الخميس، 6 مارس 2014

.: NRT.TV :.شێرپەنجەی مەمك، هۆكاری تووشبوون، نیشانه‌ و چاره‌سه‌ركردنی

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=41662

 شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی
سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه‌، ئه‌گه‌ر
حاڵه‌تی تووشبوو له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مه‌ترسیی
كوشنده‌بوونی زیاتر ده‌بێت. مه‌رج نیه‌ ته‌نیا ژنان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بن، له
توێی ئه‌م بابه‌ته‌ نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی تووشبوون و رێگاچاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشییه‌كه‌ خراوه‌ته‌ڕوو. هاوكات وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاری گرنگ له‌ باره‌ی
ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

شێرپەنجەی
مەمك
:
یەكێكە
لە مەترسیدارترین شێرپەنجەكان، نەخۆشیەكە بەپلەی دووەم دێت لەنێوان نەخۆشییە بڵاوە
خراپەكاندا لەدوای شێرپەنجەی سییەكان، كە تووشی ژنان دەبێت، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی
حاڵەتەكانی ئەم نەخۆشییە لە رەگەزی مێینەن، بەڵام پیاوانیش هەن تووشی ئەم نەخۆشییە
دەبن. بە دروستبوونێكی هەر كۆمەڵە خانەیەك، یان گرێكان بەشێوەیەكی ناسروشتی لە
مەمكەكاندا، ناوی لوویان بەسەردا دەبڕێت. ئەم شێرپەنجەیە سەرەكیترین ھۆی
لەدەستدانی ژیانە لە ژنانی تەمەن 20 - 50 ساڵدا
.

ئەم
شێرپەنجەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت بە ئاسایی چارەسەر دەبێت، بەڵام زۆر جار بە ھۆی
كەمتەرخەمی لە بیر دەچێت و كاتێك پزیشك پێی دەزانێت، كە كار لە كار ترازاوە
.

لە
ھەر 8 ژنێك، یەك ژنیان لە ژیانی خۆیدا تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، لە بەر ئەمەش
لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا ھەر لە تەمەنی 30 ساڵ بەرەو ژوور پشكنین و چاودێری بۆ
دەرخستنی هەر كڵۆ و سفتێكی ناو مەمك دەست پێدەكات تا لە زووترین كاتدا ئەم لكانە
بخرێنە ژێر چاودێری و ئەگەر پێویستیان بە چارەسەر كردن و دەرمانی پزیشكی بێت، تا
بۆیان بكرێت
.
نیشانەكان:
ھەندێك
نیشانە ھەن، كە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە زووپێزانینى شێرپەنجەی مەمك لەوانە
:
1.ھەبوونی
تەنێك، گرییەك، لە ناو مەمك یان ژێرباڵدا
.
2.ھاتنەدەری
خوێناو یان زنچكاو (ئاوی رۆشن) لە گۆی مەمك
.
3.چوونە
ناوەوەی گۆی مەمك (ھەڵگەڕانەوەی گۆی مەمك بەرەو ناو پێست).
4.ھەڵوەرینی
پێستی دەوری گۆی مەمك
.
5.سووڕی
یان بـا كردنی گۆی مەمك و ئاوسانی لە قەبارەی خۆی زیاتر
.
6.گۆڕینی
شێوەی پێستی مەمك بۆ شێوەی توێكڵی پرتەقاڵ
.
7.گۆڕینی
شێوەی مەمكێك بە جۆرێك كە لە مەمكەكەی دیكە جیاواز بێت
.
8.درووستبوونی
برینێك لە مەمكدا كە دوای ماوەیێك چاك نەبێتەوە
.

سەلماندن:
كاتێك
كە گومان لە ھەبوونی شێرپەنجەی مەمك بوو، دەبێت پزیشك "مامۆگرافی" بكات.
ئەم مامۆگرافییە ھەبوون یان نەبوونی شێرپەنجە دەسەلمێنێت، دوای ئەوەش بۆ دڵنیای
تەواو دەبێت "بایۆپسی" بكرێت
.
چارەسەری
و دەرمان
:
چارەسەر
بە گوێرەی چەشنی نەخۆشیەكە دەكرێت. هەندێكجار بە نەشتەرگەری و هەندێكجاریش بە
دەرمان و چارەسەری كیمیایی و تیشكی و هۆرمۆنی هەوڵی چارەسەری نەخۆشییەكە دەدرێت
.

ئەگەر
ئەو لووە شێرپەنجەییەكە تەنھا لە یەك شوێندا بێت و بۆ ھیچ شوێنێكی دیكە نەچووبێت
ئەوە تەنھا ئەو شوێنە دەخرێتە بەر نەشتەرگەری و ھەڵدەگیرێت و چارەسەر دەبێت. بەڵام
ئەگەر ئەو لووە پەرەی سەندبێت و چووبێتە شوێنەكانی دیكەی مەمك یان چووبێتە ژێر باڵ
و جێی گرتبێت ئەوە پێویستە مەمك بە گستی دەربێت
.

هەندێكجاریش
لە رێگەی تیشكی بەهێزەوە هەوڵی لەناو بردنی گرێیەكە دەدرێت، ئەگەر پێویستیش بكات
ئەوا بە چارەسەری هۆرمۆنی چارەسەر دەكرێت و مەبەست لەم چارەسەرەش ئەوەیە كە كار بۆ
ئەوە دەكرێت ئەو هۆرمۆنەی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی لووە شێرپەنجەییەكە نەهێڵدرێت،
بۆنموونە ئەگەر سەرچاوەی هۆرمۆنەكە هیلكەدان بێت، ئەوا دەردەهێنرێت
.

لەگەڵ
هەریەك لەم چارەسەركردنانەدا ئارەزووی خۆراكت كەمدەبێتەوە، هەر بۆیە خۆراكی باش بە
هۆكارێكی گرنگ دادەنرێت و یاریدەدەری جەستەت دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی
هەوكردنەكان و بەرگریكارە لاوەكییەكانی چارەسەرە جیاوازەكان، هەروەها هەستی بەهێزت
پێدەبەخشێت، پێویستە ئەو توشبووە ئاسوودە بێت بۆ ئەو چارەسەری پزیشكیەی بۆی دیاری
كردوی دەبێت دەرونت ئارام بێت، لەوانەیە وا پێویست بكات، هەندێك راهێنان جێبەجێ
بكەیت لەدوای هەندێك جۆری نەشتەرگەرییەكان، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لەتوانای
جوڵاندن و توانای جەستەت، لەگەڵ ئەوەی ئەو راهێنانە دەبنە هۆكاری كەمكردنەوەی
ئازار و گرژبوونی ماسولكەكان
.

دوای
نەشتەرگەری
:
زۆر
جار دوای نەشتەرگەری لای خانمان ھەست بە لە دەستچوونی ژنایەتی دەكرێت لە بەر ئەوەی
كە ئەم ھەستە لاواز و ناخۆشە لە كۆڵی خانمان بكرێتەوە، نەشتەرگەریێكی دیكه‌یان بۆ
دەكرێت، كە بۆ جوانكارییە ئەم نەشتەرگەرییە به‌ جۆرێكه‌، لە جێی ئەو مەمك (یان
ھەردوو مەمك) كە ھەڵدەگیرێت دوو دانە مەمكی دەستكرد، بە ڕوواڵەت، وەكوو مەمكی
بەڕاستینەیە، دادەنرێت. بۆ وێنە ئەو نەشتەرگەرییە لە ساڵی 2013 لە 3 ھەنگاودا لە
سەر ئەكتەری سینمای ئەنجەلینا جۆلی ئەنجامدرا و دوای نەشتەرگەرییەكە گەڕاوە سەر
ژیانی ئاسایی خۆی و بێ ھیچ گرفتێك درێژەی بە ژیانی دا
.

بەگوێرەی
ئەو چارەسەرانەی پێشووتر بۆت بەكارهێنراون، پێویستە پشكنینی مانگانەی خۆت بكەیت،
شەش مانگ جارێك وێنەی تیشكی مەمكەكانت بگریت، هەروەها پشكنینەكانی خوێن بكەیت بۆ
چاودێریكردنی پێشكەوتنی حاڵەتەكەت
.

ئەو
شتانەی مەترسی تووشبوون زۆر دەكەن
:
ھەندێك
ھۆكار ھەن كە ئاستی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زۆر دەكەن وەك ئەمانەی لە خوارەوە
دێن
:
1.تەمەنی
سەروو، به‌ساڵاچوون
.
2.شوێن
و ژينگه‌ى نیشتەجێ بوون
.
3.ئەو
ژنانەی دووگیان نەبوونە
.
4.ھەبوونی
ھەڵە لە جیناتدا: وەكوو بوونی جینی ناكۆكی
BRCA1
و BRCA2.
5.خواردنی
زۆری خۆراكی چەور
.
6.دەسپێكردنی
خوێنی مانگانە لە تەمەنی خوار و تەواو بوونی لە تەمەنی سەروو
.
7.خواردنەوەی
بێهۆشكار و كهولی و مەی
.
8.ژیانی
ناچالاك و دانیشتن لە سەر جێگە بۆ ماوەی زۆر و وەرزش نەكردن
.
9.تووشبوونی
دایك، خۆشك، باوك یان برا

حەوت
پرسیاری گرنگ لە بارەی شێرپەنجەی مەمكەوە
:
یەكەم:
ئایا بوونی گرێ لە مەمكدا هەمیشە مانای شێرپەنجە دەگەیەنێ؟
بە
گوێرەی راپرسییەكی رێكخراوی "شێرپەنجەی مەمكی نیشتمانی"، %80ی گریی مەمك
بێ زیانە، واتە نابێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵام هەر ژنێك هەستی كرد گرێ لە
مەمكەكانییەوە هەیە، ئەوا با سەردانی دوكتۆر بكات و پشكنینی پێویست بۆ مەمكی
ئەنجام بدات
.

دووەم:
ئایا تیشكی
X-Ray دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجه؟
بە
گوێرەی زانیاری شارەزایان تیشكی ئێكس بە هیچ شێوەیەك نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی
شێرپەنجەی مەمك، هەروەها تیشكەكانی ئێكس‌ و پاڵەپەستۆكەشی نابێتە هۆی بڵاوبوونەوەی
شێرپەنجە، بگرە باشترین رێگەیە بۆ ژنانی تەمەنی سەرووی 40 ساڵی تا بەهۆیەوە
نیشانەكانی ئەو نەخۆشییە بزانن
.

سێیەم:
ئایا ئەگەر هیچ كەسێك لە بنەماڵەی ئێمە شێرپەنجەی مەمكی نەبووبێت‌، ئیدی منیش
تووشم نابێت؟
نەبوونی
شێرپەنجەی مەمك، پێشتر لە بنەماڵە مانای ئەوە نییە ئەو كەسە بەدوورە لەو مەترسییە،
هەرچەندە ئەمە هۆكارێكە بۆ هەبوونی ئەو مەترسییە، بەڵام فاكتەرە ژینگەییەكانی وەك
خواردنەوەی كحولی و جگەرەكێشان و بەكارهێنانی دەرمان و خۆراك كاریگەری هەیە بۆسەر
گرتنی شێرپەنجەی مەمك
.

چوارەم:
لابردنی مەمك بە نەشتەرگەری باشترین رێگەیە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی مەمك و
سەرهەڵنەدانەوەی جارێكی دیكە؟
هەموو
حاڵەتێكی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك پێویست بە بڕینی مەمك ناكات، بەڵكو كەمێك لەو
حاڵەتانەی‌ شێرپەنجەی مەمكیان هەبووە، نەشتەرگەری لابردنی مەمكیان پێویست بووە،
زۆربەی ئەو ژنانە‌ی كە نەشتەرگەرییان بۆ كراوە پێویستیان پێ نەبووە، جگە لەوەی ئەو
ژنەی، كە مەمكی بڕاوەتەوە لە رووی دەروونی و جەستەییەوە زیانی بۆی هەیە
.

پێنجەم:
ئایا ژنانی گەنجیش وەك بەساڵاچووان تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن؟
نەخۆشیەكە
لەناو ژنانی گەنجیش بینراوە، بەڵام زۆر بە كەمی و زیاتر لە ناو ئەو ژنانەدا كە
تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە مەترسیی تووشبوون زیاترە
.

شەشەم:
ئایا ئەو شێرپەنجەیە ژیانی تووشبووەكە لەناو دەبات؟
لە
راستیدا شێرپەنجەی مەمك لە خودی خۆیدا بكوژ نییە، بەڵكو ئەو كاتە بكوژ دەبێت ئەگەر
نەخۆشیەكە لە جەستەدا تەشەنەی كرد و بەشەكانی دیكەی گرتەوە بە تایبەتی سییەكان و
ئەندامەكانی دیكەی جەستە ئەو كاتە كۆنترۆڵكردنی ئەستەم دەبێت و ژیانی تووشبوو
دەخاتە بەر مەترسی لەناو چوونەوە. یەكی لە هۆكارەكانی دیكەی مەترسیداربوونی
نەخۆشیەكە ئەوەیە دەتوانێت بچێتە نێو ئێسك و خوێنەوەش كە ئەو كات مەترسی مردن زیاد
دەبێت
.

حەوتەم:
ئایا پیاوان پارێزراوون؟
بە
گوێرەی زانیاری راپۆرتە پزیشكییەكان ئەو نەخۆشیە لە ریزی پیاوانیش دۆزراوەتەوە و
حاڵەت دەركەوتوون، بەجۆرێك رێكخراوی كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكایی ئاشكرایكردووە
كە ‌نزیكەی 2000 حاڵەتی نەخۆشییەكەیان لە ناو پیاواندا دۆزیوەتەوه
.

ئامار
و ژمارەی تووشبووان
:
وەك
لە وێكپیدیادا هاتووە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، یەك 2 ملیۆن مرۆڤ
لە جیهاندا ساڵانە تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن و لە ساڵێكدا 500 هەزار تووشبوو ژیان
بەو هۆیەوە له ‌دەستدەدەن
.

رێكخراوی
كۆمەڵەی ئەمریكایی بۆ شێرپەنجە رایگەیاندووە، لە 2010دا 200 هەزار هاووڵاتی
ئەمریكایی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك لە جۆری ێرپەنجەی غازی بوونە و كۆمەڵەكە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە ناوەندی مردن بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە كەمبووەتەوە بە هۆی
پشكنینی پێشوەختە و چارەسەری دەستبەجێ
.
 سوود له‌ ماڵپه‌ڕى قردێله‌ى په‌مه‌يى و
وێكپيديا وه‌رگيراوه‌
.
ئا:
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=41662

ليست هناك تعليقات: