. : NRT TV :.
NRT – سلێمانى: سه‌رۆكى ليستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، دواى بێده‌نگى له به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانى، له رێگه‌ى په‌يامێكه‌وه، بێده‌نگييه‌كه‌ى شكاند و رايگه‌ياند، "هەڵهاتنی رۆژی نوێ وەڵامە بۆ كاری بێسەوادی ئەوانەی تەنها لە شەڕدا گەورە دەبن و لە ئاشوبدا سامان كۆدەكەنەوە".
به گوێره‌ى ئه‌نجامى ناڕه‌سمى و به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 30ى نيسانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، سه‌رۆكى ليستى گۆڕان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر توانيويه‌تى 250 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشينه‌يه‌كى بێ وێنه‌ى تۆمار كردووه.
ئه‌و له‌لايه‌ن ركابه‌ره سه‌ره‌كييه‌كه‌ى كه سه‌رۆكى ليستى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ئاسۆ فه‌ره‌يدون بوو، به تۆمه‌تى "به‌عسيبوون" تۆمه‌تبار كرابوو، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى "له رۆژنامه‌كانى سه‌رده‌مى به‌عس له شيعره‌كانيدا وشه‌گه‌لێكى هاوشێوه‌ى ئه‌ده‌بياتى به‌عسى به‌كارهێنابوو".
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، كه كانديده‌كه‌ى نه‌يتوانى ده‌نگى زياتر له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، "ڤيتۆ" دژى به پارێزگار بوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌كارده‌هێنن.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان مه‌لا به‌ختيار له چه‌ند كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنييه‌وه راشكاوانه وتى "دانانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و ئه‌گه‌ر گۆڕان سووربێت له‌سه‌ر دانانى ئه‌و وه‌ك پارێزگار ئه‌نجامى عه‌كسى لێده‌كه‌وێته‌وه و بڕياره‌كانى جێبه‌جێ ناكه‌ين".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ئايار / مايۆى 2014، له په‌يجى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، كه خاوه‌نى زياتر له 60 هه‌زار فانه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه.
له‌و په‌يامه‌يدا هه‌ڤاڵ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه كردووه كه ئاراسته‌ى كراوون و ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تيان ئاراسته كردووه به "جۆ خۆرى ماڵى پاشا" وه‌سفيكردوون.
ئه‌و نووسيويه‌تى: "ماوەی چەند مانگێكە، ئەوەی دەنكە جۆیەكی ماڵی پاشای خواردبێت، دەبێت جنێوێك بە ئێمە بدات، بوختانێكمان بۆ بكات، درۆیەكمان بۆ هەڵبەستێت، قودسمان بۆ بكات بە بەعس، بێئەوەی جورئەتی ئەوەی هەبێت بەخۆی و برادەرەكانی و سەركردەكانی و مێژووی دوور‌و نزیكیدا بچێتەوە، بێئەوەی پەڕەكانی رابردوو ئەلبومەكانی تا 9/4/2003 هەڵبداتەوە، كوتەپیاوانە یەخەمان دەگرن".
ئه‌و نايشارێته‌وه كه "شانازى به رابردووى خۆيه‌وه ده‌كات" و ده‌ڵێت: "ئێمە بەهەموو مێژووی خۆمانەوە شانازیی دەكەین، بەرپرسیارین لەوەی وتومانە، نووسیومانە، كردومانە، ماڵمان لە داری بەڕوو لە بەردی خەراجە، لە زیخی كەس ناترسین، ئەوەی بەرد دەهاوێت ماڵی ئاوا".
له باره‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دراوون بۆ بێزراندن و تۆمه‌تباركردنى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌و كه‌سانه "ده‌يانه‌وێت له ئاشوبدا سامان كۆبكه‌نه‌وه و له شه‌ڕدا گه‌وره بوون"، ده‌ڵێت: "زۆربوون ئەوانەی دەیانویست بەری خۆر بەبێژنگ بگرن، یان فوو لە ڕوناكیی خۆر بكەن، بەڵام هەڵهاتنی ڕۆژی نوێ وەڵامە بۆ كاری بێسەوادی ئەوانەی تەنها لە شەڕدا گەورە دەبن و لە ئاشوبدا سامان كۆدەكەنەوە".
يه‌كه‌مه براوه‌كه‌ى ليستى گۆڕان له سلێمانى ئاماژه به سه‌رده‌مێكى نوێ ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ سه‌رده‌مى پارێزگاربوونى خۆى له سلێمانى و ده‌ڵێت: "سەردەمی توتیگەرێتیی بەسەر چوو، ئیتر چاوەكان خۆیان دەبینن، بیرەكان خۆیان دەكرێنەوەو هەنگاوەكان خۆیان خۆیان هەڵدەگرن".
له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، ميدياكانى يه‌كێتى، گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاو ده‌كرده‌وه، كه مۆنتاژ كرابوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له هۆڵى زانكۆدا و له كۆڕێكى مه‌لا به‌ختياردا موداخه‌له‌ى كردبوو، له به‌رامبه‌ردا مه‌لا به‌ختيار ده‌يوت: "هه‌ڤاڵ تۆ به‌عسيت، ئه‌گه‌ر به‌عسيش نه‌بووبيت، تۆ ئه‌نفالچى بوويته"، ميدياى يه‌كێتى ده‌ينووسى "له مێژوودا وتوومانه تۆ به‌عسييت"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ساڵى 2001.
ئه‌مڕۆ له په‌يامه‌كه‌يدا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ڵامى ئه‌و گرته ڤيديۆيه و قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيارى داوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنێت.
هه‌ڤاڵ نووسيويه‌تى: "ئەو لە 2001دا بە منی وت: "تۆ هەرچیمان پێبڵێی هەقتەو رەوایە، بیرم ناچێت من و تۆ لە قاسمەڕەش بەمەسینەیەك دادەنیشتین، بەڵام تۆ لەناو خوێندكارانی زانكۆدا رەخنەبارانم دەكەیت، ئەوانیش دواتر فێردەبن كە قسەمان لێنەخۆنەوە"، ئێمە ئەمڕۆ بەرهەمی ڕاستگۆیمان لەگەڵ خودا‌و خەڵك و خۆماندا دەچنینەوە، هەرچی دەكەن، هەرچی دەڵێن، یەك زەڕە كارمان تێناكا".
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌يامه، كه تێكهه‌ڵكێشێكه به وشه‌ى ئه‌ده‌بى و به زمانێكى پاراوى په‌خشانئاسا نووسراوه، له كاتێكدايه، هه‌ريه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به شێوه‌يه‌كى زاره‌كى ره‌زامه‌ندييان ده‌ربڕيوه بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كانى ميديايى نێوانيان و هه‌وڵدانيان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارگرژييه‌كان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق