SHROVA
بابایه‌كی نووسیار توڕه ده‌بێت و ده‌نووسێت: ""ده‌بیت كورد به عه‌ره‌بی حه‌ویجه بلیت یان دیله‌كانمان ده‌ویته‌وه یاخود حه‌ویجه له‌كه‌ل زه‌ویدا ته‌ختبكریت""
بیركردنه‌وه‌ی داعشیانه‌یه
بابایه‌كی نووسیار توڕه ده‌بێت و ده‌نووسێت: ""ده‌بیت كورد به عه‌ره‌بی حه‌ویجه بلیت یان دیله‌كانمان ده‌ویته‌وه یاخود حه‌ویجه له‌كه‌ل زه‌ویدا ته‌ختبكریت""
یه‌كێ دیكه ده‌نووسێت ده‌بێ هه‌رچی عه‌ره‌به بسوتێنرێت.. یه‌كێ دیكه له‌ولاوه تا دوێنێ شه‌ریكی داعش بووه له بازرگانیكردن به نه‌وت و ئۆتۆمبێل ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر دیلێ شتێكی به‌سه‌ر بێت ئاگر له سه‌ر سه‌ری چی عه‌ره‌به ده‌كه‌ینه‌وه..
له‌ولاوه به فه‌رمانی كاكه شێخ و كابرای ئه‌ڵمانی چه‌ندین گوند به شۆفڵ ته‌ختكراوون له‌گه‌ڵ زه‌وی و شه‌ڕه‌كه‌یان له شه‌ڕی داعشه‌وه كردووه به شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب و فوو به بوقی شه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستییدا ده‌كه‌ن..
چه‌ند هه‌ژمارێكی كوردیی له تویته‌ر به ده‌یان وێنه‌ی ئه‌و مه‌یتانه‌ی داعشیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئاگریان تێبه‌ردراوه و دوكه‌ڵیان لێهه‌ڵده‌ستێت و نووسیویانه تۆڵه‌ی كه‌ساسبه‌مان له داعش كرده‌وه..
له گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌كی نائینسانییانه‌دا مه‌یتی كوژراو به كه‌ركوكدا راده‌كێشرێت و هه‌ڕڕای له شوێن ده‌كرێت و به مۆبایل وێنه‌ی ده‌گیرێت و وه‌ك پاڵه‌وانێتی بڵاو ده‌كرێته‌وه و بابای كه‌ڵه نووسه‌ر ورته‌ی لێوه‌نایه‌ت به‌ڵام له حه‌ویجه خه‌ڵك به زه‌بری داعش و له ژێر ترس‌دا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌یری دیله‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان پێیان خۆشه و به تۆڵه‌ی ده‌زانن، ئه‌م ده‌ڵێت ده‌بێت حه‌ویجه ته‌خت بكرێت...
نه‌ریتێكی نه‌گریس و ناشیاو په‌یا بووه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌بینی ره‌سمی له‌گه‌ڵ مه‌یتێكی داعش گرتووه و پێڵاوی ئاخنیوه‌ته ده‌مییه‌وه و یان سه‌ری بڕیوه و به ده‌ستییه‌وه گرتووه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرتووه.. ئه‌مه له كوێی ئه‌خلاقی ئینسانییانه‌دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه و بۆچی بترسین له‌وه‌ی بڵێین ئه‌م ره‌فتاره هه‌ڵه‌یه و نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه بگره لاسایكردنه‌وه‌ی داعشه و شوێنپێهه‌ڵگرتنی داعشه...
ئاخر چ پاڵه‌وانێتییه‌ك و چ شه‌ره‌ف و ئینسانییه‌تێكی تێدایه و چ جوانی و خۆشییه‌كی تێدایه مرۆڤ كه‌له سه‌ر له جه‌سته جیابكاته‌وه و ره‌سمی له‌گه‌ڵ بگرێت یاخود ره‌سم له‌گه‌ڵ مه‌یتی سووتاو و شێواودا بگرێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی و دڕنده‌یی و لاساییكردنه‌وه‌ی وه‌حشیه‌تی داعش نه‌بێت..
ئاساییه له قۆلێكه‌وه یان به‌ره‌یه‌كه‌وه ئه‌م شه‌ڕه بدۆرێنیین، به‌ڵام بۆچی ئه‌خلاقی ئینسانیبوون و ئه‌خلاقی كوردانه بدۆرێنیین و ببینه هاوشێوه‌ی دڕنده‌یه‌كی وه‌ك داعش... ئه‌وانه‌ی تاوانی هاوشێوه‌ی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن هه‌ق وایه سزای سه‌ربازی بدرێن و به ئاگا بهێنرێنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌وه هیچ كوردایه‌تی و پاڵه‌وانێتییه‌ك و شه‌ره‌فێك نییه كه به‌رامبه‌ر به مه‌یتی ده‌كه‌ن جا با هی هه‌ر كه‌سێ بێت..
له كوبانێ كێ وێنه‌یه‌كی بینیوه گه‌ریلایه‌ك سووكایه‌تی به ته‌رم بكات و سه‌ری له جه‌سته‌ی جیا بكاته‌وه و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرێت..
كێ بینیویه‌تی له شه‌قامه‌كانی كوبانێ ته‌رمی داعش به دوای ئۆتۆمبێلدا رابكێشرێت یان ئاگری تێ به‌ر بدرێت...
به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌یان و سه‌دان حاڵه‌تی وا له سنووری كه‌ركوك و زومار هه‌ن.. به تایبه‌تی كه‌ركوك
نزیكه‌ی 50 وێنه‌ی له‌و جۆره تاوانانه‌م لایه كه هه‌ژمار و ئه‌كاونته‌كانی كوردییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر كاریگه‌ری و ناشیاوویان بۆ بڵاوكردنه‌وه نه‌مویست دایان بنێم..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق