NRT – سلێمانى: ستۆديۆ نيمچه تاريكه‌كه‌ى كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى 2، هه‌نسكى ئه‌و دايك و باوكانه‌ى لێده‌بيسترا كه بۆ به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌ت به ره‌وشى منداڵه ئۆتيزمه‌كانيان ميوانى بوون.
ئه‌وان هه‌ريه‌كه‌يان چيرۆكێكى هه‌بوو، يه‌كيان باسى له‌وه ده‌كرد، "حكومه‌ت هيچى بۆ نه‌كردوون"، يه‌كێكى ديكه‌يان به گريانه‌وه باسى له‌وه كرد، "كۆمه‌ڵگه پشتى تێكردوون و به منداڵه‌كه‌يان ده‌ڵێن شێت".
ئه‌وه‌ى زياتر ستۆديۆكه‌ى خه‌مناك كردبوو، ده‌نگى ئه‌و باوكه بوو، كه به هه‌نسك و گه‌رووى پڕ له گريانه‌وه ده‌يوت: "ته‌نانه‌ت خوشكم سه‌ردانمان ناكات و پشتى تێكردووين". هه‌روه‌ها وتى: "نه‌نه پيره‌يه‌كمان هه‌يه منداڵه‌كه‌م زۆرى خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و هيچ سۆزى بۆى نييه".
يه‌كێكى ديكه له به‌شداربووه‌كان باسى له تانه و ته‌شه‌رى كۆمه‌ڵگه كرد و وتى: "كاتێك به منداڵه‌كه‌م ده‌ڵێن شێت، حه‌ز ده‌كه‌م عه‌رز شه‌قبه‌رێت و بچمه ناوى و بێته‌وه يه‌ك".
خه‌م و هه‌نسكى گريانى ئه‌و دايك‌و باوكانه ئه‌و كاته‌ى هه‌مووان چيرۆكه هاوبه‌شه‌كانى يه‌كديان ده‌بيست گه‌يشته چڵه‌پۆپه و خه‌مسارى حكومه‌ت و ئاوڕنه‌دانه‌وه له ژيانى ئه‌و منداڵانه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌شى هێنايه گريان.
خراپى ره‌وشى ژيانى ئه‌و منداڵانه له كاتێكدايه، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى جيهانى له ئێستادا ژماره‌يه‌كى سه‌نگيينه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێم شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌يه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى فه‌يسبووك، كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
هانا عه‌لى چالاكى ژنى كورد له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، نووسيويه‌تى: "سڵاو لەو کۆمەڵگا مرۆڤ دۆستەی من! تێر تێر گریام تینای کچم ژیری کردمەوە و مەجبور حاڵی بکەم کە بۆ ئەگریم... ئاخر کچەکەم تەنیا 10 ساڵە و ئەڵێ من هەرگیز نامەوێ لەو وڵاتە بژیم (کوردستان) !!! ".
هه‌ژار سهلا، نووسيويه‌تى: "بم بورن توخوا کە ناتوانم هیچتان بۆ بنوسم چونکە ناخم پڕبوو لەگریان، خۆتان هەموو شتێکتان گوت، ئەوەی دەربارەی ئێوە بدوێ، دەبێ چارەسەری پێ بێت".
ديدار نه‌جات ته‌نيا هه‌ستى خۆى به‌م دوو وشه‌يه ده‌ربڕيوه "ئه‌ى هاوار.. ".
ئاوات محه‌ممه‌د نووسيويه‌تى: "زۆر كاره‌ساتباره، به‌خوا دڵم پڕ بوو له گريان، به هيواى چاره‌سه‌رێكى به په‌له بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه".
هه‌روه‌ها رێبين سه‌عد گه‌رميانى به كۆمێنتێكى كورت نووسيويه‌تى: "حكومه‌ت خۆى تووشى ئۆتيزم بووه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق