مالكى دييپلۆماتكارێكى كورد ده‌خاته ژێر لێكۆڵينه‌وه . : NRT TV :.
NRT – به‌غدا: ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى رێپێدراوى باڵيۆزخانه‌ى عێراقى له له‌نده‌ن بانگ كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه له گه‌ڵى له باره‌ى ئه‌و خۆپيشاندانه‌ى بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان له‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه.
وه‌زيرى رێپێدراوى عێراق له باڵيۆزخانه‌ى عێراق له له‌نده‌ن شێروان موحسين دزه‌يى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى ئه‌و رێككاره‌ى كرد، كه به‌غدا له دژى گرتوويه‌تييه به‌ر.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، دزه‌يى رايگه‌ياندووه، ئه‌و زانيارييانه‌ى دراونه‌ته به‌غدا "چه‌واشه‌كارانه و ته‌ڵه‌كه‌بازانه‌ن" و ئه‌گه‌ر به‌غدا له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا پۆزشى بۆ نه‌هێنێته‌وه ئه‌وا رێككارى ياساى له دژ ده‌گرێته به‌ر.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا، شيروان دزه‌يى، ئاشكرايكردووه، ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و پێگه‌ى راگه‌ياندن، هه‌ڵمه‌تێكى شۆڤينيانه‌يان له دژى كورد ده‌ستپێكردووه و ئه‌و پێگانه به‌شدارى ئه‌ويان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كاديرى ديبلۆماسى كورد له باڵيۆزخانه‌ى كۆمارى عيراق له له‌نده‌ن گه‌وره كردووه.
شيروان دزه‌يى سه‌رسوڕمانى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و "زانيارييه ناڕاستانه بوونه‌ته بڕگه‌ى يه‌كه‌مى دانيشتنى رۆژى 10ى ته‌مموز / يۆليۆى 2014ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ئه‌وه‌ى به فرسه‌ت زانيوه كه وه‌زيره كورده‌كان كشاونه‌ته‌وه و منيان به شێوه‌يه‌كى ناياسايى بانگكردووه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵينه‌وه".
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به پشتبه‌ستن به په‌يجى فه‌يسبوك و چه‌ند پێگه‌يه‌كى چه‌واشه‌كار ئه‌و بڕياره‌ى ده‌ركردووه و ئه‌نجومه‌نيش به شێوه‌يه‌ك ده‌يه‌وێـت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكات كه رق و ره‌گه‌زپه‌رستى به‌رامبه‌ر به كورد تێدايه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق