. : NRT TV :.
هه‌ولێر: له درێژه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجامده‌درێن، له كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به شارى هه‌ولێر، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، كچێك له لايه‌ن باوكييه‌وه كوژرا و ئه‌مڕۆش پۆليس ته‌رمى ژنێكى 23 ساڵييان به هه‌ڵواسراوى دۆزييه‌وه.
له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا، دوو حاڵه‌تى ژن كوشتن و گيانله‌ده‌ستدانى ژن له بنه‌سڵاوه تۆمار كراوون.
تاوانى كوشتنى "ئه‌ژين ع. " كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، له كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه تۆمار كراوه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، باوكى ئه‌ژين، تۆمه‌تباره به كوشتنى كچه‌كه‌ى.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له هه‌ولێر رائيد ژيله‌مۆ عه‌بدولقادر، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى NRT، هه‌واڵى كوژرانى ئه‌ژينى پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و وتيشى: "تا ئێستا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه، كه باوكى ژنه‌كه‌يه، ده‌ستگير نه‌كراوه و له جێگه‌ى ئه‌و برايه‌كى تاوانلێكراو به گوێره‌ى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى NRT، ئه‌ژين له‌دايكبووى سه‌ره‌تايى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانه و هاوسه‌رگيرى پێكراوه و دايكى منداڵێكه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له نوێترين حاڵه‌تى توندوتيژى دژى ژناندا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8ى حوزه‌يران / يۆنيۆى 2014، ته‌رمى ژنێك به بنميچى ماڵه‌كه‌يانه‌وه به هه‌ڵواسراوى دۆزرايه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر، رائيد كاروان عه‌بدولكه‌ريم، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى NRT، راگه‌ياند، كاتژمێر 11:00ى پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له هه‌واڵى بوونى ته‌رم له ماڵێكى كۆمه‌ڵگه‌ى بنه‌سڵاوه، ئاگادار كراووينه‌ته‌وه.
وتيشى: "ده‌ركه‌وتووه، ژنێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له نهۆمى دووه‌مى ماڵه‌كه‌ى خۆيان‌دا، به په‌تێكه‌وه به پانكه‌ى ژووره‌كه هه‌ڵواسراوه".
"ئاوات چ.ق" ناوى ئه‌و ژنه 23 ساڵييه‌يه، كه دايكى سێ منداڵه و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى گوته‌ى پۆليس، "تا ئێستا كه‌س به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگير نه‌كراوه و دۆسييه‌ى لێكۆڵينه‌وه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و كاته‌ى رووداوه‌كه روويداوه، هاوسه‌رى ژنه‌كه له سه‌ر كار بووه و كه‌س له ماڵ نه‌بووه".
پۆليس، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ته‌رمى ژنه‌كه ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كراوه و پۆليس چاوه‌ڕوانى راپۆرتى پزيشكى ده‌كات.
تا ئێستا نه‌زانراوه، رووداوه‌كه خۆ كوژى بووه، يان بكه‌رێك ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه ره‌سمييه‌كان، له 28ى ئايار / مايۆى 2014ه‌وه تا ئه‌مڕۆ 8ى حوزه‌يران / يۆنيۆى 2014، ئه‌مه چوارم حاڵه‌تى ژن كوشتن و خۆسووتان و خۆكوشتنى ژنانه ته‌نيا له سنوورى شارى هه‌ولێر تۆمار كرابێت.
ئێواره‌ى رۆژى 25ى ئايار / مايۆى رابردوو، له گه‌ڕه‌كى رزگارى شارى هه‌ولێر ژنێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، به‌ناوى "ش.أ.ع" ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداو و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستبه‌جێ ژيانى له‌ده‌ستدا.
هه‌ر هه‌مان شه‌و، كاتژمێر 12:00ى نيوه‌شه‌و، له گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر ژنێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوى "پ.ف. أ" ته‌رمه‌كه‌ى به په‌تێكه‌وه به هه‌ڵواسراوى له ماڵى خۆيان دۆزرايه‌وه.
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه، په‌ڕاويان بۆ كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا به ره‌سمى پۆليس ورده‌كارى و هۆكارى حاڵه‌ته‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.
"ش.أ.ع" و "ب.ف.أ" هاوسه‌رگيرييان پێكرابوو، به گوێره‌ى وته‌ى پۆليس، هاوسه‌رى هه‌ردووكيان بۆ لێكۆڵينه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
تۆماركردنى چوار حاڵه‌تى توندوتيژى دژى ژنان ته‌نيا له ماوه‌ى كه‌متر له 12 رۆژدا، دواى ئه‌وه دێت كه به‌ره‌به‌يانى 24ى ئايار / مايۆى 2014، له كۆمه‌ڵگه‌ى كه‌ڵه‌كچى سه‌ر به شارۆچكه‌ى شێخانى سنوورى پارێزگاى دهۆك، پياوێكى 45 ساڵ به ناوى سه‌لمان زياب، (راكردوو له ياسا)، ده‌ستى چووه خوێنى "دنيا"ى 15 ساڵ، هاوسه‌رى دووه‌ميى و دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌شى توانى له ناوچه‌كه رابكات و هێزه ئه‌منييه‌كان تا ئێستا نه‌يانتوانييوه ده‌ستگيرى بكه‌ن.
ئه‌و " راكردووه له ياسا" ، له رێگه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆييه‌وه، په‌يامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كان كرد و تێيدا وێڕاى داننان به تاوانه‌كه‌يدا، پاساوى بۆ تاوانه‌كه‌ى هێنايه‌وه و رايگه‌ياند، به پاساوى "شه‌ره‌فپارێزى" دنياى 15 ساڵى كوشتووه و ئه‌و وه‌ك "موجرم" ناوى تاوانلێكراوى هێنا.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق