شه‌ڕى ده‌روونی.. ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌رێم فه‌رامۆشیكردووه
- به‌شى چواره‌م
(تيرۆر و تۆقاندن، شۆردنه‌وه‌ى مێشك)
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: له به‌شى يه‌كه‌مى ئه‌م باسه‌دا،
پوخته‌يه‌كمان سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ده‌روونى و ئامانج و جۆره‌كانى و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى
و گرنگى ئه‌و جۆره شه‌ڕه و ئاسته‌كانى و رێككاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ميكانيزمى
جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كان خسته‌ڕوو. له به‌شى دووه‌ميشدا يه‌كه‌م كه‌رسته‌ى شه‌ڕى
ده‌روونى، كه چه‌كى پڕوپاگه‌نده بوو، خرايه‌ڕوو، له به‌شى سێيه‌ميشدا باس له دوو
كه‌رسته‌ى ديكه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى كران كه هه‌ريه‌كه له پرسى ژه‌هراويكردنى
سياسى و بڵاوكردنه‌وه‌ى واته‌وات (ده‌نگۆ) بوون. له‌م به‌شه‌شدا كه به‌شى چواره‌م
و كۆتاييه، پوخته‌يه‌ك له باره‌ى دوو كه‌رسته‌ى ديكه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى كه هه‌ريه‌ك
له تيرۆر و تۆقاندن و پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك (غسيل دماغ) ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
كه‌رسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى:
4.تيرۆر و تۆقاندن:
يه‌كێك له چه‌ك و ئامرازه ترسناكه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى
په‌نابردنه بۆ تيرۆر و تۆقاندن و كرده‌وه‌ى ره‌شه‌كوژى به ئامانجى ترساندنى نه‌ياران
و نانه‌وه‌ى پشێوى و ئاژاوه.
ترساندنى دوژمن و زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونييدا له رێگه‌ى
ترسه‌وه و درووستكردنى ره‌وشێكى شڵه‌ژاوى ئه‌وتۆ كه لايه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان
بێت له كۆنترۆڵكردنى ره‌وشه‌كه هۆكارێكى بنه‌ڕه‌تييه بۆ تێكشكاندنى و له‌ناوبردنى
تواناى به‌رگرى و رێگه‌خۆشكردن بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى.
وێڕاى ئه‌وه‌ى تيرۆر ديارده‌يه‌كى كۆنه و مێژوويه‌كى
دێرينى هه‌يه، به‌ڵام تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت قسه‌كردن له‌سه‌ر تيرۆر و پێناسه‌كردنى
چه‌مكه‌كه‌ى درێژه‌ى هه‌يه و له گۆشه‌نيگاى جياجياوه ده‌يان و بگره سه‌دان و
هه‌زاران پێناسه بۆ ئه‌و چه‌مكه كراوه.
به گوێره‌ى قۆناغه‌كانى مێژووى توندوتيژى گۆڕانكارى زۆر
به‌سه‌ر چه‌مك و پێناسه‌ى تيرۆر له لايه‌ك و شێواز و ميكانيزمى ئه‌نجامدانى له
لايه‌كى ديكه‌وه هاتووه و ئامانجه‌كانيشى گۆڕانيان به‌سه‌ردا هاتووه و به گوێره‌ى
قۆناغه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى ديكه گۆڕاون.
چه‌مكى تيرۆر به‌ربڵاوترينى ئه‌و چه‌مكانه‌يه، كه
توێژه‌رانى بواره‌كانى ياسا، ياساى نێوده‌وڵه‌تى، زانستى تاوانناسى، فه‌لسه‌فه و
زانستى كۆمه‌ڵناسى، توێژه‌رانى فيكر و كايه ئاينييه‌كان و ده‌روونزانى به‌خۆيه‌وه
سه‌رقاڵكردووه.
له باره‌ى ناساندنى ئه‌و چه‌مكه‌وه بۆچوونى جياجيا هه‌ن
(1)، زۆرينه‌يان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، مه‌به‌ست لێى تۆقاندنى به‌رامبه‌ره به
رێگاى توندوتيژى و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى دوژمنكارانه‌ى وه‌ك ته‌قينه‌وه، كرده‌وه‌ى
خۆكوژى، په‌لامارى چه‌كدارى، هه‌ڵكوتانه سه‌ر شوێنى مه‌ده‌نى، تێكدانى ئاسايشى
هاووڵاتيان، په‌كخستنى رێگا‌و بان، رفاندنى هاووڵاتيان و فڕۆكه، له‌كارخستنى هێڵه‌كانى
گواستنه‌وه.
بۆ يه‌كه‌مجار له ساڵى 1930دا، تيرۆر وه‌ك چه‌مكێكى نوێ
له كۆنگره‌ى يه‌كه‌مى تايبه‌ت به يه‌كخستنى ياساى سزادان، كه له وارشۆى پۆڵه‌ندا
به‌سترا، هاته ناو ياساى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا توێژينه‌وه
له‌و چه‌مكه به ئامانجى زياتر ناساندن و پێناسه‌كردنى به‌رده‌وامه(2). له ناو
عه‌ره‌بدا، دكتۆر حه‌سه‌نه‌ين عه‌بيد، له باره‌ى تيرۆره‌وه ده‌ڵێت: "كرده‌وه‌ى تاوانكارييه، دژى ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامده‌درێت به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى
ترس و تۆقاندنى كه‌سانى دياريكراو و گرووپ و كۆمه‌ڵى تايبه‌ت، ياخود ترساندنى گه‌ل
به شێوه‌يه‌كى گشتى". هه‌روه‌ها شه‌ريف بسيونى ده‌ڵێت: "تيرۆر بريتييه له گرتنه‌به‌رى ستراتيژى ترس و تۆقاندن، به ئامانجى گه‌يشتن
به ده‌سه‌ڵات، يان جێبه‌جێكردنى داوايه‌كى تايبه‌ت"(3).
له خۆرئاوا توێژه‌رانى ئه‌و بواره زۆرتر كۆششيان به‌خه‌رجداوه
و هه‌وڵيانداوه زۆرتر چييه‌تى ئه‌و پرسه روون بكه‌نه‌وه، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه‌يان
له گۆشه‌نيگاى خۆيه‌وه و له سۆنگه‌ى پێش و دوا خستنى ئه‌وله‌ويه‌تێكى
دياريكراوه‌وه پێناسه‌يان بۆ تيرۆر كردووه.
"Eric
David" ده‌ڵێت "تيرۆر كرده‌وه‌ى توندوتيژى ئايدۆلۆژييه، په‌يوه‌نديداره
به ئامانجى سياسييه‌وه".
"Soldana" راى وايه
"هه‌موو كه‌تن و تاوانێكى سياسى كه ترسى لێبكه‌وێته‌وه
تيرۆره".هه‌روه‌ها "Lesrer" كه له لايه‌ن ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه راسپێردرابوو،
توێژينه‌وه له باره‌ى تيرۆره‌وه ئه‌نجامبدات، له‌و بڕوايه‌دايه تيرۆر "كرده‌وه‌يه‌كى
تاوانكارى ژه‌هراويكراوه به توندوتيژى و ئامانجى ترساندنه له پێناو به‌ده‌ستهێنانى
ئامانجى سياسى"(4).
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه "Sotille" ده‌ڵێت:
"تيرۆر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى مه‌ترسيداره، به جۆرێك كه
ئه‌نجامه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامرازه به‌كارهێناوه‌كانييدا يه‌كناگرنه‌وه". جگه
له‌مانه‌ش "Aron Remond" راى
وايه "تيرۆر كرده‌وه‌يه‌كى توندوتيژانه‌يه كه ئه‌نجامه ده‌روونييه‌كانى
هاوڕێك نيين له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه مادييه‌كانى"، به‌و مانايه‌ى ئه‌نجامه ده‌روونييه‌كانى و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ده‌روونى
خه‌ڵك زۆر پتر و زياترن له‌و ئه‌نجامه مادييانه‌ى له كرده‌وه‌كه ده‌كه‌ونه‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێناسەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ تیرۆر ھەیە، ناونیشانی 22
لەماددەی 2656 لەیاسای ئەمریکا ده‌ڵێت: تیرۆر"توندوتیژییەکی ئەنقەست، پاڵپشتی
دەکرێت بەپاڵنەری سیاسیی، بەکاردەھێنرێت لەدژی ئامانجی دووره شەڕی کۆمەڵە شێوە نەتەوەییەکان
و بەکرێگیراوە نھێنییەکان، ئامانج لێی دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر زۆرینەی خەڵک"(5).
هه‌روه‌ها ده‌وترێت
تيرۆر "بەمانای ھەموو کردەوەیەکی دوژمنایەتيی بۆ داگیرکاری، ترس
و تۆقاندن، کوشتن و پشێوی نانه‌وه دێت، بەبێ پشتبەستن بە بنەما و گوێدانە ئامرازەکانی
جێبەجێکردن و جۆری ئەنجامدەرەکەی،
به مه‌به‌ستى زاڵبوون به‌سه‌ر
لايه‌نى به‌رامبه‌ردا گۆڕينى ئاراسته‌ى بڕيار و بيركردنه‌وه‌ى نه‌ياره‌كان"(6).
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئەریک فرۆم (Erich From) له باره‌يه‌وه
ده‌ڵێت "پێناسەیەکی روون و ئاشکرا و گشتگیرمان نییە بۆ تیرۆر، کە
نێودەوڵەتی بێت و زۆربەی زاناکان (بەزانا موسوڵمانەکانیشەوە) لە سەری رێکبکەوین،
بەڵام بەگشتی تیرۆر بریتییە لە بەکارهێنان و ئەنجامدانی کاری توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی
بۆ مەرامی سیاسی و تیرۆریستيش ئەو کەسەیە، کێشەیەکی سیاسی، یان کۆمەڵایەتی،
ئابووری، نەتەوەيی هه‌يه ياخود ئایدۆلۆژیایەك دەقۆزێتەوە و بەکاریدەهێنێت وەک ئامانجێکی
پاک و بێگەرد و ئەو رێگەیە، یان هەر ڕێگەیەکی نەشیاوی تر دەگرێتەبەر"(7).
به شێوه‌يه‌كى گشتى لايه‌نى ململانێ، به تايبه‌تى
گرووپ و ئه‌و رێكخراوانه‌ى به گوێره‌ى ياساى وڵاته‌كانيان و ياسايى نێوده‌وڵه‌تى
خراونه‌ته ليستى تيرۆره‌وه و وه‌ك رێكخراوى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،
وه‌ك يه‌كێك له چه‌كه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى بۆ چه‌ندين مه‌به‌ستى جياجيا په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆر و تۆقاندن. گرنگترين ئامانجه‌كانيشيان ئه‌مانه‌ن:
1.تێكشكاندنى وره و بڕواى خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى
و حكومه‌تى وڵاته‌كانيان.
2.ترساندن و تۆقاندنى نه‌ياره‌كانيان.
3.درووستكردنى ئاژاوه به تايبه‌تى ئاژاوه و دووبه‌ره‌كى
تائيفى و ئاينى.
4.تێكشكاندنى متمانه و هه‌ست كردن به ئارامى لاى تاكه‌كانى
كۆمه‌ڵگه.
5.به‌ده‌ستهێنانى مه‌رامى سياسى و جێبه‌جێكردنى
داواكارييه‌كانيان.
6.شڵه‌ژاندنى به‌ره‌ى ناوخۆى و سه‌رقاڵكردنى و گورز وه‌شاندن
له هێزه ئه‌منييه‌كان.
7.تێكدانى ره‌وشى ئابوورى و له‌كارخستنى تواناى ئابوورى
و گه‌شه‌ى وڵات.
8.په‌كخستنى پێشكه‌وتنى ئابوورى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى
و رۆشنبيرى.
9.له‌ناوبردنى ركابه‌ر و به‌ربه‌سته مرۆيى و مادييه‌كانى
به‌رده‌ميان.
10.شێواندنى ئاسايشى نيشتيمانى و ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى و
سياسى نه‌ياره‌كانيان.
5.شۆردنه‌وه‌ى مێشك:
جۆرێكى ديكه‌يه له چه‌كه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى. تێيدا
مێشكى تاك و كۆمه‌ڵ له رێگه‌ى زنجيره پرۆسه‌يه‌كى ناچارييه‌وه له بارێكه‌وه
بۆ بارێكى ديكه ده‌گۆڕێت. زانايانى بوارى سايكۆلۆژيا له نيوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى
رابردوودا زۆرتر ئه‌و بواره‌يان خستووه‌ته كارنامه‌ى توێژينه‌وه‌كانيان. تا
ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت له ئاستى جيهاندا و له ململانێى فيكرى، سياسى، ئايدۆلۆژى،
چه‌كدارى، مه‌زهه‌بى و ئاينيدا ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ ده‌سته‌مۆكردن و ژێربارهێنانى
تاك و گرووپ و كۆمه‌ڵ و گه‌له‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
مه‌به‌ست له شۆردنه‌وه‌ى مێشك (Brain washing) به‌كارهێنانى هه‌ر رێگه‌يه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنى بير‌ى تاك و
ئاراسته‌كردنى به بێ خواست و ئيراده‌ى خۆى(8).
له ناو چه‌كه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونييدا، شۆردنه‌وه‌ى مێشك
ترسناكترينيانه. چونكه له رێگه‌ى فشارى ده‌روونى و كارتێكه‌رى ده‌ره‌كييه‌وه له‌وانه
زه‌بر و زه‌نگ، ئه‌شكه‌نجه‌دان، برسى كردن، نزيككردنه‌وه تا لێوارى مه‌رگ كار بۆ
گۆڕينى ده‌روون و بيروڕا و هۆشى تاك ده‌كرێت(9). دكتۆر زاهر زه‌كار له‌و باره‌يه‌وه
ده‌ڵێت: "مه‌به‌ست له شۆردنه‌وه‌ى مێشك هه‌موو هه‌وڵدانێكه بۆ
زاڵبوون و كۆنترۆڵكردنى عه‌قڵ و ژيرى مرۆڤ و ئاراسته‌كردنى بۆ مه‌به‌ستى ده‌ستنيشانكراو،
به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى تاكه‌كه له هه‌موو بيركردنه‌وه و زانيارى و بڕوايه‌كى
پێشووى داده‌ماڵرێت". واته كاركردن بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بخرێته ژێر بارى
ئاراسته‌يه‌كى بيركردنه‌وه و بيروڕا و بنه‌ماگه‌لێكى ئايدۆلۆژييه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى
خۆى هه‌ڵيبژاردبن و ئيراده‌ى له وه‌رگرتنياندا هه‌بێت و كاريگه‌رى درووستكردن له‌سه‌ر
بيركردنه‌وه و ره‌فتار و چالاكييه‌كانييدا له رێگه‌ى پرۆسه‌يه‌كى وردى مه‌به‌ستداره‌وه(10).
كه‌واته شۆردنه‌وه‌ى مێشك زنجيره پرۆسه‌يه‌كى جه‌سته‌يى
و ده‌روونييه به ئامانجى داماڵرانى كه‌سى به ئامانجگيراو له هه‌موو فيكر و
بيروڕا و تێڕوانينێكى پێشوويى و ناچاركردنى به قبوڵكردن، وه‌رگرتنى فيكر و
بيروباوه‌ڕ و ئايديايه‌كى نوێ و گۆڕينى ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه‌ى به بێ ئه‌وه‌ى
خۆى ئيراده‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌بێت.
به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌و پرۆسه‌يه به‌سه‌ر منداڵ و گه‌نجانى
تازه‌پێگه‌يشتوودا سه‌ركه‌وتنى زياتر به‌ده‌ستده‌هێنێت. به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى له
ته‌مه‌نێكدان، كه هێشتا بيروڕا و ئايديايه‌كى چه‌سپاو و جێگيريان له مێشكدا دانه‌مه‌زراوه
و خاوه‌نى رێبازێكى بيركردنه‌وه‌ى تايبه‌ت به خۆيان نيين. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و
پرۆسه‌يه له دژى كه‌سانێك كه به ته‌مه‌ندا چوونه ئه‌سته‌متره و كارى زۆرترى
ده‌وێت تا ئامانجى خۆى ده‌پێكێت(11). په‌يوه‌ندى پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك به شه‌ڕى
ده‌روونييه‌وه، ئه‌وه‌يه، وه‌ك چه‌كێك له ميانى پرۆسه‌كانى شه‌ڕى ده‌روونييدا
به‌كارده‌هێنرێت. كاريگه‌رييه‌كه‌شى به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى ديكه مه‌ترسيدارتره.
چونكه له رێگه‌يه‌وه دوژمن ده‌توانێت باندى كۆنترۆڵكراو له ريزى ئه‌و لايه‌نه
درووستبكات كه شه‌ڕى دژى هه‌ڵگيرساندووه.
ئه‌وانه‌ى رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك ده‌بنه‌وه،
زياتر كه‌سانێكن كه هه‌ڵگرى ئايدۆلۆژيايه‌كى تايبه‌تن و له كاتى شه‌ڕ و
ململانێدا به‌ديل ده‌گيرێن، يان له كاتى بوونى نه‌يارێتييدا رووبه‌ڕووى گرتن و
زيندانيكردن ده‌بنه‌وه.
له مێژوودا، حاڵه‌تى شۆردنه‌وه‌ى مێشك ريشه‌ى هه‌يه و
ده‌وترێت له سه‌رده‌مى ميسرييه كۆنه‌كانيشدا به‌كارهێنراوه. هه‌روه‌ها له
بوارى لێپرسينه‌وه و دانپێدانانه‌كانى كڵێسه‌دا له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا له
ئه‌وروپا باو بووه. به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى شيوعييه‌كانى چين له 1950 پرۆگرامى
چاكسازى فيكرى شيوعى چينيان راگه‌ياند، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى
تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى چينى له‌سه‌ر بنه‌ماى فيكرو ئايدۆلۆژياى چه‌پى چينيى ده‌ستپێكرد(12).
له مێژووى سه‌رده‌مى ئيسلامييشدا، شۆردنه‌وه‌ى مێشك له‌ناو
گرووپ و تاقمى ئايدۆلۆژيى وه‌ك خه‌واريج و باتنييه‌كان به هه‌موو لق و پۆپه‌كانييانه‌وه
ده‌ركه‌وتووه. ده‌توانرێت بوترێت قه‌ڵاى ئه‌له‌موتى حه‌سه‌نى كوڕى سه‌باحى باتنى(13)
و سه‌ربازگه‌كانى حه‌مدان بن قرمت (14) له ده‌وروبه‌رى كوفه، كاريان له‌سه‌ر
شۆردنه‌وه‌ى مێشكى لايه‌نگرانيان كردووه. حه‌سه‌نى كوڕى سه‌باح له قه‌ڵاى ئه‌له‌موت
ته‌نانه‌ت به‌هه‌شتى چاوه‌ڕوانكراوى بۆ شوێنكه‌وتووانى درووستكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى
دڵنيا بن له‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌قن و ئه‌وه‌تا له به‌هه‌شتدا ده‌ژين. له
مێژوودا بزوتنه‌وه‌ى باتنييه‌كان زياتر به بزوتنه‌وه‌ى حه‌شاشين به‌ناوبانگه.
ده‌سته‌واژه‌ى "شۆردنه‌وه‌ى
مێشك" بۆ يه‌كه‌مجار رۆژنامه‌وانى ئه‌مريكايى "ئيدوارد هنته‌ر" به‌كارى
هێنا له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ى "هسى تاو"، كه چينييه‌كان له‌به‌رامبه‌ر
"چاكسازى فيكرى" به‌كاريان
ده‌هێنا(15). ئه‌و رۆژنامه‌وانه كتێبێكى له‌و باره‌يه‌وه دانا. دواى بڕانه‌وه‌ى
شه‌ڕى كۆريا، كاتێك ديله ئه‌مريكاييه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان، به شێوه‌يه‌كى
ديكه بيريان ده‌كرده‌وه. بڕوايان به بيروباوه‌ڕى چه‌په‌كان هه‌بوو. ببونه لايه‌نگرى
كۆرياييه‌كان و چينييه شيوعييه‌كان. ئه‌و پرسه بووه جێى بايه‌خپێدانى وه‌زاره‌تى
به‌رگرى ئه‌مريكا و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌و وڵاته له‌و كاته‌دا(16).
چينييه‌كان بڕوايان وابوو، هه‌ر تاكێك رۆشنبير نه‌كرابێت
به فيكرى شيوعييه‌تى چين؛ ئه‌وا هه‌ڵگرى ئايدياى بۆژوازيانه‌يه، پێويسته پێش ئه‌وه‌ى
هيچ پێگه‌يه‌كى پێبدرێت له كۆمه‌ڵگه‌ى چيندا، بخرێته ژێر په‌روه‌رده‌ى شيوعييانه‌وه
و به فيكرى چه‌پى چينيى گۆش بكرێت(17).
بنه‌ماى كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى
مێشك پشت ده‌به‌ستێت به تاقيكردنه‌وه‌كانى زاناى روسيايى "باڤلۆڤ"(18)،
كه له باره‌ى "سيستمى ئاماژه‌كان" له‌سه‌ر
گيانله‌به‌رى وه‌ك سه‌گ ئه‌نجاميدان. باڤلۆڤ مه‌به‌ستى بوو، په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ستى
غه‌ريزه‌يى و فه‌رمانه‌كانى مێشك ئاشكرا بكات. دواتر تاقيكردنه‌وه‌كانى له ژێر
ناوى "په‌رچه‌كردارى باڤلۆڤى"، كارى
زياتر و توێژينه‌وه‌ى زۆرتريان له باره‌وه كرا. به بڕواى باڤلۆڤ، گۆڕينى ژينگه
كاريگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕينى ره‌فتاره‌كانى مرۆڤ ده‌بێت. ئه‌وه‌شى ده‌رخست، په‌رچه‌كردار
ئه‌نجامى كارتێكه‌ره ده‌ره‌كييه‌كانه. وه‌ك رژانى ليك له كاتى بينينى خواردندا.
ئه‌م تاقيكردنه‌وانه‌ى باڤلۆڤ و ئه‌نجامه‌كانى كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌يان كرده سه‌ر
ره‌وتى پێشخستن و كاراكردنى چه‌كى شۆردنه‌وه‌ى مێشك له لايه‌ن شيوعييه‌كانه‌وه
له چين و يه‌كێتى سۆڤييه‌تدا.
"سەگەکەی باڤلۆڤ
سومبوڵێکی گرنگە لەدەروونزانی سۆڤیتیدا، کۆمۆنیزم
خۆی لەخەباتی رۆشنگەری خۆیدا هەوڵیدەدا ئەو ماشێنە گەورەیە بێت، کە مرۆڤ لەسەر
مۆدێلی سەگەکەی باڤلۆڤ دروستبکات. تاڕادەیەک راگەیاندنی ئۆرگانیزەکراوی سۆڤیەتی و
لەپاشاندا قوتابخانەی ریالیزمی شۆڕشگێڕی لە نێو ئەدەب و هونەردا هەوڵیاندا، هەموو
سۆڤیەت پڕبکەن لەو سومبوڵانە کەدەبێت هاووڵاتیان بەردەوام بیانبینن، بۆئەوەی
هەمووان وەک سەگەکەی باڤلۆڤ پەرچەکرداریان هەبێت و ملکەچی مەزنیيەکانی دەوڵەت بن.
ئاوها پەیکەرتاشی، ئاهەنگ و مەراسیم و تەنانەت رۆژنامە و تەله‌فیزيۆنەکانیش
لەخزمەتی وێنەی ئەو سەگە بوون، کەناوی
هاووڵاتی سۆڤیەتی بوو. لێرەوە ئێمە وێنەی
سەگەکەی باڤلۆڤ دەبینین، کە لە دەرەوە دێت و ئێمە فێردەکات چۆن بژین، چۆن هەڕەمی
ژیان بینابکەین، چۆن بخەوین و چۆن گوێ لە دەوڵەت بگرین و چۆن بەختەوەربین، کە هاووڵاتین
لەکۆمەڵگەدا"(19).
به بڕواى دكتۆر مێرلۆ (زاناى هۆڵه‌ندى)، ده‌سته‌واژه‌ى "Menticide" واته كوشتنى عه‌قڵ، هه‌مان ماناى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى هه‌يه،
چونكه ئه‌و پرۆسه‌يه به ناچارى و به بێ بوونى ئيراده‌ى تاك به‌سه‌ريدا ده‌سه‌پێندرێت(20).
شه‌ڕى
كۆريا (1950-1953) به به‌ناوبانگترين ئه‌و شه‌ڕانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه
به شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى تێدا به‌كارهێنرا. زۆرينه‌ى
ره‌هاى ديله ئه‌مريكاييه‌كان له لايه‌ن شيوعييه چينييه‌كانه‌وه مێشكيان
شۆردرايه‌وه. دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ئه‌مريكا وه‌ك كاره‌كته‌رێكى كۆنترۆڵكراو به
بيروڕاى شيوعييه‌ت شانازييان به مامه‌ڵه‌ى چينييه شيوعييه‌كانه‌وه ده‌كرد و ره‌تيانده‌كرده‌وه،
دژايه‌تى شيوعييه‌كان بكه‌نه‌وه.
چينييه‌كان، چه‌ندين ميكانيزميان به‌كارهێنابوو، بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانن مێشكى ئه‌مريكاييه‌كان بشۆنه‌وه. له‌وانه‌ش دابڕينى ديله‌كان له ژينگه‌ى
ده‌وروبه‌ريان بۆ ئه‌وه‌ى هيچ شتێك سه‌باره‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى ده‌وروبه‌ريان
نه‌زانن. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانى ده‌روونى
و جه‌سته‌يى وه‌ك برسيكردن، تێنووكردنيان، رێگرتن له خه‌وتنيان بۆ ماوه‌يه‌كى
درێژ، توندكردنى سزاكان له كاتى هه‌رجۆره سه‌رپێچييه‌كدا، فه‌راهه‌مكردنى ژينگه‌يه‌ك
بۆيان كه بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئازادييان ته‌نيا به گۆڕينى
ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه‌يان ده‌بێت. جگه له‌وانه‌ش به‌كارهێنانى فشارى ده‌روونى و
كۆمه‌ڵايه‌تى بۆ نموونه لێپرسينه‌وه‌ى زۆر، جوێنپێدان و سوكايه‌تيپێكردن به
ئامانجى تێكشكاندنى كه‌سايه‌تييان و لاوازكردنى به‌رگرى ده‌روونييان. پاشانيش
ئاماده‌كردنيان له وانه‌ى تايبه‌ت به فيكرى شيوعييه‌ت.
دواى شه‌ڕى كۆريا، شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران
(21)، كه به جه‌نگى يه‌كه‌مى كه‌نداو ده‌ناسرێت، ديارترين ئه‌و شه‌ڕانه‌يه، كه
لايه‌نى ئێرانى به چڕى و به شێوه‌يه‌كى پێشكه‌وتووانه شه‌ڕى ده‌روونى به‌كارهێنا
و ئامرازى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى ديله‌كانيش ديارترين ديارده‌ى شه‌ڕه‌كه بوو. ئێران
شيوعييه‌كانى چينى تێپه‌ڕاند و ته‌نيا به‌وه نه‌وه‌ستا ديله‌كان له بيروباوه‌ڕى
خۆيان هه‌ڵبگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانى له چوارچێوه‌ى هێزێكدا بۆ شه‌ڕكردن
رێكخست و هه‌نارده‌ى به‌ره‌كانى شه‌ڕى كردن، ئه‌مه‌ش له مێژوودا وێنه‌ى نه‌بينرابوو.
ئێرانييه‌كان، به چه‌ند قۆناغێك ديله عێراقييه‌كانيان
خسته ژێر پرۆسه‌ى شووشتنه‌وه‌ى مێشك و له قۆناغى يه‌كه‌مدا ديله سوننى و شيعييه‌كانيان
جياكرده‌وه و له‌ناو ئه‌وانيشدا به‌عسى و نابه‌عسييه‌كانيان جياكرده‌وه و هه‌نگاو
به هه‌نگاو ئه‌وانيان خسته ژێر پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشكه‌وه تا كار به‌وه گه‌يشت
هه‌موو مێشك شۆراوه‌كانيان له ژێر ناوى تۆبه‌كردووان (التوابون) رێكخست و رێكخراوێكى
ئايدۆلۆژيان له ژێر ناوى رێكخراوى "به‌در" بۆ
درووستكردن و به‌هه‌زاران تۆبه‌كردوويان له ريزى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه
ناونووس كرد و دواتر به‌كاريان هێنان بۆ شه‌ڕكردن دژى رژێمى به‌عس.
ئێرانييه‌كان سه‌ره‌تا ناويان له‌وانه نابوو "ميوانه‌كانى كۆمارى ئيسلامى"
و كاريان بۆ ئه‌وه كرد، ديله‌كان هه‌ست بكه‌ن كه
تاوانبارن و تاوانيان دژ به خودا و ئاين و گه‌ل كردووه و پێويسته تۆبه بكه‌ن و
په‌شيمانى ده‌رببڕن. پاشان ئه‌وانيان هه‌نگاو به هه‌نگاو له تاكێكى شه‌ڕكه‌رى
دژى كۆمارى ئيسلامى گۆڕى بۆ تاكێكى شه‌ڕكه‌رى دژ به وڵاته‌كه‌ى خۆيان. له ميانى
مانه‌وه‌شيان له سه‌ربازگه‌كان، ئێرانييه‌كان تۆبه‌كردووانيان ده‌برد بۆ سه‌ردانى
مه‌زارگه‌كانى قوم و چاوپێكه‌وتنى ئايه‌توڵڵا روحوڵڵا خومه‌ينى(22) رابه‌رى ئێران
و هه‌موو ئاسانكارييه‌كيان بۆ ده‌كردن، تا زياتر متمانه‌يان لا درووست بێت و هه‌ست
به گرنگى تۆبه‌كردنيان بكه‌ن.
ئێرانييه مه‌زهه‌بييه‌كان ئه‌م رێگايانه‌يان له پرۆسه‌ى
شۆردنه‌وه مێشكى ديله‌كان به‌كارده‌هێنا:
1.سزاى جه‌سته‌يى و ده‌روونى.
2.پڕۆگرامى
تايبه‌ت به پڕوپاگه‌نده‌ى سياسى، كه زۆرتر كه‌سه‌كانى سه‌ر به لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى
عێراق له سه‌ربازگه‌ى ديله‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌مپى ئاواره‌كان ئه‌نجاميانده‌دا.
3.دابڕينى
ديله‌كان له جيهانى ده‌ره‌وه و ده‌وروپشتى خۆيان.
4.بزواندنيان
بۆ خۆشييه‌كانى ژيان.
5.توندوتيژى
راسته‌وخۆ.
6.ملپێكه‌چكردن
و شكاندنى ئيراده‌يان.
7.پڕوپاگه‌نده
و وتارى مه‌زهه‌بى.
8.بێبه‌شكردنيان
له مافه بنه‌ڕه‌تييه‌كان.
9.ده‌ربڕينى
هه‌ست و سۆزى مرۆيى و رێزگرتنى رووكه‌شانه له ديله‌كان.
10.ترساندنيان
به مردن.
به‌م
شێوه‌يه گه‌وره‌ترين پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشك به‌سه‌ر ديله‌كاندا تاقيكرايه‌وه
و به هه‌زاران ديل له خانه‌ى تۆبه‌كردووان تۆماركران و دڵسۆزييان بۆ مه‌رجه‌عييه‌ت
و ويلايه‌تى فه‌قيهى ئێران له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه دانا(23).
هه‌نگاوه‌كانى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى
مێشك:
(د.لڤنتون)، له ميانه‌ى شيكردنه‌وه‌كانييدا بۆ پرۆسه‌كانى
شۆردنه‌وه‌ى مێشك له لايه‌ن به‌لشه‌فييه‌كانى سۆڤيه‌ت و نازييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و
ماوييه‌كانى چينه‌وه ژماره‌يه‌ك هه‌نگاوى بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى
مێشك ده‌ستنيشانكردووه، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
يه‌كه‌م: په‌لاماردانى كه‌سايه‌تى: تۆمه‌تباركردنى كه‌سه‌كه به تۆمه‌تى زۆر ترسناك. تۆمه‌تباركردنى
به‌وه‌ى هه‌رچى له باره‌ى خۆيه‌وه ده‌يڵێت ناڕاسته و بۆ داپۆشينى تاوانه‌كانييه‌تى.
ناوبردنى به ژماره و ناونه‌هێنانى. ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانى. پچڕاندنى په‌يوه‌ندى
كه‌سه‌كه به جيهانى ده‌ره‌وه. بێئاگاكردنى له كات و تێپه‌ڕينى شه‌و و رۆژ.
دووه‌م: چاندنى هه‌ستكردن به تاوان: شاره‌زايانى ده‌روونى ده‌ڵێن هه‌موو كه‌سێك له ناخيدا
هه‌ستێكى شاراوه‌ى سه‌باره‌ت به تاوان هه‌يه و ئه‌و هه‌سته ته‌نيا ده‌رفه‌تيكى
ده‌وێت ده‌ربكه‌وێـ، له پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشكدا كار له‌سه‌ر ئه‌و لايه‌نه ده‌كرێت،
تاوه‌كو كه‌سه‌كه هه‌ست به په‌شيمانى بكات و له ناخه‌وه هه‌ست بكات كه
تاوانباره.
سێيه‌م: ناپاكى كردن به‌رامبه‌ر به خود: به‌هۆى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان و په‌كخستنى بيركردنه‌وه‌يه‌وه،
كه‌سه‌كه ناچار ده‌كرێت، ناپاكى به‌رامبه‌ر به خودى خۆى بكات و دان به ئه‌نجامدانى
تاوانێكدا بنێت، كه ئه‌نجامى نه‌داوه. زانيارى له باره‌ى هاوڕێكانييه‌وه
بدركێنێت. هه‌ست به‌وه بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات؛ ئه‌وا ده‌مرێت، يان
تووشى نه‌خۆشى خراپ ده‌بێت و ئه‌گه‌رى شێتبوونيش بێته به‌رچاوى.
چواره‌م: ره‌خنه‌ى خودى: دواى ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه ناپاكى كرد و دانى نا به هه‌موو
شتێك‌دا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌زانێت ئه‌و دانپێدانانه راست نييه، به‌ڵام په‌شيمانى
دايده‌گرێت و ره‌خنه له خۆى ده‌گرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كانى پێشووى.
پێنجه‌م: وه‌رگرتن و بڕواهێنان به بيروباوه‌ڕى نوێ و به‌رگرى
لێكردنيان: كه‌سه‌كه دواى
ئه‌و پرۆسه درێژخايه‌نه، ناچار ده‌بێت، ملكه‌چبكات بۆ وه‌گرتنى بيروڕاى نوێ و
باوه‌ڕهێنانى به‌و شتانه‌ى پێى ده‌وترێت و راهاتنى له‌سه‌ر وه‌رگرتن و لێكدانه‌وه
و به‌رگرى لێكردنيان بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژينگه‌ى ده‌وروبه‌رى بگونجێت و پارێزگارى
له مانه‌وه‌ى خۆى بكات(24).
جگه له به‌كارهێنانى توندوتيژى بۆ شۆردنه‌وه‌ى مێشك،
رێگه‌ى ديكه‌ش هه‌يه له‌وانه په‌روه‌رده‌كردن و به‌كارهێنانى رێگه و شێوازى
هێمنانه و پرۆسه‌ى درێژخايه‌نه بۆ شۆردنه‌وه‌ى مێشك و گۆڕينى تاك، وه‌ك ئه‌و
پرۆسانه‌ى ده‌وڵه‌تى ديكتاتۆرى و ئاينى و گرووپ و كۆمه‌ڵه موژده‌ده‌ره‌كان ئه‌نجاميده‌ده‌ن.
له ئێستاشدا پێشكه‌وتنى به‌رچاوى ئامرازه‌كانى گه‌ياندن و راگه‌ياندن له لايه‌ك
و پێشكه‌وتنى ته‌كنيك و ئه‌زموون و تيۆره‌كانى تايبه‌ت به بواره‌كانى ئه‌ركى مێشك
و رۆڵى كارتێكه‌ره ده‌ره‌كييه‌كان و كۆنترۆڵكردنى عه‌قڵى تاك و كۆمه‌ڵ، وايكردووه،
كه ناوه‌ند و گرووپ و ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه‌كان كارى زياتر به ئاراسته‌ى شۆردنه‌وه‌ى
مێشكى تاك و كۆمه‌ڵى نه‌ياريان بكه‌ن.
---------------------------------------
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان::
1- شبي، الدكتور
كريم مزعل، مفهوم الارهاب (دراسة في القانون الدولي و الداخلي)، موقع جامعة اهل البيت،
كربلاء، http://www.ahlulbaitonline.com
2- عرسان، د.علي عقلة، مفهوم الارهاب و مفهوم المقاومة، بحث
منشور فى الانترنيت، pdf، ص19.
3- سعدون، محمد عبدالمحسن، مفهوم الارهاب و تجريمه في التشريعات
الجنائية و الوطنية و الدولية، بحث منشور في الانترنيت، pdf، ص136.
4- الفقية، د.جميل
حزام يحيى، مفهوم الارهاب في القانون الدولى العام، بحث منشور في الانترنيت، pdf، ص 9.
5- بيان، د.علي،
الارهاب: تعريفه، أسبابه، أطرافه، و وسائل معالجته، شبكة البصرة، http://www.albasrah.net/ar_articles_2014/0614/bayan_170614.htm
6- عبدالكافي، الدكتور
اسماعيل عبدالفتاح، الارهاب و محاربته في العالم المعاصر، pdf، ص12.
7- حامد، د.دانيال سه‌عدى، خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیانه
بۆ تیرۆر، ماڵپه‌ڕى ده‌روونناسى، http://derunnasy.com/le_komellgewe/babeti-jimare530.html
8- الموسوعة
الحرة، ويكيبيديا، غسيل دماغ، على رابط: http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%BA%D8%B3%D9%8A%D9%84_%D8%AF%D9%85%D8%A7%D8%BA
9- النجار، د.
فهمي قطب الدين، غسيل الدماغ، الموقع شبكة الألوكة، تاريخ النشر 29/6/2013 ، على رابط:
http://www.alukah.net/culture/0/56617/
10- فخري، زينب، الحرب النفسية.. أهدافها.. وأساليبها ..
وكيفية مواجهتها، الموقع شبكة القيثارة، http://alqathra.com/show_news.php?id=1616
11- فخري، زينب، الحرب النفسية، هه‌مان سه‌رچاوه.
12- الموسوعة الحرة، ويكبيديا، غسيل دماغ، http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%BA%D8%B3%D9%8A%D9%84_%D8%AF%D9%85%D8%A7%D8%BA
13- حه‌سه‌ن سه‌باح (1037 - 1124)، رابه‌رى باتنييه‌كان بوو،
رێبازێكى به‌ناوى باتنى نزارى دامه‌زراندبوو. به يه‌كه‌م بزوتنه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى داده‌نرێت
كه له رێگه‌ى تيرۆر و توندوتيژييه‌وه نه‌ياره‌كانى له‌ناوده‌برد. چه‌ندين وه‌زير
و ده‌سه‌ڵاتدارى سه‌لجوقييه‌كانى له‌ناوبرد. نيزامولمولكى سه‌لجوقى ديارترين كه‌سايه‌تى
و خه‌ليفه بوو كه له‌ناويانبرد. دواجار سوڵتان به‌ركياره‌ق هه‌شت مانگ گه‌مارۆى دا
و له 1096 توانى قه‌ڵاى ئه‌له‌موت بگرێت و كۆتايى به جوڵانه‌وه‌كه‌ى حه‌سه‌ن سه‌باح
بهێنێت.
14- رابه‌رايه‌تى بزوتنه‌وه‌ى قرميته‌كانى دژى ده‌سه‌ڵاتى
عه‌باسييه‌كان ده‌كرد و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه محه‌ممه‌دى كوڕى ئيسماعيلى كوڕى
جه‌عفه‌رى سادق كه پێشه‌واى شه‌شه‌مى شيعه‌كان بوو، مه‌هدى چاوه‌ڕوانكراوه و ده‌ستكارى
شه‌ريعه‌تى كردبوو، نوێژه‌كانى كه‌مكردبوويه‌وه و جۆرێكى دياريكراو زه‌كاتى سه‌پاندبوو،
ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هاوشێوه‌ى رێبازى سۆسياليستى بووه. له يه‌مه‌ن و به‌حره‌ين
لايه‌نگرانى ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ باتنييه‌كانى
ئێران و ميسر و سوريا هه‌بوو. له سه‌ده‌ى نۆيه‌م و تا ساڵى 899ى زاينيى به‌رده‌وام
بوو.
15- نصر، صلاح، الحرب النفسية، الجز‌ء الثاني: معركة الكلمة
والمعتقد، الطبعة الثانية، المطبعة دار القاهرة للطباعة و النشر، القاهرة، 1967، ص30،
pdf.
16- حبيب، الدكتورة
زينب منصور، غسيل الدماغ، الموقع الحوار المتمدن-العدد: 4039 - 2013 / 3 / 22، الموضوع
رقم 350888، http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=350888
17- نصر، صلاح، الحرب
النفسية، الجز‌ء الثاني: معركة الكلمة والمعتقد، الطبعة الثانية، المطبعة دار القاهرة
للطباعة و النشر، القاهرة، 1967، ص29.
18- ئیڤان بترۆڤیتچ باڤلۆڤ زانایەكی بواری پزیشكی ڕوسی بووە
و خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشكدا وەرگرتووە، لە 14 سپتەمبەری ساڵی 1849 لە روسیا لە
دایكبووە، لە تەمەنی 7 ساڵیدا فێری خوێندن بووە، بەڵام بەهۆی كەوتنی لەشوێنێكی بەرزەوە
جەستەی تووشی زیانێكی زۆر بووه‌تەوە و لە تەمەنی 11 ساڵیدا چوه‌تە قوتابخانە. ساڵی
1870 وازی لە پەیمانگا هێناوە و پەيوەندی بەزانكۆی سانت بترسبۆرگەوە كردووە. ئیڤان
باڤلۆڤ هەر لەمنداڵیەوە پێشكەوتنێكی لەڕادەبەدەری لە مێشكی خۆ‌یا بەدیكردووە كە خۆی
ناوی لێناوە غەریزەی بەدواداچوون، ساڵی 1870 لەزانكۆی بترسبۆرگ لەبەشی فیزیا و بیركاری
خوێندويه‌تی، لەچوارەم ساڵی خوێندنی زانكۆ بەدواداچونێكی بۆ پەنكریاس كردووە و خەڵاتی
زانكۆی باڵای بەدەستهێناوە، ساڵی 1875 بەسەركەوتنێكی گەورەوە زانكۆی لە بواری زانستی
سروشتی تەواوكردووە. دواتر پەیوەندی بە ئەكادیمیای پزیشكی نەشتەرگەریيەوە كردووە. لەساڵی
1878 بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێناوە. لەساڵی 1879 بەهۆی پێشكەوتنەكانيه‌وه خەڵاتی
ئاڵتونی وەرگرتووە. ئیڤان باڤلۆڤ لە پێشبڕكێیەكی ئەكادیمیا یەكەمی بەدەستهێناوە و بووه‌تە
بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستی كارەكانی ئەندامی لەش لەلای سێرگی بۆتكینی پزیشكی بەناوبانگ،
ئەندامی ئەكادیمیای زانستی بووە. تاكو ساڵی 1924 یش مامۆستا و سەرۆكی بەشی فیزۆلۆجیا
بووە لەئەكادیمیای پزیشكی سەربازی. توانیوێتی یاس و بنەما سەرەكیەكانی چالاكی مێشك
بدۆزێتەوە. بەگشتی ڕێڕەوەكەی بنەمایەكی زانستی سروشتی بووە بۆ زانستی دەروونی. ئیڤان
باڤلۆڤ دوو پەرتوكی نووسیوە یەكێكیان 20 ساڵ لەدیراسەكردنی چالاكی مێشكی باڵای ئاژەڵەكانە
و ئەوی ديكه‌شیان وانە وتنەوە لەكاكردنی نیوەی مۆخ، لەساڵی 1904 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری
پزیشكدا وەرگرتووە، لە 27 فبرایەری ساڵی 1936 لەتەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
سةرضاوة: ويكيبيديا.
19- حه‌مه‌ئه‌مين، ئيسماعيل، سەگێک لەدەرەوە بۆ ناوەوەی خۆمان
(سەگەکەی پاڤلۆڤ وەک ئەقڵانیەتی گاڵتەجاڕی سۆڤێتی)، ماڵپه‌ڕى كوردستانى نوێ، 15/4/2013، http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=18294&Cor=2&Besh=Witar
20- نصر، صلاح، الحرب النفسية، الجز‌ء الثاني: معركة الكلمة
والمعتقد، الطبعة الثانية، المطبعة دار القاهرة للطباعة و النشر، القاهرة، 1967، ص31.
21- له 22ى ئه‌يلول/سێپتێمبه‌رى 1980 ده‌ستيپێكرد و له
20ى ئاب/ئۆگستى 1988 واته دواى 7 ساڵ و زياتر له 10 مانگ شه‌ڕكردن، به بڕيارى
589ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى راگيرا.
22- له 24ى شوبات/فێبرايه‌رى 1902 له‌دايكبووه و له 3ى
حوزه‌يران/يۆنيۆى 1989 به‌هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد و له 1ى شوباتى 1979 گه‌ڕايه‌وه
ئێران و ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێران محه‌ممه‌د ره‌زا شاى په‌هله‌وييان
ناچار به راكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كرد.
23- الشطرى،
طالب، التوابون ... دراسة في عملية غسيل المخ، الموقع موسوعة الرشيد، التاريخ النشر
9/8/2007، موضوع رقم 419، http://www.alrashead.net/index.php?tamdprev&id=419
24- شـاوي، د.بُرهـان،
الاتصال الجماهيري (عناصره، مستوياته، وسائله، مقوماته)، المحاضرة الثالثة، الحـرب النـفـسيــة، pdf.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق