هه‌ولێر.. كۆمه‌ك بۆ منداڵانى ئاواره‌ى شنگال كۆده‌كرێته‌وه . : NRT TV :.
هه‌ولێر: به مه‌به‌ستى به‌هاناوه‌چوونى منداڵانى ئاواره‌بووى شنگال، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارى تايبه‌ت به منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه رۆژى شه‌ممه 9ى ئاب/ئۆگستى 2014، له شارى هه‌ولێر و له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارييه‌كان، له بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌يه، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى (به‌سته‌پيازه)، ته‌نيش ياريگاى خواكوڕك.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، رۆژانه منداڵانى ئاواره‌بوو له چياى شنگال به هۆى خراپى ره‌وشى مرۆيى و نه‌بوونى ئاو و خۆراكى پێويسته‌وه ژيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (NRT) كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، "ئێمه لێره‌وه به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی منداڵانی ئاواره‌ی شنگال و رزگاركردنی ژیانیان و كۆمه‌ككردنی خێزانه‌كانیان هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری تایبه‌ت به منداڵ، ئه‌نجامده‌ده‌ین".
به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه، داوايكردووه "داواكارین هه‌موو لایه‌ك به گیانی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌مانه‌وه بێن".
بۆ په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی مۆبایل: 07504686961
تێبینی: وه‌رگرتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان رۆژی شه‌ممه 9ی ئاب/ئۆگستی 2014، له كاتژمێر (10:00)ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق