سه‌ره‌تایه‌ك له باره‌ى راگه‌ياندنى
تايبه‌تمه‌ند و تيشكێك بۆ سه‌ر راگه‌ياندنى ژنان
ئه‌رسه‌لان
ره‌حمان
كايهكانى
توێژينه‌وه‌ى ميديايى له هه‌رێمى كوردستان و له ناو كورددا به گشتى پێويستيیان
به لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوونى زياتر و شهنوكهوێكى زانستيیانهى ئه‌وتۆ هه‌يه،
كه بۆ داهاتوو رێگهڕۆشنكهرهوه بن و ده‌رفه‌تى ئه‌وه بۆ خوێنه‌وار و
فێرخوازان بڕه‌خسێنن تا هه‌م له ئێستا زۆرتر بزانن و هه‌م شوێنپێى داهاتوويى ئه‌زموون
و كايهكه له ژيانى گشتيدا ببينن. ئه‌وانيش دهستهوامى بكه‌ن بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى
زياترى رێگه‌ى داهاتوو، به‌و شێوه‌يه ده‌كرێت بگوترێت كارێكمان كردووه له خزمه‌تى
ئه‌زموونى ئێستا و داهاتوودا.
يه‌كێك
له‌و كايانهى ميديا، كه ميدياى كوردى وێڕاى ئه‌زموونكردنى به كرچ و كاڵى و
خۆپێوهههڵواسينى تهنگهتاوانهى، شتێكى ئه‌وتۆى له هه‌مبه‌ر نازانێت و ههڕهمهكيیانه
و به بێ ئه‌وه‌ى رێچكه زانستييهكهى
دۆزيبێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى لاساييكردنه‌وه‌ى بێ ده‌ربه‌ستانه كارى پێده‌كات،
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لى زانستيیانه كاره‌كه‌ى ناباته پێشێ؛ مه‌سه‌له‌ى
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌نده. لهويش هه‌رواتر بڕۆين مه‌سه‌له‌ى ميدياى ژنان و پرسى
ژنه له نێوه‌ڕۆكى ميدياى تايبه‌تمه‌ند و گشتيدا.
ناسينى
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و خستنه‌ڕووى ره‌گه‌ز، بنه‌ما و شيكارى چه‌مكه‌كه‌ى ده‌روازه‌يه‌كى
گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بڕوانيينه پرسى ميدياى ژن و ره‌نگدانه‌وه‌ى دۆزهكهيان
له نێو كايه‌ى ميدياى كورديدا.
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رده‌ست سهروخوارى مه‌سه‌له تيۆرييهكهى ميدياى تايبه‌تمه‌ند
و ژنانى كردووه و نه‌پرژاوه‌ته سه‌ر بوارى كرده‌يى، چونكه له رووى كردهييهوه
ئه‌و بوارانه وه‌ك هه‌ويرى ئاوكێش پێويستيیان به سه‌ره‌و و ژێرى، كارى مه‌يدانى
و به‌دواداچوونى وردترى زانستيیانه هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى وێنايهكى زانستيیانهى
پرسه‌كه بكێشرێت. وه‌لێ به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌و راستييه‌ش بڵێين، كه ژنان به‌ر
له ره‌گه‌زى بهرامبهريان له ئاست ئه‌و پرسه بههادارهى خۆيان بێده‌نگن و
كارێكى ئه‌وتۆيان نه‌خستووه‌ته به‌رده‌ستان، به‌و پێيه‌ى ئه‌وان ده‌توانن باشتر
ئه‌و كاره بكه‌ن.
به
سرنج‌دان له مێژووى هۆگهلى راگه‌ياندن، ده‌كرێت بگوترێت: مرۆڤایەتی لە هەموو
رووەكانەوە رووی لە پێشكەوتن و وردبوونەوەی زیاترە، رۆژ لە دوای رۆژیش مرۆڤ دەرفەتی كەمتر دەبێت و سەرقاڵی، هەمە لایەنی
تایبەتمەندییەكان، ئاڵۆزبوونی كێشەكان، فراوانبوونی هۆكار و جۆری كێشەكان بوونەتە
هۆیەك بۆ ئەوەی راگەیاندنی گشتی نەتوانێت وەكو پێویست لە ئاستی خواستی تەواوی توێژ
و دەستە و كۆمەڵەی نێو كۆمەڵگەدا بێت. هه‌روه‌ها پێویستيی و حەزی وەرگرتنییانی پێ
پڕ ناكرێتەوە، ئه‌مه وايكردووه رۆژ له دواى رۆژ بايه‌خى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند
رووى له هه‌ڵكشانى زێده بێت.
به‌گوێره‌ى
خشته‌ى كاره‌كه، ئێمه سه‌ره‌تا هه‌وڵده‌ده‌ين سه‌ره‌تايه‌كى تيۆرى له باره‌ى
ميدياى تايبه‌تمه‌ند بخه‌ينه‌ڕوو، دواتر دێينه سه‌ر باسى ميدياى ژنان به‌و
پێودانگه‌ى ميدياى ژنان لكێكهو له دارى ميدياى تايبه‌تمه‌ند بووه‌ته‌وه.
ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند
ناساندنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
له نێو
سه‌رچاوه زانستييهكانى تايبه‌ت به باسى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه پێناسهگهلێكى
كورت و هه‌ندێكجار درێژ له باره‌ى ئه‌م چه‌مكه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو. ده‌كرێت لێره
به ئاماژه‌دان به چه‌ند ناساندنێكيان تێگه‌يشتنێكى گشتيمان بۆ چه‌مكه‌كه له‌لا
دروست ببێت.
"رۆژنامهوانييهكى
تايبه‌تمه‌نده به يه‌ك بوار له بواره‌كانى جێ بايه‌خى وه‌رگران".(١)
واته پێچه‌وانه‌ى راگه‌ياندنى گشتى، ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه كار له‌سه‌ر لايه‌نێك
له لايه‌نه‌كانى ژيان و مه‌عريفه‌ى مرۆيى ده‌كات. كه‌واته ده‌توانيين بڵێين: "راگه‌ياندنى
تايبه‌تمه‌ند مه‌به‌ست لێيى هه‌موو ئامرازه‌كانى راگه‌ياندنى بينراو، بيستراو،
خوێندراوه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بايه‌خ به لايه‌نێك له لايه‌نه‌كانى مه‌عريفه‌ى
مرۆيى بده‌ن و بگه‌نه جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو، كه كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێكى هاوبه‌ش
له‌نێوانياندا هه‌بێت"(٢).
جيايى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه له‌گه‌ڵ گشتييدا
له دوو لايهنهوهيه، له لايه‌ك وه‌رگرى دياريكراو و لهلايهكيش په‌يامێكى
دياريكرا و هه‌ڵبژاردنى بوارێكى دياريكراوه. "جۆرێكى تايبه‌ته له رۆژنامه‌وانى،
جۆرايهتييهكهى به‌نده به سروشتى ئه‌و په‌يام و ناوهڕۆكهى هه‌يه‌تى و له
لايه‌كى ديكه‌وه به‌نده به خواست و ويستى وه‌رگره‌كانى"(٣). به‌و
مانايه‌ى، مەبەستمان لێى وردكردنەوەی راگەیاندنی گشتییە لە رووی جۆر و
ناوەڕۆكەوە.
كه‌واته
"راگەیاندنی تایبەتمەند، ئەو راگەیاندنەیە، كە پەیام و ناوەڕۆكی ئاراستەی توێژێكی
دیاریكراو لە جەماوەری بەرفراوان دەكات، لە سەر بنەمای خواست و ویست و پێداویستی
جەماوەرە دیاریكراوەكەی، كار دەكات. لە هەوڵی ئەوەدایە بە باشترین شێوە
ئامانجەكانی لە رووی رۆشنبیری، پێگەیاندن، خۆشی و كات بەسەر بردن، گەیاندنی
زانیاری و هەواڵ، ئاراستەكردن و رێنوێنی بەدیبهێنێت"(٤). به‌و
مانايه‌ى هه‌م پهيامهكه دياركراوه و هه‌ميش جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراو
دياريكراوه و ئهركهكانيشى هاوشێوه‌ى ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى راگه‌ياندنه به
شێوه گشتييه‌كه‌ى و له پاڵ ئه‌وانيشدا چه‌ند ئه‌ركێكى تايبه‌تمه‌ندى هه‌يه،
دواتر ئاماژه‌يان پێده‌كه‌ين.
هۆى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى:
سه‌ره‌تاى
كاروانى رۆژنامه‌وانى، كه به چاپه‌مه‌نى و هه‌واڵنامه ده‌ستی پێكرد، وه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى
قۆناغ و هه‌لومه‌رجى ژيانى شارستانى و پێشكه‌وتنى ئامرازگهلى په‌يوه‌ندى و زێدهتربوونى
بايه‌خى ئاراسته‌كردنى هۆشهكيیانهى جه‌ماوه‌ر و وه‌رگران به گشتى، هه‌نگاو به
هه‌نگاو، رۆژ له دواى رۆژ گۆڕ‌انى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى به‌خۆوه بينى. گۆڕانێك، كه نه‌ته‌نيا
ئامراز و ماكينهى راگه‌ياندن، بگره ناوهڕۆك، جۆرى په‌يام و زمانى پهياميشى
گرته‌وه. ئه‌و گۆڕانكاريیانه به پێودانگى هه‌لومه‌رجه مێژووييهكانى خۆيان
گۆڕانكارى مه‌زن و ئاماژه‌ى پێشكه‌وتنى ژيان له لايه‌ك و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى
قۆناغى مێژووى كۆمه‌ڵگه‌كان بوون.
له نێو
كايه‌ى راگهياندندا، هه‌ريه‌ك له داهێنانى ئامێر و په‌ره‌سه‌ندنى ره‌وتى گه‌شه‌كردنى
ئامرازه‌كان و هاتنه‌ئاراى بيردۆزه و تيۆرى نوێى گه‌شه‌ى ميديايى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى
قۆناغى مێژووى گه‌شه‌ى ژيارى نه‌ته‌وه و وڵاتان بوونه. ناگونجێت ههڵاوێرى مێژووى
ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه له مێژووى كۆمه‌ڵگه‌كان و پێداويستييه‌كانى قۆناغى ژيانى
كۆمه‌ڵايه‌تى، سياسى، رۆشنبيرى، هونه‌ريى،... بكه‌ين.
هه‌ر
بۆيه دهبينيين، "چه‌مكى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند به گوێره‌ى سروشتى
ديارده سياسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى كۆمه‌ڵگه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى
له‌گه‌ڵ تايبه‌تمه‌ندێتى مهعريفى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، به‌و پێودانگه‌ى، كه تايبه‌تمه‌ندێتى
به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام داواكراوه و ته‌نيا خه‌سڵه‌تى راگه‌ياندن نيیه، به‌ڵكو
يه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانى پێشكه‌وتنى ژيارى مرۆڤايه‌تى"(٥).
راگەیاندنی
تایبەتمەند بە بەراورد لەگەڵ راگەیاندنی گشتی و مێژووی دێرینی راگەیاندن؛ بە هەر
سێ شێوەی خوێندراو، بیستراو، بینراو؛ راگەیاندنێكی نوێیە و سه‌رهه‌ڵدانى په‌يوه‌سته
به تێنوێتى وه‌رگران بۆ ورده‌كارى و ناوه‌ڕۆكى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى په‌يام. "له‌گه‌ڵ
ده‌ركه‌وتنى ئه‌ستێره‌ى تهلهفزيۆنيشدا له ده‌يه‌ى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو،
ئه‌و پرسه هاته ئاراوه، كه پێويسته رۆژنامه و چاپه‌مه‌نييه‌كان خۆيان پێش بخه‌ن
و به ته‌رخانكردنى لاپه‌ڕه و پاشكۆى تايبه‌ت و گۆشه‌ى تايبه‌ت وه‌ڵامى هه‌رچى
زۆرترى خواستى وه‌رگران بده‌نه‌وه. ئا له‌وێوه گه‌شه به‌و ره‌وته درا، تا راده‌ى
ده‌ركردنى گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى تايبه‌تمه‌ند"(٦).
دەكرێت
لەم چەند خاڵەی خوارەوە، هۆكارەكانی سەرهەڵدانی راگەیاندنی تایبەتمەند بخەینەڕوو،
كه هه‌ريه‌ك له "فاروق ابو زيد و ليلى عبدالمجيد" له كتێبهكهياندا
به ناوى "الصحافة المتخصصة" به خاڵ باسيان كردووه:
یەكەم:
راگەیاندنی تایبەتمەند، ئاماژەیەك، یان دەركەوتەیەك بوو، لە ئەنجامی دابەشبوونی كۆمەڵایەتییانەی
كار هاتە كایەوە. بێگومان دابەشكردنی كۆمەڵایەتییانەی كار و گۆڕانی هەلومەرجی
كۆمەڵایەتی، فراوانبوونی بوارەكانی ژیانی مرۆڤ، پەیوەستە بە پێشكەوتنی شارستانییەت
و رەوشی ژیانی كۆمەڵگە و پەرە گرتنی پەیوەندییەكان و رەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مادی
و روحی كۆمەڵگە.
دووەم:
فراوانبوونی بوارەكانی زانیاری و هۆشیاری كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە گشتی: ئەم
فراوانبوونە تاڕادەیەكی زۆر بەستراوەتەوە بە رۆژنامەوانی و بزاوتی راگەیاندن لە
كۆمەڵگەدا. دەركەوتنی رۆژنامەوانی لە خۆرئاوادا وابەستەی ئابووری و سیاسەت بوو. لە
سەرەتادا تەنیا بایەخی بەو دوو بوارە دەدا، دواتر لە ئەنجامی فراوانبوونی
چوارچێوەی خوێندن، رۆشنبیری، پێشكەوتنی دابەشكاریی كۆمەڵایەتییانەی كار، دەركەوتنی
رادیۆ و تەلەفزیۆن و پێشكەوتنی بەردەوامی ئەو ئامرازانەی راگەیاندن، تا ئەو رادەیە
راگەیاندن بووە سەرچاوەی مەعریفە بۆ
بوارەكانی دیكەی ژیان وەك: وەرزش، زانست، ژینگە، تەكنۆلۆژیا، تەندروستی،
باری كۆمەڵایەتی، ئابووری، رۆشنبیری...هتد، ئیدی راگەیاندنی گشتی لە توانستیدا
نەما رۆشنایی زیاتر و قوڵتر لە بارەی ئەو بابەتانەوە بخاتەڕوو، تەنیا رواڵەتیانە
مەسەلەكانی دەخستەڕوو.
سێیەم:
فراوانبوونی ئەو چوارچێوە جوگرافییەی، كە رووماڵى راگەیاندنی پێدەگەیشت:
قەتیسبوونی سەرەتا لە چوارچێوەیەكی جوگرافی بەرتەنگدا و دواتر بەزاندنی سنوورەكان
و تا دەگات بە فراوانبوونی و دەستڕاگەیشتنی بە هەموو سووچێكی ئەم جیهانە.
چوارەم:
رووداوەكان، دیاردەكان، گۆڕانكارییەكان، سادەیی و ساكاری یەكەمجارییان لەدەستدا،
بە هۆی فاكتەرە بابەتی و خودییە جۆراوجۆرەكانەوە زۆر ئاڵۆز بوون، راگەیاندنی گشتی
لە توانایدا نەبوو چارەسەری گونجاو دەستنیشان بكات، وەڵامی خواستی وەرگر بداتەوە،
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی؛ زەروورەتی سەرهەڵدانی راگەیاندنی تایبەتمەند، بێتە كایەوە.
پێنجەم:
بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و فراوانبوونی بوارەكانی مەعریفە: بۆ نموونە ئەگەر
راگەیاندنی گشتی سەرەتا بەسترابێتەوە بە مێژووی دەركەوتنی چینی ناوەند بە تایبەتی
دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی لە ئەوروپا، ئەوا راگەیاندنی تایبەتمەند،
پەیوەستە بە فراوانبوونی قەوارە و پێگەی چینی ناوەند و بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و
پەرەسەندنی هەندێك بابەتی جێی بایەخ لە لای ئەو توێژە و هەمه‌جۆر بوونی بایەخ و
ئاست و دەركەوتنی پسپۆڕی جۆراو جۆر لە ناو
ئەو توێژەدا.
شەشەم: رۆشنبیری
و كاریگەریی رۆشنبیریی رووی لە گەشە كرد و ئەو رۆشنبیرییەی، كە خوێندەواری بووبووە
كۆڵەگەی هاتنە ئاراى؛ رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی دەكرد. بایەخی زێدەتر دەبوو. لێرەدا
راگەیاندنی گشتی دەستەوەستان بوو لە وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی ئەو رۆشنبیرییە
و توانای قوڵبوونەوە و وردبوونەوەی زیاتری لە كێشە رۆشنبیرییە هاوچەرخەكان نەبوو،
نەیدەتوانی هاوتای گەشە و فراوانبوون و قوڵبوونەوەی رۆشنبیری رێگە تەی بكات.
حەوتەم: زیادبوونی
گرنگی راگەیاندن بۆ توێژە رۆشنبیر و خوێندەوارەكان به‌جۆرێك، راگەیاندنی گشتی لە
توانایدا نەما بە شێوەیەكی فراوان پێداویستی ئەو توێژانە دابین بكات، هەرچەند هەوڵی دا لە رێگەی تەرخانكردنی لاپەڕەی
تایبەت لە رۆژنامە و كردنەوەی دۆسییەی تایبەت لە گۆڤارەكان و تەرخانكردنی بەرنامەی
تایبەت لە رادیۆی و تەلەفزیۆنەكاندا بۆ پڕكردنەوەی خواستی ئەو توێژە روولەفراوانبوونانەی
كۆمەڵگە، بەڵام دادی نەدا و ئەمەش رێگەی خۆشكرد بۆ دەركەوتنی شێوازێكی دیكە لە
راگەیاندن كە ئەویش راگەیاندنی تایبەتمەند بوو.
هەشتەم:
فراوانبوون و پێشكەوتنی بوارەكانی ژیان و چالاكییە رۆشنبیری، مرۆیی، كۆمەڵایەتی و
زانستییەكان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ژیانێكی كامڵتر و باشتر. لە قۆناغێكدا
راگەیاندنی گشتی هەوڵیدا لە رووی بابەت، هەواڵ و زانیاری سەرەتاییەوە رووماڵی ئەو
بوارانە بكات. سەرەتا رۆژنامەكان لاپەڕەی تایبەتییان بۆ رووماڵی ئەو بابەتانە
تەرخان دەكرد، بەڵام دواتر هاوڕێ لەگەڵ پێشكەوتنەكاندا گۆڤار و بڵاوكراوەی تایبەت
بەو بوارانە بڵاوبوونەوە.
نۆیەم: لە
رۆژگاری ئەمڕۆماندا بە گشتی رۆڵی میدیا لە ژیانی تاك و كۆمەڵدا زیادیكردووە. ئەو
هێزانەی لە پشت میدیاوە كار دەكەن ئامانجییان ئەوەیە زۆرترین كاریگەریی لەسەر
توێژەكانی كۆمەڵ، ژیانی تایبەتی و گشتی
تاك و كۆمەڵ دروست بكەن. ئەو هێزانە گرنگی و بایەخی میدیایی تایبەتمەندییان بۆ
دەركەوت؛ بۆیە لەو رێگەیەوە لە هەوڵی ئەوەدان بە كوالێتیيەكی باشتر و بە شێوەیەكی
ورد و هەمەلایەن ئامانجەكانییان بەدەست بهێنن(٧).
وێڕاى ئه‌م
هۆكارانه هۆكارگه‌لێكى ديكه‌ش هه‌بوون كه پاڵيان به ره‌وته مێژووييه‌كه‌ى راگه‌ياندنى
گشتييه‌وه نا بۆ ئه‌وه‌ى بپرژێته سه‌ر تايبه‌تمه‌ندێتى له ده‌ستنيشانكردنى په‌يام
و جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراوا له‌وانه: ده‌ركه‌وتنى رۆژنامه ميلـلييهكان، دامه‌زراندنى
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، هاتنهئارايى رۆژنامه‌وانى كه‌مينه ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان،
به‌شدارى ژنان له ميديا و هاتنيان بۆ ناو ئه‌و كايهيه، زيادبوونى ژماره‌ى
دانيشتووان، ده‌ركه‌وتنى زنجيره رۆژنامه‌وانييه‌كان به تايبه‌تى له ئه‌مريكا(٨).
هه‌روه‌ها ململانێى فيكرى و ئايدۆلۆژى و سياسى نێوان به‌ره جياوازه‌كانيش
هۆكارێكى ديكه‌ى يارمه‌تيده‌ر بوو له گه‌شه‌ى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه(٩).
كرانه‌وه‌ى زياتر و ئازادى چاپهمهنيش رێگهخۆشكهرێكى ديكه بوو، به‌و پێيه‌ى
"پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كان له‌سه‌ر سێ بنه‌ماى دادوه‌رى
سه‌ربه‌خۆ، رۆژنامه‌وانى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى چالاك و به‌هێز
به‌نده"(١٠).
جۆره‌كانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
هه‌رچه‌نده
له سه‌ره‌تادا راگه‌ياندنى تايبهتمهندمان له راگه‌ياندنى گشتى جياكرده‌وه،
لێره‌شه‌وه پێويسته ئه‌و بڵێين، كه راگه‌ياندنى تايبهتمهنديش له نێو خۆي‌دا
چه‌ند جۆرێكى هه‌يه و راستتر بڵێين به سروشتى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن له دوو
تا سێ شێوه خۆى ده‌نوێنێت.
به
گوێره‌ى راپۆرتى رێكخراوى يونسكۆ له باره‌ى گه‌شه‌كردنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند،
ئه‌م جۆره له راگه‌ياندن به دوو شێوه له رۆژنامه‌وانى چاپكراودا ده‌رده‌كه‌وێت،
كه ئه‌وانيش: يه‌كه‌م: ئه‌و چاپكراوانهى تايبه‌تمه‌ندى گشتيين و ئامانجيان گه‌ياندنى
پهيامه به جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوان و دووه‌ميشيان ئه‌و چاپكراوانهيه كه تايبهتمهندن
و ئامانجيان گه‌ياندنى پهيامه به جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو. به گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى
يونسكۆ له‌م ساڵانه‌ى دواييدا شێوه‌ى يه‌كه‌م تووشى ئاسته‌نگ بووه و زێده‌تر ئه‌و
چاپكراوانهى خودان بايه‌خى تايبهتين و روويان له جه‌ماوه‌رى دياريكراوه گهشهيان
سه‌ندووه(١١).
له‌سه‌ر
بنه‌ماى ئه‌و راستييه ده‌كرێت دوو جۆرى سه‌ره‌كى له چاپكراوى تايبه‌تمه‌ند هه‌ژمار
بكه‌ين، ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئه‌و
چاپكراوانهى بابه‌تێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو ده‌كه‌ن، وه‌ك
چاپكراوهكانى ژنان، ئهندازياران، پزيشكان، منداڵان..
دووه‌م: ئه‌و
چاپكراوانهى بابه‌تێكى دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى گشتى ده‌كه‌ن، وه‌ك
چاپكراوه وه‌رزشى و هونه‌رى و رۆشنبيرييه‌كان و ...هتد(١٢).
ئه‌مه
بۆ چاپكراو، ده‌كرێت راديۆى تايبه‌ت به بوارێك هه‌بێت، یان به‌رنامه‌ى راديۆيى
تايبه‌ت به بوارێك، تايبه‌ت به جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو هه‌بێت. به وێنه‌ى ئه‌و
به‌رنامه راديۆيانهى په‌يامێكى ته‌ندروستى، يان وه‌رزشى، يان كۆمه‌ڵايه‌تى و
..هتد ئاراسته‌ى توێژێكى دياريكراو ده‌كه‌ن.
بۆ تهلهفزيۆنيش
وه‌ك ئامرازێكى راگه‌ياندنى بينراو هه‌مان شته و ده‌گونجێت كه‌ناڵێكى تايبه‌ت به
بوارێك هه‌بێت و پهيامهكهى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو بكات.
له
ميدياى ئهليكترۆنيشدا هه‌مان رێچكه گيراوه‌ته به‌ر و ماڵپه‌ڕه ئه‌ليكترۆنييه‌كان
تا دێت زياتر روو له تايبه‌تمه‌ندێتى ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى به هۆى ئه‌و
ئاسانكاريهى له جياكردنهوهى به‌سته‌ره‌كان و دياريكردنى به‌شه‌كان بۆ به‌كارهێنه‌رانى
ئينته‌رنێت له به‌رده‌ست دايه. به جۆرێك هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ وێڕاى گشتى بوونهكهيان،
چه‌ندين به‌سته‌رى تايبه‌تيیان به لايه‌نێك له لايه‌نه‌كانى ژيان، يان پێكهاته‌يه‌كى
كۆمه‌ڵگه، يان ته‌مه‌نێكى دياريكراو، یان پيشه‌يه‌كى دياريكراو هه‌يه و له رێگه‌ى
ئه‌و به‌سته‌ره تايبهتييانهوه جه‌ماوه‌رى دياريكراو ده‌ستيان به پهيامهكان
راده‌گات.
لێره‌وه
بۆمان روون ده‌بێته‌وه، كه راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند ده‌كرێت گشتى بێت، به‌و
مانايه‌ى له رێگه‌ى كه‌ناڵێكى تايبه‌تييه‌وه په‌يامێكى تايبه‌تى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى
به‌رفراوان بكات. وه‌ك چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارێكى ته‌ندروستى، كه هه‌موو
پزيشكه‌كان و په‌رستاران و شاره‌زايانى بوارى ته‌ندروستى سوودى ليوهربگرن.
یان ده‌كرێت
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند تايبهتمهندتر بێت و په‌يامێكى دياريكراو له رێگه‌ى كه‌ناڵێكى
دياريكراو ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى دياريكراو بكات. وه‌ك ئه‌و گۆڤارانه‌ى له بوارى
ته‌ندروستى ده‌رده‌چن، به‌ڵام په‌يامه‌كه‌يان تايبه‌ت به پرسى نه‌خۆشييه‌كانى چاو
و دوایهمين پێشكه‌وتنى زانستى ئه‌و بوارهيه، لێره‌دا ته‌نيا پزيشكه‌كانى
پسپۆڕى چاو سوودى لێوه‌رده‌گرن و پهيامهكه بۆ ئه‌وانه نه‌ك بۆ هه‌موو پزيشكێك.
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند به هه‌ردوو شێوه‌كه‌ى
ده‌كرێت له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه پۆلێن بكرێن:
1 - پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌مه‌ن، منداڵ، گه‌نج،
به‌ساڵاچوو، لێره‌دا باش‌ترين و گونجاوترين ئامراز بۆ گه‌ياندنى په‌يامێكى تايبه‌تى
به‌و توێژانه‌ى ته‌مه‌ن ده‌ستنيشان ده‌كرێت و كاره‌كه پێويستى به ورده‌كارى و
شاره‌زايى و پسپۆڕێتى هه‌يه.
2 - پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى پيشه: مامۆستا،
فێرخواز، ئه‌ندازيار، پزيشكان، په‌رستاران، هونه‌رمه‌ندان، وه‌رزشكاران، فه‌رمانبه‌ران،..
هتد. به شێوه‌يه‌كى گشتى بۆ ئه‌و توێژانه زياتر پاشكۆى تايبه‌ت له رۆژنامه‌كان یان
گۆڤارى خولى تايبه‌ت چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
3- پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانست: به گوێره‌ى
تايبه‌تمه‌ندێتى زانسته‌كان، وه‌ك پزيشكى، فيزيا، كيميا، زمانناسى، ده‌روونزانى،
ياسا، رۆژنامه‌وانى په‌يام دهگهيهنرێت. ئه‌و په‌يامه‌ى مه‌به‌سته بگهيهندرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره‌كه دياريكراوه، پهيامهكه هه‌مه‌لايه‌ن و روانگهقوڵه
و ته‌نانه‌ت ئه‌و زمانه‌ى به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌ياندنى په‌يام زمانێكى باڵايه و
زياتر بۆ گه‌ياندنى په‌يام گۆڤارى خولى مانگانه، يان وه‌زرى، يان ساڵانه چاپ و
بڵاو ده‌كرێته‌وه.
4 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوچهيى و
جوگرافى: به وێنه‌ى ئه‌و چاپكراوانهى په‌يامه‌كه‌يان بۆ سنوورى جوگرافى گوندێك،
شارۆچكهيهك، شارێك، هه‌رێمێك، يان وڵاتێكه و تێياندا په‌يامێكى دياريكراو
ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رێكى فراوان ده‌كرێت.
5 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌زى: ئه‌و
جۆره راگه‌ياندنه ده‌گرێته‌وه، كه پهيامهكهى ئاراسته‌ى ره‌گه‌زێكى
دياريكراو له وه‌رگر ده‌كات، چاپكراوه‌كان و ميدياى ژنان به گشتى ده‌كرێت بخرێنه
ئه‌م چوارچێوه‌يه‌وه.
6 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئايدۆلۆژى و فيكرى:
ئه‌و جۆره ميديايانه ده‌گرێته‌وه، كه پهيامه دياريكراوهكهى خۆيان ئاراسته‌ى
هه‌ڵگرانى پهيڕهوانى ئايدۆلۆژيا و فيكرهيهكى
دياريكراو ده‌كه‌ن، وه‌ك ميديا ئايدۆلۆژييه‌كانى ئيسلامى و چه‌په‌كان.
7 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌يى: ئه‌م
جۆره راگه‌ياندنه زياتر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌يه، كه پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌يى
جياجيايان تێدا هه‌ن، به نموونه ئه‌و گۆڤار و چاپكراوانهى بۆ پێكهاته‌يه‌كى
دياريكراو چاپ و په‌خش ده‌كرێن.
8 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاستى خوێندن: ئه‌و
به‌رنامه راديۆى، ته‌له‌فزيۆنى، ماڵپه‌ڕه ئه‌ليكترۆنى، گۆڤار و رۆژنامانه‌ى بۆ
ئاستێكى دياريكراوى خوێندن چاپ و په‌خش و بڵاوده‌كرێنه‌وه وه‌ك گۆڤارى تايبه‌ت به
فێرخوازانى سه‌ره‌تايى، ناوه‌ندى، ئاماده‌يى، زانكۆ..
9 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئابوورى: وه‌ك
چاپكراوه رێكلامييهكان به هه‌ردوو شێوه‌ى رێكلامى بازرگانى و خزمه‌تگوزارى.
10 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى بواره‌كانى ژيان: وه‌ك
ئابوورى، سياسه‌تى ناوخۆى و ده‌ره‌كى، كۆمه‌ڵايه‌تى، فه‌رهه‌نگى، نه‌وت،
كشتووكاڵى، وه‌به‌رهێنانى ناوخۆى و بيانى..
11 – پۆلێنبه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى ياد و بۆنه
جياجياكان: بۆنموونه ئه‌و چاپكراو و بڵاوكراوه و به‌رنامه تايبه‌تانه‌ى له
بۆنه‌كاندا په‌خش و بڵاو كرێنه‌وه، لێره له هه‌رێمى كوردستاندا زۆر جار له
يادى كاره‌ساتێك يان رۆژێكى دياريكراو له مێژووى خه‌ڵكى كوردستاندا چاپكراوى
تايبه‌تى ده‌بينين، وه‌ك ئه‌و بڵاوكراوانهى به شێوه‌يه‌كى خولى ساڵانه له يادى
ئه‌نفال و كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ونه به‌رچاو. له‌و رۆژه‌دا لايه‌نى
نێره‌ر په‌يامێكى دياريكراوى هه‌يه و ده‌يه‌وێت بيگه‌يه‌نێت به جه‌ماوه‌ر.
پێويستييه‌كانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
له‌به‌ر
ههستيارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و جياوازبوونى په‌يام و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له
راگه‌ياندنى گشتى ئه‌م كايهيى بوارى راگه‌ياندن پێويستى تايبه‌تى هه‌يه و ناكرێت
سه‌رپێيانه كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو هه‌تا وردى و ديقه‌ت و رێچكه‌ى زانستى له
هه‌مبه‌ر بگيرێته به‌ر باشتر به ئامانج ده‌گات و بگره زياتر و زووتر ئامانج ده‌پێكێت
و پهيامهكه وه‌كو خۆى ده‌گات و كاريگه‌رى به‌جێده‌هێڵێت. كه‌واته ئه‌و
پێويستييانه چين:
1 – داڕشتنى په‌يام: ئه‌و پهيامه كامه‌يه، كه نێره‌ر ده‌يه‌وێت
بيگه‌يه‌نێت، پێويسته پهيامهكه له رستهيهكدا كورت و پوخت دابڕێژرێته‌وه.
تا په‌يام روونتر بێت، ئامانج زووتر وهدى دێت.
2 – ده‌ستنيشانكردنى جه‌ماوه‌ر: ئه‌و جه‌ماوه‌ره كێيه كه به ئامانجگيراوه و
پهيامهكهى ئاراسته ده‌كرێت، چ ره‌گه‌زێكه، چ ته‌مه‌نێكه، سه‌ر به چ پيشه و
گروپێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌ڵگرى چ ناسنامه، بڕوانامه و ئاستێكى خوێندنه.
3 – ده‌ستنيشانكردنى ئامرازى راگه‌ياندن: كامه يه‌ك له ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن توانستى
ئه‌وه‌ى هه‌يه ئه‌و پهيامه بگه‌يه‌نێته ئه‌و جه‌ماوه‌رى به ئامانجگيراوه.
4 – راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند ههڕهمهكيیانه
نيیه و پێويستى به پلانێكى وردى زانستيیانه هه‌يه:
ئه‌و پلانه ده‌كرێت دابه‌شكارى بكرێت بۆ هه‌رسێ جۆرى مه‌ودا كورت و مامناوه‌ندى و
پلانى درێژخايه‌ن.
5 – راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به
كاديرى تايبه‌تمه‌ند هه‌يه: زۆر جار
ئه‌مه كێشه‌ى گه‌وره‌ى به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌نده، چونكه
ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆڵى كاره‌كته‌رى به‌ڕێوبردنى راگهياندنهكه ده‌گێڕن خۆيان هيچ
تايبهتمهندييهكيان نيیه، ئه‌مه وايكردووه، راگهياندنهكه به لاڕێدا به‌رن
و وه‌ك پێويست نه‌توانن پهيامهكه دابڕێژنه‌وه و ئاراسته‌ى وه‌رگرى بكه‌ن. له
هه‌نگاوى دواتردا باس له خه‌سڵه‌تى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه ده‌كه‌ين، كه له بوارى
راگه‌ياندنى تايبهتمهنددا كار ده‌كه‌ن.
6 – راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به
پێشكه‌وتن و سه‌رچاوه‌ى تازه‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌يه: له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى كايه‌ى ميديا به گشتى كايهكى هه‌ستياره و رۆژ له دواى رۆژ لێكۆڵينه‌وه‌ى
نوێ و تيۆرى زانستى نوێ دێنه گۆڕێ پێويسته هه‌ڵسووڕاوانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند
له‌و بواره غافڵگير نه‌بن و به‌رده‌وام به‌دواى زانيارى تازه له بواره‌كه‌ى
خۆيان‌دا بگه‌ڕێن.
7 – راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به
زمانێكى گونجاو هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى
بتوانێت به ئاسانى بگاته وه‌رگرانى. ده‌كرێت زمانى گۆڤارێكى زانستى تايبه‌ت به
فيزياى گه‌ردوونى زمانى باڵا و ته‌واو زانستى بێت، چونكه خوێنه‌رانى وه‌ها
گۆڤارێك پسپۆڕێتيان له بوارى زانستى فيزياى گه‌ردوونى هه‌يه، به‌ڵام گۆڤارێكى
زانستى تايبه‌ت به فيزيا بۆ فێرخوازانى به‌شى فيزياى زانكۆ پێويسته به زمانێكه
بڵاوبكرێته‌وه، كه له ئاستى تێگه‌يشتنى ئه‌و فێرخوازانه‌دا بێت.
8 – راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند پێويستى به
هه‌ماهه‌نگى و په‌يوه‌ندى به‌رده‌وام هه‌يه له‌گه‌ڵ
پسپۆڕانى ئه‌و بواره تايبهتمهندهى هه‌ڵبژێردراوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى
ئه‌و پسپۆڕانه له باره‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى په‌يام و تيۆريزهكردنى هه‌نگاوه‌كانى
گه‌ياندنى په‌يام هاوكار بن(١٣).
پێكهێنەرەكان، یان ستوونەكانی راگەیاندنی تایبەتمەند
له باره‌ى
پێكهێنه‌ره‌كانى راگه‌ياندنى تايبهتمهندهوه له كتێبه‌كه‌ى "فاروق ابو
زيد و ليلى عبدالمجيد"، به ناوونيشانى "الصحافة المتخصصة"، به
وردى باسى هه‌ر سێ پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند كراوه كه بريتين
له "بوارێكى تايبه‌ت، بابه‌تێكى
دياريكراو، رووداوێكى تايبه‌ت" و لێره‌دا به گوشراوى به سوودوه‌رگرتن له‌و
سه‌رچاوه‌يه زانيارييه‌كان ده‌گوازينه‌وه.
یەكەم: بوارێكی تایبەت:
ژیانی
كۆمەڵگە وەك كەشتیيەكی فرە رەنگ و فرە بواری جۆراوجۆرە، ژیانی هەر كۆمەڵێك هاو
واتا و رەنگدانەوەی خەسڵەتەكانی بوارە جۆراوجۆرەكانی ژیانە. بوارەكانی ژیان
هەمەجۆرن. هەمەجۆرییان وابەستەی هەمەجۆری چالاكییە مرۆییە جیاوازەكانن. چالاكی
ئابوورییانەی مرۆ، بنەمای بوونی بواری ئابووری دەڕەخسێنێت. چالاكی سیاسییانەی مرۆ،
بنەمای بوونی بواری سیاسی دەڕەخسێنێت و بۆ هەموو لایەنەكانی دیكەی ژیانیش هەمان
رێسا راستە.
هەریەك
لەو بوارانە لەسەر بنەمای هێندێك پێودانگ، تایبەتمەندێتى خۆی وەردەگرێت و گرنگترین
ئەو پێودانگانەش ئەمانەن:
رێگاكانی
دەستنیشانكردنی سروشت و پێودانگی خەسڵەتی هەر بوارێك:
1 – سروشت و جۆری ئەو یاسایانەی كاریان پێدەكرێت و
ژیانیان لەو بوارەدا رێكخستووە.
2 – سروشت و جۆری ئەو هێزانەی كاردەكەن و بزوێنەری
ژیانن لەو بوارەدا.
3 – پلەی پێشكەوتنی وەدەستهاتوو لەو بوارەدا.
4 – سەنگ و پێگەی ئەو بوارە لە ژیانی تاك و كۆمەڵدا.
5 - جۆری
ئەو كەسایەتییانەی لەو بوارەدا چالاكن.
6 – میكانیزمی گرتنەبەری بڕیار و دروستكردنی بڕیار
لەو بوارەدا.
7 – تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی كۆمەڵگە بۆ ئەو بوارە.
8 – قەوارەی ئەو توێژە كۆمەڵایەتییەی كە ئەو بوارە
دەیگرێتەوە.
9 – جۆر و سروشتی ئەو پێویستییانەی لەو بوارەدا
هەوڵی بەدیهێنانییان دەدرێت.
بوونی
ئەو پێوەدانگانەو لە بەرچاوگرتنییان سروشتی هەریەك لە بوارەكانی ژیان دیار دەكات،
پێویستە لێكۆڵینەوەی زانستی و بەرنامە بۆداڕێژراو لە بارەی ئەو بوارانە و لەسەر
بنەمای زانستی مامەڵەی لەگەڵدابكرێت و بزانیین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، چۆن
چارەسەری كێشەكانی دەكەین، ئاراستەی هەنگاوەكانی داهاتوو چۆن دیاریدەكەین. لەو رووەوە
پێويسته راگەیاندنی تایبەتمەند چالاكییەكی داهێنەرانەی هه‌بێت و لەسەر بنەمای
كارلێكردنی داهێنەرانە لەگەڵ واقیعی بابەتيی لە بواری دیاریكراو كار بكات.
لەو
چوارچێوەیەشدا راگەیاندنی تایبەتمەند سێ ئەركی سەرەكی هەیە:
ئەركەكانی راگەیاندنی تایبەتمەند
ا –
بەدەستهێنانی تێڕوانینی گشتی بۆ ژیانی كۆمەڵگە، ئەمە دەبێتە دەرچەی ستراتیژی
راگەیاندنی گشتی، پێویستە راگەیاندنی تایبەتمەندیش هەیبێت و بیكاتە بنەمایەك بۆ
سیاسەت و بەرنامە و پلانی راگەیاندنی خۆی و لەو بوارانە جێبەجێی بكات.
ب – بە قوڵی
درككردن بە تایبەتمەندییەكانی هەر بوارێك لە بوارەكانی ژیانی گشتی و وشیاری قوڵ لە
بارەی خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی هەریەك لەو بوارانە و رێزگرتنی ئەو ئیعتبارانەی
كە جڵەوی سروشتی ژیانی كۆمەڵگەیان بەدەستەوەیە.
ج –
پێكگەیشتنی بە رێگەیەكی داهێنەرانە، بە جۆرێك لەگەڵ سروشتی تایبەتمەندی بوارەكە
بگونجێت، كە كاری لەسەر دەكات.
لێرەدا
پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ ئەركە راگەیاندنی تایبەتمەند خۆی لە گرفت و كێشەكان
بپارێزێت و نەچێتە باری داڕووخان و پەراوێز بوونەوە.
ئەمەش
لەم رێگایانەی خوارەوە دەكرێت:
1 –
پێشكەشكردنی چارەسەری تەندروست بۆ كێشەكانی هەڵقوڵاو لە نێوان گشتی و لاوەكیی و
تایبەتمەند و گشتی.
2 –
نەمانەوە لە بازنەی گشتی و هەمووەكی و خوو نەگرتن بە دروشم و بێتوانایی لە گەیشتن
بە واقیعی بەرهەست و مامەڵە لەگەڵ كردنیی، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەوا راگەیاندنی
تایبەتمەند دەبێتە راگەیاندنی گشتی و موتڵەق و دروشمەكان باڵی بەسەردا دەكێشن.
3 - روونەچوون و زیادە وردنەكردنەوەی شتەكان لەسەر
حسابی تێڕوانیینی گشتی بۆ مەسەلەكان خۆیان و شێواندنی وێنەی گشتی بابەتەكان، بە
هۆی ئەوەی راگەیاندنی تایبەتمەند وێنا گشتییەكە فەرامۆش بكات و لە بازنەی
وردەكارییەكاندا بخولێتەوە، چونكە ئەمە وێڕای كات كوشتن دەبێتە هۆی بە هەدەر دانی
توانا و دارایی، پەیامی راگەیاندنەكەش دەشێوێنێن، رەنگە كێشەی دیكەش بخوڵقێنێت.
4 –
دووركەوتنەوە لە شێوازی چەقبەستووی راگەیاندنی بوارەكانی دیكە، سەپاندنی
تایبەتمەندی شێوازی گونجاو بۆ ئەو بوارەی كاری تێدا دەكەین. هەڵبژاردنی شێوازی
پێشكەوتوو، كە بتوانێت وەڵامی گۆڕانكارییەكانی ئەو بوارانە بداتەوە.
ئەو
ئیعتبارانەی كە لە بارەی هەر بوارێكەوە خستمانەڕوو زۆر گرنگە لەبەرچاو بگیرێن
لەوانە:
1 - دەستنیشانكردنی ستراتیژێكی گەنجاوی راگەیاندن.
2 –
دەستنیشانكردنی سیاسەت و پلان و بەرنامەی راگەیاندنی گونجاو.
3 –
دەستنیشانكردنی قەبارە و جۆر و ئاستی ئەو دەزگا راگەیاندنەی، كە پێویستە.
4 - دەستنیشانكردنی جۆر و سروشتی كادیری راگەیاندن.
5 – دەستنیشانكردنی جۆر و چۆنیەتی ئەو بابەتی راگەیاندنەی
دەخرێتەڕوو و رێگاكانی كۆكردنەوەی زانیاری و ئاست و شێوازی خستنەڕووی بۆ وەرگر.
6 - دەستنیشانكردنی جەماوەری بە ئامانجگیراو.
7 –
دەستنیشانكردنی رێگا و میكانیزمەكانی قەناعەتپێكردن و كاریگەری دروستكردن لەسەر جەماوەر.
دووەم – بابەتێكی تایبەت:
تایبەتمەندییەكانی
بوار كە لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێكرد و خەسڵەتەكانی ئەو بوارە، بابەت یان تەوەری
سەرەكی كاری میدیا دەسەپێنێت. مەبەست لە بابەت چیرۆكە، باسێك، پرسێك، دیاردەیەك،
رووداوێك.. كه ناوه‌ڕۆكى پهيامهكهى هه‌ڵگرتووه دەگرێتەوە. خەسڵەتەكانی بواری
سیاسیی جیایە لە خەسڵەتەكانی بواری زانستی، بۆ نموونە لە بواری سیاسی‌دا هەریەك لە
تایبەتمەندییەكانی هەستیاری، خێرایی، گۆڕانی بەردەوام، بەرپرسیارێتی، مەترسی، پێچ
و پەنا، نەرمی، جۆری بابەتەكە، سروشتی سەرچاوەكان، .. توانایی خوێندنەوە و شرۆڤە و
لێكدانەوەی بیروڕا جیاجیاكان، سروشتی كەسایەتییە كاراكان جیاوازی هەیە لەگەڵ
بوارێكی زانستی، كە خەسڵەتی چەسپاوی رێژەی، وردی، جۆرێتی، سەرچاوە، جەماوەر،
سروشتی پێوانەكانی هەڵسەنگاندن... هتد جیای هەیە.
بنەما و پێكهێنەرەكانی بابەتی دیاریكراو:
1 – سروشتی
بابەتەكە: مادییە، دەروونیی، مەعنەویی، روحیییە، خودییە، گشتییە، یان تایبەتییە،
جەماروەری فراوانە یان كەم، جەماوەری تایبەتمەندە یان ئاساییە؟
2 –
سەرچاوەی بابەت: لایەنی رەسمییە، ئەهلییە، تاكە، دەزگایەكە، سەرچاوەیی ناوخۆییە
یان دەرەكییە؟
3 – ئەو پێوه‌رانه‌ى
بەكار دێن بۆ دیاركردنی بابەت: ئايا پێوەری خۆیین، يان بابەتیین، پلەی گرنگییان چيیه،
پلەی پێكگەیشتنییان، ئاستی بایەخپێدانيان، گەورەیی، كاریگەریی، ئەنجامی
چاوەڕوانكراو؟
5 – ئەو
پێوەرانەی چۆنیەتیی چارەسەركردنی بابەتەكە و شێوازی بڵاوبوونەوەی دەستنیشان دەكات.
6 - ئامانج چییە لە چارەكردنی ئەو بابەتە، جەماوەری
بە ئامانجگیراو، هەڵوێست و كاردانەوەی ئەو جەماوەرە چییە؟
7 – رێگەی
چارەسەریی بە كارهاتوو و گونجاو، بۆ سروشتی ئەو بابەتە و ئامراز و ئامانجەكان چين؟
8 – شێوازی
خستنەڕووی گونجاو.
9 – جۆری
ئەو پەیوەندییەی بەكار دێت لە چارەسەركردنی بابەتەكە: پەیوەندیی كەسییە، دەزگای
جەماوەرییە، بە كۆمەڵە.. هتد؟
10 – جۆری
ئەو ئامرازەی بەكار دێت: رۆژنامەی ناوخۆیی، مەركەزیی، رادیۆ، تەلەڤزیۆن؟
11 – جۆری
ئەو هونەرە رۆژنامەوانییەی گونجاوە بۆ ئەو بابەتە (هەواڵ، راپۆرت، ريپۆرتاژ،
بەدواداچوون، وتار، گفتوگۆ).
بۆ
خستنەڕووی چارەسەرێكی گونجاو بۆ بابەتەكان پێویستە رەچاوی ئەم پێوەرانە بكرێت:
1 - بوونی
ستراتیژ و سیاسەت و بەرنامە و پلانی راگەیاندنی گونجاو و هاوڕێك لەگەڵ ئاراستە و
بۆچوونی ئەو هێزە كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوورییەی خاوەنداری دەزگای راگەیاندنەكە
دەكات.
2-
تێگەیشتنی لە واقیعی بابەتەكە، لێكۆڵینەوەی ورد، دیاركردنی ئەو هێزانەی
كاریگەرییان لەسەری هەیە، ئاراستەی گۆڕانكاری و خواستەكان.
3- روانگەو
تێڕوانینی گونجاو بۆ چارەسەری بابەتەكە و لەبەرچاو گرتنی هەردوو پێوەری پێشوو.
به جێبه‌جێكردنى
ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش هەندێ راستی دەردەكەون، لەوانە:
1 -
جیاوازی بەرنامە و سیاسەتی راگەیاندن بەگوێرەی جیاوازی بەرژەوەندی ئەو هێزانەی
میدیاى تايبه‌تمه‌ند بەڕێوە دەبەن.
2 –
جیاوازی لە تێگەیشتنی واقیعی بابەتەكە، ئەمەش بە هۆی جیاوازیی تێڕوانیینی
ئەوهێزانەوە دروست دەبێت.
3 –
جیاوازیی لە بەكارهێنانیی پێوەرەكان بۆ دیاركردنی بابەتەكان.
سێیەم : رووداو :
رووداو
خەسڵەت و تایبەتمەندیی لەو چوارچێوە گشتییەوە وەردەگرێت كە لێی بەرهەمهاتووە، یان
لەو بوارانەی كە پەیوەستە پێیەوە. سەرەڕای جیایی لە بوارەكانی سەرهەڵدانی رووداو،
دەكرێت ئاماژە بۆ ئەم چەند خەسڵەتەی رووداو بكەین:
خه‌سڵه‌ته‌كانى رووداو
1 - رووداو رەنگدانەوە و كاردانەوەی گۆڕانێكە كە لە
چوارچێوەی گشتی بەردەوام و نەگۆڕدا روودەدات و وەك خاڵێك یان ساتێك وایە لەو
چوارچێوەیەدا.
2 – بابەتی رووداو، بەشێكی و قوڵ و سنووردارە، لە
رووداودا جێگەیەك بۆ گشتی و رەها نییە.
3 – سروشتی رووداو ساتییە و رووداو مێژوويی و چركە
ساتە.
4 – ژیانی رووداو كورتە، رووداو هەرچەند گەورەش بێت،
بەڵام ساتێكە و دواتر رووداوی دیكە لەدایك دەبن.
مەرجەعییەتی
راگەیاندنی تایبەتمەند لە مامەڵەكردنی لەگەڵ رووداو
راگەیاندنی
تایبەتمەند لەسەر بنەمای میزاج و خواستی خۆیی و بە هەرەمەكییانە كار ناكات، بەڵكو
هێندێك پێوەری هەیە كە ئەمانەن:
1 – هێزی خۆیی رووداوەكە: گەورەیی رووداوەكە، كاریگەریی، كەسایەتییەكانی،
توێژی كۆمەڵایەتی پەیوەست بە رووداوەكە، سەرچاوەكان، لە رووی راگەیاندنەوە هەموو
رووداوێك نابێتە هەواڵ، هەواڵ گێڕانەوەی رووداوەكانە، ئەو رووداوانەی بەها و بنەما
و پێكهێنەری هەواڵییان هەیە.
2 – هەڵوێستی بڵاوكار و دەزگای راگەیاندنەكە
لە بارەی رووداوەكەوە.
ئەو هێزە
ئابووری، سیاسیی، كۆمەڵایەتییانەی میدیا بەڕێوەدەبەن لە سۆنگەی بۆچوون و تێڕوانینی
خۆیانەوە دەڕواننە رووداو و كاریگەرییەكانیی.
3- ئەو چوار چێوە گشتییەی رووداوەكانی تێدا
هاتووەتە كایەوە، ناكرێت رووداوە لە ژینگە و تایبەتمەنديی و
رابردوو، ئێستا، داهاتووی خۆی جیابكەینەوە، راگەیاندنی تایبەتمەند، بە گوێرەی
سیاسەتی تایبەتمەندی رووداوەكە سەیری رووداوەكە دەكات، چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.
4- جەماوەری پەیوەست بەرووداوەكەوە:
جەماوەر رەگەزێكی پرۆسەی راگەیاندنە، راگەیاندنی تایبەتمەندكار لەسەر سروشت و
بایەخ و هەڵوێست و ئاراستەی جەماوەر دەكات، سوورە لەسەر ئەوەی رووماڵی رووداوەكە
بە جورێك بكات، كە وەڵامی داخوازی جەماوەر بداتەوە.
5- كەسایەتی و جۆری ئامرازی راگەیاندن و ئەو
تێڕوانین و ستراتیژەی دەزگاكە هەیەتی. دەزگاكانی
راگەیاندن لە رووی كەسایەتی و تێڕوانینەوە
جیاوازن و هەریەكەیان پەیڕەوی لە قوتابخانەیەك دەكات، و بواری كارییان
جیاوازە و تەنانەت هەریەكیان جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە، كەسایەتی و جۆری
ئامرازەكە، كاریگەریی گەورەیان لەسەر چالاكی راگەیاندن و رووماڵی رووداوەكان هەیە.
راگەیاندنی
تایبەتمەندی چۆن كار لەسەر رووداو دەكات؟
بەگوێرەی
پلانێك كە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەخۆ راگەیاندنی تایبەتمەند لە رووی
راگەیاندنەوە كار لەسەر رووداو دەكات:
1-
دەستنیشان كردنی بەهاكانی ئەو رووداوە و هەڵسەنگاندنی رووداوەكە لە رووی
راگەیاندنەوە. بەهاكانی هەواڵ (جدییەت، نزیكی، گەورەیی، كاریگەریی، بایەخ،
كەسایەتیی، مرۆیی، ..هتد).
2-
كۆكردنەوەی داتا و زانیاری و ژمارە، واتە هەوڵدان بۆ پێكهێنانی بنەمای مەعریفی لای
وەرگر و هاوكاریكردنی بۆ تێگەیشتن بۆ رووداوەكە.
3- رێكخستنی رەگەز هەواڵییەكان: هەڵوەشاندنەوە و
شیكردنەوەی رووداوەكە بۆ رەگەز پێكهێنەرەكانی و زانینی رۆڵ بایەخی هەریەك لە و
رەگەزانە و رێكخستنەوەی رەگەزەكان بە گوێرەی بایەخ و گرنگییان.
4- خستنەڕووی
رووداوەكە لە رووی راگەیاندنەوە بە شێوەیەك كە بە دروستی بگاتە وەرگر و كاریگەریی
لەسەر دروست بكات.
5-
هەڵبژاردنی ئامرازی راگەیاندنی گونجاو(١٤).
كێن ئه‌وانه‌ى له بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند
كار ده‌كه‌ن و خهسڵهتهكانيان چين:
وه‌ك
ئاماژه‌مان پێكرد، بوارى تايبه‌تمه‌ندێتى له راگهياندندا به كه‌سانى بوارێكى هه‌ستيار
و ورد و زانستييه و پێويستى به كادير و رۆژنامه‌وانى تێگه‌يشتوو و پێگه‌يشتوو هه‌يه
كارى تێدا بكه‌ن.
به گشتى
ده‌كرێت بڵێين سێ جۆر له راگهياندنكار هه‌ن و له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن ئه‌وانيش:
يه‌كه‌م: ئه‌و
جۆره رۆژنامه‌وانانه‌ى له رێگه‌ى كۆليژ و به‌شه ئه‌كاديمييه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه
هاتوونه‌ته ناو كايه‌ى ميديا و كار ده‌كه‌ن، ئه‌مانه پێويستيیان به شاره‌زابوونى
هه‌مه‌لايه‌ن هه‌يه له‌و بواره تايبه‌ته‌ى ههڵيانبژاردووه و كارى تێدا ده‌كه‌ن
و ئه‌گه‌ر بتوانن شاره‌زاى چه‌مك و ياسا و رێسا و بنه‌ما زانستييهكانى ئه‌و بوار
بن كه كارى تێدا ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، بۆنموونه دهرچوويهكى به‌شى راگه‌ياندن
گه‌ر بيه‌وێت له بوارى ميدياى ژنان كار بكات لانيكه‌م پێويستى به‌وه هه‌يه شاره‌زاى
ئه‌و ياسايانه بێت كه ئه‌و پرسه‌يان رێكخستووه، چالاكه‌كانى ئه‌و پرسه بناسێت،
ره‌هه‌نده مێژووى و ئاينى و ئابوورى و زانستييهكانى پرسى ژن و قوتابخانه فيكرى
و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئه‌و بواره بناسێت، ئينجا ده‌توانێت كارى داهێنه‌رانه له
بواره‌كه بكات.
دووه‌م: ئه‌و
راگهياندكارانهى پسپۆڕێتيان له بوارێكى زانستى دياريكراو هه‌يه و به‌هۆى
خوليايان بۆ كارى ميديا هاتوونه‌ته ناو بواره‌كه‌وه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خولى
راهێنانى رۆژنامه‌وانى ببينن و تواناى خۆيان پێشبخه‌ن له رووى كارى رۆژنامه‌وانى
و هونه‌ره‌كانى نووسينه‌وه و بتوانن له بوارى پسپۆڕێتييهكهى خۆيان كارى
رۆژنامه‌وانى بكه‌ن سهركهوتووترن له رۆژنامه‌وانى ديكه، چونكه لانيكه‌م
زانيارييه‌كى ئهكاديميیانهى ههمهلايهنيان له پسپۆرێتييهكهى خۆيان هه‌يه و
فێرى هونه‌رى كارى رۆژنامهوانيش بوون و ده‌توانن چالاكانه كار بكه‌ن. بۆ نموونه
دهرچوويهكى به‌شى كۆمه‌ڵناسى و ده‌روونزانى و ياسا ده‌توانن له بوارى ميدياى
ژنان خۆيان بدۆزنه‌وه به‌و مه‌رجه‌ى شاره‌زايى له بوارى زانست و پيشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى
به‌ده‌ستبهێنن.
سێيه‌م: ئه‌و
ميدياكارانه‌ى به هه‌ڵكه‌وت و به ناچارى و له‌به‌ر پێويستى بژێوى ژيان تووشى
كاركردن له بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند بوونه، ئه‌مانه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن ئهزموونيش
بن له بوارى كاركردن ناتوانرێت ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنيان بكرێت، چونكه ره‌نگه
ئه‌وان به ئه‌زموونێكى هه‌ڵه‌دا گوزه‌ريان كردبێت و ئه‌و ئه‌زموونه هه‌ڵه‌يه‌ى
خۆيان لێ به راست گه‌ڕابێت و به هۆى دووپاتكردنهوهى ههڵهكانيانييانهوه مل
بۆ هيچ راستكردنهوهيهك ناده‌ن.
"له
راگه‌ياندنى تايبهتمهنددا رۆژنامه‌وان ده‌بێت چه‌ندين خولى فێركارى و راهێنانى
بينيبێت و له بواره‌كه‌ى خۆى رۆشنبير بێت و هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى
خۆى بدات، چونكه رۆژنامه‌وانى تايبه‌تمه‌ند هاوشێوه‌ى لێكۆڵه‌رى زانستييه‌وه
بۆيه نابێت له زانست و زانستخوازى به‌رده‌وام دوابكه‌وێت"(١٥).
خه‌سڵه‌ته‌كانى رۆژنامه‌وانى
سه‌ركه‌وتووى بوارى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند:
1 – پێويسته رۆژنامه‌وان خاوه‌نى رۆشنبرييهكى
فراوان بێت له‌و بواره‌ى كارى تێدا ده‌كات.
2 – پێويسته وێراى زمانى دايكى، زمانێكى ديكه‌ى
بيانى بزانێت.
3 – گرنگه ئه‌و رۆژنامه‌وانه خولى راهێنانى تايبه‌ت
به كاركردنى له‌و بواره بينيبێت.
4 – خۆبهكهمگرى پيشه‌ييانه‌ى هه‌بێت و هه‌ميشه له
هه‌وڵى فێربوونى زانيارى نوێ‌دا بێت.
5 – پێويسته شاره‌زايى زمانى تايبه‌تى بواره‌كه و
زمانى رۆژنامه‌وانى بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و په‌يامه‌ى له‌به‌ر دهستيیهتى به
زمانێكى شايسته به وه‌رگرانى ئاراسته‌ى بكات.
6 – به‌كارهێنانى شێوازى روونكارى له پێشكه‌شكردنى
پهيامهكهى.(١٦)
7- پێويسته رۆژنامه‌وان له رێگه‌ى كه‌سايه‌تييه
كۆمه‌ڵايه‌تيى و رۆشنبيرييهكهيهوه په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوه
ره‌سمى و نارهسميانهدا هه‌بێت كه سوودى پێدهگهينن و لێيانه‌وه زانيارى راست
و دروستى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
8 – پێويسته رۆژنامه‌وان كه‌سايه‌تييه‌كى ئه‌مانه‌تپارێز
و پيشه‌ييانه‌ى ئه‌وتۆى هه‌بێت، كه نه‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌ریى بهرژهوهندييه
تايبه‌ته‌كانى خۆى و زيان له ناوبانگى ده‌زگاكه‌ى و پيشه‌كه‌ى نه‌دات.
9 – پێويسته رۆژنامه‌وان پابه‌ندى ئكارى پيشه‌ييانه
و زانستيیانهى كاره‌كه‌ى بێت و هه‌ميشه كار بۆ ئه‌وه بكات كه هه‌ڵه‌ى به‌سه‌ردا
تێپه‌ڕ نه‌بێت و له حاڵى رووداوى نهخوازراويش ئاماده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆزش و
داواى لێبووردن له خوێنه‌رانى بێت.
ته‌وه‌رى دووه‌م: راگه‌ياندنى ژنان
راگه‌ياندنى
تايبه‌تمه‌ند به پرسى ژن مێژوويیهكى دێرينى هه‌يه و هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى
رۆژنامه‌وانى تايبهتمهنددا ئه‌م جۆره راگهياندنهش وێڕاى كه‌مێك دواكه‌وتنى
هاته ئاراوه. مه‌به‌ست له راگه‌ياندنى ژن، "ئه‌و جۆره راگهياندنهيه كه
به‌شێكه له راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و هه‌ڵگرى په‌يام و خواستى ئه‌و رۆژنامهوانانهيه
كه بايه‌خ به پرسى ژن و خێزان و منداڵ
ده‌ده‌ن و خه‌مى ژنانيان له‌به‌رچاوگرتووه"(١٧).
به سه‌رنجدان
و وردبوونه‌وه له پێناسهكانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند، ده‌توانيين بڵێين: راگه‌ياندنى
ژنان، جۆرێكه له جۆره‌كانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند و له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شكارى
رهگهزيى و له پێناو خستنه‌ڕووى واقيعى ژن، داواكارى مافه‌كانى، هێنانه‌دى يه‌كسانى
و گواستنه‌وه‌ى دۆخى ژن له ژێردهستييهوه بۆ سه‌ربه‌ستى هاتووه‌ته ئاراوه و
له رێگه‌ى ئامرازى دياريكراوى راگه‌ياندنه‌وه پهيامهكهى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى
دياريكراو، كه ژنانى ئازاديخواز و پياوانى يهكسانيخوازن ده‌كات.
تێگه‌يشتن
و وردبوونه‌وه و لێكۆڵينه‌وه له ره‌وتى مێژوويى راگه‌ياندنى ژنان بۆ ئێستا و
داهاتووى كايه‌ى مهعريفى كۆمه‌ڵگه‌كان گرنگى خۆى هه‌يه چونكه، له رێگه‌ى ئه‌و
لێكۆڵينهوانهوه ده‌توانين تێگه‌يشتنى هه‌مه‌لايه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له ره‌وتى
گه‌شه‌سه‌ندنى بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئه‌و گۆڕانكاريیانهى به‌سه‌ر پێگه و رۆڵ و
داواكارييهكانياندا هاتووه بزانيين(١٨). له باره‌ى دهركهوتنييهوه،
به تايبه‌تى له رووى چاپهمهنييهوه، ده‌ركه‌وتنى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه له
دوو شێوه‌دا خۆى نواند.
شێوه‌كانى ده‌ركه‌وتنى راگه‌ياندنى ژنان
يه‌كه‌م: ئه‌و
لاپه‌ڕانه‌ى ته‌رخان كرابوو به ژنان له رۆژنامه و گۆڤاره گشتييهكاندا.
دووه‌م:
ده‌ركه‌وتنى رۆژنامه و گۆڤارى سه‌ربه‌خۆ و تايبه‌ت به ژنان به شێوه‌يه‌كى خوله‌كى
جا چ هه‌فتانه، نيومانگى، مانگانه يان وه‌رزى بوايه(١٩).
شێوه‌ى
يه‌كه‌مى ئه‌م جۆره راگه‌ياندنه مێژوويیهكى دێرينترى هه‌يه، به‌ڵام شێوه‌ى دووه‌مى ده‌ركه‌وتنى
راگه‌ياندنى ژنان مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م و سه‌ره‌تاى
سه‌ده‌ى بيستهمى له‌دايكبوون. شوێنى سهرههڵدانيشى ئه‌ورووپا و خۆرئاوا بوو به
گشتى، به كۆتايهاتنى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى 1939 – 1945، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى
ره‌وتى فێمينستى له ئه‌وروپا و په‌ره‌سه‌ندنى بير‌ى فێمينيستى له وڵاتانى جيهاندا
ژماره‌ى ئه‌و گۆڤار و چاپكراوه تايبه‌تييانه‌ى باسيان له پرسى ژن و مافه‌كانى ده‌كرد
رووى له ههڵكشانێكى به‌رچاو كرد(٢٠).
له ميانهى
قۆناغه‌كانى سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنى ميدياى ژنان، ئه‌و گۆڤارانه‌ى تايبه‌ت به
ژنان بوون، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داواكارى كۆمه‌ڵگه بوون و ئامانجيان گه‌ياندنى
ئه‌و پهيامه بوو، كه ژنان هۆشيار ببنه‌وه و ئاشناى مافه و داواكارييه‌كانيان
بن و داواى داڕشتنه‌وه‌ى ياساكان بكه‌ن له پێناو مسۆگه‌ركردنى مافى ژنان تێياندا(٢١).
هه‌رچه‌ند
وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌دواى ئه‌ورووپاوه بوون، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنى گۆڤارێكى ژنان له
وڵاتى ميسر وێڕاى ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ بوو له ژيانى ژنانى ميسرى و عه‌ره‌بى
به گشتى، سه‌ره‌تايه‌كى گرنگ بوو بۆ سه‌رخستنى داواكارى ژنان. هه‌ربۆيه گۆڤاره‌كه‌ى
"هند نوفل" كه به‌ناوى "المجلة" له ساڵى 1892 له ئهسكهندهریيه
ده‌ری كرد پێشه‌نگه و له‌دواى ئه‌ويش "جرجى نقولاباز" له 1909 له
لوبنان گۆڤارێكى به‌ناوى "الحسنا‌ء" ده‌كرد و له ريزبه‌ندى سێیه‌مدا
ساڵى 1910 له سوريا "مارى عبده عجمي" گۆڤارى "العروس"ى ده‌ركرد
و له عێراقيش له 5ى ئۆكتۆبه‌رى 1923 "بولينا حسون" يه‌كه‌م گۆڤارى
تايبه‌ت به ژنانى به‌ناوى "ليلى" ده‌ركرد(٢٢).
يه‌كێك
له گرفته‌كانى به‌رده‌م ئه‌و جۆره راگه‌ياندنه‌ى ژنان، وێڕاى هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵايه‌تى
و سياسى و ئاينييهكهى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى له ناوه‌ڕۆكى پهيامهكهشدا گرفتی
تێنه‌گه‌يشتن له خواست و په‌يامى ژنان هه‌بوو، به درێژایى سه‌ده‌ى رابردوو لێره
و له‌وێ گۆڤارى تايبه‌ت به ژنان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێكى ئه‌و گۆڤارانه
له خزمه‌تى پرسى ژن‌دا نه‌بوون، به‌ڵكو تا ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆر خه‌ريكى
لاساييكردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بياتى پياوسالارى و پلهدوويى ژنان و به‌كاڵاكردنى ژن و
بچووكردنه‌وه‌ى رۆڵيان بوون. به‌و رادهيهى "په‌يامه‌كه‌يان ئاراسته‌ى
چينێكى دياريكراوى ژنان كه ئه‌وانيش ژنانى خۆشگوزه‌رانى كۆشكه‌كان بوو ده‌كرا و
به‌هۆى هه‌ژاریی و بێدهرامهتى و نهخوێندهوارييهوه زۆرينه‌ى ره‌هاى ژنانى
كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بييه‌كان نه‌يانده‌توانى سووديان لێوه‌ربگرن و ئه‌و گۆڤارانه
بووبوونه ناوه‌ندێك بۆ كۆپيكردنى وێناى ژنى رۆژئاوايى و ژنيان هۆگرى جوانكارى نێوماڵ و كه‌رسته‌ى
رازاندنه‌وه و ئارايشت ده‌كرد و ئاوڕى جدييان له پرسه‌كانى كۆمه‌ڵايه‌تى، به‌شدارى
سياسى و رۆڵى ژن له كۆمه‌ڵگه نهدهدايهوه"(٢٣).
به سه‌رنجدان
له سه‌رچاوه عه‌ره‌بييه‌كانى تايبه‌ت به راگه‌ياندنى ژنان تێبينى ده‌كرێت زۆرێك
له‌و سه‌رچاوانه پۆلێنبه‌ندى راگه‌ياندنى ژنانيان به ديوه به‌كاربه‌رى و تێگه‌يشتنه
پياوانهييهكهيان له به‌رامبه‌ر ژن‌دا كردووه، نه‌ك به ديوى خواست و
داواكارييه‌كانى ژنان و پرسى ماف و يهكسانييان، بۆ نموونه، قه‌ڵه‌مێكى ديار و به‌ناو
و ده‌نگى دنياى رۆژنامه‌وانى عه‌ره‌بى "دكتۆر فاروق ئهبوزهيد" له
كتێبه‌كه‌يدا پۆلێنبهندييهكى بۆ رووماڵى رۆژنامه‌وانى كاروبارى ژنان كردووه به‌م
شێوه‌يه:
1 –
كاروبارى ئارايشت و جوانكارى.
2 –
كاروبارى مۆده و نمايشى جلوبه‌رگ و شۆخ و شه‌نگى.
3 –
كاروبارى چيشتلێنان و چێشتخانه.
4 –
كاروبارى ديكۆرسازى و رازاندنه‌وه‌ى ناوماڵ.
5 –
كاروبارى هاوسه‌رگيرى و په‌يوه‌ندى ژن و پياو.
6 –
كاروبارى ژنانى كاركه‌ر(٢٤).
به
پێودانگى هزرى پرسى ژن، ئه‌م پۆلێنكارييه جارێكى ديكه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى هزرى
پياوسالارى و سهردهستهيى پياوانه به‌سه‌ر كاروباره گرنگ و كاريگه‌ره‌كانى
ژيان و دووباره خزاندنهوهى ژنه له قوژبنى چوارچێوى ماڵ، هه‌ربۆيه ناكرێت به‌م
جۆره رۆژنامهوانييه بگوتريت رۆژنامه‌وانى ژنان، چونكه نه ئارايشت و نه مۆده
و نه ديكۆرسازى و نه چێشتلێنان مالكراوى سه‌ر ژنان نين و پێويسته راگه‌ياندنى
ژنان كار بكات بۆ بنه‌بڕكردنى ئه‌و تێگه‌يشتنه هه‌ڵه و باوه‌ى كه له باره‌يانه‌وه
هه‌يه و هه‌موو شتێكى تايبه‌ت به ماڵ و به‌كاڵاكردنى جه‌سته‌يان وه‌ك خواستى ئه‌وان
پيشان ده‌دات، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و راگه‌ياندنه كار بۆ ئه‌وه بكات دووباره دابه‌شكارى
كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى كار بكرێته‌وه و ژن و پياو به يه‌كسانى و له‌سه‌ر بنه‌ماى يه‌كسانى
جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌ركى ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌ى ماڵيان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
له كۆى
گشتى ئه‌و چاپكراوانهى ژنانى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ نموونه، تێبينى ئه‌وه كراوه،
چاپه‌مه‌نييه‌كان له هه‌وڵى به‌رهه‌مهێنانى چه‌ند وێنايهكن، كه زۆربه‌يان
ناشايستهن به رۆڵ و پێگه‌ى ژن، ئه‌وانيش:
وێناى ژن له چاپهمهنييه عه‌ره‌بييه‌كاندا
يه‌كه‌م: وێناى
ژنێكى دواكه‌وتووى وابه‌سته به نه‌ريت و كولتوورى دواكه‌وتووانه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه.
دووه‌م: وێناى
ژنێكى نيمچه ئازاد له هه‌ندێك به‌ند و باوى كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوورى دواكه‌وتووانه.
سێيه‌م: وێناى
ژنێكى به‌كاربه‌رى شێوه خۆرئاواييانه، كه له ههناويدا به سووك روانين و به
دوژمن زانينى پياوى هه‌ڵگرتووه و پياوان وه‌ك نه‌يارى سه‌رسه‌ختى ژن ده‌ناسێنێت.
چواره‌م: وێناى
ژنێكى هۆشمه‌ند و تێگه‌يشتوو له پرسه‌كانى و خه‌مخۆرى مافه‌كانى ژنان، به‌ڵام هه‌وڵدان
بۆ شكاندنى وێناى ئه‌و ژنه و كاركردن بۆ پيشاندانى ئه‌و وێنايهى كه ژنى سه‌ركه‌وتوو
له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ، له ناو ماڵ شكستخواردووه و دايكێكى بێ كه‌ڵك و بێ فه‌ڕه(٢٥).
هاوكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گوێره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و راپرسييه‌ى توێژه‌رێكى عێراقى له
2008دا ئه‌نجاميداوه، ده‌كه‌وتووه، رێژه‌ى خوێنه‌رانى گۆڤار و چاپكراوهكانى
تايبه‌ت به ژنان له عێراقدا له ئاستێكى شايسته‌دا نيیه. به گوێره‌ى راپرسييه‌كه،
٩٦%ى به‌شداران خوێنه‌رى چاپكراوه تايبهتمهندهكانن، له‌و رێژه‌يه‌ش %70 يان
خوێنه‌رى چاپكراوه وه‌رزشييه‌كان و %12 خوێنه‌رى چاپكراوه ئاينييه‌كان، %10يان
خوێنه‌رى چاپكراوهكانى ژن، %3 چاپكراوه ئه‌ده‌بى و %2 چاپكراوه هونه‌رييه‌كان و
%2 چاپكراوه زانستييه‌كان و %1يش خوێنه‌رى چاپكراوهكانى تايبه‌ت به گه‌نجانن(٢٦).
راگه‌ياندنى ژنان له هه‌رێمى كوردستان
هه‌رچى
سه‌باره‌ت به ميدياى ژنانه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌كرێ بگوترێت: له دواى راپهرينى
ئادارى 1991، به‌هۆى پاڵنه‌ره خۆیى و بابه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ژن لێره و
له‌وێ رۆژنامه حزبييهكان گۆشه‌ى تايبه‌ت و لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌تيان بۆ كاروبارى
ژنان ته‌رخان كرد.
رێكخراوه‌كانى
ژنانيش به ئه‌ندازه‌ى توانستى ماددى رێكخراوهكانيان له‌و په‌ڕى چه‌په‌وه بۆ ئه‌و
په‌ڕى راست كه‌وتنه ده‌ركردنى بڵاوكراوه‌ى تايبه‌تى له شێوه‌ى گۆڤار و بڵاڤۆكى
خولى ته‌مه‌ن كورت. هه‌ريه‌ك له‌وان وێڕاى ناسنامه فيكرى و ئايدۆلۆژى و حزبييهكهى
وه‌ك دهنگههڵبڕى ره‌سمى ئۆرگانهكانيان كه‌وتنه په‌خش و بڵاوكردنه‌وه.
له
راديۆ حزبييهكانيش به‌رنامه‌ى تايبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌يام و هه‌واڵى
رێكخراوهكانيان هاتنه ئاراوه. له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنى ره‌وتى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى
مه‌ده‌نى، بڵاوكراوه‌ى تايبه‌تى هاتنه ئاراوه و به هه‌نگاونان بۆ جيهانى راگه‌ياندنى
ئه‌ليكترۆنيش ژماره‌يه‌ك ماڵپه‌ڕى تايبه‌ت به پرسى ژن ده‌ستيان به وه‌شان كرد.
كه‌ناڵه‌كانى
راگه‌ياندنى كوردى، به‌تايبه‌تى گشتييهكانيان تا ئێستا نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و
ئاسته‌ى له‌به‌ر بنه‌ماى هزرى و پرۆژه‌ى يهكسانيخوازييهوه كار له‌سه‌ر پرسى ژن
بكه‌ن. به‌شێك له‌وانه مهبهستيیان له وروژاندنى بابه‌ته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى
تايبه‌ت به ژنان و توندوتيژييه‌كانى دژى ژن ته‌نيا سه‌رنجڕاكێشانى خوێنه‌ران و رهواجپێدانى
بڵاوكراوهكانيانه، چونكه به هزرێكى ژنانه‌وه ناڕواننه پرسى ژن و دواجار راگهياندنكارهكانيان
رۆڵه‌ى گۆشكراوى هزرى پياوسالارانهى باوى كۆمه‌ڵگه‌ن و تا ئێستا زۆرێكيان نه‌يانتوانيوه
له‌و ته‌وقه‌ى به‌ندوباوى كولتوورى كۆمه‌ڵايه‌تى پياوسالارانه رزگار بن.
هه‌رچه‌نده
هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كوردى، به‌شى تايبه‌ت، لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌ت،
به‌رنامه‌ى تايبه‌ت، هه‌ندێك جار پاشكۆى تايبه‌تيان بۆ ژنان به گشتى ته‌رخان كردووه،
به‌ڵام له روانگه كلاسيكيیهكهى راگه‌ياندنى تايبه‌ت به ژنانه‌وه كارى له‌سه‌ر
ده‌كه‌ن.له هه‌وڵى كاوێژكردنه‌وه و وه‌رگێڕان و كۆپى پهيستكردنى ئه‌و هه‌واڵ و
بابه‌تانه‌ن، كه هه‌ندێكجار ژن وه‌ك تاوانبار و هه‌ندێكجاريش وه‌ك كاڵايه‌كى ههرزانفرۆشكراو
پيشاندهدهن و له باش‌ترين حاڵه‌تيشدا كاروبارى جوانكارى، ئارايشت، ناوماڵ،
ديكۆرسازى، بورجه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى ده‌ست، چێشتخانه و خواردن سازكرن به به‌شێك
له خزمه‌تى ژنان ده‌ناسێنن. وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكرد، ئه‌و بابه‌تگه‌له
هيچ پهيوهندييهكيان به خزمه‌تى ژنانه‌وه نيیه و بگره به‌رده‌وامى ئه‌و هزر
و هه‌وڵه نهريتيانهيه، كه ده‌درێن بۆ كه‌م بايه‌خ كردنى پرسى ژن و رۆڵى له
نێو كايهكانى كۆمه‌ڵگه‌دا.
فه‌رامۆشكردنى
ده‌نگى ژن و هه‌ڵوێستى ژنان له‌مه‌ڕ كايه گرنگ و هه‌ستياره‌كانى كۆمه‌ڵگه و
خستنه‌ڕووى ته‌نيا روانگه‌ى پياوان جۆرێك له ناههوسهنگى هێناوه‌ته كايهوه،
زيانمه‌ندى يه‌كه‌مى ئه‌و ناهاوسهنگيیهش ژنان و دۆزهكهيانه. ته‌نانه‌ت له‌ناو
ده‌زگا ميدياييهكانيشدا ژنان پهراوێزخراوترينن و جگه له رۆڵى لاوهكيانهى وه‌ك
كاروبارى پرسگه و پهيوهنديگرتن و هه‌ندێكجار په‌يامنێرى هيچ رۆڵێكى بهرپرسيارێتيانه
به ژنان ناسپێرن و له لايه‌كى ديكه‌وه هه‌ندێك رۆڵى نمايشكارانهى وه‌ك بێژه‌رى
و پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌ى خۆشى و كاتبهسهربردنيان پێ ده‌سپێردرێت.
له باره‌ى
راگه‌ياندنى تايبه‌تى ژنانى كورديشه‌وه پێويسته دان به‌و راستييه‌دا بنێين، كه
هه‌ندێك ده‌زگاو رێكخراوه‌ى ژنان توانيان هه‌نگاوى گرنگ له‌و رووه‌وه هه‌ڵبنێن و
به كرده‌وه پرسى ميدياى تايبه‌تمه‌ندى ژنان به‌رنه پێشه‌وه، له‌وانه ده‌كرێت
ئاماژه به گۆڤارى (وارڤين) بكرێت، كه دواجار به‌هۆى نه‌بوونى ئيمكانيه‌تى
مادييه‌وه و بڕينى بودجه‌كه‌ى له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه، وه‌ستا و نه‌يتوانى به‌رده‌وام
بێت. سه‌ره‌ڕاى كه‌موكورتييه‌كانى ئه‌و گۆڤاره‌ش له رووى داڕشتنه‌وه‌ی په‌يام و
ده‌ستنيشانكردنى خوێنه‌رانى به ئامانجگيراو و زمان و ئه‌ده‌بياتى تايبه‌ت به
ژنان، به‌ڵام هێشتا ده‌كرێت به هه‌وڵێكى جێ بايه‌خ بۆى بڕوانرێت.
به‌گشتى
پرسى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ندى ژنانى كورد بوارێكى گرنگه و لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون
و هه‌ڵسه‌نگاندنى زانستيیانه بۆ ئه‌و كايهيه پێويستى به كارى زياتر و ورده‌كارى
زۆرتر هه‌يه و ده‌كرێت له باسێكى سه‌ربه‌خۆدا درێژه به‌م باسه بده‌ين.
پێويسته
ئه‌و راستييه‌ش له‌به‌رچاو بگرین، كه پرسى په‌راوێزخستنى ژن و بچووككردنه‌وه‌ى
رۆڵى له كۆمه‌ڵگه‌دا پرسێكى جيهانييه و له ئێستادا ژنان له ناوه‌نده ميدياييه‌كانى
جيهاندا سه‌رقاڵى مشتومڕى زانستييانهن بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئاراسته‌ى كارى ميديايى
و له‌به‌رچاوگرتنى روانگه و تێگه‌يشتنى ژنانه له بواره‌كانى ژيانى گشتى و تايبه‌تى
كۆمه‌ڵگه‌كاندا.
بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش ژنان داوا ده‌كه‌ن راگهياندنكاران به چاوى يه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه
رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن و له كۆى گشتى رووماڵى رووداوه‌كاندا كاريگه‌ریى
رووداو له‌سه‌ر ژن و تێگه‌يشتنى ژن له رووداو و بۆچوون و هه‌ڵوێست و تێفكرينى له
رووداو فه‌رامۆش نه‌كه‌ن. چونكه "روانين له هاوێنه‌ى جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه
ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌وانان راپۆرتهكانيان له روانگه‌ى ژنانه‌وه بگه‌يه‌ننه
جيهان و له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌زموونى ژن و بايه‌خ و روانگه و بۆچوونيان له
رووماڵى رووداوه‌كاندا ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆيه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ژنان چيرۆكى
خۆيان به ده‌نگى خۆيان بگه‌يه‌نن و ئه‌و راستييه‌ش روون ده‌بێته‌وه، كه تا چه‌ند
ئه‌و رووداوانه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ژنان و پياوان به‌جێهێشتووه"(٢٧).
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى راپۆرتى پڕۆژه‌ى چاودێريكردنى راگه‌ياندنى جيهانى 2010،
پياوان پشكى شێريان له رووماڵى رووداوه‌كان به‌ركه‌وتووه و ژنان و توێژه كۆمه‌ڵايه‌تى
و رهگهزييهكانى ديكه هێشتا له په‌راوێزدا ماونه‌ته‌وه(٢٨).
له‌و
چوارچێوه‌يه‌دا و له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌شدارى ژنان له كايه‌ى راگه‌ياندن
و پێشخستنى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ندى ژنان و دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى
ئيدارى و پيشه‌يى كه‌ناڵه ميدياييهكان به جۆرێك، كه ژنان تێياندا ببنه شه‌ريكى
راسته‌قينه ده‌كرێت چه‌ند پێشنياز و راسپارده‌يه‌ك بخه‌ينه‌ڕوو:
پێشنياز و راسپارده
1 – پێداگرى له‌سه‌ر گه‌يشتنى ژن به ناوه‌نده‌كانى
بڕيار له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و به‌شداريكردنى ژنان له داڕشتنى كارنامه و
ستراتيژى كارى كه‌ناڵه‌كان.
2 – داڕشتنى ستراتيژى كارى راگه‌ياندن بۆ راگه‌ياندنى
تايبه‌تمه‌ندى ژنان و ده‌ستنيشانكردنى ئامانج و هه‌ڵسه‌نگاندنى وردى قۆناغى كارى
رێكخراوه‌كانى ژنان.
3 – ده‌سته‌به‌ركردن و دۆزينه‌وه‌ى ميكانيزمى په‌يوه‌ندى
نێوان ميدياكارانى راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ندى ژنان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى توێژينه‌وه
كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و شاره‌زايانى بوارى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
4 – پشتيوانيكردن له قه‌ڵه‌مى ژنان و پێگه‌ياندنى
كاديرى ژن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له روانگهيهكى ژنانه‌وه رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن
و رۆڵى ژن و كاريگه‌ریى رووداو له‌سه‌ر ژن فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.
5 – پشتيوانيكردن له پرۆژه و كارى رێكخراوه‌كانى
ژنان به تايبه‌تى له بوارى راگه‌ياندنى تايبهتمهنددا.(٢٩)
بنەماكانی ستراتیژیەتی راگەیاندنی رێكخراوەكانی ژنان
له سه‌ر
بنه‌ماى ئه‌و تێگه‌يشتنه‌ى بۆ كارى ميديايى ژنان،خستمانه‌ڕوو؛ ده‌كرێت لێره‌دا له
كۆى چه‌ند خاڵێكدا باس له دانانى ستراتيژێكى كارى ميديايى بۆ ژنان و رێكخراوهكانيان
بكه‌ين:
یەكەم:
تێڕوانیین بۆ كێشەی ژنان لەو سۆنگەیەوە، كە بەشێكە لە كێشەكانی كۆمەڵگە و لێی جیا
نابێتەوە. بەشداریپێكردنی ژنان تاوەكو لە هەموو ئاستەكانی ژیانی كۆمەڵگە بەشداری
بكەن و جەختكردنەوە لەسەر ئەو بیرۆكەیەی، كە ژیانی كۆمەڵگە بە بێ بەشداری كارایی
ژنان و هاوبەشی ژن لەگەڵ پیاو ئەستەمە
بەدی بێت.
دووەم: گۆڕینی
ئەو كەش و بارودۆخە فیكری و نەریتییەی كە لە بارەی رۆڵی ژنەوە هەیە لە نێو
كۆمەڵگەدا و راستكردنەوەی ئەو چەمكانەی، كە پێچەوانەی خواستی ژنان داڕێژراون و
لەسەر ئەو بنەمایانە دامەزراون، كە ژن تەنیا بۆ كاری نێو ماڵ و نەوە خستنەوە
خوڵقێندراوە و پیاویش بۆ كاركردن و داهێنان خوڵقێندراوە.
سێیەم: گۆڕینی
ئەو باوەڕە تەقلیدیانەی، كە لای ژنان خۆیان باون و ژنانی دەستەپاچە و كۆڵەوار
كردووە و گۆڕین و راستكردنەوەی ئەو رەوشە و پیشاندان و خستنەڕووی ئەو نموونانەی كە
باس لە سەركەوتنی ژنان لە كایە جۆراو جۆرەكانی ژیان دەكەن بۆ ئەوەی هەرچی زیاترە
ژنان متمانەیان بە توانا و لێهاتوویی خۆیان هەبێت. هەروەها جەختكردنەوە لەسەر رۆڵی
ژنان لە كایە گشتییەكانی ژیانی كۆمەڵگەدا.
چوارەم: زاڵبوون
بەسەر ئەو جیاوازییەی، كە لە نێوان ئەو پەیامەی راگەیاندن لە بارەی ژنەوە پێشكەشی
دەكات و واقیعی حاڵی ژنان و نەهێشتنی بۆشاییەكان و هەوڵدان بۆ ئەوەی ژنان لە رووی
واقیعییەوە بێنە نێو پرۆسە و كایەكانی ژیانەوە و بەشداری كارا بكەن و تەنیا لە
رووی راگەیاندنەوە بەو ئاراستەیەدا كار نەكرێت، بەڵكو لەرووی واقیعیشەوە پەرە بەو
پرۆسەیە بدرێت.
پێنجەم:
كەناڵەكانی راگەیاندن بە جۆرێك رۆڵی خۆیان ببینن، كە تەنیا لە بازنەی خۆشی و كات
بەسەر بردن نەخولێنەوە و راگەیاندنی ژنان
بە شێوەیەكی جدی و كارا كار بكات بۆ
بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی، مەعریفی و زانستی ژنان و لەو رووەوە پەرە بە
تواناكانییان بدات.
شەشەم: بایەخدان
بە دروستكردنی كادیری راگەیاندنكاری تایبەت لەو رووەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو
كادیرانەی لە بوارەكە كار دەكەن و هەوڵدان بۆ پێگەیاندنی كادیری نوێی دیكە و
هەوڵدان بۆ پاكژكردنەوەی بابەتەكانی راگەیاندن و پەیام و ناوەڕۆكی راگەیاندن بە
جۆرێك كە بە هیچ شێوەیەك بابەتێك پەیامێك ئاراستە نەكرێت، كە پێچەوانەی مافه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى
ژنان بێت. نەهێشتنی ئەو بیرۆكەیەی، پێی
وایە پیاوان سەرووتری ژنانن، ئەمەش لە رێگەی پشت بەستن بە ستراتیژییەكی هەمەلایەن
دەبێت.
حەوتەم: كاركردن
بۆ پێگەیاندنی ژنان و بەرزكردنەوەی ئاستییان و گەیاندنییان بە پۆستە ئیداریی و
تەكنیكییهكان و پێدانی رۆڵی بڕیاردان لە ناوەندەكانی بڕیاردا.
هەشتەم: پێویستە
كەناڵەكانی راگەیاندنی گشتی و تایبەتمەند بە تایبەتی كار بكەن بۆ ئەوەی هەر چەشنە
جیاكاریی و توندوتیژییەك لە نێو پەیامەكانییاندا نەهێڵن و كار بكەن بۆ داڕشتنەوەی
شێوازی دواندن و موخاتەبەكردنی ژنان لە هەموو ئاستەكاندا و راستكردنەوەی ئاراستە
چەوتەكان لەو رووەوە.
نۆیەم: پێویستە
هەماهەنگی لە نێوان كەناڵەكانی راگەیاندن و رێكخراوەكانی ژنان هەبێت لە بارەی شێوە
و ناوەڕۆكی ئەو پەیامی ئاراستەی ژنانی دەكەن، بە جۆرێك بێت، كە یەكیان وێنای نه‌رێنی
پیشان بدات و ئەوی دیكەیان ئه‌رێنی.
دەیەم: دەستنیشانكردنی ئەو ئامرازەی راگەیاندنەی، كە
زۆر گونجا و شیاوە بۆ ئاراستەكردنی پەیامەكە و گەیاندنی بە شێوەیەكی كارا و دروست
بە وەرگر.
په‌يمانێكى ئاكاريیانه پێويستيى قۆناغهكهيه
وه‌ك دهستپێشخهريیهك
بۆ به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانى ميدياى گشتى و تايبه‌تمه‌ند و كۆتايهێنان به‌و ره‌وشه
جياكارييهى له په‌يامى ميدياييدا له هه‌مبه‌ر ژنان له ئارادايه له ئێستادا
پێويست ده‌كات هه‌م ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و هه‌م ژنانى رۆژنامه‌وان بير له‌وه
بكه‌نه‌وه، كه ببنه خاوه‌نى په‌يماننامه‌يه‌كى ئاكاريیانهى تايبه‌ت به پيشه‌كه‌يان
و وه‌ك يه‌كه‌م گه‌ڵاڵه‌ى وه‌ها په‌يمانێك، لێره‌دا ره‌شنووسى ده‌خه‌ينه به‌رچاو،
به هيواى ئه‌وه‌ى ژنان به‌گشتى و ليژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى مێينه له سه‌نديكاى
رۆژنامه‌نووسان به‌تايبه‌تى و كه‌ناڵه‌كانى ميديا به دهميیهوه بێن و پڕۆژه‌كه
ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و بيخه‌نه رۆژه‌ڤى كار‌و بهرنامهيانهوه.
ده‌قى گه‌ڵاڵه‌ى
پێنشازكراوى په‌يمانى شه‌ره‌ف تايبه‌ت به پاراستنى مافى ژن و كۆتايهێنان به هه‌ڵاواردن
و هێنانه‌دى يه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ناو ميدياى كورديدا:
يه‌كه‌م: كاركردن
به شێوه‌يه‌كى زانستيیانه و پيشه‌ييانه له پێناو ده‌رخستنى راستييه‌كان و
رووماڵكردنى بابهتييانهى كێشه‌كانى په‌يوه‌ست به ژن و پياو به بێ جياكارى و نه‌شێواندنى
كه‌يسه‌كانى ژنان و به‌دواداچوونى ورد بۆ ده‌رخستنى كاريگه‌رييه‌كانى رووداوه
سياسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، فه‌رهه‌نگى.. له‌سه‌ر ژنان.
دووه‌م: له
رووماڵكردنى رووداوه‌كاندا گوستنه‌وه‌ى ده‌نگى ژن و له‌به‌رچاوگرتنى يه‌كسانى ره‌گه‌زى
له گواستنه‌وه‌ى بۆچوون و زانيارييه‌كان.
سێيه‌م: بايه‌خدان
به دۆزى ژن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كانى توندوتيژى به‌و
په‌ڕى وردهكاريیهوه و له‌به‌رچاوگرتنى رێوشوێنه ئاكارى و ياساييه‌كانى
بڵاوكردنه‌وه.
چواره‌م: بايه‌خدان
به هێنانه پێشه‌وه‌ى ژنان له هه‌موو بواره‌كانى ژيان و رووماڵكردنى رووداو و
كێشه و باس و خواسهكانيان.
پێنجه‌م: رێگه‌خۆشكردن
بۆ گه‌يشتنى ژن به پله ئيدارييه جياوازه‌كانى ناو ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و پهراوێزنهخستنى
تواناى ژن له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى ميديادا و هێنانه‌دى يه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى
له ستافى كار و ده‌سته‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى دامه‌زراوه‌كاندا.
شه‌شه‌م: رێگه
گرتن له هه‌ر جۆره سووكايه‌تى و به‌كه‌م سهيركردنێك كه له ناو ميديادا رووبه‌ڕووى
ژنان ده‌بێته‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنى تاوانى گێچه‌ڵكردن به ژنان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى
ميديا و گرتنه به‌رى رێككارى ياسايى له هه‌مبه‌ر وه‌ها كارێكدا.
حه‌وته‌م: يه‌كسانى
له موچه و بهخشينى ئيمتياز به ژن و پياو له‌ناو دامه‌زراوه‌ى راگهياندندا.
هه‌شته‌م:
پێشخستنى تواناى ژن و ده‌رخستنى رۆڵ و كاريگه‌رييان له بواره‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى
كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و سياسييدا.
نۆيه‌م: گێڕانه‌وه‌ى
رۆڵ بۆ ژنان له هه‌موو بواره‌كانى ژيان و پيشاندانى بايه‌خى ژن له كايه جياوازه‌كاندا
و كۆتايهێنان به‌و شێوازه‌ى، كه ژنان ته‌نيا بۆ كارى ناو ماڵ و چێشتخانه و
نمايشى جلوبه‌رگ پيشان ده‌دات.
ده‌يه‌م:
پێشخستنى چه‌مكى يه‌كسانى جۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى و كار كردن بۆ چه‌سپاندنى له كۆمه‌ڵگه
و بڵاوكردنه‌وه‌ى وشيارى له باره‌يه‌وه.
يانزهیهم: كاركردن
بۆ سڕينه‌وه‌ى ئه‌و وشه و زارهوهگهلهى كه له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگه‌ى باوكسالارييهوه
به‌سه‌ر ژناندا بڕاون و رێگه گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره بابه‌تێكى
رۆژنامه‌وانى كه سووكايه‌تى به‌رامبه‌ر به ژن تێدا بێت.
په‌راوێز:
[1] - عبداللطيف،
صلاح، الصحافة المتخصصة، الطبعة الاولى، (الاسكندرية، مكتبة و مطبعة الاشعاع
الفنية، 2002، ص 8).
٢- الجاف، اميرة عبدالله،
دراسة نظرية في مفهوم الاعلام المتخصص و امكانية تعزيزه في اقليم كوردستان
العراق، pdf، على موقع kawanakurd.
٣ - سعد، عبدالرحمان،
المستقبل للصحافة المتخصصة، جريدة الاهرام، www.ahram.org.eg.
٤ - ره‌حمان، ئه‌رسه‌لان،
راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند، كۆدهرسگوتارهكانى قۆناغى دووه‌مى گروپى رۆژنامه‌وانى
به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2011 – 2012.
٥ - النجار، د.سليم،
ازدهار الصحافة المتخصصة.
٦ - البكور، باسم، المجلات المتخصصة.. وسيلة الصحافة
الورقية للنجاة،
٧ - ابو زيد،
فاروق، و ليلى عبدالمجيد، ، الصحافة
المتخصصة، مطبعة الاسكندرية، 2011.
٨ - الناجي، الا
شعبان، الصحافة الاسلامية، بحث الجامعي، الجامعة الاسلامية، غزة، كلية الاداب، قسم
الاعلام، الصحافة و الاعلام، بحث المنشور في الانترنيت. بشكل doc..
٩ - الاسعد، نادين، الصحافة نشأة و تطورا، بحث من
متطلبات درجةالدكتوراه في الصحافة و الاعلام، انترناشونال كاونسل – لبنان.
١٠ - الكيلانى،
خالد، دور الاعلام في دعم المجتمع المدنى، اشكاليات العلاقة بين الاعلام و منظمات
المجتمع المدني (الصحافة القومية و الخاصة و الحزبية)، 2008، بحث منشور في
الانترنيت على موقع التالى: www.ahewar.org-asp?i=1876
١١ - ابو زيد،
دكتور فاروق، الصحافة المتخصصة، الطبعة الاولى، 1986م، عالم الكتب، ص 4.
١٢ - هه‌مان سه‌رچاوه،
ل 5.
١٣ - الجاف، اميرة عبدالله، دراسة نظرية.. ص8.
١٤ - ابو زيد، فاروق،و
ليلى عبدالمجيد، الصحافة المتخصصة، مطبعة الاسكندرية، 2011، ئه‌م باسه به
شێوه‌ى دهسگوتار پێشكه‌ش به فێرخوازانى گروپى رۆژنامه‌ى به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى
ته‌كنيكى هه‌ولێر كراوه بۆ ساڵى خوێندنى 2011 – 2012.
١٥ - شفيق، دكتور حسنين، صناعة الصحفي، من الصحفي
المبتدئ الى الصحفي الشامل، دار فكر و فن للطباعة و النشر و التوزيع، 2001، 237.
١٦ - السراج، د.
شكرية كوكز، الصحافة المتخصصةفي العراق بعد احداث 9-4-2003، تقوم الصحفيين
العراقيين لادائها، بحث نشرته كلية الاعلام، جامعة بغداد، ادار 2008.
١٧ - العذاب، امير، الصحافة النسائية.. الواقع و
لمأمول، موقع النور (سوريا).
١٨ - سعيد، منى، تاريخ الصحافة النسائية في
العراق، موقع المجلة.
١٩ - ابو زيد، فاروق، الصحافة المتخصصة، الطبعة الاولى،
1986، عالم الكتب، ص 100.
٢٠ - هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌مان لاپه‌ڕه.
٢١ - ابراهيم،
دكتور اسماعيل، الصحافة النسائية في الوطن العربى، الدار الدولية للنشر و التوزيع،
القاهرة، الطبعة الاولى، 1996، ص7.
٢٢ - هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌مان لاپه‌ڕه.
٢٣ - ناصر، بشرى، الصحافة النسائية، اي خطاب و لمن يوجه،
الحوار المتمدن، عدد 1058، 25-12-2004.
٢٤ - ابو زيد،
فاروق، الصحافة المتخصصة، ص 107.
٢٥ - النور،
اسبوعية سياسية ثقافية يصدرها الحزب الشيوعى السورى الموحد،الصحافة النسائية.. كي
لا تغدو فريسة سائغة لتيار استهلاكي مادي. موقع الاكترونى: http://www.an-nour.com
٢٦ - السراج،
د.شكرية كوكز، الصحافة المتخصصة في العراق.. بحث منشور فى الانترنيت.
٢٧ - مورينيه،باميلا،
و ماتشاريا، سارة، القضايا الفكرية، مجموعة مصادر التعلم عم الصحافة اخلاقيات
النوع و سياسة الاعلام، الكتاب الاول، ص
9.
٢٨ - هه‌مان سه‌رچاوه،
ل 10.
سه‌رچاوه‌كان:
1 - ابو زيد، فاروق و ليلى عبدالمجيد، الصحافة
المتخصصة، مطبعة الاسكندرية، 2011.
2 - ابو زيد، دكتور فاروق، الصحافة المتخصصة،
الطبعة الاولى، عالم الكتب، القاهرة، 1986.
3 - ابراهيم، دكتور
اسماعيل، الصحافة النسائية في الوطن العربى، الدار الدولية للنشر و التوزيع،
القاهرة، الطبعة الاولى، 1996.
4 - البكور،
باسم، المجلات المتخصصة.. وسيلة الصحافة الورقية للنجاة، جريدة الحياة، http://alhayat.com/Details/517571.
5 - الجاف،
اميرة عبدالله، دراسة نظرية في مفهوم الاعلام المتخصص و امكانية تعزيزه في اقليم
كوردستان العراق، pdf، على موقع kawanakurd.com/...ooNX8ands1))/.../Detail.aspx?id.
6 - الكيلانى،
خالد، دور الاعلام في دعم المجتمع المدنى، اشكاليات العلاقة بين الاعلام و منظمات
المجتمع المدني (الصحافة القومية و الخاصة و الحزبية)، 2008،: www.ahewar.org-asp?i=1876
7 - مورينيه،باميلا
و سارة ماتشاريا، القضايا الفكرية، مجموعة مصادر التعلم عم الصحافة اخلاقيات النوع
و سياسة الاعلام، الكتاب الاول، http://whomakesthenews.org/ .
8 - الناجي، الا شعبان، الصحافة الاسلامية، بحث
الجامعي، الجامعة الاسلامية، غزة، كلية الاداب، قسم الاعلام، الصحافة و الاعلام،له
ئينته‌رنێت به شێوه‌ى .doc،
له‌م به‌سته‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
site.iugaza.edu.ps/tissa/files/2010/02/Alaa.doc.
9 – ناصر، بشرى، الصحافة النسائية، اي خطاب و لمن
يوجه، الحوار المتمدن، عدد 1058، 25-12-2004. http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=28690.
10 - النجار، د.سليم، ازدهار الصحافة المتخصصة،
موقع الاكترونى http://www.14october.com/news.aspx?newsno=137547 .
11 - النور، اسبوعية سياسية ثقافية يصدرها الحزب
الشيوعى السورى الموحد،الصحافة النسائية.. كي لا تغدو فريسة سائغة لتيار استهلاكي
مادي. موقع الاكترونى. http://www.an-nour.com
12 - السراج،
د. شكرية كوكز، الصحافة المتخصصة في العراق بعد احداث 9-4-2003، تقوم الصحفيين
العراقيين لادائها، بحث نشرته كلية الاعلام، جامعة بغداد، ازار 2008.
13 - سعيد، منى، تاريخ الصحافة النسائية في
العراق، موقع المجلة.
15 - الاسعد،
نادين، الصحافة نشأة و تطورا، بحث من متطلبات درجةالدكتوراه في الصحافة و
الاعلام، انترناشونال كاونسل – لبنان.
16 - عبداللطيف، صلاح، الصحافة المتخصصة، الطبعة
الاولى، الاسكندرية، مكتبة و مطبعة الاشعاع الفنية، 2002.
18 - شفيق،
دكتور حسنين، صناعة الصحفي، من الصحفي المبتدئ الى الصحفي الشامل، دار فكر و فن
للطباعة و النشر و التوزيع، 2001.
19 - ره‌حمان، ئه‌رسه‌لان
، راگه‌ياندنى تايبه‌تمه‌ند، كۆدهرسگوتارهكانى قۆناغى دووه‌مى گروپى رۆژنامه‌وانى
به‌شى راگه‌ياندنى په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى هه‌ولێر بۆ ساڵى 2011 – 2012.
بۆ په‌يوه‌ندى
تويته‌ر: https://twitter.com/arsalan1981
مۆبايل: 07503222763
تێبينى: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 32ى گۆڤارى رۆژنامه‌نووس بڵاو كراوه‌ته‌وه و مافى وه‌رگرتن و كۆپى كردنى پارێزراوه و به بێ ناوهێنانى سه‌رچاوه‌كه‌ى هيچ كه‌سێك مافى كۆپى كردنى نيه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق