الجمعة، 30 مارس 2012

لە بارەی وەرگێڕان و پشتڕاستنەكردنەوەی هەواڵ و زیاد بەكارهێنانی (كە)



لە بارەی وەرگێڕان و پشتڕاستنەكردنەوەی هەواڵ و زیاد بەكارهێنانی (كە)

زۆرێك لە میدیای كوردی ئەوەندە پشت بە وەرگێڕان دەبەستن؛ نیو ئەوەندە پیشت بە گەڕان بەدوای سەرچاوەی هەواڵ و دەستكەوتنی زانیاری لە سەرچاوەی سەرەكییەوە نابەستن.بۆنموونە: 

ئەم هەواڵەی ئاژانسی هەواڵ و بەدواداچوونی پەیامنێر، چاو لێبكەین دەبینیین، هەواڵەكە جگە لە وەرگێڕانی دەقی هەواڵێكی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) هیچی دیكە نییە. 

حەقە بپرسین: 

یەكەم: ئەو سەرچاوە باڵایەی یەكێتی كێیە هەڵوێستی حزبێكی دەربڕیوە و ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە؟ ئایا نەدەكرا سایتی پەیامنێر پەیوەندییەك بە گوتەبێژی رەسمی یەكێتییەوە بكات و زانیارییەكان پشتڕاست بكاتەوە.

دووەم: بۆچی دەبێت (شەرقولئەوسەت) ببێتە سەرچاوە بۆ ئاژانسێكی ناوخۆی هەرێم و ئەم ئاژانسە بۆ نابێتە سەرچاوە بۆ كەناڵ و میدیاكانی دەرەوە؟ 

پارووی بێ ئاو

بە سەرنجدان لە داڕشتنی هەواڵەكە دەبینیین زیادەڕۆی كراوە لە بەكارهێنانی (كە) دا. بێگومان هەردوو زمانی كوردی و فارسی لەوەدا گرفتیان هەیە. بەداخەوە لە كوردیدا ئەو كەسانەی تازە دەست بە نوسین و داڕشتن دەكەن؛ وەك ئەو كەسەی پارووی بێ ئاو بۆ ناچێتە خوارەوە، ئەمانیش وشەیان بە بێ (كە) بۆ نانووسرێت. بەكارهێنانی (كە) ئەگەر لەجێی خۆیدا نەبێت و پێویست نەبێت، جگە لە دەربڕینی شارەزانەبوونی نووسەرەكە هیچ مانایەكی دیكە هەڵناگرێت.

ئەمە وێڕای بەكارهێنانی (ی) و لكاندنی بە وشەوە وەك كورد دەڵێ (هەر بە هەوەس) بۆنموونە (یەكێتی) (ی)ـی دیكەی بۆ زیاد كراوە.

ليست هناك تعليقات: