. : NRT TV :.
NRT – ئه‌سته‌نبوڵ: چالاكانی توركیا رایده‌گه‌ینن، دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی توركیا، (30ی ئازار)، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان "شه‌ڕانگێز" بووه و سنووری په‌لاماردانی گروپی خدمه‌تی له ناو توركیاوه بۆ جیهان به‌رفراوان كردووه و به‌و شێوه‌یه خه‌ریكه ته‌نگی به فه‌تحوڵڵا گوله‌نی سه‌رۆكی خدمه‌ت هه‌ڵچنییوه.
شه‌ڕی ئه‌ردۆغان له‌دژی گوله‌ن سنووری توركیای تێپه‌ڕاندو گه‌یشته سنووره‌كانی ئه‌فریقیا.
له مانگی ئازار – مارسی رابردوودا، باوانی فێرخوازانی قوتابخانه‌ی "یافوز سه‌لیم" له شاری "كانیفینج"ی گامبیا ئاگادار كرانه‌وه، كه قوتابخانه‌ی منداڵه‌كانیان داده‌خرێت.
ئه‌و قوتابخانه‌یه سه‌ر به گروپی خدمه‌تی فه‌تجوڵڵا گوله‌نه و به‌هۆی فشاره‌كانی حكومه‌تی توركیاوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ناچار بوون، قوتابخانه‌كه دابخه‌ن.
گروپی خدمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له 2002ه‌وه په‌لوپۆی هاویشتووه و له زۆرێك وڵاتانی جیهان له بواری كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه كارده‌كات و قوتابخانه‌كانی به هۆی به‌رزی ئاستییان و بوونی خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده‌ییه‌وه، جێگه‌ی بایه‌خپێدانی ناوه‌نده زانستییه‌كانن.
له بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان و كاری بانكیشدا، خدمه‌ت ناوبانگێكی زۆری بۆخۆی په‌یدا كردووه.
له تازه‌ترین پێشهاتتدا، بانكی ئاسیا، كه بانكێكی ئیسلامییه‌وه و سه‌ر به گروپی خدمه‌ته و له توركیا كارده‌كات و زۆربه‌ی مامه‌ڵه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ بانك و كۆمپانیاكانی ئه‌فریقیایه، رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی به‌رچاوی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئه‌ردۆغان، بانكه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی گرفت بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان له دوای كانوونی یه‌كه‌م – دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه، به رێژه‌ی له سه‌دا بیست دراو و مامه‌ڵه‌ی دارایی خۆیان له بانكه‌كانی سه‌ر به خدمه‌ت كشاندووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری بانكه‌كه ئه‌حمه‌د بیاز رایگه‌یاندووه، بانكه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی دارایی به‌رۆكی پێنه‌گرتووه، به‌ڵام چاودێران ئاماژه به هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر داڕووخانی متمانه به بانكه‌كانی سه‌ر به خدمه‌ت ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، گروپی خدمه‌ت كه پێشتر به پشتیوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی توركیا ده‌ناسران، گروپێكی "تیرۆریستین" و فێڵ و مه‌كری زۆریان له ژێر سه‌ردایه بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره.
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی توركیا، به بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ناوی بڵاو بكرێته‌وه، رایگه‌یاندووه، له ئێستادا گروپی خدمه‌ت چالاكی جۆراوجۆری دژ به سیاسه‌تی حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه وتویه‌تی: "قوتابخانه‌كانی سه‌ر به خدمه‌ت چیدیكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتیوانی دارایی ناكرێن و له زۆر وڵاتیشدا خواست له‌سه‌ر داخستنیان له ئارادایه".
پێشتر گروپی خدمه‌ت به خزمه‌تكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ژمار ده‌كرا و له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانییه‌وه به ملیۆنان كه‌سی كه‌مه‌ندكێشی توركیا كردبوو.
به هۆی ئه‌و پڕۆژانه‌وه، له رابردوویه‌كی نزیكدا ئه‌ردۆغان وه‌ك "پاڵه‌وان" له میسر پێشوازی لێكرا و حكومه‌ته‌كه‌شی له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی "دیموكراسیه‌تی ئیسلامی" چاوی لێده‌كرا.
له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له كێشه‌دایه و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره به هاوكاریكردنی ئیخوانه‌كانی میسر تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
به هۆی كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كانی راده‌ربڕینیش له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه ره‌خنه له ئه‌ردۆغان ده‌گیرێت.
گروپی خدمه‌ت پێشتر ره‌تیكرده‌وه، ئه‌ندامانی خۆی له دامه‌زراوه حكومیی و ئه‌منییه‌كاندا به‌كارهێنابێت بۆ په‌رده‌هه‌ڵماڵین له رووی گه‌نده‌ڵییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌كه‌یدا.
حكومه‌تی ئه‌ردۆغان ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیادا، كه بڕیاره له مانگی ئاب – ئۆگستی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، تۆماری زیاتری ده‌نگ و به‌ڵگه‌ی زیاتری گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت بڵاو بكرێنه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی هاتنی پارتی داد و گه‌په‌شپێدانی ئیسلامی توركیا بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له توركیا 2002، گروپی خدمه‌ت په‌لوپۆی هاویشت و ده‌ستی گه‌یشته ئه‌فریقیا، وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و نیمچه كیشوه‌ری هیند.
په‌ندی باو له باره‌ی ره‌وشی گوله‌ن و ئه‌ردۆغانه‌وه ئه‌وه بوو، كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێی توركیادا، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هێڵی ئاسمانی توركیا، گروپی خدمه‌ت سێ شاباڵی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی توركیای نوێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئێستادا، به هۆی تۆماركردنی ده‌نگ و چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ گرفتاره و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی داوود ئۆغڵۆ كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌واڵگری سوپای توركیا ده‌كرد له باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و به‌ڵگانه‌ن كه ده‌توانرێت دژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌كاربهێنرێن.
گروپی خدمه‌ت له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی رابردوودا، سه‌رقاڵی بنیاتنانی قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ییه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
رێبه‌ری گروپه‌كه، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له ویلایه‌تی ئه‌نسلڤانیای ئه‌مریكا به‌سه‌ر بردووه و له‌وێ نیشته‌جێیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئه‌ردۆغان بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پیاوه پیره‌كه‌ی په‌سنلڤانیا له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاواوه بۆ درووستكردنی كێشه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی هانده‌درێت.
گروپی پیاوه پیره‌كه‌ی په‌نسلڤانیا 160 دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه له ئه‌فغانستانه‌وه تا ئه‌مریكا. له توركیاوه تا ئه‌فریقیا، له عێراقه‌وه تا پاكستان قوتابخانه‌ی جۆراوجۆری كردوونه‌ته‌وه.
بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و پیاوه پیره‌ی په‌نسلڤانیا، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما وتوێژی كردووه. هه‌روه‌ها فشاریشی خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی ناوچه‌یی به‌نجابی پاكستان تاوه‌كو قوتابخانه‌كانی خدمه‌ت دابخه‌ن.
گروپی خدمه‌ت، حكومه‌تی ئه‌ردۆغان به ته‌نگه‌تاوكردنیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی وروژاندنی بابه‌ته هه‌ستیاره ناوخۆییه‌كانی وڵاتانه‌وه ده‌یه‌وێت ته‌نگه‌تاومان بكات".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی دامه‌زراوه‌ی رۆژنامه‌وان و نووسه‌رانی توركیا ترقان باستوك رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ردۆغان هۆشداری داوه‌ته رووسیا، كه گروپی خدمه‌ت كار له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ستی توركچێتی كه‌مینه تورك نه‌ژاده‌كانی قه‌فقاز و ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئازار – مارسی 2014، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی برده‌وه.
له 21ی ئازار – مارسی ئه‌مساڵ، حكومه‌تی ئه‌ردۆغان به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری قه‌ده‌غه‌كرد.
دادگای ده‌ستووری توركیا دوێنێ 3ی نیسان – ئه‌پریلی 2014، رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان ناده‌ستوورییه و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 26ی ده‌ستووری وڵاته.
ئه‌مڕۆ 4ی نیسان – ئه‌پریلی 2014، ئه‌ردۆغان له بڕیاره‌كه‌ی دادگا یاخی بووه و رایگه‌یاند، دژی ئه‌و بڕیاره ده‌وه‌ستمه‌وه و جێبه‌جێی ناكه‌م.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له باره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه نووسیویانه، ئه‌و پیاوه "شه‌ڕانگێز" بووه.
س: میدڵ ئێست اونلاین.
(أ.ر)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق