وارڤین: یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی تایبه‌ته به نه‌هێشتنی جیاكاری دژ به ژنان رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (سیداو)ه و عێراقیش یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانی واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه كردووه و له ژماره‌ی (3107)ی رۆژی (21/7/1986) رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رێككه‌وتننامه‌كه‌یه:
ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ڵاواردن (جیاكاری) دژ به ژنان
(كۆمه‌ڵه‌ی گشتی پشتی پێبه‌ستووه‌و بۆ ئیمزا‌و متمانه پێبه‌خشین‌و په‌یوه‌ستبوون پێشكه‌شی كردووه، به‌پێی بڕیاری (34/180) له رۆژی (18ی كانونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر 1979 مێژووی ده‌ستبه‌كاربوونی: له رۆژی (3ی ئه‌یلولی 1981 به‌پێی حوكمی مادده‌ی 17).
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا، تێبینی ئه‌وه ده‌كات، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م باوه‌ڕه‌ی به‌مافی مرۆڤی سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌كه‌رامه‌تی تام‌و توانای ده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها مافی یه‌كسانی ئافره‌ت‌و پیاو له‌بواره‌كانی ژیاندا.
تێبینی ئه‌وه ده‌كات جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ جه‌خت له‌بنه‌مای نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن ده‌كاته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌موان به‌ئازادی له‌دایك ده‌بن‌و له‌كه‌رامه‌ت‌و ماف‌دا یه‌كسانن، هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چێژ له‌هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئازادییانه وه‌ربگرێت كه له‌جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دا هاتوون، به‌بـێ هیچ هه‌ڵاواردنێك، له‌وانه‌یه ئه‌و جیاكارییانه‌ی له‌ده‌رئه‌نجامی سێكسه‌وه ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتننامانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان‌و بریكاره تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌به‌سترێت‌و هانی یه‌كسانی نێوان ئافره‌ت‌و پیاو‌و ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌موو ئه‌و بڕیار‌و ڕاسپارده‌و بانگه‌وازانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و بریكاره تایبه‌تمه‌نده‌كان پشتی پێده‌به‌ستن‌و كار بۆ یه‌كسانی ژن‌و پیاو له‌مافدا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام هێشتا دڵه ڕاوكێ هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا له‌گه‌ڵا بوونی ئه‌و هه‌موو پرۆتۆكۆڵه زۆره‌دا هه‌ڵاواردنێكی (جیاكاری) دژی ژنان هه‌یه. كه ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌ر جیاكارییه دژی ژنان
ده‌بێته پێشێلكارییه‌ك بۆ بنه‌مای یه‌كسانی ماف‌و ڕێز‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ، ده‌بێته له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م به‌شداری ئافره‌ت، به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵا پیاو له‌ناو ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری ڕۆشنبیری وڵاته‌كه‌یدا گه‌شه‌ی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگاو خێزان (كۆت ده‌كات).
ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واو بۆ تواناكانی ژنان بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی‌و مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها زۆر له‌وه دوو دڵه كه ئافره‌تان له‌حاڵه‌تی هه‌ژاریدان‌و كه‌مترین به‌شی خواردن‌و ته‌ندروستی‌و فێركردن‌و مه‌شقپێكردن‌و بواری كار‌و پێداویستییه‌كانی تری به‌رده‌كه‌وێت،
بڕوای به‌وه هه‌یه كه سیسته‌می ئابووری نیوده‌وڵه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای داد‌و دادوه‌ری دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی ته‌واو له‌هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاودا ده‌كات.
ئاگاداری ئه‌وه ده‌كاته‌وه پێویسته هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری ڕه‌گه‌زی‌و هه‌موو شێوازه‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی‌و جیاكاری ڕه‌گه‌زی‌و داگیركه‌ری نوێ‌و داگیركردن‌و داگیركاری بیانی‌و كۆنترۆڵكردنی بیانی‌و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژنان‌و پیاوان چیژ له‌هه‌موو مافه‌كانیان وه‌ربگرن له‌ڕیشه ده‌ربهێنن.
جه‌خت له‌ئاشتی‌و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها دڵه ڕاوكێی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌مبكاته‌وه هه‌روه‌ها هاوكاری له‌نێوان هه‌موو ده‌وڵه‌تاندا بگۆڕێته‌وه، به‌ده‌ر له‌هه‌ر سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری كه هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌وڵی چه‌ك داماڵینی گشتی بدات به‌تایبه‌تی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ژێر سایه‌ی سانسۆری توند‌و كارای نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی سود گۆڕینه‌وه‌ی نێوان په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تان جێگر ده‌كات.
هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌و‌و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌دا، مافی چاره‌ی خۆنوسین‌و سه‌ربه‌خۆییان بۆ دابین بكات، هه‌روه‌ها ڕێز له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌لامه‌تی هه‌رێمی بگیرێت، هه‌روه‌ها كار بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شه‌سه‌ندن بكات، له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه به‌شداری له‌به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی ته‌واوی نێوان ژن‌و پیاو بكات.
له‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واو بۆ هه‌ر وڵاتێك‌و خۆشنودی جیهان‌و مه‌سه‌له‌ی ئاشتی، هه‌موو داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ئافره‌ت شانبه‌شانی پیاو یه‌كسان بن‌و له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به‌شداری بكه‌ن، هه‌روه‌ها چاوی له‌وه‌یه ژنان ڕۆڵكی مه‌زن له‌خۆشنودی خێزان‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگادا ده‌گێڕن، كه تاكو ئێستا دان به‌م ڕۆڵه گرنگه‌یدا نه‌نراوه‌و گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دایكایه‌تی‌و ڕۆڵی دایك‌و باوك له‌گه‌شه‌پێدانی منداڵه‌كانیان له‌به‌رئه‌وه د‌رك به‌وه ده‌كات كاری نابه‌رهه‌مهێن (لێردا مه‌به‌ست له‌و كاره‌یه كه‌له‌بواری جه‌نده‌ردا به‌كاری (ئیجابی) ناسراوه نابێته بنه‌مای هه‌ڵاواردن (جیاكاری) به‌ڵكو به‌خێوكردنی منداڵا پێویستی به‌دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتی هه‌یه له‌نێوان ئافره‌ت‌و پیاودا له‌نێوان هه‌موو كۆمه‌ڵگادا به‌گشتی.
دركیشی به‌وه كردووه جێبه‌جێكردنی یه‌كسانی ته‌واوی له‌نێوان ژن‌و پیاودا پێویستی به‌گۆڕانكاری ڕۆڵی ته‌قلیدی پیاو هه‌روه‌ها ڕۆڵی ته‌قلیدی ژنیش هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگاو خێزاندا.
عه‌زمی داوه خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌بانگه‌وازی ڕیشه‌كێشكردنی هه‌ڵاواردنی (جیاكاری) به‌هه‌موو شێوه‌و ڕوخساره‌كانیه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه مانای زاراوه‌ی (هه‌ڵاواردن دژی ژن) بریتی یه له‌جیاكاری كردن یان دورخستنه‌وه یان وابه‌سته‌كردنێك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز پێكهاتبێت، كه بۆ ووروژاندن یان سوكایه‌تی پێكردن‌و داڕمانی (داننانه)به‌مافی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌بواره‌كانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری‌و مه‌ده‌نیدا یان له‌هه‌ر بوارێكی تردا یان سوكایه‌تی‌و تێكشكان‌و بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌و مافانه‌و موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافانه، ئه‌ویش چاوپۆشین له‌حاڵه‌تی هاوسه‌رێتی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاو.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌وڵه‌تانه ئه‌ندام ده‌بێت هه‌موو جۆره هه‌ڵاواردنێك بسڕنه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون هه‌موو هۆكاره گونجاوه‌كان به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می بگرنه‌به‌ر سیاسه‌تێك ئامانجی له‌ناو بردنی هه‌ڵاواردنه دژی ژن بۆ به‌ده‌ستهاتنی ئه‌مه به‌ڵێن ده‌دات ئه‌مانه بكات:
أ- بنه‌مای یه‌كسانی له‌نێوان ئافره‌ت‌و پیاودا له‌ده‌ستووری خۆیدا بچه‌سپێنێت یا له‌هه‌ر ته‌شریعێكی گونجاوی تردا، ئه‌گه‌ر تاكو ئێستا ئه‌م بنه‌مایه‌ی دانه‌ناوه‌و پێویسته زامنی پراكتیكی ئه‌م بنه‌مایه بكات، ئه‌ویش له‌بواری ته‌شریع كردنه‌وه یان هه‌ر هۆكارێك خۆی به‌شیاوی ده‌زانێت.
ب- ڕێ‌و شوینی گونجاو (ته‌شریعی‌و ناته‌شریعی) بگردرێته‌به‌ر له‌وانه سزای شیاو دابنرێت بۆ به‌رگرتن به‌هه‌موو هه‌ڵاواردنێك دژی ژنان.
ج- سه‌پاندنی پاراستنی یاسایی بۆ مافه‌كانی ئافره‌ت به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵا پیاو هه‌روه‌ها پاراستنی كارا بۆ له‌هه‌ر كارێكی هه‌ڵاواردنی ژنان مسۆگه‌ر بكات جا له‌رێگای دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه بێت یان دامه‌زراوه‌ی گشتی تره‌وه له‌و وڵاته‌دا.
د- كردنی هه‌ر كارێكی هه‌ڵاواردن یان پیاده‌كردنی هه‌ر هه‌ڵاواردنێك دژی ژنان مسۆگه‌ر كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان كه له‌گه‌ڵا ئه‌م بنه‌مایه‌دا بگونجێت.
ه- گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێكی شیاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن دژی ئافره‌تان له‌لایه‌ن كه‌سان یان ڕێكخراو یان دامه‌زراوه بێت‌و گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو له‌وانه‌ش كاره ته‌شریعیه‌كان بۆ گۆڕێنی یان به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ڕێكخستن‌و عورف‌و موماره‌سانه‌ی به‌هه‌ڵاواردن له‌دژی ئافره‌ت داده‌نرێت.
ز- هه‌موو ئه‌و سزا نیشتمانیانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه ده‌بن به‌پێكهێنانی هه‌ڵاواردن دژی ئافره‌ت.
مادده‌ی سێ:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگر له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌بواری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و ڕۆشنبیریدا هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو ده‌گرنه به‌ر به‌بواری ته‌شریعیشه‌وه بۆ زامنكردنی په‌ره‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتنی ته‌واوی ژنان، ئه‌ویش به‌دابینكردنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی له‌گه‌ڵا پیاودا.
مادده‌ی چوار:
1- پیاده‌كردنی ڕێوشوێنی تایبه‌تی كاتی بۆ خیراكردنی یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان ژن‌و پیاو نابێته هه‌ڵاواردن به‌و مانایه‌ی له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێوانه ناهاوسه‌نگ‌و جیاكراوانه نه‌هێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر كات ئامانجی هاوسه‌نگی له‌فرسه‌ت‌و مامه‌ڵه‌كاندا هه‌ڵكه‌وت، ئه‌م ڕێوشوێنانه كاری پێنه‌كرێت.
2- ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگر بۆ پاراستنی دایكایه‌تی ده‌یگرنه‌به‌ر له‌وانه‌ش كه له‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه نابێته كارێكی هه‌ڵاواردنی.
مادده‌ی پێنج:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌نگر هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مانه ده‌گرێته‌به‌ر:
أ- گۆڕینی شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری، هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان‌و پیاوان به‌ئامانجی له‌ناوبردنی لایه‌نداری‌و نه‌ریتی عورفی‌و هه‌موو موماره‌سه‌كانی تر كه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه، كه یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ویتر كه‌متره یان زیاره یان له‌سه‌ر ڕۆڵی باوی ژن‌و پیاو دامه‌زرا بێت.
ب- په‌روه‌رده‌ی خێزانی به‌شێوه‌یه‌كی دروست بۆ دایكایه‌تی مسۆگه‌ر بكرێت، به‌وه‌ی كه ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تین هه‌روه‌ها ئه‌وه مسۆگه‌ر بكرێت كه گه‌وره‌كردن‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵا كاری دایك‌و باوكه پێكه‌وه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كان له‌هه‌موو باره‌كاندا بنه‌مای سه‌ره‌كییه.
مادده‌ی شه‌ش:
هه‌موو ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار، پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگرنه‌به‌ر، له‌وانه له‌یاسادانانیشدا هه‌موو جۆره‌كانی بازرگانیكردن به‌ئافره‌ته‌وه‌و خراپه‌به‌كارهێنانی له‌شفرۆشی ئافره‌ت ، قه‌ده‌غه بكات.
به‌شی دووه‌م
مادده‌ی حه‌وت:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجا بگرنه‌به‌ر، بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن دژی ئافره‌ت له‌ژیانی سیاسی‌و گشتی وڵات‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ژن له‌گه‌ڵا پیاودا له‌م مافانه‌دا یه‌كسان بێت:
أ- ده‌نگدا له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردن‌و ڕیفراندۆمه گشتییه‌كاندا هه‌روه‌ها مافی خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌موو ده‌سته‌كان هه‌بێت، كه ئه‌ندامه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردنێكی گشتیدا هه‌ڵده‌بژیردرێن.
ب- به‌شداری له‌داڕشتن‌و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها كار له‌كاره گشتییه‌كاندا له‌هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌تدا بكه‌ن.
ج- به‌شداری له‌هه‌موو ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه ناحكومییه‌كاندا بكات، كه كرنگی به‌لایه‌نی گشتی‌و سیاسی وڵات ده‌دات.
مادده‌ی هه‌شت
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگرنه‌به‌ر، بۆ یه‌كسانی ژن‌و پیاو به‌بێ هیچ هه‌ڵاواردنێك فرسه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بداتێ له‌كاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شداری بكات.
مادده‌ی نۆ
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار مافی یه‌كسانی به‌ئافره‌ت‌و پیاو بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڕه‌گه‌زنامه‌و گۆڕینی ڕه‌گه‌زنامه یان پاراستنی ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك نابێت هاوسه‌رێتی له‌بیانی قه‌ده‌غه بكرێت، یان له‌كاتی هاوسه‌رێتیدا ڕه‌گه‌زنامه‌ی مێرد بگۆڕدرێت یان خۆبه‌خۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ژن بگۆڕدرێت‌و بـێ ڕه‌گه‌زنامه بمێنێته‌وه‌ی یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
2- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار وه‌ك پیاو مافی یه‌كسان بۆ ژن دابین بكه‌ن، له‌ڕه‌گه‌ونامه‌ی منداڵه‌كانیاندا.
به‌شی سێیه‌م
مادده‌ی ده
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێ‌و شوێنێكی گونجاو بگرنه به‌ر بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژی ئافره‌تان تاكو ببێته خاوه‌نی هه‌مان مافی پیاو له‌بواری په‌روه‌رده‌دا به‌تایبه‌تی بۆئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كسانییه‌ی ئافره‌ت‌و پیاو بێته دی پێویسته:
أ- مه‌رجی یه‌كسان بۆ ئاراسته‌كردنی كاركردن‌و پیشه‌وه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌خوێندن‌و وه‌رگرتنی پله‌ی زانستی به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، چ له‌شار یان لادێ بێت ئه‌م یه‌كسانییه پێویسته له‌قۆناغی دایه‌نگاوه ده‌ستپێبكات تا خوێندنی گشتی‌و ته‌كنینكی‌و پیشه‌یی‌و خوێندنی گشتی‌و ته‌كنینكی‌و پیشه‌یی‌و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره له‌ڕاهێنانه پیشه‌ییه‌كان.
ب- یه‌كسانی له‌پرۆگرامی خوێندندا له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌ئاستی ئاماده‌یی مامۆستاكان له‌شێوه‌ی شوێن‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوێندندا.
ج- نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌ڕۆڵی ئافره‌ت‌و پیاوه‌وه هه‌یه، ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه نه‌هێڵرێت ئه‌ویش به‌هاندانی شێوه خوێندنی تێكه‌ڵا‌و هه‌موو شێوانه‌ی یارمه‌تی به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م كار‌و ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی په‌رتوكه‌كانی خوێندن‌و پرۆگرامی خوێندن‌و گونجاندنی شێوه‌كانی فێربوون.
د- یه‌كسانی له‌فرسه‌ت‌و سود وه‌رگرتن له‌پێدان‌و یارمه‌تییه‌كانی خوێندنی تر وه‌ربگرێت.
ه- یه‌كسانی له‌سود وه‌رگرتن له‌پرۆگرامی به‌رده‌وامبوون خوێندن له‌وانه خوێندنی گه‌وره‌و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری‌و كاركردن به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئامانجی خێراكردنی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌یه كه له‌نێوان فێربوونی ئافره‌ت‌و پیاو هه‌یه.
و- كه‌مكردنه‌وه‌ی وازهێنانی پێشێنه له‌خوێندن، ڕێكخستنی به‌رنامه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پێشوه‌خت وازیان له‌خوێندن هێنانه‌وه.
ز- یه‌كسانی فرسه‌تی به‌شداربوون له‌چالاكی وه‌رزشی‌و په‌روه‌رده‌یی جه‌سته‌یی.
ح- توانای وه‌رگرتنی زانیاری په‌روه‌رده‌ی دیاریكراوی هه‌بێت كه یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی‌و خۆشنودی خێزانی بدات، له‌وانه ئه‌و زانیاری‌و ڕێنماییانه‌ی باس له‌ڕێكخستنی خێزان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی یانزه:
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگرنه‌به‌ر، بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی دژی ئافره‌تان، له‌بواری كاركردندا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی ئافره‌ت‌و پیاو كه پێویسته هه‌مان مافی بۆ بپارێزرێت به‌تایبه‌تی:
أ- مافی كاركردن به‌و سیفه‌ته‌ی مافێكی جێگیری سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه.
ب- مافی وه‌رگرتن له‌فرسه‌ته‌كانی كاركردن هه‌بێت هه‌روه‌ها مافی پله به‌رزبوونه‌وه‌و پاراستنی ئاسایشی كاری له‌هه‌موو پێكهاته مه‌رجه‌كانی خزمه‌تكردندا هه‌یه مافی وه‌رگرتنی مه‌شق‌و دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی مه‌شقی پێشه‌یی هه‌بێت، له‌وانه فێركردنی پیشه‌یی‌و مه‌شقی پێشكه‌وتوو و به‌رده‌وامی هه‌یه.
د- مافی كرێی یه‌كسانی هه‌یه به‌هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی له‌پێشه‌كه‌یدا دیاریكراوه، هه‌روه‌ها له مامه‌ڵه‌دا یه‌كسان بن به‌تایبه‌تی له‌و كارانه‌ی خاوه‌نی یه‌ك به‌هان، هه‌روه‌ها یه‌كسانی له‌مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆری كاردا.
ه- مافی سۆسیالی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌حاڵه‌تی خانه‌نشینی‌و بێكاری‌و نه‌خۆشی‌و په‌ككه‌وته‌یی‌و پیری‌و زۆرێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه هۆی په‌ككه‌وتن، هه‌روه‌ها مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی موچه‌ی هه‌یه.
و- مافی ته‌ندروستی‌و سه‌لامه‌تی كاری هه‌یه، له‌وانه پاراستنی له‌ئه‌ركه‌كانی منداڵبوون.
2- بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵاواردن (جیاكاری) دژی ئافره‌تان به‌هۆی هاوسه‌رێتی‌و دایكایه‌تییه‌وه بۆ پاراستنی مافی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌بواری كاركرندا ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار ڕێوشوێنی گونجاو ده‌گرنه‌ر:
أ- قه‌ده‌غه‌كردنی له‌سه‌ر كار لابردن به‌هۆی منداڵبوون یان مۆڵه‌تی دایكایه‌تی، هه‌ڵاواردن له‌جیاكردنه‌وه‌ی له‌كار له‌سه‌ر بنه‌مای حاڵه‌تی هاوسه‌رێتی، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سزا له‌سه‌ر سه‌رپێچیكاران.
ب- بۆ دانانی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی به‌مووچه‌وه یان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیمای كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه بێت به‌بێ له‌ده‌ستدانی كاری پێشوی یان پێشكه‌وتن‌و عه‌لاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ج- هاندانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا دێت تاكو دایكان‌و باوكان له‌نێوان هه‌مواندا تا وابه‌سته‌بوونی خێزانی‌و له‌نێوان به‌رپرسیارێتی كار‌و به‌شداری له‌ژیانی گشتیدا به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی هاندانی دامه‌زراندن‌و گه‌شه‌پێدانی تۆڕێك له‌و شوێنانه‌ی له‌ژیانی گشتیدا به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی هاندانی دامه‌زراندن‌و گه‌شه‌پێدانی تۆڕێك له‌و شوێنانه‌ی چاودێری منداڵان ده‌كه‌ن.
3- پێویسته یاسای پاراستنی په‌یوه‌ندار به‌مه‌سه‌له‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌گرنه‌وه پێشكه‌ش بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری‌و له‌به‌ر ڕۆشنایی مه‌عریفه‌ی زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژی، هه‌روه‌ها بپارێزرێت یان ڕه‌ت بكرێته‌وه یان مه‌وداكه‌ی فراوان بكرێت، ئه‌ویش به‌پێی پێویست.
مادده‌ی دوانزه:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێ‌و شوێنێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن (جیاكاری) دژی ئافره‌ت ده‌گرنه‌به‌ر، له‌بواری سه‌رپه‌رشتیدا:
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێ‌و شوێنێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن دژی ئافره‌ت ده‌گرنه‌به‌ر، له‌بواری سه‌رپه‌رشتی‌و ته‌ندروستیدا تاكه به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵا پیاواندا ده‌ستی به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و ته‌ندروستی ڕابگات، له‌وانه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رێكخستنی خێزانه‌وه هه‌یه.
2- به‌پێی ئه‌حكامی بڕگه‌ی یه‌كی ئه‌م مادده‌یه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار ده‌بێت خزمه‌تگوزاری شیاوی په‌یوه‌ندار به‌سكپڕی‌و مناڵبوون‌و پاشماوه‌ی مناڵبوون پێشكه‌ش بكات، خزمه‌تی خۆڕایی له‌كاتی پێویستدا بۆ دابین بكات، هه‌روه‌ها خواردنی پێویست له‌كاتی سكپری‌و شیرداندا.
مادده‌ی سیانزه:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن دژی ئافره‌ت ده‌گرنه‌به‌ر، له‌بورای كانی تری ژیانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تاكو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی له‌گه‌ل پیاودا هه‌مان مافی هه‌بێت به‌تایبه‌تی:
أ-مافی هه‌قدارییه‌كانی خێزانی هه‌بێت.
2- مافی وه‌رگرتنی قه‌رزی بانكی هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌ِهنی عه‌قارو هه‌موو شێوه‌كانی باوه‌ڕداری دارایی.
3- مافی به‌شداری له‌چالاكی پشوودان‌و یاری وه‌رزشی‌و لایه‌نه‌كانی تری ڕۆشنبیری.
مادده‌ی چوارده:
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو گرفته تایبه‌ته‌كان ده‌خاته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ڕووی ژنانی لادێ ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی له‌دابینكردنی هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌یگرێت، له‌وانه‌ش كاركردنی كه‌رته ئابوورییه ناداراییه‌كاندا، هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه به‌سه‌ر ژنانی لادێ‌دا بگیرێته به‌ر.
2- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له‌دژی ئافره‌تانی لادێ بگرنه به‌ر، تا له‌گه‌ڵا پیاواندا یه‌كسان بن‌و به‌شداری له‌گه‌شه‌پێدانی لادێ‌دا بكه‌ن‌و له‌م كاره سودمه‌ند بن، ئافره‌تانی لادێ پێویسته ئه‌م مافه‌یان هه‌بێت:
أ- به‌شداریكردن له‌دانان‌و جێبه‌جێكردنی پلانی گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
ب- گه‌یشتن به‌هه‌موو ئاسانكارییه‌كی چاودێری ته‌ندروستی شیاو له‌وانه زانیاری‌و ئامۆژگاری‌و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ڕیكخستنی خێزان.
ج- سوود وه‌رگرتن له‌به‌رنامه‌ی زامنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ.
د- ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌هه‌موو جۆره مه‌شق‌و فێربوونێك، چ ڕه‌سمی‌و چ ناڕه‌سمی له‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به‌نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری‌و كاركردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها چێژ له‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕێنما كارییه‌كان بكات تاكو توانای ته‌كنیكی خۆی زیاد بكات.
ه- ڕێكخستنی گروپه یارمه‌تیده‌ره خودییه‌كان‌و هه‌ره‌وه‌زییه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی فرسه‌تی ئابووری هاوتای پیاوان ئه‌ویش به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر یان بۆ حیسابی تایبه‌تی خۆی.
و- فرسته‌ی وه‌رگرتنی سلفه‌و قه‌رزی كشتوكاڵی هه‌بێت هه‌روه‌ها له‌دانه‌وه‌یدا ئاسانكاری بۆ بكرێت‌و ته‌كنه‌لۆجیای گونجاوی بۆ دابین بكرێت، هه‌روه‌ها له‌مامه‌ڵه كردن له‌پرۆژه‌كانی چاكسازی زه‌وی‌و زار‌و كشتوكاڵیدا بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌لادێكاندا بۆ بكرێت.
ح- سووده وه‌رگرتن له‌بارودۆخێكی گوزه‌رانی باش وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌نیشته‌جێبوون‌و پێگه‌ی ته‌ندروستی‌و ڕاكێشانی كاره‌با‌و ئاو‌و گواستنه‌وه‌و هاتوچۆوه هه‌یه.
به‌شی چوارده‌م
مادده‌ی پانزه:
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار دان به‌مافی یه‌كسانی نێوان ئافره‌ت‌و پیاودا له‌به‌رده‌م یاسادا بنێت.
2- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار له‌كاروباری مه‌ده‌نیدا هه‌مان خاوه‌ندارێتی یاسا بۆ پیاوان به‌ئافره‌تیش بدات هه‌ردووكیان له‌و باره‌یه‌وه یه‌كسان بن، ئافره‌ت هه‌مان مافی پیاوانیان له‌به‌ستنی قه‌واڵه نامه‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو چه‌كه تایبه‌ته‌كان كه كاریگه‌ری یاسایی هه‌یه‌و ئامانجی دانانی توانای یاساییه بۆ ئافره‌ت ده‌بنه به‌تاڵا‌و ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
3- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌مان ماف به‌ئافره‌ت‌و پیاو بده‌ن، له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ته‌شریع كردنه‌وه هه‌یه له‌بواری جووڵه‌ی كه‌سه‌كان‌و ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی نێشته‌جێبوونیان.
مادده‌ی شانزه:
1-ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له‌دژی ئافره‌ت له‌هه‌موو كاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌هاوسه‌رێتی‌و په‌یوه‌ندی خێزانی ده‌گرێته‌به‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی نێوان ئافره‌ت‌و پیاو ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت.
أ- هه‌مان مافی به‌ستنی هاوسه‌رێتی هه‌یه.
ب- هه‌مان مافی ئازادی هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، په‌یماننامه‌ی هاوسه‌رێتی ته‌نها به‌ڕازیبوونی ئازادانه‌ی ته‌واوی خۆی ده‌بێت.
ج- هه‌مان ماف‌و به‌رپرسیارێتی له‌كاتی هاوسه‌رێتی‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا هه‌یه.
د- هه‌مان ماف‌و به‌رپرسیارێتی هه‌یه،به‌و سیفه‌ته‌ی به‌خێوكه‌رن ئه‌ویش به‌چاوپۆشی له حاڵه‌تی هاوسه‌رێتییان هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منداڵه‌كان‌و هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تره‌وه هه‌یه، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
ه- هه‌مان مافی بڕیاردانی هه‌یه‌و به‌ئازادانه‌و به‌درك پێكردنه‌وه كه چه‌ند منداڵی هه‌بێت‌و جیاوازی له‌دایكبوونی نێوان منداڵه‌كانی چه‌ندێك بێت، هه‌روه‌ها مافی وه‌رگرتنی زانیاری‌و ڕۆشنبیری‌و هۆكاره‌كانی ده‌بنه هۆی به‌تواناكردنی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م مافه.
و- هه‌مان ماف‌و به‌پرسیارێتی هه‌یه یان هه‌ر عورفێك له‌مه‌بچێت له‌و كاتی ئه‌م چه‌مكانه له‌یاسای نیشتمانیدا هه‌ن ئه‌وا له‌هه‌موو بڕیارێكدا به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
ز- هه‌مان مافی كه‌سێتی بۆ ژن‌و مێرد له‌وانه‌ش مافی هه‌ڵبژاردنی ناوی خێزانه‌كه‌و پێشه‌و جۆری كار.
ح- هه‌مان ماف بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌موڵكیه‌ت‌و هه‌بوونی كه‌لوپه‌ل‌و چاودێریكردنیان‌و ئیداره‌دانی‌و چێژ لێوه‌رگرتنی و به‌كارهێنانی جا بـێ به‌رامبه‌ر یان به‌رامبه‌ری ئاڵووێرێك.
2- ماره بڕینی مناڵ یان به‌شوودانی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌كی پێویست له‌وانه یاسایی ده‌گرێته به‌ر بۆ دیاریكردنی لایه‌نی كه‌می ته‌مه‌نی هاوسه‌رێتی هه‌روه‌ها تۆماركردنی هاوسه‌رێتی له دۆسییه‌ی ڕه‌سمیدا بكرێته كارێكی ئیلزامی.
به‌شی پێنجه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده:
1-له پێناوی لێكۆڵینه‌وه له‌به‌ره‌و پێشچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه لیژنه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی پێكده‌هێنرێت (دواتر به‌ناوی لیژنه‌وه ناودێر ده‌كرێت) له‌سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه له (هه‌ژده) پسپۆر پێكدێت, پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی لایه‌نداری سی‌و پێنج متمانه‌ی پێ ده‌به‌خشێت, یان دێته ناو ئه‌م ڕێكه‌تننامه‌یه‌وه ده‌بن به بیست و سێ پسپۆری به ئاكارو به توانا به‌رز له‌و بواره‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ی به‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت. ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار له‌نێوان هاوڵاتیانی خۆیدا هه‌ڵیانده‌بژێرێت به‌سیفه‌تی كه‌سێتی خۆیان كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی دابه‌شكردنی جوگرافی هاوسه‌نگانه تا نوێنه‌رایه‌تی هه‌مه شێوه راستانی و ڕێكخستنه یاساییه‌كان بكات.
2- ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له هه‌ڵبژاردنێكی نهێنیدا له‌و لیسته‌ی ئاماده كراوه ده‌پاڵێورێن, له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی لایه‌ندار ده‌توانێت یه‌ك هاوڵاتی خۆی بۆ ئه‌و كاره كاندیت بكات.
3-هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م له شه‌ش مانگی یه‌كه‌م له به‌رواری ده‌ستپێكی ئه‌م ڕێكه‌تننامه‌یه‌وه ده‌بێت به‌ر له سێ مانگ له واده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار ده‌كات كه كاندید كراوی خۆیان له ماوه‌ی دوو مانگدا دیاری بكه‌ن. ئه‌مینداری گشتی لیستێكی ئه‌بجه‌دی به هه‌موو كاندیدكراوه‌كان ئاماده ده‌كات له‌گه‌ڵ ناوی ده‌وڵه‌تی لایه‌ندار كه كاندیدیان هه‌یه ده‌یداته ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار.
4- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لیژنه له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار ده‌بێت و ئه‌مینداری گشتی بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به‌شداری سێ له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌ندامان ده‌بێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو ده‌كات له‌وێدا كه‌سانی كاندیت كرا‌و بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه كه زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناو زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگی نێردراوی ده‌وڵه‌تانی لایه‌نداریان له ئاماده‌بووانی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست هێنا ده‌بن به ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه .
5- ئه‌ندامانی لیژنه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام ماوه‌ی نۆ ئه‌ندامی پاڵێوراو له هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مدا له ماوه‌ی دوو ساڵی یه‌كه‌مدا ماوه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت سه‌رۆكی لیژنه پاش هه‌ڵبژاردنی ناوی ئه‌م نۆ ئه‌ندامه به قورعه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
6-پێنج ئه‌ندامه زیاتكراوه‌كه‌ی تر به پێی ئه‌حكامی بڕگه‌كانی دوو و سێ و چواری ئه‌م مادده‌یه پاش ئیمزاكردن یان به‌پێی به‌ئه‌ندامبوونی سی‌و پێنج ویلایه‌تی دووان له ئه‌ندامانی زیاتكراوی هه‌ڵبژێردراو به‌م بۆنه‌یه‌وه له كۆتایی دووه‌م ساڵدا ته‌واو ده‌بێت ناوه‌كانیان به پێی قورعه‌ك له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌وه دیاری ده‌كرێت.
7- بۆ پركردنه‌وه‌ی شوێنی چۆڵی له ناكاو ده‌وڵه‌تی لایه‌ندار كه پسپۆڕه‌كه‌ی وازی له كاركردن هێناوه وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه پسپۆڕێكی تر له نێوان هاوڵاتیانی خۆیدا دیاری بكات كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌كه بێت.
8- ئه‌ندامانی لیژنه به ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به‌خشیش به داهاتی نه‌ته‌وه یه‌ك گرتووه‌كان وه‌رده‌گرن ئه‌ویش به ئه‌حكام‌و مه‌رج گه‌لێك كه كۆمه‌ڵه دیاری ده‌كات ئه‌ویش به‌ر له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی لیژنه‌كه هه‌یه‌تی .
9- ئه‌مینداری گشتی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی پێویست بۆ لیژنه‌كه دیاری ده‌كات تاكو به‌شێوه‌یه‌كی كارا ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه.
مادده‌ی هه‌ژده:
1-ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار به‌ڵێن به ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ن كه ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێ‌و شوێنه یاسایی و قه‌زایی و ئیداریانه‌و چه‌نده‌های تر بدات كه گرتویه‌ته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كراون تاكوو لیژنه‌كه ته‌ماشای ئه‌و ڕاپۆرته بكات ئه‌ویش :
أ- له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له به‌رواری ده‌ستپێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه له‌لای ئه‌و ده‌وڵه‌ته .
ب- دواتر لانی كه‌م چوار ساڵ جارێك هه‌روه‌ها هه‌ر كات لیژنه‌كه داوای بكات .
2-پێویسته ئه‌و ڕاپۆرتانه هۆكارو ئاسته‌نگی كه كار له مه‌ودای پابه‌ندبوونی بڕیاردراو كه له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه بكات .
مادده‌ی نۆزده:
1- لیژنه‌كه پشت به په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌به‌ستێت.
2- لیژنه‌كه بۆ ماوه‌ی دووساڵ ئه‌ندامانی نوسینگه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت .
مادده‌ی بیست:
1-لیژنه‌كه ساڵانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ساڵێكدا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن تا له‌و ڕاپۆرتانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت بكۆڵنه‌وه ئه‌ویش به پێی مادده‌ی هه‌ژده‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه.
2-كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌سترێت یان له شوێنێكی تر كه لیژنه‌كه دیاری ده‌كات .
مادده‌ی بیست‌و یه‌ك:
1-لیژنه‌كه ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی به كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌نجومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌ها پێویسته پێشنیار و ڕاسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه له و ڕاپۆرت و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی لایه‌نداره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌و پێشنیار و ڕاپرسیه گشتییانه له ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌دا كه به وته‌ی ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار پڕكراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌بوو .
2-ئه‌مینداری گشتی ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌كه ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی ئافره‌تان ده‌كات به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌یان.
مادده‌ی بیست و دوو:
بریكاره تایبه‌تمه‌نده‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نوێنه‌رێك بنێرن تا چاو به‌وه‌دا بخشێنێته‌وه كه چی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه .
به‌شی شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و سێ:
له‌م ڕێكه‌تننامه‌یه‌دا هیچ ئه‌حكامێكی له‌وه‌نده زیاتر تێدا نیه كه یه‌كسانی نێوان ئافره‌تان و پێاو دێنێته دی و كه:
أ- له‌یاساكانی ده‌وڵه‌تێكی لایه‌نداردا هاتبێت.
ب-یان له هه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك یان ڕێكه‌وتنی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌دا پیاده بكرێت
مادده‌ی بیست و چوار:
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار به‌ڵێن ده‌دات هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویسته له‌سه‌ری له‌سه‌ر نیشتیمانی ئه‌نجام بدات كه ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی كاری ته‌واوه بۆ ئه‌و مافانه‌ی دانیپێدانراوه‌و له‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه .
مادده‌ی بیست و پێنج:
1- ئیمزاكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانه .
2- ئه‌مینداری گشتی ناو له دانراوێكی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه ده‌نێت.
3- ئه‌م ڕێكه‌تننامه‌یه متمانه وه‌رده‌گرێت قه‌واڵه مۆركراوه‌كان لای ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌گرێت.
4- په‌یوه‌ست بوون به‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه بۆ هه‌موو ووڵاتان كراوه‌یه په‌یوه‌ست بوون به‌دانانی قه‌واڵه‌ی وا به‌سته‌بوون ده‌بێت و لای ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌ندرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
1- ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار له هه‌ر اتێكدابێت داوای دووباره چاوخشاندنه‌وه به ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا بكه‌ن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه ده‌ستنووسه‌ی ئارشسته‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت.
1-كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی پێویست له كاتی پێویستد بۆ ئه‌م جۆره داواكاریانه ده‌نێت.
مادده‌ی بیست‌و حه‌وت:
1-ئه‌م ڕێكه‌تننامه‌یه له پاش سێ ڕۆژ له دانانی قه‌واڵه‌ی مۆركراو یان وابه‌سته‌بوونی بیست كه‌لای ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌ندرێت ده‌ست ده‌كات به كاركردن .
2-به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه مۆر ده‌كه‌ن یان پاش دانانی قه‌واڵه‌ی مۆر كرا‌و یان وابه‌سته‌بوونی بیست ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه دوای سێهه‌مین ڕۆژی دانانی ئه‌و قه‌واڵه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شت:
1-ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌قی ئه‌و پارێزارییانه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌كاتی مۆركردنی یان وابه‌سته‌بوونیدا هه‌یه‌تی وه‌رده‌گرێت به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتاندا دابه‌شی ده‌كات.
2-ناشێت هیچ جۆره پارێزارییه‌ك بكرێت كه پێچه‌وانه‌ی بابه‌ت‌و مه‌به‌ستی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه بێت.
3-شیاوه هه‌ر كاتێك به ڕاگه‌یاندنێك ئه‌و پارێزارییه بكشێندرێته‌وه كه ده‌درێته ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به پێ ڕاگه‌یاندنی هه‌موو ده‌وڵه‌تان ئه‌و ئاگاداریه‌ش له مێژوی وه‌رگرتنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و نۆ:
1-هه‌ر ناكۆكیه‌ك له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت یان زیاتردا دروست بێت سه‌باره‌ت به‌شی كردنه‌وه‌ی یان جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه ده‌خرێته به‌ر حكومدان نه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دانوسیانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له به‌رواری داواكردنی حوكمه‌كه‌وه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر ڕێكخستنی فه‌رمانی حوكمه‌كه. شیاوه هه‌ر لایه‌نێكیان ئه‌و كێشه‌یه به‌رێته به‌رده‌م دادگای دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به داواكاریه‌ك كه به‌پێی په‌یڕه‌وی سه‌ره‌كی دادگاكه پێشكه‌ش ده‌كرێت .
2-هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی لایه‌ندار ده‌توانێت له كاتی ئیمزاكردنی یان متمانه پێبه‌خشینی یان
وابه‌سته‌بوونی ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه ناچار نی یه خۆی به بڕگه‌ی یه‌ك ی ئه‌م مادده‌یه‌وه ببه‌ستێته‌وه هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی لایه‌ندار ناچار نین ئه‌م بڕگه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك خۆی له‌م بڕگه‌یه لادابێت.
3-هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه پارێزاری به پێی بڕگه‌ی دووی ئه‌م مادده‌یه پێشكه‌ش كردوه، ده‌توانێت به ڕاگه‌یاندنێك كه ده‌یدات به ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م كاره ڕه‌ت بكاته‌وه.
مادده‌ی سی:
ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه كه ده‌قه ئیسپانی و ئینگلیزی و ڕوسی و چینی و عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كن، لای ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێت، بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كردووه و به پێی ئوسوڵ نێردراوی ووڵاتانن ئه‌م ڕێكه‌تننامه‌یه‌یان ئیمزاكردووه .
بڵاوكار : ئه‌رسه‌لان ره‌حمان