ده‌بوایه رۆژنامه‌نووسانی باشوور كۆنفرانسه‌كه‌یان بایكۆت بكردایه

ستاره عارف
*له‌كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی بناری قه‌ندیلدا، كه بۆ موراد قه‌ره‌یڵان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه‌وه بۆ باشور سازكرابوو، جگه له‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه، كه گه‌ره‌نتی مافه‌كانی كورده له‌باكور و ئازادی ئۆجه‌لان و تا چه‌ند ده‌وڵه‌ت گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌كات?، چه‌ند تێبینیه‌كم هه‌یه، كه پێویست بوو رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی باشور، كه له‌وێ ئاماده‌بون هه‌ستیان پێ بكردایه و په‌سه‌ندیان نه‌كردایه، له‌كاتێكدا ده‌زگا ناسراوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان زۆرترین خزمه‌تیان به دۆزی كورد له‌باكوری كوردستان كردووه.

*له‌وانه راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێز له‌باكور بۆ باشور له‌لایه‌ن قه‌ره‌یڵانه‌وه ته‌نیا به زمانی توركی و زاراوه‌ی كرمانجی خوێنرایه‌وه و به كوردی باشور واته ”سۆرانی” رانه‌گه‌یه‌نرا و گرنگی پێنه‌درا، له‌كاتێكدا له‌ناو خاكی باشوری كوردستاندان و له‌بناری قه‌ندیل كۆنفرانسه‌كه سازكرابوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جارێك گرنگی پێنه‌دراو كه‌سیش ره‌خنه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه نه‌بوو.
*هێنده‌یش گرنگی به رۆژنامه‌نوسانی باشور نه‌درا، هێنده‌ی گرنگی به رۆژنامه‌نوسه توركه‌كان درا و گوێیان لێ‌گیرا، كه كۆمه‌ڵێك ده‌زگای سیخوڕی توركیان و هه‌میشه بۆ ئه‌و بۆنانه كۆ ده‌كرێنه‌وه.
*ده‌بوایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی باشور داوایان بكردایه و بیانپرسیایه بۆچی به زمانی كوردی باشور به‌یاننامه‌كه نه‌خوێنرایه‌وه، خۆ راسته زۆرینه‌ی هه‌ڤاڵانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناویاندا نه‌ماون و دانیشتون، به‌ڵام به‌شی ئه‌وه له‌هه‌ردوو ئه‌و پارچه‌یه هه‌ڤاڵ له‌وێ ماوه، كه ئه‌و به‌یاننامه‌یان بۆ بكات به كوردی سۆرانی و بیانخوێندایهتهوه و رێزیان له‌باشور و ده‌زگاكانی بگرتایه، بۆیه پێویست بوو رۆژنامه‌نوسان بایكۆتیان بكردایه.
*ئه‌مه كلتوری په‌كه‌كه‌یه، كه هه‌میشه باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به پاشكۆ زانیوه و هه‌رگیز گرنگی به سۆرانی نه‌داوه، به پێچه‌وانه‌وه كار له‌سه‌ر وروژاندن و هاندانی زاراوه‌كانی هه‌ورامی و بادینی و هتد له‌دژی سۆرانی ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ته‌نیا پارتێكی باكور نیه، كه ئه‌مه یه‌كلابۆته‌وه و به ددان پێدانانی خۆیشیان په‌كه‌كه ته‌نیا پارتی باكوری كوردستانه و پارچه‌كانیتر ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی باكور به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌وا به زمانی راگه‌یاندن باس لهپارچهكانیتری كوردستان و ئازادیان ده‌كرێت، ئه‌ی بۆچی په‌راوێزیان ده‌خه‌ن؟.
*بێگومان دووركه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لهههڤاڵانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌په‌كه‌كه، به پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌م ناوچهچێتیهی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان هه‌میشه وا مامه‌ڵه‌یان كردوه، كه ده‌بێت هه‌ر له‌كرمانجی و توركی تێبگه‌ن و هه‌رچۆنێك بوه هه‌رسی بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی رێز له‌ناسنامه‌ی ئه‌وانیتر بگرن، وه‌ك چۆن توركیا به باكور ده‌ڵێت زمان هه‌ر توركیه و ده‌بێت هه‌ر چۆنێك بێت لێی تێبگه‌یت و رێز له‌ناسنامه‌یان ناگیرێت، ئه‌ویش هه‌مان سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی تر به‌كارده‌هێنێت.
*بۆیه ده‌بێت رێز له‌زمان و كلتور و ناسنامه‌ی كوردیمان بگرین و بێ بایه‌خ بۆی نه‌ڕوانین و هه‌میشه هه‌ستیار بین، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند زمانی كوردیمان شوێنی گرنگی پێدان و هێنانه پێشه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئینتمای لای تاكی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر كاڵكردۆته‌وه، به جۆرێك تاك هه‌ست به‌و گرنگیه نه‌كات، به‌ڵام كاری پسپۆڕانی بواری زمان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریشه، ئه‌و گرنگیه بۆ زمان و ناسنامه‌ی كوردی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بگه‌ڕێننه‌وه..