پرسه خه‌سوانێیه‌كیشیان پێ ناكه‌ن
ئه‌رسەلان رەحمان
مادام كۆتاكانیان به ده‌نگی زێڕه‌ڤانی لێ زه‌وت ده‌كه‌ن؛ حه‌ق وایه پرسه خه‌سوانێیه‌كیش به توركمان، كلدان، ئاشووری و ئه‌رمه‌نه‌كان بكه‌ن.
دوێنێ و له رابردووی دوور و نزیكدا، بگره له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه، ناو به‌ناو كۆبوونه‌وه به لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات (هه‌ندێكی، هه‌موویان نا)، به‌ڵام سه‌یره ئه‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه ته‌نیا بۆ پیرۆزبایی جه‌ژن نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م خاكه‌ی له یاده. ئه‌گینا بۆ هیچ شتێك، نه خۆی به خاوه‌نیان ده‌زانێت و نه حسابی پوشێكیشیان بۆ ده‌كات.
له گه‌رمه‌ی ململانیی نێوان (بارزانی - مالكی) و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "هه‌ولێر - به‌غدا"، توركمان، ئاشووری، كلدان و ئه‌رمه‌نییه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شدار بن له بڕیاردان. ناكرێت ئه‌وان ته‌نیا ته‌ماشاچی بن. هیچ رۆڵێكیان پێ نه‌درێت. ته‌نانه‌ت پرسه خه‌سوانێیه‌كیشیان پێ نه‌كرێت.
له چه‌ند هه‌ڵبژاردنی رابردوودا، لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به حوكمی جوگرافی و دیمۆگرافیای دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، به پله‌ی یه‌كه‌م سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی بووه، له‌و كورسییه كۆتایانه‌ی، بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه دانراوون. پشكی شێری به‌ركه‌وتووه لێیان. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه، پێیان وایه، ئه‌وه زه‌وتكردنی ئیراده‌ی پێكهاته‌كانییانه... چونكه ئه‌وان هیچ میلیشیا و چه‌كدارێكیان نییه، به‌ڵام بینیمان له دهۆك ساڵی رابردوو 3 هه‌زار زێڕه‌ڤانی ده‌نگیان به لایه‌نێكی كریستیان دابوو! له هه‌ولێریش به‌شێكی زۆری كادیره ئه‌منییه‌كان ده‌نگیان به لایه‌نێكی توركمان دابوو..!
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به به‌شداری هه‌ریه‌ك له: پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، شیوعی، سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان كۆبوویه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كورد یه‌كبخه‌ن به‌رامبه‌ر به به‌غدای "پایته‌خت".
بێگومان وێڕای زۆری ده‌نگده‌ری هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه، به‌ڵام دیسان ئه‌وانه نوێنه‌ری خواست و به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتووی ئه‌م خاك و ئاوه نیین. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌ڵكێكی دیكه هه‌یه، كه ده‌بێت گوێی بۆ بگیرێت، پرسی پێ بكرێت.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌یه، كه بانگنه‌كرابوو، پاساوی سه‌رۆكایه‌تی بۆ بانگنه‌كردنی ئه‌وه بووه، "بزوتنه‌وه ئۆپۆزیسیۆنه"، ئه‌گه‌ر ئه‌مه عه‌قڵیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت، ئه‌ی خاك به‌سه‌ر داهاتوویه‌ك ئه‌م عه‌قڵییه‌ته بنیاتی ده‌نێت.
ئه‌و پاساوه هێنده دووره له رووحییه‌تی تێگه‌یشتن له كایه‌ی سیاسی؛ مه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی له رووی بێت، شتی وا بڵێت. ئه‌رێ بووه له باره‌ی چاره‌نووسی په‌یوه‌ندی "كورد و به‌غدا"، لایه‌نێك به پاساوی "ئۆپۆزیسیۆن" بوون په‌راوێز بخرێت!؟ ئه‌مه له كوێ، له كام فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌دا و كامه گه‌مه‌ی سیاسیی‌دا وێنای بینراوه؟
كێشه‌كانی ئێستا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پرسی بودجه، چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، پرسی نه‌وت و ئاسته‌نگ و بڕیاره سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌وه، ئه‌نجامدانی راپرسی پرسگه‌لێكن، ناكرێت، یه‌ك لایه‌ن سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یان پێوه بكات، ناكرێت، ته‌نیا وه‌ك پرسی یه‌ك پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌رێمه چاویان لێبكرێت، ئه‌وانه په‌یوه‌ستن به هه‌موو تاكێك، هه‌موو هاووڵاتییه‌كه‌وه به جیاوازی زمان و نه‌ته‌وه و ئاینی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و ده‌بێت ئه‌وانیش به‌شداربن له بڕیاردان.
له لایه‌كیدیكه‌وه، ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئێمه‌ی كورد ته‌نیا نیین له‌سه‌ر ئه‌م خاكه، له‌م سنووره جوگرافییه، نابێت ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی به‌رچاومان تاریك بكات و ته‌نیا خۆمان ببینین، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه، نه‌ته‌وه‌یی دێرینی وه‌ك كلدان و ئاشووریش هه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، كورد قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بكات؛ پێش هه‌مووان ده‌بێت له هاوبه‌ش و هاوژیان و هاوخاكه‌كانیش بپرسرێت، را و بۆچوونی ئه‌وانیش وه‌رگیرێت.
ره‌نگه ئه‌و لایه‌نانه به هه‌موویانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كه‌متر له سه‌دا شه‌ستی ده‌نگده‌ری كورد بكه‌ن، ئه‌ی بۆ ده‌بێت نوێنه‌رانی توركمان، ئاشووری، كلدان و ئه‌رمه‌ن ده‌نگیان نه‌بێت..
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێت، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌موو پێكهاته‌كانی سنووری سێ پارێزگای هه‌رێم بكات، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی به‌رته‌سك و بیركردنه‌وه‌ی سه‌قه‌تی سیاسیانه، وایكردووه، نه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكایه‌تی جه‌م بن و نه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه هه‌ست بكه‌ن، شه‌ریكن له‌م خاك و ئاوه و چاره‌نووسێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی دیكه، له ئێستادا قوربانی سیاسه‌تی زه‌وتكردنی كۆتاكانیانن؛ بۆیه ده‌بینین هیچ كام له سیاسییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه، لێره و له‌وێ ده‌نگهه‌ڵنابڕێت، بڵێت ئه‌گه‌ر كورد بڕیاره چاره‌نووسی دیار بكات؛ ئێمه‌ش لێره‌ین و قسه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ وتن.
فه‌رزكردنی ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌لا به‌سه‌ر پێكهاته‌كان و به‌كارهێنانییان وه‌ك داشی یاری له لایه‌ن حزبده‌سه‌ڵاته‌وه؛ ئه‌م هه‌رێمه فره ره‌نگ، فره ده‌نگ، فره ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ی به یه‌كڕه‌نگ و یه‌كده‌نگ، وه‌ك دیواری خشت و به‌رد سواغداوه و هه‌مووان یه‌كده‌نگ ده‌بیستیین..
باشتر وابوو، له پاڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا، نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له توركمان، كلدان، ئاشووری و ئه‌رمه‌نیشمان بینیبا و ئه‌وانیش ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و چوار پێنج خاڵه كردبا و له دانانی ئه‌و خاڵانه‌شدا ئیعتیبارێك بۆ ده‌نگ، ره‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نووسی ئه‌وانیش دانرابا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، كه ره‌نگه بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كه‌م كه‌س بووبێت، داوایكردووه، ده‌سته‌واژه‌ی "كه‌مینه" بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێم به‌كار نه‌برێت، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه له مافی پێكهاته‌كان كرداری ده‌وێت و خۆبچووككردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ژماره‌یه‌ك حزبی سیاسی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی هه‌رێم پێویستییان به دامه‌زراوه‌یه‌كه، كه ئه‌ندێشه و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌ردارێتی دادوه‌رانه له هزریدا بێت و وه‌ك یه‌ك و به یه‌ك ئه‌ندازه دووری له هه‌موو لایه‌ن و پیكهاته‌كانه‌وه جێگر بێت و به كرده‌وه نوێنه‌رایه‌تی چه‌پ و راست و سه‌رو خواری كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێم بكات و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خات.
http://www.shrova.org/opinionDetail.aspx?AuthorID=136&ArticleID=700#.U3irpPmSw0U
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق