. : NRT TV :.
گه‌نجێكى 23 ساڵه، زياتر له ساڵێك و 9 مانگه له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه، دواى ئه‌وه‌ى خوشكه‌زايه‌كى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان به ئۆتۆمبێل لێيداوه. به هۆى ده‌ستتێوه‌ردانى حزبييه‌وه بنه‌ماڵه‌ى گه‌نجه‌كه رازى كراوون سكاڵا تۆمار نه‌كه‌ن. له ئێستاشدا بنه‌ماڵه‌ى به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێن: "ئه‌وه‌ى پێمان كراوه كردوومانه".
قادر حه‌سه‌ن، نيشته‌جێى هه‌ولێر، له 23 به‌هارى ته‌مه‌نييدايه، رۆژێكى گه‌رمى مانگى حوزه‌يرانى ساڵى 2012، ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێيه‌كى له ماڵ چووبووه ده‌ره‌وه بۆ به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانيدا.
ئه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌يه بۆ قادر به كاره‌ساتى رووداوێكى هاتوچۆ كۆتايى هات و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى "خوشكه‌زاى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان به ئۆتۆمبێل لێيداوه".
جينانى دايكى قادر وتى: "براده‌ره‌كانى به مۆبايل په‌يوه‌ندييان به كوڕه گه‌وره‌كه‌مه‌وه كرد، كه قادر ئۆتۆمبێل لێيداوه".
ئه‌وان، كاتێك ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتن؛ پزيشكه‌كان پێيانده‌ڵێن: كوڕه‌كه‌تان ره‌وانه‌ى به‌شى "ئينعاش" كراوه.
جينان وتى: "براده‌ره‌كانى وتيان كوڕى خوشكى (ف.م.) لێيداوه".
سه‌باره‌ت به گرتنه به‌رى رێككارى ياسايى ئه‌و خێزانه ويستوويانه سكاڵاى ياسايى له دژى تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه، (ع.م.) تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك دايكى باسيكرد، "به‌رپرسى ناوچه‌ى هێزه‌كانى ناوخۆى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌و كاته‌دا پێشنيازى بۆ كردوون، به سوڵحى عه‌شائيرى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، سكاڵا تۆمار نه‌كه‌ن".
دايكى قادر، ئه‌وه‌شى وت: "تۆمه‌تباره‌كه چه‌ند كاتژمێرێك به ناوى ده‌ستبه‌سه‌رى بردوويانه بۆ زيندانى مه‌حه‌ته و دواتريش ماڵى به‌رپرسێكى پۆليسى هه‌ولێر".
دواى رووداوه‌كه، بنه‌ماڵه‌ى تۆمه‌تباره‌كه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى قادر سكاڵايان تۆمار نه‌كردووه، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆيان قادريان ره‌وانه‌ى توركيا كردووه، دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى كاتيى، پزيشكه‌كانى توركيا پێيان راگه‌ياندوون، "پێويسته 3 مانگى ديكه قادر بهێننه‌وه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ره‌كانى".
ئه‌وان پێش مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى رابردوو، دێنه‌وه هه‌ولێر و وه‌ك دايكى قادر باسيكرد، "له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا كه‌س لێيانى نه‌پرسيوه‌ته‌وه و كه‌س سه‌ردانێكيشى نه‌كردوون".
سه‌باره‌ت به تۆماركردنى سكاڵا، دايكى قادر بێ‌ئومێد بووه و ده‌ڵێت: "شكاتى چى بكه‌ين، ئه‌وانه خۆيان حكومه‌تن، خه‌ڵك شكات له حكومه‌ت بكات هه‌ر عه‌يبه بۆيان..!".
له لايه‌كيديكه‌وه، به هۆى خه‌رجكردنى بڕێكى زۆر پاره‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كوڕه‌كه‌ى، جينان ئه‌و خانووه‌شى فرۆشتووه، كه خۆيان تێيدا نيشته‌جێ بوونه. ئێستا سه‌ربارى نه‌بوونى و نه‌خۆشى كوڕه‌كه‌ى له خانوويه‌كى كرێدا، كه ديواره‌كانى بلۆكێكى رووپۆش نه‌كراوه به گه‌چ و كاشى دانيشتوون و ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
قادر له سووچێكى ژووره بچووكه‌كه‌ياندا، له‌سه‌ر دۆشه‌كێك و له توێى به‌تانييه‌كدا راكشاوه. ئه‌و چيديكه ناتوانێت قسه بكات و هه‌ڵسێته سه‌ر پێ، ته‌نيا چه‌ند ده‌نگێكى سه‌ره‌تايى و چه‌ند ئاماژه‌يه‌كى جه‌سته‌يى بۆ قبوڵكردن و ره‌تكردنه‌وه ده‌زانێت.
دايكى قادر، له خه‌مى جگه‌رگۆشه‌كه‌ى نه‌خۆشييه ترسناكه‌كه‌ى خۆى بير چووه‌ته‌وه، كه خۆيشى گرفتارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌يه و ئه‌وه‌ى سامانێك شكى بردووه له پێناو هه‌ستانه سه‌ر پێى كوڕه‌كه‌ى خه‌رجيكردووه.
نه‌بوونى و هه‌ژارى، ئه‌و خێزانه‌ى ده‌سته‌پاچه كردووه، وه‌ك خۆيان وتيان: "ناتوانن پارێزه‌رێكيش بۆ كه‌يسى كوڕه‌كه‌يان بگرن، داواى مافى ژيان و چاكبوونه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن".
خوشكى قادر، سه‌رپۆشێكى ره‌شى له‌سه‌ر بوو، قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕی(NRT) كرد و وتى: "دڵم نايه‌ت زۆر سه‌يرى براكه‌م بكه‌م، چونكه زۆربه‌ى كات له‌گه‌ڵ يه‌ك بووين، ئه‌وه‌نده‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و بووم، له‌گه‌ڵ هيچ كام له براكانم نه‌بووم، ئێستاش ده‌بينم ئاوا له‌سه‌ر جێگه كه‌وتووه و هاوڕێكانى ده‌بينم، كه دێنه سه‌ردانى و براكه‌م له سه‌ر جێگه كه‌وتووه، زۆر خه‌فه‌تى پێده‌خۆم".
هينان خوشكى قادره، به شێنه‌يى قسه‌ى ده‌كرد، ئه‌و داواكار بوو، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى قادر له به‌هارى ته‌مه‌نيدا بكه‌وێته سه‌ر جێگه، "هه‌ر بێن سه‌يرى بكه‌ن، بزانن له چ حاڵێكدايه".
سه‌باره‌ت به‌و دۆسيه‌يه، ئاماده‌كارى ئه‌م راپۆرته، له رێگه‌ى مۆبايله‌وه په‌يوه‌نديكرد، به به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڵام ناوبراو، به "تووڕه‌بوونه‌وه"، رايگه‌ياند، "NRT خۆ نه‌بووه‌ته مه‌حكه‌مه، ئه‌م وڵاته خۆى كاولبووه، ئێوه‌ش كاولترى ده‌كه‌ن، ئه‌و پرسه په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه نييه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، براى تۆمه‌تباره‌كه، (أ.م) له رێگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييه‌وه، ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، كه براكه‌ى له‌و گه‌نجه‌ى داوه. وتى: "ئێمه هه‌وڵى خۆمانداوه و تا ئێستا هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلارى ئه‌مريكيمان بۆ چاره‌سه‌رى قادر خه‌رجكردووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شمان پێده‌كرێت، كه كردوومانه".
به هۆى پێنه‌دانى زانيارييه‌وه، تا ئێستا نازانرێت چۆن، پۆليس، په‌ڕاوى تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه‌ى داخستووه، له كاتێكدا بنه‌ماڵه‌ى قادر ويستوويانه سكاڵا تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام به پاساوى "سوڵحى عه‌شائيرى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و له ئه‌ستۆگرتنى چاره‌سه‌رى قادر رێگه نه‌دراوه سكاڵا تۆمار بكه‌ن و دۆسيه‌ى رووداوه‌كه ".
قادر، كه هه‌موو خه‌ون و خوليايه‌كى يارى و پياسه‌ى ئێواران و سه‌يركردنى جوڵه وه‌رزشييه‌كانى "ميسى" له توێى به‌تانييه‌كدا و له ژوورێكى به بلۆكهه‌ڵچنراودا به با چوون، هێشتا ئومێدى به ژيان هه‌يه و به ئاماژه و به سه‌ر جوڵاندن هاوارى خۆى بۆ ژيان ده‌رده‌بڕى، له به‌ر هه‌يوانى ژووره‌كه‌شيدا، دايكى به گريانه‌وه دوا قسه‌ى خۆى كرد و وتى: "ماقووڵ نييه، ئه‌وان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يان هه‌يه و ئه‌و كوڕه‌يان وا لێ‌كرد و لێى ناپرسن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق