ئێڤار ئيبراهيم: به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵكشانى توندوتيژى دژى ژنانى رانييه ده‌كه‌ين . : NRT TV :.
NRT – رانييه: هه‌ڵكشانى راده‌ى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنان و په‌ره‌سه‌ندنى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن و كوشتنى ژنان له سنوورى ئيداره‌ى راپه‌ڕين، ليژنه‌ى ژنانى هێناوه‌ته ده‌نگ.
كوژرانى ژنێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى، له دوو رۆژى رابردوودا، يه‌كه‌مين حاڵه‌تى كوشتنى ژنان نييه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له سنوورى رانييه تۆمار كرابێت، به‌ر له‌ويش ژنێكى 48 ساڵ به ده‌ستى باوكه به‌ساڵاچووه‌كه‌ى به‌چه‌قۆ كوژرا.
هاوكات له يه‌ك رۆژدا ته‌رمى 3 ژن گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه كه به رووداوى جياجياى خۆكوشتن و كوشتن ژيانيان له‌ده‌ستدابوو.
به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، رائيد حه‌سه‌ن خۆشناو، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى NRT رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزى رابردووه‌وه تا ئێستا 6 حاڵه‌تى خۆكوشتن و 3 حاڵه‌تى ژن كوشتن تۆمار كراوون، به‌ڵام وه‌ك باسيكرد، "هۆكارى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌زانراوه".
بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه، ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئيداره‌ى راپه‌ڕينيان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ناوچه‌كه له په‌ره‌سه‌ندنى حاڵه‌ته‌كانى توندوتيژى بكۆڵنه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ژنان و كاروبارى منداڵ له په‌رله‌مان ئێڤار ئيبراهيم رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ 4ى ئاب/ئۆگستى 2014، وه‌ك ليژنه‌ى داكۆكيكردن له مافى ژنان و ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى سنوورى راپه‌ڕين سه‌ردانى رانييه‌مان كرد.
وتيشى: "مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وه بووه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانى ئيداره‌ى راپه‌ڕين له هۆكارى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى توندوتيژى بكۆڵينه‌وه و له باره‌يانه‌وه راپۆرتێك بۆ سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان به‌رز بكه‌ينه‌وه".
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له به‌ڕێوبه‌رى ئيداره‌ى راپه‌ڕين و به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، به‌ڕێوبه‌رى پۆليس، به‌ڕێوبه‌رى گرتووخانه‌ى رانييه كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه.
له ماوه‌ى كه‌متر له 10 رۆژدا كوژرانى (ه.م)ى ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێنجه‌م حاڵه‌تى كوشتن و گيانله‌ده‌ستدانى ژنانه له سنوورى رانييه تۆمار كرابێت.
رۆژى 26ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014، پۆليسى شارۆچكه‌ى دوكان له زێوێ ته‌رمى ژنێكيان دۆزييه‌وه، كه دوو گوللـه به جه‌سته‌وه‌یه نرابوو. ئه‌و له ئه‌وه‌ڵ ده‌مى گه‌نجيدابوو، له شوێنی ته‌رمه‌كه‌ش چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى هه‌مانڕۆژ (26ى ته‌مموز / يۆليۆ)، لە رانیە لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو ژن گيانيان له‌ده‌ستداوه و به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى هه‌ردووكيان حاڵه‌ته‌كه‌يان خۆكوژى بووه.
وته‌بێژى ته‌ندروستى رانييه، تەها محەمەد، رايگەیاند، "رووداوی یەكەم خۆكوشتنی ژنێك بووە، به‌ناوى "م.ح.ر" كە تەمەنی 16 ساڵی بووە و لە ماڵی خوشكەكەی خۆی بە فیشەك كوشتووە".
رووداوی دووەمیش ژيان له‌ده‌ستدانى "ك.ر" ى 15 ساڵ بووه، كه ده‌وترێت خۆى كوشتووه و رووداوه‌كه به هۆى هه‌ڵواسينى په‌ته‌وه روويداوه.
هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌يانى رۆژى سێشه‌ممه 29ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014، له شاره‌دێى چوارقوڕنه‌ى سه‌ر به رانييه، باوكێكى به‌ساڵاچوو، ده‌ستى چووه خوێنى كچه ته‌مه‌ن 48 ساڵه‌كه‌ى و به چه‌قۆ كوشتى.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى توندويژى سنووره‌كه، "ژنه‌كه ناوى (ع.ع.م) و له‌دايكبووى 1966 بوو، به چه‌قۆ كوژرابوو".
باوكه‌كه‌ش له‌دايكبووى 1938 بوو، ئه‌و به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقى 111ى ساڵى 1969ى تايبه‌ت به كوشتن به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به گوێره‌ى ئامارى ره‌سمى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان، به پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى حكومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، ئاستى توندوتيژييه‌كانى دژ به ژنان و كوشتن له هه‌ڵكشاندايه.
له ئامارى ره‌سمى مانگى ئايارى رابردوودا، كه مانگى سه‌يران و گه‌شتكردن و كاتبه‌سه‌ربردنه له هه‌رێمى كوردستان، له سنوورى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، 4 ژن كوژراون، 3 ژنيش خۆيان كوشتووه، 27 ژنيش سووتاون و 9 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسيش تۆمار كراوون. هه‌ولێر زۆرترين سوتان و خۆسووتان و خۆكوشتنى تێدا تۆمار كراوه.
له سلێمانيش ده‌ستدرێژى سێكسى له پێشه‌وه‌يه. به به‌راورد به ئامارى مانگى ئايارى 2012، توندوتيژى دوو هێنده زياديكردووه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردووش‌دا 2013، به هه‌مان شێوه توندوتيژى زياديكردووه.
مه‌زنده ده‌كرێت، توندوتيژييه‌كانى مانگى ته‌مموزى رابردوو، به به‌راورد به سه‌رجه‌م مانگه‌كانى نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ زياتر بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 283 حاڵه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له سنووری راپه‌ڕین تۆماركراون، له‌وانه 14 حاڵه‌تی سوتان و خۆسوتاندن، 86 حاڵه‌تی شه‌ڕكردن و لێدان، 58 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و 10 حاڵه‌تی ده‌رمانخواردكردن تۆماركراوون.
هاوكات له‌كۆی 13 رووداوی كوشتن، كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌سنووری بیتوێن و پشده‌ر تۆماركراون، دووان له قوربانییه‌كان ژن بوون.
ئا: ئه.ر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق