له ميانى به‌شدارى له ته‌وه‌رێكى به‌رنامه‌ى رۆژباشى كوردستان 24 كه تايبه‌تكرابوو بۆ قسه‌كردن له باره‌ى رووماڵى ئۆپراسيۆنه‌كان و رۆڵى ميديا
پوخته:
*رووماڵكردنى شه‌ڕى داعش له لايه‌ن ميدياوه گرنگه به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى به‌دواى خۆي‌دا نه‌هێنێت. ره‌چاوى بنه‌ما پيشه‌ييه‌كانى رووماڵى ميديايى بكرێت. ژيانى ميدياكار و پێشمه‌رگه نه‌خرێته مه‌ترسييه‌وه. كاريگه‌رى نه‌رێنى نه‌كاته سه‌ر وره‌ى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه.
*ميدياى داعش كاريگه‌رى و به‌رهه‌مى وه‌ك قۆناغى پێشووتر نه‌ماوه و تا دێت رووى له كزى و پوكانه‌وه و لاوازييه.
*هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، بێ ئاگايانه يان به مه‌به‌ست بێت ئاويان كردووه‌ته ئاشى پڕوپاگه‌نده‌ى داعشه‌وه.
*رووماڵى به‌ره‌كانى شه‌ڕ و گواستنه‌وه‌ى راسته‌وخۆى شه‌ڕ له لايه‌ن كه‌ناڵه‌كانه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكارايى و ده‌سته‌پاچه‌يى راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، كه تا ئێستا نه‌يتوانيوه له رێى كه‌ناڵى تايبه‌ت به خۆيه‌وه زانيارى بڵاو بكاته‌وه و له‌وه پتريش تا ئێستا وته‌بێژ و كه‌سى دياريكراو بۆ پێدانى زانيارى چالاك نييه و به‌ياننامه‌ى سه‌ربازى و كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رۆژانه و هه‌فتانه‌ى نييه و ئه‌وه‌ش بۆشايى درووستكردووه و هه‌ندێكجار ئه‌و بۆشاييه پێشمه‌رگه‌يه‌ك، سه‌رچاوه‌يه‌كى لابه‌لا، سه‌رچاوه‌يه‌ك نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێت پڕيان كردووه‌ته‌وه.
*رێگرتن له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن به بڕيارى سه‌ربازى ده‌بێت و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه ده‌توانێت رووماڵ قه‌ده‌غه بكات ياخود سنووردارى بكات، له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌ت يان فه‌رمانده‌ييه‌كه به‌رده‌وام له كاتى پێويست زانيارى بداته خه‌ڵك.