. : NRT TV :.
NRT – ئه‌نقه‌ره: "ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م ئۆجه‌لاندا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ" وتارێكى نووسه‌ر و شاره‌زايى بوارى ئاسايشى توركيا "ئه‌مره ئوسلۆ"يه كه هه‌چه‌نده له رابردوودا نووسيويه‌تى، به‌ڵام له ئێستادا ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "جيهان"ى توركيا به بايه‌خه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له په‌راوێزى ئه‌و داوايه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له پارتى گه‌لى ديموكراتى كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆى به‌جێبهێنێت و ئه‌و گه‌نجانه‌ى چوونه‌ته ريزى گه‌ريلاكانه‌وه بيانگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا حكومه‌ت پلانى (B) جێبه‌جێ ده‌كات، هێنده‌ى نه‌برد، هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى و ديموكراتى سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش وه‌ڵامى دايه‌وه و رايگه‌ياند، پلانى دووه‌مى ئه‌ردۆغان هيچ نييه جگه له سازشكردن و چه‌مانه‌وه بۆ ئۆجه‌لان.
ئه‌و نووسه‌ره توركه نووسيويه‌تى: "په‌كه‌كه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى و برينداركردنى 16 سه‌رباز گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر شانۆى رووداوه‌كان و سووتاندنى 13 ئۆتۆمبێل و ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كه‌س له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا، هاورێ له‌گه‌ڵ داخستنى رێگه‌ى نێوان ئامه‌د و بنگۆڵى خۆرهه‌ڵاتى توركيا بۆ ماوه‌ى 7 رۆژى له‌سه‌ر يه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى به رايگشتى بڵێت هه‌ژموونى به‌سه‌ر به‌شێكى وڵات‌دا هه‌يه، ئه‌مانه و هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ديكه‌ش مايه‌ى نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێن بۆ توركيا و پرسيارى زۆر له باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌نووسى ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌هێننه كايه‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا له 2012 ده‌ستيان به وتوێژێكى نهێنى كردووه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "دواى شكستهێنانى وتوێژه نهێنييه‌كانى ميت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شارى ئۆسلۆى نه‌رويژ له ساڵى 2010دا بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ندى، حكومه‌تى ئه‌ردۆغان قۆناغێكى نوێى ده‌ستپێكرد، به ناوى ئاشتييه‌وه و ئه‌ردۆغان پێنشيازێكى ئه‌مريكاى ره‌تكرده‌وه بۆ كۆتايهێنان به په‌كه‌كه له‌سه‌ر شێوازى كۆتايهێنان به قاعيده له لايه‌ن ئه‌مريكاوه".
ئه‌و نووسه‌ره بڕواى وايه، به‌ر له دوو ساڵ، ئه‌ردۆغان متمانه‌ى به ئه‌مريكاييه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ى واشيكرد، حكومه‌تى توركيا رێگه‌ى ئه‌مريكا نه‌گرێته به‌ر، كه‌وتنه ژێر كاريگه‌رى "عه‌قڵى فارسى" بووه.
شاره‌زا توركه‌كه، ئه‌وه‌شى نووسييوه: "به‌ڵگه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان له رووكاردا پلانێكى توركانه‌ى جێبه‌جێده‌كرد، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا پلانه‌كه عه‌قڵ و تێڕوانينێكى فارسييانه‌ى هه‌بوو"، ئه‌ى كه‌واته راسته‌قيينه‌يه‌ك له باره‌ى پلانه توركييه‌كه‌وه چييه.. ئه‌مه نووسه‌ره‌كه پرسيارى كردووه.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا، "ئوسلۆ" نووسيويه‌تى: "يه‌كێك له باڵه كاراكانى هه‌واڵگرى نيشتيمانى توركيا به گوێى ئه‌ردۆغانيدا چپاندووه، كه ده‌كرێت ته‌سويه‌ى په‌كه‌كه به رێگه‌ى ئاشتى بكرێت و هه‌ريه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ى په‌كه‌كه كه ره‌گێكى توركى له خوێنياندايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێن و له‌وانه عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، موراد قه‌ره‌يلان، سه‌برى ئوك، بخرێنه ژێر به‌رنامه‌كه‌وه و كاريان له‌سه‌ر بكرێـت".
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند ساڵى رابردوودا، حكومه‌تى توركيا، به پشت به‌ستن به‌و پيلانه، كارى كردووه و ميتى توركيا راگه‌ياندنى هانداوه، هه‌واڵى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه بڵاو بكه‌نه‌وه و وا پيشانى رايگشتى بدرێت ئه‌و سه‌ركردانه داواى ئاشتى ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت رۆژنامه نزيكه‌كانى ميت، قه‌ره‌يلانيان وه‌ك رێبه‌رێكى رێكخراوێكى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ناساند و ئه‌ويان وه‌ك چاكساز و ئاشتيخوازێكى نموونه‌يى ناوده‌برد، تا ئه‌و راده‌يه‌ى رۆژنامه‌وانى تورك عه‌ونى ئوزكوراڵ بڵاويكرده‌وه، كه حكومه‌تى توركيا پێشنيازى كردووه، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌يلان پێويستى به پزيشك هه‌بێت، بۆى دابينده‌كه‌ن".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و نووسه‌ره توركه، ميتى توركيا پلانى داناوه بۆ جوانكردنى وێنه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه و هه‌وڵيشيداوه ئه‌و سه‌ركردانه‌ى له ره‌چه‌ڵه‌كى كوردانى سوريان دووربخرێنه‌وه و پاكتاوى جه‌سته‌يى بكرێن و دواتر له رێگه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌وه كار بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى رايگشتى توركيا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكرێت و كار بۆ ئه‌وه بكرێت رۆڵ و كاريگه‌رى په‌كه‌كه به گرنگ سه‌ير بكرێت و ئه‌و رۆڵه‌ى له قه‌باره‌ى خۆى گه‌وره‌تر بكرێت.
نووسه‌ره توركه‌كه نووسيويه‌تى: "په‌كه‌كه له پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى حكومه‌تى توركيادا، كه له 2009ه‌وه ده‌ستيپێكردووه وه‌ك براوه‌ى يه‌كه‌م هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هۆكاره‌كه‌شى ته‌نيا زيره‌كى په‌كه‌كه نييه، به‌ڵكو ئه‌و عه‌قڵه فارسييه‌يه كه له‌ناو توركياوه كارى ده‌كرد".
ئاژانسه توركييه‌كه، ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ستپێكردنى وتوێژى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئۆج ئالاندا، قۆناغێكى نوێى هێناوه‌ته كايه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ى تێبينى كراوه، له‌م رۆژانه‌دا ئۆج ئالان براوه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى پرۆسه‌كه‌يه.
به بڕواى "ئوسلۆ" ئه‌و هه‌نگاوانه فراوان بوون و له‌و ماوه‌يه‌دا، پلانه فارسييه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌ردانى زۆرينه‌ى مه‌حكومكراوه‌كانى دۆسيه‌ى ئه‌رگه‌نه‌كۆن، گيراوه‌كانى دۆسيه‌ى كه‌جه‌كه، كه شاره‌زايان به "ئه‌رگه‌نه‌كۆنى كورديى" ده‌يناسێنن. هه‌روها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و دادگايانه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌و په‌ڕاوانه ده‌كرد،.. ئه‌م قۆناغه به ئازادكردنى ئۆج ئالان و ده‌ستگيركردنى فه‌تحوڵڵا گويله‌ن كۆتايى دێت.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منييه له لێكدانه‌وه‌كانييدا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و پلانه به رووكار توركى و به ناوه‌ڕۆك فارسييه، هه‌وڵده‌دات، شه‌قامى كوردى بجوڵێنێت، كادرى چه‌كدار و سياسى باشتر بۆ په‌كه‌كه به‌رهه‌مبهێنێت، به سوودوه‌رگرتن له ئاگربه‌ست، ئه‌و چه‌كدارانه پلانى تۆكمه‌تر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى خۆيان دابڕێژن، سنوورى ململانێيان له توركيا فراوانتر بكه‌ن، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پشت ئه‌و وتوێژانه‌وه رووده‌ده‌ن، كه له زيندانه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆج ئالان ئه‌نجامده‌درێن و به هۆيانه‌وه ئه‌ۆج ئالان مه‌زن ده‌كرێت و ئه‌ردۆغانيش هێنده بچووك ده‌بێته‌وه تا كڕنووشى بۆ به‌رێت و له‌به‌رده‌ميدا بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق