الجمعة، 4 أبريل 2014

. : NRT TV :. بۆ سندوقە رەشەكەی دەگەڕێن

. : NRT TV :.

NRT – مالیزیا: چیرۆكی فڕۆكە مالیزیاییەكە تەنیا بەوە كۆتایی نەهات، كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، فڕۆكەكە لە ناوچەیەكی باشووری زەریایی هیندی تێكشكاوە، بەڵكو بە گەڕان بۆ سندوقی رەشی فڕۆكەكە، سەرەتایەكی دیكە لە باسوخواسی فڕۆكەكە هاتووەتە ئاراوە.

هەریەك لە كەشتی بریتانیایی "ئێچ ئێم ئێس ئیكۆ" و كەشتی دەریایی ئوسترالیایی ناسراو بە "ئۆشن شیڵد"، پرۆسەیەكی گەڕانیان لە ژێر زەریا دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی سندوقی رەشی فڕۆكەكە.

لە پرۆسەكەدا رۆبۆتی ناسراو بە "بلوفین 21"ی تایبەت بە كنە و پشكنینی ژێر دەریایان خستووەتە كار.

سەنتەری هەماهەنگی پرۆسەكان لە شاری "بیرس"ی ئوسترالیاوە رایگەیاند، لە پرۆسەكەدا 14 فڕۆكە و 9 كەشتی دەریایی و ژێردەریایی سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن.

ئەو ناوچەیەی، پرۆسەی گەڕان و پشكنینی تێدا ئەنجامدەدەن 217 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ئەو پاتریەی، پەیوەستە بە سندوقی رەشی فڕۆكەكەوە دوای 30 رۆژ لە تێكشكانی فڕۆكەكە لەكار دەكەوێت.

فڕۆكە مالیزیاییەكە رۆژی هەشتی مارسی رابردوو، لە گەشتێكیدا بوو بەرەو پەكینی پایتەختی چین و دوای هەڵفڕینی پەیوەندی بە ناوەندی فڕۆكەوانی وڵاتەكەیەوە پچڕا. لە دوای خۆی چیرۆكێكی پڕ لە نهێنی بەجێهێشت.

ليست هناك تعليقات: