. : NRT TV :.
NRT – بريتانيا: له توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييدا، كه زانكۆى ئۆكسفۆردى بريتانى ئه‌نجاميداوه، ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، ده‌بنه هۆى كورتبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌ن به ئه‌ندازه‌ى 10 تا 20 ساڵ.
توێژينه‌وه‌كه، ده‌ريخستووه، نه‌خۆشى "تێكچوونى ويژدانى دوانه‌يى جه‌مسه‌ر" (Bipolar mood disorder)، 9 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
شيزۆفرينا 10 تا 20 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
خووگرتن به خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان 9 تا 24 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كه‌نه‌وه.
ره‌شبينى به‌رده‌وام 7 تا 11 ساڵ ده‌بات.
جگه‌ره كێشانى به‌رده‌وام به ئه‌ندازه‌ى 8 بۆ 10 ساڵ ته‌مه‌ن كورتده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارانى توێژينه‌وه‌كه، له‌و بڕوايه‌دان تێكچوونه ده‌روونييه‌كان هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌ن.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى باو و به نه‌نگى له‌قه‌ڵه‌مدانى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى گرفتارى نه‌خۆشى ده‌روونيين خۆيان له سه‌ردانى نۆڕينگه پزيشكييه‌كان و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێويست ده‌پارێزن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق