. : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: ژنێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر، له لايه‌ن يه‌كێك له ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌يه‌وه درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله و به‌هۆى به‌ركه‌وتنى چوار فيشه‌كه‌وه ژيانى له‌ده‌ستدا.
تاوانى كوشتنى "گ.ن.م"ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ، كات 08:30ى شه‌وى چوارشه‌ممه 12ى ئازار – مارسى 2014، له گه‌ڕه‌كى شه‌هيدانى سيتاقان له دوورى چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له باره‌گاى سه‌ره‌كى حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامدرا.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى "ئێن ئاڕ تى"، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر رائيد كاروان عه‌بدولكه‌ريم رايگه‌ياند، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌يان، ده‌ستبه‌جێ پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى تاوانه‌كه.
وتيشى: "تيمى پۆليسى به‌ڵگه‌ى تاوان سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانن و پۆليس په‌ڕاوى بۆ ئه‌و تاوانه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵينه‌وه ده‌ستيپێكردووه".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى "ئێن ئاڕ تى" بكوژه‌كه هێشتا ده‌ستگير نه‌كراوه.
كوشتنى "گ.ن.م"ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له كاتێكدايه ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ريم سنجارى له كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به پرسى ژن له ميوانخانه‌ى رۆتانا له هه‌ولێر ئاماده‌بوو.
له په‌راوێزى ئه‌و كۆنفرانسه‌دا، وه‌زيرى ناوخۆ ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كه‌ناڵى "ئێن ئاڕ تى" له باره‌ى وه‌ڵاميان بۆ ئه‌و توندوتيژييانه‌ى دژى ژنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن و له راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئاماژه‌يان پێكراوه بداته‌وه و كامێراى ئێن ئاڕ تى شكێنرا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆي‌دا، به پشت به‌ستن به زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى "وارڤین"، رايگه‌ياندووه، له هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى ژنان به دۆخێكى مه‌ترسيداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌يدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، نووسيويه‌تى: "بە گوێرەی ئامارى رێکخراوی ناحکومی لۆکا‌ڵی - دەزگای وارڤین – ماڵپه‌ڕى وارڤين -، لە نێوان کانوونی دووەم و حوزەیراندا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، 60 حاڵەتی کوژران و 27 حاڵەتی خۆکوشتن لە ناو ژناندا هەبووە، 184 حاڵەتی سووتان، 120 حاڵەتی خۆ خنکاندن و زیاتر لە 160 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی، ئەشکەنجەدان، یان دەستدرێژیی سێکسی دژی ژنان ئەنجامدراوە".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، كۆمێنتى ئاماده‌كارى ئاماره‌كه‌ى ده‌زگاى وارڤینيشى يادداشت كردووه و نووسيويه‌تى: "وارڤين لەو باوەڕەدایە، کە ژمارەکان زۆر زیاترن و زۆرێک لە حاڵەتەکان ریپۆرت نەکراون".
به گوێره‌ى زانيارى و ئاماره رۆژنامه‌وانييه‌كانى به‌رده‌ست ماڵپه‌ڕى "ئێن ئاڕ تى"، كه له پانۆرامايه‌كدا، بڵاوكرانه‌وه، له هه‌رێمى كوردستان و شارى كه‌ركووك، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نزيكه‌ى 20 ژن به شێوه‌ى جياجيا كوژراون، يان خۆيان كوشتووه، ياخود به‌هۆى سووتانه‌وه ژيانيان له‌ده‌ستداوه.
"گ.ن.م" يه‌كێكى ديكه‌يه له‌و ژنانه‌ى بووه قوربانى ئه‌و پارچه چه‌كانه‌ى به شێوه‌ى مۆڵه‌تدار و بێ مۆڵه‌ت له هه‌رێمى كوردستان بڵاو بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و ژنه به چه‌كى كڵاشينكۆف كوژراوه، ئه‌مه له كاتێكدايه، تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵگرتنى چه‌كى له ماڵان قه‌ده‌غه نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت به گوێره‌ى رێنمايش بردنه‌وه‌ى چه‌كى بۆ ماڵ له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ياساغ نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ى جياجياوه مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك به پياوانى كورد ده‌درێت.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق