هاریكاری یاسایی ژنان كه‌موكورتییه‌كانی یاسای توندوتیژی خێزان ده‌خاته‌ڕوو
هاریكاری یاسایی ژنان كه‌موكورتییه‌كانی یاسای توندوتیژی خێزان ده‌خاته‌ڕوو |
03:24:12/08/2012 |
وارڤین – سلێمانی: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا ئه‌و یاسایه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنانیش راپۆرتێكی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چوونه بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاماده‌كردوه به‌ئامانجی جه‌ختكردنه‌وه له‌هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه. دوێنێ شه‌ممه (11 / ئاب – ئۆگست / 2012) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ژن، رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان له پارێزگای سلێمانی، راپۆرتێكی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چوونه بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاماده‌كردوه به‌ئامانجی جه‌ختكردنه‌وه له‌هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه بڵاو كرده‌وه. لە لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه، پارێزەرو چالاکوان (شۆخان حەمە رەشید) رایگەیاند: "لە راپۆرتەکەدا باسی کۆمەڵێک گرفتی سەرەکیمان کردووە کە هاتۆتە بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە، لەوانەش یەکەم نەبوونی داگایەکی تایبەتمەند و نەبوونی دادوەری تایبەتمەند، هەروەها دووەم نەبوونی لیژنەی ئاشتەوایی بۆ لایەنەکانی شکات کردن، چونکە پێویستە لەکاتی دادگایی‌کردن ئەوکەسانەی کە شکات دەکەن لەسەر یاسای توندوتیژی خێزانی دۆسیەکە رەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی دەکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو لیژنەیە پێکنەهاتووە". گوتیشی: "تا ئێستا فەرمانبەری ژنمان نیە، لە بنکەکانی پۆلیس بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژناندا بکەن ئەمەش یەکێکە لە گرفتەکان، هەروەها نەبوونی بینایەی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی یاساکە". لەو بارەوە گوتی: "گرفتێکیدیكه‌ی جێبەجێنەکردنی یاساکە ئەوەیە تا ئێستا فەرمانبەری تایبەتمەند نیە لە بنکەکانی پۆلیس تایبەت بە ژنان، واتە فەرمانبەری ژنمان نیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژناندا بکات، هەروەها نەبوونی بینایەو شوێنی نەگونجاو لە بنکەکان وشوینی دادگایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە". هەروەها گوتیشی: "لە کۆتایی راپۆرتەکەدا کۆمەڵێک راسپاردەیان هەبووە بۆ لایەنەکانی دەسەڵات و ئەوکەسانەی لە یاساکەدا ناویان هاتووە بۆ دەست بەکاربوونیان". لەو بارەوە گوتی: "لە کۆتایی راپۆرتەکە کۆمەڵێک راسپاردەمان هەبووە بۆ لایەنەکانی دەسەڵات و ئەو کەسانەی لە یاساکەدا ناویان هاتووە و دەستیان بەکار نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بۆ ئەوەی هەرکەس دەستبکەن بە کاری جدی خۆیان". ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشدا : "لە راسپاردەکەدا داوای فەرمانبەری ژنمان کردووە بۆ بنکەکانی پۆلیس، ئەوە لەسەر وەزارەتی ناوخۆیە کە بەشێکی تایبەت بۆ پۆلیسی ژنان بکاتەوە و رێکلام بکات بۆ هۆشیارکردنەوەی توندوتیژی خێزانی، هەروەها کاری ئەنجومەنی دادوەریە دادگایەکی تایبەتمەند و دادوەری تایبەت دابمەزرێنێت". گوتیشی: "له پرۆژه‌كه‌یاندا باسیان لە باشترکردنی شەڵتەرەکانیش کردووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تووشی توندوتیژی دەبنەوە شوێنێک هەبێت بۆ داڵدەدانیان و لیژنەیەکیش پێکبهێنن بۆ ئەو کەسانەی بەر توندوتیژی خێزانی کەوتوونە". لەو بارەوە گوتی: "لە راسپاردەکە باسی باشترکردنی شەڵتەرەکانمان کردووە بۆ ئەوەی شوێنێک هەبێت بۆ پاراستنی ژیانی ئەو کەسانەی روبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە، هەروەها کاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستییە کە لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ ئەو کەسانەی زیانیان به‌ركه‌وتووه‌تەوە. هەروەها ئەو پارێزەرە باسی لەوەش کرد ئەگەر یاساکە وەک خۆی جێبەجێبكرێت، ئه‌وا كاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان تایبەت ژنان. لەو بارەوە گوتی: "ئێمە باس لە باشی یاساکە دەکەین چونکە ئەگەر یاساکە وەک خۆی کە هەیە جێبەجێ بکرێت ئەوا کارێکی باش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیەکانی خێزانی تایبەت ژنان چونکە ئەوان قوربانی یەکەمن کاتێ بەر توندوتیژی دەکەون". |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق