NRT2





.


ئێن ئاڕ تی – هه‌ولێر: بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپی گۆرانییه‌كی كچه گۆرانیبێژ "هێلی لۆڤ" مشتومڕی له نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی سیناریۆی كلیپه‌كه‌دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك درووست كردووه. به‌شێك له بینه‌رانی كلیپه‌كه ده‌ڵێن: "ئه‌و كلیپه هێماكانی ماسۆنیه‌تی تێدایه". له به‌رامبه‌ریشدا هێلی ره‌تیكرده‌وه كلیپه‌كه په‌یوه‌ندی به "هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه هه‌بێت".

له كلیپه نوێیه‌كه‌یدا، هێلی لۆڤ به ستایلێكی تێكه‌ڵی كوردی – ئه‌مریكایی كاریكردووه. له‌و كلیپه‌یدا ژماره‌یه‌ك نیشانه و سیمبوڵی جۆراو جۆر ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و سیمبوڵانه مشتومڕیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌دوای خۆیاندا هێنا.

له كلیپه‌كه‌دا، هێلی لۆڤ به جلێكی ره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر هه‌ریه‌ك له پشیله‌ی ره‌ش، چه‌ند كۆترێك، ژماره‌یه‌ك منداڵ كه پێشوازی له نمایشه‌كه‌ی هێلی ده‌كه‌ن، چه‌ند كه‌سێكی به‌ساڵاچوو كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك گه‌نج كه شوێنپێی هه‌ڵده‌گرن، ده‌رده‌كه‌ون.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا، جگه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی، له چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونته‌وه باسوخواسی كلیپه‌كه و هێماكانی مشتومڕیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به‌شێك له بینه‌رانی كلپه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، "هێماكانی سێگۆشه، به‌رزكردنه‌وه‌ی دوو په‌نجه‌ی ده‌ست وه‌ك هێمای قۆچ، پیشاندانی یه‌ك چاوی كراوه، تاتۆكردنی سێگۆشه له‌سه‌ر ده‌ستی، سه‌ماكردن له‌سه‌ر بانێكی شێوه سێگۆشه‌یی؛ سیمبوڵی بزوتنه‌وه‌ی ماسۆنیه‌تی جیهانین".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا، كچه گۆرانیبێژ، هێلی لۆڤ روونكردنه‌وه‌یه‌كی 334 وشه‌یی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه. تێیدا به بێ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "ماسۆنیه‌ت"، وه‌ڵامی زۆرێك له ره‌خنه‌ی نه‌یاره‌كانی داوه‌ته‌وه.

له سه‌ره‌تای روونكردنه‌وه‌كه‌دا هێلی نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ هەموو کۆمێنت و نامە جوانەکانتان لەسەر کلیپەم،... سوپاس بۆ ئەوانەش کە لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ هەندێک لە دیمەنەکانی کلیپەکەم کردووە. دەمەوێت لەم روونکردنەوەیە ئاماژە بەوە بدەم کە پەیوەندیم بە هیچ ئایدولۆژیەتێکەوە نیە".
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، هێلی له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن "ئاگركردنه‌وه‌ی ناو كلیپه‌كه هێمای ئه‌هریمه‌نه"، ده‌ڵێت: "ئاگر کە کورد لە رۆژێکدا ئاگر دەکەنەوە کە ئەویش جەژنی نەتەوەی کورد و رۆژ سەرکەوتنی کورد بووە لەسەر زوڵم و زۆرداری و هاتنەدی رۆژێکی نوێ بووە و لە هەمانکاتدا تەقاندنەوەی ئەم ئاگرە بۆ ئەوەی خەڵک ئاگای لەمن بێ و لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە، چونکە لە گۆرانیەکەم دەڵێم لە هەر شوێنێک بن هەر کەسێک بن وەرن بۆ ئامانج و خەونەکە"، به‌ڵام روونی نه‌كردووه‌ته‌وه مه‌به‌ست له "ئامانج و خه‌ونه‌كه" چیه.
له باره‌ی جلی ره‌شه‌وه ده‌ڵێت: "سەرەتای کلیپەکەم دەستپێدەکات بە هاتنم بە جلێکی رەش ئاماژەیە بە دایکەکانمان کە هەمیشە لە ناخۆشی و نەهامەتی بوونە و جلی رەشیان پۆشیوە، بەڵام لە کۆتایی جلەکان دەگۆڕم بۆ رەنگی زەرد کە رەنگی رۆژە و سەرهەڵدانی رۆژێکی نوێیە".

سه‌باره‌ت به كێشانی هێمای سێگۆشه‌یه‌كی ره‌ش له‌سه‌ر دیواری ماڵێك، كه له‌ناو سێگۆشه‌كه‌دا وێنه‌ی "ده‌موچاوێكی ره‌ش و دوو قۆچ كێشراوه"، هێلی بێده‌نگ نه‌بووه و له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "لۆگۆیەکەم لەناو دیمەنێکدا لەسەر دیوارەکە دیارە کە لە سەر شێوازی سونبولی مێینەیە نەک ئاماژە بێ بۆ ئایدۆلۆژیەک"


به گوێره‌ی ئینسكلۆپیدیای ئازاد ناسراو به "وێكپیدیا"، "ماسۆنیه‌ت له بنچینه‌دا واته وه‌ستا بنیاتنه‌ره‌كان و به ئینگلیزی (Freemasons)ی پێده‌وترێت. به مانای وه‌ستا ئازاده‌كان، له رووی چه‌مكه‌وه مه‌به‌ست لێی رێكخراوێكی جیهانییه، كه ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بیروباوه‌ڕێكی دیاریكراو كۆبوونه‌ته‌وه و كاره‌كانی خۆیان به نهێنی و به‌وپه‌ڕی نادیارییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س "ماسۆنییه‌كان به نه‌یارانی بیری ئاینی و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی عه‌لمانیه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
كلیپه‌كه‌ی هێلی لۆڤ ناوی (Risk it All)ه به مانای "هه‌موو شتێك له پێناویدا ده‌خه‌مه مه‌ترسییه‌وه". كاری وێنه‌گرتنی له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و و ئاراس تاكی كاری ده‌رهێنان و رێبین جه‌لال كه‌ریم سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردووه و هێلی كاری دابه‌شكردنی میوزیكی ئه‌نجامداوه.



ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق