. : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، زانيارى نوێى له باره‌ى رێژه‌ى داخڵ كردنى داتاى فۆرمه‌كانى ژماردن و جیاكردنه‌وه له بنكه‌ى داخڵ كردنى داتاكان راگه‌ياند.
سه‌رۆكى به‌ڕێوبه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان میقداد شه‌ریفى، رایگه‌یاند، رێژه‌ى داخڵكردنى فۆرمى ئه‌نجامه‌كان له بنكه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه له له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا له نوسینگه‌ى نیشتیمانى گه‌یشتۆته 80%.
وتيشى: له به‌غدا كاركردن له پرۆسه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه به‌رده‌وامه و له وێستگه‌كانى كه‌رخ وره‌سافه تا رۆژى هه‌ینى رێكه‌وتى 9/5/2014 گه‌یشتۆته زیاتر له 70% .
ئه‌وه‌شى په‌یوه‌سته به‌ده‌نگدانى تایبه‌ت شه‌ریفى وتى: بنكه‌ى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى لاوه‌كى ده‌ستده‌كات به‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت وهه‌مو وێستگه‌كان ده‌نێردرێن بۆ بنكه‌ى داخڵكردنى داتاكان.
هه‌روه‌ها وتى: كۆمیسیۆن كار له‌سه‌ر لیژنه دروستكراوه‌كان ده‌كات بۆ پێداچونه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و سكاڵایانه‌ى له لایه‌ن قه‌واره سیاسیه‌كان وپاڵێوراوانه‌وه به‌رز كراونه‌ته‌وه وبه‌شێوه‌ى به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ى تانه‌دان له‌لاى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ى به یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (45)ى ساڵى 2013 كرد له ناوشیاندا كاته دیارى كراوه‌كانى ده‌ستكه‌وته‌كان، و كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌كان له‌دواى ته‌واو بونى هه‌مو رێكاریه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژى 30ى نيسان / ئه‌پريلى 2014، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى سێيه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه له 328 نوێنه‌ر پێكهاتووه به‌ڕێوه‌چوو.
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، رايگه‌ياندبوو، كه رێژه‌ى به‌شدارى له پرۆسه‌ى ده‌نگدان %60 بووه و 12 مليۆن ده‌نگده‌رى عێراقى به‌شدارييان له پرۆسه‌كه كردووه.
له وڵاتانى جيهانيشدا 165 هه‌زار هاووڵاتى عێراقى له رێگه‌ى ناوه‌نده‌كانى كۆميسيۆنه‌وه له وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌شدارييان له پرۆسه‌كه‌دا كردبوو.
له‌و پرۆسه‌يه‌دا، 9032 پاڵێوراو كێبڕكێيان بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى 328 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
له‌و ژماره‌ى پاڵێوراوانه 6 هه‌زار و 425 كه‌سيان پياو و 2 هه‌زار و 607 پاڵێوراويان ژن بوون.
له پرۆسه‌كه‌دا، 20 مليۆن و 437 هه‌زار و 712 كه‌س مافى ده‌نگدانيان هه‌بوو، هه‌روه‌ها، له ده‌نگدانى تايبه‌تيشدا، يه‌ك مليۆن و 23 هه‌زار كه‌س مافيان هه‌بوو.
كۆميسيۆن 8 هه‌زار و 75 ناوه‌ندى كردبوويه‌وه، كه 48 هه‌زار و 852 وێستگه‌يان له خۆده‌گرت.
سه‌باره‌ت به چاودێريكردنى پرۆسه‌كه، زياتر له 100 هه‌زار چاودێرى كيانه سياسييه‌كان و يه‌ك هه‌زار و 249 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى و 37 هه‌زار و 509 چاودێرى ناوخۆيى پرۆسه‌كه‌يان چاودێرى ده‌كرد.
هه‌روه‌ها 278 راگه‌ياندنكارى جيهانى و يه‌ك هه‌زار و 915 راگه‌ياندنكارى ناوخۆيى رووماڵى پرۆسه‌كه‌يان ده‌كرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق