يه‌كه‌م:
كار كردن به رێساى "هه‌واڵ پيرۆزه و
لێدوان ئازاده" كه يه‌كێكه له رێسا
بنچينه‌ييه‌كانى نووسينى هه‌ر نووسينێكى رۆژنامه‌وانييانه‌ى بابه‌تييانه و
پێويسته رۆژنامه‌وان له ده‌ره‌وه‌ى رووداوه‌كان بێت و خۆى نه‌بێته به‌شێك له
رووداوه‌كان و كار له‌سه‌ر راستگۆيى له گواستنه‌وه‌ى زانيارى و بابه‌ته‌كانى بكات
و به هيچ لايه‌كى په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كاندا داينه‌شكێنێته‌وه و دوور و
نزيك بۆچوونى خۆى له نووسينى بابه‌تيى ژانره رۆژنامه‌وانييه‌كان نه‌خاته‌ڕوو.
دووه‌م: هيچ
هه‌واڵێك بڵاو مه‌كه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر له راستى و دروستى زانيارييه‌كانى دڵنيا نه‌بوويت،
ياخود پشتڕاستت نه‌كردبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته ئاماژه به سه‌رچاوه‌ى
هه‌واڵه‌كان بكه‌يت و بۆ وه‌رگى روون بكه‌يته‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ت له كوێوه و له
رێگه‌ى چييه‌وه وه‌رگرتووه، په‌يامنێرت، نێردراووت، ئاژانسه‌كان، سه‌رچاوه‌ى
ديكه...هتد.
سێيه‌م: هه‌وڵده
ئه‌و زانيارييانه‌ى بنچينه‌يين و ئه‌گه‌ر نه‌يانخه‌يته‌ڕوو پرسيار له لاى وه‌رگر
دروست ده‌كه‌ن، بيانخه‌ڕوو، وه‌ڵامى هيچ پرسيارێك به‌جێ مه‌هێڵه، به تايبه‌تى ئه‌و
پرسيارانه‌ى كه لاى وه‌رگر درووست ده‌بن و به بڵاونه‌كردنه‌وه‌يان زيان له
پێكهاته و بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵه‌كه‌ت ده‌ده‌يت.
چواره‌م: بايه‌خى
هه‌واڵ له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه خودى هه‌واڵه‌كه ببه‌ستييه‌وه به
رووداوه هه‌نووكه‌ييه‌كان و په‌يوه‌ستى بكه‌يته‌وه به ژيانى خه‌ڵكه‌وه، جا له
رێگه‌ى هه‌ر به‌هايه‌كه‌وه بێت: نزيكى، مرۆيى، تازه‌يى، ...هتد.
پێنجه‌م:
كورتبڕى له خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كان به جۆرێك كه هه‌تا بگونجێت زۆرترين
زانيارى له كورتترين رسته‌دا جێ بكه‌ره‌وه، وه‌ڵامى پرسياره‌كانى وه‌رگر به‌و په‌ڕى
كورتى و پوختى بخه‌ره‌ڕوو.
شه‌شه‌م: هه‌وڵده
هه‌ميشه له دانانى ناونيشاندا و له ليدى هه‌واڵدا ره‌چاوى ئه‌وه بكه‌يت وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره بده‌يته‌وه (كێ چى كرد؟).
حه‌وته‌م: باشتر وايه له
نووسينى ليد يان پێشه‌كى هه‌واڵدا به ده‌قى وته‌ى گواستراوه‌ى راسته‌وخۆ ده‌ست پێ
نه‌كه‌يت، مه‌گه‌ر ئه‌و وته‌يه زۆر گرنگ بێت و وته‌ى كه‌سێكى ناودار و جێ بايه‌خ بێت.
هه‌شته‌م: سوور به له‌سه‌ر
ناوبردنى سه‌رچاوه‌كه‌ت و هيچ كات په‌نا بۆ كۆپيكردن و دزينى زانيارى مه‌به.
نۆيه‌م: له ناوبردنى سه‌رچاوه‌كاندا په‌يڕه‌وى
له نه‌ريتى ئه‌مانه‌ت پارێزى بكه و خۆت له جياتى شاره‌زايان، پسپۆڕان،
چاودێران، مامۆستايان قسه مه‌كه و به گوێره‌ى سروشتى بابه‌ته‌كه له كه‌سانى
نزيك و په‌يوه‌نديدار به رووداوه‌كانه‌وه زانيارى وه‌ربگره و له‌سه‌ر بنه‌ماى
پاراستنى ئاكارى رۆژنامه‌وانى ئاماژه به سه‌رچاوه‌كانت بكه.
ده‌يه‌م: با ئه‌و
راستييه‌ت له‌به‌ر چاو بێت، كه قاڵبه‌كانى داڕشتنى هه‌واڵ و بابه‌ته رۆژنامه‌وانييه‌كان
بۆ فێربوونن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى توانا و سه‌ليقه‌ى خۆت له تازه‌گه‌ريدا بكوژيت و ته‌نيا
هه‌وڵى لاساييكردنه‌وه‌ى قاڵبه‌كان بده‌يت.
يانزه‌هه‌م: ليدى هه‌واڵ
جێى به بايه‌خترين زانيارييه و به شتى لابه‌لا له بايه‌خى كه‌م مه‌كه‌ره‌وه و
ئه‌گه‌ر پێشه‌كيشت نووسى ئه‌وا وه‌ك چۆن سه‌ره‌تايه‌ك له رووداو و داتاكانت
خستوونه‌ته‌ڕوو، له يادت نه‌چێت له ناوه‌ڕۆكدا زانيارييه‌كان به رێكوپێكى روون
بكه‌ره‌وه.
دوانزه: له سه‌ر كورسييه‌كه‌ت
كه روو به كۆمپيوته‌ر دانيشتوويت قسه بۆ خه‌ڵك دامه‌تاشه و شتێك مه‌ڵێ كه
لێدوانت وه‌رنه‌گرتووه و قسه بۆ خه‌ڵك هه‌ڵمه‌به‌سته.
سيانزه:
رێگه بده با زانيارييه‌كان خۆيان بدوێن و تۆ له باتى خه‌ڵك حوكم مه‌ده و ئه‌نجامى
بيركردنه‌وه و تێگه‌يشتنى خۆت به نرخى زانيارى و هه‌واڵ به خه‌ڵك مه‌فرۆشه‌وه.
چوارده: هه‌وڵ
بده هاوسه‌نگى بپارێزيت و نه زياده‌ڕۆى بكه و نه چاوپۆشى بكه له گه‌ياندنى
راستييه‌كان.
پانزه:
سوور به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو زانيارييه پێويسته‌كانت خستبێته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى
پرسيار لاى وه‌رگر به بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه.
شانزه: هه‌وڵده
له خستنه‌ڕووى زانيارييه‌كاندا خۆت له رۆتين بپارێزيت و به‌دواى بابه‌تى جێى سه‌رنج
و بايه‌خى خه‌ڵكدا بگه‌ڕێ.
حه‌ڤده: له كاتى
رووماڵكردنى كاره‌سات و رووداوه سروشتييه‌كاندا مه‌هێڵه هه‌ست و سۆزت له خستنه‌ڕووى
زانيارييه‌كاندا به‌سه‌رتدا زاڵ بن. تۆ زانيارى ده‌گوازيته‌وه و هه‌ست و سۆزى خۆت پيشان مه‌ده.
هه‌ژده:
جياوازى بكه له نێوان هه‌واڵ و رێكلام و پرۆوپاگه‌نده كردن بۆ لايه‌نێك يان كه‌سێك
يان ده‌زگايه‌ك، رێگه مه‌ده هيچ كه‌س و لايه‌نێك وه‌ك بڵيندگۆى پڕوپاگه‌نده‌ى
خۆى به‌كارت بهێنێت.
نۆزده: ئه‌و لێدوان و
زانيارييه‌ى وه‌رت گرتووه، به شێوه‌يه‌كى زانستى بيخه‌ره روو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رگر
بزانێت ئه‌و لێدوان و زانيارييه هى كێيه و ئه‌گه‌ر له قسه و زانيارييه‌ك كه
پاڵ دراوه‌ته پاڵ كه‌سێك دڵنيا نه‌بوويت، فه‌رامۆشى بكه.
بيست: هه‌وڵ بده زياتر وته‌ى
گواستراوه‌ى راسته‌وخۆى ناته‌واو وه‌ربگريت، كه ديقه‌تى زياتره له‌وه‌ى چه‌ندين
دێڕ له قسه‌ى كه‌سێك بنووسيته‌وه.
بيست و يه‌ك: خۆت دوور بگره له
به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى حوكمدان و لايه‌نگرييان تێدايه، وه‌ك تيرۆريست،
فاشى، چه‌ته، هه‌ڵگه‌ڕاوه، هۆڤى، رێگر، دز، ...هتد. خۆ تۆ دادوه‌ر نيت، ئه‌وه
ئيشى دادگايه تاوان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار ساغ بكاته‌وه و به‌و هۆيه‌وه سزاى بدات.
وه‌رگيراوه
له ماڵپه‌ڕى Arabmedia
پوخته‌كردن
و وه‌رگێڕانى: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق