شه‌ڕى ده‌روونی.. ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌رێم فه‌رامۆشیكردووه -به‌شى دووه‌م
به‌شی دووه‌م: كه‌رسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
1.پڕوپاگه‌نده[1]:
له به‌شى يه‌كه‌مى ئه‌م باسه‌دا، پوخته‌يه‌كمان سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ده‌روونى و ئامانج و جۆره‌كانى و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى و گرنگى ئه‌و جۆره شه‌ڕه و ئاسته‌كانى و رێككاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ميكانيزمى جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كان خسته‌ڕوو. له‌م به‌شه‌شدا باسى يه‌كێك له كه‌رسته‌كانى شه‌ڕى ده‌روونى ده‌خه‌ينه‌ڕوو، كه پڕوپاگه‌نده‌يه.
چه‌مكى پڕوپاگه‌نده، پێناسه‌ى جۆراوجۆرى بۆ كراوه و زۆرينه‌شيان له‌وه‌دا يه‌كده‌گرنه‌وه، كه هه‌وڵێكه بۆ درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و ئاراسته‌كردنى بيركردنه‌وه‌يان. زۆر جار چه‌مكى پڕوپاگه‌نده ده‌به‌سترێته‌وه به ناڕاستى و نابابه‌تيبوون، به‌ڵام مه‌رجيش نييه به ره‌هايى هه‌موو بابه‌تێكى پڕوپاگه‌نده‌يى ناڕاست بێت.
هه‌ندێك له پێناسه‌كانى چه‌مكى پڕوپاگه‌نده
يه‌كه‌م: “به‌كارهێنانى مه‌به‌ستدارى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه، له لايه‌ن كۆمه‌ڵێك يان گرووپێكه‌وه بۆ درووستكردنى ئاراسته‌يه‌كى دياريكراو له ناو رايگشتييدا، ياخود زاڵبوون به‌سه‌ر ئاراسته‌ى بيركردنه‌وه‌دا، به مه‌به‌ستى هێنانه‌دى ئامانجێكى دياريكراو، كه لايه‌نى ئه‌نجامده‌رى هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌كه مه‌به‌ستييه‌تى بيهێنێته‌دى”.
دووه‌م: “هه‌ولێكه بۆ كاريگه‌رى درووستكردن له‌سه‌ر كه‌سه‌كان، زاڵبوون به‌سه‌ر ره‌فتارى تاكه‌كاندا، له كۆمه‌ڵگه و كاتێكى دياريكراودا، بۆ هێنانه‌دى ئامانجى تايبه‌تى”.
سێيه‌م: “راڤه‌كردنى بۆچوون و كرده‌وه‌كانه به شێوه‌يه‌كى پلان بۆ داڕێژراوانه. ئه‌و راڤكردنه له لايه‌ن تاك يان كۆمه‌ڵى دياريكراوه‌وه ئه‌نجامده‌درێت. به مه‌به‌ستى درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر بۆچوون و كرده‌وه‌ى تاك يان كۆمه‌ڵه‌يه‌كى ديكه، بۆ هێنانه‌دى ئامانجێكى دياريكراو”.
چواره‌م: “به‌كارهێنانى تاكتيكه بۆ درووستكردنى فشارى كۆمه‌ڵايه‌تى”.
پێنجه‌م: “هه‌وڵدانێكه بۆ قه‌ناعه‌تپێكردنى ئه‌وانى ديكه به قبوڵكردنى بيروڕايه‌كى دياريكراو، به بێ له‌به‌رچاوگرتنى زه‌مينه سازى لۆژيكيى بۆ قبوڵكردنى ئه‌و په‌يامه”[2].
شه‌شه‌م: “وروژاندنى رايگشتى له ئاستێكى فراواندا به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى و بۆچوون و هه‌ڵوێستى دياريكراو به بێ له‌به‌رچاوگرتنى راستى و وردى بابه‌ته‌كان”[3].
گرنگى پڕوپاگه‌نده له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكى ديكه و له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى ديكه، گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و ئه‌ركى جياواز و ئامانجى جياجياى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌گۆڕه له‌و هاوكێشه‌يه‌دا ئه‌وه‌يه كه گرنگى خۆى له‌ده‌ست نادات و به‌رده‌وام وه‌ك يه‌كێك له ئامراز و كه‌رسته‌كانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێ و بردنه‌وه‌ى ململانێكان كاريگه‌رى خۆى هه‌يه.
له قۆناغى شه‌ڕدا پڕوپاگه‌نده‌ى سياسى و سه‌ربازى رۆڵێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌يه و به درێژايى مێژوو، ئه‌زموونه‌كانى شه‌ڕ سه‌لماندوويانه، ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى شه‌ڕه‌كان ده‌ستنيشانده‌كات، به‌كارهێنانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى چه‌كى پڕوپاگه‌نده‌يه.
له‌و باره‌يه‌وه “لۆرد وێڤڵ” ساڵى 1939 ده‌ڵێت “سه‌ربازێك له مه‌يدانى شه‌ڕ راناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له پێناو پرسێكى ناڕه‌وادا ده‌كات، هه‌روه‌ها هێرشيش ناكاته سه‌ر دوژمنه‌كه‌ى له پێناو پرسێكى ره‌وادا، ئه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كه شه‌ڕ بكات و به‌رده‌وامبێت، هه‌ستكردنييه‌تى به‌وه‌ى ئه‌و به‌شێكى گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى و ژماره‌يه‌كى سه‌نگينه لاى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌م شه‌ڕيان بۆ ده‌كات و بڕواى به‌وه هه‌بێت كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ى يان گه‌له‌كه‌ى سه‌يرى ده‌كه‌ن و چاويان له قوربانيدان و تێكۆشانى ئه‌مه و كه‌سوكار و خزم و ناسياوه‌كانى چاويان بڕيوه‌ته قوربانيدانى، ئه‌و هه‌سته‌ش له رێگه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى سياسييه‌وه ده‌توانرێت له ناخييدا جێ‌گير بكرێت. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه به پڕوپاگه‌نده‌ى سياسى كار بۆ نرخاندن و ستايشكردنى ئه‌و سه‌ربازه و هه‌وڵه‌كانى بكرێت و ئه‌و روحيه‌ته‌ى تێدا بچێنرێت كه گه‌ل و وڵات چاويان له تێكۆشان و قوربانيدانى ئه‌وه. لێره‌شدا ئه‌ركى پڕوپاگه‌نده ده‌بێته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرسياره‌ى “سه‌ربازه‌كان بۆچى شه‌ڕده‌كه‌ن” و “بۆچى پێويسته ئێمه پشتيوانيان بكه‌ين”[4].
پێكهێنه‌ره‌كانى پرۆسه‌ى پڕوپاگه‌نده
1.نێره‌ر: كۆمه‌ڵه، گرووپ، ده‌وڵه‌ت، حزب، كيانێكى دياريكراو، كه خاوه‌نى بيرۆكه و ئايدۆلۆژيا و ئاينێكى دياريكراو بێت.
2.په‌يام: ئه‌و نامه‌يه‌ى نێره‌ر ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێت.
3.ئامرازى گه‌ياندن: كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، تابوورى پێنجه‌م.
4.ئامانج: درووستكردنى كاريگه‌رى و گۆڕينى ئاراسته‌كان.
5.وه‌رگر: تاك، كۆمه‌ڵ، گرووپ و رێكخراو، گه‌ل و وڵات، مه‌ده‌نى و سه‌ربازى.
5.كاريگه‌رى: ره‌نگدانه‌وه‌ى پروپاگه‌نده‌كه له‌سه‌ر بيركردنه‌وه و ره‌فتارى وه‌رگرانى[5]. له‌مه‌شدا وه‌رگران به گوێره‌ى ئاستى كاريگه‌ربوونيان به پڕوپاگه‌نده‌كه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا، له‌وانه:
*لايه‌نگرى سه‌رسه‌ختى پڕوپاگه‌نده‌كه.
*لايه‌نگرى ميانڕه‌و.
*بێبايه‌خ سه‌يركردنى.
*نه‌يارى توند له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه.
*نه‌يارى توند له‌به‌ر هۆكارى بابه‌تى و خودى.
*بێلايه‌ن؛ نه دژييه‌تى و نه لايه‌نگرييه‌تى[6].
جۆره‌كانى پڕوپاگه‌نده
يه‌كه‌م.له رووى ناوه‌ڕۆكه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى سياسى، ئابوورى، سه‌ربازى، كۆمه‌ڵايه‌تى، ئاينى، رۆشنبيرى..هتد.
دووه‌م.له رووى شێوازى كاركردنه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌خلاقى وه‌ك په‌نابردن بۆ دووباره كردنه‌وه.
*پڕوپاگه‌نده‌ى نا ئه‌خلاقى، وه‌ك درۆ، چه‌واشه‌كارى.
سێيه‌م. له رووى كاته‌وه: تاكتيكى و ستراتيژى، ياخود:
*پڕوپاگه‌نده‌ى كورتمه‌ودا.
*پڕوپاگه‌نده‌ى درێژمه‌ودا.
*پڕوپاگه‌نده‌ى قۆناغى شه‌ڕ.
*پڕوپاگه‌نده‌ى قۆناغى ئاگربه‌ست و ئاشتى.
چواره‌م. له رووى جۆرى بڵاوكردنه‌وه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى بيستراو. *پڕوپاگه‌نده‌ى چاپكراو. *پڕوپاگه‌نده‌ى بينراو.
پێنجه‌م.له رووى جۆرى سه‌رچاوه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى سه‌رچاوه ديار.
* پڕوپاگه‌نده‌ى سه‌رچاوه ناديار.
*پڕوپاگه‌نده‌ى سه‌رچاوه نيمچه ديار و ناديار.
شه‌شه‌م.له رووى ئاستى سه‌رچاوه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى ستوونى، ئه‌وه‌ى كه سيمبوڵێك، سه‌ركرده‌يه‌ك، يان فه‌رمانده‌يه‌ك بڵاويده‌كاته‌وه و له سه‌ره‌وه دێته ناو خه‌ڵك.
*پڕوپاگه‌نده‌ى ئاسۆيى، ئه‌وه‌يه كه تاكه‌كان له يه‌ك ئاستدان و بڵاويده‌كه‌نه‌وه.
حه‌وته‌م.له رووى ئه‌ركه‌وه: چوار جۆرى هه‌يه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى هاندان:زۆربه‌ى كات سه‌رچاوه‌ى ديارو ئاشكرايه و به مه‌به‌ستى هاندان و وروژاندنى وه‌رگران ئاراسته ده‌كرێت و زياتر له وڵاتانى جيهانى سێيه‌مدا باوه[7].
*پڕوپاگه‌نده‌ى په‌يوه‌ستبوون: ئه‌ركى رێكخستنى ريزه‌كان و يه‌كانگيرى جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراوه بۆ پته‌وكردنى ريزه‌كانيان و يه‌كده‌ستبوونيان سه‌باره‌ت به پرسێكى دياريكراو.
*پڕوپاگه‌نده‌ى ئايدۆلۆيايى: به مه‌به‌ستى بره‌ودان به ئايدۆلۆژيايه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى بۆى و گۆڕينى ئاراسته‌ى تاك و كۆمه‌ڵ به سوودى ئايدۆلۆژياكه ئه‌نجامده‌درێت.
*پڕوپاگه‌نده‌ى وێرانكار: مه‌به‌ستى تێكشكاندن و سڕينه‌وه‌ى به‌ها و ره‌فتار و بۆچوونى تاك و كۆمه‌ڵى به ئامانجگيراوه.
هه‌شته‌م: له رووى شێوازى ئاراسته‌كردنه‌وه:
*پڕوپاگه‌نده‌ى راسته‌وخۆ: له رووى سه‌رچاوه‌وه ئاشكرايه و راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراو ده‌كرێت و هه‌ندێكجار پێى ده‌وترێت پڕوپاگه‌نده‌ى سپى.
*پڕوپاگه‌نده‌ى ناڕاسته‌وخۆ: سه‌رچاوه‌كه‌ى روون نييه و ئاراسته‌ى وه‌رگران ده‌كرێت و زۆرجار كه‌مێك زانيارى راست تێكه‌ڵى زۆرێك له زانيارى هه‌ڵه و بابه‌تى ناڕاست ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
نۆيه‌م: له رووى جۆرايه‌تيى ناوه‌ڕۆك و سه‌رچاوه‌وه، پڕوپاگه‌نده دابه‌شده‌بێت بۆ سێ جۆرى سه‌ره‌كى:
1.پڕوپاگه‌نده‌ى سپى: دامه‌زراوه ره‌سمييه‌كان و وڵاتان ئاراسته‌ى ده‌كه‌ن. چالاكييه‌كى ديار و ئاشكرايه. سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كان روونن و شاراوه نيين. زياتر ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان بۆ گه‌وره‌كردنى ئاستى توانا و ده‌سه‌ڵاتيان به‌كارى ده‌هێنن.
2.پڕوپاگه‌نده‌ى ره‌ش: سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كان و ئه‌و لايه‌نه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كه بڵاوده‌كاته‌وه ديار نييه و شاراوه‌يه. به شێوه‌ى نهێنى بڵاوده‌كرێته‌وه و ئامانجى نانه‌وه‌ى ئاژاوه و درووستكردنى ژاوه‌ژاوه.
3.پڕوپاگه‌نده‌ى خۆڵه‌مێشى: سه‌رچاوه‌كه‌ى ترسى له‌وه نييه ئاشكرا بێت و هه‌ندێكجار ده‌رده‌كه‌وێت و وه‌رگران ده‌زانن كێ له پشتى ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌وه‌يه، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌يه‌تى له بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌كه ديار نييه و شاراوه‌يه[8].
رێگا ته‌كنيكييه‌كانى گه‌ياندنى په‌يامى پڕوپاگه‌نده
هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده، پێويستى به ده‌ستنيشانكردنى ئامانج، ده‌ستنيشانكردنى بيرۆكه و په‌يام، ده‌ستنيشانكردنى ئامرازى گه‌ياندنى و لێكۆڵينه‌وه له وه‌رگرانى هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زياتره هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامبدرێت و ئامانجه‌كانى پشت ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌ته‌كه بهێنرێنه دى و كاريگه‌رى به‌جێبهێڵن. له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌يه‌ك رێككار هه‌ن، كه له كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌گيرێنه به‌ر، له‌وانه[9]:
شێوازى يه‌كه‌م: دووباره‌كردنه‌وه: ته‌نيا به دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ندێك بڕگه و رسته ده‌سته‌به‌رى بڕواپێهێنان و درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر وه‌رگر ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و زانيارييه‌كانيش ناڕاست بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دووپاتده‌بنه‌وه و به رێگه‌ى جياجيا ده‌گه‌نه‌وه وه‌رگر، كاريگه‌رى درووستده‌كه‌ن و وه‌رگر به راستيان ده‌زانێت.
شێوازى دووه‌م: زياده‌ڕۆيى: گه‌وره‌كردنى ئه‌ندازه و قه‌باره‌ى زانيارييه‌كان و ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى به‌دواياندا دێت. گه‌وره‌كردن و قه‌به پيشاندانى ده‌ستكه‌وتى بچووك و لاوه‌كى.
شێوازى سێيه‌م: نموونه هێنانه‌وه و داڕشتنى په‌يام به زمانێكى ساده:
رێكخستنى بيرۆكه‌كان و داڕشتنى په‌يام به زمانى خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانى زمانى ناوچه‌يى و شێوه‌زارى دياريكراوى خه‌ڵك و سوود وه‌رگرتن له‌و وشه و چه‌مكانه‌ى به‌سه‌ر زمانى خه‌ڵكه‌وه‌ن و باون.
شێوازى چواره‌م: ئاماژه‌كردن و ناوبردنى سه‌رچاوه‌ى بڕواپێكراو:
بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر زۆرتر بكه‌وێته ژێر كاريگه‌رى په‌يامه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كه‌وه، باشتر وايه سوود له‌و سه‌رچاوانه‌ش وه‌ربگيرێن، كه خه‌ڵك متمانه‌يان پێيان هه‌يه، يان لانيكه‌م به سه‌رچاوه‌ى سه‌ربه‌خۆ هه‌ژماريان ده‌كات. به تايبه‌تى له باره‌ى ئه‌نجامى شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارى و سه‌ربازييه‌كان.
شێوازى پێنجه‌م: په‌يوه‌ستكردنى درۆ و ناڕاستى و ترنجاندنه ناو راستييه‌كان:
زانياريگه‌لێكى راست، متمانه‌ى وه‌رگر زياد ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى زيره‌كانه بابه‌ت و په‌يامه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كان تێكهه‌ڵكێشى زانيارييه راسته‌كان بكرێن، وه‌رگر بێ ئه‌وه‌ى بير له جياكردنه‌وه و له‌يه‌ك هه‌ڵاواردنى راست و ناڕاستى زانيارييه‌كان بكات، ئه‌وان په‌سند ده‌كات. لێره‌شدا وته و لێدوانى كه‌سايه‌تييه باڵاكان، ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سينه‌ما گرنگى خۆيان هه‌يه و هه‌ندێكجار سه‌رسامى وه‌رگر به ئه‌ستێره‌يه‌ك يان كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى، كۆمه‌ڵايه‌تى، سياسى، رۆشنبيرى واده‌كات، بێ چه‌ندو چوون په‌يامه پڕوپاگه‌نده‌ييه‌كه له زمانى ئه‌وه‌وه په‌سند بكات.
شێوازى شه‌شه‌م: ساده‌يى و شياوى بۆ باوه‌ڕكردن:
ساده‌يى له داڕشتن، ساده‌يى له زمان، ساده‌يى له رسته و بڕگه و درووشم هۆكارن بۆ سه‌ركه‌وتنى پڕوپاگه‌نده، به پێچه‌وانه‌وه داڕشتنى په‌يام به زمانى ئاڵۆز و زمانى باڵاى نووسين وێڕاى ئه‌وه‌ى كاريگه‌رى ئه‌رێنى به‌جێناهێڵێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌يشتنى په‌يامى پڕوپاگه‌نده‌كه بۆ وه‌رگران. كورتى و پوختى له نووسين و هه‌ڵبژاردنى وشه و رسته و درووشمگه‌لێك، كه ئاسان بن بۆ وتنه‌وه و له‌به‌ركردن و دووباره بوونه‌وه زووتر وه‌رگر ده‌خه‌نه ژێر كاريگه‌رى په‌يامه‌كه‌وه.
جياوازى نێوان پڕوپاگه‌نده و رێكلام
له باره‌ى رێكلامه‌وه شاره‌زايان زياتر جه‌خت له‌سه‌ر روونى په‌يام، مه‌به‌ستى كۆمه‌ڵايه‌تى و به‌بازاركردنى بيرۆكه و كاڵا ده‌كه‌نه‌وه و تێچوونى بڵاوكردنه‌وه‌شى له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه، دابينكراوه.”رێكلام بريتييه له ئامرازى به بازاركردن بۆ گه‌ياندنى بيروڕا، زانيارى و خزمه‌تگوزارى به كۆمه‌ڵێك و هه‌ڵده‌ستێت به ئيستغلالكردنى كات و شوێن، بڕى تێچوونيشى ده‌درێت به ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن، هه‌روه‌ها هه‌رجۆره ئامرازێكى ديكه‌ى گه‌ياندن به‌كارده‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌يامه‌كه‌ى و ناسنامه‌ى راگه‌يانده‌ره‌كه‌ى و په‌يوه‌ندى به كاڵاكانه‌وه روونده‌كاته‌وه”[10]. له روانگه‌ى تێگه‌يشتن له‌م پێناسه‌يه ده‌توانين بڵێين، له سێ رووى سه‌ره‌كييه‌وه رێكلام و پڕوپاگه‌نده جياوازييان هه‌يه، ئه‌وانيش:
1.له رووى تێچوونه‌وه: رێكلام تێچوونى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌درێته كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر رێكلامه‌كه بازرگانى بێت، چونكه هه‌ندێك جۆرى رێكلام له‌وانه رێكلامى كۆمه‌ڵايه‌تى مه‌رج نييه له به‌رامبه‌ر پاره‌دا بڵاو بكرێنه‌وه.
2.له رووى كۆنترۆڵكردنه‌وه: ده‌توانرێت رێكلام كۆنترۆڵ بكرێت، چ له شوێنى بڵاوكردنه‌وه‌ى و چ له رووى ناوه‌ڕۆكييه‌وه.
3.له رووى بڕواپێهێنانه‌وه: ره‌نگه زياتر پڕوپاگه‌نده بره‌وى هه‌بێت و وه‌رگر زۆر بايه‌خ به په‌يامى رێكلام نه‌دات[11].
4.له رووى سه‌رچاوه‌وه: به شێوه‌يه‌كى گشتى سه‌رچاوه‌ى رێكلام ديار و ئاشكرايه، به‌ڵام مه‌رج نييه پڕوپاگه‌نده سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاشكرابێت.
5.له رووى ئامانجه‌وه: ئه‌ركى رێكلام به بازاركردنى كاڵا و بيرۆكه‌ى دياريكراوه، هه‌رچى پڕوپاگه‌نده‌يه ره‌نگه ئامانجى شاراوه‌ى له پشته‌وه بێت و زياتر مه‌به‌ستى سياسى و ئايدۆلۆژى و سه‌ربازى هه‌يه.
تێبينى: له به‌شى سێيه‌مدا، باسى ده‌نگۆ (واته‌وات) و پرسى ژه‌هراويكردنى سياسى وه‌ك دوو كه‌رسته‌ى ديكه‌ى شه‌ڕى ده‌روونى ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
[1] – ابوبكر، بكر، مقاومة الحرب النفسية، http://www.bakerabubaker.info/index.php?action=show&pageID=271
[2] – الشميمرى، فهد عبدالرحمن، التربية الاعلامية، كيف نتعامل مع الاعلام، الطبعة الاولى، رياض، 2010. ص98.
[3] – العساف، فايز عبدالله مكيد، اساليب الادارة المتقدمة للدعاية الاعلامية الدولية، مجلة كلية بغداد للعلوم الاقتصادية الجامعة، العدد التاسع والعشرون، 2012، ص 177. pdf.
[4] – تايلور، د.فيليب، قصف العقول (الدعاية للحرب منذ العالم القديم حتى العصر النووي)، ترجمة سامي خشبة، (سلسلة كتب ثقافية شهرية يصدرها المجلس الوطني للثقافة و الفنون و الاداب – كويت)، عالم المعرفة، ابريل 2000، ص 29.
[5] – اليعروبي، أميرة، الدعاية السياسية، مدونة، 14/اذار،مارس 2013.
[6] – ويكبيديا، دعاية سياسية، المواقف المختلفة للآراء نتيجة الدعاية، بحث في كتاب سليمان صالح 2003-الإعلام الدولي. الكويت. مكتبة الفلاح للنشر والتوزيع.http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%D8%B9%D8%A7%D9%8A%D8%A9_%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9
[7] – ألعزي ، د. خالد ممدوح، دراسة علمية اكاديمية الإعلام اللبناني بين الدعاية السياسية والتحريض المفبرك، الموقع الاكتروني جريدة صوت المغتربين، http://www.almogtarbeen.com/almogtarbeen/Show/13707/
[8] – ناصر، د محمد جودت، الدعاية والاعلان والعلاقات العامة ، مطبعة دارالمجدلاوي للنشر،الطبعة الاولى، عمان، 1418هـ، 1997/1998،ص71 -72
[9] – العساف، فايز عبدالله مكيد، اساليب الادارة المتقدمة للدعاية الاعلامية الدولية، مجلة كلية بغداد للعلوم الاقتصادية الجامعة، العدد التاسع والعشرون، 2012، ص 181. pdf.
[10] – محه‌ممه‌د، ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، رێكلام پێناسه شێواز و ئه‌رك و كاريگه‌رى (لێكۆڵينه‌وه)، گۆڤارى كاروان، (گۆڤارێكى مانگانه‌ى رۆشنبيرى گشتييه، وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ريده‌كات)، ژماره 228، ساڵى 2008، لا 35.
[11] – العبدلي، د. عبيد بن سعد، الفرق بين الإعلان والدعاية، مدونة http://dralabdali.com/
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق