بيرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵ به زمانى عه‌ره‌بى و ديدگاى كورديى يه‌كێك له پێويستييه ميدياييه‌كانى هه‌رێم بوو، به تايبه‌تى دواى ٢٠٠٣، ڕۆژ له‌دواى رۆژ ئه‌و پێويستييه زۆرتر خۆى سه‌پاندووه.
هه‌وڵى لابه‌لا دران، يه‌كێتى ئهلحوڕيهى له به‌غدا كرده‌وه و سه‌ره‌نجام به فرۆشتنى كۆتايى پێهات. پارتيش هه‌وڵى نيوهناچڵى دا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌زموونى التأخي له پاڵ زاگرۆس، شكستيى هێنا و بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى تايبه‌تيش، وێڕاى به‌هه‌ده‌ردانى پاره له خه‌ياڵ زياتر ده‌رنه‌چوو.
خه‌ون بيبينين بۆ فراوانكردنى ده‌زگاى ميديايى كارێكى سه‌رشێتانه نييه ئه‌گه‌ر چى تا ڕاده ڕيسككردنيش بێت، به‌ڵام به‌رنامه‌يه‌كى جدى و پڕۆژه‌يه‌كى ئاقڵمهندانهى ده‌وێت.
له‌و ڕووه‌وه پڕۆژه‌كه‌ى ئێن ئاڕ تى جێى سه‌رنج و بايه‌خى زۆرتره. ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى په‌يامنێره عه‌ره‌به‌كه‌ى فه‌له‌ستين ڕه‌نگه كاريگه‌رييه‌كى گرنگى له ئاشناكردنى ئێن ئاڕ تىى به كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بيى هه‌بووبێت. له پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌شى عه‌ره‌بيى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى، كه له ماوه‌يه‌كى كورتتدا به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت له عێراقى عه‌ره‌بييدا پێى ئاشنا بوون و تاقه هه‌واڵێكى ١٠٠ هه‌زار خوێنه‌رى تێپه‌ڕاند، ئاماژه‌يه‌كى ئه‌رێنين كه وه‌رگرى عێراقيى، يان به گشتيى عه‌ره‌بى ده‌يانه‌وێت يان پێيان خۆشه له باره‌ى هه‌رێمه‌وه بزانن. به تايبه‌تى له كاتێكدا ژماره‌ى ئاواره‌ى عه‌ره‌ب له هه‌رێمدا بايه‌خى ئه‌وه‌ى هه‌يه بزانێت له كۆمه‌ڵگه‌ى خانهخوێيدا چى ده‌گوزه‌رێت، سه‌ره‌ڕاى ميوان و گه‌شتياران.
هه‌ڵكشانى ڕۆڵ و بايه‌خى ستراتيژى هه‌رێم له ناوچه‌كه و بايه‌خدانى زۆرترى ميدياى عه‌ره‌بيى به پرسه ناوخۆييه‌كان و سياسه‌ت له هه‌رێمى كوردستاندا، زه‌مينه‌ى ئه‌وه‌ى ڕه‌خساندووه، كه‌ناڵێكى عه‌ره‌بيى به ديدگاى كورديى ده‌ست به په‌خش بكات و لهدايكبێت، ئه‌و زهمينهيهش ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ى ده‌كات، به مه‌رجێك توانا مرۆييه‌كان له‌و كه‌ناڵه‌دا به جۆرێك ئاڕاسته بكرێن، تواناى نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردنيان هه‌بێت و عه‌قڵێكى كراوه‌ى ميديايى و پيشه‌ييانه له پشتييه‌وه بێت.
گرنگه ستافى ئێن ئاڕ تى و هه‌ڵسووڕێنه‌رانى ئه‌و پڕۆژه‌يه پشت به ديدگاى زانستيى و توێژينه‌وه‌ى ميديايى ببه‌ستن له داڕشتنه‌وه‌ى په‌يام و ڕوانگه‌يه‌كى گه‌وره‌تر له‌و (تێگه‌يشتنه چه‌وته‌ى ئاستيى ميدياى كورديى بۆى دابه‌زيوه) بكه‌نه بنه‌ماى كار و وه‌ك ئه‌وه‌ى به بيركردنهوهيهكى ئابوورييانهوه هه‌وڵى فراوانكردنى دامهزراوهكهيان ده‌ده‌ن، به هه‌مانشێوه ئايدياى پشت كه‌ناڵه‌كه‌يان گه‌شه پێ بده‌ن تا ئاستى ميديايهك كه بتوانێت له‌ناو سه‌دان و هه‌زاران كه‌ناڵى عه‌ره‌بيى زماندا جێپێيهك له دهروژوورى ماڵى ئاخێوه‌رانى عه‌ره‌بى ئه‌و خواره بكه‌نه‌وه.
ده‌مێنێته‌وه دواى ده‌ستپێكردنى په‌خش قسه له‌سه‌ر ئه‌دا و كار و سياسه‌تى ڕووماڵى كه‌ناڵه‌كه بكرێت به‌و ئاڕاستهيهى تا چه‌ند توانيويه‌تى له ئاستيى پيشهيبوون و كاريگه‌رى درووستكردن و بوون به سه‌رچاوه بۆ دنياى ده‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
له هه‌موو بارێكدا گرنگه ئێن ئاڕ تى به دنيابينييه‌كى كوردييانهوه بچێته په‌خش و سياسه‌تى ڕووماڵكردنى بخاته خزمه‌تى پرسه چاره‌نووسسازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى و ئه‌و بۆشايى و دابڕان و به‌هه‌ڵه تێگه‌يشتن و كه‌لێنه شۆڤينييهى له نێوان هۆشى عه‌ره‌بيى و پرسى كورددا درووست بووه، ڕاستيى بكاته‌وه و له‌برى هه‌مووان ببێته داڕێژه‌رى بونيادى كه‌سايه‌تى كورد له ديد و تێڕوانين و هۆشى عه‌ره‌بدا و ناوه‌ڕۆكى په‌يام نه‌بێته ئاوى لێڵ بۆ شۆڤينيانى عه‌ره‌ب له به‌غدا و له‌ڕێگه‌يه‌وه سيحرى پێويستيى هه‌بوونى كه‌ناڵه‌كه به‌تاڵ بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش گرنگه كاركتهرهكانى داڕێژه‌رى په‌يام و سياسه‌تى ته‌حرير خۆيان له بازنه‌ى بچووكى ململانێ ناوخۆييه‌كان و ته‌زووه بارگاوييهكان خاڵى بكه‌نه‌وه و گه‌وره‌تر له عه‌قڵى ميدياى كورديى كار بكه‌ن.
http://www.nrttv.com/birura-details.aspx?Jimare=2357
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق