. : NRT TV :.
NRT – شيكاگۆ: كارناسانى بوارى نه‌خۆشييه لووييه‌كان، له‌و بڕوايه‌دان، گرانى نرخى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه، هه‌ژاره‌كانى به چۆكدا هێناوه و ناكرێت جيهان چاوپۆشى له مه‌رگى ئه‌و هه‌ژارانه بكات، كه ناتوانن چاره‌سه‌رى پێويست بكڕن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، شێرپه‌نجه جياوازى له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌كات.
دكتۆر ريتچار باتچور به‌ڕێوبه‌رى به‌شى ده‌رمانى شێرپه‌نجه له له فه‌رمانگه‌ى دا‌و و ده‌رمانى ئه‌مريكايى له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مريكايى بۆ چاره‌سه‌رى كلينيكيى نه‌خۆشييه لوييه‌كانى شيكاگۆ باسى له گرانى نرخى دا‌و ده‌رمانى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ى كرد.
ئه‌و وتى: "به‌هۆى گرانى نرخى دا‌و و ده‌رمانه‌وه، هه‌ژاره‌كان تا دێت زياتر ده‌بنه نێچيرى مه‌رگ به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه و به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ناتوانن دا‌و و ده‌رمانى پێويست بكڕن، شێرپه‌نجه له يه‌خه‌يان نابێته‌وه نا نه‌يانخاته گۆڕه‌وه".
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دكتۆر ئه‌زكيال ئيمانۆيل داڕێژه‌رى ياساى چاودێرى ته‌ندروستى له ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، ئۆباما ناتوانێت چاوپۆشى له مه‌سه‌له‌ى گرانى نرخى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه بكات.
ئه‌و وتيشى: "ئێستا له ئه‌مريكا داهاتى خێزانى ئه‌مريكايى ناوه‌نده ژماره‌ى 52 هه‌زار دۆلاره و ئه‌مه‌ش له ئاستى وه‌رگرتنى دا‌و و ده‌رمانى نه‌خۆشييه‌كه نييه".
به گوێره‌ى نوێترين توێژينه‌وه له باره‌ى په‌يوه‌ندى نێوان داهاتى خێزان و چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه ده‌ركه‌وتووه، 32 جۆرى شێرپه‌نجه په‌يوه‌ندييان به ره‌وشى ئابوورى خێزانه‌وه هه‌يه و 14 جۆريشيان له‌ناو ئه‌وانه‌دا باوون كه ئاستى گوزه‌رانيان خراپه و داهاتييان نزمه و 18 جۆره‌كه‌ى ديكه‌ش له نێو ئه‌وانه‌دا باوون كه داهاتيان زۆره.
توێژينه‌وه‌كه گۆڤارى كانسه‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، هه‌ريه‌ك له شێرپه‌نجه‌كانى گه‌رووى منداڵدان، زێ، شه‌يلاگ و قوڕگ، جه‌رگ له‌و شوێنانه بڵاوه كه هه‌ژارى تێياندا باڵاده‌سته.
پرۆفيسۆر كيڤن هنرى نووسه‌رى توێژينه‌وه‌كه له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و شێرپه‌نجانه‌ى په‌يوه‌ندييان به هه‌ژارييه‌وه هه‌يه سه‌رچاوه‌كه‌يان به‌كارهێنانى ده‌رمانى هه‌ڵه، جگه‌ره‌كێشان، به‌دخۆراكى، خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و ئه‌و جۆره شێرپه‌نجانه‌ن كه له رێگه‌ى سێكسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه.
س: ميديڵ ئيست ئۆنلاين
و:ئه.ر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق