رێسا زێڕينهكانى نووسينى هه‌واڵ
ه‌كه‌م: كار كردن به رێساى “هه‌واڵ پيرۆزه و لێدوان ئازاده” كه يه‌كێكه له رێسا بنچينه‌ييه‌كانى نووسينى هه‌ر نووسينێكى رۆژنامه‌وانييانه‌ى بابه‌تييانه و پێويسته رۆژنامه‌وان له ده‌ره‌وه‌ى رووداوه‌كان بێت و خۆى نه‌بێته به‌شێك له رووداوه‌كان و كار له‌سه‌ر راستگۆيى له گواستنه‌وه‌ى زانيارى و بابه‌ته‌كانى بكات و به لاى هيچ لايه‌كى په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كاندا داينه‌شكێنێته‌وه و دوور و نزيك بۆچوونى خۆى له نووسينى بابهتيى ژانره رۆژنامه‌وانييه‌كان نه‌خاته‌ڕوو.
دووه‌م: هيچ هه‌واڵێك بڵاو مه‌كه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر له راستى و دروستى زانيارييه‌كانى دڵنيا نه‌بوويت، ياخود پشتڕاستت نه‌كردبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته ئاماژه به سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كان بكه‌يت و بۆ وه‌رگى روون بكه‌يته‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ت له كوێوه و له رێگه‌ى چييهوه وه‌رگرتووه، په‌يامنێرت، نێردراووت، ئاژانسه‌كان، سه‌رچاوه‌ى ديكه…هتد.
سێيه‌م: هه‌وڵده ئه‌و زانيارييانه‌ى بنچينه‌يين و ئه‌گه‌ر نه‌يانخه‌يته‌ڕوو پرسيار له لاى وه‌رگر دروست ده‌كه‌ن، بيانخه‌ڕوو، وه‌ڵامى هيچ پرسيارێك به‌جێ مه‌هێڵه، به تايبه‌تى ئه‌و پرسيارانه‌ى كه لاى وه‌رگر درووست ده‌بن و به بڵاونه‌كردنه‌وه‌يان زيان له پێكهاته و بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵه‌كه‌ت ده‌ده‌يت.
چواره‌م: بايه‌خى هه‌واڵ له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه خودى هه‌واڵه‌كه ببه‌ستييه‌وه به رووداوه هه‌نووكه‌ييه‌كان و په‌يوه‌ستى بكه‌يته‌وه به ژيانى خه‌ڵكه‌وه، جا له رێگه‌ى هه‌ر به‌هايه‌كه‌وه بێت: نزيكى، مرۆيى، تازه‌يى، …هتد.
پێنج: كورتبڕى له خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كان به جۆرێك كه هه‌تا بگونجێت زۆرترين زانيارى له كورتترين رسته‌دا جێ بكه‌ره‌وه، وه‌ڵامى پرسياره‌كانى وه‌رگر به‌و په‌ڕى كورتى و پوختى بخه‌ره‌ڕوو.
شه‌شه‌م: هه‌وڵده هه‌ميشه له دانانى ناونيشاندا و له ليدى هه‌واڵدا ره‌چاوى ئه‌وه بكه‌يت وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بده‌يته‌وه (كێ چى كرد؟).
حه‌وته: باشتر وايه له نووسينى ليد يان پێشه‌كى هه‌واڵدا به ده‌قى وته‌ى گواستراوه‌ى راسته‌وخۆ ده‌ست پێ نه‌كه‌يت، مه‌گه‌ر ئه‌و وته‌يه زۆر گرنگ بێت و وته‌ى كه‌سێكى ناودار و جێ بايه‌خ بێت.
هه‌شت: سوور به له‌سه‌ر ناوبردنى سه‌رچاوه‌كه‌ت و هيچ كات په‌نا بۆ كۆپيكردن و دزينى زانيارى مه‌به.
نۆ: له ناوبردنى سه‌رچاوه‌كاندا په‌يڕه‌وى له نه‌ريتى ئه‌مانه‌ت پارێزى بكه و خۆت له جياتى شاره‌زايان، پسپۆڕان، چاودێران، مامۆستايان قسه مه‌كه و به گوێره‌ى سروشتى بابه‌ته‌كه له كه‌سانى نزيك و په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كانه‌وه زانيارى وه‌ربگره و له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى ئاكارى رۆژنامه‌وانى ئاماژه به سه‌رچاوه‌كانت بكه.
ده: با ئه‌و راستييه‌ت له‌به‌ر چاو بێت، كه قاڵبه‌كانى داڕشتنى هه‌واڵ و بابه‌ته رۆژنامه‌وانييه‌كان بۆ فێربوونن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى توانا و سه‌ليقه‌ى خۆت له تازه‌گه‌ريدا بكوژيت و ته‌نيا هه‌وڵى لاساييكردنه‌وه‌ى قاڵبه‌كان بده‌يت.
يانزه: ليدى هه‌واڵ جێى به بايه‌خترين زانيارييه و به شتى لابه‌لا له بايه‌خى كه‌م مه‌كه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر پێشه‌كيشت نووسى ئه‌وا وه‌ك چۆن سه‌ره‌تايه‌ك له رووداو و داتاكانت خستوونه‌ته‌ڕوو، له يادت نه‌چێت له ناوه‌ڕۆكدا زانيارييه‌كان به رێكوپێكى روون بكه‌ره‌وه.
دوانزه: له سه‌ر كورسييه‌كه‌ت كه روو به كۆمپيوته‌ر دانيشتوويت قسه بۆ خه‌ڵك دامه‌تاشه و شتێك مه‌ڵێ كه لێدوانت وه‌رنه‌گرتووه و قسه بۆ خه‌ڵك هه‌ڵمه‌به‌سته.
سيانزه: رێگه بده با زانيارييه‌كان خۆيان بدوێن و تۆ له باتى خه‌ڵك حوكم مه‌ده و ئه‌نجامى بيركردنه‌وه و تێگه‌يشتنى خۆت به نرخى زانيارى و هه‌واڵ به خه‌ڵك مه‌فرۆشه‌وه.
چوارده: هه‌وڵ بده هاوسه‌نگى بپارێزيت و نه زياده‌ڕۆى بكه و نه چاوپۆشى بكه له گه‌ياندنى راستييه‌كان.
پانزه: سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو زانيارييه پێويسته‌كانت خستبێته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى پرسيار لاى وه‌رگر به بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه.
شانزه: هه‌وڵده له خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كاندا خۆت له رۆتين بپارێزيت و به‌دواى بابه‌تى جێى سه‌رنج و بايه‌خى خه‌ڵكدا بگه‌ڕێ.
حه‌ڤده: له كاتى رووماڵكردنى كاره‌سات و رووداوه سروشتييه‌كاندا مه‌هێڵه هه‌ست و سۆزت له خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كاندا به‌سه‌رتدا زاڵ بن. تۆ زانيارى ده‌گوازيته‌وه و هه‌ست و سۆزى خۆت پيشان مه‌ده.
هه‌ژده: جياوازى بكه له نێوان هه‌واڵ و رێكلام و پرۆوپاگه‌نده كردن بۆ لايه‌نێك يان كه‌سێك يان ده‌زگايه‌ك، رێگه مه‌ده هيچ كه‌س و لايه‌نێك وه‌ك بڵيندگۆى پڕوپاگه‌نده‌ى خۆى به‌كارت بهێنێت.
نۆزده: ئه‌و لێدوان و زانيارييه‌ى وه‌رت گرتووه، به شێوه‌يه‌كى زانستى بيخه‌ره روو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر بزانێت ئه‌و لێدوان و زانيارييه هى كێيه و ئه‌گه‌ر له قسه و زانيارييه‌ك كه پاڵ دراوه‌ته پاڵ كه‌سێك دڵنيا نه‌بوويت، فه‌رامۆشى بكه.
بيست: هه‌وڵ بده زياتر وته‌ى گواستراوه‌ى راسته‌وخۆى ناته‌واو وه‌ربگريت، كه ديقهتى زياتره له‌وه‌ى چه‌ندين دێڕ له قسه‌ى كه‌سێك بنووسيته‌وه.
بيست و يه‌ك: خۆت دوور بگره له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى حوكمدان و لايه‌نگرييان تێدايه، وه‌ك تيرۆريست، فاشى، چه‌ته، هه‌ڵگه‌ڕاوه، هۆڤى، رێگر، دز، …هتد. خۆ تۆ دادوه‌ر نيت، ئه‌وه ئيشى دادگايه تاوان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار ساغ بكاته‌وه و به‌و هۆيه‌وه سزاى بدات.
وه‌رگيراوه له ماڵپه‌ڕى Arabmedia
پوخته‌كردن و وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
پوخته‌كردن و وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق