. : NRT TV :.
NRT – سلێمانى: كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ده‌ركردنى راگه‌يه‌ندراوێك كۆتايى به كاره‌كانى هێنا و له‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه يه‌كێتى سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئيستيحقاقى خۆى له پۆستى وه‌زارييدا.
به گوێره‌ى ئه‌و راگه‌يه‌ندراوه‌ى ئۆرگانى ره‌سمى يه‌كێتى پوكميديا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى جێگرى سكرتێرى گشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌چووه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لیستی 266 ی په‌رله‌مانی عیراق و لیستی 77 ی پارێزگاكانی هه‌رێم، پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی دڵخۆشكه‌ره‌ی به‌دیهێناوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه یه‌كێتیشیان خسته به‌رده‌م قۆناغێكی نوێی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و خزمه‌تگوزارییه‌وه. بۆیه، مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڵێنی دووباره‌كرده‌وه كه؛ سوور ده‌بێ له‌سه‌ر په‌یام و په‌یمانی هه‌ڵبژاردن".
له باره‌ى بڕياره چاره‌نووسسازه‌كانى په‌يوه‌ست به يه‌كێتييه‌وه مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حزبه بڕياريداوه "بۆ هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس له كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان كراوه و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتی، بڕیاری سیاسی رۆشنی یه‌كێتیان پێیه؛ دیاره، یه‌كێتیش له دانوستاندنی وه‌رگرتنی ئیستحقاقی خۆی سوره‌و به‌رده‌وامه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق