'بارزانى به زمانێك وه‌ڵامى تارانى دايه‌وه كه تێيده‌گات' . : NRT TV :.
NRT – عه‌ره‌بستان: مامۆستاى زانكۆى (ام القرى)ـى شارى مه‌ككه، دكتۆر عه‌بدولحه‌فيز مه‌حبوب، له وتارێكدا پرسى ئه‌مڕۆى عێراقى خستووه‌ته به‌ر باس و له ژێر ناونيشانى "مانۆرى راپرسى بۆ لادانى سه‌رنجه له‌سه‌ر گرتنى كه‌ركوك" نووسيويه‌تى: "بارزانى به زمانێك وه‌ڵامى تارانى دايه‌وه كه تێى ده‌گات".
نووسه‌ر له وتاره‌كه‌يدا كه له ميدڵ ئێست ئۆنلاين بڵاو بووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "له ئێستادا عێراق به بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى سياسييدا گوزه‌ر ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆرێك له سياسييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ته‌كتيكێكى سياسييانه‌يه، ياخود كارتێكى فشاره له دژى ئه‌وانى ديكه".
نووسه‌ر ئه‌وه‌شى نووسيوه: "دووباره كارتى راپرسى به‌كارهێنرايه‌وه، كه هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا، توركيا، ئێران، پارێزيان له باره‌يه‌وه هه‌يه و هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، به‌كارهێنانى ئه‌و كارته له لايه‌ن سياسييه‌كى وه‌ك بارزانييه‌وه له‌م ره‌وشه‌دا كه كورده‌كان خۆيان دوو بۆچوونيان له باره‌وه هه‌يه و له‌سه‌رى يه‌كده‌نگ نيين هۆى چييه".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌يدا، عه‌بدولحه‌فيز ده‌ڵێت: "زۆرێك له شيكه‌ره‌وان و سياسه‌تمه‌داران له‌و بڕوايه‌دان، په‌نابردنى بارزانى بۆ كارتى راپرسى، بۆ ئه‌وه‌يه، رووگه‌ى چاوكان له‌سه‌ر پرسى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت وه‌رگێڕێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شيكه‌ره‌وه‌ى ديكه‌ش هه‌ن له‌و بڕوايه‌دان بارزانى نه‌ك ده‌يه‌وێت چاو له‌سه‌ر پرسى گرتنى كه‌ركوك لابدات، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارى بهێنێت بۆ سازشى سياسى و ئابوورى به‌رامبه‌ره‌كانى".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تايى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه سه‌ربه‌خۆييه‌كى زاتى هه‌يه، جيابوونه‌وه له ئێستادا وه‌ك په‌ڕكێشييه‌كى سياسى و ئابوورى مه‌ترسيداره به نسبه‌ت كوردانه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى عێراق دابه‌ش بێت هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا مالكى به سياسه‌ته‌كانى خۆى دابه‌شيكردووه به‌سه‌ر سێ به‌شدا".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێت: "بارزانى بێزار بووه له هاوكاريكردنى ئێران بۆ شيعه‌كان له‌سه‌ر حسابى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى عێراق به تايبه‌تى كورد، ئه‌مه له كاتێكدايه پياوێكى مه‌زهه‌بى وه‌ك ئايه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمى شه‌هروردى بارزانى به به‌شێك له پيلانگێڕى سوننه كه توركياش ده‌گرێته‌وه له‌قه‌ڵه‌مداوه، له مه‌سه‌له‌ى هێرشى داعش، كاتێكيش پياوى ئێران له عێراق واته مالكى كه‌وته ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ بارزانى و كورده‌كانى به داڵده‌دانى داعش تۆمه‌تبار كرد، بارزانى به‌وه وه‌ڵامى دايه‌وه كه شكستى هێناوه و تووشى هيستريا بووه و وتيشى ئه‌گه‌ر مالكى ئاواره‌كان به تيرۆريست ناو ببات ئه‌وه كاره‌ساته".
نووسه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا له‌و بڕوايه‌دايه، داواكردنى راپرسى، شتێك نييه جگه له ته‌كتيكێكى سياسى بۆ درووستكردنى فشارى زياتر له‌سه‌ر به‌غدا و زيادكردنى رێژه‌ى به‌شدارى سياسى كورد له به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌دا".
له باره‌ى ئێرانيشه‌وه نووسيويه‌تى: "تاران ده‌ترسێت عێراق به درووستكردنى حكومه‌تێكى نوێى بنكه فراوانى هه‌مه‌لايه‌ن هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته كه‌متر بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران وايده‌بينێت، لاچوونى مالكى واته كۆتايهاتنى هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر عێراق".
و: ئه.ر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق