتە (دال)ەکان ئاماژەن بۆ(مدلول)ەکان و سەرەنجام دەبێتە هۆى دروستبوونى هێما(علامە)
1ـ (الدال)ئاماژەدەر
2ـ المدلول ) ئاماژە پێدراو
3ـ علامە(هێما)
بە گۆڕینى وێنەى فۆتۆگرافى بۆپرۆسەى ئاماژە پێدراوى تەواو ڕووت دەبێتەوە ئەفسانەیەک (اسگورە) و ڕۆڵى زمان دەبینێت یان بەواتایەکى ڕوونتر وێنەى فۆتۆگرافى دەبێتە زمانى بابەت یان زمانى شتێک کە ئەفسانەیە بەکارى دەهێنێت لە پێناو دروستکردنى هەما هەنگى و گونجان، ئەم زمانەى کۆتاى زمانێکى وەسف کەرانەیە لەبەر ئەوەى زمانى دووەمە کەقسەى لەسەر زمانى زمانى یەکەم پێدەکەین )
2ـ (د. محمد عبدالحمید تییورێکى تایبەت بەوینەى فوتۆ گرافى هەیە بەناوى تییۆرى تمپیل المعلومات واتە ( نوێنەرایەتى کردنى زانیاریەکان )
د. محمد بەم شێوەیە لیکدانەوەى بۆناوەڕۆکى تییۆریەکەى کردووەو ووتویەتى (پەى بردن خاڵى بەیەکگەیشتنە لە نێوان زانین و واقیعدا بە شێوەیەک هەلسوکەوتى تاک دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ئەو پرۆسەى پەیبردنەوە کەلە یادەوەرى ئەودا هەیە سەبارەت بەجیهان، تاکەکان حەزدەکەن پەى بەو شتانەبەرن کەمانایان لاى ئەو هەیە، لەڕێگەى شتە مانادارەکانەوە کەپەى پێبردووەلێکدانەومە شیکردنەوە بۆ جیهانى دەرەکى دەکات سەرەڕاى هەبونى جیاوازى لە زانینى پەیبردنەوە (المعرفە الادراکیە) و ئەو جیاوازیەش لە یادەوەرى پەیبردنەوە دەگەڕێتەوە بۆئەو گۆڕانکارییە کە کاریگەریان لەسەر دروست دەکات، پرۆسەى پەیبردن پرَۆسەیەکە عەقڵى مرۆڤ پێى هەڵدەستێت و جیبەجێى دەکات لەڕوانگەى ئەو مەعریفە کەڵەکە بووەى دەربارەى شتەکان هەیەتى دەستنیشان کردنى دلالات و ماناکانى پەیبردنە هەستیەکان (الادراک الحسى ) ماناى ئەوەیە تاک لێکدانەوەو شیکردنەوەى بۆوێنەى ڕۆژنامەوانى بەو شێوەیە نیە کەوەک خۆى هەیە بەڵکو لێکدانەوەو شیکردنەوەکانى تاک لەسەر بنەماى کارلێکى نێوان وێنەى وەرگیراوو مەعریفە کەڵەکە بووەکەى سەبارەت بەو بابەتە هەیەتى و لە یادەوەرى ئەو دا حەزن کراوە دەکات، ئەمەش وایکردووە لێکدانەوەو شیکردنەوەکانى تاکێک لەگەڵ تاکێکى تدا جیاوازبێت ڕۆژانە تاکەکان ڕوبەروى بڕێکى زۆر لە زانیارى دەبنەوە، تەنها بەشێکى بچوک لەو زانیاریانە لە یادەوەریدا حەزن دەبێت و دەمێنێتەوە، ئەو زانیاریانەى وێنەى لەگەڵدا پەخش کراوە لە ڕۆژنامەکاندا زیاتر لە یادەوەرى تاکەکاندا دەمێنێتەوە وەک لەو زانیاریانە کەبەبێ وینە پەخش کراوە، ئەو زانیاریانە کەوێنەى لە گەڵدایە زیاتر کاریگەرى لەسەر بیر‌و بۆچونى تاکەکان دروستدەکەن وەک لەو زانیاریانەى کەبەبیوێنە لەسەرلاپەڕەى ڕۆژنامەکام بڵاو دەکریتەوە)
3ـ( د. احمد بوسیحە تییۆرێکى تایبەت بەوێنەى فۆتۆگرافى هەیە بەناوى ( بابەتیبونى وێنە) بەم شێوەیە لێکدانەوەو شیکردنەوەى بۆکراوە:
زۆربەى کات وێنەکان زۆر بەهێز تر‌و پڕمانا تر‌و بابەتى ترن لە ووشە نوسراوەکان، وێنەکانى ڕوداوەکان وەک خۆى وەک ئەوەى کەهەیە ڕووداوەکان دەگوێزێتەوە، لەڕاستیداهاوێنە(عدسە)ى کامێراکان زۆر ووردترو بەهێز ترن لە چاوى مرۆڤ و ووشە نوسراوەکان، لەبەر ئەوە ڕەگەزى بابەتى بوون و ڕاستى زیاتر تێدابەر جەستە دەبێت، چونکە هاوێنە ئەوە دەگرێت کەدەیبینێت لە هەموو ووردە کارییەکانیەوە، بەڵام مرۆڤ کۆمەڵێک فاکتەرى جۆراو جۆر کاریگەرى لەسەر قەڵە مەکەى (واتە ئەو نوسینەى کەبەر هەمى قەڵەمەکەى و فیکرى ئەون) دروست دەکات بەپێى ئارەزوو ئینتیمافیکرییەکان و واقعیت پیشان دەدات، نەک وەک ئەوەى کەهەیە .
کاتێک کەمروڤ وێنەیەک دەبینێت وێنەکە لاى ئەو (دال) ێک دەدات بە(مدلولێک) کەسەرەنجام لێکدانەوەیەک لەلاى دروست دەبێت ئەویش ئەو هێماییەیە کەئەو مەبەستیەتى دروستى بکات لەهزرى خۆیدا بەرامبەر بەو ڕووداوە یان ئەو شتە نەک وەک ئەوەى وێنەکە مەبەستیەتى گوزارشتى لێبکات، کاتێک مرۆڤ دێت گوزارشتى لێ دەکات بەپێى ئارەزووئینتیما فیکریەکان گوزارشت لەناوە ڕۆکى وێنەکان دەکات و لێکدانەوەو شیکردنەوەى بۆدەکات .
کەواتە شتێک کەپێى بووترێت (بابەتى بوون) بەدى ناکرێت لە لێکدانەوەو شیکردنەوەکاندابۆوێنەکان بەڵکو خودیەتى مرۆڤەکان لێکدانەوەو شیکردنەوەیان بۆدەکات وەک ئەوەى کەخودیەتى گوزارشتى لێدەکات نەک وەک ئەوەى بابەتیەت گوزارشتى لێدەکات .
باسى دووەم: میتۆدى توێینەوەکە
1ـ چوار چێوەى گشتى تویژینەوەکە
اـ کێشەى توێژینەوەکە
هۆى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە ( ڕۆڵى وێنەو فۆتۆگراف لە ڕۆژنامەى کوردی‌دا) لەلایەن توێژەرەوە بەهۆى ئەو ڕۆڵە پڕ بایەخەى کەوێنە بەر جەستەى کردووە لە هەموو لایەنەکانى ژیانى کۆمەڵگەى مرۆیی‌دا .
دەتوانرێت بووترێت مێژووى کۆمەڵگەى مرۆییى بە وێنە دەست پێدەکات لەڕێگەى وێنەکانەوە دەتوانرێت بە شێوازى ژیانى کۆمەڵگەیەک لە هەموو ڕوویەکەوە ئاشنا بین، ئەوەتا زاناى بە ناو بانگ ماکلوان هەمان بۆچونى دەربارەى وێنە هەیە، ووتوویەتى (سیستمە کۆمەڵایەتیەکان هۆکارەکانى ڕاگەیاندن دیارى دەکات )
بەو پێیەى ڕۆژنامە یەکێکە لە هۆکارەکانى ڕڕگەیاندن و وێنەش یەکێکە لەو ئامڕازانەى کەلە ڕۆژنامەکەدا بەکار دەهێنرێت، کەواتە مەبەستى ماکلوان لێرەدا ئەوەیە وێنەکان وەک بەشێکى ناو هۆکارەکانى ڕاگەیاندن سیستمە کۆمەڵایەتیەکان دیارى دەکات .
هەروەها زانایەکى ئەمریکى بەناوى (ئەدمۆمبرگ ووتوویەتى: ڕۆژنامە مێژووى ڕۆژانەى هەموو جیهانە، بۆیە دەبێت بە ئەمانەتەوە ڕاستى ڕووداوەکان تۆمار بکەین)
کەواتە دەتوانرێت بووترێت ڕۆژنامە بەڵگەنامەیەکى ڕەسمیە بۆئێستاو بۆمێژوو، لەبەر ئەوە پێویستە بایەخێکى تەواوى پێبدرێت لە هەموو ڕوویەکەوە، هەروەها ئەو ئامڕازانەى کەبەکار دەهێنرێن لەپێناو ئەنجامدانى ئەو کارەدا گرنگى تەواوى پێبدرێت، یەکێک لەو ئامڕازانە وێنەیە، وێنە لە توانایدا هەیە بەتایبەتى وێنە فۆتۆگرافیەکان ناوەڕۆکى تێکستە نوسراوەکان زیاتر بسەلمێنێت و سەرنجى زیاترى وەرگرەکانى بەلاى خۆیدا ڕابکێشێت، بەهایەک بۆڕۆژنامەکە بەپیدا بکات و فرۆشى زۆربێت .
ئەوەتا پسپۆڕى بوارى ڕاگەیاندن جەخت لەسەر گرنگى وێنە دەکات لەلاپەڕەى ڕۆژنامەکاندا ووتوویەتى ( هەندێک لاپەڕە دەگەنە شوێنى خۆیان و ڕات دەگرن و کێشت دەکەن بەلاى خۆیاندا، ئەمەش بۆئەو وێنانە دەگەڕێتەوە کەلە لاپەڕەیەکدا ئامادەییان هەیەو پەیوەندى ئۆرگانى و گیانى لەگەڵ خوێنەردا پێک دەهێنن)
لەبەر ئەو ڕۆلە گرنگەى کەوێنە هەیەتى بەتایبەتى وێنە فوتۆگرافیەکان لەبوارى کارى ڕۆژنامە نوسیدا . هەندێ کێشە توشى توێژەر بووە لەکاتى ئەنجامدانى توێژینەوەکەیدا ئەوانیش سەر چاوەکانن کەزۆر بە زەحمەت دەست کەوتوون چونکە ئەو بوارە تەنانەت لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتیش زۆرکەم توێژینەوەى لەسەر کراوە و نوسینى لەسەر نوسراوە لەبەر ئەوە نوێژەر زۆر بەزەحمەت سەر چاوەکانى دەست کەوتووە ئەوانەى دەستیشى کەوتوون بە پارەیەکى زۆر کڕراون یان کوپى کراون و لەو پێناوەدا پارەیەکى زۆر خەرج کراوە لەلایەن توێژەرەوە .
ب ـ گرنگى توێژینەوەکە
توێژەر دەیەوێت بزانێت چەند گرنگى بەوێنە دراوە لەڕۆژنامە گەرى کوردییدا، بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەیە کەبوەتە کۆمەڵگەو سامپڵى توێژینەوەکە، بەپێى ئەو پرسیارانەى کەلە ئەنجامى توێژینەوەکەدا خراوەتە ڕوو وەدەست نیشان کردنى لەلایەن بەهێزو لاوازەکانى، دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆئەولایەنە لاوازەکانى .
ج ـ ئامانجى توێژینەوەکە
ئامانجى توێژینەوەکە لە دەست کەوتنى وەڵامى ئەو دووپرسیارەدا خۆى دەبینێتەوە :
1ـ ئایا وێنە فۆتۆگرافیەکان چەند لە ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردووە؟
2ـ ئایا وێنە فۆتۆگرافیەکان توانیویانە گوزارشت تەواو لە مانشێت و ناو نیشانى بابەتەکان و ناو نیشانە لاوەکیەکان بکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا دروست بکەن ؟
دـ میتۆدى توێژینەوەکە
لەپێناو دەستکەوتنى وەلامى ئەو دووپرسیارەدا توێژەر میتۆدى شیکارى ناوەڕۆکى بەکار هێناوە، وەک لە توێژینەوەکەدا خراوەتە ڕووهۆکارى بەکار هێنانى ئەم میتۆدە لەلایەن لەلایەن توێژەرەوە دەگەڕێتەوە بۆئەوەى میتۆدى شیکارى ناوەڕۆک شێوازێکە لە شێوازەکانى توێژینەوەى زانستى لە بوارە جیا جیاکانى مەعریفەدا، بە تایبەتى لە ڕاگەیاندندا، بۆوەسفى ناوەڕۆکى دیار‌و ڕاشکاوى کەرەسەیەکى گەیاندن لە ڕ‌وى ڕواڵەت و جەوهەرەوە میتۆدى شیکارى ناوەڕۆک چەند خەسڵەتێکى تایبەتى هەیە، ئەوانیش:
1ـ شێوازێکە بۆوەسفکردن، واتە وەسفى پەیاممان بۆدەکات
2ـ توێژەر بەپێوەرێک شیکارى دەکات کەدوورە لە زاتییەوە .
3ـ شێوازێکى سیستماتیکە، واتە کۆمەڵێک هەنگاو تێدا دەگیررێتە بەر
4ـ شێوازێکى چەندێتییە، واتە چۆنیەتیمان بۆدەکات بە چەندێتى
5ـ شێوازێکى زانستییە، واتە بەپێى هەنگاوەکانى توێژینەوەى زانسیتى دەچێت بەڕێوە.
ه ـ سنوورى توێژینەوەکە
ڕـ سنورى شوێنى
ئەو ڕۆژنامەیەى کەتوێژینەوەکەى لەسەر ئەنجامدراوە لەسنورى هەرێمى کوردستان لەشارى سلێمانى دەرچووە .
ب ـ سنوورى کاتى
توێژینەوەکە(1/3/2011) دەستى پێکردووە لە(1/5/2011 ) کۆتاى دێت
ن ـ گریمانە
گریمان ئەوڕۆژنامەیى کراوەتە کۆمەڵگەو سامپڵى توێژینەوەکە
1ـ وێنە فۆتۆگرافیەکان تاڕادەیەکى زۆر لە ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیرکردووە، هەروەها فوتۆگرافیەکان گوزارشتى تەواویان لە مانشێت و ناونیشانى بابەتەکان کردووەو پەیوەندیەکى تەواوەتى لە نێوانیاندا هەیە .
2ـ وێنە فۆتۆگرافیەکان تاڕادەیەکى مامناوەندەڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردووە هەروەها فۆتۆگرافیەکان گوزارشتى مامناوەندیان لە مانشێت و ناونیشانى بابەتەکان کردووەو پەیوەندیەکى مام ناوەند لەنێوانیاندا هەیە
3ـ وێنە فوتۆگرافیەکان بەڕادەیەکى کەم لە ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردووە، هەروەها فوتۆ گرافیەکان گوزارشتێکى کەمیان لە مانشێت و ناو نیشانى بابەتەکان کردووەو پەیوەندیەکى کەمیان لە نیوانیاندا هەیە .
4ـ وێنە فۆتۆگرافیەکان بەڕادەیەکى زۆرکەم لە ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردووە هەروەها فوتۆگرافیەکان بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە مانشێت و ناو نیشانى بابەتەکان نەکردووەو هیچ پەیوەندیەک لە نێوانیاندا نیە .
5ـ وێنە فۆتۆ گرافیەکان بەڕڕدەیەکى زۆرکەم لەڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردووە هەروەها وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشتى تەواویان لە مانشیت و ناو نیشانى بابەت و ناو نیشانە لاوەکیەکان کردووەو پەیوەندى تەواوەتى لە نێوانیاندا هەیە .
2ـ ئەو بوارانەى توێژینەوەکەى پێ ئەنجامدراوە
أـ کۆمەڵگەى توێژینەوەو سامپڵى توێژینەوەکە
کۆمەڵگەى توێژینەوەکە بریتیە لە ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ توێژەر بەباشى زانیوە کورتە باسێکى مێژووى دەربارەى ئەو ڕۆژنامەیە لە توێژینەوەکەیدا بخاتە ڕوو (ڕۆژنامەى وەر ڕۆژچەرخان رۆژنامەیەکى رێکخراوەییەو تایبەتە بەکاروبارى خوێندنء خوێندکاران، رێکخراوى قوتابیانى کوردستان دەرى دەکات،، ژمارە سفرى ئەم ڕۆژنامەیە لە 24/2/2001 لە سلێمانى دەرچووە، ئەم ڕۆژنامەیە سەرەتا بەشێوەیەکى مانگانە بەردەوام بووەو لە دەرچوون دواتر بوەتە دوو هەفتە جارێک، بەڵام ئەم رۆژنامەیە تا بەئەمرۆ بە شێوازى دوو هەفتە جارێک دەردەچێتء چەندین پاشکۆشى دەرکردووە)
ب ـ ئامڕازى توێژینەوەکە
زانیاریەکانى توێژینەوەکە بەم هۆکارانە کۆکراونەتەوە :
سەر چاوەى کتێب و موحازەرات، سایتەکانى ئەنتەرنێت، کەلەلایەن مامۆستاکانەوە لەبەشى ڕاگەیاندن باسکراون، سود وەرگیراوە لە کتێبخانەکانى بازاڕ‌و کتێبخانەى گشتى و کتێبخانەکانى کۆلێژو سایتەکانى ئەنتەرنێت، کەسایەتیەکانى ناو رۆژنامەکە .
بەشى دووەم
وینەى فۆتۆگرافى لە مێژووى ڕۆژنامەگەرى جیهان و و کوردستان
باسى یەکەم: وێنەى فۆتۆ گرافى لە ڕۆژنامەگەرى جیهاندا
ڕۆژنامەکان جاران بەم شێوەیەى ئێستا وێنەى فۆتۆگرافیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵکو زیاتر لە نیشگارى دەستکێشراویان دەکرد، کەلەسەر دار یان تەختە هەڵدەکەنران، ئەم حاڵەتە بەردەوام بووتاکۆتاى سەدەى نۆزدەیەم ڕۆژنامەکانى ئینگلیزى بەناوى (هەواڵەکانى هەفتە) یەکەم ڕۆژنامەبوو کەئەم شێوازەى لە سالێ 1638 ز بەکار هێناوە وێنەکە لەسەر بابەتى ئاگر گرتنێک بوو لەدوورگەى سانت مایکل، لەسەرەتاى سەدەى نۆزدەیەم کارى کۆڵینى وێنە سەر تەختە پێشکەوت پاشان چەند ڕۆژنامەیەکى وێنەدار دەرکەوت کەوینە توخمى سەرەکى بابەتەکانى ڕۆژنامەکەیان بوو لە هەرژمارەیەک کەدەریان دەکرد بەمەش وێنە بوبە گرنگترین هۆکارەکانى رکابەرى (منافسە) لەنێوان نیگار کێشەکاندا لە تۆمار کردنى ئەو وێنەیەى کەبەهاى هەواڵى هەبێت سەرەڕاى بەرزى بەهاى تێچوونى لەو کاتەدا وێنە پێویستى بە پارەیەکى زۆر بوو تابڵاو دەبووەو لە ڕۆژنامەیەکدا چونکە بەوێنە گرتنەکە کارەکە کۆتاى نەدەهات بەڵکو دەبوایە سەر لەنوێ پارچە تەختە هەڵکەنراوەکە بە ماددەیەک پڕبکرایەتەوەو دواتر پارچە کاغەزێکیان دەخستە سەر پارچە تەختە هەڵکەنراوەکە پاشان وێنەکە دەردەچوو، هەردەم نیگار کێشى دەست سەر کەوتووى و گرنگى خۆى لەنێو ڕۆژنامەکانداپاراستووە بەڵام گۆڤارەکان زیاتر سودیان لە وێنە فوتۆگرافیەکان وەرگرتووە )
بڵاو کردنەوەى وێنەى فۆتۆگراف ( بۆیەکەمجار لەڕۆژنامەى (اخبار لندن المێورە)لەساڵى 1885 دا بڵاو کرایەوە وێنەکانیش بریتی بوون لەڕووداوەکانى جەنگى قرم کەلەنێوان ڕووسەکان و عوسمانیەکاندا هەلگیرسابوو روجیە فنتۆن یەکەم وێنەگر کەلەو شەڕەدا وەک وێنە گرى ڕۆژنامەنوسى بەشدارى شەڕەکەى کردووە، ئەم وێنە گرە توانى لەماوەى دووهەفتەدا 360 وێنە بەڕێگەى کڵۆدینى تەڕ بگرێت و بیگەیەنێتە ڕۆژنامەکە، بەڵام بەهۆى سەختى و پیسى ژینگەى ناهەموارى شەڕەکە ڕۆجییە فینتۆن نەخۆش دەکەوێت و ناچار دەگەڕێتەوە، ڕۆژنامەکە دواى ئەوە هەڵدەستێت بەناردنى دوو وێنە گرى تر بۆمەیدانى شەڕەکە ئەوانیش(جیمس ڕۆبنسن و فلیپس فلاتۆ) بوون کەواتە دووڕاو بۆچونى جیاواز هەیە سەبارەت بەبڵاو کردنەوەى وێنەى فۆتۆگرافى بۆیەکەمجار لە ڕۆژنامە جیهانیەکاندا )
دواى ئەو مێژووە (گۆڤارەکانى کەلە ئەوروپاو ئەمریکا لەناوەڕاستى سەدەى نۆزدەیەمدا سەریان هەڵدا وێنەى فۆتۆگرافى ماددەى سەرەکیان بوو لەدواى ئەوەى قاڵبى قوڕقوشم جێگەى تەختەى گرتەوە ڕۆژنامەکان وێنەکانیان وەک شێوەى هێڵکارییەک زەگۆگراف دادەڕشت و بە چاپدەگەیەنران واتە وێنەکان بێ سێبەر بوون )
باسى دووەم: وێنەى کورد لە ئەرشیفى مێژووى ڕۆژهەڵات ناسەکان
نەتەوەى کورد وەک هەموو نەتەوەکانى دیکەى دونیا خاوەنى مێژوویەکى دێرین و ڕەسەنى خۆیەتى و وەبەڵگەش بوسەلماندنى ئەو ڕاستیە ئەو وێنانەن کەلەلایەن ڕۆژهەڵات ناسەکانەوە کێشراون لەسەر دەماندا(کورد لە ئەرشیفى نیگار کێشە ڕۆژ هەڵات ناسەکاندا بریتیە لە بەشێکى کەم لەو نیگار‌و تابلۆیانەى کەنیگار کێشە ڕۆژ هەڵات ناسە ئەوروپیەکان لە دێر زەمانەوە تاسەدەى نۆزدەیەم لەبارەى کورد‌و ووڵاتەکەیەوە وێنەیان کێشاوە، ئامانجى سەرەکى لە دروست کردنى ئەم ئەلبومە بریتیە لە پاراستنى ئەم کەلە پورە وێنەییانە کەبەڕاستى لە هەموو بوارێکى مێژووى و هونەرى و ئەنتۆگرافى و تەنانەت لە بوارى ئارش تێکتۆریشەوە بایەخێکى زۆریان هەبێت، بایەخدانى ئەوروپیەکان بە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆسەردەمى 402 پ.ز سەردەمى زانا‌و مێژوو نوس و سەر کردە گریکەکان وەک ءێگزینفون و سترابۆن و هیدۆتۆدۆێت و ئەسکەندەى مەکدۆنى، دواى ئەوانى بۆسەدەى نۆزدەیەم، کاتێک گەڕاڵو جوگرافیا ناسەکانى وەک مارکۆپۆڵۆى ئیتالى دەستیان کردە گەیشتن و گەڕان لە پێناو نوسینەوەى جوگرافیاى ووڵاتان و دەستنیشان کردنى نەخشەى دابەش بوونى نەتەوەکانى سەر زەمین.
بایەخدانى ئەوروپیەکان بە ڕۆژهەڵات لەسەدەى نۆزدەیەمدا گەیشتە ئەو پەڕى پێشکەوتن، وێڕاى ئەم بایەخدانە نیگار کێشەکانیش بەڕۆڵى خۆیان ڕوویان کردە ووڵاتانى ڕۆژهەڵات ڕیشەى هونەرى خۆیان بەناو خەڵک‌و سروشتى ڕۆژهەڵاتدا رەگاژوو کردووە، تەنانەت ڕەسمکردنى دیاریدە بابەتەکانى ڕۆژهەڵات لەلایەن نیگار کێشە ئەوروپیەکان لەسەدەى نۆزدەیەمدا بووە قوتابخانەو ڕەوتێکى هونەرى سەر بەخۆ سەرەتاى ناوەڕاستى سەدەى نۆزدەیەم بەسەر هەڵدان و پەرەسەندنى ڕێبازى ڕۆمانیسیزم دەناسرێتەوەو لە ئەدەبیات و هونەرى ئەوروپیدا ئازار‌و تلانەوەى ڕۆمانسیەکان بەدەستى ئەو شوێن و کاتەى کەنوسەرو هونەر مەندى ڕۆمانسیى تێیدا دەژیا هەروەها ڕاکردن بەرەو شوێن و کاتێکى دیکە خاسیەتێکى دیارى بیر کردنەوەى ڕۆمانسیەکانى ئەوروپا بوو زۆربەى ڕۆمانسیەکان حەزیان لە گەشت و گەڕان و سەفەرکردن دەکرد، شەیداى بینینى دیاریدەى تازەو نامۆ بوون شاعیرى فەرەنسى (ئەلفێرد دێ موسێ ) چووە ئیتالیا نوسەرى ئەلمانى (گۆتى) چووە ڕوسیا‌و ئیتالیا‌و ئیسپانیا، هەندێکى دیکەشیان ئاڕاستەى سەفەرى خۆیان گۆڕى و ڕوویان کردە ڕۆژهەڵات،شاعیرانى ناودارانى فەرەنسى لامارتین و شاتۆبیرییان و پێرلۆتى (1850،1923) و ژێداردونێرڤاڵ(1908، 1855) هاتنە ئێران و تورکیا‌و سوریا‌و کوردستان و میسر)
ئەو تابلۆیانەى باس لە وو‌ڵاتى کوردان دەکەن لەبەرهەمى هونەر مەندە ڕۆژهەڵات ناسە ئەوروپیەکان دووجۆرن:
1ـ ئەو تابلۆیانەى پەیوەندى ڕاستەو خۆیان بە کوردستان و خەڵکى کوردەوە هەیە ڕاستەو خۆ باس لە ژیان و نیشانەکانى وو‌ڵاتى کوردان دەکەن، واتە تابلۆى ئەو ڕۆژهەڵات ناس و هونەرمەندە ئەوروپیانەى تایبەت هاتوون بۆکوردستان و خۆیان تەرخان کردووە، نموونە(بەرهەمەتەرخانکراوەکانى مستەر ریچ کەنیگار کێشێکى بەهرەمەندە لەگەڵ وریلۆکس، ئەم جۆرە بەرهەمانە مەبەستیان لە ڕوون کردنەوەو لێکۆڵینەوە لەبارەى ژیان و داب و نەریتى مرۆڤى کوردەوە بووە .
2ـ ئەو تابلۆیانە لە بنەڕەتدا پەیوەندیان بە ئێران و تورکیاوە هەیە، بەڵام ناڕاستەو خۆ باس لە ژیان و نیشانەکانى وو‌ڵاتى کوردان دەکەن واتە لەم حاڵەتەدا ڕۆژهەڵات ناس و هونەرمەندە ئەوروپییەکان تایبەت نەهاتوون بۆکوردستان و خۆیانى بۆتەرخان بکەن نموونەش بەرهەمەکانى(ژیار کۆڵت ژێرۆمێ ـ ى فەرەنسى )
باسى سێهەم: وێنەى فۆتۆگراف لە کوردستان
کامێراى وێنە گرتن بۆیەکەمجار کەهێنرایە کوردستان لەلایەن گەڕاڵ و کورد ناسەکانى ئەوروپا بوو واتە ئەو گەریدو بازرگانە دیبلۆمات و جاسوسانەى کەبەوەفد لەلایەن دەوڵەتانى ئەوروپاوە هاتونەتە کوردستان و وێنەى کوردانیان گرتووە، ئەمەش بۆئەوەى لە کتێبەکانى خۆیاندا لە ئەوروپا چاپى بکەن و پیشانى ئەروپاى بدەن کەخەڵکى کورد‌و ووڵاتانى کورد چۆنن ؟ ناودارترین ئەو گەڕاڵو کورد ناسانەى بۆیەکەمجار کامێرایان لەگەڵ خۆیاندا هێناوەتە کوردستان وێنەى ژیان و ووڵاتانى ئێمەیان گرتووە بریتین لە کورد ناسى ناودارى فەرەنسى (هینرى بیندەر) کەلەساڵآ 1887 دا بووە، لۆکۆنت دۆشۆلێت لەساڵى 1892 دابووە، ئەم کورد ناسانە بۆیەکەمین جار قەڵافەت و جل‌و بەرگ و خان‌و بەرى کوردانیان خستۆتە نێ، چوار چێوەى فۆتۆگرافەوە
هەروەها مێجەر سۆن لە سالانى 1910 ـ 1920 ەوە، هاملتۆن و دەلبیو، ئاڕ، هێى، بەڕاستى کتیبەکانیان پڕن لە وێنەى فۆتۆگرافى دانسقەى ئەو تۆ کەلە ڕووى مێژوییەوە پلەى بەرزیان هەیە
کورد لە کەیەوە کامێراى وێنەگرتن و هونەرى فۆتۆگرافى ناسیوە؟
لە زەمانى عوسمانیەکاندا وێنە گرتن حەرام بووە خەڵک تەنها لە بەغدادو ئەستەنبوڵ توانیویانە وێنە بگرن، بەڵام کە ئینگلیزەکان هاتن بۆکوردستان ئەوکات وێنە گرتن بڵاو بووەوە یەکەم وێنە گر لە کوردستان حسێن حوزنى موکریانى بووە لەگەڵ کابرایەکى لوبنانیدا، تاکۆتاى سەدەى نۆزدە هیچ بەڵگە نامەیەکى ئەو تۆمان لەبەر دەستتدا نیە کەکورد کامێراى وێنە گرتنى ناسیبێت یان هیچ ستۆدیۆیەکى وێنە گرتنى لە کوردستان هەبوبێت بەڵگەى ئەم ڕاستیەش ئەوەیە کەوێنەى فۆتۆگرافى هیچ شاعیر‌و نوسەرێکى کوردى سەدەى نۆزدە لەبەر دەستى کەسماندا نیەو نەدۆزراوەتەوە .
دواى ئەو قۆناغەش کەپیشەى وێنەگرى لە سلێمانى لەدواى ساڵەکانى سیەکانەوە پەیدابووە ئەو وێنە گرانەى کەلە سلێمانى ستۆدیۆیان دانابوو هیچیان کورد نەبوون، بەڵکو ئەرمەن و جولە کەبوون وەک ستۆدیۆى:
1ـ فانۆس و ئەجێ، کە ئەرمەن بوون شوێنیشیان بەر دەرکى سەرا بوو ماوەى یەک دووساڵ ماونەتەوە لەپێش شەڕى شەشى ئەیلولدا .
2ـ ستۆدیۆى نورى، جوولەکە بووە لە تەنیشت مزگەوتى موفتى
3ـ ستۆدیۆى یهودا، ئەمیش جوولەکە بووە ستۆدیۆکەى بەرامبەر حەوشەى سەرا بووە
باسى چوارەم: مێژووى وێنەى فۆتۆگراف لە بوارى رۆژناموگەرى کوردی‌دا
(لە دواى 10 ساڵ لە دە رچونى کوردوستانەکەى مقداد مەدحەت بەدرخان دواى شۆرشى ساڵى (1908) لە تورکیا رۆَژنامەى کورد‌و تەعاون و تەرەقى غەزەتەزى دەرچوە)(1)
(لەسەر بەرگىهەمو ژمارەکانی کورد‌و تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی بە وێنەى جوان،کە بەزینگۆگراف کراوە رازێنراوەتەوە،به پێی ئەو زانیارییانە کەلەو دوو سەرچاوەیە وەرگیراون رۆژنامەی کوردستان یەکەمین رۆژنامەی کوردییە لە مێژو
اون تەرەوی رۆژنامەگەری کوردی‌دا،بە هیچ شێوەیەک وێنە لە ناو ئەو رۆژنامەیەدا بڵاو نەبوەتەوە،دوای ئەو رۆژنامەیە،رۆژنامەی کورد‌و تەعاون و تەرەقی و غەزەتەسی دەرچووە لەگەڵ دەرچونی یەکەمین ژمارەدا وێنەی بڵاو کردۆتەوە،کەوێنەکان لە لایەن پیرەمێردی شاعیرەوە بڵاوکراونەتەوە.
بڵاوکرانەوەی وێنە لەو سەردەمەدا جۆرە تا یبەتمەند ییەکی خۆى هەبووە،لەو سەردەمەدا بیر‌و بۆچوونێک لاى خەڵکیى باو بووە کە گوایە سەیر کردنى وێنە لە رووى ئایینییەوە حەرامە، پیرەمێرد توانى ئەو بیر‌و بۆچوونەى کە خەڵکى لەو سەردەمەدا هەیانبووە بڕەوێنێتەوە و زۆر ژیرانە توانیویەتى کار لە سەر کەلتورى کۆمەڵگەى خۆى بکات و هاتووە لە پێشدا ئەو وێنانەى بڵاوکردووتەوە کە لاى زۆربەى خەڵکى ئەو سەردەمە پیرۆزن و بەهاى بەرزیان هەبووە، وەک بڵاوکردنەوەى وێنەى مزگەوتى سلێمان لە ئیستانبوڵ وە دواتر بڵاوکردنەوەى کەسایەتییە ناسراوەکانى گەلى کورد، کەواتە پیرەمێرد لە رێگەى بڵاوکردنەوەى وێنەوە توانى گۆڕانکارى لە عەقڵییەتى تاکەکانى کۆمەڵى ئەو سەردەمەدا دروست بکات، واتە گۆڕانکارى لە کولتورى کۆمەڵگەدا دروست کرد و بەرو پێشى برد)(2)،
بەڵام ڕایەکى جیاواز هەیە ووتویەتى (بۆ یەکەمجار وێنەى فۆتۆگرافى لە گۆڤارێکى کوردى بە ناوى رۆژى کورد-ەوە بڵاو کروەتەوە، ئەم
گۆڤارە لە ئەستەنبول لە ساڵى (1913) یەکەمین ژمارەى لێ دەرچووە، ئەم گۆڤارە لە ژمارە 3دا وێنەیەکى فۆتۆى حسین کەنعان پاشاى بەدرخانیەکانى لە سەر بەرگى یەکەمى بڵاو کردووەتەوە)(3)
ئەم بۆچوونەى د.فەرهاد پیر باڵ لە گەڵ بیر وبۆچوونى نوشیروان موستەفا جیاوازییان زۆرە، د. فەرهاد پێ وایە بۆ یەکەمجار گۆڤارى رۆژى کورد وێنەى فۆتۆگرافى تێدا بلاو کراوەتەوە، بەڵام نوشیروان موستەفا پێ وایە بۆ یەکەمجار رۆژنامەى کورد و تەعاون و تەرەقى و غەزەتەسییەوە چەندین گۆڤار و رۆژنامەى تر دەرچوون کە بە هەمان شێوە گرنگیان بە بڵاوکردنەوەى وێنە داوە لەو سەردەمانەدا، وەک گۆڤارى رۆژى کورد، هەتاوى کورد، رۆژنامەى تێگەیشتن لە راستى، پێشکەوتن، ژین، ژیانەوە، ئەوەى شایەنى باسە یەکەمین ژمارەى گۆڤارى رۆژى کورد لە ساڵى (1013) دەرچووە لە بەرگەکەى وێنەیەکى سەڵاحەدین ئەیوبى کێشراوە، کە فۆتۆ نەبووە و بە دەست کێشراوە، لە ژمارەى دووەمدا لە سەر بەرگەکەى وێنەى کەریم خانى زەندى لە سەر کێشراوە .
کە ئەمیش هەر فۆتۆ نەبووە،، لە ژمارە (3)شدا وێنەى حسین کەنعانى پادشاى بەدرخانیەکانى لە سەر بەرگەکەى بڵاو کراوەتەوە کە هەر فۆتۆ نەبووە، لە دواهەمین مارەى دا وێنەى شارى ئەرز روومى لە سەر بەرگەکەى بڵاو کراوەتەوە کە ئەویش هەر وێنە دەستى بووە و فۆتۆ نەبووە .
کەواتە هەمووو وێنەکانى گۆڤارى رۆژى کورد وێنەى دەستى بوون نەک فۆتۆگراف، هەرچەند کامێراى فۆتۆ لەو سەردەمەدا هەبووە و پیرەمێرد بە کارى هێناوە و بۆ سەلماندنى ئەو راستییە هەموو وێنەکانى کورد و تەعاون و تەرەقى و غەزەتەسی فۆتۆگراف بوون، بەڵام وا پێدەچێت وێنەى فۆتۆگراف لەو سەردەمەدا برَى تێوونى زۆر بووبێت، ئەو کۆمەڵەى کە گۆڤارى رۆژى کوردیان دەردەکرد کۆمەڵێک کەس بوون لە ئەستەنبول بە ناوى کۆمەڵەى خوێندکارانەوە ئەو گۆڤارەیان دەرکردووە هەرچەندە ئەو کۆمەڵە خوێندکار نەبوون بەڵام تواناى ماددى وایان نەبووە بۆ دەرکردنى ئە و گۆڤارە پارەیەکى زۆر سەرف بکەن، لە بەر ئەوە وێنە دەستیەکانیان بە کار هێناوە و چوونکە برَى تێچوونى کەمتر بووە لە وێنەى فۆتۆگراف .
بەشى سێیەم
ئەرکەکانى وێنەو پەیوەندى لەگەڵ تێکسدا
باسى یەکەم: رۆڵى وێنەى لە رۆژنامەدا
وێنەى فۆتۆگرافى لە رۆژنامەدا رۆڵێکى گرنگ وبەر چاوى هەیە (رۆڵى وێنە لە رۆژنامەدا وەک رۆڵى خوێ وایە بۆ چێشت، چیشت گەر خوێ تێدا نەبێت خواردنەکە بێتام دەبێت، رۆژنامەش گەر وێنەى بێ تام وچێژ دەبێت)(1) .
(بە هۆى پێشکەتنى تەکنۆڵۆژیاوە هۆکارەکانى ڕاگەیاندن توانیویانە کۆنتڕۆڵى دەست نوسەکان، کتێب، بڵاوکراوە، رۆژنامە، وێنە و تا دەگاتە سەردەمى سینەماو تەلەفزیون و ڤیدیۆش بە دریژاى مێژوو بۆچوون و ئایدۆلۆژیا‌و سیستمە فیکریەکان تەنانەت باوەرە ئاینیەکانیش، خستنە رووى راستیەکانى و لە قاڵب دانى بیر‌و بەخشینى قەبارەو مەبەست و پانتاییەکانى کار گەیشتە ئەوەى کە کاریگەرى تایبەت بخاتە سەر ئەو کۆمەڵگەیەى کە بە کارى دەهێنێت لە ژیانى رۆژانە و دابونەریت و ژیانى کۆمەڵایەتى و سیاسیش واێلێهاتووە کە سەردەمى ئەمڕۆ بە راستەقینە بێتە سەردەمى شارستانیەتى وێنە، وێنە فۆتۆگرافیەکان لە لاپەرەى رۆژنامەکاندا ڕۆڵێکە کارا و بەرچاویان هەیە لە سەرنج ڕاکێشانى وەرگر بە لاى بابەتە بڵاوکراوەکانى ناو رۆژنامەکان وا لە خوێنەر بکات بابەتکانى ناو رۆژنامەکە بخوێنیتەوە بڕوا‌و متمانەى لەلا دروست بێت لە سەر بابەتە بڵاو کراوەکان )(2) .
(لایەنى روونکردنەوە و راستى هەواڵ و بابەتەکانە )(3) .( زیندوویەتى و جوڵە و هاوسەنگى دەبەخشێتە بابەتە نوسراوەکان ناو رۆژنامەکە )(4) .
(وێنەى فۆتۆگراف بووتەوە رەگەزێکى گرنگ و دیارى لاپەرەى هەرچ رۆژنامە و گۆڤارێک تا ئەو ڕادەیە کە بە بێ وێنە هیچ ژمارەییەکى خۆیان بڵاو ناکەنەوە، هونەرى رۆژنامەگەرى بووتەوە هونەرى بینین کە پشت بە وێنە دەبەستێت، وێنەکە بەشدارن لە بەدى هێنانى ئامانجى کارى رۆژنامە نوسى دا، و لە توانایدا هەیە کەشێکى واقیعى ببەخشیتە هەر بابەتێک کە لە ناو رۆژنامەکەدا بڵاو دەکرێنەوە، ئەو بابەتانەى کە وێنەى فۆتۆگرافیان لە گەڵدا بڵاوکراوەتەوە زیاتر واقعیتر و زیندووترن وەک لەو بابەتانەى کە بە بێ وێنە بڵاو کراوەنەتەوە)(5) .
لە گەڵ ئەوەشدا (ناوەڕۆکى بابەت و هەواڵەکان روونتر دەکاتەوە و پرسیار دەخاتە بەردەم خوێنەر و پرۆسێسى راگەیاندن تێرتر دەکات و کارى تێگەیشتن لاى خوێنەر خێراتر دەکات و بە بینینى وێنە خوێنەر دەتوانێت پێش خوێندنەوەى بابەتەکە لێکدانەوەى بۆ بکات و زووتر پەى بە جۆرى هەواڵ و بابەتەکە بەرێت، بۆ نموونە کاتێک لە سەر لاپەرەى رۆژنامەکان وێنەى پەێکەرە ڕووخاوەکەى سەدامى دیکتاتۆرى عێراقمان بینى پێش ئەوەى دەقى هەواڵەکە بخوێنینەوە بگرە پێش ئەوەى مانشێتەکە بخوێنینەوە تێ گەیشتین کە رژێمى دیکتاتورى لە عێراقدا رووخاوە، هەروەها لە رێگەى وێنەکەوە خوێنەر دەتوانێت زۆر لە زانیارییەکان وەربگرێت بێ ئەوەى بچێتە ناو وردەکارى بابەتەکەوە، چوونکە وێنەیەک دەتوانێت گۆزارشت لە سەدان وشە بکات ) (6) .
(وێنە سەرنجى خوێنەر ڕادەگێشێت بە لاى بابەتەکانى کە لە ناو رۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هانى خوێنەر دەدات ئارەزووى خوێندنەوەى بابەتەکان بکات ) (1) .، لە گەڵ ئەوەى وێنەکان لە توانایدا هەیە (ڕوانین و تێ گەیشتنى خوێنەر بۆ بابەتە نوسراوەکانى رۆژنامەکە یتەوتر بکات و وردەکارى رووداو و هەواڵەکان تەواو بکات، ڕاستییە بنەڕەتییەکانى پرۆسەیەک پیشان بدات و روونیان بکاتەوە بۆ وەرگر و لە یادەوەریاندا بیچەسپێنێت)(2)، سەرەڕاى ئەو ڕۆڵە گرنگەى کە وێنە هەیەتى (بە دۆکیومێنت کردن و تۆمار کردنى ساتە یەک لاکەرەوەکان لە مێژوو مرۆڤایەتى دا لە سەرجەم بوارەکان و ئایەندەى نەوەکانى داهاتوودا، هەروەها ڕۆڵى گەورەى هەیە لە جوانکارى لاپەرەى رۆژنامەکان و فاکتەرێکى خۆشبارییە بۆ وەرگر )(3) .
باسى دووەم: جۆرەکانى وێنە لە رۆژنامەدا
لە جیهانى ئەمرۆى رۆژنامەگەریدا، رۆژنامە ناتوانێت دەستبەردارى وێنەى فۆتۆگرافى بێت، بووەتە فاکتەرێکى سەرەکى و گرنگى سەرکەوتنى هەر کارێکى رۆژنامەوانى .
وێنە رۆژنامەوانییەکان لە گەڵ بەشێکى زۆرى ژانرە رۆژنامەگەرییەکانى دیکەدا ئاوێتە دەبێت و دەبێتە بەشێک لە بنیاتى ئەو بابەتە یان ژانرەو ئەم جۆرە لە وێنە زۆربەى ئەو وێنانە پێکدەهێنن کە لە رۆژنامەگەرى نوێ‌دا بە کار دەهێنرێت سەبارەت بە جۆرەکانى وێنە پسپۆران وشارەزایان بەم شێوەیە باسیان لێوە کردووە و وتوویانە چەند جۆرێکى سەرەکى لە وێنەى فۆتۆگرافى هەیە لە رۆژنامەکاندا کە ئەوانیش :-
1. وێنەى هەواڵییە : ئەو وێنانەن کە لە کاتى روودانى رووداوەکاندا گیراون و زۆر جار ئەم وێنانە تەواو کەرى هەواڵن یان وێنەکان خۆیان بە بەکار هێنانى چەند وشەیەکى نووسراو لە ژێر وێنەکەدا رووداوەکە بە تەواوى دەگوێزێتەوە بۆ وەرگر (1) . (وێنەگرى ئەم بوارە دەبێت ئێجگار وریا‌و و چاونەترس بێت سەرەڕاى ئەوەى شارەزایى تەواوى هەبێت لە بە کار هێنانى کامێرا وپاشکۆکانى دا، چونکە رووداوەکان زۆر بە خێرایى بە سەر دەچن و دووبارە نابنەوە، هەندێک جار لە چەند چرکەیە رەد نابێت، هەر لەبر ئەم هۆیە زۆر لەەو دەزگایانە زیاتر، وێنەگرێک ڕەوانەى شوێنى رووداوەکان دەکەن تا چەند وێنەیەکیان لە سەر رووداوەەکاە دەست بکەوێت لە گەڵ هەواڵى رووداوەکەدا لە رۆژنامەکەیاندا دایبەزینن )(2) .
2. وێنەى کەسایەتییەکان : وێنەى ئەو کەسانەن کە بابەتیان لە ناو رۆژنامەکەدا بڵاوکردووەتەوە، بۆ نموونە رۆژنامەەنوسێک وتارێکى لە ستوونێکدا نووسیوە، لە ستوونەکەدا لەڵاى ناونیشانى وتارەکەیەوە وێنەى رۆژنامەنووسەکە یان کەسەکە دانراوە(3) .
3. وێنەى جوانکارى و گوزارشتکەر : زیاتر ئەو وێنانە دەگرێتەوە کە لە لایەن فۆتۆ جۆرنالیستەکانەوە گیراون، رۆژنامە بۆ چەند مەبەستێک بە کاریان دەهێنێت، یەکەمیان بۆ مەبەستى جوانکارى و سەرنج راکێشانى وەرگر بە لاى رۆژنامەکەدا، دووەمییان بۆ مەبەستى دەرخستنى توانا و لێهاتوویى و داهێنانى فۆتۆ جۆرنالیستەکان لە بوارى وێنە گرتندا(4) . سێیەم بۆ پتەو کردنى پەیوەندى خۆى لە گەڵ خوێنەرانى دا بە تایبەتى ئەوانەى خولیلى کارى هونەرین، زۆرێک لە رژنامە وگۆچارەکان گۆشەى هەفتانەى یان مانگانەى بۆ تەرخان دەکەن(5) .
4. وێنەى ریپۆرتاژى : لێرەدا وێنەگر ماوەیەکى چاکى بە دەستەوەیە بۆ ئەوەى وێنە و وێنەگرتنەکە ئەنجام بدات، بەڵام دەبێت بەر لە دەست پێکردنى شارەزایى لە سەر ئەو پرۆژەیە یان ئەو بوارەى بۆى دەچێت پەیداى بکات، بۆ ئەوەى بتوانێت بەکەمترین ژمارەى وێنەى تێکڕاى بابەتەکە بگرنە خۆ و دەربرَین . وێنەى ریپۆرتاژى بە واتاى (بە دوکەوتنى جووڵە واتە وێنە گرتنى بابەتێک لە ماوەیەکى کورت‌دا بۆ هۆى چەن لەقتەیەکى فۆتۆگرافیەوە کە چەند روونکردنەوەیەکى کورت لە ژیرى دا دەنووسرێت بە دێڕێک یان دووان دەبێت (1).
5. وێنەى پۆرترەتى : پۆرترەیتە یان وێنەى وسفى یە تەنیا وەسفى سەرەوەى لەش دەکات، ئەو جۆرە وێنەیە گۆنجاوە لە بەر ئەوەى بنیاتێکى چەسپاوى هەمیشەیى هەیە لەو رۆژنامەیەدا تێدا دەتوانرێت بایەتەکە بە زوویى دابخرێت، دەزگاکانى رۆژنامەنووسی و ئاژانسەکانى ڕاگەیاندنەکان وێنەگرەکانیان دەنێرن کە وێنەى پۆرترەیەتى هەندێک کەسایەتى ناودار و سیاسەتمەدار بگرن تا لە کات و ساتى گۆنجاودا لە گەڵ هەواڵو ریپۆرتاژ و ئەو بابەتانەى کە پیویست دەکات ئەو جۆرە وێنانەیان لە گەڵدا دابەزێت، لە لاپەرەکانى رۆژنامەکەدا داین بنێت، ئەم جۆرە وێنانە پێویستى بە سەرنجدانى ورد هەیە دەبێت وێنەکە رەنگدانەوەى هەواڵەکە یان رووداوەکە یان بابەتەکە بدات .
6. وێنەى ڕاگەیاندن و ریکلامەکان : مەبەست لە وێنەى ڕاگەیاندن ئەو وێنانەن کە فۆتۆ جۆرنالیستەکان دەیانگرت و گووزارشت لەو حاڵەتێکى رەهاو ئازارەکانى مرۆڤ دەکات لە سەرجەم بوارەکانى ژیاندا وەک وێنەى منداڵێک لە کاتى سواڵ کردندا بڵاوکردنەوەیان لە رۆژنامەکاندا دەتوانێت هەستى خوێنەران ببزوێنێت و هاوسۆز بن لە گەڵ پێکهاتەى ناو وێنەکەدا مەبەست لە وێنەى ریکلامى ئەو وێنانەن لە گەڵ کاڵا و بەرهەمە باورگانیەکاندا دادەبەزێت لە رۆژنامەکاندا بە مەبستى سەرنج راکێشانى خوێنەر بۆ لاى ئەو کاڵایانەى کە ریکلامەکەى بۆ کراوە (2) .
7. وێنەى رووداوە ئابوورى و سیاسى و گکۆمەڵایەتییەکان : کە چەند رۆژێک دواى روودانى کارەساتەکە ـ یا خۆد رووداوەکە دەگەنە رۆژنامەکە وەک وێنەى رووداو چاو پێکەوتن لە کەسایەتى سیاسى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى و زانستى و ئابوورى . . . هتد .
8. ئەو وێنانەى کە تایبەتە بە رووداوەکانى رۆژ و لە کاتى خۆى دا لە رۆژنامەکەدا چاپ کراوەن دواى بە کار هێنانیان دووبارە لە ئەرشیفى رۆژنامەکەدا دۆکیۆمێنت دەکرێت، ئەم جۆرەیان پاش ئەوەى لە کاتى خۆیدا لە گەڵ هەواڵەکەى دابەزیوە و دواتر دەخرێتە ئەرشیفەوە، پاش ئەرشیف کردنى ئەو بەهایەى نامێنێت لە رووى هەواڵیەوە، لە بەر ئەوەى دەتوانین بڵێن کەم باێخترین جۆرى وێنە ئەرشیفیەکانە (3).
9. وێنەى وەرگیراو، وێنەى کوپى کراو، وێنەى کۆلاژکراو : مەبەست لە وێنەى وەرگیراو ئەو وێنەیەیەلە کەناڵى ڕاگەیاندن وەرگیرابێت دووبارە کەناڵێکى دیکە بەکاریان بهێنێت، وێنەى کۆپى کراو ئەو وێنەیەیە کە چەند کاناڵێکى راگەیاندن بە کار بهێنرێت بە بێ هیچ گۆڕانکاریەک واتا کوپى کراوە، وێنەى کولاژ کراو وێنە ڤیدیویەکانە وەستێنراوە و کراوە بە فۆتۆگراف(4) .
10. وێنەى کەسى کە کەسێک یان چەند کەسێک نیشان دەدات .
11. وێنەى بابەتى هەر وێنەیەک کەسى نەبێت پێ دەوترێت بابەتى، واتە وەک وێنەى (سروشتى، پرۆژەکان، گەشتوگوزار . . . هتد ) .
12. ئەو وێنانەى پەیوەندیدارن بە رووداوە هونەرى و سەرگەرم گردنەکانەوە (1).
باسى سێهەم: ئەرکەکانى وێنەى لە ڕۆژنامەدا
بەو پێیەى وێنەى فۆتۆگرافى لە لاپەرەى رۆژنامەکاندا تومارکەرى زیندویى و واقعی و مێژووى و ژیانى ئێستا وڕابردووە کە تێدا تۆمارى چرکە ساتێک دەکات، لەوانەى بە زیندوویەتى بمێنێتەوە بۆ ماوەیەکى درژخایەن یان دەکرێت ببێتە بەڵگەیەکى حاشا هەڵنەگرو گرنگى وبەهاى تایبەتى خۆى هەیە لە رۆژنامەدا لە هەمان کاتدا ئەرکى تایبەتى هەیە کە هەریەک لە پسپۆران و شارەزایانى بوارى ڕاگەیاندن هەر یەک لە گۆشە نیگاى خۆیانەوە و بۆچوون و ئەزموونى خۆى لەو بوارەدا لەیەک دانەوە و شى کردنەوەیان بۆ کردووە وتوویانە .
ئەرکەکانى وێنەى فۆتۆگرافى لە رۆژنامەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند ئەرکێک کە ئەوانیش :
1. ئەرکى هەواڵییە : (گەیاندنى هەواڵ دروست کردنى حاڵەتى بایەخدان لاى وەرگر)(1) کە ململانى لە گەڵ نووسیندا دەکات لە رۆژنامەگەرى سەردەمدا(2) . بەو پێ یەى وێنەکان لە توانایاندا هەیە بە خێراترین شێوە و لە کەمترین کاتدا و ناوەرۆک و ئامانجى هەواڵ و رووداوەکان بگەیەنێتە خوێنەر، هەروەها دەتوانێت ساتێکە تایبەت لە ساتەکانى هەواڵ بە شێوەیەکى ئاشکرا بە هەموو وردەکاریەکانیەوە بگەێنێتە وەرگر، هەروەک چۆن لە واقیعدا بوونى هەیە(3) .
لە رۆژنامەگەرى ئەمڕۆدا هەواڵەکان گەر وێنەیان لە گەڵدا نەبیت ئەو بەهایەى نابێت لاى وەرگر ئەگەرى دروست کردنى گومانى هەیە لاى وەرگر شک لە ڕاستى و دروستى روودانى رووداوەکە دەکات، بەڵام کاتێک وەرگر وێنەى رووداوەکە لە گەڵ تێکستە نوووسراوەکاندا دەبینێت بڕوا‌و متمانە لە لاى دروست دەبێت و دڵنیا دەبێت لە راستى روودانى رووداوەکە یان واقیعەکە، لە گەڵ ئەوشدا زۆرێک لە رۆژنامەکان بە مەبەستى دەست پێشخەرى هەواڵى بە کار دەهێنن کە ململانى لە نێوان رۆژنامەکاندا دروست کردووە لە سەر گەیاندنى تازەترین رووداو بە وەرگر . زۆرێک لە رءژنامە بەناو بانگەکانى جیهان لە رووداوە گرنگەکاندا تەنیا یەک وێنە لە لە لاپەرەى یەکەمى رۆژنامەکە بە گەورەیى بڵاودەکەنەوە لە گەڵ نووسینى چەند وشەیەک لە ژێر وێنەکەدا ئەو تاکەى وێنەى توانیویەتى گوزارشت لە روودانى رووداوێکى گەورە بکات کە جێگەى باێخى زۆرێک بیت و سەرنجى ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکى بە لاى خۆی دا ڕابکێشێت و لە ناو خەڵکى دا گفتوگۆ دروست بکات، بۆ نموونە کاتێک رۆژنامەکانى ئەمریکا وێنەى رووداوە دڵتەزێنەکەى 11 سپتەمبریان لە لاپەرەى یەکەمى رۆژنامەکاندا بڵاو کردەوە ئەو وێنانە کاریگەریەکى زۆرى لە سەر گەلانى ئەمریکا و تەنانەت گەلانى دەرەوەى ئەمریکاش دروست کرد، ئالێرەدا دەتوانین بڵێن ئەو وێنەى توانى رووداوێکى گەورە بگوێزێتەوو بۆ وەرگر ئەرکى هەواڵى خۆى جێ بە جێ بکات(4) .
2. ئەرکى ساێکۆلۆژیە : (وێنە پەیوەندییەکى توند تۆڵى بە سایکۆڵۆژیاى مرۆچەکاتەوە هەیە پێداویستیە دەروونى و عقڵیەکانى مرۆڤەکان دابین دەکات، یە تایبەتى ئەوانەى کە خولیاى ئەو هونەرەیان هەیە، تەنیا وێنەیەک دەتوانێت شتێک بگەێنێت وەرگرەکانى کە کتێبێک لە سەدان لاپەرەدا لە رێگە وشە نووسراوەەکانیەوە دەتوانێت بیگەێنێت وەرگرەکانى، چونکە هەستى بینین لاى مرۆڤەکان گرنگى پڕبەهایى هەیە، لە رَێگەى هەستى بینینەوە وەرگر هەست بە بابەتەکان دەکات، و تێگەیشتن لە لایان دروست دەبێت و هەروەها ئاسوودەیى دەبەخشێت بە ناخى مرۆڤەکان (1). ( بۆ نموونە کاتێک لە رۆژنامەیەکدا باسێکى مێژوویى دەربارەى شوێنێک یان کەسێک دەنووسرێت کاتێک وێنەى ئەو کەسە یان ئەو شوێنە کە مێژوویەکى زۆرى بە سەردا تێپەریوە دەخرێتە روو، ئەمە وادەکات وەرگر بخاتە دۆخێکەىوە کە ئەویش بیر لە یادەوەریەکانى خۆى دەکاتەوە لەو سەردەمانەشدا بۆ ئەو مەبەستەش نەبێت، ئەو ا بۆ مەبەستى ئاشنا بوون بە بارودۆخى ژیان لەو سەردەمانە وەرگ چێژێکى تایبەتى لێوەر دەگرێت(2) . ( هەروەها وێنەکان گوزارشت لە شتە شاراوەکانى ناخى مرۆڤ دەکات، بۆ نموونە کاتێک کەسێک کامێرایەکى بە دەستیەوەیە دەیەوێت وێنە بگرێت، ئەو کەسە دێت وێنەى ئەو شتانە دەگرێت کە حەز و ئارەزووەکانى غەریزەکانى ئەو تێر دەکات ـ جا ئەمە لە کارى رۆژنامەنووسیشدا بەدى دەکرێت، کاتێک رۆژنامەیەک چەند فۆتۆجۆرنالیستێک دەنێرێت بۆ وێنە گرتنى رووداوێک، دەبینین وێنەکان هەرەیکەیان لە زۆربەى لەقتەکاندا جیاوازییان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا رووداەکە یەک رووداوە کە رووى داوە و فۆتۆجۆرنالیستەکان لە گۆشە نیگا و پێداویستیەکانى ناخى خۆیانەوە وێنە ئەو رووداوە ڕاستەقینەیەیان گرتووە، ئەمە ئاماژە بۆ ئەوەى ئەو لەقتانە کە فۆتۆجۆرنالیستەکان گرتوویانە پێداویستسەکانى ناخى ئەوان پڕ دەکاتەوە (3) .
3. ئەرکى جوانکارییە : (وێنەى فۆتۆگرافى لە رۆژنامەکاندا بەهایەکى جوانکارى هەیەە بەو پێ یەى کارێکى هونەرى یە و لە توانایدا هەیە چاو ڕابکێشێت بەلاى خۆێدا لە سەر پێکهاتەى ناوى ڕابگرێت، وادەکات کە لاپەرەى رۆژنامەکە زیندوویەتى و چالاکى و هەمە رەنگى پێوە دیار بێت کە سەرئەنجام دەبێتە هۆى سەرنج راکێشانى زیاترى خوێنەر بەلاى رۆژنامەکەدا(4) . (بۆ نموونە کاتێک کەسێک بە لاى کتێبخانەیەکى ناو بازاردا ڕادەگوزەرێت لە جامخانەى ئەو کتێبخانەیەدا چەند رۆژنامەیەک دەبینێت ئەو رۆژنامەیەیان زیاتر سەرنجى ڕادەکێشێت کە وێنەى تێدایە، بەڵام ئەو رۆژنامانەى کە وێنە لە گەڵ بابەتەکانى دا بڵاو نەکراوەتەوە یان بە رێژەیەکى زۆر کەم بڵاو کراوەتەوە، ئەو رۆژنامەیە وەرگر هێندە بایەخى پێ نادات چونکە لاى وەرگر وێنە جوانییەک دەبەخشێت و دەروونى پێ ئاسوودە دەبێت، بە کار هێنانى وێنە لە رۆژنامەدا وەک ئەوە وایە کەسێک کاتێک دەێەوێت بێتە دەرەوەى ماڵ‌و تێکەڵ بە کۆرو کۆمەڵ بسَت ئیتر بۆ هەر مەبەستێک بێت حەز دوکات بە جوانترین جۆر شێوەى خۆى برازێنێتەوە بۆ ئەوەى سەرنجى خەڵکى بە لاى خۆیدا ڕابکێشێت و لە رۆژنامەشدا وێنەکان هەمان ئەرکییان هەیە، رۆژنامە کاتێک دگاتە دەستى خەڵکى گەر بە وێنەى جوان مانادار بڕازێنرێتەوە، ئەوا سەرەنجى زۆرترین خەڵک بە لاى خۆیدا ڕاى دەکێشێت لە بەر ئەوەیە دەڵێن وێنە ئەرکى جوان کارى هەیە، هەروەها جوانى لاى مرۆڤەکان زاراوەیەکە حەز دەکات لە هەموو شتەکانى دەورووبەرى دا بە دى بکات کە رۆژنامە و وێنەکانى ناو رۆژنامە یەکێکە لەو شتانە (5) .
4. ئەرکى نوێکارییە : نوێکارى لە لاپەرەکانى رۆژنامەدا دروست دەکات بە هۆى جۆراو جۆر بوونى وێنەکان لە رووى ژمارە و شوێن و قەبارەوە لە سەر رووى لاپەرەکان . (رۆژنامەکە لە چەقبەسوویى و بێزارى دوور دەخاتەوە(1) ). (بە هۆى ئەو گۆڕانکارییە بەردەوامەى لە وێنەکاندا دەکرێت وەرگر هەمیشە هەست دەکات بابەتێکى نوێ دەخوێنێتەوە، هەموو ئەمانە وادەکەن سەرەنجى زیاتر وەرگر بە لاى رۆژنامەکەدا رابکێشێت )(2) .
5. ئەرکى مرۆیى : مەبەست لە ئەرکى مرۆیى ئەوەیە کاتێک وێنە گوزارشت لە ئازار‌و مەێنەتیەکانى مرۆڤ دەکات، دەست دریژى مرۆڤ بەرامبەر بە مرۆڤەکانى دیکە دەخاتە روو کاتێک ئەم جۆرە رووداوانە لە رَێگەى وێنەکانەو دەگوێزرێتەوە، ئەمە وادەکات کە چیتر مرۆڤەکان نەتوانن پێشێلى مافەکانى یەکتر بکەن و دەست درێژى ناعەدالەتى بەرامبەر یەکتر ئەنجام بدەن، ئەو ئەرکە مرۆییە کە وێنە پێ هەڵدەستێت، بۆ نموونە وێنەى قەسابخانەکەى سەبرا و شاتیلا ئەو رۆژنامەنووسەى وێنەى ئەو رووداوەى گرتوو گەیاندییە ئەنجومەنى نەتەوە یەکگرتووکان، لە بەر رۆشنایى ئەو وێنانەنە ئەنجومەنى نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارى ئیدانە کردنى بۆ ئیسرائیل دەرکرد، گەر ئەو وێنانەنە نەبوونایە باس کردنى رووداوەکە بە بێ وێنە ئەو کاریگەریەى نەدەبوو، ئەگەرى روودانەوەى چەند بارەى دەبوو(3) .
باسى چوارەم: بۆشایى و کاپشنى وێنە لە رۆژنامەدا
بۆشایى گونجاو و جێگیر فاکتەرەکى گرنگى هونەرى چاپ کردنە (تایپۆگراف) و پێویستە هەموو رۆژنامەیەک نەخشەى یان هێڵکارى بۆ بەوشایى رۆژنامەکەى لە هەموو قۆناغەکانى پێکەوە لکاندا، وەک لە خوارەوە پێشنیازى هێندێک تایبەتمەندى دەکەین .
أ. یەک (پێگا)بۆشاییە لەم شوێنانەدا بەکار بهێنە هەر پێگایەک (12) دوانزە خاڵى چاپ کردنەوە و هەرخاڵێکیش بە نزیکى (1،73 ئینجێکە) واتە 1،12*7231=6،76 ئینجێک *205سم=216سم یان 41ملم .
1. لە ژێر ئاڵاى یان فلاگى رۆژنامەکەدا .
2. لە سەر هەر وێنەیەک کە لە هەر لاپەرەیەکدا هەبێت .
3. لە نێوان لێوارى ویچنەکە و ئەو روونکردنەوانەى لە ژێر هەر وێنەیەک یان هێڵکارییەک یان کاریکاتێرێکدا کرابێت .
4. لە نێوان هێڵى رەتکردنەوەکان و خشتە ئاسووییەکاندا، ئەو هێڵانەن بە درێژایى ستوونێک یان چەند ستوونێک تێدەپەرن و بە کار دەهێنرێن بۆ جیاکردنەوەى وێنە و مەتن یان ئەو ناونیشانانەى کە زیاتر لە یەک ستوونى گرتووەتەوە .
5. لەسەر یان لە ژێر هرچواچێوەیەکدا کە هێڵى لاکانى نەکێشرابێت جا چوارگۆشە یان لاکێشە بێت کە بۆ دەرخستنى بابەتێکى رۆژنامەیى بەکار هاتبێت .
6. لە سەر یان لە ژێر بابەتێکى دیارى کراوەدا کە مەبەستى دەر خستنێکى (دەرکەوتنێکى زیاتر) و بۆ جوان کردنى زیاترى نەخشەى گشتى لاپەڕەکە بەکار دەهێنرێت .
7-لە کۆتایى هەر لێکۆڵینەەیەکدا یان وتارێکدا جێگەى 23 داش دەگرێتەوە (تێبینى : لە کاتێکدا لیکۆڵینەوە یان وتارەکەت گواستەوە بۆ لاپەڕەیەکى تر نابێت هیچ بۆشاییەک لە نێوان دێرى کۆتایى و سەرەتا دێڕى پاشماوەکەدا هەبێت .
شەش خاڵى چاپ کراو (20)ملم بۆشایى لەم شوێنەدا بەکار بهێنە :
1. لە نێوان چوار چێوەى هەر وێنەیەک و چێوەى دەرەوە پانتایى چاپ کردندا .
2. لە نێوان سەردێڕو بابەتەکەدا (تێبینى : ئەم بۆشاییە نابێت بکەوێتە نێوان دێڕە پێکهێنەرەکانى سەردێڕەوە ) .
3. لە نێوان سەردێڕو بابەتەکەدا .
4. لە نێوان ناوەڕۆکى هەواڵ و وتار لە گەڵ ئەو هێڵەى کە ناوى نووسەر یان پەیامنێرى تێدا دەنووسرێتەوە، (تێبینى : بۆشایى ناخرێتە نێوان هێڵى تەنیش وهێڵى ناساندنەوە کە ستافى نووسەران، پەیامنێرانى رۆژنامە . . . هتد،دەگرێتەوە).
5. ڕاستەوخۆ دەکەونە ناو ئەو هێڵە ئاسۆییانەوە کە بۆ دەرخستنوو رازاندنەوەى بەکار دێت و لە ناو چوار چێوەیەکدان (چوار چێوە ناتەواوکان و ئەو چوار چێوە بچووکانەى کە لە ناوراستى مەتنى یەکێک لە بابەتەکاندایە و مادە دیارى کراوەکە لە دێڕێک یان دوان تێ ناپەرێت .
6. لە ژێر هێڵى لاپەرەیەکدا .
7. لە سەرو هەر ناونیشانێکى لاوەکیەوە دەبێت (ئەو ناونیشانانەى کە لە دواى ناونیشانى سەرەکى بابەتى رۆژنامەیى دەنووسرێت و بریتیە لەو ناونیشانە کورتانەى ئاماژە بۆ گرنگترین بەشى بابەتەکان دەکەن لە ڕاگەیاندن و بیرۆکە و خاڵە گرنگەکانى کە سەرنجى خوێنەر ڕادەکێشن .
8. لە سەر هەموو ئەو ناونیشانە لاوەکییانەوەى کە لە 14 خاڵ پێک دێت .
9. لەژێر ئەو هێڵە ئاسۆییانەى کە چەن ستوونێک دەبڕن، یان لە خوار وێنەکانەوە، یان لە خوارى مانشێتەوە .
10. لە ژێر ئەو هێڵى ناساندنەدا لە دەرخستندا نابێت بۆشایى لە نێوان رێنووسى نووسینەکان و هێڵى ناساندنەدا هەبێت .
11. لە سەر و هەرەمى گشتى ریکلامەکانەوە .
12. لە کۆتایى یەکەمین ستوون و دەست پێکردنى دووەم ستوون هاوشانەکەیدا هەبێت(1).
( ئەو رووپێوە سپییانەى کە بۆشایى رۆژنامەکەان پێک دەهێنن وەک ویستگەى پشوو وایە بۆ چاوەکانى خوێنەر، بە بێ ئەو وستان و پشووە چاو هیلاک دەبێت، هەروەها ئەگەر بۆشایى زۆر بێت و وێستگەى حەوانەوەى چاو زۆر و زەوەند بوو، دیسان خوێنەر قافڵەى خوێندنەوەى بچربچر و لێکترازاو دەبێت و زنجیرەى خوێندنەوەکەى دەبچرێت و بیرى پەرت ەبێت، تا واى لێ دێت بەردەوامى نامێنێت، کەواتە دەهێنەرى رۆژنامە دەبێت ئەم لایەنە رەچاو بکات، ئەمە بە شێوەیەک بێت چاوى خوێنەر زیاد لە سنوورى هیلاک بکرێت و تەمەڵى بکات بە بۆشایى زۆر، هەروەها وشەو دێڕ نزیکەکان و ئەوانەى فشاریان بۆ یەک هێناوە چوا ناتوانێن بەرگەى بگرێت و خوێنەر باش لە واتاى تێن اگات و بۆى هەڵنامژرێت .
هەرچۆن پێویستە قسەکەرێک جار و بار بوەستێت تا بەرامبەرەکەى لێ تێ بگات هەروا پێویستە لە داڕشتنى نووسیندا بۆشایى حەوانەوە هەبێت لە نێوان وشە و بڕگەى چاپکراوى رۆژنامەکەدا، هەروەها لە نێوان ستوونەکان وبڕگە وێنەییەکاندا بۆشایى پێویستە و دەبێتە هۆى حەوانەوەى چاو ئاسانکردنى خوێندنەوە، دەتوانرێت ئەو نێوانە سپییانە وەک رەگەزى سەرنج راکێش بەجەستە بکرێت و خوێنەر وریا بکاتەوە بەمەرجێک نەبێتە هۆى برسکاندنى بیر و هۆشى خوێنەر، بەوەى ماوى سپى جێهێڵدراو زۆر فراوان بێت .
بۆشایى واتە ئەو رەنگە سپییانەى کە لە نێوان دێڕەکان وبابەتەکان و مانشێتەکان و ستوونەکان و رووکارى رۆژنامەدا هەیە، کە رۆڵێکى گرنگ دەبێنێت لە ئاسوودەیى وپشوو دانى چواى خوێنەر بۆ جوانکارى کارى دیزاییندا، بەڵام بۆشایى پێویستە سنوورى هەبێت و لە ڕادەبەدەر نەبێت، بۆ نموونە لە کاتى دانانى مانشێتێکدا کە سێ دێڕە پێویستە لاى راست یان لاى چەپى ماشێتەکەوە هەندێک
بۆشایى هەبێت تا خوێنەر چاوى هیلاک نەبێت و هەوڵبدات مانشێتەکە بخوێنێتەوە، دیارە بۆشایى لە ستوونەکانى بابەتێکدا زۆر گرنگە کاتێک بابەتێک بە چەند ستوونێک دادەڕێژرێت وا پێویستە بتوانێت ستوونەکان ئەوەندە بۆشایى لە نێوانیاندا هەبێت تا دێڕەکان تێکەڵ نەبن و بە ئاسانیى بخوێنرێتەوە،) .
(دانانى بۆشاییەکان هاوکارن بۆ روونکردنەوەى رەگەزى تایپۆگرافییەکان، سەرەڕاى ئەوەش هاوکارى ئەرکى دەرهێنانى رۆژنامەکەو و لایەنى جوانکارى رۆژنامەکە دەکات سەرەڕاى ئەوەش سەرنجى زیاترى وەرگر بە لاى بابەتەکانى رۆژنامەکەدا رادەکێشێت و وەرسى ناکات، کاتێک بابەتەکان دەخوێنێتەوە) .
نووسینى روونکردنەوەى ژێر وێنەکان لە سەر بنەماى فرەچەشنى
پێویستە هەموو ئەو وێنانەى کە لە ناو لاپەڕەى رۆژنامەکاندا بڵاو دەکرێنەوە روونکردنەوەیەک لە ژێر وێنەکاندا زۆر بە کورتى بنوسرێت، هەندێک لە پسپۆڕان و شارەزایان ئەو روونکردنەوەى ژێر وێنەکانیان لە سەر بنەەماى فرەچەشنى وێنەکەدا وێنەکە دابەش کردووە وتوویانە(پۆلێنى روونکردنەوەى ژێر وێنەکان بە مەبەستى ئاسانکارى بە کاردەهێنرێن ئەم وێنانەى خوارەوەش لە خۆ دەگرێت:
1_ وێنە هەواڵییە گرنگەکان: ئەو جۆرە ویچنانەن کە پلە یەکن لە رۆژنامەدا، بە گشتى دۆخێکى بینینى هەیە لە گەڵ ئەو بابەتەدا سەرو کاریان هەیە کە گروپێکى بەرفراوانى خوێنەرى رۆژنامەکە بۆ خۆیان کێش دەکەن، ئەم وێنانە لەو رووداوانە وەردەگیرێن کە هەمیشەیی بە زوویى روونادەن وەک جەنگەکان، مردنى کەسایەتییە زۆر گرنگەکان، هوسەرگیریییە مەزنەکان، تیرۆرە سیاسییەکان…هتد، و ئە رووداوانەى کە رەهەندى نمایش کردن لە پێشترە بۆیان لە ئەوانیتر زیاترە.
2_ وێنە هەواڵییە رۆژانەییەکان: وێنە هەواڵییە رۆژانەییەکان یان پلە دووەکان، بە گشتى بۆ هەر هەواڵێک لە وێنەیەک تێناپەرَێت، بە پێى بنەماى گشتى ئەو شوێنەى بۆ شرۆڤەى وێنەیەکى ئەم جۆرە وێنانە تەرخان دەکرێت، هێندە نییە کە لە شتگەلێکى سادە تێپەڕ بکات، بەم شێوەیە باشترە کە بە میتۆدى راستەوخۆ وپەخشانى سادە شرۆڤەى وێنەکە بنوسرێت، خاڵى گرنگ لەم جۆرە وێنانەدا ئەو کەسایەتییانەن کە شرۆڤەى وێنەکە ئاماژەیان بۆ دەەکات واتە ئەگەر بەتەواوى ناسراوبن یان روون بن، پێویستە وشەى (لاى چەپ)(لاى راست)(راوەستاوەکان) و هاوشێوەکانیان دەست نیشان بکرێت) .
3_ وێنە گشتییەکان: وێنەى دانیشتوانێکى زۆرن، وێنەى خەڵکى و ئەو وێنە تایبەتییانەى هەندێک لە بڵاوکراوەکانن، کە بە شێوەیەکى هەمیشەیى بەکار دەهێنرێن،ئەم وێنانە هەمیشە لە گەڵ ئەو بابەتانەدا چاپ دەکرێن تا هەواڵەکە یان بابەتەکە بێ وێنە نەبێت، لە شرۆڤەى ئەم وێنانەدا پێویستە رۆ بچێتە ناو رەگ و ریشەى هەواڵ و بابەتاکەو شرۆڤەى وێنەکە بە جۆرێک بنوسرێت کە هەماهەنگ بێت لە گەڵ ئەو شتەى لە لاپەڕەکانى هەواڵدا چاپ دەکرێن، بۆ نموونەراپۆرت یان وتارێک دەربارەى پێویست بوونى پتەو کردنى توێژینەوە زانستییەکان، پێویستى بە وێنەیەکە کە ئاوێتە بێت لە گەڵ بیرۆکەى وێنە و بابەتە باسکراوەکە.
4_وێنە تاوانییەکان: لەم جۆرە وێنانەدا ئەرکى شرۆڤەى ژێر وێنەنووس، لەم رووەوە هەستیار، پێویستە هەواڵ بدرێت لە کاتى ژێر نووسیندا ئەچێتە بازنەى دادوەرى و زوو بڕیاردان و شوێن هەست و سۆز نەکەوێت) .
6_ وێنەى رۆژ: جۆرێکى گرنگى شرۆڤەى وێنەیەکە فرەچەشنەو و بە گشتەى لە لاپەڕەکانى یەکەمدا بە پیتى گەورە یان لە لاپەڕەکانى دواتردا بە شێوەیەکى بەرجەستە ونایاب لە ناووێنە و هەواڵەکانى تردا بە چاپ دەگەیەنرێت، کە لە رۆژنامەکاندا بە وێنەى رۆژ ناو دەبرێت، هەڵبەتە لە هەفتەنامەکان و مانگ نامەکانیشدا لە ژێر ناونیشانى (وێنەى هەفتە) یان (وێنەى مانگ) بە چاپ دەگەیەنرێت، ئەم وێنانە بە گشتى لە بابەتتە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵ دەهێنجرێت، سروشتییە شرۆڤەکەى سەرەراى رەهەندە هەواڵییەکەى خاوەنى کات و وەسف و بێ کینە بێت، شرۆڤە کردنیان بە شێوەیەکى باو زیاترە لە شرۆڤەى وێنەکانى پێشوو) .
نوسینى روونکردنەوەى ژێر وێنەکان گرنگە بۆ پاراستنى مافى وێنەگرەکە یان ئەو شوێنەى کە خاوەنى وێنەکەیە) جا دەکرێت ئەو ژێرنووسانە چەند وشەیەک یان رستەیەکى کورت بن)
(لە پاڵ ئەوەدا ئەو ژێرنووسانە رۆڵى تەواوکەر دەگێڕێت،درک وز هێزى بینینى خوێنەر لاواز ناکات، هەندێک جاریش ئەو وێنانە کە لە رووداوێک یان بابەتێک گیراون زۆر روونە لەم حاڵەتەدا پێویست بە نووسینى روونکردنەوە ناکات و بۆ هەمووو وێنەکان، کەواتە هەموو وێنەیەک پێویستى بە روونکردنەوە نییە لە سەر ئەو بنەمایە پسپۆڕان وتوویانە وێنەکان لە سەر بنەماى چەشنى وێنەکە روونکردنەوەى بۆ دەنوسرێت) .
باسى پێنجەم :
چونێتى هەڵبژاردنى وێنەکان و بڕین یان مۆنتاژکردنیان لە لایەن سەرنووسەروە
(کۆمەڵێک فاکتەر هەن پێویستە سەرنووسەرى وێنە لە کاتى هەڵبژاردنى وێنەکاندا رەچاویان بکات ئەوانیش ئەمانەن:_
1_ توانایى سەرنووسەرى وێنە بۆ ناسینەوە و دۆزینەوەى ئەو بابەتانەى کە پێویستیان بە روونکردنەوە هەیە.
2_ چۆنایەتى ئەرکەکانى وێنەکە پێویستە سەرنووسەر ئەو وێنەگرەى کە هەڵیدەبژێرێت بۆ وێنەگرتتنى بابەت و رووداوەکان لە ئەرکەکانى وێنەى رۆژنامەوانیدا شارەزایى باشى هەبێت ئەوەى داواکراوە لێى ئەو کارە بە ئەنجا بگەیەنێت.
3_ تێگەیشتن لەوەى کام جۆر لە روونکردنەوەکان بە کار بهێنێت ئەمە جگە لەوەى وێنەکان وەک ئامرازێکى یاریدەدەر بۆ مەبەستى روونکردنەوەى زیاترى بابەتەکان بەخشینى راستگۆیى و متمانە بە بابەتە بڵاوکراوەکان بەکار دەهێنرێت.
4_ دان نان بەوەدا کە لە کاتێکدا کە وێنەیەکى زۆرمان لە بەر دەستدایە نابێت چۆنایەتى تەنیا بە چەندایەتى و زۆرى وێنەکان دیارى بکەین، چوونکە گەلێک جار وێنەیەکى باشمان لە چەند وێنەیەکى کەمەوەوە دەستدەکەوێت بە مەرجێک ئەم وێنانە بە چاوێکى وردبینییەوە زۆر بە وردیى هەڵبژێردرابن) .
(بۆ هەڵبژاردنى ئەو وێنانەى کە رۆژانە دەگەنە رۆژنامەکە، لە سەرچاوەى جیاجیاوە پێویستە سەرنووسەرى وێنە رەچاوى ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە بکات:_
1_بەها و پێوەرى تایبەتى خۆى و گونجاندنى لە گەڵ سیاسەتى رۆژنامەکەو بەهاى هەواڵى و هێزى بەرجەستە بوونى وێنەکان بە رەچاو کردنى تازەیى وێنەو گونجاندنى لە گەڵ رووداوەکانى رۆژ و واقیعدا وێنەکان هەڵبژێرێت.
2_بەهاى هونەرى وێنەکان لە هەڵبژاردنى وێنە هەواڵییەکاندا بە لە بەرچاو گرتنى لایەنە گرافیکییەکانى وەک گۆشەنیگاى بینین، روونیى، پانتایى وێنەکە و سروشتى بوون هەبوونى چەمک و ماناى ئەوەى لە وێنەکەدا نیشاندراوە گرنگییەکى فراوانى هەیە.
3_ ئینتیما شەخسییەکانى مرۆڤ: وێنەگرى رۆژنامەنووسى وێنەکان وەک بابەتە نووسراوەکانى رۆژنامە دەتوانێت کۆمەڵێک بابەت و پانتاییەک لە خۆ بگرێت کە ئینتیما و ئاراستە و هەستە مرۆییەکان بخاتە ژێر کاریگەریى خودێتى خۆیەوە، دەبێت سەرنووسەر لەوە زۆر بە ئاگا بێت کە لایەنى خودى کەسى وێنەگر بە رێژەیەکى زۆر زاڵ نەبێت بە سەر ناوەڕۆَکى وێنەکەدا.
4_ تایبەتمەندبوونى وێنەکان: وێنە تایبەتیەەکان دەبێتە هۆى زیاد کردنى بەهاى رۆژنامەکە، وێنەکانیش بۆ کێبڕکێ لە گەڵ رۆژنامەکانى دیکەدا گرنگە و بەهاى خۆى هەیە، دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگیرێت کە وێنەیەک لە بەهاى هەواڵیدا یەکسان بێت و پێشتر بڵاو نەکرابێتەوە، ناکرێت دووجار هەمان وێنە بڵاو بکرێتەوە لە ماوەیەکى کورت‌دا، یان بۆ دوو بابەتى جیاواز نابێت وێنەیەک لە ۆژنامەیەکى تردا بڵاو کرابێتەوە، بڵاو بکرێتەوە، بەڵکو باشترە کە وێنەى تایبەت بە رۆژنامەکەى خۆت بڵاو بکەیتەوە) .
(بە پێى راو بۆچووى سەرنووسەرى وێنە لە بنکەى پەخش و بڵاوکردنەوەى شا‌رلۆت ئۆبزێرڤەوە بەڕێز رۆبەرت جەى دى پایتن کە تاوەکوو ئێستا وەکوو سەرنووسەرى وێنە لە زۆربەى رۆژنامەکاندا کار دەکات لەمبارەیەوە وتوویەتى(یەکەم هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنى جۆرێکى باشى وێنە رۆژنامەنووسییەکاندا بەندە بە فۆتۆجۆرنالیستەەکەوە، تا سەرنووسەرى وێنە تایبەتمەندییەکانى فۆتۆجۆرنالیستەکە نەزانێت ناتوانێت وێنەى باش و سەرکەوتوو بۆ رۆژنامەکەى هەڵبژێرێت، جا پێویستە سەرنووسەرى وێنە لە تایبەتمەندییەکانى وێنە تێبگات، ئەوجا بڕیارى کارکردنى لە گەڵدا بدات و وێنەکان هەڵبژێرێت بۆ بلڕوکردنەوە لە رۆژنامەکاندا) .
بڕین یان مۆنتاژکردنى وێنەکان لە لایەن سەرنووسەرى وێنەوە
(گرنگترین کردار ئەوەیە کە سەرنووسەرى وێنە کارى بڕین یان مۆنتاژکردنى وێنەکان ئەنجامبدات بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە نەخشەیەکى هەبێت، واتە نەخشەدانان بۆ ئەنجامدانى کارەکەى کە ئەم نایابترێڵکارى هەبوو ئەوا بۆى بکێشە و ین کارە کە لە لایەن سەرنووسەرى وێنەوە بەم شێوەیەى لاى وارەوە دەکرێت:
1_ کردارى بڕین باشتر دەردەکەوێت کاتێک وێنەکان پێکەوە دەبەسترێنن و جوانترینیان هەڵدەبژێردرێت، لێرەدا تەنیا بایەخدارەکان بگرە و وێنەکان لە بەوشاییە بە فیرشۆ چووەکان رزگار بکە.
2_ پاراستنى هێڵە سەرەکى و بنەڕەتییەکان و داڕشتنەوەى وێنەکە کە لە لایەن وێنەگرەوە دروستکراون، گەر هاتوو وێنەکە لە بنەڕەتدا بە شێوەیەکى ستوونى کێشرابوو تۆش هەمان رێگە بگرە بەر بە کردارى بڕین یان مۆنتاژ کردن دەتوانرێت بە شێوەیەکى پێچەوانە ئەنجام بدرێت بەڵام دەبێت زۆر وردەکارى لە گەڵدا بێت.
3_ با وێنەکەت لە ناو جەماوەردا بێت، لە هەر وێنەیەکدا تەنیا چەند تیشکۆ دیارى بکەو پابەند بە پێوەى ئەگەر هاتوو لە دیمەنى دەستەیەک چەکدار دووانیان سەیرى خاڵى تیشکۆیان دەکرد و سێهەمیان بە پەشۆکاوییەوە سەیرى ئەم لاو ئەولاى دەکرد تۆ وێنەى سێهەەمیان وەلانێ.
4_ باشترە وێنەکان چوارگۆشەیى بن، سەیرى هێڵە ئاسۆییەکان بکە و سەیرى هێڵى خانووەکان و بیناکان بکە، دیمەنى خەڵک و خانووەکان بە لاى راست و چەپدا چەماوە نەبن.
5_ وێنەکان وا بکێشە کە بە ئاسانى لێى تێبگەین، ئەگەر وێنەکە پێویستى بە هێڵکارى هەبوو ئەوا بۆى بکێشە، ئەگەر لە ناو قەرەباڵغییەکدا ویستت دەست نیشانى کەسَک بکەیت، ئەوا تراسایەکى بۆ رابکێشە، بۆ نموونە ئەگەر ویستت ئەو تەلارە تازەیەى کە لە بیناکانى زانکۆدایە بیان ناسێنیتئەوا بۆ زیاتر ئاسانکردنى تێگەیشتن لە وێنەکە رووکەشکارى لە سەر وێنەکە بکە یان بە نووسین دەست نیشانى بکە و بە وێنەکەو بیلکێنە.
6_ خۆت بە دوور بگرە لە ناڕێک دانانى وێنەکە لە بەر ئەوەى بڕینى ناشییانەى وێنەکە دەبێتە هۆى ئەوەى بە دواداچوونى کارێک دژوار بێت، بە تایبەتى ئەگەر ناڕێکى و چڕچولۆچى لە بڕینى وێنەکەدا هەبێت چە لە بەشى پێشەوەى وێنەکە بَت یان لە هەر چالاکییەکى تر‌ى ناو وێنەکەدا بێت.
7_هەوڵبدە قەبارەى وێنەکەت ئاسایى بێت ئەگەر رۆژنامەکە یەک ستوونى هەبێت با وێنەکەت (..) ئینج بێت و ئەگەر شەشە ستوونى هەبوو با وێنەەکەت دوو ئینج بێت ئەم وێنانە بە شێوەیەکى دڵگیر بیڕازێنەوەبا سەرنجڕاکێش بێت.
8_ سەیرى قەبارەکە بکە جیاوازییەکى زۆرى نییە لە لێکدان لە نێوان بڕێکى پێنج شەش ستوونیدا، بەڵام لە کاتى بەریەککەوتنیاندا جیاوازییەکى گەورى هەیە لە نێوان بڕینێکى دوو سێ ستوونیدا ئەم کردارى بڕینانە زۆربەى کات کاریگەرتر دەبێت لە کاتێکدا کە ژمارەیەک لە وێنەکان ببڕدرێن و پاشماوەکانیان گەورەتر بکرێت.
9_ لە کاتى بڕین یان مۆنتاژکردنى وێنەکاندا بەشێک لە سەرى یان سەر بە گشتى مەقرتێنە لە بەر ئەوەى بەشى سەرەوەى سەرى گرێیەکانى چەناگە ئەمانە هەموویان بەشن لە گیانى مرۆڤ، بەڵام چەند هەڵاوێردینێکى دەگمەنمان هەیە بۆ ئەم رێسایە.
10_بگەڕى بە شوێن زنجیرەیەک وێنەدا بە تایبەتىلە بارەى خەڵکەوە وەک سەرۆکى حکومەت لە دانشتنێکدا، لە کۆبوونەوەیکدا لە گەڵ جەماوەر یان دەستەى یاسادانان، سەرۆکى یانەیەکى ناوچەیى و سیاسەتمەدارێک کتێک لە ئاهەنگێکدا سەیرى دەنگە بەدەستهاتووەکان دەکات لە بنکە سەرەکییەکانى پارتەکەیدا…هتد، دەرخستنى بەهاى دەموچاوەکان دەتوانێت واتاى ئەوە بدات کە باشترین جۆرى وێنە پێشکەش کراوەکان بێت.
8_ کارى روونکردنەوەى وێنەکان بە یەکەوە بەستنەەوە و یەکخستنى وێنەکان و کارى هونەرى دەتوانرێت بە شێوەیەکى کاریگەر بە کار بێت بۆ نیشاندانى ئەو شوێنەى کە کۆمەڵێک تەلارى تازەى لێ دروستدەکرێت یان بەشە لاوەکییە تازەکان و ئەو رووبەرانەى کە تازە ئاوەدانکراونەتەوە.
سەرنووسەرى وێنە دواهەمێن پارێزەرە بۆ دڵنیایى ئەو وێنانەى کە لە رۆژنامەکاند راست و رەوانن و چێژى باشیان هەیە و پەیڕەوى شکێنیان نەکردووە.
هەروەها وێنەکان نابێت ببنە هۆى چەواشە کردنى خوێنەر سەرەڕاى وێنەکان سەرنووسەرى وێنە بەرپرسە بۆ راستگۆیى و تەواوەتى لەو نووسینانەى کە لە ژێر وێنەکاندان، جا لە بەر ئەمە نابێت ئەو روونکردنەوانەى ژێر وێنەکان سەر لێتێکدەر بێت بۆ سەر وێنەکە، زانیارى زیاتر دەربارەى وێنەکان لەو بەشەى رۆژنامەکەدا دەردەکەوێت کە تایبەتە بە هونەرى چاپکردن و نەخشەسازییەوە) .
بەشى چوارەم: ئەنجام
ئەنجامى ئەم توێژینەوەیەى کە ئەنجامدرا لەسەر کۆمەڵگەى توێژینەوەکە کە بریتى بوو لە ڕۆژنامەى وەرچەرخان وسامپڵى توێژینەوەکە کە بریتى بوو لە (6)ژمارەى ئەو ڕۆژنامەیە کە لەمانگى (3-5)ى ساڵى 2011دەرچووە توێژەر بەم ئەنجامانەى لاى خوارەەوە گەشت:
سەبارەت بەوەڵامى پرسیارى یەکەمى توێژینەوەکە کە ئەویش ئایا وێنە فۆتۆگرافیەکان چەند لە ڕووبەى ڕۆژنامەکەیان داگیر کردوە بەم ئەنجامانە گەیشت:-
خشتەى (1)
ئەنجامى شیکارى کۆى ڕێژەى سەدى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگراقیەکان
لەناو کۆى ڕووبەرى هەر (6) ژمارەکەى ڕۆژنامەى وەرچەرخان
ژمارە بەروارى ڕووبەرى وێنە ڕووبەرى ڕژنامە %
155 4/3/2011 852 5040 16.9%
156 18/3/2011 721 5040 14،3%
157 1/4/2011 589 5040 11،7%
158 15/4/2011 982 5040 19،9%
159 29/4/2011 693 5040 13،8%
160 13/5/2011 841 5040 16،7%
لە ژمارەى (155)کە لەبەروارى (4/3/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (852سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە. لەم ژمارەیەدا تەنها 16،9% ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە. لە ژمارەى (156)کە لەبەروارى (18/3/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (721سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە. لەم ژمارەیەدا تەنها 14،3% ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە.، لە ژمارەى (157)کە لەبەروارى (1/4/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (589سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە.
لەم ژمارەیەدا تەنها 11،7%ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە.
لە ژمارەى (158)کە لەبەروارى (15/4/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (982سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە. لەم ژمارەیەدا تەنها 19،9% ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە. لە ژمارەى (159)کە لەبەروارى (29/4/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (693سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە. لەم ژمارەیەدا تەنها13،8% ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە.
لە ژمارەى (160)کە لەبەروارى (13/5/2011) دا دەرچووە کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان (842سم2) لەناو کۆى ڕووبەرى ڕۆژنامەکە کە (5040 سم2) یە داگیر کردووە.
لەم ژمارەیەدا تەنها16،7% ى ڕووبەرى ڕۆژنامەکەیان پێکهێناوە.
چەندین توێژینەوە زانستى لەسەر وێنەى ڕۆژنامەنووسى(فۆتۆجۆرنالیزم)کراون ،هەموو ئەو توێژینەوانە جەخت لەسەر ڕۆڵى پڕ بایەخ و کاریگەرى دیارى وێنەى ڕۆنامەنووسى لەسەر هەست وهۆشى خوێنەر دەکەنەوە تا ئەوەى کە دەشێت زیاتر لە نیوەى زیاترى پانتایى ڕۆژنامەکان بە وێنە پڕ بکرێتەوەکە بەشى زۆریان مەرجە فۆتۆگرافیەکانى وێنەیان پێکهێنابێت .
هەروەها بەپێى تازەترین توێژینەوەى زانستى کە ئەنجامدراوە دەبێت وێنەکان 50% ى ڕووبەرى ژمارەى ڕۆژنامەیەک داگیر بکەن لەو (50%)یە دەبێت 40%ى ب وێنە فۆتۆگرافیەکان تەرخان بکرێت چونکە زیندووى وڕاستگۆى دەبەخشێتە تێکستە نوسراوەکان هەر ڕۆژنامەیەک لەو ڕووبەرە ئاماژە پێدراوە کەمتر ڕووبەرى خۆى بۆ وێنە تەرخان کرد ئەو ا ناتوانێت سەرنجى زۆرترین خوێنەر بەلاى خۆیدا ڕابکێشێت سەرەنجام ڕۆژنامەکە فرۆشى کەم دەبێتەوە و لەڕوو ماددى ومەعنەوییەوە زەرەر دەکات.
بەپێى ئەو توێژینەوەکە توێژەر بەئەنجامى گەیاندووە دەرکەوت کۆى ڕووبەرى وێنە فۆتۆگرافیەکان بەرزترین ڕێژەى(19%)و و کەمترین ڕێژەى (11%)یە،لەناو کۆى ڕووبەرى یەک ژمارەى ڕۆژنامەکەدا،ئەگەر ئەم ڕێژەیە بەراورد بکەین لەگەڵ ئەو ڕێژەیەى کە لەسەرەوە باسیان لێوە کرا ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ئەو ڕێژەیە زۆر کەمە.
کەواتە ئەو ڕۆژنامەیە نەیتوانیوە گرنگى تەواو بەو ئامرازە گرنگە کە وێنەیە بدات بەتایبەتى وێنە فۆتۆگرافیەکان وپانتایى گونجاو وشیاوى لەڕۆژنامەکەدا بۆ دابین بکات بڕوانە نەخشەى ژمارە(1).
سەبارەت بەوەڵامى پرسیارى دووەمى ئامانجى توێینەوەکە کە ئەویش ئایا وێنە فۆتۆگرافیەکان توانیویانە گوزارشتى تەواو لە مانشێت و ناونیشانى بابەتەکان و ناونیشانە لاوەکیەکان بکەن و پەیوەندى لەنێوانیاندا درووست بکەن ؟ توێژەر بەم ئەنجامانەى لاى خوارەوە گەیشت:-
خشتەى ژمارە 2
ئەنجامى شیکاریى ڕێژەى سەدى گوزارشتى وێنە فۆتۆگرافیەکان لەمانشێت و
ناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان وپەیوەندى نێوان لە هەر (6) ژمارەکەى وەرچەرخاندا
ژمارە بەروار ژمارەى وێنە زۆر مام نلوەند کەم % زۆر % مامناوەند % کەم
155 4/3/2011 8 5 1 2 63% 12% 25%
156 18/3/2011 6 4 1 1 66% 17% 17%
157 1/4/2011 9 5 3 1 56% 33% 11%
158 15/4/2011 5 3 1 1 60% 20% 20%
159 29/4/2011 11 7 2 2 64% 18% 18%
160 13/5/2011 7 4 2 1 58% 28% 14%
1-لە ژمارە (155)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (8)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (8) وێنەیە تەنها (63%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە و (12%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لەمانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە وە (25%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا هەیە.
2-لە ژمارە (156)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (6)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (6) وێنەیە تەنها (66%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە (17%) ڕادەیەکى مامناوەند وێنە فۆتۆگرافیەکان هیچ گوزارشتێک ناکەن، وە (17%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا هەیە.
3-لە ژمارە (157)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (9)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (9) وێنەیە تەنها (56%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە و (33%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لەمانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە وە (11%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا هەیە.
4–لە ژمارە (158)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (5)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (5) وێنەیە تەنها (60%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تارڕادەیکى زۆر گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە و (20%)تاڕادەیکى مامناوەند وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لەمانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان ناکەن ، وە (20%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا هەیە.
5-لە ژمارە (159)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (11)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (11) وێنەیە تەنها (64%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە و (18%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لەمانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە وە وێنە فۆتۆگرافیەکان (18%) تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان گوزارشت ناکەن.
6-لە ژمارە (160)دا کۆى وێنەى بڵاوکراوە (7)وێنەى فۆتۆگرافیە لەکۆى ژمارەى ئەو (7) وێنەیە تەنها (58%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە و (28%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشت لەمانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە وە (14%)ى وێنە فۆتۆگرافیەکان تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لەمانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا هەیە.
وشەکان ئەو زانیاریانە دەگوێزنەوە کە وێنە بەتەنیا ناتوانێت بیانگەیەنێت هەروەها وێنەکان کرۆکى وشەکانن ،ئەو ڕەهەندانەى کە ناتوانین بیانگەینێ ڕووندەکاتەوە کاتێک وێنەو وشەکان تێکەڵاو دەکەین وپەیوەندى توند‌و تۆڵ و ڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا دروست دەکەین ئەوا کاریگەرى وێنەو ووشەکان ،واتە تێکستە نوسراوەکان لەسەر وەرگر زیاتر دەبێت .
هەروەها بەپێى تازەترین توێژینەوەى زانستى کە لەسەر پەیوەندى نێوان ئامرازە یاریدەدەرەکانى وەک وێنەو مانشێت و ناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان بەئەنجام گەیەنراوە وبەپێى ڕاو بۆچونى پسپۆڕانى ئەو بوارە پێویستە وێنەکان (100%)یان بەلایەنى کەمەوە (90%)بەرەو ژوو گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان بکەن و پەیوەندى پێیانەوە هەبێت ئەگەر لەو ڕیژەیە کەمتر بوو ئەوا ئەو ڕۆژنامەیە ناتوانێت سەرنجى وەرگر بەلاى خۆیدا ڕابکێشێت سەرەنجام ڕۆژنامەکە متمانەى خۆى لاى وەرگر لە دەست دەدات و ڕۆژنامەکە فرۆشى نابێت وزەرەرمەند دەبێت.
ئەگەر ئەو زانیاریانە بەراورد بکەین بەو ئەنجامەى کەتوێژەر لە توێژینەوەکەیدا بەدەستى هێناوە سەبارەت بە گوزارشتى تەواوى وێنەکان لە مانشێت و ناونیشانى بابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان هەبوونى پەیوەندى لە نێوانیاندا ئەوا ئەو ڕێژەیە ڕێژەیەکى گونجاو و شیاوە وئەو ئەنجامەى کە بەدەست هاتووە لە توێژینەەوەکەدا(96%)تا ڕادەیەکى زۆر گوزارشت لە مانشێت وناونیشانى بابەت وناونیشانە لاوەکیەکان دەکات و پەیوەندى لەنێوانیاندا هەیە،بەڵام نزمترین ڕێژە کە (14%)یە تا ڕادەیەکى کەم گوزارشت لە مانشێت و ناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان دەکات وپەوەندى لە نێوانیاندا هەیە،ئەگەر بەراوردى نێوان ئەم ڕێژەیە و ئەو ڕێژەیەى کە مامرستاو پسپۆڕەکان باسیان لێوە کردوە بکەین ڕێژەیەکى زۆر کەمە کە سەرەنجام ڕۆژنامەکە ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە سەرنج ڕاکێشانى وەرگر بەلاى ڕۆژنامەکەدا .
گەر وێنەکان بەتایبەتى وێنە فۆتۆگرافیەکان گوزارشتێکى تەواو لە تێکستە نوسراوەکان یان ووشە نوسراوەکان مانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان نەکەن ئەوا پەیوەندى لەنێوانیاندا دروست نابێت سەرەنجام متمانە لاى وەرگر لەدەست دەدات و ڕۆژنامەکە لە ڕووى ماددى ومەعنەویەوە زەرەر دەکات هەرووەها ئاستى مامناوەند بەرزترین ڕیژەى (4%) ونزمترین ڕێژەى(3%)ە.
سەبارەت بە ئاستى مامنتاوەند یان کەم لە زانستى ڕاگەیاندن سەبارەت بە ئامرازە یاریدەدەرکان وەک وێنەو بەتایبەتى وێنە فۆتۆگرافیەکان و مانشێت و ناونیشانى بابەت وناونیشانە لاوەکیەکان و هەبونى پەیوەندى لەنێوانیاندا ئاستیچکى شیاو قبوڵکراو نیە چونکە ئەگەر ئامرازە یاریدەدەرەکانى وەک وێنە بەتایبەتى وێنە فۆتۆگرافیەکان ومانشێت وناونیشانى بابەتەکان وناونیشانە لاوەکیەکان گوزارشتى تەواو لەیەکترى نەکەن ئەوا پەیوەندى تەواو لە نێوانیاندا دروست نابێت ئەى چۆن متمانە لاى وەرگر دروست دەبێت کە ناوەڕۆکى بابەتەکە بخوێنێتەوە کاتێک وەرگر دەبینێت وێنەکان گوزارشتى تەواو لە مانشێت ووناونیشانى بابەتەکان و ناونیشانە لاوەکیەکان وپەیوەندى لەنێوانیاندا نیە ئەوا وەرگر متمانە بەناوەڕۆکى تێکستە نوسراوەکان ناکات بیخوێنێتەوە هەرچەندە گرنگ وپڕ بایەخ بێت لەو حاڵەتەدا ڕۆژنامەکە تووشى شکست دەبێت لەبەردەم وەرگرەکانیدا
بەپێى ئەوئەنجامەى کە لەتوێژینەوەکەدا بەدەست هاتووە شەبارەت بە گوزارشتى وێنە لەمانشێت و ناونیشانى بابەت وناونیشانە لاوەکیەکان و هەبوونى پەیوەندى لە نێوانیاندا دەرکەوت بەرزترین ڕێژە(96%)کە وێنەکان گوزارشت لە انشێت وبابەت و ناونیشانە لاوەکیەکان دەکەن وپەیوەندى لە نێوانیاندا دروست دەکات ئەم ڕێژەیە گوناو و شیاوە بەپێى زانستى ڕاگەیاندن کە پێشتر باس کراون هەبوونى ڕێژەى مامناوەند کە بەرزترینیان (14%)ە ونزمترینیشیان (3%)یى هەروەها ڕێژەى کەم کە بەرزترین (29%) وونزمترینیشیان(14%)ەلە ئەنجامى کارى ڕۆژنامەوانیدا هەر ڕوودەدات چونکە هیچ کارێک نیە (100)تەواو بێت تەنانەت کارى ڕۆژنامەنوسیش.
هەبوونى ڕێژەى مامناوەندو کەم بەو ڕێژە کەمە ئەوەندە کاریگەرى خراپى نابێت بۆ سەرنج ڕاکێشانى وەرگر بەلاى ڕۆژنامەکەدا واتە ڕۆژنامەکە متمانەى لاى وەرگر لە دەست نادات کەواتە وێنە فۆتۆگرافیەکانى ڕۆژنامەکە توانیویانە گوزارشتى تەواو لە مانشێت وناونیشانى بابەت وناونیشانە لاوەکیەکان بکەن و پەیوەندى لە نێوانیاندا دروست بکەن.
توێژه‌ر: كاروان هه‌ورامى خوێندكارى ماسته‌ر له زانكۆى تاران
سه‌رچاوه: وێبلاگى توێژه‌ر
http://www.rozhnamawany.com/?p=888
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)