. : NRT TV :.
رياز: دوا هه‌شت ساڵ، له ئێش و ئازار، كچێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ، بڕێكى زۆرى جادووى له سكى ده‌رهێنا. پزيشكێكيش رووداوه‌كه به راست و يه‌كێكيش به ناڕاست وه‌سفيده‌كات.
ده‌سته‌ى فه‌رمان به چاكه و رێگرتن له خراپه‌ى شارى ته‌بوكى عه‌ره‌بستانى سعوديه، رايگه‌ياند، هۆبه‌ى به‌گژداچوونه‌وه‌ى سيحر و فاڵ، توانى كۆتايى به ئازار و مه‌ينه‌تى ئه‌و كچه بيست ساڵه‌يه بهێنێت كه له ته‌مه‌نى 12 ساڵييه‌وه گرفتارى بوو بوو، ئه‌ويش به به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و جادووه‌ى لێى كرابوو.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى ئه‌و ده‌سته‌يه، به هۆكارى ئيره‌يى و رق لێبوونه‌وه، له ته‌مه‌نى 12 ساڵييدا، جادوو له‌و كچه كراوه و دواى چاره‌سه‌ركردنى به قورئان و نزاى ئاينيى، توانراوه جادووه‌كه پوچه‌ڵبكرێته‌وه.
هه‌ريه‌ك له تۆپه قژى لوولدراو، نينۆك، په‌ڕۆ و پارچه جلى ژێره‌وه و دا‌و و چه‌ندين پارچه و شتى ديكه، پێكهێنه‌رى ئه‌و جادووه بوونه كه له‌و كچه كراوه.
وته‌بێژى ره‌سمى ده‌سته‌كه له شارى ته‌بوك، بۆ كه‌ناڵى سايتى عه‌ره‌بييه نێت، رايگه‌ياندووه، به دوو جار توانراوه ئه‌و جادووه ره‌شه له سكى ئه‌و كچه ده‌ربهێنرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، راوێژكارى نه‌خۆشييه‌كانى هه‌ناو و جێگرى به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى ئه‌كاديمى و توێژينه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى پزيشكى سعود پاشا، دكتۆر خالد ئه‌لعنزى رايگه‌ياند، ده‌گونجێت جادوو، بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ له سكى مرۆڤدا بمێنێته‌وه و زۆر جار ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه هه‌بوونه و پزيشكه‌كان به هه‌ڵه چاره‌سه‌رييان بۆ پێشنياز كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، جادوو له رێگه‌ى خواردنى شته‌وه ده‌چێته ناو هه‌ناوى مرۆڤ و له‌وێ ده‌ست به كارى خۆى ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتيشى: "له وانه‌ى ده‌روونناسى، كه له ساڵى يه‌كه‌مى كۆليژى پزيشكى ده‌خوێندرێت، فێرخوازان فێر ده‌بن، كه هه‌ندێك شتى له سه‌رووى زانسته‌وه هه‌ن وه‌ك جاد و ده‌ستوه‌شانى جن و چاوه‌زار و ئه‌وانه‌ش له سه‌رووى زانسته‌وه‌ن و بۆيه پێويسته پزيشكه‌كان سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانن ئايا ئه‌و نه‌خۆشه‌ى هاتووه‌ته لايان ئازاره‌كه‌ى په‌يوه‌ندى به ئه‌ندامانى جه‌سته‌يه‌وه هه‌يه يان ئازاره‌كه له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌ندامييه".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌دا، راوێژكارێكى نه‌خۆشييه‌كانى هه‌ناو له هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ى پزيشكى سعود پاشا، بانگه‌شه‌ى له‌و جۆره‌ى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئه‌و كچه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات دووره له راستييه‌وه.
دكتۆر سه‌مير ئه‌لجهه‌نى رايگه‌ياند، ئه‌و چيرۆكه خه‌ياڵى و پڕوپوچانه‌يه و ناكرێت بڕواى پێبكرێـت، چونكه ئه‌و كه‌رستانه‌ى ئه‌و باسيان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له هه‌ناوى مرۆڤدا بن، مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژيانى درووست ده‌كات.
س: ئه‌لعه‌ره‌بييه نێت

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق