كاره‌كانى خۆم و ئه‌وه‌ى بڕوام پێيه‌تى و ده‌ينووسم و هه‌ست ئه‌كه‌م خزمه‌تێكى بچووك به وه‌رگر ئه‌كا لێره بڵاوى ئه‌كه‌مه‌وه
السبت، 28 يونيو 2014
الأحد، 22 يونيو 2014
بارزانى په‌يامێك ئاراسته‌ى ميدياى كورديى ده‌كات
بارزانى په‌يامێك ئاراسته‌ى ميدياى كورديى ده‌كات
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى په‌يامێكى ئاراسته‌ى ميدياى كوردى كردووه و تێيدا داوا ده‌كات “رێز له‌و خوێنه بگرن كه پێشمه‌رگه ده‌يبه‌خشێت” و له كۆتايى په‌يامه‌كه‌شيدا، بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى “يه‌كجاره‌كى” بۆ گه‌لى كوردستان ده‌خوازێت.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لەدوای گۆڕانكارییە خێراكانی ئەم دوایەی عێراق بارودۆخێكی نوێ هاتۆتە ئاراوە و گەلەكەمان ڕووبەڕووی تەحەدیات و ڕەوشێكی تازە بووەتەوە. ئەم بارودۆخە پێویستی بە یەكڕیزی و تێگەییشتنێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی هەموو لایەك هەیە. لێرەدا ڕۆڵی میدیاكار و دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە گواستنەوەی ڕووداوەكان و ئاگاداركردنەوەی خەڵك و هۆشیاریی نەتەوەیی زۆر گرنگ و یەكلاییكەرەوەیە.
داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكار و دەزگاكانی ڕاگەیاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراو و ئەلكتڕۆنی دەكەم لە گۆاستنەوەی ڕووداوەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی و هەستكردن بەبەرپرسیارێتیی نەتەوەیی ڕۆڵی ئێجابیی خۆیان بگێڕن.
ئەم قۆناغە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی گشت لایەك هەیە. جێگەی داخە كە دەبیندرێ ژمارەیەك دەزگای میدیایی لە هەواڵ و ڕاپۆرت و بەرنامەكانیاندا لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی تازەدا ڕەچاوی بنەماكانی پڕۆفیشناڵیی كاری ڕۆژنامەوانی و فەهمی نەتەوەیی بۆ ڕووداوەكان و داب و نەریت و بەهاكانی گەلەكەمان ناكەن. لەم ماوەیەدا دەبیندرێ هەندێ لە ڕاگەیاندنەكان شەهیدبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان بە كوژران ناو دەبەن هەروەكچۆن بۆ تیرۆریستەكانیش هەمان وشە بەكار دەهێنن.
ئەگەر ئەم جۆرە میدیایانە ڕۆڵی ئیجابیش لە گواستنەوەی ڕووداوەكان نەگێڕن هیچ نەبێ ڕێزی ئەو خوێنە بگرن كە پێشمەرگە لەپێناو بەرگریكردن لە خاك و كەرامەتی وڵاتەكەیدا دەیبەخشێت، ئەو پێشمەرگەیەی ئامادەیە بۆ بەردەوامیی ژیانی هاونیشتیمانانی گیانی خۆی بەخت بكات. لەسایەی خوێنی پێشمەرگەیە كە كوردستان خۆڕاگرە و ئێوەیش دەتوانن كاری خۆتان بەوپەڕی ئازادییەوە ئەنجام بدەن، بۆیە هەموومان قەرزاری دلێری و گیانفیدایی پێشمەرگەین.
بەهیوای سەركەوتنی یەكجارەكیی گەلی كوردستان
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
22ـی 6ـی 2014
ژماره‌ی خوێندنه‌وه :3سەرۆكی هەرێمی كوردستان
22ـی 6ـی 2014
الأحد، 8 يونيو 2014
. : NRT TV :. هه‌ولێر.. باوكێك كچێكى خۆى كوشت و ته‌رمى ژنێكيش به هه‌ڵواسراوى دۆزرايه‌وه
. : NRT TV :.
هه‌ولێر: له درێژه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامده‌درێن، له كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به شارى هه‌ولێر، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، كچێك له لايه‌ن باوكييه‌وه كوژرا و ئه‌مڕۆش پۆليس ته‌رمى ژنێكى 23 ساڵييان به هه‌ڵواسراوى دۆزييه‌وه.
له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا، دوو حاڵه‌تى ژن كوشتن و گيانله‌ده‌ستدانى ژن له بنه‌سڵاوه تۆمار كراوون.
تاوانى كوشتنى "ئه‌ژين ع. " كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، له كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه تۆمار كراوه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، باوكى ئه‌ژين، تۆمه‌تباره به كوشتنى كچه‌كه‌ى.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له هه‌ولێر رائيد ژيله‌مۆ عه‌بدولقادر، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى NRT، هه‌واڵى كوژرانى ئه‌ژينى پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و وتيشى: "تا ئێستا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه، كه باوكى ژنه‌كه‌يه، ده‌ستگير نه‌كراوه و له جێگه‌ى ئه‌و برايه‌كى تاوانلێكراو به گوێره‌ى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى NRT، ئه‌ژين له‌دايكبووى سه‌ره‌تايى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانه و هاوسه‌رگيرى پێكراوه و دايكى منداڵێكه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له نوێترين حاڵه‌تى توندوتيژى دژى ژناندا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8ى حوزه‌يران / يۆنيۆى 2014، ته‌رمى ژنێك به بنميچى ماڵه‌كه‌يانه‌وه به هه‌ڵواسراوى دۆزرايه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر، رائيد كاروان عه‌بدولكه‌ريم، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى NRT، راگه‌ياند، كاتژمێر 11:00ى پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له هه‌واڵى بوونى ته‌رم له ماڵێكى كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه، ئاگادار كراووينه‌ته‌وه.
وتيشى: "ده‌ركه‌وتووه، ژنێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له نهۆمى دووه‌مى ماڵه‌كه‌ى خۆيان‌دا، به په‌تێكه‌وه به پانكه‌ى ژووره‌كه هه‌ڵواسراوه".
"ئاوات چ.ق" ناوى ئه‌و ژنه 23 ساڵييه‌يه، كه دايكى سێ منداڵه و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى گوته‌ى پۆليس، "تا ئێستا كه‌س به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگير نه‌كراوه و دۆسييه‌ى لێكۆڵينه‌وه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و كاته‌ى رووداوه‌كه روويداوه، هاوسه‌رى ژنه‌كه له سه‌ر كار بووه و كه‌س له ماڵ نه‌بووه".
پۆليس، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌رمى ژنه‌كه ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كراوه و پۆليس چاوه‌ڕوانى راپۆرتى پزيشكى ده‌كات.
تا ئێستا نه‌زانراوه، رووداوه‌كه خۆ كوژى بووه، يان بكه‌رێك ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه ره‌سمييه‌كان، له 28ى ئايار / مايۆى 2014ه‌وه تا ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌يران / يۆنيۆى 2014، ئه‌مه چوارم حاڵه‌تى ژن كوشتن و خۆسووتان و خۆكوشتنى ژنانه ته‌نيا له سنوورى شارى هه‌ولێر تۆمار كرابێت.
ئێواره‌ى رۆژى 25ى ئايار / مايۆى رابردوو، له گه‌ڕه‌كى رزگارى شارى هه‌ولێر ژنێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، به‌ناوى "ش.أ.ع" ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداو و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستبه‌جێ ژيانى له‌ده‌ستدا.
هه‌ر هه‌مان شه‌و، كاتژمێر 12:00ى نيوه‌شه‌و، له گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر ژنێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوى "پ.ف. أ" ته‌رمه‌كه‌ى به په‌تێكه‌وه به هه‌ڵواسراوى له ماڵى خۆيان دۆزرايه‌وه.
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه، په‌ڕاويان بۆ كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا به ره‌سمى پۆليس ورده‌كارى و هۆكارى حاڵه‌ته‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.
"ش.أ.ع" و "ب.ف.أ" هاوسه‌رگيرييان پێكرابوو، به گوێره‌ى وته‌ى پۆليس، هاوسه‌رى هه‌ردووكيان بۆ لێكۆڵينه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
تۆماركردنى چوار حاڵه‌تى توندوتيژى دژى ژنان ته‌نيا له ماوه‌ى كه‌متر له 12 رۆژدا، دواى ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌يانى 24ى ئايار / مايۆى 2014، له كۆمه‌ڵگه‌ى كه‌ڵه‌كچى سه‌ر به شارۆچكه‌ى شێخانى سنوورى پارێزگاى دهۆك، پياوێكى 45 ساڵ به ناوى سه‌لمان زياب، (راكردوو له ياسا)، ده‌ستى چووه خوێنى "دنيا"ى 15 ساڵ، هاوسه‌رى دووه‌ميى و دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌شى توانى له ناوچه‌كه رابكات و هێزه ئه‌منييه‌كان تا ئێستا نه‌يانتوانييوه ده‌ستگيرى بكه‌ن.
ئه‌و " راكردووه له ياسا" ، له رێگه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆييه‌وه، په‌يامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كان كرد و تێيدا وێڕاى داننان به تاوانه‌كه‌يدا، پاساوى بۆ تاوانه‌كه‌ى هێنايه‌وه و رايگه‌ياند، به پاساوى "شه‌ره‌فپارێزى" دنياى 15 ساڵى كوشتووه و ئه‌و وه‌ك "موجرم" ناوى تاوانلێكراوى هێنا.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
الاثنين، 2 يونيو 2014
. : NRT TV :. جيهان: ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م ئۆجه‌لاندا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ
. : NRT TV :.
NRT – ئه‌نقه‌ره: "ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م ئۆجه‌لاندا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ" وتارێكى نووسه‌ر و شاره‌زايى بوارى ئاسايشى توركيا "ئه‌مره ئوسلۆ"يه كه هه‌چه‌نده له رابردوودا نووسيويه‌تى، به‌ڵام له ئێستادا ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "جيهان"ى توركيا به بايه‌خه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له په‌راوێزى ئه‌و داوايه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له پارتى گه‌لى ديموكراتى كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆى به‌جێبهێنێت و ئه‌و گه‌نجانه‌ى چوونه‌ته ريزى گه‌ريلاكانه‌وه بيانگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت پلانى (B) جێبه‌جێ ده‌كات، هێنده‌ى نه‌برد، هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و ديموكراتى سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش وه‌ڵامى دايه‌وه و رايگه‌ياند، پلانى دووه‌مى ئه‌ردۆغان هيچ نييه جگه له سازشكردن و چه‌مانه‌وه بۆ ئۆجه‌لان.
ئه‌و نووسه‌ره توركه نووسيويه‌تى: "په‌كه‌كه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى و برينداركردنى 16 سه‌رباز گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر شانۆى رووداوه‌كان و سووتاندنى 13 ئۆتۆمبێل و ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كه‌س له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا، هاورێ له‌گه‌ڵ داخستنى رێگه‌ى نێوان ئامه‌د و بنگۆڵى خۆرهه‌ڵاتى توركيا بۆ ماوه‌ى 7 رۆژى له‌سه‌ر يه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى به رايگشتى بڵێت هه‌ژموونى به‌سه‌ر به‌شێكى وڵات‌دا هه‌يه، ئه‌مانه و هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ديكه‌ش مايه‌ى نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێن بۆ توركيا و پرسيارى زۆر له باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌نووسى ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌هێننه كايه‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا له 2012 ده‌ستيان به وتوێژێكى نهێنى كردووه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "دواى شكستهێنانى وتوێژه نهێنييه‌كانى ميت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شارى ئۆسلۆى نه‌رويژ له ساڵى 2010دا بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ندى، حكومه‌تى ئه‌ردۆغان قۆناغێكى نوێى ده‌ستپێكرد، به ناوى ئاشتييه‌وه و ئه‌ردۆغان پێنشيازێكى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه بۆ كۆتايهێنان به په‌كه‌كه له‌سه‌ر شێوازى كۆتايهێنان به قاعيده له لايه‌ن ئه‌مريكاوه".
ئه‌و نووسه‌ره بڕواى وايه، به‌ر له دوو ساڵ، ئه‌ردۆغان متمانه‌ى به ئه‌مريكاييه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ى واشيكرد، حكومه‌تى توركيا رێگه‌ى ئه‌مريكا نه‌گرێته به‌ر، كه‌وتنه ژێر كاريگه‌رى "عه‌قڵى فارسى" بووه.
شاره‌زا توركه‌كه، ئه‌وه‌شى نووسييوه: "به‌ڵگه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان له رووكاردا پلانێكى توركانه‌ى جێبه‌جێده‌كرد، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا پلانه‌كه عه‌قڵ و تێڕوانينێكى فارسييانه‌ى هه‌بوو"، ئه‌ى كه‌واته راسته‌قيينه‌يه‌ك له باره‌ى پلانه توركييه‌كه‌وه چييه.. ئه‌مه نووسه‌ره‌كه پرسيارى كردووه.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا، "ئوسلۆ" نووسيويه‌تى: "يه‌كێك له باڵه كاراكانى هه‌واڵگرى نيشتيمانى توركيا به گوێى ئه‌ردۆغانيدا چپاندووه، كه ده‌كرێت ته‌سويه‌ى په‌كه‌كه به رێگه‌ى ئاشتى بكرێت و هه‌ريه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ى په‌كه‌كه كه ره‌گێكى توركى له خوێنياندايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێن و له‌وانه عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، موراد قه‌ره‌يلان، سه‌برى ئوك، بخرێنه ژێر به‌رنامه‌كه‌وه و كاريان له‌سه‌ر بكرێـت".
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ساڵى رابردوودا، حكومه‌تى توركيا، به پشت به‌ستن به‌و پيلانه، كارى كردووه و ميتى توركيا راگه‌ياندنى هانداوه، هه‌واڵى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه بڵاو بكه‌نه‌وه و وا پيشانى رايگشتى بدرێت ئه‌و سه‌ركردانه داواى ئاشتى ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت رۆژنامه نزيكه‌كانى ميت، قه‌ره‌يلانيان وه‌ك رێبه‌رێكى رێكخراوێكى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ناساند و ئه‌ويان وه‌ك چاكساز و ئاشتيخوازێكى نموونه‌يى ناوده‌برد، تا ئه‌و راده‌يه‌ى رۆژنامه‌وانى تورك عه‌ونى ئوزكوراڵ بڵاويكرده‌وه، كه حكومه‌تى توركيا پێشنيازى كردووه، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌يلان پێويستى به پزيشك هه‌بێت، بۆى دابينده‌كه‌ن".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و نووسه‌ره توركه، ميتى توركيا پلانى داناوه بۆ جوانكردنى وێنه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه و هه‌وڵيشيداوه ئه‌و سه‌ركردانه‌ى له ره‌چه‌ڵه‌كى كوردانى سوريان دووربخرێنه‌وه و پاكتاوى جه‌سته‌يى بكرێن و دواتر له رێگه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌وه كار بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى رايگشتى توركيا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكرێت و كار بۆ ئه‌وه بكرێت رۆڵ و كاريگه‌رى په‌كه‌كه به گرنگ سه‌ير بكرێت و ئه‌و رۆڵه‌ى له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر بكرێت.
نووسه‌ره توركه‌كه نووسيويه‌تى: "په‌كه‌كه له پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى حكومه‌تى توركيادا، كه له 2009ه‌وه ده‌ستيپێكردووه وه‌ك براوه‌ى يه‌كه‌م هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هۆكاره‌كه‌شى ته‌نيا زيره‌كى په‌كه‌كه نييه، به‌ڵكو ئه‌و عه‌قڵه فارسييه‌يه كه له‌ناو توركياوه كارى ده‌كرد".
ئاژانسه توركييه‌كه، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكردنى وتوێژى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئۆج ئالاندا، قۆناغێكى نوێى هێناوه‌ته كايه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ى تێبينى كراوه، له‌م رۆژانه‌دا ئۆج ئالان براوه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى پرۆسه‌كه‌يه.
به بڕواى "ئوسلۆ" ئه‌و هه‌نگاوانه فراوان بوون و له‌و ماوه‌يه‌دا، پلانه فارسييه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌ردانى زۆرينه‌ى مه‌حكومكراوه‌كانى دۆسيه‌ى ئه‌رگه‌نه‌كۆن، گيراوه‌كانى دۆسيه‌ى كه‌جه‌كه، كه شاره‌زايان به "ئه‌رگه‌نه‌كۆنى كورديى" ده‌يناسێنن. هه‌روها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و دادگايانه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌و په‌ڕاوانه ده‌كرد،.. ئه‌م قۆناغه به ئازادكردنى ئۆج ئالان و ده‌ستگيركردنى فه‌تحوڵڵا گويله‌ن كۆتايى دێت.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منييه له لێكدانه‌وه‌كانييدا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و پلانه به رووكار توركى و به ناوه‌ڕۆك فارسييه، هه‌وڵده‌دات، شه‌قامى كوردى بجوڵێنێت، كادرى چه‌كدار و سياسى باشتر بۆ په‌كه‌كه به‌رهه‌مبهێنێت، به سوودوه‌رگرتن له ئاگربه‌ست، ئه‌و چه‌كدارانه پلانى تۆكمه‌تر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى خۆيان دابڕێژن، سنوورى ململانێيان له توركيا فراوانتر بكه‌ن، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پشت ئه‌و وتوێژانه‌وه رووده‌ده‌ن، كه له زيندانه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆج ئالان ئه‌نجامده‌درێن و به هۆيانه‌وه ئه‌ۆج ئالان مه‌زن ده‌كرێت و ئه‌ردۆغانيش هێنده بچووك ده‌بێته‌وه تا كڕنووشى بۆ به‌رێت و له‌به‌رده‌ميدا بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ".
. : NRT TV :. ئێران ئاسمانى توركيا ده‌به‌زێنێت
. : NRT TV :.
NRT – ئه‌نقه‌ره: سه‌رۆكايه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى توركيا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌يه‌كى چاودێريى ئێرانى ئاسمانى توركياى به‌زاندووه و ماوه‌ى خوله‌كێك و 20 چركه له ئاسمانى توركيا بووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كييدا، ده‌سته‌ى ئه‌ركانى توركيا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، رووداوه‌كه رۆژى 31ى ئايار / مايۆى 2014 روويداوه و فڕۆكه ئێرانييه‌كه له نزيك ناوچه‌ى "ئيگدير"ى سنووريى به ئاسمانى توركيادا سووڕاوه‌ته‌وه.
به‌ياننامه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركان بڕياريداوه، دوو فڕۆكه‌ى ئيف 16ى جه‌نگى راوه‌دووى فڕۆكه ئێرانييه‌كه بنێن و له ئاسمانى توركيا بيكه‌نه ده‌ره‌وه.
به‌زاندنى ئاسمانى توركيا بۆ ماوه‌ى يه‌ك خوله‌ك و 20 چركه له كاتێكدايه، له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته ئاسمانى عيراق ده‌به‌زێنن و بۆ بۆمبابارانكردنى پێگه‌ى سه‌ربازيى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان چه‌ندينجار هاتوونه‌ته ئاسمانى قه‌نديل.
بيست ساڵ ته‌مه‌ن كورت ده‌كه‌ن
NRT – بريتانيا: له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييدا، كه زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، ده‌بنه هۆى كورتبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌ن به ئه‌ندازه‌ى 10 تا 20 ساڵ.
توێژينه‌وه‌كه، ده‌ريخستووه، نه‌خۆشى "تێكچوونى ويژدانى دوانه‌يى جه‌مسه‌ر" (Bipolar mood disorder)، 9 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
شيزۆفرينا 10 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
خووگرتن به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان 9 تا 24 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كه‌نه‌وه.
ره‌شبينى به‌رده‌وام 7 تا 11 ساڵ ده‌بات.
جگه‌ره كێشانى به‌رده‌وام به ئه‌ندازه‌ى 8 بۆ 10 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارانى توێژينه‌وه‌كه، له‌و بڕوايه‌دان تێكچوونه ده‌روونييه‌كان هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌ن.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى باو و به نه‌نگى له‌قه‌ڵه‌مدانى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى گرفتارى نه‌خۆشى ده‌روونيين خۆيان له سه‌ردانى نۆڕينگه پزيشكييه‌كان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست ده‌پارێزن.
http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=46690
. : NRT TV :.بيست ساڵ ته‌مه‌ن كورت ده‌كه‌ن
. : NRT TV :.
NRT – بريتانيا: له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييدا، كه زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، ده‌بنه هۆى كورتبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌ن به ئه‌ندازه‌ى 10 تا 20 ساڵ.
توێژينه‌وه‌كه، ده‌ريخستووه، نه‌خۆشى "تێكچوونى ويژدانى دوانه‌يى جه‌مسه‌ر" (Bipolar mood disorder)، 9 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
شيزۆفرينا 10 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
خووگرتن به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان 9 تا 24 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كه‌نه‌وه.
ره‌شبينى به‌رده‌وام 7 تا 11 ساڵ ده‌بات.
جگه‌ره كێشانى به‌رده‌وام به ئه‌ندازه‌ى 8 بۆ 10 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارانى توێژينه‌وه‌كه، له‌و بڕوايه‌دان تێكچوونه ده‌روونييه‌كان هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌ن.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى باو و به نه‌نگى له‌قه‌ڵه‌مدانى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى گرفتارى نه‌خۆشى ده‌روونيين خۆيان له سه‌ردانى نۆڕينگه پزيشكييه‌كان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست ده‌پارێزن.
NRT – بريتانيا: له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييدا، كه زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، ده‌بنه هۆى كورتبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌ن به ئه‌ندازه‌ى 10 تا 20 ساڵ.
توێژينه‌وه‌كه، ده‌ريخستووه، نه‌خۆشى "تێكچوونى ويژدانى دوانه‌يى جه‌مسه‌ر" (Bipolar mood disorder)، 9 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
شيزۆفرينا 10 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
خووگرتن به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان 9 تا 24 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كه‌نه‌وه.
ره‌شبينى به‌رده‌وام 7 تا 11 ساڵ ده‌بات.
جگه‌ره كێشانى به‌رده‌وام به ئه‌ندازه‌ى 8 بۆ 10 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارانى توێژينه‌وه‌كه، له‌و بڕوايه‌دان تێكچوونه ده‌روونييه‌كان هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌ن.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى باو و به نه‌نگى له‌قه‌ڵه‌مدانى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى گرفتارى نه‌خۆشى ده‌روونيين خۆيان له سه‌ردانى نۆڕينگه پزيشكييه‌كان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست ده‌پارێزن.
. : NRT TV :.توركه و ناوى له خۆى ناوه "الله"
. : NRT TV :.NRT – توركيا: دادگاى شارى موش، سزاى 15 مانگ به‌ندكردنى به‌سه‌ر هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركدا سه‌پاند، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه، له تويته‌ر ناوى له خۆى نابوو "الله".
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى سزا دراوه، پيشه‌ى مامۆستا بووه و له ژێر ئه‌و ناوه‌دا هه‌ژمارێكى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر كردووه‌ته‌وه و تانه و ره‌خنه‌ى جۆراوجۆرى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
كه‌سه‌كه ناوى "ئيرتان ب"ه‌و به گوێره‌ى مادده‌ى 216 له ياساى سزادانى توركيا به تاوانى "سووكايه‌تيكردن به به‌ها ئاينييه‌كان" سزا دراوه.
"ئيرتان. ب. " له دادگا وتبووى: "هه‌ژماره‌كه‌م هاك كراوه"، به‌ڵام دادگا گوێى به‌و بانگه‌شه‌يه‌ى نه‌داوه.
ئه‌و له پۆستێكدا ره‌خنه‌ى له‌وه گرتووه، بۆ په‌نجه‌ى بچووكى ده‌ست خه‌ڵق كراوه و له يه‌كێكى ديكه‌ش نووسيويه‌تى: "ره‌وشه‌كه زۆر ئارامه، ئێره پۆليسى لێ نييه".
تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له مانگى ئازارى رابردووه‌وه له توركيا كردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه كراوه.
حكومه‌ت له‌و بڕوايه‌دايه، تويته‌ر سه‌رئێشه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵات درووستكردووه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركيا له 28ى ئازارى رابردووه‌وه كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕى يوتيوبى ياساغ كردووه.
له ئاينى ئيسلام‌دا، خودا، (ئه‌و زاته‌ى موسڵمانه‌كان په‌رستشى بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن)، خاوه‌نى 99 ناو و سيفه‌ته و "الله" به ناوى مه‌زن و پيرۆزى زاتى خودا داده‌نرێت.
. : NRT TV :.شێرپه‌نجه‌ش جياوازى له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌كات
. : NRT TV :.
NRT – شيكاگۆ: كارناسانى بوارى نه‌خۆشييه لووييه‌كان، له‌و بڕوايه‌دان، گرانى نرخى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه، هه‌ژاره‌كانى به چۆكدا هێناوه و ناكرێت جيهان چاوپۆشى له مه‌رگى ئه‌و هه‌ژارانه بكات، كه ناتوانن چاره‌سه‌رى پێويست بكڕن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، شێرپه‌نجه جياوازى له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌كات.
دكتۆر ريتچار باتچور به‌ڕێوبه‌رى به‌شى ده‌رمانى شێرپه‌نجه له له فه‌رمانگه‌ى دا‌و و ده‌رمانى ئه‌مريكايى له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مريكايى بۆ چاره‌سه‌رى كلينيكيى نه‌خۆشييه لوييه‌كانى شيكاگۆ باسى له گرانى نرخى دا‌و ده‌رمانى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ى كرد.
ئه‌و وتى: "به‌هۆى گرانى نرخى دا‌و و ده‌رمانه‌وه، هه‌ژاره‌كان تا دێت زياتر ده‌بنه نێچيرى مه‌رگ به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه و به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ناتوانن دا‌و و ده‌رمانى پێويست بكڕن، شێرپه‌نجه له يه‌خه‌يان نابێته‌وه نا نه‌يانخاته گۆڕه‌وه".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دكتۆر ئه‌زكيال ئيمانۆيل داڕێژه‌رى ياساى چاودێرى ته‌ندروستى له ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ئۆباما ناتوانێت چاوپۆشى له مه‌سه‌له‌ى گرانى نرخى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه بكات.
ئه‌و وتيشى: "ئێستا له ئه‌مريكا داهاتى خێزانى ئه‌مريكايى ناوه‌نده ژماره‌ى 52 هه‌زار دۆلاره و ئه‌مه‌ش له ئاستى وه‌رگرتنى دا‌و و ده‌رمانى نه‌خۆشييه‌كه نييه".
به گوێره‌ى نوێترين توێژينه‌وه له باره‌ى په‌يوه‌ندى نێوان داهاتى خێزان و چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه ده‌ركه‌وتووه، 32 جۆرى شێرپه‌نجه په‌يوه‌ندييان به ره‌وشى ئابوورى خێزانه‌وه هه‌يه و 14 جۆريشيان له‌ناو ئه‌وانه‌دا باوون كه ئاستى گوزه‌رانيان خراپه و داهاتييان نزمه و 18 جۆره‌كه‌ى ديكه‌ش له نێو ئه‌وانه‌دا باوون كه داهاتيان زۆره.
توێژينه‌وه‌كه گۆڤارى كانسه‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، هه‌ريه‌ك له شێرپه‌نجه‌كانى گه‌رووى منداڵدان، زێ، شه‌يلاگ و قوڕگ، جه‌رگ له‌و شوێنانه بڵاوه كه هه‌ژارى تێياندا باڵاده‌سته.
پرۆفيسۆر كيڤن هنرى نووسه‌رى توێژينه‌وه‌كه له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ى په‌يوه‌ندييان به هه‌ژارييه‌وه هه‌يه سه‌رچاوه‌كه‌يان به‌كارهێنانى ده‌رمانى هه‌ڵه، جگه‌ره‌كێشان، به‌دخۆراكى، خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و ئه‌و جۆره شێرپه‌نجانه‌ن كه له رێگه‌ى سێكسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.
س: ميديڵ ئيست ئۆنلاين
و:ئه.ر
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)