سامانه سروشتييه‌كان وه‌ڵامى ئه‌مريكا و عێراق ده‌داته‌وه . : NRT TV :.
NRT – هه‌ولێر: بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیەنێت، ھەر کێشەیەکی فرۆشتنی نەوتیان ھەبێت، ئۆباڵەکەی بەئەستۆی خۆیانه، چونکە وەکو ئەو دەڵێت:"تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی بازاڕ بۆ نەوتی کوردستان پەیدا دەکات". راوێژکاری ئەمنی ئابوری ھەرێمیش ڕونکردنەوە دەدات.
دوای ئەوەی میدیا ناوخۆیی و جیھانیەکان بڵاویانکردەوە، گوایە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق کە لەدادگایەکی فیدراڵی لەھۆستن دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی تۆمارکردووە، دادگای ئەمریکا بڕیاری دەستبەسەراگرتنی کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستانی دەرکردووە تا یەکلایی بوونەوەی کەیسەکە، بەرپرسێکی سامانە سروشتیەکان دەڵێت:"دواجار ھەر ئەمریکاش نەوتەکە دەکڕێت".
بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە داوای‌کرد ناوی ئاشکرانەکرێت رايگه‌ياند، "راستە ئەو کەشتیە لەلایەن دادگای ئەمریکاوە کەمێک ئاستەنگی بۆ دروستکراوە لەسەر داوایەکی حکومەتی عیراق، بەڵام دواجار ھەر لەئەمریکا ئەو کەشتیە نەوتیە بەتاڵدەکرێت".
بەوتەی ئەو بەرپرسە، بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ کەشتیەکە کە نەوتی ھەرێمی کوردستانی ھەڵگرتووە، لەبەندەری گالۆستۆنی ویلایەتی تەکساس بەتاڵ بکرێت، وتیشی:"ئەو کەشتیە ھەر لەوێ دەمێنێتەوەو بۆ ھیچ کوێیەک ناڕوات، تەنانەت حکومەتی ئەمریکا لەخاکی وڵاتەکەی دەریناکات".
بەرپرسەکە وتی:"ئەگەر سیاسەتی فەرمی ئەمریکا دژایەتی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بکردایە، یەکەم رۆژ رێگەی نەدەدا نەوتەکە بچێتە خاکەکەیەوە، لەبەرئەوە دڵنیام تەنھا گرفتێکی زۆر ئاسانەو زۆر بەزووییش کۆتایی دێت".
ئەو بەرپرسە رەخنەی ئەوەی لەخۆیان گرت، تائێستا نەیانتوانیوە کۆمپانیایەکی تایبەت بەخۆیان وەکو ھەرێمی کوردستان یان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دروست بکەن و خۆیان بازاڕ بۆ نەوتەکەیان پەیدا بکەن، وتیشی:"تائێستاش کۆمپانیایەکی تورکی نەوتی کوردستان دەفرۆشێت".
پێشتریش کاتێک کەشتیيەکە گەیشتە ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئەوان بەھیچ شێوەیەک رێگری ناکەن لەداگرتنی باری کەشتییە نەوتییەکەی ھەرێمی کوردستان لەئەمریکا، ئەوەش وایکردووه زۆربەی وڵاتانی ناوی بنێن بەھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ھەناردەی نەوتی کوردستان.
د.بێوار خەنسی راوێژکاری ئەمنی ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونيکردەوە، ئەو نەوتەی چۆتە ئەمریکا، ھەرێمی کوردستان نەیفرۆشتووە، بەڵکو ئەمە کۆمپانیایەک کڕیویەتی و ئیتر بۆ ھەر کوێیەکی دەبات خۆی ئازادە.
وتیشی:"کڕین و فرۆشتنی نەوت لەنێوان وڵاتەکاندا ناکرێت، بەڵکو ئەمە پەیوەندی بەکۆمپانیاکانەوە ھەیە، ئەوەی کوردستانیش کە ئێستا لەئەمریکایە، کۆمپانیایەکی کڕیویەتی و ھیچ دادگایەکیش ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، چونکە ئەمە کاری کۆمپانیاو کاری بازرگانییە".
راوێژکارەکەی حکومەت ھاوشێوەی بەرپرسەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کۆکبوو لەسەرئەوەی، ئەو نەوتەی کوردستان کە ئێستا لەئەمریکایە، ھەر لەوێش دەفرۆشرێت، "چونکە وەک وتم ئەمە کاری بازرگانییەو پەیوەندی بەوڵاتەکانەوە نییە، داواکەی حکومەتی بەغدا بەتاڵدەبێتەوە".
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى رۆيته‌رز، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ، دادوه‌رێكى ئه‌مريكايى بڕيارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى نه‌وتى كه‌شتييه‌كه‌ى ده‌ركردووه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، رێگه به خاڵيكردنه‌وه‌ى بارى كه‌شتييه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه نادرێت.
دوێنێ پاسه‌وانى كه‌ناراوى به‌نده‌رى جالفستوونى نزيك هيوستن رايگه‌ياندبوو، به هۆى گه‌وره‌يى قه‌باره‌ى كه‌شتييه‌كه‌وه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، به كه‌شتى بچووك بارى كه‌شتييه نه‌وتبه‌ره‌كه‌ى هه‌رێم بگوازرێته‌وه بۆ وشكانى.
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه كه‌شتييه‌كه گه‌يشته كه‌ناراوه‌كانى ته‌كساس.
كه‌شتييه‌كه، ئاڵاى دورگه‌ى مارشاڵى به‌سه‌ره‌وه‌يه و له به‌نده‌رى جه‌يهانى توركياوه له حوزه‌يرانى رابردووه‌وه، به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانى ئه‌مريكا و كه‌نداوى مه‌كسيك وێڕاى نيگه‌رانييه‌كانى ئه‌مريكا له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ رێگه‌ى گرتبووه به‌ر.
ئه‌ندى كندريك، ئه‌فسه‌رى پۆلى ئێشكگرى كه‌ناراوه‌كانى ته‌كساس رايگه‌ياند، رۆژى شه‌ممه ئه‌و كه‌شتيييه بارهه‌ڵگره نه‌وته‌كه‌ى خاڵى ده‌كاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى رێككارى ياسايى پشكنينى بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
وتيشى: "پاسه‌وانى ئێشكگرى به‌نده‌ره‌كه په‌يوه‌ندييان به ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى ئه‌مريكا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ئاسايشى ناوخۆييه‌وه كردووه و زانيارييان له باره‌ى گه‌يشتنى كه‌شتييه‌كه و ره‌وشييه‌وه پێداوون".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریکی بڵاویکردووه‌ته‌وه حکومه‌تی عێراقی دووشه‌ممه له دادگای فیدڕاڵی له هۆستن داوایه‌کی دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم پڕکردوه‌ته‌وه له داواکه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و نه‌وته به‌نایاسایی له بیره نه‌وته‌کانی هه‌رێمى کوردستان ده‌رهێنراوه".
هه‌روه‌ها له داواکه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو: "به‌رپرسانی کورد نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له باکووری عیراق دزیوه و له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌کانی تورکیاوه هه‌نارده‌یان کردووه".
له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی حکومه‌تی عیراقی دادوه‌ری به‌دواداچوونی دادگای ته‌کساس نانسی جۆنسن، بڕیارێکی بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئه‌مریکا ده‌رکرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی هه‌رێم.
بڕیاره‌که‌ی دادگای ته‌کساس کۆدی (3:14-249) له‌سه‌ره‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه دژی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند لایه‌نێکی ديكه پڕکراوه‌ته‌وه.
نه‌وتى كه‌شتييه‌كه، له هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى جه‌يهانى توركيا كراوه و له‌وێ بۆ بازار هه‌نارده ده‌كرێت.
سه‌رچاوه بازرگانييه‌كان له ته‌كساس و نيۆيۆرك و له‌نده‌ن و ژنێفه‌وه نه‌يانتوانييوه، ناسنامه‌ى كڕيارى نه‌وتى كه‌شتييه‌كه ده‌ستنيشان بكه‌ن.
گه‌يشتنى نه‌وتى خاوى كورد بۆ ئه‌مريكا نيگه‌رانييه‌كانى به‌غدا له باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا له مه‌ڕ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا زياتر كردووه.
حكومه‌تى ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، فرۆشتنى نه‌وت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، بژارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى عێراق زياتر دێنێته پێشه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدايه حكومه‌تى به‌غدا گيرۆده‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مريكا نيگه‌رانه له مامه‌ڵه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران نورى مالكى له‌گه‌ڵ پرسى فرۆشتنى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه له لايه‌ن به‌غداوه.
ئه‌مريكا، فشارى له‌سه‌ر كۆمپانيا و حكومه‌ته‌كان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى كورد نه‌كڕن، به‌ڵام راسته‌وخۆ كۆمپانيا ئه‌مريكاييه‌كانى قه‌ده‌غه نه‌كردوون له كڕينى نه‌وته‌كه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، : SNN
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق