گورگه تاقانه‌كانى داعش
گورگه تاقانه‌كانى داعش
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
-1-
سه‌ره‌تايه‌ك
زانيارييه‌كانى ميديا و لێدوان و بۆچوونى شاره‌زايانى خۆرئاوايى سه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌كێشن، كه تا له عێراق و سووريا داعش زۆرتر ته‌نگه‌تاو بكرێت، په‌لاماره‌كانى ئه‌و رێكخراوه له ئه‌وروپا زۆرتر و چڕتر ده‌كرێنه‌وه، به ئامانجى دۆزينه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌ى سه‌ر رێكخراوه‌كه.
به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا جيمس كومى ئه‌م هه‌فته‌يه رايگه‌ياند، پێشبينى ئه‌وه ده‌كرێت شكستهێنانى يه‌كجارى داعش ببێته هۆكارێك بۆ زۆربوونى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان له ئه‌مريكا و ئه‌وروپا به‌و پێيه‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه وه‌ك چۆن قاعيده له ده‌يه‌ى هه‌شتاكاندا چه‌كداره‌كانى له ئه‌فغانستان گواسته‌وه، به هه‌مان تاكتيك داعش چه‌كداره‌كانى له سووريا ده‌رباز بكات و ره‌وانه‌ى ئه‌وروپايان بكاته‌وه.
پێشوه‌چوونى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان له عێراق و سووريا و له‌ده‌ستدانى به‌شێكى زۆرى ئه‌و سه‌رزه‌مينه‌ى داعش وه‌ك قه‌ڵه‌مڕه‌وى خيلافه‌ت ده‌يناساند، گوته‌بێژى ره‌سمى داعش محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌دنانى ناچار كرد، داوا له لايه‌نگرانيان بكات، له هه‌ر شوێنێك بۆيان گونجا وه‌ك گورگى دابڕاو و وێڵ يان (گورگه تاقانه) #الذئب_المنفرد په‌لامارى ئامانجى نه‌يارانيان بده‌ن.
ئه‌لعه‌دنانى له تۆمارێكى ده‌نگييدا، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا بڵاويكردووه‌ته‌وه، به روونى داوا ده‌كات چيديكه چه‌كدارى نوێ له ئه‌وروپاوه روو نه‌كه‌نه سه‌ر زه‌مينى خيلافه‌ته‌كه‌يان، به‌ڵكو هه‌ر كه‌س له شوێنى خۆيه‌وه چۆن بۆى ده‌لوێت كار له پێناو داعشدا بكات. له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌ى يه‌كتاپه‌رستان ئه‌گه‌ر تاغوته‌كان ده‌رگاى كۆچيان لێ داخستن، ئێوه ده‌رگاى جيهاديان به روودا بكه‌نه‌وه. ناچاريان بكه‌ن تاڵاوى په‌شيمانى بچێژن و دڵنيا بن لاى ئێمه بچووكترين كرده‌وه له ناو ماڵه‌كانيان گه‌وره‌تره له‌وه‌ى بێن له‌گه‌ڵ ئێمه بن".
به گوێره‌ى زانيارى رۆيته‌رز، له هه‌ر مانگێكدا زياتر له جارێك لايه‌نگرانى داعش به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوون و فه‌رمانه‌كه‌يان جێبه‌جێكردووه و تێبينى ئه‌وه‌شكراوه، زۆرێك له‌وانه‌ى كرده‌وه‌كانيان ئه‌نجامداوه شوێنه‌وارى توندوتيژييان پێوه ديار نه‌بووه.
هه‌رچه‌ند پێشتر و له 2013 و 2014 له چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن ئه‌و چه‌مكه بۆ چه‌كدارانى سه‌ر به قاعيده و ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ماوه‌ى زياتر له مانگێكه چه‌مكى گورگه تاقانه (الذئب المنفرد)، وه‌ك چه‌مكێكى نوێى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش له ناو داعشدا ده‌ركه‌وتووه و له رێى هاشتاگێكه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى له تويته‌ر بره‌وى پێ ده‌ده‌ن.
به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌مكه دۆخێكى ئه‌منى نوێى هێناوه‌ته ئاراوه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و گورگانه‌ى له گه‌له‌گورك دابڕاوون و لێره و له‌وێ خۆيان مه‌ڵاس داوه به شێوازى پێشبينى نه‌كراو و ئامرازى جۆراوجۆر ترس و بيمێكى زۆريان له ئه‌وروپا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى فه‌ره‌نسا كه له ساڵڕۆژى نيشتيمانى ئه‌و وڵاته‌دا روويدا و زياتر له 80 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه مه‌رج نييه گورگه‌كانى داعش ته‌نيا رێگه‌ى خۆ ته‌قاندنه‌وه شك به‌رن، به‌ڵكو ده‌ست بۆ هه‌ر ئامرازێك ده‌به‌ن كه له ئامانجيان نزيكده‌خاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ى ده‌بێت