. : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: به نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ميدياى ره‌سمى و سێبه‌ره‌كانى پارتى له هه‌ولێر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى وازهێنان و بوونه پارتى ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ده‌رگايان به رووى قۆناغێكى نوێ له په‌يوه‌ندى پارتى و يه‌كێتى واڵا كرد و به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى خۆي‌دا، پارتى پێشوازى له‌و ئه‌ندامانه‌ى يه‌كێتى ده‌كات كه پشت له حزبه‌كه‌يان و روو له پارتى ده‌كه‌ن.
سايته‌كانى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان له هه‌ولێر بڵاويانكرده‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌و جێگر مه‌ڵبه‌نده‌ى يه‌كێتى، كه په‌يوه‌ندى كردووه به پارتييه‌وه، وه‌ك كارگێڕى لقى پارتى له موسڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، نزيكه‌ى 100 ئه‌ندام و كاديرى يه‌كێتى له سنوورى دهۆك و نه‌ينه‌وا وازيان له يه‌كێتى هێناوه و گريمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت رۆژانه وه‌ك هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن جاڕى پارتى بوونى خۆيان بده‌ن.
ماڵپه‌ڕى خه‌ندان بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ئەوانە سەرجەمیان لەناو پارتی پۆستیان پێدەدەرێت ، بەلام زەحمەتە لە كاتێكی زوو بێت ، بەڵكو دەكەوێتە دوای پێكهێنان حكومەت و كۆتایی هەڵبژاردنەكانی 30ی نیسانەوە".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى وه‌سفيه به‌نى وه‌يس له فه‌يسبووك، په‌يامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: "ئەو برادەرانەی كە لە ئێستادا دەڕۆنە نێو پارتی دیموكراتی كوردستان ئازادن، بەڵام ئەمانە كەسانێكن كە هەرگیز تێر ناخۆن لە هەركوێیەك پارەو پۆست پلە و پایە هەبێت كار لەو شوێنە دەكەن".
پارتى ديموكراتى كوردستان له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى خۆي‌دا، يه‌كێتى نيشتمانى كوردستانى تووشى شۆك كردووه، به‌و پێيه‌ى پارتى به مه‌راسيمى تايبه‌ت پێشوازى له‌و ئه‌ندامانه‌ى يه‌كێتى ده‌كات كه واز له حزبه‌كه‌يان ده‌هێنن.
ده‌رگاى واڵاكرد
عارف روشدى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، ئه‌و ده‌روازه‌يه‌ى واڵا كرد، كه له رووى ده‌روونييه‌وه بۆ ئه‌ندامانى يه‌كێتى درووستبووبو، به‌هۆيه‌وه نه‌يانده‌توانى راسته‌وخۆ بوونه پارتى خۆيان رابگه‌يه‌نن.
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له ته‌مه‌نى سياسى خۆي‌دا، 1976 – 1998، چه‌ندين جه‌وله‌ى شه‌ڕى خوێناوى له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجامداوه و به‌و هۆيه‌وه به‌ربه‌ستێكى ده‌روونى به‌هێز له به‌رده‌م سه‌نگه‌ر گۆرينى ئه‌ندامه‌كانى به ئاراسته‌ى پارتييدا درووست بوو بوو.
له ماوه‌ى ژيانى سياسييدا، يه‌كێتى نيشتمانى هێنده‌ى ئێستا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى هه‌ڵوه‌رينى ئه‌ندامه‌كانى نه‌بووه‌ته‌وه.
به راى چاودێرێكى ره‌وشه‌كه، دزه پێكردنى هه‌واڵى په‌يوه‌نديكردنى عارف روشدى به پارتييه‌وه، وه‌ك "باڵۆنێكى تاقيكردنه‌وه بووه، پارتى به‌كارى هێناوه بۆ زانينى كاردانه‌وه‌ى يه‌كێتى".
له كه‌شوهه‌واى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونى وته‌بێژى ره‌سمى مه‌كته‌بى سياسييه‌وه، يه‌كێتى نه‌يپرژايه سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى روونكردنه‌وه و هه‌ڵوێستى له باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌وه و ميدياكان هه‌واڵى ديكه‌ى هاوچه‌شنيان بڵاو كردنه‌وه.
هه‌ر دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى په‌يوه‌نديكردنى عارف روشدى به پارتييه‌وه، جێگرى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له موسڵ محيه‌دين مزورى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد و تێيدا بانگى پارتى بوونى خۆى راداشت.
پێشوازييان لێده‌كات
سايته‌كانى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان له رووى راگه‌ياندنه‌وه ئه‌مڕۆ فشارێكى ده‌روونى گه‌وره‌يان بۆ سه‌ر ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كێتى درووست كرد و بايه‌خى تايبه‌تيان به پرسى سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى يه‌كێتى بۆ ناو پارتى دا.
سايته ره‌سمى و سێبه‌ره‌كانى سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان له باره‌ى مزوورييه‌وه نووسيويانه، ئه‌و به‌هۆى "ناوچەگەرێتی"يه‌وه لە ئێستادا بەتەواوەتی ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانى به‌جێهێشتووه و له لايه‌ن پارتييه‌وه كراوه‌ته کارگێڕی لقی چواردەی موسڵ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سايتێكى سه‌ر به پارتى، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه، تێيدا به ئاماده‌بوونى نه‌وزاد هادى كانديدى پارتى له هه‌ولێر و چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه مه‌راسيمێك بۆ پێشوازيكردن له ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كێتى له گوندى "په‌لكه‌ڕه‌ش"ى سه‌ر به هه‌ولێر ئه‌نجامدرابوو.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته پارتى، به‌ناوى ئه‌ندام و لايه‌نگرى يه‌كێتى خۆيان ده‌ناسێنن و به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى نوێنه‌رێكيان وتار ده‌خوێنێته‌وه و ستايشى بارزانى و كانديده‌كه‌ى پارتى ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان له لايه‌ن كانديده‌كه‌ى پارتييه‌وه بێ جياوازى خزمه‌تكراوون.
ماڵپه‌ڕى NRT زانيارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى چوونى روشدى بۆ ناو پارتى، ناوبراو ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى مه‌سعود بارزانى ئه‌نجامداوه.
دڵنيا نين
تا ئێستا نازانرێت، كاردانه‌وه‌ى يه‌كێتى به‌رامبه‌ر به پارتى چى ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه ستراتيژييه‌كه‌ى دوێنێيدا.
سايته‌كانى پارتى ئه‌وه‌شيان نه‌شاردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى له مه‌ڵبه‌ندى دهۆك و موسڵ بوونه‌ته پارتى، ديارييان پێدراوه.
به‌رپرسى راگه‌ياندنى لقى موسڵى پارتى سه‌عيد مه‌موزينى له‌و باره‌يه‌وه به NRT وت: "ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته پارتى پێشتر له يه‌كێتى ده‌ستيان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه".
سه‌رده‌سته‌ى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان، عارف روشدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوكات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی یه‌كێتی بوو، له هه‌شتی ئازار – مارسى 2014، ده‌ستی له پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ كێشابوویه‌وه.
له به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌دا، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى له ساته‌وه‌ختى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى بوونه پارتى ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و ئه‌نداميان، بێ ئاگايى خۆيان له مه‌ڕ پێشهات و رووداوه‌كانى ريزى حزبه‌كه‌يان ده‌ربڕى و بۆ NRT ئه‌وه‌يان خسته‌ڕوو، كه راسته عارف روشدى وازى له يه‌كێتى هێناوه، به‌ڵام دڵنيا نيين له‌وه‌ى چووبێته ريزى پارتييه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له موسڵ،كه نه‌يويست ناوى بڵاو بكرێته‌وه رايگه‌ياند، "ئێمه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌مان بيستووه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ين به ره‌سمى له زارى خۆيه‌وه، عارف روشدى روونكردنه‌وه‌ى هه‌بێت".
"هاژوهوژه"
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى NRT وته‌بێژى ره‌سمى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان دكتۆر جوان ئيحسان رايگه‌ياند، يه‌كێتى حزبه و هه‌ر بڕيارێكى له‌و شێوه‌يه هه‌بێت بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ده‌بێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه به نووسراو ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بكرێت و ئه‌وه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتييه بڕيارى له‌سه‌ر ده‌دات په‌سندى بكات يان ره‌تيبكاته‌وه.
وتيشى: "تا ئێستا ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ى يه‌كێتى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاراسته نه‌كردووه و هيچ شتێكى واش له ئارادا نييه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت هاژوهوژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه".
به گوێره‌ى دوواين لێدوانى وته‌بێژى ره‌سمى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان دكتۆر جوان ئيحسان بۆ ماڵپه‌ڕى NRT، ئه‌وان هێشتا نه‌يانتوانييوه له راستى و ناڕاستى ئه‌و هه‌واڵه دڵنيا ببنه‌وه.
"خيانه‌ته"
جوان ئيحسان وتيشى: "ئه‌گه‌ر عارف روشدى، به بێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و پێشكه‌شكردنى داواكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و په‌سندكرانى، په‌يوه‌ندى به هه‌ر لايه‌نێكى ديكه‌وه، ياخود پارتييه‌وه كردبێت، ئه‌وا؛ خيانه‌تى له يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان كردووه و هه‌ر ئه‌ندامێكى ديكه‌ش ئه‌و كاره بكات به خيانه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه له په‌يڕه‌وى ناوخۆى حزبدا هاتووه و ئه‌ندامانى يه‌كێتى ئه‌و راستييه باش ده‌زانن".
ئه‌و وته‌بێژه‌ى يه‌كێتى، ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى خۆيان باش شاره‌زاى په‌يڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه‌يانن و ده‌زانن كارى له‌و جۆره به ماناى خيانه‌ته له حزب و په‌يڕه‌وى ناوخۆ.
هه‌روه‌ها وتى: "هه‌ر ئه‌ندامێكى يه‌كێتى له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه، مافى ره‌واى خۆيه‌تى په‌يوه‌ندى به هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا رووبه‌ڕووى سزاى حزبى ده‌بێته‌وه و به ده‌ركردن سزا ده‌درێت".
تا ئێستا حه‌وتن
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی NRT، جگه له عارف روشدى، كه تا ئێستا چوونى بۆ ناو پارتى ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له جێگری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی محێدین مزوری و جێگری مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی سالار دۆسكی، عه‌بدولره‌حیم زێباری له مه‌ڵبه‌ندی موسڵ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك ده‌شتی عه‌بدولعه‌زیز، ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه و بوونه‌ته پارتى.
هه‌روه‌ها ده‌شتی باجلوری كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له دهۆك و به‌رپرسی پێشووی كۆمیته‌ی خوێندكارانی یه‌كێتی له‌و سنوره به ماڵپه‌ڕی (NRT) راگه‌یاندبوو كه ئه‌ویش چووه‌ته ناو ریزه‌كانی پارتی یه‌وه. هه‌روه‌ها دواكه‌س جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی قەزای تلكیفی سەربە پارێزگای نەینەوايه، كه ئه‌ويش پارتيى بوونى خۆى راگه‌ياند.
هاوپه‌يمانى دوێنێ و ركابه‌رى ئه‌مڕۆ
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستان، له چه‌ند ساڵى رابردوودا، له نێوان خۆيان‌دا رێككه‌وتنيكى ستراتيژييان ئيمزا كردبووه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم و رێكخستنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان و به مه‌به‌ستى درووستنه‌بوونى كێشه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌وه‌يان په‌سند كردبوو، كه هيچ لايه‌كيان ئه‌ندامى لايه‌كه‌ى ديكه وه‌رنه‌گرێت.
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان كه پێشتر له خوله‌كانى هه‌ڵبژاردنى 2009 و 2013 رووبه‌ڕووى كێشه‌ى وازهێنانى ئه‌ندامه‌كانى له يه‌كێتى و بوون به گۆڕان ببويه‌وه، له ئێستادا رووبه‌ڕووى كێشه‌ى وازهێنانى ئه‌ندامه‌كانى و رووكردنه پارتى بووه‌ته‌وه.
ئاراسته‌ى پێچه‌وانه
به گوێره‌ى دوايين زانياريش له سنوورى چۆمان، يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى سوپاى گه‌ڵاڵه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان به ناوى پيرۆت نه‌بى، به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه، له ناو پارتييه‌وه سه‌نگه‌رى گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو يه‌كێتى و ته‌نانه‌ت ماڵيشى له شاره‌دێى قه‌سرێ ـوه گواستووه‌ته‌وه بۆ رانيه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له كۆميته‌ى چۆمانى يه‌كێتى هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ NRT پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر يه‌كێتى ئيمتيازات و پاره بداته خه‌ڵك، ئه‌وا؛ زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت ريزى پارتى به‌جێبهێڵن و رووبكه‌نه ناو يه‌كێتى.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق