السبت، 17 نوفمبر 2012




چەند تێبینییەك لەبارەی نووسینی ناونیشانەوە






1. گرنگترین شتی ناو هەواڵەكەی تێدا بێت.
2. گرنگترین باسی ورووژێنەری ناو هەواڵەكە بێت.
3. باسی گرنگی ناو هەواڵەكە, بۆ نموونە كەسایەتی یان ناوبانگی شتەكە (رووداو)ی تێدابێت.
4. كورت و پوخت بێت, وشەی زیادی تێدا نەبێت.
5. گوزارشتی تەواو لە جەوهەرو ناوەڕۆكی هەواڵەكە بكات.
6. سەرنجی خوێنەر رابكێشێت و وای لێبكات رۆژنامەكە بكڕێت.
7. بەلانیكەم وەڵامی یەكێك لەشەش پرسیارەكەی بداتەوە.
8. دەبێت دووربێت و لە گەورەكردن یاخود بچووككردنەوەی قەبارەی رووداوەكە.
9. پێویستە دووربێت لەبیروڕاو بۆنی بیروڕا نەدات, بۆ ئەوەی بابەتیبوون لە دەستنەدات.
10. روون بێت و سەر لەخوێنەر نەشێوێنت و بەهەڵەیدا نەبات.
11. شێوازی داڕشتنی نەبێتە هۆی شێواندنی مانای هەواڵەكە.
12. كورت بێت و لە وشەگەلێك پێكهاتبێت كەنەتوانرێت لاببرێن.
13. فرمانی رانەبردووی بەردەوامی تێدا بەكارببرێت.
14. لە 6-7 وشە زیاتر نەبێت. پەیرەوی ئەو رێسایە بكە كە دەڵێ كورتی بكەوە تا ئەو كاتەی چیدی ناتوانی كورتی بكەیتەوە.
15.ژمارەو رێژەی وردی تێدانەبێت و بەنزیكەیی زانیارییەكان دەرببڕی.
16. وشەی هەڵگری چەند مانایەكی تێدا بەكارنەبرێت و مانای وشەكان روون بێت.
17. ئاوەڵناوی تێدا بەكارنەهێنرێت.
18. جووڵەو ورووژاندنی تێدابێت و ناونیشانێكی مردوو و باو و دووبارەی دووبارەكان نەبێت.
19. بۆنی رەگەزپەرستی نەدات و خوێنەر هان نەدات بۆ توندوتیژی و پیشەییان داڕێژرابێت, بۆ نموونە: (عەرەبێك, منداڵێكی كوردی كوشت), كەچی هەواڵەكە لە بنەڕەتدا باسی رووداوی ئۆتۆمبێل دەكات.
20 – وا باشترە فرمانی رستەكە نەرێ نەبێت.
21 – واباشترە ناونیشان هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ سیاسەت و ستراتیژی دەزگاكە.

ليست هناك تعليقات: