السبت، 30 مارس 2013

ماریا هه‌ورامى كەتانەو كەتانە بۆ فیستیڤاڵی ئوروموون دەچڕێت

ماریا هه‌ورامى كەتانەو كەتانە بۆ فیستیڤاڵی ئوروموون دەچڕێت
ماریا هه‌ورامى كەتانەو كەتانە بۆ فیستیڤاڵی ئوروموون دەچڕێت
09:33:30/03/2013
ماريا هه‌ورامى له‌كاتى گۆرانيگوتندا، فۆتۆ: ناسح عه‌لى خه‌يات.
وارڤین – سلێمانی: لە چوارەم فیستیڤاڵی (ئوروموون) بۆ وێژەی ماچۆ، هونەرمەندی هونەری ماچۆ ماریا هەورامی بە چڕینی گۆرانی رەسەنی وێژەی ماچۆ (كەتانە و كەتانە) بەشداریكرد.

فیستیڤاڵەكە دوێنێ هەینی (29 / ئازار – مارس / 2013) لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی كەسایەتی و ئەدیب و شارەزایانی هونەر و وێژەی (ماچۆ) دەستیپێكرد.

لەو فیستیڤاڵەدا، كچە هونەرمەندی دەركەوتووی ناوچەكە (ماریا هەورامی)، هاوڕێ لەگەڵ تیپی موزیكی مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان گۆرانیەكی پێشكەش ئامادەبووان كرد.

(ماریا هەورامی)، وەك پێشتر بۆ ماڵپەڕی (وارڤین) رایگەیاندبوو، ئەو كار لەسەر هونەری رەسەنی وێژەی (ماچۆ)، بەتایبەتی (هەورامی) دەكات.

فیستیڤاڵی ساڵانەی وێژەی ماچۆ، لە لایەن مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامانەوە ساز دەكرێت و دوێنێ دەستی بەكارەكانی كرد و دوای پێشكەشكردنی ژمارەیەك لێكۆڵینەوە، بڕیارە سبەی یەكشەممە (31 / ئازار – مارس / 2013) كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.

ئەمساڵ فیستیڤاڵەكه لە ژێر دروشمی (رۆشنبیری ماچۆ گەنجینەیەكی مەعریفی گەورەیە با ژیرانە دەروازەكانی واڵا بكەین) بەڕێوەدەچێـت.‌ 

بۆ بینین و گوێگرتن لە گۆرانییەكە كرتە لـــێــرە بكە.

الاثنين، 25 مارس 2013

ماریا هەورامی: بیرم لە ستایلی نوێ نەكردووەتەوە و هونەری رەسەنی هەورامیم هەڵبژاردووە

ماریا هەورامی: بیرم لە ستایلی نوێ نەكردووەتەوە و هونەری رەسەنی هەورامیم هەڵبژاردووە

05:34:25/03/2013
ماريا هه‌ورامى
وارڤین – سلێمانی: ماریا هەورامی، وەك ئەستێرەیەكی پرشنگداری ئاسمانی هونەری رەسەنی هەورامی لە ماوەیەكی كەمدا دروەشاوەتەوە و لە سەرەتای كارەكانییەوە توانیویەتی ژمارەیەكی بەرچاو لە هەوادارانی گۆرانی رەسەنی كوردی لە دەور خۆی كۆبكاتەوە، ئەو لە گفتوگۆیەكی تایبەت بۆ (وارڤین)، باس لە بەهرە و كارەكانی دەكات و رایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەرهەمێكی تایبەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە.

وارڤین: زەمەنێكە ژنانی هەورامان سەرەڕای بوونی بەهرەی دەنگخۆشی بەو شێوەیەی ئێوە دەرنەكەوتوون، چۆن بوو خۆت لە دنیای هونەر و گۆرانی هەورامیدا دۆزییەوە؟

ماریا هەورامی: راستییەكەی ژنی هونەرمەندمان هەیە و من وەكو كچێكی كوردی هەورامی ماوەیەكی زۆرە و دەتوانم بڵێم هەر لە تەمەنێكی زوەوە ئارەزووی كاری هونەری دەكەم، بە تایبەتی لە بواری گۆران وتندا حەزێكی زۆرترم هەبووە، ئەمە وایكرد، خۆم لە بواری هونەری گۆرانی هەورامیدا ببینمەوە. رەنگە زۆر كچ ئارەزووی ئەوەیان هەبێت، بەڵام رەنگە بەهۆی رێگرییە كۆمەڵایەتییەكانەوە نەتوانن دەربكەون.

وارڤین: دەگوترێت لە رابردوودا، ژمارەیە‌ك ژنی دەنگخۆش هەبوون، بۆنموونە ناوی مەریم خانی دایكی عوسمان هەورامی دەهێندرێت و باس لەوە دەكەن، كە خودان بەهرەیەكی بێ وێنەی دەنگخۆشی بووە، ئایا هیچ ژنێكتان بینیوە ئەو بەهرەیەی هەبووبێت و لێیەوە خولیای گۆرانی هەورامی لەلاتان گەڵاڵە بووبێت؟

ماریا هەورامی: بەڵێ بێگومان ئەدەبیاتی هەورامان دەوڵەمەندە و ژنانیش رۆڵیان لە دەوڵەمەندكردنیدا بینیوە و بێگومان وەك خۆم گوێم لە زۆر خانمی هونەرمەند گرتووە، كە پێیان سەرسام بوومە، یەكێك لەو خانمە هونەرمەندانە، هانی خانە. جگە لەوانیش وەك هونەرمەندی ژن سەرسامم بە گۆرانیبیژی فارس شەكیلا، كە كاریگەری زۆری لەسەر بەجێهێشتووم. هەروەها گوێ لە كارەكانی ناهیدەخانیش دەگرم.

وارڤین: وەك ژنێك سەرەتای دەركەوتنی ئەو بەهرەیەت، تا چەند رووبەڕووی كێشە بوویتەوە بەتایبەتی لە لایەن بنەماڵە و كەسوكار و خزمانەوە، یان بە بارێكی دیكەدا بپرسین ئایا كاردانەوەی دەوروبەرت چۆن بوو؟

ماریا هەورامی: بێگومان هەموو كەسێك لە سەرەتای دەركەوتنی تووشی كۆمەڵێك شتی خۆش و ناخۆش دەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن بتوانێت بەسەر ئەو گرفتانەدا زاڵ بێت. وەك خۆم جێی شانازییە كە بنەماڵەكەمان و كەسوكارم هەمیشە دەستخۆشیان لێكردووم و هانیان داووم بۆ ئەوەی زیاتر لە هونەردا پێشبكەووم، تەنانەت خاڵم لەو میانەیەدا زۆر هاوكاریكردووم. دەوروبەریشم پشتیوانمن و هاوكاریم دەكەن. ئەوەش جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە بۆ من كە بنەماڵەیەكی لەو شێوەیەم هەیە.

وارڤین: تۆ وەك ژنێكی هەڵكەوتووی هەورامانات، هەر لەسەرەتای دەركەوتنتەوە، خەڵكانێكی زۆری هەواداری دەنگی رەسەن و ئەدەبیاتی هەورامی هۆگری دەنگت بوون، سیحری ئەو سەركەوتنەت چی بوو؟

ماریا هەورامی: راستی هێشتا لە سەرەتای رێگەدام و ناتوانم بە خۆم بڵێم سەركەوتووم، بەڵام ئەوەی من جیادەكاتەوە لە خەڵكی دیكە ئەوەیە من لە هونەرەكەمدا رێگەی فۆلكلۆر و هونەری رەسەنی هەورامیم هەڵبژاردووە. دیارە ئەو كەسانەش كە گوێگری منن، خولیا و ئاشقی هونەری رەسەنی كوردین.

وارڤین:كەواتە ناتەوێت بە ستایلی نوێ گۆرانی بڵێیت؟

ماریا هەورامی: جارێ بیرم لەوە نەكردووەتەوە، كە بە ستایلی نوێ گۆرانی بڵێم، هەست دەكەم لە رووی زیندوكردنەوەی هونەری رەسەن زیاتر سەركەوتووم و خۆیشم زیاتر حەزم لەو بوارەیە.

وارڤین: گۆرانی هەورامی وەك بەشێك لە ئەدەبیاتی كوردی لەبەر ئەوەی زەمەنێكە پیاوان ئەسپی خۆیان تێدا تاوداوە، رەنگێكی پیاوانەی گرتووە، تۆ لە رووی تێكست و شیعرەوە ئایا بیرت لەوە نەكردووەتەوە وەك ژن گۆرانی بڵێیت و تێكستێك بەكاربهێنیت، كە دەربڕی خواست و خولیای ژنان بێت...؟

ماریا هەورامی: بەڵێ بێگومان ئەوە یەكێكە لە كێشەكانی هونەرمەندانی ژن، بیرم لەوە كردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا كە ئەو گۆرانیانەی هەڵمبژاردوون، هەمووی گۆرانی هونەرمەندانی پیاو بووە، بەڵام تا رادەیەك توانیومە شیعرەكە بگۆڕم، بۆ ئەوەی بتوانم وەكو ئافرەت گۆرانییەكە بڵێم، نەك هەمان شتی پیاوان بڵێمەوە.

وارڤین: ژنانی هەورامان وەك هەر لە دێر زەمانەوە بە سەربەستی شانبەشانی پیاوان تێكۆشاوون و بەشێكی زۆری كاری باخ و ئاژەڵداریان لەگەڵ پیاواندا ئەنجامداوە، ئەوان خاوەنی دەیان و سەدان تابڵۆی جوانی ژیان دۆستی و سروشتپارێزیین، لەو لایەنەوه بەرنامەت نییه؛ ئەو تابلۆ جوانانە بگوازیتەوە ناو ئەدەبیات و لە گۆرانیەكانتدا رەنگ بداتەوە؟

ماریا هەورامی: پرسیارێكی زۆر جوانە و دەستخۆشیت لێ دەكەم، بەڵام راستی بڵێم بەو جۆرەیە بیرم لێ نەكردووەتەوە و بێگومان ئەوەش كاری دەوێت و كارێكی ئاسان نیە. هیوادارم بتوانم كاری لەسەر بكەم.

وارڤین: گۆرانی هەورامی و سیاچەمانە بە گشتی چەندین جۆری جیاجیای هەیە، كامە جۆری سیاچەمانەیە كە تۆ وەك ژنێك خۆتی تێدا دەدۆزیتەوە و ئارەزوو دەكەیت كاری زیاتری لەسەر بكەیت؟

ماریا هەورامی: ئەدەبیاتی هەورامی بەتایبەتی گۆرانی و سیاچەمانە زۆر دەوڵەمەندە و كەلەپوورێكی فراوان و خاوەن رەگوریشەیەكی قووڵە، بەڵام بە گشتی وەك خۆم زیاتر ئەتوانم بڵێم خۆم لە گۆرانی خاو، دۆزیوەتەوە و لەو رووەوە هەست ئەكەم سەركەوتووترم. بێگومان گۆرانی خاویش یەكێكە لە شێوەكانی گۆرانی گوتن و لە ئەدەبیاتی گۆرانی هەورامیدا پێگەی خۆی هەیە.

وارڤین: بەكارهێنانی مۆزیك لە گۆرانی هەورامیدا، لە سەرەتادا رووبەڕووی رەخنە بوویەوە و هەندێك كەس بە داهێنانێكی ناتەندروستیان دەزانی، بەڵام كەسانێكیش هەن، لەو بڕوایەدان، گۆرانی هەورامی بە موزیك گیانی وەبەردا هاتەوە، تۆ لەگەڵ كامە بۆچووندایت؟

ماریا هەورامی: تازەگەری لە رووی بنەماوە شتێكی درووستە، نەوەی نوێ دەخوازن لەگەڵ موزیكدا گوێ بۆ گرانی هەڵخەن، گۆرانی لەگەڵ موزیكدا خۆشترە، بەڵام سەبارەت بە گۆرانی هەورامی بەتایبەتی سیاچەمانە، جیایە، چونكە سیاچەمانە هەلقوڵاوی سروشتی هەورامانە، كاری موزیك بۆی زەحمەتە و بە رای خۆیشم بێ موزیك خۆشترە.

وارڤین: زۆرێك لە گۆرانیبێژان لە گەنجینەی كلتووری هەورامان و ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی سودیان وەرگرتووە و گۆرانییە هەورامییەكانیان وتووەتەوە، بەڵام دەوترێت، ئەو كەسانەی شارەزای هەورامی نەبن، هێندەی گۆرانی و ئاوازەكانیان شێواندووە هێندە خزمەتیان بە رەوتی گۆرانی هەورامی نەكردووە، رای ئێوە چییە لەو بارەیەوە؟

ماریا هەورامی: بەڵێ بێگومان ئەو دیاردەیە بوونی هەیە و نەك تەنیا گۆرانی هەورامی، بەڵكو گۆرانی كوردی بە گشتی گرتووەتەوە، بەڵام زیاتر لەگەڵ ئەوەدام كە گۆرانی هەورامی بەو شێوە رەسەنەی خۆی بمێنێتەوە جوانترە، رێزم هەیە بۆ ئەو هونەرمەندانەش كە دەستكاری گۆرانی هەورامییان كردووە، بەڵام هەر شێوازێك لە گۆرانی وتن، تایبەتمەندی چێژی خۆی هەیە، مۆرك و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە و حەقە پارێزگاری لەو مۆرك و تایبەتمەندییە بكرێت.

وارڤین: كێ بە پلەی یەكەم پشتیوانتە و هاوكاریت دەكات؟ تا چەند گۆرانیبێژانی هەورامان هاوكارییان كردوویت؟

ماریا هەورامی: بە پلەی یەكەم لەناو بنەماڵەكەماندا، براكانم هاوكار و پشتیوانمن، هەروەها هونەرمەندانی هەورامانیش هاوكاریان كردووم، بەتایبەتی بەڕێز كاك عادل هەورامی، كە پورزای خۆشمە، لەگەڵ برای بەرێزم كاك قاسم هەورامی، لێرەوە زۆر سووپاسیان دەكەم، كە بەردەوام هاوكارییان كردووم.

وارڤین: بەرهەمی نوێت چیە و چ پرۆژەیەكت لەبەر دەستە؟

ماریا هەورامی: بەرهەمی نوێم لەبەر دەستە و لە ئێستادا خەریكی كارێكی نوێم، هێشتا كارەكانی ماوون و لە قۆناغی كاركردنداین، لەگەڵ بەرێز كاك بورهان سەرقاڵین و ئومێدەوارم لە داهاتوویەكی نزیكدا كارەكان تەواو بن.

وارڤین: ماریا حەزی لە چ خواردن و چ رەنگێكە؟

ماریا هەورامی: وەك رەنگ حەزی زۆرم لە رەنگی رەشە، وەك خواردنیش ئارەزووی خواردنی پەنیر دەكەم و چێژی زۆری لێ دەبینم.

وارڤین: بە دەنگی كێ سەرسامیت و حەزت لەدەنگی كێیە؟

ماریا هەورامی: بە دەنگی ژنە هونەرمەندی هەورامان هانی خان سەرسامم، هەروەها گوێش لە هونەرمەند پەیوەند جاف دەگرم.

وارڤین: لە هەڵبژاردنی تێكست و شیعردا رەچاوی چی دەكەیت؟

ماریا هەورامی: لەبەر ئەوەی لەسەر رێچكەی رەسەن گۆرانی خاو دەڵێم هەمیشە بیر لەوە دەكەمەوە كە شیعرێك هەڵبژێرم لەگەڵ ئەو ستایلەی گۆرانی هەورامیدا بگونجێت، هەروەها نامەوێت شیعرەكە دنیا بینی پیاوانە بێت، دەمەوێت تێكستێك هەڵبژێرم كە وەك كچێك دەربڕی خولیا و ناخی مرۆڤ بێت بە گشتی و ژنانیش بگرێتەوە.

وارڤین: لە بارەی هاوسەرگیرییەوە؟

ماریا هەورامی: جارێ بیرم لێ نەكردووەتەوە. ئەوەی گرنگە لە هاوسەرگیریدا جوانی ناخە، جوانی رووخسار و سامان گرنگ نیە، چونكە ئەوانە تا سەر نامێننەوە، بەڵام جوانی رووح و ناخ هەمیشەییە.

پرۆفایل:
ناوی سیانی: ماریا كەمال مستەفا.
لەدایكبووی ساڵی: 1990 – سلێمانی.
دوا پلەی خوێندن: قۆناغی چوارەم لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی – بەشی موزیك.
بەشداری لە چالاكییەكان: لە چەندین چالاكی بەشداریم كردووە لەوانە فیستیڤاڵی هەورامان، فیستیڤاڵی قەدەم خێر،  چالاكییەكانی گروپی كیژانی سلێمانی، هەروەها لە دوو كۆنسێرتی گروپی شنروێ و فیستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان بەشداریم كردووە. بڕیاریشە لە فیستیڤاڵی ئەمجارەی هەورامان بەشداری بكەم.

ئا: ئەرسەلان رەحمان.

الجمعة، 22 مارس 2013

كەركووك: لە دوو رۆژدا 11 ژن گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون

كەركووك: لە دوو رۆژدا 11 ژن گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
كەركووك: لە دوو رۆژدا 11 ژن گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
04:05:22/03/2013
كه‌ركووك، فۆتۆ: نێرگز قادر.
وارڤین – كەركووك: لە ئەنجامی رووداوی جۆراو جۆر، لە دوو رۆژی رابردوودا، لە شاری كەركووك و دەوروبەری (11) ژن ژیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، وێڕای ئەوەی نەیویست ناوی بهێنرێت، رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە (21 / ئازار – مارس / 2013)، لەنزیك یەكێك لەگوندەكانی ناحیەی رەشاد، پۆلیس تەرمی ژنێكیان دۆزیوەتەوە كە شوێنەواری ئەشكەنجەی پێوە دیارە و پێش كوژرانی بە فیشەك هەردوو دەستی بەستراوەتەوە.

گوتیشی: " تائێستا نەزانراوە، كەسوكاری كێن و لەبەر ئەوەی ناسنامە و پێناسی پێ نەبووە، نازانرێت ناوی چیە و خەڵكی كوێیە، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە  تەرمەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "شەوی (19 – 20 / ئازار – مارس / 2013) بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك و ئۆتۆمبیڵكی بۆمبڕێژكراو، لەگەڕەكی  یەكی ئازار لەشاری كەركووك، ژنێك ژیانی لەدەستدا و (4) ژنی دیكە برینداربوون".

لە بارەی رووداوەكانی هاتوچۆشەوە، ئەو سەرچاوەیە، گوتی: "دوێنێ پێنجشەممە (21 / ئازار – مارس / 2013)، هاوكات لەگەڵ یەكەم رۆژی نەورۆزدا، بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ، (2) ژن ژیانیان لەدەستدا و (3) ژنی دیكە بریندار بوون".

ئا: نێرگز قادر.

الأحد، 17 مارس 2013

لە فیستیڤاڵی هەولێردا كەرنەڤاڵی منداڵان بەڕێوەچوو

لە فیستیڤاڵی هەولێردا كەرنەڤاڵی منداڵان بەڕێوەچوو

04:17:17/03/2013
مناڵانى تيپى موزيكى نه‌ورۆز، فۆتۆ: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.
وارڤین - هەولێر: لە چوارەم رۆژی فیستیڤاڵی حەوتەمی هەولێردا، كەرنەڤاڵی منداڵان بە بەشداری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری منداڵ و تیپی موزیكی نەورۆز و سێ قوتابخانەی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، تێیدا منداڵانی پایتەخت بە موزیكی و گۆرانی و سەما و شانۆ، بەهرە و هونەری خۆیان نمایشكرد.

رۆژی پێنجشەممە (14 / ئازار – مارس / 2013)، لە درێژەی چالاكییەكانی فیستیڤاڵی حەوتەمی هەولێردا، هەریەك لە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری منداڵ – هەولێر، بەڕێوبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان، قوتابخانە نێودەوڵەتییەكانی (سەروەران، فاخیر مێرگەسۆری، شوەیفات)، بە چەندین چالاكی هونەری كەرنەڤاڵی منداڵان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای كەرنەڤاڵەكەدا، (تیپی موزیكی نەورۆز) سەر بە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری منداڵ – هەولێر بە  چەند پارچە موزیك و گۆرانییەكی پێشكەشكرد و دواتر هەریەك لە گروپی منداڵانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان بە چالاكی گۆرانی و سەمای بالێ بەشدارییان كرد.

هەریەك لە گروپە هونەرییەكانی منداڵان (گروپی دۆق شارتەر، گروپی هاوڕێیانی هونەر، گروپی ئەستێرە، قوتابخانەی هەڤاڵی بنەڕەتی تێكەڵاو)، وەك هاوكار بەشدارییان كرد.

وێڕای پێشكەشكردنی گۆرانی و موزیك، سەمای بالێ و چەند شانۆگەرییەكی منداڵانیش نمایشكران.

رۆژی چوارەمی فیستیڤاڵ، بە ئامادەبوونی سەدان كەس لە گەشتیاران و دانیشتووانی هەولێر و ئارەزوومەندانی هونەر و بەهرەی منداڵان بەڕێوەچوو.

بڕیار وایە فیستیڤاڵی حەوتەمی هەولێر، كە لە (11ی ئازار)ەوە دەستیپێكردووە، تا هەڵكردنی ئاگری نەورۆز بەردەوام بێت.

داواكاری گشتی داوایكرد تۆمەتباری كەیسی مامۆستا ساكار بەر لێبوردنی گشتی بكەوێت

داواكاری گشتی داوایكرد تۆمەتباری كەیسی مامۆستا ساكار بەر لێبوردنی گشتی بكەوێت

02:54:17/03/2013
مامۆستا ساكار
وارڤین – سلێمانی: لە دانیشتنی پێنجەمی كەیسی مامۆستا ساكاردا، كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەچوو، هەریەك لە پارێزەری بەرگری و داواكاری گشتی داوایانكرد، تۆمەتبار بە بڕیاری لێبوردنی گشتی ئازاد بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (17 / ئازار – مارس / 2013) لە شاری سلێمانی پێنجەم دانیشتنی دادگای تایبەت بە كەیسی مامۆستا ساكار بەڕێوەچوو.

ئەو دانیشتنە بڕیار بوو، رۆژی چوارشەممە (13 / ئازار  - مارس / 2013)، بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی شاهێدی بەرگرییەوە دواخرابوو بۆ ئەمڕۆ.

لە دانیشتنەكەدا، شاهێدی بەرگری، كە برازای تۆمەتبار بوو، ئامادەبوو، ئەو دوای سوێندخواردنی گوتی: "شەوی رووداوەكە، هەتا بەیانی باوكی مامۆستا ساكار لەگەڵیدا بووە".

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، ئەندام و گوتەبێژی گروپی ژیان (بەهار مونزیر) رایگەیاند، ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی دانیشتی دادگادا، روومان لە دادگا كرد، بەڵام پێچەوانەی ئیرادەی یاسا دادگاییكردنەكە بەڕێوەچوو.

(بەهار) گوتی: "دادگا بە شێوەی جدی هیچ پرسیارێكی گرنگ و جەوهەری لە شاهێدەكە نەكرد".

ژنە پارێزەر (میهرەبان ئەحمەد)، كە ئەویش ئامادەی رێوڕەسمی دادگاییكردنەكە بوو، باسی لەوە كرد، كە دادگا، پرسیاری جدییان لە شاهێدەكە نەكردووە و سەرپێیانە شاهێدییەكەی وەرگیراوە.

دوای گوێگرتن لە شاهێدی بەرگری، هەریەك لە داواكاری گشتی و پارێزەری بەرگری لائیحەی خۆیان پێشكەشكرد و تێیدا داوایانكرد، تۆمەتباری كەیسەكە، بە بڕیاری لێبوردنی گشتی كە سەرۆكایەتی هەرێم دەریكردووە و جاری پێشوو، تۆمەتبار پێی بەردراوە، جارێكی دیكە بەربدرێت و كەیسەكە دابخرێت.

(میهرەبان ئەحمەد)، لەو بارەیەوە گوتی: "دادگا و داواكاری گشتی هیچ ئیعتبارێكی یاساییان بۆ ئیفادەی دایكی مامۆستا ساكار دانەنا، كە لە دانیشتنی چوارەمدا، وتەی خۆی گۆڕیبوو".

گوتیشی: "داوای بەردانی تۆمەتبار، هەموومانی تووشی شۆك كردووە و ئەو كاتەش ویستمان هەموومان دانیشتنەكە بەجێبهێڵین و بێینە دەرەوە، بەڵام دادوەر رێگەی نەدا".

لە دانیشتنی پێشووی دادگادا، دایكی مامۆستا ساكار لە شاهێدی دانی خۆیدا، ئاماژەی بۆ بكوژ كردبوو، ئەوەشی خستبووە روو، كە لە ژێر فشارێكی زۆردا نەیتوانیوە قسە بكات، هەروەها یەكێك لە ئەندامانی گروپی ژیان شاهێدی خۆی پێشكەش بە دادگا كرد، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆدا هیچ یەك لەو شاهێدییانە بایەخیان پێ نەدراوە.

(میهرەبان) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە هەوڵەكانیان لەبەرچاو ناگیرێت و خەریكە دادگا تووشی "نــائومێدی"یان دەكات.

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا، دادوەر بڕیاریدا، دانیشتنی شەشەمی دادگاییەكە تایبەت بكرێت بە دوابڕیاری دادگا و رۆژی (2 / نیسان – ئەپریل / 2013)ی وەك وادەی دانیشتنی داهاتوو دەستنیشانكرد.

هەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا، بۆ (وارڤین)، (بەهار مونزیر)، باسی لەوەكرد، ئەوان وەك چالاكانی ژن، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ئەو كەیسە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ چوونەتە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی و گلەیی و ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەو لائیحەیە پیشانداوە كە (سەباح سەلاحەدین) وەك داواكاری گشتی پێشكەشی دادگایكردووە.

رۆژی یەكشەممە (3 / ئازار – مارس / 2013)، دادگای سلێمانی، چوارەم دانیشتنی كەیسەكەی بە نهێنی و دوور لە راگەیاندن، بەڕێوە برد و تێیدا، ئیفادەی كۆتایی دایكی مامۆستا ساكار وەرگیرا، كە پێشتر بە هۆی ئامادەنەبوونییەوە، دانیشتنی رۆژی چوارشەممە (27 / شوبات – فێبرایەر / 2013)، دواخرابوو بۆ (3ی مارس).

لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەی دادگادا، گەواهیدانی ئەندامێكی گروپی ژیان وەرگیرا، كە پێشتر قسەی لەگەڵ دایكی مامۆستا ساكار كردبوو.

دانیشتنی رابردووی دادگا، كاتێك دواخرا، كە بەڕێوبەری داواكاری گشتی سلێمانی، داوای كرد، ئەو كەسەش ئامادە بكرێت كە شاهێدی بەرگرییە لە تۆمەتبار و دەگوترێت، شەوی روودانی تاوانی كوشتنی مامۆستا ساكار لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا بووە.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.

الاثنين، 11 مارس 2013

ئەدیبان پرسی پەرەپێدانی ئەدەبی منداڵانیان تاوتوێ كرد

ئەدیبان پرسی پەرەپێدانی ئەدەبی منداڵانیان تاوتوێ كرد

04:53:11/03/2013
لايه‌نێك له‌ وۆركشۆپه‌كه‌، هه‌ولێر (11 / مارس / 2013.
وارڤین – هەولێر: مەڵبەندی گشتی یەكێتی نووسەرانی كورد، لە وۆركشۆپێكدا، پرسی پەرەپێدانی ئەدەبی منداڵان و ئەركی یەكێتی نووسەرانی كوردی لەو بارەیەوە تاوتوێكرد.

وۆركشۆپەكە، كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (11 / ئازار – مارس / 2013)، لە هۆڵی یەكێتی نووسەرانی كورد، لقی هەولێر، سازكرا و تێیدا، زیاتر لە پەنجا ئەدیب و رۆشنبیر و نووسەرانی بواری منداڵان بەشداربوون.

لە وۆركشۆپەكەدا، بەشداران باسیان لە كێشەكانی ئەمڕۆی ئەدەبی منداڵان كرد. ئاماژەیان بەوە كرد، لە هەرێمی كوردستاندا، تا ئێستا نەتوانراوە بە شێوەیەكی زانستی كار بۆ پێشخستنی ئەدەبی منداڵان بكرێت.

سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد، (كاكە مەم بۆتانی)، لە سەرەتای وۆركشۆپەكەدا، وێڕای خستنەڕووی ئامانجی یەكێتییەكەیان لە سازكردنی ئەو وۆركشۆپە بە گرنگی زانی ئەدیبان و نووسەرانی بواری منداڵان بیروڕای خۆیان لە بارەی پرسی پەرەپێدانی ئەدەبی منداڵان بخەنەڕوو.

نووسەر (حەمە فەرق حەسەن)، باسی لە لەبەر چاونەگرتنی ستاندارەدە جیهانییەكانی نووسین بۆ منداڵان كرد و گوتی: "لە كێشانی نیگاری تایبەت بە گۆڤارەكانی منداڵاندا تا ئێستا رەچاوی ستانداردە جیهانییەكان و سایكۆلۆژیای منداڵان نەكراوە".

دواتر (سەلام باڵایی) نووسەر و شاعیر، باسی لە لاوازی و نەنگییەكانی پرۆگرامەكانی خوێندن كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تا ئێستا بە شێوەیەكی زانستی كار لەسەر ئەو پرسە نەكراوە.

هەروەها (رەئوف حەسەن)، وەك نووسەرێك باسی لەوە كرد، پێویستە لە هەرێمی كوردستان كەناڵێكی تایبەت بە منداڵان بكرێتەوە و ئەو كەناڵە لە لایەن تیمێكی تایبەتی پسپۆڕەوە سەرپەرشتیبكرێت و گۆڤارێكی ناوەندی بۆ هەموو منداڵانی كورد دەربچێت، كە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتیبكرێت و چیدیكە رێگە نەدرێت هەر حزب و لایەنێكی ئایدۆلۆژی بە خواستی خۆیان كار لەسەر مێشكی منداڵان بكەن و ئاوەزیان چەقبەستوو بكەن.

لە بارەی پرۆگرامەكانی خوێندنەوە، شاعیر (كازم كۆیی) رەخنەی لە لیژنەی دانانی پرۆگرامەكانی خوێندن گرت و گوتی: "بەداخەوە تا ئێستا لە پرۆگرامەكانی خوێندندا، وێنەیەكی مامۆستا ئەمین باڵدار، نیە، كە نووسەری ئەلف و بێی منداڵانە‌، كە ئەمەش مانای فەرامۆشكردن و بێ نرخكردنی ماندووبوونی ئەدیبانی كوردە، كە خزمەتیان بە منداڵان كردووە". ئەو داواشیكرد، چاودێریبخرێتە سەر ئەو بڵاوكراوانەی لە بواری منداڵان بڵاو دەكرێنەوە.

هەر لە درێژەی وتوێژی نووسەران و ئەدیباندا، مامۆستا (عوسمان هەورامانی)، چەند پێشنیازێكی خستەڕوو، لەوانە دروستكردنی یەكێتییەكی تایبەت بە نووسەرانی ئەدەبی منداڵان، هاوكاریكردنی نووسەرانی ئەو بوارە، لیژنەیەك پێكبهێندرێت بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەكان، هەڵسوڕاوانی گۆڤار و بڵاوكراوەكان كەسانی تایبەتمەند بن، بایەخ بە زمان بدرێـت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، نووسەر و شاعیر (عەبدولوەهاب شوانی)، نوێنەری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری منداڵ، باسی لە بەهەندوەرنەگرتنی پرسی ئەدەبی منداڵان كرد و رەخنەی لەو دەقانە گرت، كە منداڵان لەسەر توندوتیژی بار دەهێنن و سروشتی دنیای منداڵ دەشێوێنن.

ئەو گوتیشی: "بەڕێوبەرایەتییەكەیان ئامادەی هەر جۆرە هاریكاری و هەماهەنگییەكە لەگەڵ ئەدیبان و رۆشنبیران و یەكێتی نووسەران بۆ پێشخستن و برەودان بە ئەدەبی منداڵان".

دواتر، كۆی گشتی سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكان لە لایەن رێكخەرانی وۆركشۆپەكەوە كۆكرانەوە و بڕیار وایە، مەڵبەندی گشتی یەكێتی نووسەران كار لەسەر گەیاندنی پەیامی وۆركشۆپەكە بە ناوەندە پەیوەندیدارەكان بكات.

ئا: ئەرسەلان رەحمان.

ژنێكى شێوه‌كار لە پێشانگایەكدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژن دەخاتەڕوو

ژنێكى شێوه‌كار لە پێشانگایەكدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژن دەخاتەڕوو

03:01:11/03/2013
وارڤین -  سلێمانی: ژنە شێوەكار (بوشرا بانەیی) بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، (13)ـەمین پێشانگای شێوەكاری خۆی دەكاتەوە، تێیدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنی كورد دەخاتەڕوو.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، ژنە شێوەكاری كورد، (بوشرا بانەیی) رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە سەنتەری رۆشنبیری (هەناسه)‌ لە شاری سلێمانی، (13)ـەمین پێشانگای شێوەكاری بۆ دەكاتەوە و ماوەی یەك رۆژ بەردەوام دەبێت.

(بانەیی) خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنەوەی ئەو پێشانگایە لەو یادەدا دەربڕی و گوتی: "بە مافی خۆمی دەزانم بەبۆنەی هەشتی مارسەوە لە پێشانگایەكدا وەك ژنێكی كورد باس لە توندوتیژی بەرامبەر ژن بكەم".

بە تێڕوانینی ئەو ژنە شێوەكارە، لە لایەن چەندین لایەنەوە توندوتیژی بەرامبەر بە ژن دەكرێت، ئەوانیش پیاو، حزب، كۆمەڵگە و هەندێكجار خودی ژنان خۆیانەوە.

روونیشیكردەوە، ئەو لە كارە هونەرییەكانیدا خاوەن قوتابخانەیەكی تایبەت بەخۆیەتی و تەنها كار لەسەر رەنگ دەكات، لە پێشانگاكەدا (21) تابلۆ بە قەبارەی (70×50)سم و بە رەنگ و كەرستەی جیاواز دەخاتەڕوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەم نزیكانە پێشانگایەكی دیكەی شێوەكاری لە شوێنی گەشتوگوزاری (شنگلبانە) لە رواندوز دەكاتەوە، تێیدا چەند بەرهەمێكی نمایشنـەكراوی خۆی دەخاتەڕوو.

پێشانگاكە كاتژمێر (2:30)ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (11 / ئازار – مارس / 2013)، لە قاوەخانەی كلتووری لە شاری سلێمانی ‌كرایەوە و ماوەی یەك رۆژ بەردەوام دەبێت.

(بوشرا بانەیی) لە دایك بووی شاری سلێمانییە، دەرچووی ئەكادیمیای هونەرییە لە شاری بەغدا، تا ئێستا (12) پێشانگای شێوەكاری لە هەرێمی كوردستان و دەرەوە كردووەتەوە، جگە لە چەندین پێشانگای هاوبەش، ئێستا مامۆستای وانەی هونەرە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی سێلمانی.

ئا: ژەنیار.

الأحد، 10 مارس 2013

دەقی یادداشتنامەی ژنانی كورد لە بەریتانیا بۆ حكومەتی هەرێم

دەقی یادداشتنامەی ژنانی كورد لە بەریتانیا بۆ حكومەتی هەرێم

02:36:10/03/2013
لايه‌نێك له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌، له‌نده‌ن - 8ى مارسى 2013.
وارڤین – لەندەن: چالاكانی ژنی كورد، بە دەستپێشخەری رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا، رۆژی هەینی (8 / ئازار – مارس / 2013) لەبەردەم نووسینگەی حكومەتی هەرێم لە لەندەن گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و یادداشتنامەیەكیان ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرد.

لەو یادداشتنامەیەدا، ژنانی كورد لە بەریتانیا رەخنەیان لە رەوشی ژنانی كورد لە هەرێمی كوردستان گرتووە و رایانگەیاندووە، "ژنانی كوردستان بەدرێژایی دەسەڵاتدارێتی ئێوە، لەوپەڕی ئاستی نایەكسانی وبێمافی و ژێردەستەییدا ژیان دەكەن"‌.

لە بەشێكی دیكەی یادداشتنامەكەدا، ژنانی كورد لە بەریتانیا، بەرپرسیارێتی تاوانەكانی دژ بە ژنانیان خستووەتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و لە یادداشتەكەدا، هاتووە: "بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەی ژنانی كوردستان به ‌پلەی یەكەم لەئەستۆی ئێوەیە".

دەقی یادداشتنامەكە:
بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بەرزانی..
بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بەرزانی
بەدوای سڵاو..

بابەت: یاداشتنامە لە 8 ی مارسی 2013 دا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان
ئێمە بەنوێنەرایەتی كۆمەڵێك لەهاووڵاتیانی ناڕازی، كه ‌به ‌بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە ‌له ‌بەردەم نوسینگەی حكومەتەكەی ئێوەدا لەشاری لەندەن كۆبوینەتەوە، وەك هەقێكی مەدەنی ودیموكراسی خۆمان داواتان لێدەكەین، كه ‌بەرپرسیاریەتیەكی خێراو كارا لەراستای باشكردن وپێكهێنانی ئاڵوگۆڕ لەژیان و مافەكانی ئەمڕۆی ژنانی كوردستاندا نیشان بدەن.

ژنانی كوردستان بەدرێژایی دەسەڵاتدارێتی ئێوە، لەوپەڕی ئاستێكی نایەكسانی وبێمافی و ژێردەستەییدا ژیان دەكەن‌. كوژرانی هەزاران ژن بەبەهانەی ناموس پەرستی وناچاركردنی هەزارانی تر بەخۆسوتاندن، تا لەئارادابوونی جۆرەكانی توندوتیژی خێزانی و نەبوونی بیمە بۆ ژنانی بێكارو وناوماڵ، تا نەبوونی دایەنگای خۆڕایی لەهیچ كارگەو دامەزراوە وبەڕیو‌بەرایەتیەكانی حكومەتدا، تا نایەكسانی لەكارو كرێی ژنان و بەحساب نەهێنانی ژنانی كرێكارو فەرمانبەر وەك نانئاوەری ماڵ و نەدانی ئەو ئیمتیازاتانەی، كەدەبێ بەیەكسانی لەگەڵ پیاواندا بیانگرێتەوە، تا زاڵبوونی فەرهەنگی پیاوسالاری و دواكەوتوانە بەسەر ‌پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و بوارەكانی پەروەردەو فێركردندا و جێگیركردنی شەریعەتی ئیسلامی وەك سەرچاوەی یاسا لەدەستوری هەرێمدا، تا پەسەندكردنی یاسای فرەژنی، تا بەدەستەوە گرتنی مەكتەبە كۆمەڵایەتیەكان و دوورخستنەوەی ڕۆڵی دادگا لەچارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكاندا..

هەمووئەمانە نەك هەر ئۆقیانوسێك لەتاوان و توندوتیژیان بۆ ژنانی كوردستان بەرهەم هێناوە، بەڵكو ئینسانی ژنیان لەكۆمەڵگادا كردۆتە كۆیلەی پیاوان و ژێردەستە، بگرە ژێر پێنانی ئیعتبار وكەسایەتی سەربەخۆی ئینسانی ژن بۆتە‌ یەك واقعیەتی نەخوازراو ..

ئامارەكانی دەزگا حكومیەكانی خۆتان كەناوبەناو لەمیدیاكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، بەڕۆشنی ئەم قسانەی ئێمە وئەو دۆخە ناهەموارو نائینسانیانەی ژنان دەسەلمێنێ.

بەڕێزان
بێزاریەكی گەورەیە بۆ هەر هاوڵاتییە‌كی كوردستان كاتێك وێنەو هەواڵی تراژید‌یاكانی كوشتن و تاوانەكانی دەرهەق بەژنان دێتە بەرگوێی و دەی بیستێ.

بڕیاربوو بەدوایی لەگۆڕنانی رژێمی بەعس وسەركوتگەریەكانی، كۆمەڵگای كوردستان لەئازادی و یەكسانی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەند بێت، بەڵام ئەوە نیوەی كۆمەڵگایە، كەژنانن لەبەردەم تاوان و كوشتن و خۆسوتاندندا ڕاگیراون و وەك ئینسان حسابیان بۆناكرێ.

وەك وتراویشە: "ئازادی ژنان پێوانەی ئازادیه لەهەركۆمەڵگایەكدا‌". هەربۆیە بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەی ژنانی كوردستان بەپلەی یەكەم لەئەستۆی ئێوەیە. 

بۆیە ئێمە له (‌8ی مارس)ی ئەمساڵدا، هاوشانی رێكخراوەكانی ژنان داواتان لێدەكەین كەبۆ باشكردنی ژیان و مافەكانی ژنانی كوردستان لەڕاستای جێبەجێكردنی خێراو بەكردەوەی ئەم خواستانەدا هەنگاوی جدی هەڵبگرن.
بێگومان درێژەكێشانی ئەم دۆخە ئێوە ودەسەڵاتەكەتان لەبەردەم ڕق و توڕەیی وناڕەزایەتی فراوانی ئێمەو ژنان و ئازادیخوازاندا ڕادەگرێ.

داواكاریەكان:
یەكەم: دەركردنی یاسایەكی رۆشن بەسزای قورسەوە لەسەر هەر كەسێك كەدەست دەبات بۆ كوشتن و ئازاردانی ژنان. تاوانبارانی كەیسی كوشتنی ژنان نابێت لەژێر هیچ بیانویەكدا ئازاد بكرێن. 

دووەم: گێڕانەوەی دەستووری كوردستان و هەمواركردنەوەی ئەو بەندانەی كەپەیوەندیان بەماف و ئازادییەكانی ژنانەوه ‌هەیە. لەمبارەوە جیایی دین لەدەسەڵات و پەروەردە وجێگیركردنی مافی یەكسانی ژن و پیاو لەهەمووبوارەكاندا.

سێیەم: راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی یاسای باری كەسێتی بەعس و هەموو ئەو بڕیارانەی كەلەم یاسایانەوە سەرچاوەدەگرێ، لە جێگەیدا دانانی یاسایەكی پێشكەوتوو بۆ باری كەسێتی و خێزانی كه ‌بەڕۆشنی ئازادیی ومافە یەكسانەكانی ژنان لەگەڵ پیاواندا لەخێزان و كۆمەڵگەدا لەبەرچاوبگرێ.

چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی‌ كۆمەڵایەتیەكان و قەدەغەكردنی دەست تێوەردانی سەرۆك عەشیرەت و پیاوانی ئایینی ودام و دەزگاكانیان لەچارەسەری كێشەكانی ژناندا. بەم پێیەش سەروەركردنی یاساو دادگاكان بەسەربەخۆیی تەواوەوە.

پێنجەم: فریاگوزاری خێرای ئەو ژنانەی كەگیرۆدەی توندوتیژی و سەركوت ودەستدرێژی دەبنەوە. لەمبارەوە كردنەوەی شێڵتەرو ناوەندەكانی پاراستنی ژنان و چاودێریان لە لایەن رێكخراوەكان وكۆمەكپێكردنیان مسۆگەر بكرێت .

شەشەم: تەرخانكردنی بودجە بۆ كردنەوەی دایەنگا و مەسرەفی ژنانی مناڵەبەر ودووگیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست پێیان.

حەوتەم: دابینكردنی كار بۆ ژنان و دانی بیمەی بێكاری و خانەنشینی بەژنانێك كەكاری ناوماڵ دەكەن.

هەشتەم: پاراستنی سەلامەتی هەڵسوڕاوانی ژنان و رێكخراوەكانیان و قەدەغەكردنی هەر جۆرە ئاستەنگی و هەڕەشەیەك كەڕووبەڕوویان دەكرێتەوە..

رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهە‌ڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا  
8ی مارسی 2013 

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.

السبت، 9 مارس 2013

نێرگز قادر: رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت

نێرگز قادر: رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت
نێرگز قادر: رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت
06:55:09/03/2013
نێرگز قادر
وارڤین – كەركووك: لە وتوێژێكیدا لەگەڵ بەشی كوردی رادیۆی دەنگی ئەمریكا، كچە رۆژنامەوان و چالاكی بواری مافەكانی ژن (نێرگز قادر) رایگەیاند، رەوشی ژنانی كەركووك رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت و رێكخراوەكانی ژنانی شارەكەش لەناو خۆیاندا تەبا نین و دادگاكانیش خەڵكی سیاسی لە پشتییانەوەیە.

لەو وتوێژە رادیۆییەدا، كچە پەیامنێری ماڵپەڕی (وارڤین) و چالاكی بواری مافەكانی ژن، (نێرگز قادر)  لە بارەی رەوشی ژنانی شاری كەركووكەوە گوتی: "هێندە گرنگی بە بارودۆخی سیاسی و شتی دیكە دەدرێت، هێندە بایەخ بە رەوشی ژنان نادرێـت و بە گوێرەی ئامارەكان تەنیا لە ساڵی رابردوودا (535)حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون و پۆلیس وردەكاری ئامارەكەی روون نەكردووەتەوە، بە گوێرەی ئامارەكان تەنیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەژدە ژن ژیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "زۆرینەی رێكخراوەكانی ژنان لە كەمپینێكدا، بەیەكەوە كاردەكەن، بەڵام خۆیان لەناو خۆیاندا تەبا نین، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی بارودۆخەكە هەر بەو شێوەیە بمێنێـتەوە و دادگاكانیش خەڵكی سیاسی لە پشتییانەوەیە، پۆلیسیش وەك پێویست دۆسییەكان یەكلاناكاتەوه".

هەروەها گوتی: "زۆرینەی ئەو ژنانەی لە كەركووك دەكوژرێن، بە چەكی كەسوكاریان دەكوژرێن و لە هەمان كاتیشدا ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەن".

روونیشیكردەوە، لە شاری كەركووك، ئەوەندەی ئیش لەسەر پڕۆژەی دیكە دەكرێت، ئەوەندە ئیش لەسەر رەوشی ژنان ناكرێت، تا بارودۆخی سیاسی بەو شێوەیە بێت، رەوشی ژنان خراپتر دەبێـت و باش نابێت و حكومەتی بەغداش هیچ گرنگیەك بە بارودۆخی ژنانی كەركووك نادات، ئێستا ژنانی كەركووك پێویستیان بە شەڵتەرێك هەیە، سەرەڕای داواكاری ژنان، بەڵام تا ئێستا دروست نەكراوە.

(نێرگز قادر)، بۆ (دەنگی ئەمریكا)، گوتیشی: "مەسئولم لەو قسەیەم و هێندەی بەرپرسانی شارەكە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەكەن، خەڵكی دیكە نیە".

بۆ گوێگرتن له‌ وتوێژه‌كه‌، كرته‌ لــێــره‌ بكه.

الجمعة، 8 مارس 2013

بەسرە: چالاكانی ژن ستایشی پڕۆژەكانی دەزگای وارڤین دەكەن

بەسرە: چالاكانی ژن ستایشی پڕۆژەكانی دەزگای وارڤین دەكەن
بەسرە: چالاكانی ژن ستایشی پڕۆژەكانی دەزگای وارڤین دەكەن
10:47:08/03/2013
پسپۆر له‌ بوارى یەكسانی رەگەزی (ساندرا فلپس).
وارڤین – بەسرە: لە سێیەم رۆژی كارەكانی كۆبوونەوەی وەرزیی رێكخراوی (USAID – پڕۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری بۆ هەموو)، كە لە شاری بەسرە بە بەشداری دەزگای وارڤین، سازكراوە، چالاكانی ژن ستایشی پڕۆژەكانی دەزگای وارڤینیان كرد، بەتایبەتی ئەو راپرسیەی لە بارەی رەوشی توندوتیژی دژ بە ژنان لە پانزە پارێزگای عێراق ئەنجامیدابوو.

لە ژێر دروشمی (هاوپەیمانی درووست دەكەین، سەركەوتنەكان دابەشدەكەین)، رۆژی سێشەممە (5 / ئازار – مارس / 2013)، كارەكانی كۆبوونەوەی وەرزیی رێكخراوی (USAID – پڕۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری بۆ هەموو)، لە شاری بەسرەی باشووری عێراق دەستی بە كارەكانی كرد.

لە دووەم رۆژی كۆبوونەوەكەدا، كە (40) دەزگا و رێكخراوی عێراقی بەشدارییان تێدا كردووە،  لە شاری بەسرەی باشووری عێراق ساز كرد. بەڕێوبەری پڕۆژەكان لە دەزگای وارڤین (ساكار رۆستەم) لە وتارێكدا، پوختەیەكی لە بارەی دەزگای وارڤین و چالاكیەكانی پێشكەشكرد و ناوەڕۆكی ئەو راپرسیەشی خستەڕوو، كە دەزگاكە لە پانزە پارێزگای عێراق ئەنجامیدابوو.

لە وتارەكەیدا، بەڕێوبەری پڕۆژەكانی دەزگای وارڤین، ئەوەشی خستەڕوو، كە راپرسییەكەی دەزگای وارڤین،  بەیەكەم هەوڵی گشتگیر و هەمەلایەنی بەڵگەدار هەژمار دەكرێت،‌ لە پێناو كۆكردنەوەی داتای دروست لەبارەی ئاست و شێواز و جۆرەكانی ئەو توندوتیژیانەی دژ بە ژنانی عێراق ئەنجامدەدرێن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، رۆژی هەینی (8 / ئازار – مارس / 2013)، كارەكانی سێیەم رۆژی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا، بۆ یادكردنەوەی رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان.

یادكردنەوەكە، بە وتارێك دەستیپێكرد، كە لایەن پسپۆر له‌ بوارى یەكسانی رەگەزی (ساندرا فلپس) پێشكەشكرا. ئەو چالاكەی بواری مافەكانی ژن، لە وتارەكەیدا تیشكی خستەسەر چەند لایەنێكی تایبەت بە پرسی ژن، مێژووی رۆژی جیهانی ژن و لەو بارەیەوە گوتی: "رۆژی جیهانی ژن وەك هەموو بۆنەكانی دیكە گرنگی هەیە، لەم رۆژەدا لە هەموو جیهان و هەرێمی كوردستان و عێراقدا بە گشتی ژن و پیاو هاوكاری یەكدی دەكەن بۆ گەیشتن بە یەكسانی جێندەریی".

ئەو لە وتارەكەیدا، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی جیهان و عێراق و ژنانی كورد بە تایبەتی كرد و پێزانینی خۆی لە هەمبەر پڕۆژەكانی (دەزگای وارڤین) دەربڕی و گوتی: "سوپاس و دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی دەزگای وارڤین دەكەم، لەبارمبەر ئەو پڕۆژە پڕ بایەخەی لە بارەی رەوشی توندوتیژی دژ بە ژنانی عێراق ئەنجامیانداوە".

هەر سەبارەت بە پێشوازیكردنی چالاكانی ژن و رێكخراوەكان لە پڕۆژەكانی (دەزگای وارڤین)، بەڕێوبەری پڕۆژەكانی دەزگاكە (ساكار رۆستەم) كە بەشداریكردووە لە كۆبوونەوەكە، رایگەیاند، ئەنجامدانی راپرسییەكی فراوان و گشتگیر لە پانزە پارێزگای عێراق یەكەم پڕۆژەی لەو شێوەیەیە لە عێراقدا ئەنجامدرابێت لە لایەن رێكخراوێكی لۆكاڵییەوە.

گوتیشی: "كێشەی گەورە لە عێراقدا نەبوونی ئامار و داتای وردە بۆ ئەوەی رێكخراوەكان و لایەنە رەسمییەكان كاری لەسەر بكەن، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەلێنەش رێكخراوەكانی ژنانی عێراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان وەك سەرچاوەی زانیاری ئاماژە بە ئەنجامی راپرسییەكەی وارڤین دەكەن".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، (ساكار رۆستەم) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وەك چالاكیەكی دیكەی دەزگاكەی، پەنجا دانە لەو كتێبە چاپكراوەی دەزگاكەی بەسەر بەشداربووانی كۆبوونەوەكە دابشكردووە، كە بە ناونیشانی (ژنە لەبیركراوەكان)، لە سەرەتای ئەمساڵدا، چاپكراوە و تێیدا بەسەرهاتی پڕ لە ناسۆری (25) ژنی عێراقی لە زاری خۆیانەوە تێیدا بڵاو كراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، (USAID – پڕۆژەی گەیشتن بە دادپەروەری بۆ هەموو)، بە ئامانجی درووستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان رێكخراوە ناحكومییەكان و كەناڵەكانی حكومەت، ، بەشێكی كۆبوونەوە وەرزییەكەی تایبەت كردووە بۆ خۆناساندنی رێكخراوەكان بە یەكدی و خستنەڕووی بەرنامە و چالاكییەكانیان.






ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.

بەدەیان رێكخراو دەزگا و كەسایەتی:له ماوەی 22 ساڵدا به هەزاران ژن كوژراون

بەدەیان رێكخراو دەزگا و كەسایەتی:له ماوەی 22 ساڵدا به هەزاران ژن كوژراون

06:17:08/03/2013
وارڤین – هەولێر: لە نامەیەكدا، كە بە دەیان رێكخراو و دەزگا و چالاكی بواری مافەكانی مرۆڤ و ژنان، واژوویان كردووە، داوا كراوە، مەسەلەی فرەشی لە هەرێم قەدەغە بكرێت و لە رووی سیاسی و ئابووری و یاساییەوە كاری جدی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و جیاكاری  دژ بە ژنان بكرێت و راشيده‌گه‌يه‌نن "له ماوەی 22 ساڵ دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا به هەزاران ژن كوژراون و تاوانباران هێشتا سزا نەدراون".

دەقی نامەكە
با (8ی‌ مارسی 2013)، بكەینە رۆژی دەنگ هەڵبڕین بۆ رزگاری ژنان لەدەست جیاكاری و چەوسانەوە لە كوردستان!

لە هەرێمی كوردستاندا بارودۆخی ژیانی ژنان و سەلامەتی جەستەیی و دەرونییان رۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

سەرباری كێشەكانی وەك هەژاری و بێكاری، نایەكسانی و پلەدویی ژنان لە هەموو ئاستەكانی ژیانی ئابووری، یاسایی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و خێزانیدا بەرچاودەكەوێت.

دەرفەتی كاركردن و خوێندن و دابینكردنی پێویستیە تایبەتیەكانی ژنان وەك دایەنگە بۆ هاندانی گەشەكردن و بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا لەوپەڕی نزمیدایە.

سەرباری هەموو ئەمانە ژنان هەموو رۆژێك بەرەوڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و جنسی دەبنەوە لەنێو خێزان و كۆمەڵگەدا.

رۆژێك تێناپەڕیت كە هەواڵ و وێنەی جەستەی كوژراوی ژنێك بڵاونەبێتەوە، ڕۆژێك تێناپەڕیت، كە هەواڵی خۆكوشتن و خۆسوتاندنی ژنێك لەتاو فشار و تەنگەژە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكان نەبیستین، رۆژێك تێناپەڕێت، كە هاوار و ئازاری دەیان ژن نەگاتە بنكەكانی دژی توندوتیژی و ڕێكخراوەكانی ژنان.

له ماوەی 22 ساڵ دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمدا به هەزاران ژن كوژراون و تاوانباران هێشتا سزا نەدراون.

ئەم بارودۆخە چیتر قابیلی تەحەمول و قبوڵكردن نیە و دەبێت ژنان و پیاوانی ئازادی و یەكسانیخواز چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم هەموو نەهامەتیەی ژناندا. 

ئێمە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە كوردستان و له دەرەوه كە چ سەربەخۆ و چ لە چوارچێوەی رێكخراو و گروپی ژنان و مافی مرۆڤدا كۆبوینەتەوە، لە(8ی‌ مارسی 2013)دا،  و بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە رایدەگەیەنین كە بەشداری و پشتیوانی لە هەموو هەوڵەكانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دەكەین بۆ بەدەستهینانی ئاڵوگۆڕی ریشەیی لەو بارودۆخەی، كە لە هەرێمی كوردستاندا بەسەر ژناندا سەپێنراوە.

له هەمانكاتدا لە دەرەوەی وڵات كاردەكەین بۆ بەرزڕاگرتنی دەنگی ناڕەزایەتی بەم بارودۆخەی ژنان و ڕێگای جۆراوجۆر دەگرینەبەر بۆ ڕاكیشانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ مەسەلەی ژنان لە كوردستاندا تا بە هەموولایەك دەسەڵات و حكومەتی هەرێمی كوردستان واداردەكەین بە جێبەجێكردنی ئەم خواست و داواكاریانەی خوارەوە: 

لە بواری یاساییدا:
• هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو یاسایانەی جیاكاری لەنێوان مافەكانی ژن و پیاودا دەكەن، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕگە یاسای فرەژنی.

• راگەیاندنی یەكسانی ژن و پیاو لە یاسا و دەستوری هەرێمدا له هەموو بوارەكانی كاروباری خێزانی و ھاوسەرگیریی و تەڵاق و كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و فەرهەنگیدا.

• دابینكردنی بودجە و دامودەزگا و میدیای پێویست بۆ كاركردن و جێبەجێبونی پرۆسەی ئەم یەكسانیە یاساییە لە تەواوی بوارەكانی ژیاندا. 

• دابینكردنی دەزگای تایبەت بۆ چەسپاندنی یەكسانی  ژن و پیاو لە سیستەمی پەروەردە و لە سەرتاسەری كۆمەڵگادا بۆ گێڕانەوەی رێز و بەھا بۆ رەگەزی مێ.

دادگا و جێبەجێكردنی یاسا:
• هەڵوەشاندنەوەی هەردوو مەكتەبی كۆمەڵایەتی یەكیتی و پارتی وەك دەزگای سەروو یاسا و حەواڵەكردنی هەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ دادگا.

• سەربەخۆكردنی دادگا لە سیستەمی حیزبایەتی دەسەڵاتی هەرێمدا و دابینكردنی داداگای تایبەت بە كێشەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و دامەزراندنی دادگاكانی تایبەت به توندوتیژی خێزانی.

• دابینكردنی راوێژكاری یاسایی و تویژەرەوەی كۆمەڵایەتی بە خۆڕایی بۆ ژنان لە كاتی بوونی كێشەی كۆمەڵایەتیدا. 

لە بواری ئابووریدا:
• دانی موچەی یەكسان لەبەرامبەر كاری وەك یەكی ژنان و پیاواندا. بەڕەسمیكردنی بوارەكانی كاری ژنان لە نێو كەرتی تایبەت و كاری سەربەخۆ.

• دابینكردنی كار بۆ هەر ژنێكی سەرو ١٨ ساڵ كە ئامادەی كاركردن بێت یان بیمەی بێكاری تەسەل لەكاتی بێكاریدا.

• دابینكردنی خانەنشینی پێویست لە كاتی دەستهەڵگرتنی ژنان لە كارەكانیاندا یان نەخۆشی و بەتەمەنداچون.

• مسۆگەركردنی مافی ژنان لە كاتی دووگیانی و منداڵداریدا بە شێوەیەك كە نەبێتە هۆی لەدەستدانی كاریان چ لە كەرتی دەوڵەتی یان تایبەتیدا، دانی موچە و مۆڵەتی پێویست بە ژنان.

• دابینكردنی دایەنگا و شوێنی سەرپەرشتی منداڵان تا تەمەنی خوێندنی ناوەندی.

• بە ڕەسمی ناسینی مافی سەفەر كردنی ژنان بە تەنها لە هەمان تەمەندا كە بۆ پیاوان دیاری كراوە . 

• ئاسانكاری بۆ ژنان لە كردنەوەی حساب بانكی تایبەتی. 

• دابینكردنی وەسیەلەكانی بەرگرتن بە سكپڕی و لەناوبردنی كۆرپەلەی سەرەتایی بە پێی بڕیاری ژن بە خۆڕایی. 

چارەسەركردنی توندوتیژی : 
• قەدەغەكردنی هەرجۆره توندوتیژیەك یان هاندانی توندوتیژی لەدژی ژنان. دانانی سزای توند بۆ هەر كەس و دەزگا و لایەنێك لەنێو كۆمەڵگەدا هانی توندوتیژی دژی ژنان دەدەن. 

• بەسزاگەیاندنی توندی ئەوكەسانەی كه دەستیان هەبووە لە كوشتن و ئازاردانی ژناندا به بەهانەی شەرەف.

• بەهاناچونی خێرای ئەو ژنانەی قوربانی توندوتیژین، وەیا له كارەساتی خۆكوژی و كوشتن رزگاریانبووه و كۆمەك پێكردنیان بۆ بەهرەمەندبون له ژیانێكی ئاسوده.

• دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای دژی توندوتیژی خێزانی و دەركردنی ڕێنمایی پێویست لەو بارەیەوە. 

• دابینكردنی شێلتەر و بەرنامەی درێژماوە بۆ پشتیوانی ئەو ژنانەی كە دەچنە شێلتەر و دانانی بەرنامەی تایبەت بۆ چوونەوەیان بۆ نیو ژیانی ئاسایی نیو كۆمەڵگە و پاراستنی گیانیان.

گروپی دەستپیشخەری نامەكە: 
1.    گۆنا سەعید - چالاكی بواری یەكسانی ژن  وپیاو. 
2.    ئەڤین عەزیز - نوسەر و چالاكی بواری ژنان. 
3.    كەژاڵ نوری - چالاكی بواری ژنان.
4.    لاوژە جەواد - چالاكی بواری یەكسانی ژن و پیاو.
5.    هانا عەلی - چالاكی بواری ژنان. 
6.    گۆنا عەلی - چالاكی بواری ژنان. 
7.    ڕووناك ئەحمەد - چالاكی بواری ژنان.
8.    شادی نەوزاد - شاعیر و خوێندكاری زانكۆ.
9.    ئازاد عەزیز - ئەكادیمی و توێژەری باڵای زانستی پزیشكی. زانكۆی لیدز.
10.    پایزە ئەحمەد - شاعیر و چالاكی بواری ژنان.
11.    ناهید موكردی - نوسەر و چالاكی بواری ژنان.
12.    چۆمان هەردی - نوسەر و شاعیر و چالاكی بواری ژنان. 
13.    سەوسەن سەلیم - بەڕێوەبەری رێكخراوی KMEWO.
14.    ئاڵا فەرەج - چالاكی بواری ژنان. 
15.    ئەحمەد ئەسكەندەری. 
16.    خەندان محەممەد جەزا - چالاكی بواری ژنان لە نەرویج.
17.    ڕووناك حەمە ئەمین - چالاكی بواری ژنان لە سوید. 
18.    ڕووناك شوانی- نوسەر، چالاكی بواری ژنان – سوید.
19.    هەڵاڵە رافع - سەنتەری نینا – سوید.
20.    نالیا ئیبراهیم - چالاكی بواری ژنان لە سوید. 
21.    سورەیا فەلاح - چالاكی بواری ژنان لە ئەمریكا.
22.    ئاوێزان نوری – نووسەرو چالاكی مافی مرۆڤ – كەركووك.

پشتیوانی رێكخراوەكان: 
23.    ڕێكخراوی ژنانی كورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا.
24.    سەنتەری نینا بۆ فریاكەوتن و داڵدەدانی ژنان لە سوید.
25.    سەنتەری ژنانی كورد له شاری كۆڵن ئەڵمانیا.
26.    ڕێكخراوی ژنانی عێراقی لە فنلەند.
27.    سەنتەری پەنا بۆ لابردنی توند وتیژی لەسەر مێینه.‌
28.    دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن – هەولێر.
29.    تۆڕی بەرگری لەماف و ئازادیەكانی خەڵك.
30.    ڕێكخراوی چاك - كۆمیتەی ئەڵمانیا.
31.    رێكخراوی پێشە نگی گە نجان لە كوردستان.
32.    رێكخراوی ماڵی كوردو ئەڵمان - كۆڵن.
33.    بەشی ژنانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆمیتەی سلێمانی.
34.    حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان- رێكخراوەی دەرەوه.‌
35.    ڕێكخراوی ژیان بۆ فریاكەوتن و گەشەپێدان.
36.    ماڵپەڕی ئاگا پرێس.
37.    ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.
38.    رێكخراوی كەلەپوری كوردی بەلجیكی – بەلجیكا.
39.    گروپی گەنجانی سەربەخۆی كفری.
40.    لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان.
41.    كۆمەڵەی گەرمیان.
42.    ‌كۆمەڵەی كەلتوری كوردستان.
43.    ‌كۆمەڵەی مەتین.
44.    ‌ناوەندی كەلتورو خوێندنی كوردی.

پشتیوانی كەسایەتیەكان ( ژنان ) : 
45.    بەهار مونزیر - چالاكوانی مەیدانی ژنان. 
46.    چیمەن محەمەد رەشید - نوسەرو چالاكی مافەكانی ژنان.
47.    شیما‌و جمال - ریكخراوی ژنان لە كەلار.
48.    نەهیە خۆشكەلام - چالاكی بواری ژنان – ئەڵمانیا.
49.    تاڤگە سابیر - ڕۆژنامەنوس لە سوید.
50.    سارا عومەر – شاعیر. 
51.    پەیمان ‌حوسەین - كەركووك. 
52.    بەهرە مەحموود - چالاكی بواری ژنان لە لەندەن. 
53.    شلیر دەروێشی – رۆژنامەنووس لە فەرەنسا.
54.    شیلان محەممەد - ئەندامی لیژنەی باڵای خانمانی رۆژنامەنووس - كوردستان.
55.    شادی نەوزاد - شاعیر و خوێندكاری زانكۆ.
56.    هیرۆ عزالدین چالاكوانی مافی ژنان له كەركووك.
57.    ئامینه حەمه ساڵح چالاكوانی مافی ژنان – كەركووك.
58.    سورمە حەمید- كارمەند لە رێكخراوەی ژنان لە دژی توندو تیژی – لەندەن
59.    بوشرا محەممەد زەكی - پارێزەر و چالاكوان لە بواری مافی مرۆڤ  كەركووك.
60.    نەرمین سەڵاحەدین - چالاكوان لە بواری جیندەر- كەركووك.
61.    ناسك حسێن - شاعیر – كەنەدا.
62.    بەهرە حوسەین - ڕاوێژكاری دەروونی ژنانی قوربانی توندوتیژی لە كەنەدا.  
63.    نیان ئەحمەد - بەریتانیا. 
64.    سارا عەلی – ئارتیست. 
65.    ئاڤان فارس جاف - ڕۆژنامەنووس. 
66.    سەمیرە ئەحمەد – چالاكوانی سیاسی و مەدەنی ژنان – لەندەن.
67.    نیاز عەبدوڵا - چالاكوانی بواری ژنان ، رێكخراوی مافی ژنی كورد. 
68.    جیهان محەممەد- رۆژنامەنوس و چالاكوانی پرسی ژنان - رادیۆی تەوار لە كەلار.
69.    سروە فریق - چالاكی بواری ژنان لە فنلەند.
70.    ڕێزان حەمە جەزا- دەرمانساز لە سوید. 
71.    شه یدا سه لاح حیسامی، نووسه ر، پسپوڕی راگه یاندن، ده رهێنهر. له فەرەنسا.
72.    شەهلا ڕۆستەم - هەڵسوڕاوی ژنان لە فنلەندا. 
73.    شیرین تۆفیق - مامۆستای دواناوەندی لە سلێمانی.
74.    شەیدا مەعروف نوسەرو شاعیر.
75.    مریەم عبدالرحمن -ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان – كەنەدا.
76.    قومری ساڵح زادە ، خوێندكار دانیمارك.
77.    مهاباد ساڵح – بێكار.
78.    تارا جاف - هونەرمەند  - بەریتانیا. 
79.    تەلار ھیرانی، شانۆكار،سوید.
80.    ڕۆشنا ئەحمەد چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا.
81.    پەری ئەحمەد چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا.
82.    گوڵزار حوسین چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا.
83.    تریفە ئەمین - نوینەری ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەڵمانیا.
84.    میهرەبان عەلی ڕەسول - فینلەندا. 
85.    سۆیبە محەمەد – خوێندكاری زانكۆ.
86.    سروە فریق- - چالاكی بواری ژنان لە فنلەندا.
87.    میدیا ڕەئوف بێگەرد – شانۆكار.
88.    نیهاڵ جەلال - مامۆستای كوردی ئەڵمانیا.
89.    دڵنیا سەلیم - چالاكی ژنان.
90.    ڕۆشنا ئەحمەد چالاكی بواری ژنان.
91.    پەری ئەحمەد - چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا.
92.    گوڵزار حوسین - چالاكی بواری ژنان- ئاڵمانیا.
93.    مارلین ڤان - كارمەند لەفرۆكەخانەی برۆكسل.
94.    پەخشان مستەفا.

پشتیوانی كەسایەتیەكان ( پیاوان ):
95.    مەریوان وریا قانع - مامۆستای زانكۆ و نوسەر. 
96.    ئاسۆس هەردی. 
97.    رێبوار حەسەن (دۆستی ژینگەی كوردستان) ئەندام پەرلەمانی سوید.
98.    چۆلی ئەسەد - ڕۆژنامەوان – سلێمانی .
99.    ئاراس فەتاح - نوسەر .
100.    ڕێبین هەردی - نوسەر. 
101.    گۆران باباعەلی -نوسەر. 
102.    ڕێبوار فەتاح .
103.    ئاسۆ كەمال - نوسەر و چالاكی سیاسی. 
104.    موحسین كەریم... حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان.
105.    ئیحسان مەلا فوئاد روزنامەنوس – گەرمیان.
106.    قادر نادر - جالاكی مافی مرۆڤ – سوید. 
107.    فەرمان چیمەن - چلاكوانی مەدەنی .
108.    سەلام عەبدولڵا - چالاكوانی مەدەنی و نوسەر - خانەقین.
109.    عەلی مەحموود - چالاكی مافی پرۆڤ و كۆمەڵگەی مەدەنی. 
110.    گۆران دوكانی - ڕۆژنامەنووس – ئەمریكا.
111.    محەمەد موسا .چاودێری سیاسی.
112.    عەبدول قەرەگۆلی چالاكی بواری كۆمەڵی مەدەنی – سوید.
113.    زانست ئەحمەد - مامۆستا سلێمانی .
114.    ئومێد پشدەری - رۆژنامەنووس - هەولێر.
115.    هێمن حەمە جەزا - شاعیر و مۆزیسییەن – كوردستان.
116.    ئیدریس حاجی سەعید رۆژنامەنوو - فینلاندا.
117.    زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - كۆیە.
118.    جەلال هۆرێنی - چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - دەربەندیخان.
119.    نوری بەشیر : نوسەر و هەڵسوڕاوی سیاسی.
120.    عومەر سەیده شاعیر- نەرویج.
121.    هەورامان عەلی - نوسەر لە فنلەندا.
122.    فوئاد جه مال سه لام - هەڵسوراوی سیاسی لە لەندەن. 
123.    جاسم غفور- شیوه كار- به ریتانیا.
124.    یاسین محمد سعید ( یاسین بەرزنجی) - پارێزەر – سلیمانی.
125.    ڕەوەند جەلال - خویندكار .
126.    عومەر محەممەد - چالاكی مافی مرۆڤ سلێمانی.
127.    رۆژ عەزیز- توركیا.
128.    هاوڕێ جاف - بەریتانیا. 
129.    پشتیوان رەحمان. 
130.    جەبار موحسین - نەرویج. 
131.    هەڵگورد سەمەد- رۆژنامەوان- پاریس.
132.    كامران وریا قانع – ئەندازیار.
133.    كامیل ئەحمەد - شێوەكار لە ئەڵمانیا.
134.    وه ستا حسین صالح - ئه ندامی كارگێڕی رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی له كوردستان.
135.    سەعید مستەفا - ئەمریكا. 
136.    سامان قادر - شێوەكار - هۆڵەندا.
137.    سەعدی رەسول - حاجی ئاوایی. 
138.    ئیبراھیم محەمەد- لەندەن.
139.    بەھزاد پیرموسا چالاكوانی سیاسی ستوكھۆڵم.
140.    شاباز محمود -چالاكی مە دە نی –سلێمانی.
141.    جمیل خوانچە زر فعال سیاسی.
142.    ئەنوەر نوری – ھەڵسوڕاوی سیاسی.
143.    ھەژار كەركوكی - چالاكی سیاسی – برۆكسل.
144.    رەوا ساڵح - خوێندكاری ماستەر – برۆكسل.
145.    ئاریان محەممەد سەركردایەتی حزبی ئایندەی كوردستان.
146.    ڕێنوار جبار، ھەڵسوڕاوی سیاسی –سوید.
147.    تەنیا محەممەد، سەرنوسەری بڵاوكراوەی ( بڵێسە ) شاعیرو تەنزنووس – ڕانیە.
148.    جلال سۆفی ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی كۆمۆنیستی.
149.    چۆمان رەشید –ھونەرمەند.
150.    ئاراس ڕەشید -ھەڵسوڕاوی سیاسی-كەنەدا.
151.    ئاراز گەلاویژ - چالاكوان لە بوارەكانی گەنجان. 
152.    بەلێن ئیسماعیل - چالاكی سیاسی .
153.    سالاری ئاسنگەر – سلێمانی.
154.    ئاسۆ جەبار - نوسەر.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دان بە خراپی رەوشی ژندا دەنێن و هیوای باشبوونی بۆ دەخوازن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم دان بە خراپی رەوشی ژندا دەنێن و هیوای باشبوونی بۆ دەخوازن

09:15:08/03/2013
وارڤین – هەولێر: هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) و سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت لە سێ بروسكەی جیادا وێڕای داننان بە هەبوونی توندوتیژیدا هیوای ئەوە دەخوازن رەوشی ژنانی هەرێم باشتر بێت و ژنان بە ئامانجەكانیان بگەن.

لە پەیامێكدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) رایگەیاند، "دۆخی خانمان لە كۆمەڵگەی كوردستانی هەنگاوی باشی بڕیوە بەڵام لەگەڵ ڕێگەیەكی درێژ ماوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكەمان بگاتە قۆناغێك كە تێیدا گرفتەكانی ژنان چارەسەر كرابن و لە بوارە جیاجیاكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسیدا كاریگەر بن".

لە پەیامێكیشدا، سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ژنان، رایگەیاندووە، "هێشتا لەزۆر رووەوە ئافرەتانی  كوردستان بەدەست چەندین كێشەو گرفتی كۆمەڵایەتی دەناڵێنن، كەدەخوازین هەموولا هاوكاریان بین لەسەرخستنی خەباتەكەیان".

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش، لە پەیامێكدا كە بەشێكی تەرخانكردووە بۆ باسكردن لە هەوڵەكانی حكومەت و بانگەشەكردن بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی ژنان هیوای خواستووە كۆتایی بە ستەم بێت و دۆخی ژنان چاك بێت، لە پەیامەكەدا هاتووە: "هیوادارین ئەم یادە بكرێتە وێستگەیەك بۆ پێشخستنی كۆمەڵگاكەمان و دووركەوتنەوە لە هەموو شێوازەكانی ستەمی كۆمەڵایەتی و چاكتركردنی دۆخی ژنان و درووستكردنی كۆدەنگیەكی گەورە بۆ بەرگری لەداخوازیەكانیان و جێبەجێكردنیان".

دەقی پەیامەكان:

پەیامی سەرۆكی هەرێم:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هەشتی ئادار ڕۆژی جیهانیی ئافرەتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

ئافرەتانی كوردستان جگە لەو ڕۆڵە بەهادارەی لە كۆمەڵگەدا هەیانبووە لە گشت قۆناغەكانی شۆڕش و خەباتدا پێشەنگ بوونە و بە دڵ و بە گیان قوربانیان داوە لە پێناو نیشتمانەكەیاندا. لەسایەی تێكۆشان و خەباتی مەدەنی و سیاسیی گەلەكەماندا دۆخی خانمان لە كۆمەڵگەی كوردستانی هەنگاوی باشی بڕیوە بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ڕێگەیەكی درێژ ماوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكەمان بگاتە قۆناغێك كە تێیدا گرفتەكانی ژنان چارەسەر كرابن و لە بوارە جیاجیاكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسیدا كاریگەر بن.

داوا لە گشت كایە كۆمەڵایەتییەكان و ناوەندە هزری و ڕۆشنبیرییەكان و دامودەستگەی حكوومەتی هەرێم و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەم بە هەموو توانایەكیانەوە ڕووبەڕووی ئەو هۆكارانە بوەستنەوە كە دەبنە هۆی پەراوێزبوون و چەوسانەوە و بێ بەشبوونی ئافرەتی كوردستانی. چارەكردنی پرسی ژن و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ئەركێكی مرۆڤی و نیشتیمانی و ئایینییە و پێویستە هەموومان لە بەرانبەریدا بەرپرسیار بین. 

دووبارە پیرۆزبایی جەژنی جیهانیی ئافرەتان دەكەم و هیوادارم ئافرەتانی كوردستان دواڕۆژێكی گەش و پڕشنگداریان هەبێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
7/3/2013

پەیامی سەرۆكایەتی پەرلەمان:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان 8 مارس لە ژنان و ئافرەتان پیرۆز دەكات

بەبۆنی رۆژی جیهانی ژنان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ژنان وئافرەتانی كوردستان وعیراق وجیهان و دەكەین، دیاریكرنی ئەم رۆژە لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بۆ بە جیهانیكردنی رۆژێك بۆ ژنان، بۆ رۆژگارێكی سەخت و تاڵ دەگەڕێتەوە كە بەسەر پۆلێك لەژنانی بەجەرگ و ئازا و داكۆكیكەر لە مافی مرۆڤایەتیدا هات.  لەم رۆژە جیهانیەدا لەمێژووی خەباتی نەپساوەی ژناندا، چەپكە گولی رێز وەفاداری پێشكەش بە ئافرەتانی كوردستان دەكەین، كە لەخەبات وشۆرشەكاندا پشتیوانیی پێشمەرگەبوون و چەندین شەهید وقوربانیان لەپێناو ئازادی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان بەخشیووە.

جێی شانازیە  كەئەمرۆ خەباتی رێكخراوەكانی ژنان وئافرەتان رۆژ بەرۆژ زیاتر بەرەو پێش دەچێت، لەگەل ئەوەشدا هێشتا لەزۆر رووەوە ئافرەتانی  كوردستان بەدەست چەندین كیشەو گرفتی كۆمەلایەتی دەنالێنن، كەدەخوازی هەموولا هاوكاریان بین لەسەرخستنی خەباتەكەیان. لەم رووەوە پەرلەمانی كوردستان.

وەك هەمیشە هاوكاری وپشتیوانی لەخەباتی ریكخراوەیی ژنان و ئافرەتان كردووەو پەرلەمان لەرێگای دەركردنی چەندین یاسا بەتایبەتی یاسای بەرنگاربوونەوەی خێزان لەتوندوتیژی و یاسای باری كەسی و ئەو چالاكیانەشی ئەنجامی دەدات تا دەگاتە بەرزكردنەوەی رێژەی ژن لەپەرلەمان  بۆ ئاستێك كە لەزۆربەی وڵاتانی دیموكراتیش زیاترە كاری بۆ پرسەكانی ژنان كردووە و لەهەولی بەردەوامیشدا دەبێت بۆ هینانەدی ئامانج ودروشمە پیرۆزەكانیان، لەدابینكردنی یەكسانی، داپەروەری كۆمەلایەتی، نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی خێزان، رێزگرتن لەمافەكانی ژنان و، بەشداری كردنی زیاتری ئافرەتان لە ناوەندەكانی بریاردا.

 دووبارە 8ی مارس لە ئافرەتانی كوردستان و هەموو جیهان پیرۆز بێت.          
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
7/3/2013

پەیامی سەرۆكایەتی حكومەت:
بەبۆنەی 8ی مارس سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران‌ پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی كوردستان دەكات  

له ‌رۆژی 8 مارس، رۆژی جیهانی ژنان بە ناوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی كوردستان دەكەین و جارێكیتر لەم یادەدا تەئكید دەكەینەوە  كە خۆمان بە داكۆكیكاری سەرەكی پرسی  ئافرەتان ماف ‌و یەكسانیەكانیان دەزانین، لەم بوارەشدا چەندین هەنگاوی گرنگمان ناوە به ‌ئامانجی پێشخستنی كۆمەڵگا و بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی فشارە دەرونی و جەستەییەكانی سەر ژنان و كردنەوەی دەرفەتی بەشداریكردن لە ئەرك و بەرپرسیارێتیە جۆربەجۆرەكان له ‌بەردەمیاندا.

لەم چوارچێوەیەدا و بەبۆنەی هاتنی 8 مارسەوە، جارێكی تر هەموتان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە بایەخدان به ‌پرسەكانی ژنان و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی سەرجەم مافە سروشتیەكانیان، بۆیە سەرباری پیرۆزبای لە هەموو ئافرەتانی كوردستان، دەسخۆشییش لە هەموو هەڵسوراوانی مافەكانی ئافرەتان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە بكرێتە وێستگەیەك بۆ پێشخستنی كۆمەڵگاكەمان و دوركەوتنەوە لە هەموو شێوازەكانی ستەمی كۆمەڵایەتی و چاكتركردنی دۆخی ژنان و دروستكردنی كۆدەنگیەكی گەورە بۆ بەرگری لەداخوازیەكانیان و جێبەجێكردنیان.

بەرزو پیرۆز بێت یادی 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

دەزگای وارڤین: هەشتی مارس رۆژی دەنگهەڵبڕینی ژنانە دژ بە هەڵاواردن و توندوتیژی

دەزگای وارڤین: هەشتی مارس رۆژی دەنگهەڵبڕینی ژنانە دژ بە هەڵاواردن و توندوتیژی
04:55:08/03/2013
لۆگۆى ده‌زگاى وارڤين.
وارڤین – هەولێر: دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، لە بەیاننامەیەكدا، رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی لەم هەرێمەدا جگە لە كاركردنی رووكەشانە و بەكارهێنانی پرسی ژن بۆ جوانكردن و رتووشكردنی سیمای خۆی هیچ كارێكی ئەوتۆی لەسەر زەمینەی واقیع بۆ پرسی ژنان نەكردووە.

دەقی بەیاننامەكە:
هەشتی مارس رۆژی دەنگهەڵبڕینی ژنانە دژ بە هەڵاواردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
بۆ رایگشی
ژنانی ئازایخواز و پیاوانی یەكسانیخواز

ژنانی جیهان لە هەشتی مارسی هەموو ساڵێكدا، بە گوڕتر و جەسوورانەتر یادی ئەو رۆژە جیهانییە دەكەنەوە، كە  ژنانی كارگەیەكی ئەمریكا، تێیدا بوونە سەرمەشقی راپەڕین و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ستەمە مێژوویەی لە ژنان دەكرا، لەو رۆژەدا، بە دەیان ژن بوونە قوربانی رێگەی تێكۆشان دژ بە نەریتی دواكەوتوانەی پیاوسالاری و زەبرو زەنگی پیاوانی خاوەن كار و سەردەستە لە كۆمەڵگەدا..

ئێمە دوای سەد و سێ ساڵ لە سەرهەڵدانی ئەو بزاڤە ئاشتیخوازانەیەی ژناندا، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی و دووپاتكردنەوەی بەڵێنی بەردەوامیمان لە سەر رێگەی خەباتی ژنانی ئازادیخواز تا گەیشتن بە تەواوی مافە بنەڕەتییەكانی ژن، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی ژنانی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ژنانی جیهان دەكەین.

لێرەوە رایدەگەیەنین، كە كاتی ئەوە هاتووە، هەشتی مارسی ئەمساڵ بكەینە بۆنەیەك بۆ كۆبوونەوەمان لە ژێر چەتری هاوخەباتی و دەست لەناو دەستی بۆ بەدیهانی ماف و ئامانجەكانی كاروانی ئەو خەباتەی كە سەد و سێ ساڵ لەمەو بەر ژنانی جیهان مەشخەڵیان هەڵگرت و بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان كاروانەكەیان خستەڕێ.

بە ئاوڕدانەوە لە خەباتی ژنانی جیهان ئەزموونگەلێك فێردەبین كە توێشووی رێگەی تێكۆشانمان لە هەرێمی كوردستان پێویستی پێ دەبێت و ئەو وانانەی لە خەباتی ژنانی جیهانییەوە فێر دەبین، بۆ ئێمەی ژنانی كوردیش ئیلهام بەخش و سەرچاوەی وزە و تینی تێكۆشانمانن.

ژنانی ئازایدخوازی كورد و پیاوانی یەكسانیخوازی كورد
وەك خۆتان ئاگادارن رۆژ نیە، لە هەرێمی كوردستاندا، لە سایەی بوونی دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری و پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوەی تایبەت بە پرسی ژنانەوە بە هەواڵی كوشتن و سووتان و هەڕەشەكردن لە ژنان رانەچڵەكێین.

دەتوانین بڵێین، لە هەرێمدا، وێڕای ئەوەی توانراوە دەستكاری هەندێك بڕگەی یاسایی بكرێت و یاسای نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان دەربكرێن، بەڵام بەداخەوە وەك ئەوەی خودی ژنانی پەرلەمانتار دانیان پێدا ناوە دەسەڵاتی راپەڕاندن و دادگاكان ئەو یاسایانە وەك خۆیان جێبەجی ناكەن و تەنانەت هەندێك لەو كەسانەی لە حكومەت و دادگاكاندا كار دەكەن، بڕوایان بە پرسی ژن نیە.

لە لایەكی دیكەوە، رەوشی ژنان لە هەرێمدا، رۆژ لە دواری رۆژ رووی لە خراپی كردووە و هەر لە ئامارەكانی توندوتیژییەوە بگرە تا پەراوێزخستنی هەمەلایەنەی ژنان لە كایە سیاسی و ئیداری و رۆشنبیرییەكانی كۆمەڵگەدا، بوونەتە مۆرك و ناسنامەی ئەم هەرێمە و وایلێهاتووە لە ئاستی جیهاندا، هەرێمی سێ پارێزگاییەكەی كوردستان وەك هەرێمی ژن كوشتن و سووتان و توندوتیژی دەناسرێتەوە.

ژنانی ئازایخوازی كورد و خەڵكی كوردستان
لە هەشتی مارسدا كاتی ئەوە هاتووە، هەمووان بپرسین، ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری ئەم هەرێمە هێندە بە تەنگ ماف و ئازادی ژنەوەیە وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكات، بۆچی ئامارەكان تا دێت روو لە هەڵكشانن؟

بەڕێزان بە گوێرەی تازەترین ئامارك كە هەر دوێنێ (7 / ئازار – مارس / 2013) گروپێكی ژنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لە شاری هەولێر بڵاویانكردەوە، لە ساڵی (2011 - 2012)دا، لە سنووری هەرێمی كوردستان (74) ژن كوژراون، بەڵام لە لایەن حكومەت و دادگاوە تەنیا (16) بكوژ سزادراوون.

هەروەها لەو ماوەیەدا (709) ژن خۆیان سووتاندووە و یان سووتاون، بەڵام لە لایەن حكومەت و دادگاوە تەنیا (3) كەس سزا دراوون. (1681) حاڵەتی ئەشكەنجە و ئازاردانی ژنان تۆمار كراوە، بەڵام دادگا و حكومەت هیچ كەسێكی بەو هۆیەوە سزا نەداوە.

لە بەرامبەر تاوانی دەستدرێژیكردنی سێكسیش بۆ سەر ژنان، ئامارەكە روونیكردووەتەوە، كە (279) حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار كراوون، بەڵام دادگاكان و حكومەت تەنیا (2) كەسیان سزا داوە.

لە بارەی سوڵحی عەشائیرییەوە ئامارەكە باسی لەوە كردووە لە دادگاكاندا پەڕاوی زیاتر لە (1000) سكاڵاكار لەسەر توندوتیژی لەبەر نەبوونی لیژنەی ئاشتی و ئاشتەوایی (مصالحە) كە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا هاتووە، هێشتا بە یەكلانەكراووی ماوونەتەوە.

ئەم ئامارە ئەگەر هیچمان پێ نەڵێت، ئەو راستییەكان بۆ ئاشكرا دەكات، كە حكومەت و دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی لەم هەرێمەدا جگە لە كاركردنی رووكەشانە و بەكارهێنانی پرسی ژن بۆ جوانكردن و رتووشكردنی سیمای خۆی هیچ كارێكی ئەوتۆی لەسەر زەمینەی واقیع بۆ پرسی ژنان نەكردووە.

لێرەوە بە پێویستی دەزانین، جارێكی دیكە چەند داواكارییەكی رەوای ژنان بۆ بەرچاوی لایەنە رەسمییەكان و هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بخەینە بەرچاو:

یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبوردنی گشتی، بە یاسا هەر جۆرە لێخۆشبوون و لە سزا لادانی كەسانی ژن كورد قەدەغە بكرێت. پێویستە لە بڕیاری لێبوردنی تایبەت و مەرجداردا، كە ناوبەناو سەرۆكایەتی هەرێم بۆ تاوانبارانی سزادراوی دەردەكات بە هیچ شێوەیەك بكوژانی ژن نەگرێـتەوە چونكە ئەو جۆرە لێبوردنانە ترسی یاسا و جێبەجێكردنی یاساكانی لەلای بكوژانی ژن كەمكردووەتەوەو یەكێكە لە هۆكارەكانی بەهەند وەرنەگرتنی یاساكان.

دووەم: قەدەغەكردنی چەكهەڵگرتن لە هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی دیاردەی بوونی چەك لە ماڵاندا، بەگوێرەی ئامارێكی دەزگای وارڤین زیاتر لە ملیۆنێك و نیو لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەكدارن و خاوەنی چەكن، هەروەها بەگوێرەی ئامارەكان سەدا هەشتای ئەو  ژنانەی كوژراون بە چەك كوژراون و ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی ژنان و پێویستە پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە 16ی ساڵی 1993 ی تایبەت بە چەك هەڵگرتن هەموار بكاتەوەو چیدیكە رێگەنەدات چەك بەدەست خەڵكەوە بێت و تەنانەت ئەو كەسانەش كە بەهۆی ئەركەكەیانەوە چەكییان پێیە پێویستە چەك نەبەنەوە ماڵ و چەك تەنیا لەكاتی ئەركدا بەدەست كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەو ناوخۆوە بێت.

سێیەم: بەدواداچوونی جدی بكرێت بۆ كەیسی ئەو ژنانەی لە رابردوودا كوژراوون و بكوژەكانیان بە ئازادی دەسووڕێنەوە و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموواندا وەك یەك.

چوارەم: داخستنی تەواوەتی ئەو ناوەندە عەشائیریانەی كە لێیانەوە سوڵحی عەشائیری بە خوێن و جەستەی ژنانەوە دەكرێت و بوونەتە رێگر لەبەردەم جێبەجێكردنی یاسادا.

پێنجەم: كۆتایهێنان بەو پەراوێزخستنەی لە ئاستی سیاسییدا لەبەرامبەر بە ژنان لە ئارادایە.

شەشەم: پێویستە حكوومەتی هەرێم پرسی ژنان لە چوارچێوەی ئەنجومەنێكدا بچووك نەكاتەوە و بەهاوكاری تەواوی رێكخراوەكانی ژنان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەو پرسە ستراتیژییەكی دوور مەودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دابڕێژێت و ئەو یاسایانەی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی ژنان لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوونە وەك خۆی بیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوەو لەحاڵەتی هەبوونی سەرپێچی و فەرامۆشكردندا لێپرسینەوە بكات.

حەوتەم: داوا لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەین هەرچی زیاترە لە رێگەی لیژنە هەمیشەیی و تایبەتییەكانییەوە چاودێری وردی جێبەجێكردنی ئەو یاسایانە بكات كە لەپێناو بەرقەراركردنی مافی ژنان دەرچوونەو لە حاڵەتی هەبوونی كەموكورتی و پشتگوێخستندا بانگهێشتی سەرۆكی حكوومەت و وەزیری پەیوەندیدار بكات بۆ لێپرسینەوە.

هەشتەم: داواكارین ناوەندەكانی خوێندنی باڵاو زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان توێژینەوەی زانستی ورد لەبارەی پرسەكانی ژنان ئەنجامبدەن و لەڕووی تیۆرییەوە كار بۆ دەرخستنی لایەنە نادیار و شاراوەو هۆكارە راستەقینەكانی توندوتیژی دژی ژنان بكەن و هاوكارێكی جدی بن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ژنان و كار بكەن بۆ ئەوەی لەریگەی توێژینەوە زانستییەكانەوە بزاڤی ژنپارێزی لە هەرێمی كوردستان پێشبخەن.

نۆیەم: پێویستە حكوومەت وەك بەرپرسیار لە ماف و ژیانی تاكەكانی ئەم هەرێمە كاری جدی بكات بۆ پێشخستنی ئاستی ژیان و گوزەرانی ژنانی هەرێم بە رەخساندنی دەرفەتی زیاتری خوێندن و كار و ئەركپێسپاردن لە دامەزراوە رەسمییەكاندا.

دەیەم: داواكارین كەناڵەكانی راگەیاندن پرسی ژن وەك پرسێكی مرۆیی چاو لێبكەن و هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ لەپێناو پیشاندانی واقیعی راستەقینەی پرسی ژنان لە هەرێمی كوردستان و هەوڵنەدەن لە پێناو مەرامی تایبەتی و سیاسیی كەیسەكان بشێوێنن و بە وردی و دیقەت و شارەزاییەوە رووماڵی هەواڵ و رووداوەكانی تایبەت بە پرسی ژن بكەن.

یانزەهەم: پێویستە ژنانی چالاك بە یەكگرتووی و دوور لە مەرامی حزبی و بەرژەوەندی تاك لایەن هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی پرسی ژن و داكۆكیكردنی رەوا لە ماف و چارەنووسی ژنانی كورد.

دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن
8 / ئازار – مارس / 2013

دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، دەزگایەكی ناحكومی قازانج نەویستە، ساڵی (2009) دامەزراوە، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریكردن لە ماف و ئازادییەكانی ژنانە و لە رێگەی پڕۆژەكانییەوە كە لەناو توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردی و عێراقیدا ئەنجامیاندەدات، كار بۆ هێنانەدی یەكسانی  نەهێشتنی جیاكاری رەگەزی دەكات.  ئۆفیسی سەرەكی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و بۆ رووماڵكردنی رەوشی ژنانی هەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری (warvin.org)  دەكات، كە بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) هەواڵ و زانیارییەكانی بڵاودەكاتەوە.

هەولێر: لە هەشتی مارسدا كچ و كوڕێك بە چەك كوژران

هەولێر: لە هەشتی مارسدا كچ و كوڕێك بە چەك كوژران
هەولێر: لە هەشتی مارسدا كچ و كوڕێك بە چەك كوژران
01:37:08/03/2013
وارڤین – هەولێر: ئێوارەی رابردوو، لە سەر رێگەی سەرەكی كەسنەزان – كۆیە، كچ و كوڕێكی گەنج، لە ناو ئۆتۆمبێڵێكدا درانە بەردەستڕێژی گولە و كوژران و تەرمەكانیان بەجێهێشترا و دوای كاتژمێرێك لە كوشتنیان پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە.

لە كاتێكدا ژنانی جیهان لە ساڵڕۆژی جیهانی ژناندا، یادی رۆژی هەشتی مارس دەكەنەوە و حكومەت و لایەنە رەسمییەكان و رێكخراوەكانی ژنانیش لە هەرێم، سەرقاڵی ئەنجامدانی چالاكی گوڵ دابەشكردنن، لە نزیك شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، كچ و كوڕێك كوژران.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، بەڕێوبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی كۆیە، ملازم (دانا حاجی حەسەن) رایگەیاند، تاوانەكە لە نزیك گوندی (پەلكە رەش)ی سەر بە شارەدێی (دێگەڵە) ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (7 / ئازار – مارس / 2013) روویداوە.

گوتیشی: "كچەكە ناوی (هێلین ع.ع.)ەو تەمەنی (20 ساڵ) و كوڕەكەش ناوی (خەسرەو ئ.ع) تەمەنی (24 ساڵ)ە و لە ناو ئۆتۆمێلێكدا بوونە و كوڕەكە دەستی بەستراوەتەوە و پێدەچێت بە دەستبەستراوی هێنرابنە ئەو شوێنە و گولە بارانكرابن".

روونیشیكردەوە، ئەو كچ و كوڕە دانیشتووی شارەدێی كەسنەزانی سەر بە شاری هەولێرن و بەو هۆیەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە هەولێرە و بە مەبەستی پشكنینی پزیشكی تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوە.

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان.

الخميس، 7 مارس 2013

چالاكێك: دروستكردنی گروپی (یەكدەنگ) گوماناوییە

چالاكێك: دروستكردنی گروپی (یەكدەنگ) گوماناوییە
چالاكێك: دروستكردنی گروپی (یەكدەنگ) گوماناوییە
06:28:07/03/2013
ژنانى ئه‌ندامى گروپى يه‌كده‌نگ
وارڤین – هەولێر: دروستكردنی گروپێك بەناوی (یەكدەنگ)، لە شاری هەولێرو راگەیاندنی یادداشتێك، كە تێیدا بانگەشەی ئەوە كراوە "دەستكەوتی زۆر بەدەستهاتوون" بۆچوونی جیاوازی لێكەوتووەتەوە و لەوبارەیەوە، ژنە چالاكوانێك رایدەگەیەنێت، ئەو گروپە بۆ ئەوەیە بگوترێت ئێمەش هەین و هەر لە ئێستاوە كەوتوونەتە موجامەلەكردنی حكومەت.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە (6 / ئازار – مارس / 2013)، لە شاری هەولێر، (10) رێكخراوی حزبی و ژمارەیەك چالاكی مافەكانی ژن، گروپێكیان بەناوی (یەك دەنگ) راگەیاند و یادداشتێكیان بڵاو كردەوە.

راگەیاندنی ئەم گروپە، لە كاتێكدایە لە شاری سلێمانی گروپێكی فراوان بە ناوی (گروپی ژیان)، چالاكی ئەنجامدەدات و دروستكردنی ئەم گروپەش بە هاوبەشیە لە نێوان ژمارەیەك رێكخراو و چالاكی سلێمانی و هەولێر.

لە بارەی هۆكاری دروستكردنی ئەو گروپە، چالاكی بواری مافەكانی ژن، (رازاو حەمە) رایگەیاند، پێكهێنانی ئەم گروپە لەم كاتەدا، بۆ ركابەریكردنی گروپی ژیان و دووبارەكردنەوەی ئەزموونی كاركردنی رێكخراوەكانی ژنانە و هیچ حەماسەتێكی ئەوتۆی تێدا نابینم.

ئەو ژنە چالاكە، كە خۆی یەكێك بووە لە بەشداربوانی كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی گروپەكە، گوتی: "لەو بڕوایەدام ئەم گروپە، حكومەت و لایەنێك لە پشتییەوە بێت و بودجەشی بۆ تەرخان بكرێت و تەنیا بۆ ئەوەی بگوترێت بەرامبەر بە گروپ ژیان ئێمەش هەیە"، ئەم قسانەی (رازاو حەمە) لەكاتێكدایە، كە خۆی ئەندامی هیچ گروپێك نیە و وەك خۆی گوتی "ئارەزووی كاركردنی لەو جۆرە گروپانەدا نیە".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، پارێزەر (رازاو حەمە)، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە لەناو یادداشتەكەی (گروپی یەك دەنگ)دا باس لەوە كراوە "دەستكەوت" بەدەستهاتوون، لەو بارەیەوە گوتی: "كامە دەستكەوت بەدیهاتوون لە كاتێكدا رەوشی ژنان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت و رۆژانە توندوتیژییەكانی دژ بە ژنان لە پەرەسەندندان".

لە یادداشتی گروپەكەدا كە ئەمڕۆ راگەیەندرا هاتووە: "لەم رۆژەدا هەمووان وێڕای بەرز نرخاندنی ئەو دەستكەوت و گەشەسەندنانەی‌ لە كۆمەڵگادا بەدیهاتوون، هاوكات  هەڵوەستە دەكەین لە ئاست ئەو كەمتەرخەمی و كەموكورتیانەی لە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی دژ بەژنان دەكرێن بەتایبەت كوشتنی ژنان بەتۆمەتی شەرەف و خۆكوشتنی ژنان".

وەك (رازاو حەمە)، ئاماژەی پێكرد، گروپەكە هەر لە یەكەم یادداشتیاندا، كەوتوونەتە "موجامەلە كردنی حكومەت و دەسەڵاتی سیاسی"، پێشێلكاری و پشتگوێخستنی پرسی ژنیان بە "كەمتەرخەمی و كەموكورتی" ناوبردووە و گوتیشی: "هیچ دەستخۆشییەك لە حكومەت ناكەم".

ئه‌و ژنه‌ چالاكه‌، هيواشى خواست دواى هه‌شتى مارس، ئه‌و گروپه‌ بتوانێت كار و پڕۆژه‌ى به‌رفراوان بۆ خزمه‌تى ژنان ئه‌نجام بدات و ته‌نيا كار له‌سه‌ر كه‌يسه‌كانى خۆيان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو پڕۆژه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن كه‌ ژنان به‌ گشتى لێى سوودمه‌ند بن.

ئامار: 74 ژن كوژراون و تەنیا 16 سزادراو هەن 709 ژن سووتاون و 3 كەس سزا دراوون

ئامار: 74 ژن كوژراون و تەنیا 16 سزادراو هەن 709 ژن سووتاون و 3 كەس سزا دراوون

ئامار: 74 ژن كوژراون و تەنیا 16 سزادراو هەن 709 ژن سووتاون و 3 كەس سزا دراوون
03:11:07/03/2013
وارڤین – هەولێر: لە ئامارێكدا، كە ئەمڕۆ لە لایەن گروپی (یەك دەنگ) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، راگەیەندرا، لە ماوەی ساڵی (2011 - 2012)، (74) ژن كوژراون و تەنیا (16) بكوژ سزادراون و (709) ژن سووتاون و لە بەرامبەردا تەنیا (3) كەس سزا دراوون.

گروپی (یەك دەنگ)، كە پێكهاتووە لە (10) رێكخراو و (50) كەسایەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (7 / ئازار – مارس / 2013) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە هۆڵی چوارچرا سازی كرد، ئامارێكی بڵاو كردەوە.

بە گوێرەی ئاماری ئەو گروپە، لە ساڵی (2011 - 2012)دا، لە سنووری هەرێمی كوردستان (74) ژن كوژراون، بەڵام لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادگاوە تەنیا (16) بكوژ سزادراوون.

هەروەها لە ئامارەكەدا، هاتووە، لەو ماوەیەدا (709) ژن خۆیان سووتاندووە و یان سووتاون، بەڵام لە لایەن دادگاوە تەنیا (3) كەس سزا دراوون.

لە بەشێكی دیكەی ئامارەكەدا، باس لە حاڵەتەكانی ئەشكەنجە كراوە و تێیدا هاتووە، (1681) حاڵەتی ئەشكەنجە و ئازاردانی ژنان تۆمار كراوە، بەڵام دادگا و حكومەت هیچ كەسێكی بەو هۆیەوە سزا نەداوە.

لە بەرامبەر تاوانی دەستدرێژیكردنی سێكسیش بۆ سەر ژنان، ئامارەكە روونیكردووەتەوە، كە (279) حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار كراوون، بەڵام دادگاكان و حكومەت تەنیا (2) كەسیان سزا داوە.

لە بارەی سوڵحی عەشائیرییەوە ئامارەكە باسی لەوە كردووە لە دادگاكاندا پەڕاو پەڕاوی زیاتر لە (1000) سكاڵاكار لەسەر توندوتیژی لەبەر نەبوونی لیژنەی ئاشتی و ئاشتەوایی (مصالحە) كە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا هاتووە، هێشتا بە یەكلانەكراووی لە دادگادا ماوونەتەوە.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، ئەو رێكخراو و چالاكانە، یادداشتنامەیەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

دەقی یاداشتەكەی‌ گروپی یەكدەنگ:
بەڕێز سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردسان 
بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان 
بەرێز سەرۆكی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان
بەڕێزان لایەنە پەیوەندیدارەكان

ئێمەی‌ ژنانی‌ هەرێمی كوردستان وەك تەواوی‌ ژنانی‌ جیهان، 8ی  مارس بە رۆژی شانازیكردن بە دەستكەوتەكان و گەیاندنی پەیامی هاودەنگی دەزانین بۆ هێنانەدی دادوەری كۆمەڵایەتی.

لەم رۆژەدا هەموان وێڕای بەرز نرخاندنی ئەو دەستكەوت و گەشەسەندنانەی‌ لە كۆمەڵگادا بەدی‌ هاتوون، هاوكات  هەڵوەستە دەكەین لە ئاست ئەو كەمتەرخەمی و كەموكورتیانەی لە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی دژ بەژنان دەكرێن بەتایبەت كوشتنی ژنان بەتۆمەتی شەرەف و خۆكوشتنی ژنان،  كە تا ئەمڕۆ  لەگەڵ بوونی یاسای تایبەت بەكوشتنی ژنان (بەتۆمەتی ئابڕوپارێزی)، بەڵام لەزۆربەی حاڵەتەكاندا وەك مافێكی رەوای بنەماڵە سەیردەكرێت، بۆیە دەبینین لەو هەموو كەیسەی كوشتنی ژنان و خۆكوشتنیان  تەنها چەند كەیسێكی كەم تاوانبارەكەی دەر‌كەوتووە بەڵگەشمان ئەم ئامارەیە لەساڵی (2011-2012)دا، 74 ژن كوژراوە 16 سزادراو هەیە، 709 خۆسوتاندن و سوتاندن تۆماركراوە 3 سزادراو هەیە، 1681 ئەشكەنجە تۆماركراوە، كەس سزا نەدراوە، 279  دەستدرێژی سێكسی  تۆمار كراوە 2 سزادراو هەیە. 

پەڕاوی زیاتر لە 1000 سكاڵاكار لەسەر توندوتیژی لەبەر نەبونی لیژنەی ئاشتی و ئاشتەوایی (مصالحە) كە لە یاساكەدا هاتوە هەواڵەی دادگای تایبەت نەكراوە‌و یەك لانەبۆتەوە.

بۆیە ئێمە وەك گروپی (یەك دەنگ) داوا دەكەین :
1 -  بەڵگەی تاوان كاری پێبكرێت. 
2- پێكهێنانی تیمێكی پسپۆری تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان پێكبهێنرێت، كە دادوەرو لێكۆڵەرو نوێنەری پزیشكی دادوەری تێدابێت.
3-  بەشی لێكۆڵینەوەی‌ دادگاكان  گرنگی تایبەتی پێبدرێت و رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان نەگۆڕێت. 
4-  پەلە لە لێكۆڵینەوە بكرێت بۆئەوەی شوێنەواری( معالم) تاوان ون نەبێت.
5-  یاسای لێبوردنی گشتی بكوژی ژنان بە ئانقەست (عمدی) نەگرێتەوە.
6-  لێخۆشبون لە كێشەكانی كوشتنی ژنان لە داگاكاندا كاری پێنەكرێت.

گروپی یەك دەنگ
7 / ئازار – مارس / 2013
هەولێر