. : NRT TV :.NRT – توركيا: دادگاى شارى موش، سزاى 15 مانگ به‌ندكردنى به‌سه‌ر هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك توركدا سه‌پاند، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه، له تويته‌ر ناوى له خۆى نابوو "الله".
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى سزا دراوه، پيشه‌ى مامۆستا بووه و له ژێر ئه‌و ناوه‌دا هه‌ژمارێكى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر كردووه‌ته‌وه و تانه و ره‌خنه‌ى جۆراوجۆرى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
كه‌سه‌كه ناوى "ئيرتان ب"ه‌و به گوێره‌ى مادده‌ى 216 له ياساى سزادانى توركيا به تاوانى "سووكايه‌تيكردن به به‌ها ئاينييه‌كان" سزا دراوه.
"ئيرتان. ب. " له دادگا وتبووى: "هه‌ژماره‌كه‌م هاك كراوه"، به‌ڵام دادگا گوێى به‌و بانگه‌شه‌يه‌ى نه‌داوه.
ئه‌و له پۆستێكدا ره‌خنه‌ى له‌وه گرتووه، بۆ په‌نجه‌ى بچووكى ده‌ست خه‌ڵق كراوه و له يه‌كێكى ديكه‌ش نووسيويه‌تى: "ره‌وشه‌كه زۆر ئارامه، ئێره پۆليسى لێ نييه".
تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له مانگى ئازارى رابردووه‌وه له توركيا كردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه كراوه.
حكومه‌ت له‌و بڕوايه‌دايه، تويته‌ر سه‌رئێشه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵات درووستكردووه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركيا له 28ى ئازارى رابردووه‌وه كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕى يوتيوبى ياساغ كردووه.
له ئاينى ئيسلام‌دا، خودا، (ئه‌و زاته‌ى موسڵمانه‌كان په‌رستشى بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن)، خاوه‌نى 99 ناو و سيفه‌ته و "الله" به ناوى مه‌زن و پيرۆزى زاتى خودا داده‌نرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق