. : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: ميرا دايكى سويسرايى و باوكى كورده، به‌ر له 28 ساڵ، باوكيى كه كوردێكى په‌نابه‌ر بووه له سويسرا، ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و ئيدى په‌يوه‌ندى به هاوسه‌ره‌كه‌يى و ميراوه نامێنێت، ميرا به‌دواى چيرۆكى باوكيدا ده‌گه‌ڕێت. سه‌ره‌نجام دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه باوكى خۆى ده‌دۆزێته‌وه، چيرۆكى ميرا، له لايه‌ن ده‌رهێنه‌رى كورد مانۆ خه‌ليل له ژێر ناوى "په‌ڕه‌سێلكه" له فيلمێكدا ده‌خرێته‌ڕوو.
فيلمى "په‌ڕه‌سێلكه"، نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد مانۆ خه‌لیله، له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامده‌درێت، تێیدا له رێگه‌ی چاوی مرۆڤێكی ئه‌ورپییه‌وه، ده‌رهێنه‌ر وێناى كوردستان ده‌كات.
ئه‌م فیلمه چیرۆكی كچێكی سویسرايی ده‌گێڕێته‌وه، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، 30 ساڵ به‌ر له ئێستا هاووڵاتييه‌كى كوردێكی باشووری كوردستان له وڵاتی سویسرا نیشته‌جێده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی سویسرايی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكدێنێت، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پياوه ون ده‌بێت. هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌یه‌وه نازاندرێت، ده‌ڵێن گوایه كوژراوه.
"میرا"، كچی ئه‌و كورده‌یه، دوای 28 ساڵ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، باوكی هێشتا زیندووه، مانۆ خه‌لیل ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت: "میرا گه‌شتێك بۆ كوردستان ده‌كات، گوند به گوند، شار به شار ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی باوكی بدۆزێته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌چاوی ئه‌و كوردستان نیشانبده‌ین".
چیرۆكی ئه‌م فیلمه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا نووسراوه و وه‌ك سیناریۆ ئاماده‌كراوه، پێشتر سيناريۆى فيلمه‌كه خه‌ڵاتی یه‌كه‌می یه‌كێتیی نووسه‌رانی سویسرای به‌ده‌ستهێناوه، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌مێك بوو ده‌بوو چیرۆكی ئه‌م فیلمه بكرێته فیلم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق سه‌یر ده‌كرا، هیچ لایه‌نێك له سویسرا ئاماده نه‌بوو پاڵپشتی ئه‌م به‌رهه‌مه بكات، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیم ئه‌وه‌یان بۆ بسه‌لمێنم كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه و باری ئه‌منی سه‌قامگیره".
زۆرێك له به‌رهه‌مهێنه‌ر و سینه‌ماكاره كورده‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن، به‌شێكیان له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پاڵپشتییه به‌ده‌ست دێنن، خه‌لیل له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، فیلمه‌كه‌ی له لایه‌ن سویسراوه پاڵپشتی دارایی كراوه، له هه‌رێمى كوردستان هیچ پاڵپشتییه‌كی دارایی نه‌كراوه، جگه له پاڵپشتی مه‌عنه‌وی نه‌بێت.
كوردستان پڕیه‌تی له چیرۆكی تراژیدی و زۆرێك له سینه‌ماكارانی كورد توانیویانه بۆ چیرۆكی فیلمه‌كانیان سوودی لێوه‌ربگرن، به‌تایبه‌تیش كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه.
ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ما ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، "سینه‌ماكاری كورد نانی چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌خوات"، مانۆ خه‌لیل روونیكرده‌وه، ئه‌و نایه‌وێت فیلمی پڕوپاگه‌نده دروستبكات.
وتیشی: "كورد وه‌ك میلله‌تێكی نموونه‌یی ناناسێنم، كوردیش وه‌ك هه‌ر میلله‌تێكی دیكه خه‌ڵكه‌كه‌ی كێشه‌ی خۆیان هه‌یه، خاڵی گرنگ كه له ناو كوردا هه‌یه و ده‌مه‌وێت پیشانیبده‌م ئه‌وه‌یه، كورد لێبوورده‌یه، ده‌مه‌وێت جوانی میلله‌تی كورد به دنیا بناسێنم".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یشكرد، كورد هه‌میشه به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كه‌ی لێبورده بووه، میلله‌تێكه ته‌نها ده‌خوازێت به ئارامی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیدا بژیت و به‌رامبه‌ر به هیچ میلله‌تێكی دیكه توندوتیژ نه‌بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه ماوه‌ی زیاتر له سه‌د ساڵه كوردستان پارچه پارچه كراوه، "نامه‌وێت له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه قسه بكه‌م، ته‌نها لایه‌نی مرۆڤایه‌تی به‌لای منه‌وه گرنگه".
چیرۆكی فیلمه‌كانی مانۆ خه‌لیل زیاتر گرێدراون له نێوان كوردستان و سویسرا، وه‌ك فیلمی "داڤێد تۆلهیلدان"، باخچه‌كانی به‌هشت" و "دوایین فیلمیشی به‌ناوی "تامی هه‌نگوین"، ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "فیلمه‌كانی من له لایه‌ن سویسراوه پاڵپشتی ده‌كرێن، بۆیه ده‌بێت فیلمه‌كانم په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و وڵاته‌وه هه‌بێت".
زۆرێك له‌و فیلمانه‌ی، له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مدێن ستافی ته‌كنیكیان بیانین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت سه‌باره‌ت به تیرۆر و ناسه‌قامگیری باری ئه‌منی، تا راده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه روو له‌و وڵاته بكه‌ن و فیلمی تێدا به‌رهه‌مبێنن، هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه له ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیاوازه، كه‌چی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم تا سه‌ردانی هه‌رێمى كوردستان نه‌كه‌ن هه‌ست به‌و جیاوازییه ناكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه و خانمه سینه‌ماكاری سویسری تونجی بێرنس، ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و سه‌خت بوو بڕوا به كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمى كوردستان فیلمه‌كه به‌رهه‌می بێنن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شوبات - فه‌برایه‌رـی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ستافێك سه‌ردانی هه‌رێمیان كرد و جیاوازی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان بۆ ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تیش له رووی ئه‌منییه‌وه، توانیان بڕوا به كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر بێنن بێن بۆ كوردستان و كار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌ن".
ئه‌گه‌رچی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان ئاماده‌بوونێكی به‌رچاویان له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا هه‌یه، زۆرجار خاوه‌نی خه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ن، به‌ڵام بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانیان له رووی ته‌كنیكییه‌وه پشت به سینه‌ماكار و ته‌كنیكاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ستن.
ستافی ئه‌م فیلمه زیاتر له 15 كه‌سن، به‌شی هه‌ره زۆریان له ئه‌وروپاوه هاتوون، چ وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، وێنه‌گر، ده‌نگ، ماكیاژ، ئه‌كته‌ر.
له‌و باره‌يه‌وه بێرنس وتى: "له هه‌رێمى كوردستان پیشه‌سازی سینه‌ما دروستنه‌بووه، بۆیه سه‌ختبوو بۆ ئه‌م فیلمه‌مان پشت به ستافێك ببه‌ستین كه له كوردستانن، ئه‌وانه‌ی دیار و به‌تواناشن له بواره‌كه‌دا سه‌رقاڵی كاری دیكه بوون".
له هه‌رێمى كوردستان نه‌ته‌وه و ئایینی جیاواز هه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و كه‌مترین كێشه و ئاڵۆزی له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌میشه له لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه نا حكومییه‌كان كار له‌سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی كراوه، له هه‌ندێ فیلم كه له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مهاتوون تیشك خراوته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
بێرنس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو ئه‌م فیلمه ئه‌وه‌یه، تیشك ده‌خرێته‌ر سه‌ر جیاوازی كلتووری، ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان هه‌یه و ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی، به‌رچاو ده‌كه‌وێت جگه له بابه‌تی لێبورده‌یی كه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌م فیلمه‌یه.
ئه‌م فیلمه له سیناریۆ و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رهێنه‌ری خۆرئاوای كوردستان مانۆ خه‌لیله، تونجی بێرنس وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مهێنان كاری تێدا ده‌كات، وێنه‌گری ئه‌ڵمانی فرانك بلاو كاری وێنه‌گرتنی و ئه‌ندازیاری ده‌نگ یۆرگ له‌مپن كه سویسرییه كاری ده‌نگی بۆ ده‌كات.
له‌م فیلمه‌دا كچه ئه‌كته‌ری سویسری مانۆن پرونده‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی دبینێت، له‌پاڵیدا ئه‌كته‌رێكی كورد به‌ناوی ئیسماعیل زاگرۆس رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
له ماوه‌ی رابردوودا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له سویسرا به‌ڕێوه‌چووه، یه‌كه‌م دیمه‌نی فیلمه‌كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شارۆچكه‌ی ئاكرێ سه‌ر به پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، دواتر له چه‌ند شار و شارۆچكه و گوندێكی كوردستان كاری وێنه‌گرتنی تا كۆتایی مانگی نیسان/ ئه‌پرێل به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر له سویسرا كاری به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وام ده‌بێت، له كۆتایی ئه‌مساڵدا كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و له ساڵی 2015 نمایش ده‌كرێت و ماوه‌كه‌ی له نێوان 90-100 خوله‌ك ده‌بێت.
"په‌ڕه‌سێلكه" به‌رهه‌می كۆمپانیای "فره‌نتیك فیلم"ـه كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی فیلمه له سویسرا، هه‌روه‌ها كۆمپانیای "فرێم فیلم" و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سویسرا و به‌شی سینه‌مای بێرن له به‌رهه‌مهێنانیدا به‌شدارن.
مانۆ خه‌لیل له زانكۆی دیمه‌شق له بواری مێژوو و مافپه‌روه‌ری خوێندیه‌تی، له ساڵی 1986 رووی كردۆته وڵاتی چیكسلۆفاكیا و له‌بواری ده‌رهێنان به‌تایبه‌تیش فیلمه رۆمانییه سینه‌ماییه‌كان خوێندویه‌تی، له ساڵی 1993 به پله‌ی نایاب ده‌رچووه، دواتر پله‌ی ماسته‌ری له ده‌رهێنانی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر له كه‌ناڵه بینراوه‌كانی ئه‌و وڵاته كاری كردووه و به حه‌وت زمان قسه ده‌كات.
له‌نێوان ساڵانی 1990-1992 وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شداری له چه‌ند كارێكی درامایی كردووه، به‌ڵام له دوای ته‌واوكردنی خوێندنی له ساڵی 1994 و تا ئه‌مرِۆ زیاتر له هه‌زار ریپۆرتاژی ته‌له‌فزۆنی و فیلمی ریكلامی وێنه‌گرتووه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ كاری ده‌رهێنانی بۆ به‌رنامه‌ی "پارتی بیوبل" كردووه، هه‌روه‌ها كاری وێنه‌گرتنی بۆ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه به‌ناوی "كلانز و كلوریا" كردووه، ئێستا خۆی بۆ كاری سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی ته‌رخان كردووه و كاری سینه‌مایی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و به‌رهمهێنه‌ر و به‌رِێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی سه‌ربه‌خۆ بۆ فیلمه دیكۆمێنتییه رۆمانییه‌كان ده‌كات.
له ساڵی 1996ـه‌وه له وڵاتی سویسرا نیشته‌جێ ده‌بێت، تا ئێستا كاری ده‌رهێنانی بۆ زیاتر له 16 فیلم كردووه، دوایین فیلمه‌كانی ئه‌مانه بوون: "ئه‌نفال" 2005، "داڤێد تولهیلدان" 2006، "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م" 2009، "باخچه‌كانی به‌هه‌شت" 2010، "تامی هه‌نگوین" 2012.
"تامی هه‌نگوین" كه دوایین فیلمی به‌رهه‌مهاتووی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌یه، چیرۆكه‌كه‌ی باس له هه‌نگه‌وانێكی كورد له باكووری كوردستان ده‌كات، له ناوه‌رِاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌نگ بووه له جیهان، ساڵانه 20 تا 30 تۆن هه‌نگی به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌رِه‌وه شانه‌ی هه‌نگ و زه‌وی و ماڵ و هاوسه‌ر و به‌شێك له منداڵه‌كانی له ده‌ست ده‌دات، دواجار له چیاكانی ئه‌لب له سویسرا درێژه به پیشه‌كه‌ی و ژیانی ده‌دات.
خه‌لیل له رێگه‌ی فیلمی داكیۆدرامایی "باخچه‌كانی به‌هه‌شت"، توانی له ساڵی 2011 له فیستیڤاڵی فیلمی برلینالی خه‌ڵاتی مرواری سینه‌مای سویسرا به ده‌ست بێنێت، جگه له چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی كه له رێگه‌ی فیلمه‌كانییه‌وه وه‌ریگرتووه.
ئا: پەسار فایەق
بەرپرسی راگەیاندنی فیلمی پەڕه‌سێلکە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق