.: NRT.TV :.
NRT – هه‌ولێر: ئه‌و كچه شانزه ساڵییه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن باوكییه‌وه به 15 فیشه‌ك كوژرا، پێشتر له شه‌ڵته‌ری په‌نادانی ژنان بووه و له‌وێ به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه و دوای مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دینار دراوه‌ته‌وه ده‌ست مامی.
كات 08:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له گه‌ڕه‌كی 94ی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر، "ئیمان.ع.و"، له خه‌ودا بوو، ئه‌و كاته‌ی درایه به‌رده‌ستڕێژی گوله و كوژرا و پۆلیسیش رایگه‌یاند، تاوانه‌كه له لایه‌ن باوكییه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی (NRT)، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌ولێر رائید ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر رایگه‌یاند، تاوانه‌كه به چه‌كی كڵاشینكۆف ئه‌نجامدراوه و بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كچه به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له رابردوودا ناچار بووه، ماڵ به‌جێبهێڵێت و له‌و باره‌یه‌وه وتی "پێشتر به هۆی بوونی كێشه له‌گه‌ڵ كوڕێكدا له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌روه‌ران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ كێشه‌كه كراوه‌ته‌وه و كوڕه‌كه به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئیمانیش ره‌وانه‌ی شه‌ڵته‌ری ژنان له هه‌ولێر كراوه".
وتیشی "له كاتی مانه‌وه‌ی له شه‌ڵته‌ردا، به هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی درووستكردووه، شوێنی خه‌وتنی ئه‌و كچه و هاوڕێیه‌كی جیاكراوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ئیمان ناڕازی بووه و چه‌ند شووشه‌یه‌كی په‌نجه‌ره‌ی شه‌ڵته‌ره‌كه‌ی شكاندووه و به‌و هۆیه‌وه له لایه‌ن چاودێرانی شه‌ڵته‌ره‌كه‌وه سكاڵای له دژ تۆمار كراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، ئیمان راپێچی دادگا كراوه و به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی گشتی و حكومی خراوه‌ته زیندان و ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیو له زینداندا بووه.
به وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی هه‌ولێر، سێ رۆژ له‌مه‌و به‌ر ئه‌و كچه له لایه‌ن دادگاوه، به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی، ئه‌و كچه راده‌ستی مامی كراوه‌ته‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیمان له خه‌ودا كوژراو پۆلیسش به‌دوای باوكی‌دا "ع. و" ده‌گه‌ڕێت، كه وه‌ك تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانی كوشتنی كچه‌كه‌ی ناوی ده‌ربرێت.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان