داوای پاراستنی رۆژنامەنوسە ژنەكان دەکرێت

رۆژنامهوانی: فیدراسیۆنی رۆ ژنامەنوسانی نێودەوڵەتی داوا لەرێكخراوەكانی راگەیاندن دەكات پارێزگاری لەرۆژنامەنوسانی رەگەزی مێ بكەن. لەیادی هەشتی مارسدا_ رۆژی جیهانیی ژنان_فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی IFJ داوا لەدەزگاو رێكخراوەكانی راگەیاندن دەكات بەرپرسیارێتی خۆیان لەرێگەی رەخساندنی ژینگەیەكی سەقامیگر بۆیان بگرنە ئەستۆ بۆ روبەڕبوونەوەی ئەو شەپۆلە توندوتیژییەی دەكرێتە سەر رۆژنامەنوسانی رەگەزی مێ.

ژولیانا لینز، سەرۆكی گروپی كار لەو فیدراسیۆنە كە بەدواداچوون بۆ كەیسی توندوتیژی دی رۆژنامەنوسانی مێ دەكات لەبەیاننامەیەكدا رایگهیاند، “رۆژنامەنوسانی مێ لەشوێنی كاریاندا روبەڕووی جیاكاری زۆر دەبنەوە كە خۆی لەجیاكاری لە كرێی كارو بەرزبوونەوە لەرووی پیشەییەوە دەبینێتەوە.
” لینز وتیشی” ژمارەیەكی زۆر راپۆرت هەن سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر رۆژنامەنوسانی ژن تەنیاش لەبەرئەوەی ژنن، وەك ترساندن، دەستدرێژی سێكسی، دەستدرێژی جەستەیی، ئێمەش ناتوانین بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا لێبوردەبین كاتێك ئەنجامدەرانی ئەو توندوتیژییان حەسانەی تەواوەتیان هەیە.
” فیدراسیۆنەكە لەبەیاننامەكەیدا داواشی لەدامەزراوەكانی راگەیاندنو دەسەڵاتداران بە گشتی كرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆئەوەی رۆژنامەنوسانی ژن بە ئارامیەوە كارەكانیان رابپەڕێنن.
راشیگەیاند بانگەوازی سەرجەم سەندیكاكان دەكات بۆئەوەی داتابەیسێك بۆ دۆكیۆمێنتكردنی حاڵەتەكانی توندوتیژی دابمەزرێننو رەوانەی ئەنجومەنی جۆریی كۆمەڵایەتی سەر بە فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی بكەن بۆئەوەی بەدواداچوونییان بۆبكاتو پیشتیوانیان لێبكات. لەكۆتایی بەیاننامەكەیدا فیدراسیۆنەكە رایگەیاند هەلی بۆ رەخساوە بۆئەوەی ئەمساڵ بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكانی تایبەت بە بارودۆخی ژنان بقۆزێتەوە بۆ خستنەرووی پرسی توندوتیژی دژ بە ژنانی رۆژنامەنوس.
فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی IFJ گەورەترین سەندیكای رۆژنامەنوسانەو كاردەكات بۆ پاراستنو بەدەستهێنانی مافی رۆژنامەنوسان و ئازادییەكانیانو بۆ یەكەمجار ساڵی 1926 لە پاریس دامەزرێنراو دواتردووجاری تر لەساڵەكانی 1946و 1952 دامەزرێنرایەوەو بارەگای سەرەكی لەبرۆكسلی پایتەختی بەلجیكایەو نوێنەرایەتی زیاتر لە 600 هەزار رۆژنامەنوس دەكات لەزیاتر لە 100 وڵاتدا.
سهرچاوه: كەركوك ناو

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق