به‌شى يه‌كه‌م:
(چه‌مك، گرنگى، ئامرازه‌كانى، ئاسته‌كانى و
رێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى)
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان*
به درێژايى مێژووى شه‌ڕ و ململانێكان، ئه‌وه‌ى يه‌كلابووه‌ته‌وه،
كاريگه‌رى و بايه‌خى روو له هه‌ڵكشانى شه‌ڕى ده‌روونييه له ئاراسته‌كردن، يه‌كلاكردنه‌وه‌ى
شه‌ڕ و ململانێكان، گۆڕينى هاوكێشه‌كانى هێز و سه‌نگى لايه‌نه‌كانه له به‌ره‌كانى
شه‌ڕدا.
داعش له‌گه‌ڵ هاتنه‌ئاراو دامه‌زراندنيدا ستراتيژێكى ورد
و شاره‌زايانه‌ى له رووى به‌كارهێنانى "پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان"[1] به تايبه‌تى شه‌ڕى ده‌روونى بۆ تێكشكاندنى نه‌ياره‌كانى
داڕشتووه. به سوود وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به‌كارهێنانى دامه‌زراوه
ميدياييه‌كانى جيهان و كه‌ناڵه ئاسمانييه‌كان توانيويه‌تى په‌يامه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كانى
بگه‌يه‌نێته هه‌موو سووچێكى جيهان و به ئاسانى ئه‌و مه‌رام و ئامانجانه بهێنێته
دى، كه ستراتيژيه‌تى شه‌ڕى ده‌روونى خۆى له‌سه‌ر بنياتناوون.
به‌كارهێنانى هه‌ريه‌ك له ره‌گه‌زه‌كانى پڕوپاگه‌نده،
واته‌وات، شۆردنه‌وه‌ى مێشك، بۆ ترساندنى نه‌ياران و تێكشكانى گيانى به‌ره‌نگارى و
وره‌يان له سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕدا ئه‌نجامه‌كانى به روونى به رووخسارى سه‌ربازه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌داوه‌كانى
سه‌ربازگه‌ى سبايكه‌ر[2]
و فيرقه‌ى حه‌ڤده‌ى سوپاى سوريا[3]
و هێزه ئه‌منييه‌كانى موسڵ ديار بوو. به هه‌زاران سه‌ربازى سوريا و عێراق له به‌رده‌م
گرووپه چه‌كداره‌كانى داعش، كه له ژێر درووشمى "جئناكم
بالذبح"[4]
هاتبوون، دۆشداماو و به‌زيوانه
سه‌نگه‌ره‌كانيان چۆڵكرد و زۆرێكيشيان خۆيان راده‌ستكرد و به ده‌ستى چه‌كدارانى
داعش گوله بارانكران.
قسه‌كردن له‌سه‌ر تاكتيك و ستراتيژى شه‌ڕى ده‌روونى داعش
پێويستى به لێكۆڵينه‌وه‌ى زياتر هه‌يه و بارته‌قاى ئه‌وه هه‌يه، كه لێكۆڵينه‌وه‌ى
ئه‌كاديميانه‌ى ورد و تايبه‌تمه‌ندى له باره‌وه بكرێت. ئێمه لێره‌دا به گوێره‌ى
پێويستى بابه‌ته‌كه و بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى ئه‌و لايه‌نه‌ى شه‌ڕى داعش ته‌قه له
ده‌رگاى چه‌ند باس و ته‌وه‌رێكى تايبه‌ت به‌و پرسه ده‌ده‌ين و به پێويسته ئه‌مڕۆ
زياتر له هه‌ر كاتێكى ديكه هێزى به‌رگرى و هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى و
له ناويشياندا ميدياكارانى كورد شاره‌زاييه‌كى بنه‌ماييانه‌يان سه‌باره‌ت به چه‌مكى
شه‌ڕى ده‌روونى و كاريگه‌رييه‌كانى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن د‌رك به ماهيه‌تى ئه‌و
په‌يامانه‌ى داعش بكه‌ن كه بڵاوده‌كرێنه‌وه و بزانن كامه وشه و دێڕى داعش مه‌رامى
شه‌ڕانگێزانه و پڕوپاگه‌نده‌يى له پشته و ده‌ستپارێز بكه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ى
به‌ناو زانيارى و هه‌واڵێك كه سه‌رچاوه‌كه‌يان داعشه و به‌شێكه له شه‌ڕى ده‌روونى
ئه‌و رێكخراوه دژ به هه‌رێمى كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى خه‌ڵكى كوردستان.
شه‌ڕى ده‌روونى چييه
شاره‌زايانى بوارى ده‌روونى به گوێره‌ى گۆشه‌نيگاى
خۆيان و تێڕوانينى بابه‌تييانه‌يان له چه‌مكى شه‌ڕى ده‌روونى پێناسه‌ى جياجيايان
بۆ چه‌مكه‌كه كردووه. لێكۆڵه‌رانى نيوه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بيسته‌م ئه‌و چه‌مكه‌يان
زياتر وابه‌سته‌ى پڕوپاگه‌نده كردووه. له روانگه‌ى پڕوپاگه‌نده‌وه روانيويانه‌ته
ئه‌رك و رۆڵى شه‌ڕى ده‌روونى، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونى كات و دواى شه‌ڕه‌كانى
ڤێتنام، عه‌ره‌ب – ئيسرائيل، عێراق و ئێران، كه‌نداو، چه‌مكه‌كه گشتگيرانه‌تر
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كرا‌و پێناسه و رۆڵى زۆرترى بۆ ده‌ستنيشانكرا و له ئێستاشدا
ئه‌و چه‌مكه له كۆى گشتى پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان، جياكراوه‌ته‌وه و وه‌ك لقێكى
پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان (العمليات النفسية) مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌ره‌تا ئه‌و چه‌مكه وابه‌سته‌ى شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارييه‌كان
كرابوو، ئامانج لێى كورتهه‌ڵهێنرابوو، له تێكشكاندنى وره و كه‌سايه‌تى سه‌ربازه‌كان
و ئاراسته‌كردنى هه‌موو شتێك دژى دوژمن جگه له به‌كارهێنانى چه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ى
ده‌وترا "هه‌ڵمه‌تێكى فراوانه هه‌موو ئامراز و كه‌ناڵه‌كانى تێدا
به‌كارده‌هێنرێت، به مه‌به‌ستى درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر عه‌قڵ و سۆزى كۆمه‌ڵێكى
دياريكراو، به ئامانجى گۆڕينى هه‌ڵوێستێكى دياريكراو، يان گرتنه‌به‌رى هه‌ڵوێستێكى
ديكه، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لايه‌نه‌ى شه‌ڕه ده‌روونييه‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه"[5]،
يان وه‌ك ئه‌و پێناسه‌يه‌ى
سه‌ڵاح نه‌سر بۆيكردووه و ده‌ڵێت "به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندنه، به مه‌به‌ستى
درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر عه‌قڵ و سۆزى كۆمه‌ڵێكى دياريكراوى نه‌يار، يان
كۆمه‌ڵێكى بێلايه‌ن، ياخود گرووپ و تاقمى بيانى دۆست، بۆ مه‌به‌ستى ستراتيژى و ته‌كتيكى"[6].
هه‌روه‌ها به‌وه‌ش پێناسه ده‌كرێت،
كه "به‌كارهێنانى پڕوپاگه‌نده‌يه، به شێوه‌يه‌كى پلان بۆ
دانراو له لايه‌ن ئه‌و گرووپ و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ به ئامانجگرتنى كۆمه‌ڵ و
گرووپى نه‌يار، دۆست و بێلايه‌ن به مه‌به‌ستى درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر
بيروڕا، سۆز، ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه و ره‌فتاريان به جۆرێك، كه ياريده‌ده‌ر بێت
بۆ هێنانه‌دى ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ى ئه‌و لايه‌نه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى به‌رپاكردووه"[7]. هه‌روه‌ها له كاتى شه‌ڕ و ئاشتييدا ئه‌نجامده‌درێت و
هه‌موو تواناى ده‌وڵه‌ت له رووى سياسى، ئابوورى، سه‌ربازى و ميديايى تێدا به‌گه‌ڕ
ده‌خرێت بۆ هێنانه‌دى ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى[8]،
هه‌رچه‌نده بۆچوونى ئه‌وه‌ش له ئارادايه شه‌ڕى ده‌روونى زياتر بۆ كاتى شه‌ڕ و
چالاكى سه‌ربازييه و ئه‌وه‌ى له ئاشتييدا به‌كارده‌هێنرێت زياتر پرۆسێسه ده‌روونييه‌كانه.
جێى سه‌رنجه له‌م پێناسانه‌دا، زياتر جه‌خت له‌سه‌ر په‌يامى
ميديايى و پڕوپاگه‌نده‌يى كراوه‌ته‌وه. چالاكى سه‌ربازى و به‌كارهێنانى هێز بۆ
تێكشكاندنى وره و گۆڕينى ئاراسته‌ى سۆز، عه‌قڵ و ره‌فتارى گرووپه نه‌ياره‌كان
ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه، ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌زموونه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى شه‌ڕ
ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه، بۆردومان و غاره‌ى فڕۆكه و به‌كارهێنانى زه‌برى سه‌ربازى
هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌رپاكردنى شه‌ڕى ده‌روونييدا، كاريگه‌رى ئه‌رێنى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر
تێكشكاندنى وره‌ى نه‌ياره‌كان هه‌يه. وه‌ك ئه‌وه‌ى له كاتى شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداودا،
هاوڕێ له‌گه‌ڵ بۆردومانى سه‌ختى به‌غدا، فڕۆكه ئه‌مريكاييه‌كان بڵاوكراوه‌ى
پڕوپاگه‌نده‌ييان بۆ سه‌ربازانى عێراق ده‌خسته‌خواره‌وه. له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كان به
هونه‌رى كاريكاتێر ئه‌و په‌يامه‌يان ده‌گه‌ياند، كه "سه‌ربازى
به‌جێماوى عێراق له بياباندا ته‌نيا رێگه‌ى راست بيگرێته به‌ر ئه‌وه‌يه خۆى
راده‌ستبكات، چونكه ئه‌و به‌رگه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كان ناگرێت".
كه‌واته
"ئاراسته‌كردنى پرۆگرامى
راديۆيى و داواكردن له سه‌ربازان بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان راده‌ستبكه‌ن، هيچ سوودێكى
نابێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نمايشى هێز و زه‌برى زۆرتر نه‌كرێت، هه‌ربۆيه
پێويسته له داڕشتنه‌وه‌ى پێناسه‌ى چه‌مكى شه‌ڕى ده‌روونييدا، جه‌خت له‌سه‌ر
هاوڕێك و پێكه‌وه‌لكاندنى هه‌موو جۆره په‌يامه‌كان بكرێت. له رێى هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى
گه‌ياندنى په‌يامه‌وه ئاراسته‌ى لايه‌نى به ئامانجگيراو بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى
كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بيركردنه‌وه و ره‌فتاردا به شێوه‌ى پێويست
درووستبكات. له‌م سۆنگه‌يه‌شه‌وه ده‌توانين بڵێين، رێگه و شێوازه ته‌قليدييه‌كانى
شه‌ڕ و ئامرازه سه‌ربازييه‌كان و رێگه ناسه‌ربازييه‌كانى وه‌ك رێوشوێنه
ئابوورى، ديبلۆماتى، سيخوڕى، تابوورى پێنجه‌م به‌شێكى دانه‌بڕاوون له شه‌ڕى ده‌روونى
و لێى جيانابنه‌وه، ئه‌و په‌يامه گۆكراوانه‌ى ئاراسته‌ى دوژمنيش ده‌كرێن، ته‌نيا
جه‌ختكردنه‌وه و سووربوون له‌سه‌ر ئامرازه‌كانى ديكه‌ن و به ته‌نيا كاريگه‌رييه‌كى
ئه‌وتۆ به‌جێناهێڵن"[9].
وێڕاى ئه‌و پێناسانه، پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژيا و ئامرازه‌كانى
گه‌ياندن، بۆچوونى نوێتريان هێنايه كايه‌وه. ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، شه‌ڕى ده‌روونى
مه‌رج نييه ته‌نيا له كاتى شه‌ڕدا بێت و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و له
كاتى ئاشتيشدا وڵاتان ئه‌و جۆره چه‌كه به‌كارده‌هێنن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونى
تاك و كۆمه‌ڵگه و داڕشتنه‌وه‌ى كه‌سايه‌تى تاك و گه‌له‌كان و گۆڕينى ئاراسته‌ى
بيركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ و گه‌لان و هاندانيان بۆ بيركردنه‌وه و گۆڕينى ره‌فتاريان
به جۆرێك، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ى لايه‌نى ئه‌نجامده‌رى شه‌ڕه‌كه ده‌يه‌وێت،
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، بۆ قۆناغى ئاشتى چه‌مكه‌كه گشتگيرتره و ئه‌و كرده‌وانه
به‌يه‌كه‌وه به ناوى پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.
ئامانجه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى
شه‌ڕى ده‌روونى پرۆسه‌يه‌كى فراوان و به‌رده‌وامه، په‌يوه‌ست
نييه ته‌نيا به قۆناغى شه‌ڕه‌وه، به‌ڵكو له قۆناغى پێش شه‌ڕ ئاماده‌يى وه‌رگرى
بۆ قۆناغى شه‌ڕ ده‌كات و له قۆناغى شه‌ڕيشدا كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى هێزه‌كان
و خه‌ڵك له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ش كار بۆ تێكشكاندنى دوژمن ده‌كات. دواى شه‌ڕيش
كار بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى به‌رگرى ده‌كات. به شێوه‌يه‌كى
گشتيش شه‌ڕى ده‌روونى چه‌ند ئامانجێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له‌وانه:
يه‌كه‌م: تێكشكاندنى گيانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمن و
داڕووخاندنى وره و لاوازبوونى بڕوا به ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى.
دووه‌م: درووستكردنى گومان و دوودڵى سه‌باره‌ت به‌و رێگه و
تێڕوانينه‌ى لايه‌نى به ئامانجگيراو بڕواى پێى هه‌يه.
سێيه‌م: درووستكردنى گومان له نێوان سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌ره‌كه‌يدا،
به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تيش سه‌ركرده‌كانى دوژمن و فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كان ده‌كاته
ئامانج.
چواره‌م: چاندنى تۆوى دووبه‌ره‌كى و ناكۆكى له ريزى لايه‌نى به
ئامانجگيراو.
پێنجه‌م: هاندانى لايه‌نى به ئامانجگيراو بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.
شه‌شه‌م: گۆڕينى بيركردنه‌وه و ره‌فتارى لايه‌نى به
ئامانجگيراو به جۆرێك كه لايه‌نى په‌لامارده‌ر ده‌يه‌وێت.
حه‌وته‌م: به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى دوژمن.
هه‌شته‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ى گيانى به‌ره‌نگارى و يه‌كخستنى ريز و
كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى و له‌ناوبردنى ناكۆكييه ناوخۆييه‌كانى ئه‌و لايه‌نه‌ى شه‌ڕه‌كه
ئه‌نجامده‌دات.
نۆيه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن به‌تايبه‌تى له كاتى شه‌ڕدا[10].
گرنگى شه‌ڕى ده‌روونى
به
درێژايى مێژوو، شه‌ڕى ده‌روونى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كان و چاره‌نوسى
ململانێكان به‌جێهێشتووه. له ئێستاشدا شانبه‌شانى پێشكه‌وتنى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن
و به كۆگه‌ياندن، گرنگى و بايه‌خى ئه‌و جۆره شه‌ڕه رووى له هه‌ڵكشانى زياتر
كردووه.
رومل[11]
له باره‌ى گرنگى شه‌ڕى ده‌روونييه‌وه ده‌ڵێت "فه‌رمانده‌ى
سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌يه پێش ئه‌وه‌ى زاڵ‌بێت به‌سه‌ر جه‌سته‌ى دوژمنه‌كانيدا،
به‌سه‌ر عه‌قڵ و بيركردنه‌وه‌ياندا زاڵ ده‌بێت". هه‌روه‌ها ليوا جه‌ماله‌دين مه‌حفوز[12]
راى وايه "زانستى سه‌ربازى و ئه‌زموونى شه‌ڕه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
شه‌ڕى ده‌روونى چه‌كێكى كاريگه‌ر و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه له شه‌ڕه‌كاندا، هاوكارييه‌كى
زۆرى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان و شێوازه‌كانى ديكه‌ى ململانێ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى
سه‌ركه‌وتنى خێرا به كه‌مترين زيان و كه‌مترين خوێنڕشتن، شه‌ڕى ده‌روونى مه‌ترسيدارترين
جۆرى شه‌ڕه، چونكه پێش ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان له رووى
جه‌سته‌ييه‌وه بكرێنه ئامانج، له رووى بيركردنه‌وه و هه‌ست و سۆزه‌وه ده‌ستيان
به‌سه‌ردا ده‌گيرێت و گيانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان تێكده‌شكێنێت"[13].
له
شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداودا[14]،
سوپاى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى به شێوه‌يه‌كى به‌رنامه بۆ داڕێژراو و ورد هه‌ڵمه‌تێكى
فراوانى شه‌ڕى ده‌روونييان دژى سوپاى عێراق له‌و كاته‌دا ئه‌نجامدا. له ماوه‌ى ته‌نيا
حه‌وت هه‌فته‌دا 29 مليۆن بڵاوكراوه‌يان له 24 شێوه‌دا گه‌يانده %98ى هێزه چه‌كداره‌كانى
عێراق و داوايان لێده‌كردن، خۆيان راده‌ستبكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه مه‌رگ چاوه‌ڕوانيان
ده‌كات. له هه‌ندێك بڵاوكراوه‌دا، ئه‌و په‌يامه‌يان ده‌گه‌ياند، كه كه‌سوكارتان
چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌ن و پێويسته به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت يه‌كێك له
بڵاوكراوه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى دينارى عێراقى چاپكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان
بتوانن هه‌ڵيبگرن و له ناو پاره و گيرفانه‌كانياندا بيشارنه‌وه. سوپاى ئه‌مريكا
و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان دابوو، هه‌ر سه‌ربازێك ئه‌و بڵاوكراوه‌يه‌ى
پێبێت، له حاڵى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانييدا ره‌وانه‌ى شوێنێكى ئارامى ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌مريكا، له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى دووه‌مى
كه‌نداودا، ئێزگه‌يه‌كى راديۆيى تايبه‌ت به گه‌ياندنى په‌يام و ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى
شه‌ڕى ده‌روونى دژى عێراق دامه‌زراند. ئێزگه‌كه له رۆژى 19ى كانوونى دووه‌م/يه‌نايرى
1991 تاوه‌كو 1ى نيسان/ئه‌پريلى 1991 به ناوى "ئێزگه‌ى
ده‌نگى كه‌نداو" رۆژانه به بێ پچڕان په‌خشى به‌رنامه‌كانى ده‌كرد[15].
ئاسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى
1.شه‌ڕى ده‌روونيى ستراتيژى:
پلانى شه‌ڕى ده‌روونيى ستراتيژى له‌سه‌ر بنه‌ما و
تێڕوانينێكى دووربينانه داڕێژراوه. به گوێره‌ى پلانه‌كه كار بۆ هێنانه‌دى
ئامانجى فراوانى ستراتيژى ده‌كات. ئه‌و جۆره شه‌ڕه ئاراسته‌ى هێزى چه‌كدار و گه‌ل
ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بارى نائاسايى. هه‌روه‌ها
ئاراسته‌ى لايه‌نى نه‌يار و دۆست ده‌كرێت به ئامانجى گۆڕينى بيركردنه‌وه و هه‌ڵوێست
و ره‌فتاريان. ئه‌م جۆره‌يان سنوور و كات ناناسێت. جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراو به‌رفراوانه.
پلانه ستراتيژيه‌كه‌ش پێويستى به وردكردنه‌وه و روونكردنه‌وه‌ى هه‌موو جومگه و
بابه‌ته‌كانى هه‌يه.
2.شه‌ڕى ده‌روونيى تاكتيكى: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى لايه‌نى به
ئامانجگيراوه، ئامانجى كاتى هه‌يه و په‌يامه‌كه‌ى چڕكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر
هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه‌ى قۆناغه‌كه پێويستى هێنانه‌دييانى سه‌پاندووه[16].
ئامرازه‌كانى گه‌ياندنى په‌يامى شه‌ڕى ده‌روونى
په‌يامى شه‌ڕى ده‌روونى به زۆر شێوه و ئامراز ده‌توانرێت
بگه‌يه‌ندرێته وه‌رگر، له‌وانه:
1.تابوورى پێنجه‌م، له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده
و واته وات و درووستكردنى بێ متمانه‌يى.
2.چاپكراوه‌كان، رۆژنامه، گۆڤار، كتێب، ناميلكه،
بڵاوكراوه، پۆسته‌رى هه‌ڵواسراو،..هتد.
3.ئامرازه‌كانى بيستن، وه‌ك ئێزگه‌كانى راديۆ، وتارى ده‌نگى،
گۆرانى، سرود، ده‌نگۆ، په‌يامى ده‌نگى، كاريگه‌رييه ده‌نگييه‌كان.
4.ئامرازه بينراوه‌كان، وه‌ك وێنه‌ى فۆتۆگرافى، CD ، DVD، سيمبوڵه‌كان، كاريكاتێر..
5. ئامرازه بينراو و بيستراوه‌كان، وه‌ك ته‌له‌فزيۆن،
سينه‌ما، شانۆ، نمايشى سه‌ربازى.
6.ئينه‌رنێت و ميدياى ئه‌ليكترۆنى، كه هه‌ريه‌ك له
جۆره‌كانى ديكه له خۆى ده‌گرێت، له‌وانه تێكست، وێنه، ده‌نگ، گرته‌ى ڤيديۆيى.
7.ئامێره‌كانى په‌يوه‌نديكردن، به تايبه‌تى مۆبايل،
پۆستى ئه‌ليكترۆنى.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى
مه‌ترسييه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد،
له مه‌ترسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى راسته‌وخۆ زياترن. ره‌نگه كاريگه‌رييه‌كه‌شى
درێژماوه بێت و بۆ ماوه‌يه‌كى زۆرتر به ره‌فتار و بيركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه
و يه‌كه سه‌ربازييه‌كانه‌وه ببينرێن، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ى سه‌ربازييش كۆتاييان
هاتبێت و پێكدادانى راسته‌وخۆ له ئارادا نه‌مابێت.
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى پێويسته له دوو
ئاستدا به شێوه‌يه‌كى زانستيانه و پيشه‌ييانه كار بكرێت، ئه‌و دوو ئاسته‌ش ئه‌مانه‌ن:
يه‌كه‌م: شه‌ڕى ده‌روونى پێشگيرانه و
خۆپارێزى:
مه‌به‌ست لێى پێش ئه‌وه‌ى دوژمن، يان لايه‌نى به‌رامبه‌ر
شه‌ڕى ده‌روونى به‌رپا بكات؛ لايه‌نى يه‌كه‌م، هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ى پرۆسه‌يه‌كى
زانستييه‌وه هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕى ده‌روونى ده‌ستپێبكات بۆ ئاماده‌سازى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
دوژمن و تێگه‌ياندن و پێگه‌ياندنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و
ئامانجانه‌ى خزمه‌ت به ئاسايشى گشتى و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى خه‌ڵك ده‌كه‌ن. له
لايه‌كه‌وه كار بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى هاوكارى و يه‌كڕيزى و ته‌بايى ناوخۆيى و
پاراستنى به‌ره‌ى ناوخۆ ده‌كات. له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه كار بۆ بێزراندن و ره‌شكردنى
به‌ره‌ى دوژمن ده‌كات. خاڵى جه‌وهه‌رى له په‌يڕه‌وكردنى ئه‌م جۆره رێككاره له‌سه‌ر
بنه‌ماى ئه‌و په‌نده‌ى ده‌ڵێت "پێش تا، به‌ڕه به خۆت دا بده"، يان "خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر".
دووه‌م: شه‌ڕى ده‌روونى دژ، پێچه‌وانه:
كاتێك لايه‌نێك هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕى ده‌روونى دژى لايه‌نێك
ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ركى ئه‌و لايه‌نه‌ى هێرشى كراوه‌ته سه‌ر قورستره، چونكه له
لايه‌كه‌وه پێويسته له سه‌نگه‌رى به‌رگريدا بێت و به‌ر به شاڵاوى شه‌ڕى ده‌روونى
به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بگرێت و رێگه نه‌دات كاريگه‌رى بكاته سه‌ر بيركردنه و عه‌قڵ و
هه‌ڵوێست و سۆزى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆى، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه پێويسته به‌رپه‌رچى
ئه‌و په‌لاماره بداته‌وه و پێگه‌ى خۆى له به‌رگرييه‌وه بگۆڕێت بۆ هێرشبردن به
ئامانجى تێكشكاندنى لايه‌نى په‌لامارده‌ر. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پێويسته له‌سه‌ر
چه‌ند بنه‌مايه‌ك كار بكرێت له‌وانه:
1. ئاماده‌كارى: بۆ به‌هێزكردنى سه‌نگه‌رى به‌رگرى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
شاڵاوى دوژمن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى دوژمن ده‌ستيپێكردووه و په‌يبردن
به كه‌لێن و كه‌موكورتييه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا مايه‌پوچ
بكرێت.
2.مامه‌ڵه‌ى سه‌ره‌تايى: قۆناغێكى گرنگى هاتنه‌ده‌ست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌ڕى
ده‌روونى دوژمنه و پێويستى به هه‌ماهه‌نگى و به‌يه‌كه‌وه كاركردن و به‌گه‌ڕخستنى
ماكينه‌ى راگه‌ياندن و هه‌موو رێگه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شاڵاوى دوژمنه.
3.هێرشى راسته‌وخۆ: دواى پته‌وكردنى ريزى ناوخۆ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى
شاڵاوى دوژمن، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ته‌نيا له سه‌نگه‌رى به‌رگريدا نه‌مێنێته‌وه
و هێرشى راسته‌وخۆ بكاته سه‌ر دوژمن. له‌وه‌شدا پێويسته به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر
به‌هێزكردنى سه‌نگه‌رى ناوخۆيى بكاته‌وه. كار بۆ ده‌رخستنى لاوازى و كه‌لێنه‌كانى
شاڵاوى دوژمن بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت لێوه‌ى دزه بكات و شاڵاوى دوژمن په‌كبخات.
4.چاودێريكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه: پێويسته به‌رده‌وام چاودێرى شاڵاوى شه‌ڕى راگه‌ياندنى
دوژمن بكرێت. له ئانوساتى خۆي‌دا وه‌ڵامى پڕوپاگه‌نده‌ى بدرێته‌وه. رێگه نه‌درێت
دوژمن له هيچ كه‌لێن و بۆشاييه‌كه‌وه دزه بكات. هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
پێويسته وردبينى بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى خۆى بكات و هه‌ڵه و كه‌موكورتييه‌كانى
بدۆزێته‌وه و ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ريان بكات.
5.يه‌كلاكردنه‌وه و ريشه‌كێشكردن: له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵده‌درێت هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى بوونه‌ته
هۆكار و پشتيوانى شاڵاوى شه‌ڕى ده‌روونى دوژمن ريشه‌كێش بكرێن[17].
رێككاره
پێويسته‌كان
شه‌ڕى ده‌روونى كاريگه‌رييه‌كانى
له كاريگه‌رى گه‌يشتنى چه‌كى نوێ و به‌كارهێنانيان له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كه‌متر
نييه و بگره زياتريشه، ئه‌وه شه‌ڕى ده‌روونييه ده‌توانێت پێش ئه‌وه‌ى دوژمن
له مه‌يداندا بشكێت، له ده‌روونييدا تێكى بشكێنێت و بێ پشت و په‌نا و بێ هيواى
بكات و ناچارى بكات خۆى به‌ده‌سته‌وه بدات. بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى
داعش ده‌زگا لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى
هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى يه‌كه‌م له ئاستى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه و ده‌زگا
ئه‌منييه‌كان، دووه‌م له ئاستى دامه‌زراوه ياسايى و ئيدارى و رۆشنبيرييه‌كان،
سێيه‌م له ئاستى ميدياييدا و ميدياى كوردى به گشتى، ده‌بێت ستراتيژێكى هه‌مه‌لايه‌ن
دابڕێژن و له چه‌ند روويه‌كه‌وه به‌يه‌كه‌وه هامكار و ده‌ستبارگرى يه‌كدى بن بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانرێت وه‌ك چۆن مشوورى ئه‌وه‌ى ده‌خورێت له ئاستى مه‌يدانييدا رێگه
له داگيركارى داعش بگيرێت، له رووى مه‌عنه‌ويشه‌وه كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى
شاڵاوى شه‌ڕى ده‌روونى داعش بكرێت.
ئه‌م رێككارانه ده‌سته‌به‌رى
سه‌ركه‌وتنى زياترى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن:
يه‌كه‌م: رووماڵكردنى راستگۆيانه‌ى رووداوه‌كان و بابه‌تييانه خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كان
و دووركه‌وتنه‌وه له چه‌واشه‌كارى و به‌لاڕێدابردنى رايگشتى له لايه‌ن لايه‌نى
سه‌ربازيى و ميديايى هه‌رێمى كوردستانه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و بنه‌مايه‌ى
كه ده‌ڵێت مه‌رج نييه هه‌موو راستييه‌ك شياوى بڵاوكردنه‌وه بێت.
دووه‌م: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌لێن و درز و شكسته سه‌ربازييه‌كان به‌و په‌ڕى پيشه‌ييه‌وه
و رێگه نه‌دان به‌وه‌ى دوژمن بيانقۆزێته‌وه بۆ رووخاندنى وره‌ى خه‌ڵك.
سێيه‌م: سه‌رنجدان و وردبوونه‌وه له‌و زانيارى و پڕوپاگه‌ندانه‌ى رۆژانه داعش بڵاويان
ده‌كاته‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بابه‌تييانه و زانستيانه و رێگرتن له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌يان.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ش پێويسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هۆبه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌و پرسه
دابمه‌زرێنێت و رۆژانه زانيارى و به‌ڵگه له رێگه‌ى ميدياوه بگه‌يه‌نێته وه‌رگران.
چواره‌م: چاندنى متمانه له نێوان فه‌رمانده و و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هاندانيان
بۆ پابه‌ندبوونى زياتر به فه‌رمان و رێنماييه سه‌ربازييه‌كانه‌وه و ستايشكردنى
قوربانيدانى به‌رپرسانى سه‌ربازى پێشمه‌رگه و كاركردن بۆ سڕينه‌وه‌ى هه‌ر جۆره
شوێنه‌وارێكى نه‌رێنى.
پێنجه‌م: قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى متمانه و هاوكارى نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه
به جۆرێك پێشمه‌رگه هه‌ست بكات ژماره‌يه‌كى سه‌نگينه له كۆمه‌ڵگه‌دا و گه‌ل رێز
له قوربانيدانى ده‌گرێت و هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئازايه‌تى و گيانبازى ئه‌ون.
شه‌شه‌م: رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆ و كپكردنى ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى رۆژانه بڵاو
ده‌بنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌يان به زانيارى راست و درووست.
حه‌وته‌م: له نزيكه‌وه رووماڵكردنى ده‌ستكه‌وت و شه‌ڕى پێشمه‌رگه و گواستنه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى
ئه‌رێنى له باره‌ى په‌يوه‌ستى و به دامه‌زراوه‌يى به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره سه‌ربازييه‌كان.
هه‌شته‌م: قوڵكردنه‌وه‌ى گيانى ته‌بايى و ئاشتى و پێكه‌وه ژيانى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى
كوردستان و ته‌ركيز خستنه سه‌ر پشتيوانى پێشمه‌رگه له لايه‌ن هه‌موو توێژ و پێكهاته‌كانى
كۆمه‌ڵگه‌وه. به تايبه‌تى توێژه‌كانى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى و پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى
هه‌رێم.
نۆيه‌م: كاراكردنى راگه‌ياندنى سه‌ربازى پێشمه‌رگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌به‌ردييه‌كان.
ده‌يه‌م: رێگه‌گرتن له ناوبردنى پێشمه‌رگه به ناوى حزب و عه‌شيره‌ت و تايفه و كه‌س
و به‌رپرسانه‌وه و لێكردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره نازناوێكى له‌و شێوه‌يه و كاركردن بۆ
به‌خشينى ناسنامه‌ى نيشتيمانى به پێشمه‌رگه له برى ناسنامه‌ى ديكه.
يانزه‌هه‌م: پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى سيحرى ناوه‌ڕۆكى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش و
رووماڵ نه‌كردنى كرده‌وه‌كانيان.
دوانزه‌هه‌م: ته‌رخانكردنى ماوه‌يه‌كى دياريكراو له په‌خشى راديۆكان
بۆ پێشمه‌رگه و كاركردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى خه‌ڵك و گواستنه‌وه‌ى په‌يامى
خه‌ڵك بۆ پێشمه‌رگه.
سيانزه‌هه‌م: دامه‌زراندنى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ كاراكردنى رۆڵى راگه‌ياندنى
سه‌ربازى و پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان له شه‌ڕى دژ به داعش.
چوارده‌هه‌م: رێزگرتن له قوربانيانيدانى پێشمه‌رگه و سازكردنى مه‌راسيمى
تايبه‌ت به يادى شه‌هيدان و رێكخستنى مه‌راسيمى تايبه‌ت به ئه‌سپه‌رده‌كردنى شه‌هيدانى
پێشمه‌رگه.
پانزه‌هه‌م: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كان له لايه‌ن به‌رپرسانى
پله يه‌كى سه‌ربازى و سياسى هه‌رێمه‌وه، نه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ى حزبى به‌ڵكو بۆ ده‌ربڕينى
پێزانين و هاندانى زياترى پێشمه‌رگه.
شانزه‌هه‌م: هه‌رێم له بارودۆخى شه‌ڕدايه و راگه‌ياندنى حاڵه‌تى شه‌ڕ
له لايه‌ن په‌رله‌مان يان سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه به‌و پێيه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى
چه‌كداره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت لێپرسينه‌وه له ميديا بكرێت و رێگه نه‌درێت هه‌ندێك
كه‌ناڵ ببنه جاڕچى داعش و داخستنى ئه‌و كه‌ناڵ و سايتانه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه و ده‌يانه‌وێت به ناوى پيشه‌يى و پرۆفيشناڵێتييه‌وه وره‌ى خه‌ڵك داڕووخێنن
و توانايى به‌رگرى له ناخى تاكى پێشمه‌رگه و مه‌ده‌نى هه‌رێم تێكبشكێنن.
پێشنيازه‌كان،
يان ميكانيزمى جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كان
ئه‌و رێككارانه‌ى باسمانكردن،
پێويستييان به ميكانيزمى تايبه‌ت هه‌يه بۆ جێبه‌جێكردنييان و لێره‌وه وه‌ك
پێشنياز ئه‌م چه‌ند خاڵه پێويستى قۆناغه‌كه‌ن:
يه‌كه‌م: فه‌رمانده‌ى
گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان يان جێگره‌كه‌ى به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى پێشمه‌رگه،
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كانى ميديا به بێ په‌راوێزخستنى
هيچ كه‌ناڵێك و به به‌شدارى هه‌موويان رێكبخات و تێيدا خاڵى بنه‌ڕه‌تى و پێويستى
هاوكارى ميديا بۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێم روون بكاته‌وه.
دووه‌م: دامه‌زراندنى ده‌سته‌يه‌كى
راوێژكارى له شاره‌زايانى راگه‌ياندن و مامۆستايانى زانكۆ و پسپۆڕانى راگه‌ياندن،
كۆمه‌ڵناسى، ده‌روونزانى بۆ دانانى
ستراتيژێكى تايبه‌ت به شه‌ڕى ده‌روونى ستراتيژى و تاكتيكى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌كه
هاوكارى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى و راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكات.
سێيه‌م: دانانى
پرۆگرامێكى په‌روه‌رده‌يى ده‌روونى تايبه‌ت به شه‌ڕى ده‌روونى و گيانى وره به‌رزى
بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ئاسايش، زێڕه‌ڤانى، پۆليس، دژه تيرۆر.
چواره‌م: دامه‌زراندنى به‌شێكى
تايبه‌ت به پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان له ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و كردنه‌وه‌ى
هۆبه‌يه‌كى تايبه‌ت به چاودێرى شه‌ڕى ده‌روونى داعش و ئاماده‌كردنى وه‌ڵامى
زانستييانه و بابه‌تييانه بۆ خاڵ به خاڵى په‌يامى دوژمن.
پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ى
ئێزگه‌يه‌كى راديۆيى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى ئێزگه‌يه‌كى
كاتى و په‌خشكردنى پرۆگرامه‌كانى به زمانى عه‌ره‌بى و ئاراسته‌كردنى بۆ موسڵ و ده‌وروبه‌رى.
شه‌شه‌م: درووستكردنى يه‌كه‌يه‌كى
تايبه‌ت يان كردنه‌وه‌ى ژوورێكى عه‌مه‌لياتى تايبه‌ت به رووماڵى به‌ره‌كانى شه‌ڕ
و داڕشتنه‌وه‌ى زانيارييه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌يان له رێگه‌ى كه‌ناڵه ميدياييه‌كانه‌وه
و ئاماده‌كردنى به‌ياننامه‌ى سه‌ربازى و كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى و لێدوانى سه‌ربازى
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و گۆڕانكارييه‌كانى به‌ره‌ى شه‌ڕ و قه‌ده‌غه‌كردنى
لێدوانى ميديايى له به‌رپرسانى پله مامناوه‌ندى و پێشمه‌رگه‌ى سه‌نگه‌ره‌كان.
حه‌وته‌م: پێكهێنانى ليژنه‌يه‌ك
له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى بۆ رێزگرتن له شه‌هيدانى پێشمه‌رگه و به‌دواداچوونى ره‌وشى ژيانى كه‌سوكار
و بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شه‌هيد بوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى برينداره‌كان و
گرتنه‌به‌رى رێگه‌ى پێويست بۆ چاره‌سه‌ركردنيان ئه‌گه‌ر پێويستيان به ناردنه ده‌ره‌وه
هه‌بوو. هاندانى وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمايه‌دار و بازرگانان بۆ پشتيوانيكردنى پێشمه‌رگه
و به‌ته‌نگه‌وه بوونى كێشه‌ى ماددى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هيدان به تايبه‌تى له رووى
دابينكردنى شوێنى نيشته‌جێبوون بۆ ئه‌وانه‌يان كه كرێچيين.
هه‌شته‌م: كاركردن له‌سه‌ر
تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى تويته‌ر و دامه‌زراندنى يه‌كه‌يه‌كى خۆبه‌خشى
به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت بۆ كاركردن و پشتيوانيكردنى پێشمه‌رگه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
به تايبه‌تى تويته‌ر.
تێبينى:
له به‌شى دووه‌مى ئه‌م باسه‌دا
باس له كه‌رسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى ده‌كه‌ين و هه‌ريه‌ك له جۆره‌كانى پڕوپاگه‌نده،
ده‌نگۆ، تيرۆر و تۆقاندن، شۆردنه‌وه‌ى مێشك ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
[1] - پرۆسێسه
ده‌روونييه‌كان چه‌مكێكى فراوانتر و بابه‌تێكى زانستى نوێيه و شاره‌زايان بۆ
جياكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى له كۆى گشتى پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان په‌ره‌يان به‌و
بابه‌ته داوه و تيۆريزه‌يان كردووه و ئه‌وه‌ى پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان له شه‌ڕى
ده‌روونى جياده‌كاته‌وه، تايبه‌تمه‌ندێتى ئامانجى شه‌ڕى ده‌روونييه كه زياتر
خۆى له تێكشكاندنى وره‌ى دوژمن ده‌بينێته‌وه و له كاتى روودانى شه‌ڕ و پرۆسه‌ى
سه‌ربازييدا رۆڵى ديار و به‌رچاو ده‌گێڕێت و زياتر به‌ره‌ى دوژمن ده‌كاته ئامانج،
به‌ڵام پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان بۆ هه‌موو كاتێك و قۆناغێك ده‌گونجێت و مه‌رجيش
نييه ته‌نيا دوژمن بكاته ئامانج، به‌ڵكو به‌ره‌ى ناوخۆيى و دۆست و دوژمن له يه‌ك
كاتدا ده‌كاته ئامانج. له‌م باسه‌دا زياتر مه‌به‌ست له‌سه‌ر شه‌ڕى ده‌روونى به
تێگه‌يشتنى هه‌مه‌لايه‌نه و فراوانه‌كه‌ى چڕكراوه‌ته‌وه و باسى پرۆسێسه ده‌روونييه‌كان
پێويستى به توێژينه‌وه‌ى جيا و سه‌ربه‌خۆ هه‌يه.
بڕوانه:
تطور مفاهيم و وظائف العمليات النفسية، موقع مقاتل، http://www.moqatel.com/openshare/Behoth/Askria6/HarbNafsia/sec12.doc_cvt.htm
[2] - بنكه‌ى
ئاسمانى سبايكه‌ر، به ئينگليزى به (COB Speicher) ناسراوه و پێشتريش پێى وتراوه
(FOB Speicher)، ئه‌مريكاييه‌كان به ناوى فڕۆكه‌وانى ئه‌مريكايى (Michael
Scott Speicher)ه‌وه ناويان
ناوه، كه له شه‌ڕى دووه‌مى كه‌نداو، به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له جۆرى
FA18 كوژرا. پێش رووخانى
رژێمى به‌عس له 2003 به بنكه‌ى ئاسمانى بيابان ناسراو بوو. ده‌كه‌وێته نزيك تكريت
و 6 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى رووبار‌ى ديجله هه‌ڵكه‌وتووه و 108 كيلۆمه‌تر له باكوورى
به‌غداوه‌يه. رۆژى 12ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2014، چه‌كدارانى داعش به بێ شه‌ڕو به‌رگرييه‌كى
ئه‌وتۆ داگيريان كرد، كه 4000 هه‌زار فێرخوازى هێزى ئاسمانى عێراقى تێدابوو، 1700
فێرخوازيان له لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كران. بڕوانه: ويكيبيديا، http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%A7%D8%B9%D8%AF%D8%A9_%D8%B3%D8%A8%D8%A7%D9%8A%D9%83%D8%B1_%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%88%D9%8A%D8%A9
[3] - هه‌ژمارى "ولاية
الرقة"ى داعش له تۆڕى كومه‌ڵايه‌تى تويته‌ر رۆژى 25ى ته‌مموز/ يۆليۆى
2014، هه‌واڵى داگيركردنى سه‌ربازگه‌ى فيرقه‌ى 17ى سوپاى سورياى راگه‌ياند و ئه‌وه‌شى
بڵاوكرده‌وه، كه 70 سه‌رباز كوژراون و 3000 سه‌ربازى ديكه‌ى سه‌ربازگه‌كه
رايانكردووه، داگيركردنى ئه‌و سه‌ربازگه‌يه دواى ئه‌وه هات كه زياتر له يه‌ك
ساڵ و نيو به‌ره‌ى نوسره و ئه‌حرار شام، دوو له گرووپه چه‌كداره‌كانى سوريا گه‌مارۆى
سه‌ربازگه‌كه‌يان دابوو. به داگيركردنى ئه‌و سه‌ربازگه‌يه داعش به ته‌واوه‌تى ده‌ستيگرت
به‌سه‌ر شارى رققه‌دا.
[4] - له فه‌رمووده‌يه‌كى
پێغه‌مبه‌رى ئيسلام وه‌رگيراوه و فه‌رمووده‌كه له موسنه‌دى ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل
له (ج2/ص218/ح7036) و له سه‌حيحى ئيبن حه‌بان له (ج14/ص525/ح6567 ) هاتووه.
ئيبن ئه‌بى شه‌يبه له (مصنف)، بوخارى له بابى (خلق افعال العباد)، ئه‌بو نه‌عيم و به‌يهه‌قى له (الدلائل) خستوويانه‌ته‌ڕوو. ئه‌حمه‌د شاكر
به (صحيح) ناوى بردووه و له (تحقيق)ى مه‌سنه‌دى ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل، شوعه‌يب
ئه‌رنه‌ئوت به (حه‌سه‌ن) له‌قه‌ڵه‌ميداوه و محه‌ممه‌د ناسره‌دين ئه‌لبانى له كتێبى
(صحيح السيرة النبوية) به (صحيح) له‌قه‌ڵه‌ميداوه. بڕوانه:
*-مركز الفتوى: درجة حديث: لقد جئتكم بالذبح، 18-9-2013 ،رقم
الفتوى: 220189
*-منتدى التجديد الاسلامى، موضوع: والذي نفس محمد بيده، لقد
جئتكم بالذبح، http://www.tajdeed.org.uk/ar/posts/list/9664.page
*-الاسلام سؤال و جواب، سؤال رقم (135590)،هل صح حديث :
( لقد جئتكم بالذبح )، وما توجيه معناه ؟ http://islamqa.info/ar/135590
[7] - الدباغ،
د.فخرى، الحرب النفسية، وزارة الثقافة و الفنون، سلسلة الموسوعة الصغيرة رقم 38،
بغداد 1979، ص 3.
[8] - نصر، صلاح، مقدمة الطبعة الأولى من كتاب "الحرب النفسية -
معركة الكلمة والمعتقد"، الجز‌ء الأول، 13 سبتمبر 1966، ص7.
[10] - بڕوانه: فخرى، زينب، الحرب
النفسية.. أهدافها.. وأساليبها .. وكيفية مواجهتها، http://alqathra.com/show_news.php?id=1616، هه‌روه‌ها، الحرب النفسية
؛ دفاعاً وهجوماً، ماڵپه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى: http://www.tawhed.ws/r?i=56nco8pq
[11] - مانفرێد رومل، له 15ى نۆڤه‌مبه‌رى
1891 له هايدنهامى نزيك شتوتگارتى ئه‌ڵمانيا له‌دايكبووه و نازناوى "رێوى بيابان"
بووه و به يه‌كێك له به‌ناوبانگترين فه‌رمانده‌كانى شه‌ڕى بيابان ناسراو و پله‌ى
سه‌ربازى موشير بووه و له 14ى ئۆكتۆبه‌رى 1944 كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه.
[12] - به يه‌كێك له ئه‌كاديميسته
سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ميسر داده‌نرێت و پله‌ى سه‌ربازى گه‌يشتووه‌ته ليوا ركن و
له بوارى زانستى سه‌ربازى و مێژووى سه‌ربازييدا ژماره‌يه‌ك كتێبى به چاپ گه‌ياندووه.
[13] - جهاز
الامن الوطني، جمهورية العراق، الحرب النفسية .. اهدافها واساليبها وطرق الوقاية، http://www.nss.gov.iq/index.php?option=com_content&view=article&id=13:2014-08-03-10-52-28&catid=9:2014-08-03-10-26-28
[14] - له لايه‌ن ئه‌مريكا و
34 وڵاتى هاوپه‌يمانييه‌وه به ناوى "گه‌رده‌لولى
بيابان"، يان "شه‌ڕى
رزگاركردنى كوه‌يت"، له 17ى كانوونى دووه‌م/ يه‌ناير
تا 28ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1991 ئه‌نجامدرا و كوه‌يت له داگيركارى عێراق رزگار
كرا.
*به‌ڕێوبه‌رى ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى تايبه‌ت
به هونه‌ر و زانستى راگه‌ياندن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق