سويد.. سێ دايك و سێ كچ به‌ده‌م هاوارى منداڵ و ژنانى شنگاله‌وه دێن . : NRT TV :.



NRT – ستۆكهۆڵم: سێ دايك له‌گه‌ڵ كچه‌كانيان شه‌و و رۆژيان خستووه‌ته سه‌ر يه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى له سويده‌وه كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى و داووده‌رمان و شير بۆ منداڵان و پێداويستى ژنان بۆ ئاواره‌كانى شنگال كۆبكه‌نه‌وه.
كاره‌ساتى ئاواره‌بوونى ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى شنگالى بووه‌ته سه‌رباسى ميدياى جيهانى و ديمه‌نه‌كانى ئه‌و كاره‌ساته بوونه‌ته ناسنامه‌يه‌ك بۆ قه‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى نشينى شنگالييدا هاتووه.
كه‌ژاڵ ئاكره‌يى و كچه‌كه‌ى لاڤين له‌گه‌ڵ دوو دايكى ديكه‌دا و دوو ده‌سته‌خوشكى لاڤيندا، ماوه‌ى زياتر له هه‌فته‌يه‌كه هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارييان بۆ منداڵان و ژنانى شنگالى له ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد ده‌ستپێكردووه.
له لێدوانيدا بۆ ماڵپه‌ڕى NRT كه‌ژاڵ ئاكره‌يى رايگه‌ياند، ئامانجمان له ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌ياندنى هاوكارى مرۆييه به ئاواره‌كانى شنگال، به تايبه‌تى منداڵ و ژنانى ئاواره‌بوو و كاره‌ساتبارى ئه‌و ناوچه‌يه.
وتيشى: "ئێمە سێ دایک و سێ کچەکانمان ئەو کارە دەکەین، بێ یارمەتی هیچ لایەنێک. هەر سێ دایک کار دەکەین و سێ کچەکان خوێندکارن لە ئامادەیی، لە دوای کار تا درەنگی شەو کۆمەک کۆ دەکەینەوە".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان، پێويستييه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى وه‌ك خواردن و شير و خۆراكى منداڵان و دا‌و و ده‌رمان و پێويستى ديكه‌ى ژيان وه‌ك جلوبه‌رگ و پێويستى رۆژانه كۆده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ريه‌ك له "لەنجە فه‌وزی" و کچەکەی "سۆما"، له‌گه‌ڵ "نەغەدە تاڵەبانی" و کچەکەی "کانی" له دواى ته‌واوبوونى كاريان له‌گه‌ڵ كه‌ژاڵ و لاڤين تا نيوه‌ى شه‌و سه‌رقاڵى رێكخستن و ئاماده‌كردنى ئه‌و شتانه ده‌بن كه كۆيان كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌يان ده‌كه‌ن بۆ ناردنه‌وه.
به گوێره‌ى لێدوانى كه‌ژاڵ ئاكره‌يى تا ئێستا زياتر له دوو ته‌ن كه‌رسته و پێداويستيان كۆكردووه‌ته‌وه و بڕياره به هاوكارى كۆمپانيايه‌كى فڕۆكه‌وانى، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه، وه‌جبه‌ى يه‌كه‌مى پێويستييه‌كان بگه‌يه‌نرێنه‌وه هه‌رێم.
هه‌روه‌ها وتى: "كۆمه‌كه‌كه ته‌نيا شمه‌ك نييه و بڕێك پاره‌ش كۆكراوه‌ته‌وه و ره‌وانه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێره بدرێته شمه‌كى تايبه‌ت به منداڵ و ژن بۆ ئاواره‌كان".
سه‌ره‌ڕاى هاوكارييه مادييه‌كان، ئه‌و 3 دايك و 3 كچه‌كانيان بڕێكى به‌رچاو دا‌و و ده‌رمانى پزيشكيان كڕيوه و له رێگه‌ى گروپى پزيشكى كوردى- سويدى له دهۆك، گه‌ياندوويانه‌ته ئاواره‌كان.
كه‌ژاڵ ئاكره‌يى
كەژاڵ ئاكرەیی، لە ساڵی 1996ەوە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەكەیان رووی لە سوید كردووە. ئێستا لەو وڵاتە گیرساوەتەوە و توانیویەتی لە بواری ئابووری بخوێنێت. لە بەشی بودجە و كاروباری كۆمەڵایەتی وەزارەتی دارایی ئەو وڵاتەش پلەی بەرپرسیارێتی بەدەستهێناوە.
وێڕای ئەوەی چالاكی رێكخراوەیی ئەنجامدەدات، بۆ ماوەی چوار ساڵ وەك وەرگێڕی یاسایی بۆ پەنابەرانی كورد و عەرەب لە ئۆفیسی فەرمانگەی كۆچ و پاسەپۆرتی سویدی ئیشی كردووە.
دواتر پەرەی بە كارەكەی داوە، كۆمپانیایەكی بۆ خزمەتگوزارییەكانی زمان و وەرگێڕان و رێپیشاندەری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان سوید و هەرێم دامەزراندووە.
لە ئێستادا وێڕای ئەركە فەرمییەكەی وەك فەرمانبەری وەزارەتی دارایی، ئەو لەگەڵ رێكخراوی "UMIA"، كه تاكه پرۆژەیەی سویدیە بە هاوكاری فەندی ئەوروپایی و بە سەرپەرشتی هەریەك لە وەزارەتی كار، شارەوانی ستۆكهۆڵم و فەرمانگەی دڵنیایی كۆمەڵایەتی بۆ هاوكاریكردنی ئەو گەنجانەی سووكە حاڵەتی تێكچوونی باری دەروونیان هەیە كار دەكات.
لە میانەی كاركردنیدا تا ئێستا هیچ لایەن و رێكخراوێكی ناوخۆیی و دەرەكی و حكومەتيی بۆ ئەو كارە مرۆییانە، هاوكاری كەژاڵیان نەكردووە و داهاتی كۆمپانیاكەی و بەخششی زیادە كاركردنی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو چالاكیانەی تەرخانكردووە و تەنانەت مانگانە بڕێك لە موچەكەشی تایبەت دەكات بۆ كڕینی ئەو دەرمانانەی منداڵان پێویستیانە و لە هەرێم دەستناكەون و وەك هاوكاری بۆیان دەنێرێتەوە.
له ميانى كاره‌كه‌يدا له پێناو ته‌ندروستى منداڵانى كورد، پزیشكێكی خانەنشینی سویدی لە بارەی كەیسەكانییەوە هاوكاری دەكات و رێنمایی پێویستی خۆبەخشانە پێدەدات.
كەژاڵ لە میانەی پرۆژە خێرخوازییەكانیدا هاوكاری منداڵانی توشبوو بە نەخۆشییەكانی "diagnos"، " Neuropsykiatrik"، " Diagnos ADHD"، " Autism"، " Aspergers syndrom"، "Downsyndrom"، "mild intellectual disability" دەكات.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق