په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌رچه‌نده دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ناله‌باره‌و پێویسته هه‌موان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتویی تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت حزبیه‌كان، نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن‌و بونه‌ته هۆی زیاتر گرژبونی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان، ڕۆژنامه‌نوسێكیش داوای له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌و میدیایانه نه‌كه‌ن، كه سه‌رقاڵی ناوزڕاندنی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریانن، ئه‌وا ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزبونی زیاتر ده‌ڕوات‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زمونی هه‌رێم دروست ده‌بێت.
(سوهام عومه‌ر) په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌میانی به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی NNAدا ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه، پێویسته له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بیركردنه‌وه‌ی جیاواز له‌پێشوتریان هه‌بێت‌و هه‌موان كار بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره بكه‌ن.
وتیشی:"پێویسته له‌م دۆخه‌دا حه‌كیمانه مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر میدیا مه‌له‌فی نه‌شیاو هه‌ڵبداته‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی ئه‌زمونی هه‌رێم".
له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا (ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان) ڕۆژنامه‌نوس‌و سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌وانی باسی له‌وه‌كرد، دوو جۆر كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن له‌هه‌رێمدا بونیان هه‌یه، یه‌كه‌میان كه‌ناڵه حزبیه‌كانن، كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسیه‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن‌و شه‌ڕیان له‌دژی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر پێ ده‌كه‌ن، جۆری دوه‌میش كه‌ناڵه ئه‌هلیه‌كانین، به‌ڵام وه‌كو ئه‌رسه‌لان وتی:"ئه‌وانیش كاریگه‌ریی سیاسیه‌كانیان له‌سه‌ره‌و زۆربه‌یان خاوه‌نی ئه‌جێندایه‌كی سیاسین".
به‌وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگری له‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن میدیای حزبه‌كانه‌وه دژی یه‌كتری ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دێته پێش، كه چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نییه.
بۆ زانیاریی زیاتر بفه‌رمون گوێبیستی به‌رنامه‌كه بن:
http://radionawxo.org/kurdi/index.php/component/k2/item/2353-2014-08-29-16-33-07

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق